Capital of Kurdistan Hawler-Arbailo

  • Home
  • Irbil
  • Capital of Kurdistan Hawler-Arbailo

Capital of Kurdistan Hawler-Arbailo شارێک ماڵی ھەمووان

مەسرور بارزانی، لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە، هاوکاریی زیانلێکەووتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکات.بەمنزیکانە لە ڕێگەی بەرنا...
01/08/2024

مەسرور بارزانی، لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە، هاوکاریی زیانلێکەووتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکات.

بەمنزیکانە لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکاریی دووکاندار و زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکات.

هاوکات پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و 5 ملیار و 300 ملیۆنی بۆ تەرخان کراوە.

پێشتریش بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 50% لەسەر باجی ساڵی 2023 و 100% ی 2024 بۆ زیانلێکەوتووان درا.

لەماوەی نزیک لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاسبکارانی زیانمەندی هەولێر قەرەبوو دەکرێنەوەتا ئێستا بە چڕ...
01/08/2024

لەماوەی نزیک لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاسبکارانی زیانمەندی هەولێر قەرەبوو دەکرێنەوە

تا ئێستا بە چڕی و خێرایی پرۆسەی نۆژەنکردنەوە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) بەردەوامە، لە سەرەتاوە تا ئێستاش سەرۆکی حکوومەت بە بەردەوامی لەگەڵ ئێش و ئازاری هاووڵاتیان بووە بەتایبەت ئەو خاوەنکار و کاسبکارانەی کە لەماوەی ڕابردوودا زیانمەند بوون لە سووتانی بازاڕ و دووکانەکانیان.

لە سەرەتادا (سەرۆکی حکوومەت) خۆی مەیدانی و کرداری چووە نێو بازاڕ و لە نزیکەوە لەگەڵ هاونیشتمانیاندا گفتوگۆی کرد و گوێی لە داخوازییەکانیان گرت، جگە لەوەش بەڵێنی پێدان کە هەم “نۆژەنکردنەوەی بازاڕ” دەستپێدەکات، هەم دەبێت ئەو کەسانەی کە دەستیان هەبووە لەم تاوانەدا بە سزایی یاسایی خۆیان بگەن، ئەوە بوو تاوانباران دەستگیر کران و ڕاپێچی کران.

ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە، ڕێزدار (مەسرور بارزانی) مەبەستییەتی لەماوەیەکی زۆر نزیکدا، قەرەبووی «زیانکلێکەتووان» بکاتەوە وەکو چۆن لەماوەی ڕابردوودا ڕاستگۆ بوو لەگەڵ کاسبکاران، بە هەمانشێوە بەردەوام دەبێت.

کاسبکارانی خۆشەویستی بازاڕی هەولێر، بە بەڵێنی باق و بریقی بێ کرداری ئەو کەسانە باوەڕناکەن، کە بەشێک بوون لە هۆکاری سووتانی بازاڕی هەولێر و ئەو زیانە گەورەیەی ڕووبەڕوویان بووەوە.

دڵنیابن سەرۆکی حکوومەت بوێرانە و دڵسۆزانە بەوپەڕی لە خۆبردووییەوە، خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات.

ئێستا میدیای فەرمی ئیسرائیل: محمد زەیف، پیاوی دووەمی بزووتنەوەی حـ*ـەماسی فەڵەستینی و ناسراو بە پیاوە حەوت رووحەکە، لەلا...
01/08/2024

ئێستا میدیای فەرمی ئیسرائیل: محمد زەیف، پیاوی دووەمی بزووتنەوەی حـ*ـەماسی فەڵەستینی و ناسراو بە پیاوە حەوت رووحەکە، لەلایەن ئیسـ*ـرائیلەوە کوژرا

محمد زەیف ناسراوە بە پاڵەوانەکەی فەڵەستین و پیاوە حەوت رووحەکە و یەکەم کەس بوو کە مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و بووە ھۆی ھەڵگیرسانی ئەو جەنگەی لەم دواییانە لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل سەری ھەڵدا و بەردەوامیشە.

محمد زەیف زیاتر لە ٢٢ جار ھەواڵی مەرگی بڵاوکراوەتەوە بەلام دواتر دەرکەوتووە نەمردووە، پێش ١٥ ڕۆژیش ھەواڵی مەرگی بلاوبوویەوە بەڵام دەرکەوت نەمردووە، ئەمڕۆ ئیسرائیل بەفەرمی مردنکەی پشتراست کردەوە

سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق؛ لە مانگی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە وردبینی نابێتع...
01/08/2024

سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق؛ لە مانگی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە وردبینی نابێت

عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دەڵێت؛ هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی کارەکانیان زۆر هاوکاریان بووە و بۆ مانگەکانی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە وردبینی نابێت

وە دەڵێت؛ تەنیا بۆ داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجییەکان بەشێوەیەکی وەرزی وردبینیی دەکەین

01/08/2024
🔴میدیای ئیسرائیل: ئیسرائیل لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە لوبنان و ئێرانی ئاگادار کردەوە کە ئامادەیە بۆ شەڕێکی سەرتاس...
31/07/2024

🔴میدیای ئیسرائیل: ئیسرائیل لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە لوبنان و ئێرانی ئاگادار کردەوە کە ئامادەیە بۆ شەڕێکی سەرتاسەری.

🔴سەرچاوەیەک لە سپای پاسدارانی ئێران: تۆڵەسەندنەوە لە دوای پرسەی ڕۆژی هەینی ئەنجام دەدرێت... و فەرمانی کۆتاییش لە لایەن خ...
31/07/2024

🔴سەرچاوەیەک لە سپای پاسدارانی ئێران: تۆڵەسەندنەوە لە دوای پرسەی ڕۆژی هەینی ئەنجام دەدرێت... و فەرمانی کۆتاییش لە لایەن خامنەییەوە دەردەچێت.”

🔴نوێنەری سوریا: جۆلانی داگیرکراو "خاکی سوریا" بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.🔴نوێنەری سوریا: دانیشتوانی جۆلان وەزیرەکانی ئیسرا...
31/07/2024

🔴نوێنەری سوریا: جۆلانی داگیرکراو "خاکی سوریا" بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.

🔴نوێنەری سوریا: دانیشتوانی جۆلان وەزیرەکانی ئیسرائیلیان دەرکرد و داگیرکاری ڕەتدەکەنەوە.

🔴نوێنەری ئیسرائیل: لێدانێکی وردمان ئاراستەی ئەو کەسە کرد کە بەرپرسە لە کۆمەڵکوژیی مەجدال شەمس.🔴نوێنەری ئیسرائیل: ئێمە پا...
31/07/2024

🔴نوێنەری ئیسرائیل: لێدانێکی وردمان ئاراستەی ئەو کەسە کرد کە بەرپرسە لە کۆمەڵکوژیی مەجدال شەمس.

🔴نوێنەری ئیسرائیل: ئێمە پابەندین بە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ و پاراستنی دانیشتووانمان لە باکوور.

🔴نوێنەری ئیسرائیل: ئێران لایەنگری سەرەکی حزبوڵڵا و حەماسە.

بەشێک لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانەکانی نزیک لە حکومەتی ئیسرائیل ئەم وێنەیەیان لە پەڕەکانی خۆیان پۆست کردووە و نوسیویانە:پای...
31/07/2024

بەشێک لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانەکانی نزیک لە حکومەتی ئیسرائیل ئەم وێنەیەیان لە پەڕەکانی خۆیان پۆست کردووە و نوسیویانە:پایەکانی دیوارەکە دەڕوخێن،و نەسڕوڵاش کاتیەتی بروخێت.

ئەو وێنەیەی ئەمڕۆ سۆشیالمیدیای جیهانی تەنیوە و بووە بە ترێند.
31/07/2024

ئەو وێنەیەی ئەمڕۆ سۆشیالمیدیای جیهانی تەنیوە و بووە بە ترێند.

🔴نوێنەری فەلەستین: ئیسرائیل هەموو ناوچەکە ناسەقامگیری دەکات و شەڕی ئاشکرا هەڵگیرسێنێت.
31/07/2024

🔴نوێنەری فەلەستین: ئیسرائیل هەموو ناوچەکە ناسەقامگیری دەکات و شەڕی ئاشکرا هەڵگیرسێنێت.

🔴نوێنەری فەلەستین: ئێمە داوای لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی لە ئیسرائیل دەکەین لە بەرامبەر تاوانەکانی دژی گەلی فەلەستین.🔴نوێنەر...
31/07/2024

🔴نوێنەری فەلەستین: ئێمە داوای لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی لە ئیسرائیل دەکەین لە بەرامبەر تاوانەکانی دژی گەلی فەلەستین.

🔴نوێنەری فەلەستین: توندوتیژی و تیرۆر تاکە زمانی ئیسرائیلە.

حكوومەتی ئیسڕائیل لە رێگەی بڵاوكردنەوەی وێنەیەكدا، بەرپرسیارەتی كوشتنی ئیسماعیل هەنییەی سەرۆكی بزووتنەوەی حەماسی لە هێرش...
31/07/2024

حكوومەتی ئیسڕائیل لە رێگەی بڵاوكردنەوەی وێنەیەكدا، بەرپرسیارەتی كوشتنی ئیسماعیل هەنییەی سەرۆكی بزووتنەوەی حەماسی لە هێرشێكدا لە تارانی پایتەختی ئێران گرتەئەستۆ.

ماڵپەڕی نووسینگەی راگەیاندنی حكوومەتی ئیسڕائیل لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەكی ئیسماعیل هەنییەی بە هێمایەكی چەوتی سوور بڵاوكردەوە وەك ئاماژەیەك بۆ كوشتن و لەناوبردنی ناوبراو.

لەسەر وێنەكە نووسیویەتی لەناوبرا (eliminated).

هەر لەسەر وێنەكەدا نووسیویەتی "ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی بزووتنەوەی حەماس لە رێگەی هێرشێكی هاژەكی ورد و دروستدا لە تارانی پایتەختی ئێران هاتە كوشتن".

لای خۆشییەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بزووتنەوەی حەماس هەواڵی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەكەیانی لە هێرشێكدا لە شوێنی مانەوەیدا لە تارانی پایتەختی ئێران بڵاوكردەوە.

ئیسماعیل هەنییە رۆژی سێشەممە گەیشتبووە تاران بە مەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران.

دەسەڵاتدارانی ئێرانیش ئاماژەیان بەوەداوە كە لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر كوژرانی هەنییە دەستپێكردووە و لە كاتێكی دیكەدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بڵاو دەكەنەوە.

🔴نوێنەری ئێران: مافی بەرگری لە خۆمان هەیە و لە کاتی گونجاودا وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە.
31/07/2024

🔴نوێنەری ئێران: مافی بەرگری لە خۆمان هەیە و لە کاتی گونجاودا وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە.

🔴نوێنەری ئێران: تیرۆرکردنی هەنیە کردەوەیەکە کە تیشک دەخاتە سەر شێوازی تیرۆریستی ئیسرائیل.🔴نوێنەری ئێران: تیرۆرکردنی هەنی...
31/07/2024

🔴نوێنەری ئێران: تیرۆرکردنی هەنیە کردەوەیەکە کە تیشک دەخاتە سەر شێوازی تیرۆریستی ئیسرائیل.

🔴نوێنەری ئێران: تیرۆرکردنی هەنیە جیددیترین پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری ئێرانە.

🔴نوێنەری ئێران: تیرۆرکردنی هەنیە بەشێکە لە شێوازێکی فراوانتر لە پراکتیزەکردنی ئیسرائیل.

🔴نوێنەری ئێران: چەندین جار هۆشداریمان داوە لە مەترسی چالاکییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش.

🔴ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: دەستبەجێ لوبنان بەجێبهێڵن
31/07/2024

🔴ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: دەستبەجێ لوبنان بەجێبهێڵن

🔴نوێنەری ئێران: ئەمریکا بەرپرسیارە لە چالاکییە خراپەکارەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
31/07/2024

🔴نوێنەری ئێران: ئەمریکا بەرپرسیارە لە چالاکییە خراپەکارەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.

29/04/2024

دەستگیر کردنی ١٠ تۆمەتباری شەڕەکەی گوندی شەوک و دەست بەسەرا گرتنی ژمارەیەکی زۆر پارچە چەکی سوک و مام ناوەند لەلایەن هێزەکانمانەوە.
ئاسایشی هەولێر.

بەپەلە.. رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەكاتوەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم فەرما...
29/04/2024

بەپەلە.. رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەكات

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم فەرمانگەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بەردەوامن لە كاركردن و رێنمایی تایبەت بۆ جیاكردنەوەی زەوییەكان و دەشڵێت، "لە رۆژانی داهاتوودا كۆدەبینەوە و بڕیاری پێویست لەبارەی پێدانی زەوییەكان بە فەرمانبەران دەدرێت".

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، فەرمانگەكانی شارەوانی و سەرۆكایەتییەكان و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بەردەوامن لە كاركردن بۆ دەركردنی رێنمایی تایبەت بە جیاكردنەوەی زەوییەكان و لەهەمانكاتدا دیراسەی سەرجەم سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان بۆ ماستەپلان لە قۆناغی كۆتاییدایە و ئاراستەمان دەكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆدەبینەوە و بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدرێت.

وەزیری شارەوانی دەشڵێت، "ئەو شارانەی پێویستیان بە فراوانبوون هەبێت بڕیاری پێویستیان بۆ دەردەكرێت کە لە چوارچێوەی ماستەرپلاندا بێت و ئەگەر پێویستی بە فراوانبوونیش نەبوو رێنمایی پێویستیان بۆ دەردەكرێت".

ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحموود (حەمە تاڵ) بە بەشداریی هاوژینی، دوو کچەکەی و هاوڕێ هونەرمەندەکانی لە سلێمانی.
29/04/2024

ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحموود (حەمە تاڵ) بە بەشداریی هاوژینی، دوو کچەکەی و هاوڕێ هونەرمەندەکانی لە سلێمانی.

29/04/2024

ئێکەمین ڤیستەڤالا سەمایێ د هەمبێزا دهۆکێ دا دێ برێڤەچیت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە 40 ساڵی رابردوودا تا ئێستا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی ئایدز گەیشتووەتە دو...
29/04/2024

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە 40 ساڵی رابردوودا تا ئێستا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی ئایدز گەیشتووەتە دوو هەزار کەس.

میدیا عێراقییەکان لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی ئایدز لە عێراق گەیشتووەتە دوو هەزار کەس، هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەکەش بۆ ناهۆشیاریی کۆمەڵگە دەگەڕێتەوە بەرامبەر نەخۆشییەکە.

ئاشکراشیانکرد، ئایدز نەخۆشییەک نییە بە ئاسانی بگوازرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە خەڵكی هۆشیاری زیاتر وەربگرن.

🔴 بەپەلە؛ ئەمریکا بۆ تیمی پڕۆژەی "هەژماری من": ئەگەر مووچە لەڕێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە دابەش بکرێت، پارەی هاوک...
29/04/2024

🔴 بەپەلە؛ ئەمریکا بۆ تیمی پڕۆژەی "هەژماری من": ئەگەر مووچە لەڕێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە دابەش بکرێت، پارەی هاوکاریی پێشمەرگە نانێرین.

Address

Irbil

Telephone

+9647506348374

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Capital of Kurdistan Hawler-Arbailo posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category