Kurdistan Times

Kurdistan Times Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Kurdistan Times, News & Media Website, Irbil.
(1)

کوردستان تایمز؛ بیروڕا و شیکردنەوەی ورد و رەخنەگرانە
The Kurdistan Times; Independent Analysis, opinions and news reports about Kurdistan, Iraq, Turkey, Syria, Iran and the wider region.

د. ئاوارە حسێن لە ساڵیادی ئەنفالدا لە شرۆڤەیەکیدا بۆ کوردستان تایمز باس لە پرسی ئاساییکردنەوەی جینۆساید دەکات لە تاوانێک...
14/04/2024

د. ئاوارە حسێن لە ساڵیادی ئەنفالدا لە شرۆڤەیەکیدا بۆ کوردستان تایمز باس لە پرسی ئاساییکردنەوەی جینۆساید دەکات لە تاوانێکی تاقانەوە بۆ تاوانێکی ئاسایی، لە تاوانی تاوانەکانەوە بۆ تاوانێکی سادە، لە تاوانێکی نێودەوڵەتییەوە بۆ تاوانێکی ناوخۆیی، لە گەورەترین و لوتکەی تاوانەکانەوە بۆ بچوکترین و نزمترین لیستی تاوانەکان.

د. ئاوارە حسێن سی و شەش ساڵ بەسەر هەریەک لە جینۆسایدەکانی هەڵەبجە و ئەنفال-دا تێدەپەڕێت، حەڤدە ساڵە ئەنفال و چواردە ساڵە هەڵەبجە بەگوێرەی ماددەی یانزەی پەیڕەوی بنەڕ...

ئایا لە هەرێمی کوردستان چ جۆرە سەرمایەدارییەک زاڵە؟ د. نیاز نەجمەدین لەم شرۆڤەیەیدا بۆ کوردستان تایمز بەدوای وەڵامی ئەو ...
06/04/2024

ئایا لە هەرێمی کوردستان چ جۆرە سەرمایەدارییەک زاڵە؟ د. نیاز نەجمەدین لەم شرۆڤەیەیدا بۆ کوردستان تایمز بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەگەڕێت و باس لە پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتدارانی سیاسی و دەوڵەمەندەکانیان دەکات، "کە جۆرێکی تایبەتی سیستمی سەرمایەداریی دەسەپێنێت بەشێوەیەک دابەشکردنی دەرفەتی یەکسانی وەبەرهێنان دەشێوێنێت و بژێویی خەڵک و رەفتاری کارمەندان تێکدەدات."

د. نیاز نەجمەدین لە بیست ساڵی رابردوودا، دیاردەی گەندەڵیی و مفتەخۆریی (rent seeking) لە زۆر ئاستدا قسەی لەسەر کرا بە رادەیەک شتێکی نوێ نەماوە لەم بارەیەوە نەوترابێت. فایل ....

کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک چییە و چۆن دەکرێت پێکەوەژیانی ئاشتیانە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ناوچەیەکی پڕ لە نەتەوە و کلتور...
04/04/2024

کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک چییە و چۆن دەکرێت پێکەوەژیانی ئاشتیانە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ناوچەیەکی پڕ لە نەتەوە و کلتور و پێکهاتەی جیاواز لەژێر سیستمێکی گشتگیردا فەراهەم بکات؟ لەم بابەتەدا ئاراس گوڵزار باس لە بەشێک ڕەگەزە سەرەکییەکانی پێکهێنانی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک دەکات.

ئاراس گوڵزار کۆنفدڕاڵیزمی دیموکراتیک یەکێکە لەپایە فکریەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان، کەخۆی لەسەر بنەما و پێوانەکانی ئازادی ڕەگەزی و دیموکراسی ڕاستەوخۆ و کۆمەڵگای ئیکۆل....

"پەیجەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاریان تەنیا لە سپۆنسەرکردنی بابەتەکانیان لە فەیسبووک خەرج کردووە...
02/04/2024

"پەیجەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاریان تەنیا لە سپۆنسەرکردنی بابەتەکانیان لە فەیسبووک خەرج کردووە"

کوردستان تایمز بە داتای فەرمی و شیکاری ناوی ئەو لایەنانە بڵاو دەکاتەوە کە زۆرترین پارەیان لە سپۆنسەرکردندا خەرج کردووە.

ڕێنوار نەجم – تایبەت بە کوردستان تایمز لە ماوەی دوو ساڵ و 7 مانگی ڕابردوودا پەڕە فەرمی و سێبەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر فەیسبووک نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاری....

نووسەر و شرۆڤەکاری عێراقی محەمەد ئەلوائیلی باس لە ڕیشەکانی قەیرانی سەرکردایەتی لە کوردستان و عێراق دەکات و پێنج ڕێگەی تێ...
30/03/2024

نووسەر و شرۆڤەکاری عێراقی محەمەد ئەلوائیلی باس لە ڕیشەکانی قەیرانی سەرکردایەتی لە کوردستان و عێراق دەکات و پێنج ڕێگەی تێگەیشتن لە سەرکردایەتی پۆلێن دەکات و هاوکات سێ بوار دیاری دەکات کە دەبێت گۆڕانکارییان تێدا بکرێت تا لەو قەیرانە ڕزگارمان ببێت.

محەمەد ئەلوائیلی* دیمەنی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان و بەشەکەی دیکەی عێراقدا بە دەست قەیرانی سەرکردایەتییەوە دەناڵێنێت. ئەمەش شتێکی نوێ نییە. عێ...

لە شرۆڤەیەکی تایبەتدا بۆ کوردستان تایمز، یاسین ئافتاو باس لە پرسەکانی ژنان بە دیدێکی مسوڵمانانە دەکات و دەنووسێت: "بۆ ئێ...
28/03/2024

لە شرۆڤەیەکی تایبەتدا بۆ کوردستان تایمز، یاسین ئافتاو باس لە پرسەکانی ژنان بە دیدێکی مسوڵمانانە دەکات و دەنووسێت: "بۆ ئێستا و ئەم سەردەم و دۆخەمان، گەڕانەوە بۆ کرۆکی قورئان و چۆنێتیی مامەڵەکردنی پەیامبەر لەگەڵ پرسەکانی ژنان و خوێندنەوەیەکی نوێگەرانەی مەبەستی پشت ئایەتەکانی تایبەت بە ژنان، دەتوانێت ببێتە کلیلی چارەسەر بۆ زۆرێک لە کێشەکانی ژنان."

یاسین ئافتاو* پرسی ژنان و مافەکانی ژنان لە ئیسلام و کۆمەڵگە مسوڵمانەکاندا، یەکێکە لە پرس و بابەتە فیکریی و کۆمەڵناسیی و یاسایییە هەرەگەرموگوڕ و مشتومڕئامێزەکانی تو...

27/03/2024

لەدوای ٧ی ئۆکتۆبەرەوە جیهان بەرەو گۆڕانکاریی گەورە هەنگاو دەنێت. د. سیڤان سەعید شرۆڤەی گۆڕانکارییەکان دەکات و باس لە ڕۆڵی ئابووری، سەربازی و دیپلۆماسی لە ململانێی نێوان زلهێزەکاندا دەکات. هەروەها باس لە گۆڕانی ستراتیژی ئەمەریکا دەکات و دەنووسێت: "ئەم گۆڕانکارییە ڕەنگە کاریگەریی فراوانتری هەبێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دۆخەکە لە قازانجی تەڤگەری ئازادی کوردستان لە تورکیا پەرەبسێنێت و داینامیکی سیاسی نوێ لەناو دەوڵەتی تورکیادا بگۆڕێت.'

تەواوی شرۆڤەکە:
https://kurdistantimes.org/2024/03/27/106/

کوردستان تایمز؛ بیروڕا و شیکردنەوەی ورد و رەخنەگرانە
The Kurdistan Times; Independent Analysis, opini

ئایا سیاسەت پیسە؟ باشتر نییە بپرسین ئایا سیاسەت پیسە یا سیاسەتکاران پیسن؟ کەمال چۆمانی شرۆڤەی ئەو پرسە دەکات و پێی وایە ...
25/03/2024

ئایا سیاسەت پیسە؟ باشتر نییە بپرسین ئایا سیاسەت پیسە یا سیاسەتکاران پیسن؟ کەمال چۆمانی شرۆڤەی ئەو پرسە دەکات و پێی وایە ئەوەی هەیە گوناهی سیاسەتکارانە نەک خودی سیاسەت، دەکرا هەمان ئەو سیاسەتە پیسەی هەمانە، پاک بوایە ئەگەر سیاسەتکارەکان پاک، دیموکراتیک، دادپەروەر و زانا بونایە.

کەمال چۆمانی باشتر نییە بپرسین ئایا سیاسەت پیسە یا سیاسەتکاران پیسن؟ ئەوانەی دژ بە سیاسەتن، تەنها دیوە تاریکە ماکیاڤیلییانییەکەی سیاسەت دەبینن. مرۆڤ کاتێک بەقوڵی ....

سەددام حسێن کاسێتێکی دەنگیی لە کۆبوونەوە داخراوەکانی خۆیدا بە نهێنی داناوە بۆ تۆمارکردنی ئەو قسانەی لە کۆبوونەوەکاندا دە...
19/03/2024

سەددام حسێن کاسێتێکی دەنگیی لە کۆبوونەوە داخراوەکانی خۆیدا بە نهێنی داناوە بۆ تۆمارکردنی ئەو قسانەی لە کۆبوونەوەکاندا دەکرێن، ئێستا بەشێک لەو تۆمارانە ئاشکرا بوون، لەنێویاندا کۆبوونەوەیەکی سەددام حسێن و نێچیرڤان بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٢. کوردستان تایمز ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە و چەند گفتوگۆیەکی دیکەی سەرکردەکانی بەعس لەبارەی کوردستانەوە بڵاودەکاتەوە.

ڕێنوار نەجم – تایبەت بە کوردستان تایمز لە ١٤ی ئاداری ٢٠٠٢ نێچیرڤان بازرانی خۆی دەگەیەنێتە سەددام حسێن بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی سەددام لەبارەی سەردانی شاندێکی ئ....

کەمال چۆمانی:- چی دەبو ئەگەر ئەگەر بۆشی باوک خۆی تەلەفۆنی بۆ سەدام حوسێن بکردبوایە تا کوەیت داگیرنەکات؟ ئەی ئەگەر مەسعود...
15/03/2024

کەمال چۆمانی:
- چی دەبو ئەگەر ئەگەر بۆشی باوک خۆی تەلەفۆنی بۆ سەدام حوسێن بکردبوایە تا کوەیت داگیرنەکات؟ ئەی ئەگەر مەسعود بارزانی گوێی بۆ داواکانی ئەمریکا بگرتبوایە و ریفراندۆمی نەکردبوایە؟
- لە دانیشتنێکدا لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی یەکێک لە وڵاتە زلهێزەکانی ئەوروپا لە هۆتێل دیڤان رۆژانی پێش ریفراندۆم، جێگری وەزیر روی لە من و دو هاوڕێی دیکەی رۆژنامەنوس کرد، پرسیاریکرد: منیش گوتم، هەر بەو زمانە، زۆر بەڕاشکاوی دەبێ پێی بڵێیت چونکە مەسعود بارزانی وا تێدەگات هەڵوێستی ئێوە و ئەمریکا هەڵوێستی دیپلۆماسییە و دواتر ئەمری واقیع قبوڵ دەکەن.

- سەدامی دیکتاتۆر گەمژانە نە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە تێدەگەییشت، و نە لە ئاگادارکردنەوە و هەڕەشەکانی ئەمریکاش. ئەو کاتانەی ئەمریکا هاوکاری دەکرد سەدام وا تێدەگەییشت کە ئەو هاوکارییانە بۆ لەخشتەبردنیەتی وەک هاوکارییەکانی سی.ئای.ئەی لە سەرەتاکانی شەڕی عێراق-ئێران، چ ئەوکاتانەی هەڕەشەی لێ دەکرد، بۆ نمونە تا کوێت داگیرنەکات، کە سەدام پێیوابو ئەو ئاگادارکردنەوانە بە مانای هەڕەشەکردنێکی وا نین کە وەڵامی ئەمریکای بەدوادابێت. تەنانەت سەدام لەوەش تێنەگەییشت کە ئەمریکا دەیەویست زانیاری تەواوەتی هەبێت دەربارە چەکی کۆمەڵکوژ. سەدام چەکەکانی لەناوبردبو، بەڵام تۆمارەکانی نەپاراستبو، هەروەها نەشیدەویست رایبگەیەنێت تا وەک چاوترساندن بەرانبەر ئیسرائیل و ئێران بەکاریانبێنێت.

چی دەبو ئەگەر ئەگەر بۆشی باوک خۆی تەلەفۆنی بۆ سەدام حوسێن بکردبوایە تا کوەیت داگیرنەکات؟ ئەی ئەگەر مەسعود بارزانی گوێی بۆ داواکانی ئەمریکا بگرتبوایە و ریفراندۆمی ن...

نووسەر و توێژەری ئەمەریکی مایکڵ ڕۆبن لە بابەتێکی تایبەت بە کوردستان تایمزدا شرۆڤەی ئەو داوا یاساییە دەکات کە لە ئەمەریکا...
12/03/2024

نووسەر و توێژەری ئەمەریکی مایکڵ ڕۆبن لە بابەتێکی تایبەت بە کوردستان تایمزدا شرۆڤەی ئەو داوا یاساییە دەکات کە لە ئەمەریکا لە دژی مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و باس لە چوار هۆکار دەکات کە داخستنی کەیسەکە سەخت دەکەن، وەک پارێزەرانی مەسرور بارزانی هەوڵی بۆ دەدەن.

مایکڵ ڕۆبن – تایبەت بە کوردستان تایمز لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، پارێزەرانی (سندووقی قوربانیانی کوردستان) کەیسێکی بەرفراوانیان دژی مەسعود، مەسرور و وەیسی...

لە بابەتێکی نوێدا بۆ کوردستان تایمز، د. نیاز نەجمەدین باس لە گەشەی ئابووری دەکات و ڕوونی دەکاتەوە بۆچی دەبێت عاشقی گەشەی...
09/03/2024

لە بابەتێکی نوێدا بۆ کوردستان تایمز، د. نیاز نەجمەدین باس لە گەشەی ئابووری دەکات و ڕوونی دەکاتەوە بۆچی دەبێت عاشقی گەشەی ئابووری ببین بەڵام بە مەرجێک نەگاتە مەستبوون. ئەو دەنووسێت: "خۆڵکردنە چاومانە ئەگەر واز لە حکومەتی باش و ئازادیی رادەربڕین و سەقامگیریی سیاسیی و توێژینەوە و پەرەپێدان بهێنیت و بازاڕ غەرقی ئوتومبێلی کەشخە و شوقەی گرانبەها و ڤێلا و سەرۆک خێڵ بکەیت."

د. نیاز نەجمەدین كێ هەیە حەز لە گەشەکردن نەکات؟ کەس. مەگەر چۆنها دەنا کەس نییە ئارەزووی نەبێت ئوتومبێلی مۆدێل بەرز و باشتر بکڕێت، لە بالەکۆنەی شوقەیەکی دڵگیرەوە رۆژ....

خوگرتن بە درۆ و گەندەڵی: بۆچی خەڵک شکست دەهێنێ لەوەی ترسناکییەکانی دەوریان ببینن؟وەرگێڕانی بابەتێکی نیویۆڕک تایمز کە لەل...
03/03/2024

خوگرتن بە درۆ و گەندەڵی: بۆچی خەڵک شکست دەهێنێ لەوەی ترسناکییەکانی دەوریان ببینن؟

وەرگێڕانی بابەتێکی نیویۆڕک تایمز کە لەلایەن تالی شارۆت و کاس ڕ سەنشتاین نوسراوە.
دکتۆر شارۆت زانای مێشکە لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن و M.I.T، پرۆفیسۆر سەنشتاین مامۆستای یاسایە لە زانکۆی هارڤارد.

تالی شارۆت و کاس ڕ سەنشتاین دکتۆر شارۆت زانای مێشکە لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن و M.I.T، پرۆفیسۆر سەنشتاین مامۆستای یاسایە لە زانکۆی هارڤارد. سەرچاوە: نیویۆڕک تایمز وەرگێ....

وردەکاری و ناوی تەواوی ئەو بەرپرسە باڵایانەی هەرێمی کوردستان، لە نێویاندا مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، کە لە دادگایە...
31/01/2024

وردەکاری و ناوی تەواوی ئەو بەرپرسە باڵایانەی هەرێمی کوردستان، لە نێویاندا مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، کە لە دادگایەکی ئەمەریکا داوای یاساییان لەسەر تۆمار کراوە. سکاڵاکاران داوای چی دەکەن و تۆمەت و بەڵگەکان چین؟ لەم شیکارییەی کوردستان تایمزدا وردەکارییەکانی بخوێنەرەوە.

رێنوار نەجم – تایبەت بە کوردستان تایمز لە دادگایەکی باڵای ئەمەریکا داوایەکی یاسایی گشتگیر لەسەر دەیان بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان، بەدیاریکراوی بەرپرسانی پارت....

لە نۆیەمین ساڵەی پڕ غەمگینی جینۆسایدی ئێزیدییەکاندا، د. ئاوارە حسێن  باس لەو ڕێگایانە دەکات کە لێیانەوە تۆمەتبارانی داعش...
03/08/2023

لە نۆیەمین ساڵەی پڕ غەمگینی جینۆسایدی ئێزیدییەکاندا، د. ئاوارە حسێن باس لەو ڕێگایانە دەکات کە لێیانەوە تۆمەتبارانی داعشی پێ دادگایی دەکرێت. ئەو دەنوسێ:

د. ئاوارە حسێن پێشەکییەکی کورت ئەوەی کە گومان هەڵناگرێت ئەو تاوانانەی کە لەدژی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە لە ساڵی (٢٠١٤) ئەنجامدرا، دەچنە چوارچێوەی تاوانەکانی (جین....

محەمەد ئەلوائیلی باس لە لاوازبوونی یادەوەریی حوکمڕانیی سەدام دەکات و پێی وایە بە ڕێگایەکی تەواو وردداڕێژراودا هەوڵێکی بە...
31/07/2023

محەمەد ئەلوائیلی باس لە لاوازبوونی یادەوەریی حوکمڕانیی سەدام دەکات و پێی وایە بە ڕێگایەکی تەواو وردداڕێژراودا هەوڵێکی بەمەبەستیش هەیە بۆ گۆڕینی ئەو یادەوەرییە و دەنووسێت: "زۆر سیاسیمان هەیە کە دەبێت سەدام حسێنمان بەیاد بهێننەوە، هەر لە زاخۆوە تا ئوم قەسر. لەگەڵ ئەوەشدا، لەبەرئەوەی نەوەی پێشوو وا دیارە کە سەدامیان لەبیر چووبێتەوە و، نەوەی نوێش وێنەیەکی ورد و پڕوردەکاریی حوکمڕانییەکەیان نییە، ئێمە بە بینینی چەندین کرداری سەدام داناچڵەکێین کە خەریکە لەمڕۆدا و لەژێر سیستمی بەناودیموکراسیدا زیندوو دەکرێنەوە و دەگەڕێندرێنەوە."

محەمەد ئەلوائیلی* وەرگێڕانی لە ئینگلزییەوە: زانا عوسمان لە دەروونناسیدا ئەوە شتێکی زانراوە کە لەبیرکردن ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ڕێکخستنە هزری و دەروونییەکاندا. ئێم....

ئاراس گوڵزار لە وتارێکیدا باس لە چەمکی "خیانەتی گەورە" و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە و گەل لە باشووری کوردستان دەکات و ...
26/07/2023

ئاراس گوڵزار لە وتارێکیدا باس لە چەمکی "خیانەتی گەورە" و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە و گەل لە باشووری کوردستان دەکات و دەنووسێت: "ئەقڵییەتی خێڵ و عەشیرەتگەری بەو ڕەنگەیە سنوری خێڵەکەی سنوری نەتەوە و خاک و زمانەکەیەتی، هەرکاتێ ئەو سنورە تەسکە کەوتە مەترسییەوە ئیدی وەک ئەوەیە تەواوی هەبوونی لە مەترسیدابێ، بۆ دەربازبوونیش نەک ئەو پەیمان و سۆزانەی بەستوویەتی لەگەڵ خێڵ و عەشیرەتەکانی دیکە بەڵکو ئامادەیە دەستبەرداری نەتەوە و بنەچەکەشی بێت؛ وەک ئەوەی لە پێشوودا لە بنەماڵەی مامەش و قادر ئاغا، کە چۆن کەوتنە بەرەی دووژمن و هاوشان بە حەسەن خانی گەڕووسی دەستیان لە شۆڕش بەردا و بوون بە ئاژانی دەوڵەتی قاجار.

"

ئاراس گوڵزار خیانەت چەمکێکە فرەڕەهەندە و پێناسەی زۆر بەخۆوە دەگرێ هەرلە خیانەتی کۆمەڵایەتییەوە کە خۆی لەناپاکی دوو هاوڕێ، دوو خۆشەویست، دوو هاوسەر، هەتا دەگات بە ....

کەمال چۆمانی ئەو پێنج مەبدەئە روندەکاتەوە کە ئۆجەلان بۆ پەیماننامەیەکی نوێی لۆزان پێشنیازیکردون، هەروەها دەنوسێت:
23/07/2023

کەمال چۆمانی ئەو پێنج مەبدەئە روندەکاتەوە کە ئۆجەلان بۆ پەیماننامەیەکی نوێی لۆزان پێشنیازیکردون، هەروەها دەنوسێت:

~ کەمال چۆمانی ئۆجەلان لە ٢٠٠٩ لە دیداری لەگەڵ پارێزەرەکانیدا، داوای پەیماننامەیەکی نوێی لۆزانی کرد لەنێوان کوردان لەنێو خۆیاندا بە ناوی

لەبەشی چوارەم و کۆتایی زنجیرە وتارەکەیدا لەبارەی سۆشیالیزم و مارکس، د. نیاز نەجمەدین دەنووسێت: "ئەوەی لە ناوچوو مارکسیزم...
22/07/2023

لەبەشی چوارەم و کۆتایی زنجیرە وتارەکەیدا لەبارەی سۆشیالیزم و مارکس، د. نیاز نەجمەدین دەنووسێت: "ئەوەی لە ناوچوو مارکسیزم نەبوو، بەڵکو تیۆرێک یان دووانی مارکسیی بوو. لە رابردوودا و لە زۆر شوێن و کاتدا، ئیشی مارکسییەکان رێک هاوشێوەی ئیشی ئیسلامییەکان وابووە: سۆشیالیزمیان ناشیرین کرد و ناشیرینییەکانیان وایکرد تەمەنی سەرمایەداریی درێژتر ببێتەوە، دواتر هاتن و دەستە چەورەکەی خۆیان بە سەری نەیارەکانیاندا سڕی. لە کۆتاییدا، ترادسیۆنی مارکسیی لە سەدەی بیستویەکدا گۆڕا و خۆی لە تەپوتۆزی سەدەی بیست تەکاند و خەریکە خۆی نوێ دەکاتەوە و بە تام و رەنگێکی نوێوە دێتەوە ناومان".

د. نیاز نەجمەدین گەڕانەوە بۆ سۆشیالیزم؟ مارکس و مارکسیزم لە سێ سەدەدا بەشی چوارەم/ نوێکردنەوەی مارکسیزم (بۆ خوێندنەوەی هەر چوار بەشەکە پێکەوە کرتە لێرە بکە) سۆشیالی....

ڕاپۆرتی تایبەتی کوردستان تایمز: پڕۆژەی کوردستانێکی سەوز: راپۆرتێک لەبارەی قەیرانی ئاووهەوا و ژینگە کە تێیدا هەڵسەنگاندێک...
20/07/2023

ڕاپۆرتی تایبەتی کوردستان تایمز: پڕۆژەی کوردستانێکی سەوز: راپۆرتێک لەبارەی قەیرانی ئاووهەوا و ژینگە کە تێیدا هەڵسەنگاندێکی گشتگیر دەکرێت بۆ دۆخی گۆڕانی ئاووهەوا و قەیرانی ژینگە لە کوردستان و تێڕوانین و دیدگای چارەسەرکردنی کێشەکان دەخرێتەڕوو.

راپۆرتی تایبەتی کوردستان تایمز (تەموزی ٢٠٢٣) بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکە بەشێوازی PDF کرتە لێرە بکە. ئەم راپۆرتە تایبەتە تێڕوانینێکی گشتیی لە قەیرانی گۆڕانی ئاووهەوا و ک...

پەیوەندیی نێوان نەوت و دیموکراسی چۆنە و بۆچی لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بوونی نەوت بەمانای نەبوونی دیموکراسی دێت؟ د. قارە...
18/07/2023

پەیوەندیی نێوان نەوت و دیموکراسی چۆنە و بۆچی لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بوونی نەوت بەمانای نەبوونی دیموکراسی دێت؟ د. قارەمان محەمەد شرۆڤەی ئەو پرسە دەکات و باس لە نەفرەتی نەوت دەکات لە جیهان و عێراق و هەرێمی کوردستان.

د. قارەمان محەمەد حەسەن* لە ساڵی ٢٠٠١ پڕۆفیسۆر مایکڵ رۆز، توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە و بە داتا و ڕوونکردنەوە سەلماندی کە نەوت ڕێگری لە دیموکراسی دەکات، لە وڵاتە هەژار...

د. ئاوارە حسێن شرۆڤەی دادگای تاوانکاریی نێودەوڵەتی دەکات و جەخت دەکاتەوە کە دەبێت حکومەتی هەرێم و بڕیاربەدەستەکانی هەوڵ ...
16/07/2023

د. ئاوارە حسێن شرۆڤەی دادگای تاوانکاریی نێودەوڵەتی دەکات و جەخت دەکاتەوە کە دەبێت حکومەتی هەرێم و بڕیاربەدەستەکانی هەوڵ بۆ ئەندامبوونی عێراق بدەن لە دادگاکەدا و بەڵگەو پاساوەکان بخەنەڕوو کە ئەندامبونی عێراق نەک گرنگ و بەهادارە بەڵکو پێویست و پڕ دەستکەوتیشە بۆ خودی دەوڵەت، حکومەت و هاووڵاتی. هەروەها ئەو دەستکەوت و سودە یاساییانە دەخاتەڕوو کە کورد وەک گروپی تاوان بەرامبەرکراو، هەرێمی کوردستان، هاووڵاتی و کۆماری عێراقی دەتوانێت بەدەستیانبهێنێت گەر عێراق ببێت بە ئەندامی دادگاکە.

د. ئاوارە حسێن مرۆڤایەتی بە درێژایی مێژوو گەواهیدەری ئەوەیە کە تاوانە نێودەوڵەتییە مەترسیدارەکان بوونەتەهۆی پەرێشانکردنی مرۆڤایەتی و پێشێلکردنێکی دیاری مافەکانی...

لە بەشی سێیەمی زنجیرە وتارەکەیدا لەبارەی پرسی گەڕانەوە بۆ سۆشیالیزم و کارل مارکس، د. نیاز نەجمەدین شرۆڤەی کێشەی چینایەتی...
14/07/2023

لە بەشی سێیەمی زنجیرە وتارەکەیدا لەبارەی پرسی گەڕانەوە بۆ سۆشیالیزم و کارل مارکس، د. نیاز نەجمەدین شرۆڤەی کێشەی چینایەتی دەکات و دەنووسێت: "ئەو نرخەی تۆ لە بازاڕدا دەیدەیت بە شوقەکەت، خانووەکەت، ئوتومبیلەکەت، جل و بەرگ و جانتاکەت، هتد، دڵخۆشت بکەن یان ناڕەحەت، لە دەرەوەی چوارچێوەی کۆمەڵگەیەکی چینایەتیی نیین. مەرگی کەسێکی نزیکیشت لە خۆپیشاندانێکدا بەشێوەیەک لە شێوەکان رەنگدانەوەی ململانێی دوو چینن کە یەکێکیان ئەویدیکە بۆ مەرامی تایبەتیی خۆی بەکاردەهێنێت."

د. نیاز نەجمەدین بەشی سێیەم/ وردبوونەوەیەکی تر لە کێشەی چینایەتی (بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کرتە لێرە و بەشی دووەم کرتە لێرە بکە) ئەو نرخەی تۆ لە بازاڕدا دەیدەیت بە شو....

بافڵ تاڵەبانی سەکۆی ململانێکان لەگەڵ پارتیدا دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی وڵات و لە لەندەنەوە باس لە خراپیی پەیوەندییەکانیان د...
12/07/2023

بافڵ تاڵەبانی سەکۆی ململانێکان لەگەڵ پارتیدا دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی وڵات و لە لەندەنەوە باس لە خراپیی پەیوەندییەکانیان دەکات. ڕێنوار نەجم لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی بافڵ تاڵەبانی ئامادەبووە و بەوردی باس لە گرنگترین ئەو خاڵانە دەکات کە تاڵەبانی ئەمڕۆ ئاماژەی بۆ کردوون کە تێیدا ئۆباڵی خراپیی دۆخی کوردستان و کێشە ناوخۆییەکان دەخاتە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ڕێنوار نەجم بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە خانەی بیری چانثام هاوس لە لەندەن بەشداریی لە گفتوگۆیەکی کراوە کرد لەبارەی پرسە هەنو...

بەشی دووەمی زنجیرە وتارێک لەبارەی سۆشیالیزم و کارل مارکس،"بەخێر بێیت بۆ جیهانی مارکس، زانایەک وریای نەبیت وات لێ دەکات، ...
09/07/2023

بەشی دووەمی زنجیرە وتارێک لەبارەی سۆشیالیزم و کارل مارکس،
"بەخێر بێیت بۆ جیهانی مارکس، زانایەک وریای نەبیت وات لێ دەکات، یان وا بەکاردەهێنرێت، بێ تێگەیشتن و پرسیار، خۆتی لەسەر بەکوشت بدەیت، یان بکوژیت وەک چۆن. زانایەکیشە بەبێ ئەو ناتوانیت لە مێژوو و ئێستای خۆت، کۆمەڵگەکەت و مرۆڤایەتیی تێبگەیت و پێشنیارەکانی باشکردنی، دەوڵەمەند بکەیت. تێڕامانە ئابوورییەکانی ئەم زانایە لە کوێوە هاتن و چییان بۆ زانستی ئابووریی زیاد کرد؟"

د. نیاز نەجمەدین بەشی دووەم/ مارکس لە نێوان گەشبینیی و رەشبینییدا (بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کرتە لێرە بکە) بەخێر بێیت بۆ جیهانی مارکس، زانایەک وریای نەبیت وات لێ دەکا...

لە وتارێکی نوێیدا تایبەت بە کوردستان تایمز، نووسەری عێراقی محەمەد ئەلوائیلی باس دروستبوونی هیوا لە دوای کەوتنی ڕژێمی سەد...
07/07/2023

لە وتارێکی نوێیدا تایبەت بە کوردستان تایمز، نووسەری عێراقی محەمەد ئەلوائیلی باس دروستبوونی هیوا لە دوای کەوتنی ڕژێمی سەددام حسێن و دواتر لەناوچوونی هەموو هیواکان دەکات، هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەو هیوایەی دەبێت لەمڕۆدا هاوڵاتیان هەیان بێت، "دروستکەرانی گۆڕانکاریی واقیعبین لە ئەزموونەکانی ئەوانی تریشەوە فێر دەبن، پشوودرێژن، هەروەها دەیان ساڵی شکست ساردیان ناکاتەوە، بەتایبەت گەر بزانن کە ئەم شکستە پاش چەندین هەوڵ نەهاتۆتە ئاراوە، بەڵکو لە ڕاستیدا دەرئەنجامی هەوڵنەدانە بە ڕێگا دروستەکە، ڕێگا ڕاستەقینەکە."

محەمەد ئەلوائیلی* وەرگێڕانی لە ئینگلزییەوە: زانا عوسمان دەکرێت عەقڵییەتی گشتی لەمڕۆدا بە بێهیوا وەسف بکرێت، جا گەر لە هەرێمی کوردستان بێت یان بەشەکەی تری عێراق. خەڵ...

لە بەشی یەکەمی لە زنجیرە وتارێکدا لە بارەی پرسی گەڕانەوە بۆ سۆشیالیزم، د. نیاز نەجمەدین شرۆڤەی ژیان و هزری کارل مارکس دە...
05/07/2023

لە بەشی یەکەمی لە زنجیرە وتارێکدا لە بارەی پرسی گەڕانەوە بۆ سۆشیالیزم، د. نیاز نەجمەدین شرۆڤەی ژیان و هزری کارل مارکس دەکات و دەنووسێت "تێڕامان لە ژیاننامەی کەسێکی ناودار یەکێکە لەو کەرەستانەی لە ‘پەرستنی شێتانە” و “عاشقبوون تا رادەی وشکبوونەوەی بییرمان” رزگارمان دەکات و یارمەتییمان دەدات توانای بینینی لاوازییەکانیمان هەبێت، فێریشمان دەکات رێز لە کەسانی خاوەن بەهرە و قوربانیدەر بگرین و لەم هەڵە و ئەو هەڵەدا کورتیان نەکەینەوە."

د. نیاز نەجمەدین بەشی یەکەم/ گۆڕهەڵکەنەی سەرمایەداریی یان پەیامبەرێکی پیرۆزی تر؟ کارل هەینریچ مارکس ( Karl Heinrich Marx) لە سەدەی نۆزدەدا دەژی و لە هەمان سەدەدا دەمرێت، لە س...

نووسەری عێراقی محەمەد ئەلوائیلی باس لە دۆخی زمانی کوردی لە عێراق و پێویستیی فێربوون و خوێندنی زمانی کوردی لە سەرتاسەری و...
03/07/2023

نووسەری عێراقی محەمەد ئەلوائیلی باس لە دۆخی زمانی کوردی لە عێراق و پێویستیی فێربوون و خوێندنی زمانی کوردی لە سەرتاسەری وڵاتەکە دەکات و پێی وایە گەورەترین هەڵە کە ئەنجام دراوە بریتییە لە ئاڕاستەکردنی ململانێی سیاسیی نێوان هێزە سیاسییە کوردی و عەرەبییەکان ڕووەو زمانی کوردی و ئەو ڕەهەندە زۆرە کلتووری، کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئابووریانەش کە هەیەتی.

محەمەد ئەلوەیلی* عێراق لەمڕۆدا تاکە وڵاتە کە تێیدا زمانی کوردی لەسەر پاسپۆرت و پسووڵەکان بەکار دێت و شانبەشانی زمانی عەرەبی بە زمانی فەرمی دادەنرێت. باجێکی قورس درا...

25/06/2023

تسایتەنڤێندە چییە و ئەو گۆڕانکارییانە چین لە سیاسەتی دەرەکی و سیاسەتی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەڵمانیادا رویانداوە؟
https://shorturl.at/ntP23

کوردستان تایمز؛ بیروڕا و شیکردنەوەی ورد و رەخنەگرانە
The Kurdistan Times; Independent Analysis, opini

ئایا تێگەیشین لە دۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزە یان سانایە؟ ئاراس گوڵزار لە شیکارییەکەدا بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەچێت ...
24/06/2023

ئایا تێگەیشین لە دۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزە یان سانایە؟ ئاراس گوڵزار لە شیکارییەکەدا بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەچێت و دەنووسێت: "ئایا بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی سەربە چ قوتابخانەیەکی سیاسی-ئابووری- فەلسەفین؟ مانفێستی فکری و سیاسی و ئەخلاقییان کامەیە؟ دەستنووس و کتێبیان کوا؟ بیرمەند یا نوسەر ئایا شتێکیان هەیە بۆ ئێمە ببێتە دەرگایەک و لێیەوە سەربکێشین کە بەدرێژایی تەمەنی ماڵباتی و حیزبیان نووسیبێتیان یا پەیڕەویان لێکردبێت؟ "

ئاراس گوڵزار «هەندێک جار ئێمە لە سەتحدا توشی ئاڵۆزی دێین، هەندێک جاریش لەنێو پێچاوپێچ و ئاڵۆزییەکاندا دەگەین بەسەتح»، ئەمە ڕوانینی دۆڵۆزە بەئیلهاموەرگرتن لە نیچە....

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan Times posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share