ڕەگ

ڕەگ Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ڕەگ, News & Media Website, kurdistan, Irbil.
(2)

تۆری میدیایی ڕه‌گ: . زمان ، خاك ، كلتور نه‌ته‌وه‌ی كورد
میدیایی و پیشه‌یی بوون ، له‌كاری میدیایی ئه‌لیكترۆنی دا
Tora Medyaya RAG: Ziman, Ax û Çanda Kurdî Di medyaya elektronîk de medya û pispor
Like Page

ژنێکی کورد مێردە پیرەکەی کردۆتە کۆڵ کە هەردوو قاچی بەتەقینەوە لەدەستداوە و لەهێرشی سوپای ئێراق ڕا ئەکەن کەرکوو‌ک ساڵی 19...
07/12/2024

ژنێکی کورد مێردە پیرەکەی کردۆتە کۆڵ کە هەردوو قاچی بەتەقینەوە لەدەستداوە و لەهێرشی سوپای ئێراق ڕا ئەکەن کەرکوو‌ک ساڵی 1991

ئه‌وانه‌ی دوور ده‌یانڕوانی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆی باشووری كوردستانی ساڵانی 80 كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.
22/11/2024

ئه‌وانه‌ی دوور ده‌یانڕوانی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆی باشووری كوردستانی ساڵانی 80 كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.

ئەم شتەم تێبینیم کرد:سولتانی چوارەمی ئەیوبیەکان عادلی یەکەم، کە برای صلاحەدینی ئەیوبیە، لە کاتی جەنگ دا ئالایەکی هەلوی د...
22/11/2024

ئەم شتەم تێبینیم کرد:

سولتانی چوارەمی ئەیوبیەکان عادلی یەکەم، کە برای صلاحەدینی ئەیوبیە، لە کاتی جەنگ دا ئالایەکی هەلوی دوو سەر بە کارهێناوە.
هەمان ئالا لەلایەن مێدیەکان بو كاتی جەنگ بەکارهاتووە

پێش ئەیوبیەکان عەرەب هەرگيز هەلوو بەکارنەهێناوە وەکوو رەمزی ئازایەتی، بەلام چەندین جار لەلایەن مێدیەکان بەکارهاتووه..

هوکاری بەکارهێنانی ئالایی مێدیەکان لە لایەن ئەیوبیەکان بو چی دەگەرێتەوە؟!

ئەو کاتەی دا*ع*ش نزیک کەرکوک کەوتەوە سەرجەم عەرەبەکان و تورکمانەکان ڕایانکرد و بەتەما نەبوون شارەکە بپارێزن چونکە خۆشەوی...
21/11/2024

ئەو کاتەی دا*ع*ش نزیک کەرکوک کەوتەوە سەرجەم عەرەبەکان و تورکمانەکان ڕایانکرد و بەتەما نەبوون شارەکە بپارێزن چونکە خۆشەویستی ئەم شارەیان لەدڵدا نییە و هەستی پاراستنیان نییە بۆ ئەم شارە بەڵام پێشمەرگەی کورد بەگیانی خۆیان ڕۆشتن سەنگەریان گرت و بەرگریان کرد، سینگی خۆیان کردە قەڵغان بۆ پاراستنی کەرکوک.

هەرگیز عەرەب و تورکمان ناتوانن بەرگری لەم شارە بکەن هەرکاتێک مەترسی درووست بێ بۆی لێدەدەن و هەڵدێن.

کارمەندانی سەرژمێری لە کەرکوک بە جلی کوردییەوە❤🤍💛💚Kurdzag
20/11/2024

کارمەندانی سەرژمێری لە کەرکوک بە جلی کوردییەوە❤🤍💛💚

Kurdzag

به‌یانی رۆژی كه‌ركوكیه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه‌ نه‌وه‌ك داگیركه‌ری خوێن رێژ و دڕنده‌ ، ئه‌مه‌...
19/11/2024

به‌یانی رۆژی كه‌ركوكیه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه‌ نه‌وه‌ك داگیركه‌ری خوێن رێژ و دڕنده‌ ، ئه‌مه‌ش به‌یاننامه‌ی هاوپه‌یمانی فاشستی داگیره‌كه‌ری مستعرب له‌ كه‌ركوك.

 #كورد
17/11/2024

#كورد

لەزیندانەوە هاوارم دەکرد خودایە تاوانم چییە کە کوردم... هونەرمەند مەحسون قرمزگول دەڵێت لە تورکیا ڕێزت دەگرن وخۆشیان دەوێ...
09/11/2024

لەزیندانەوە هاوارم دەکرد خودایە تاوانم چییە کە کوردم... هونەرمەند مەحسون قرمزگول دەڵێت لە تورکیا ڕێزت دەگرن وخۆشیان دەوێی تا ئەوکاتەی نازانن کوردی و ناڵێی کوردم! من کاتێک گوتم فیلمێک لەسەر کارەساتی هەڵەبجە بەرهەم دەهێنم گوتیان بۆ؟ گوتم چونکە کوردم و هەست بەئازاری خەڵکەکەی خۆم دەکەم! ئیتر زۆربەی ژیانم بەڕێگەی داداگاوە بووم دژی بوختانەکانی ئەوان... ئەو هونەرمەندە خەڵکی ئامەدی باکوری کوردستانە بەردەوام لەسەر پرسە گرنگەکانی کورد هەڵوێستی هەیە!

ZERÊ - ZAREیەکەم فیلمی بەرهەمهاتووی کوردیەلە ساڵی ١٩٢٦ بەرهەم هێنراوە لە کوردستانی ئەرمینیادەرهێنەری فیلم:حەمۆ بەگ نەزەر...
08/11/2024

ZERÊ - ZARE
یەکەم فیلمی بەرهەمهاتووی کوردیە
لە ساڵی ١٩٢٦ بەرهەم هێنراوە لە کوردستانی ئەرمینیا
دەرهێنەری فیلم:حەمۆ بەگ نەزەریان
ماوەی فیلم:٦٣ خولەک
پێکهاتووە لە ٧ بەش
باس لە ژیانی کوردانی یەزیدی ئەرمینیا دەکات
کاتێ پەخش کرا هیچ دەنگێکی نەبوو واتە سایلێنت بوو
بەڵام لە ساڵانی ١٩٧٠ کان دووبارە ئەپدەیت کرایەوەو دەنگی خرایە سەر
ئەگەرچی کوالێتی فیلمەکە زۆر نزمە بەڵام گۆرانیو میوزیکەکانی ناوی تامو چێژێکیان پێی بەخشیوە

سەدەی حەڤدەهەم بە سەردەمێکی زێڕین دادەنرێت کە ئەدەبی کوردی، ..زاناي زمانی کوردی (دیالێکتی کرمانجی باکور) بە شێوەیەکی مەز...
07/11/2024

سەدەی حەڤدەهەم بە سەردەمێکی زێڕین دادەنرێت کە ئەدەبی کوردی، ..زاناي زمانی کوردی (دیالێکتی کرمانجی باکور) بە شێوەیەکی مەزن ئه‌داى کرد و گەیشتە بەرزی کامڵبوون. لەم سەدەیەدا کۆڵی شیعری کوردی وەک Melayê Cizîrî گەشەی کرد و ژیا بە گوێرەی Feqê Teyran و ئەحمەد خانی Ehmedê Xanî، ئەو سێیانەی کە هەرکات قسە دەکەی دەبێ ناوی بهێنرێ، توێژەرێک لە سەرهەڵدان و گەشەکردنی ئەدەبی کوردی.

الأدب الكردي Kurdish literature

هێزی پێشمەرگەی کوردستان ساڵی 1973
06/11/2024

هێزی پێشمەرگەی کوردستان ساڵی 1973

تابلۆیەک کورد لە ساڵی ١٨٤٢
06/11/2024

تابلۆیەک کورد لە ساڵی ١٨٤٢

تورکیا چونکە ترسی هەیە و بارەکەی لیژە باسی ئاشتی هێناوەتەوە سەر باس ...ئەم جارە چونکە زۆر ئەترسن تەنانەت لەسەر زمانی  با...
04/11/2024

تورکیا چونکە ترسی هەیە و بارەکەی لیژە باسی ئاشتی هێناوەتەوە سەر باس ...
ئەم جارە چونکە زۆر ئەترسن تەنانەت لەسەر زمانی باخچەلیکی تێنو بە خ...و...ێنی کورد ئەم باسە کراوە و تەنانەت باسی ئۆ....جە...لانی کردوە ، هەر ئەوەش نا بگرە لەسەر ئاستی هاولاتی تورکیش کەم تا زۆر خۆیان نەرم کردوە و خۆیان باش پیشان ئەدەن...

بۆ نموونە من لە پەیجێک نەفرەتم لە تورک کردبوو
ئەبینم لە چات تورکەکە نامەی ناردوە ئەلێ ئیمە رقمان لە کورد نیە ئیمە کوردمان خۆش ئەوه ئێمە دژی ئەردۆغانین تورکیای وێران کردوە لە رووی ئابوری کارمان نیە وەزعمان زۆر خراپە تەنانەت بە هەموو ئەقلی ئەیوت بژی کوردستان هیوا دارم کورد بیتە دەوڵەت بە ئاشتی بژین بەسە ش..ەڕ کردن ...

جا من نازانم لەسەر ئاستی نەتەوەی تورک ئەبیت هەبێت تورکیک وەک ئیسماعیل بیشکچی کوردی خۆش بوێت ؟ پێموایە زۆر کەم تورک هەبن کوردیان خۆش بوێت ، بۆیە هیوا دارم نە کوردی باشور نە رۆژ ئاوا نە باشور دووبارە نەکەونەوە داوی تورك وە پێیان بخەلەتێن بەم بانگەشە درۆینە چونکە تورک باری لێژەو لە شتێک دەترسێ وادیارە سیاسی کورد لێی بێ ئاگایە

بەڵام لەهەمان کات دا دەکرێ ژیرانە تر ئەمجارە رێکەوتن لەگەل کەردۆغان بکرێ واتا با کردۆغان بۆ تورک و تورکیا هەر وەک کیم ئۆن جون لەسەر حوکم بیت بەم کورد چی بۆچی کورد داوای دیموکراتی بۆ گەلان و تورکیا دەکا ؟ ئەم دروشمە سەقەت و هیچە چیە 40 ساڵە کوردی باکور هەڵی گرتوە باشە بەمن چی حوکمەتی تورک رێک وەک سوێد و دانیمارک بیت ؟

ئەسڵەن با منی کورد ماف و دەولەتم هەبێ یان هەر هیچ نەبێ هەرێمێکی کون فیدرالیم هەبێت خوای ئەکرد سەرۆکی تورکیا وەک هیتلەر و کیم جۆن ئون ئەبوو بۆ تورک

بۆیە پیویستە کورد زیاتر خەمی خاکی خۆی لە باکور خەمی زمانی خۆی کلتوری خۆی بیت واتا هەر هیچ نەبیت لایەنی کەم وەک چۆن دەولەتی عوسمانی ولایەتی کوردستان هەبوە ئەوە دروست بێت نەک تۆ بیت بلێت نا دیموکراتی بۆ تورکیا وەک لە رابردوو سلاحدین دەمیرتاش بە کەردۆی وت ناهێڵم بیتە سەرۆکی تورکیا بەداخەوە بویە سەرۆک و حالی کورد بەرەو خراپتر چوو ...
بەڕای ئیوەش کوردان لە باکور چی بکەن لەم بەناو پرۆسەی ئاشتیەی بانگەشەی بۆ ئەکرێ ؟ ئایە بەراست هەر خاپاندی کوردە دووبارە واتا خلەتاندی کوردە یان بەراستی مەبستی تورک چیە ؟

ڕاستی من پێم وایە وەک چۆن دوای کۆتای جەنگی دووەمی جیهان هەموو نەتەوانی دەورەبەرمان دەیان زانی ئیتر سەردەمی ئیمبراتۆریەتی و پێکەوەبونی نەتەوە کۆتای دیت و ئیتر هەر نەتەوەو مالی جیا ئەکاتەوە بەس کورد نەبێ وەک سەرک لێشێواو ئەسورایەوە هەنێکیان داوای گرانەوەی عوسمانیان ئەکرد هەنێکی دوای تورک و فارس و عەرەب کەوت بوو وەک جاش هەنێکیشی خۆشی نەی ئەزانی چی ئەوێ

واتا کەمال ئەتا تورک باش ئەیزانی چی روودەدا بۆیە هەلساو تورکیایەکی دروست کرد لە ئیران بەهەمان شێوە وە عیراقیش ئینگلیزی پیس لە نەبونەوە کردیە بوون .
بەلام کورد لەناوخۆیدا وەک لیژەلوکەو بی سەر دەسورایەوە من ئیستاش ئاوا ئەیبینم کورد پەرتەوازەیە و لاتانیش زۆر شت ئەزانن و وە خۆیان بۆ داهاتووی دوای ئەم قۆناغە ئامادە دەکەن.

Kurdzag

مێژوو و میرات و نەتەوەکەمان زیاتر لە 7000 ساڵە ناسراوە
03/11/2024

مێژوو و میرات و نەتەوەکەمان زیاتر لە 7000 ساڵە ناسراوە

شاری هەمدان (ئاکپاتانا) پایتەختی ئیمپراتۆریەتی میدی و دامەزرێنەرەکەی ئیمپراتۆر کیخسرو باوباپیرانی گەلی کوردلە ئێستادا دە...
29/10/2024

شاری هەمدان (ئاکپاتانا) پایتەختی ئیمپراتۆریەتی میدی و دامەزرێنەرەکەی ئیمپراتۆر کیخسرو باوباپیرانی گەلی کورد

لە ئێستادا دەکەوێتە کوردستانی ڕۆژهەڵات
K21

کورد کۆنترین و بەهێزترین ئیمپراتۆریەتە لە مێژوو و شارستانیەتی مرۆڤایەتیدا
29/10/2024

کورد کۆنترین و بەهێزترین ئیمپراتۆریەتە لە مێژوو و شارستانیەتی مرۆڤایەتیدا

پێشمەرگەی کوردستانوێنەكە لە كتێبی - زیندووی جۆرەكانی مرۆڤایەتی - بڵاوكراوەتەوە كە ساڵی 1901 بڵاوكراوەتەوە و زانای بەریتا...
25/10/2024

پێشمەرگەی کوردستان
وێنەكە لە كتێبی - زیندووی جۆرەكانی مرۆڤایەتی - بڵاوكراوەتەوە كە ساڵی 1901 بڵاوكراوەتەوە و زانای بەریتانی هێنری نیڤیڵ هوتچینسۆن نوسراوە كە ساڵی 1927 كۆچی دوایی كردووە.

مەلا کاکە حەمەی بێلوو کوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری (١٨٧٤-١٩٤٤) شاعرێکی کورد خەڵکی ناوچەی مەریوان بووە. ھۆنراوەکانی نا...
24/10/2024

مەلا کاکە حەمەی بێلوو کوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری (١٨٧٤-١٩٤٤) شاعرێکی کورد خەڵکی ناوچەی مەریوان بووە. ھۆنراوەکانی نالی و مەحوی کارییان تێکردووە و وشەی «ناری»ی کردووە بە نازناوی ھۆنراوەی خۆی. ناری یەکێکە لە شاعیرەکانی ڕێبازی کلاسیزمی کوردی و پەیڕەوانی تەریقەتی قادری. زۆربەی ژیانی لە دێی بێلوو مەلا بووە، بۆیە بە مەلا کاکە حەمەی بێلووش بەناوبانگە.

ژیان
ناوی کاکە حەمەیە و کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا محەممەدی کوڕی مەلا عەربدولڕەحمانە. لە ساڵی ١٨٧٤ دا لە گوندی کیکن لە ناوچەی مەریواندا ھاتۆتە دنیاوە. لە تەمەنی شەش ساڵیدا لای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە، قورئان و پەڕتووکە وردەڵەکانی تەواوکردووە، ئینجا بەفەقێتی بەدوای خوێندن لە مەریوان، سنە، پێنجوێن، سلێمانی، بانە، سابڵاغ، وان، باشقەڵا، ھەولێر و ڕەواندز گەڕاوە. لە ڕەواندز لای مامۆستا ئەسعەدە فەندی خەیلانی ئیجازەی مەلایەتی لە ساڵی ١٨٨٩ وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ کیکن. پاشان بە داوای حسێن بەگ مالکی بێلوو چووە گوندی بێلووی نزیک بە مەریوان و بە دەرس وتنەوەوە خەریک بوە تا ساڵی ١٩٤٤ کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە بێلوو بەخاک سپێردراوە.

ناری لە ئەو کەسانەیە لەگەڵ ئەوەدا کە ھۆنراوەی ئایینی و غەرامیی ھەیە، گەلێک ھۆنراوەی نیشتمانیشی ھەیە. لە دۆستانی بە ناوبانگی ناری دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر تاھیر بەگی جاف و شێخ مەحموودی حەفید کە گەلێک ھۆنراوە و پەخشانی زۆر جوانی بۆ داناون.

ڕوخساری ھۆنراوەکانی
کێشی عەرووزی عەرەبی بەکارھێناوە.
یەکێتی قافیەی پاراستووە.
وشەی عەرەبی و فارسی لە ھۆنراوەکانیدا دیارە.
گرنگی بەوشەکاری و ڕازاندنەوە داوە، لە وشە دەربڕین و بەھرەی وشە ئاراییدا شارەزایییەکی بەتوانا بووە.
ئارەزووی لە جیناس لە شێعردایە. بۆ نموونە ئەم شێعرە:
بە شمشێری مەلالەت بوو، کەوا جەرگی مەلا لەت بوو
بەڵێ مەشھووری ئافاقە مەلا نیوەی مەلالەت بوو
بە پیکی خەم لەسەر سنگی کەلالەت، گەوھەری قەلبی
وەھا لێدا زەمانە، دەستی بشکێ وەک کەلا لەت بوو

ناوەڕۆکی ھۆنراوەکانی
لەڕووی ناوەڕۆکەوە ئەم مەبەست و بابەتانە بەئاشکرا لە ھۆنراوەکانیدا دەدرەوشێتەوە:

دڵداریی و خۆشەویستیی
ستایشی ئایینی
نیشتمانپەروەریی و نەتەوایەتی
نموونەی شیعرێکی دڵداری لای ناری:

چاوەکەم من بۆیە دایم کارو پیشەم زارییە
حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەدارییە
شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجھو بێ عیللەت نییە
ئاھی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەم خوارییە
من ھەر ئەو ڕۆژە دەسم شۆری لەڕۆحی خۆم کەدیم
حەزرەتی خوون خواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە
گەر دەپرسی بۆچی بێ نەشئەو مەلوول و عاجزی
روومەتی زەردم عەزیزم شاھیدی بێ بارییە
کەم بە خەندە بێ بەلامۆ حەیفە تەعنەم لێ دەدەی
لێم گەڕێ توبێ و خودا ئەم جارە دەردم کارییە
دڵ لەشامی پەرچەمی ڕووتا بەدایم بێ خەوە
چونکە کێشکچی لەشەودا عادەتی بێدارییە
حیکمەتی پڕ مەسئەلەی کوڵمت بۆ کێ حەل دەبێ؟
ھەر سەحیفە سەد ئیشارەو ڕەمزی تێدا جارییە
خاڵی ڕوخسارت ھیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت
قازی ئاسا حاشییەی ئەگریجەگەکانت لارییە
رووت وەکوو ئاتەش موژەت وەک شیشە ئەبرۆت قیمەکێش
میڕوەحەت زولف و کەبابت جەرگی پارەی نارییە

نموونەی شێعری ئایینی ناری:

سووڕەتی یاسین کە وەسفی حەزرەتی لەولا ئەکا
ئەھلی دڵ مایل بە جیلوەی سووڕەتی تاھا ئەکا
خاکی بەردەرگاھی قەسری، گەر بە سەردا کا گەدا
ھەر نەفەس نەفرەت لە تاجی قەیسەر و دارا ئەکا
ئاسمان وەک مشتەری، ھەردەم بە میزانی وەفا
کەسبی ھەر شامێ بە یادی دەوڵەتی ئەسرا ئەکا
گەر تەسەوور کا مەسیحی تەختی عەرشی ئەعزەمی
تا ئەبەد تەرکی بەیانی ڕەفعەتی عیسا ئەکا
نووری عیشقی تۆ لەسەر تووری دڵی مووسا مەگەر
دای لەسەر سینەی بە شەوقی دڵ یەدی بەیزا ئەکا
بۆ خەلیلان گەر نەسیمی گوڵشەنی لووتفت ببێ
ناری نەمردوودی بە سەحنەی جەننەتولمەئوا ئەکا
تاقی کیسرا بۆ بە بەرقی نووری حوسنی شەق نەبێ!
سەیلی حوکمی ناری فارس زایل و ڕیسوا ئەکا
ئەی حەبیبی خالیقی عالەم! لە ئادەم تا بە تۆ
ئەنبیا یەکییەک بەیانی حەزرەتی والا ئەکا

Address

Kurdistan
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕەگ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share


Other News & Media Websites in Irbil

Show All