Babolly News

Babolly News Babolly News

25/07/2023

حکومەتی هەرێم رونکردنەوەیەکی لەبارەی موچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە..

لە کۆمێنتە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوا بڕیار لەسەر بەشە بودجەی ھەرێم دەداتبه‌پێى زانیاریه‌كانی ناوەندە میدیاییە عێراقیەکان ،...
25/07/2023

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوا بڕیار لەسەر بەشە بودجەی ھەرێم دەدات

به‌پێى زانیاریه‌كانی ناوەندە میدیاییە عێراقیەکان ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق سه‌رۆك وه‌زیران كێشه‌ى خه‌رج نه‌كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبەرانی ھەرێم ده‌خاته‌ڕوو، دوو بژارده‌ش ده‌خرێته‌ به‌رده‌م وەزیرەکانی نێو كۆبونه‌وه‌كه‌.

هه‌ربه‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیا عێراقیه‌كان خستویانه‌ته‌ڕوو، هاوشێوه‌ى مانگه‌كانى ڕابردوو عێراق بڕی 900 ملیار دینار به‌قه‌رز بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت یان بڕیارى كۆتایی له‌باره‌ى ناردنى سه‌رجه‌م شایسته‌كانى هه‌رێم ده‌درێت.

سێبەری درەختەکان.... تکایە بیپارێزن.....
25/07/2023

سێبەری درەختەکان.... تکایە بیپارێزن.....

سروشتی جوانی کوێستانەکانی  گوندی شیوەڕەش- واربڵندە.
18/05/2023

سروشتی جوانی کوێستانەکانی گوندی شیوەڕەش- واربڵندە.

بەیانیتان باشدیمەنێک تایبەت بە عێراق!
17/05/2023

بەیانیتان باش
دیمەنێک تایبەت بە عێراق!

وێنەی (نەبەز قادر عومەر) ئەو هاووڵاتیەی کەمێک پێش ئێستا بەکارەساتی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد ...
15/05/2023

وێنەی (نەبەز قادر عومەر) ئەو هاووڵاتیەی کەمێک پێش ئێستا بەکارەساتی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد ...

سێ سەرنشینی ماتۆڕسکیلێک برینداربوون ئێوارەی ئەمڕۆ ماتۆر سکیلێکی سێ تایە لەسەر پردێکی ڕێگای کەرکوک _ لەیلان و نزیک کۆمەڵگ...
13/05/2023

سێ سەرنشینی ماتۆڕسکیلێک برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ ماتۆر سکیلێکی سێ تایە لەسەر پردێکی ڕێگای کەرکوک _ لەیلان و نزیک کۆمەڵگای تەحسین شاویس کەوتەخوارەوە بە هۆیەوە هەرسێ سەرنیشینەکەی برینداربوون.

13/05/2023

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی بڵاودەکرێتەوە

میدیاکان: ساڵی 2022 لە ئەڵمانیا زۆرترین منداڵ ناویان نراوە محەمەد
13/05/2023

میدیاکان: ساڵی 2022 لە ئەڵمانیا زۆرترین منداڵ ناویان نراوە محەمەد

ئەو ڕۆژانەی دڵەکان کۆشکێک بوون لە خۆش بەختی.ئەو كاتانەی ناخی مرۆڤەكا ن جوان بوو،  شەقام و کوچەو کۆڵانی پڕ موحیبەت بوو   ...
13/05/2023

ئەو ڕۆژانەی دڵەکان کۆشکێک بوون لە خۆش بەختی.
ئەو كاتانەی ناخی مرۆڤەكا ن جوان بوو، شەقام و کوچەو کۆڵانی پڕ موحیبەت بوو

یەکێک لەو یادەوەرییە جوانانەی کە لە نەستمانە ماوە . ئەم درامایە (الحسناء و الوحش ) واتا جوان و دڕندە ، فنسنت و کاثرین ، چەند ئەڵقەیەک بوو لە ھەموو ماڵێکدا شەوانە ئەڵقەکانی ھێندە چێژ بەخش بوون چەندین جار دووبارە بکرایاتەوە بە تامەزڕۆیەوە پێشوازیمان لێدەکرد

پێی دەوتین ژیانمان خۆش دەوێت بەھەموو ماناکانیەوە
پێی دەوتین سەردەمی خۆشەویستی و ڕاستگۆیی ڕاستەقینەیە ،لە کوردستان یەک کەناڵی تەلەفزیۆن ھەبوو بەڵام ماڵەکان دڵخۆش بوون یەک چرامان ھەبوو بۆ ڕووناکی
ئێستاکە سەدان کەناڵ و تیڤی و سۆشیال میدیا ھەیە، ‎لە ئێستادا ژیانمان پڕە لە دەرکەوتەی ئایدۆلۆژی بە پێی فۆرمی ئەو فێڵانەی لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاریاندەهێنین ، لە کاتێکدا فلیم و دراما ھێندە زۆرن چونکە دڵەکان خۆش نین چێژ لەھیچی نابینن ،چونکە ڕۆحەکان مردون و خۆشبەختیان لە ماڵەکاندا کوشت و ژیانیان وێران کرد و دڵەکانیان پڕ کرد لە بۆشایی ڕۆحی کە بەھیچ پڕ نابنەوە ، دەرونی مرۆڤەکانیان تێکداوە ھەموو شتێک شوێندراوە ، بۆیە دەبێت لەوە دڵنیا بین کە ھەرگیز چاوەڕێ نەبین .بانگھێشتی میھرەبانی بکرێن

بەیان ئیبراهیم

ئەمەتان لەسەر بۆسکێتس زانیوە؟بۆسکێتس لە 15 وەرزدا لەگەڵ بارسێلۆنا، تەنیا 18 یاری بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکردووە. درێژتر...
13/05/2023

ئەمەتان لەسەر بۆسکێتس زانیوە؟

بۆسکێتس لە 15 وەرزدا لەگەڵ بارسێلۆنا، تەنیا 18 یاری بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکردووە. درێژترین ماوەی دوورکەوتنەوەی بەهۆی پێکانەوە تەنیا دوو هەفتە بووە.

وێنەیەکی پڕاو پڕ لە جوانی.
13/05/2023

وێنەیەکی پڕاو پڕ لە جوانی.

کاتێک نووسەری شانۆی ئێرلەندی جۆرج بێرنارد شۆ، زانی کە کۆمەڵێک لە سەرسامی کارەکانی سەرقاڵی کۆکردنەوەی پارەن بۆ ئەوەی پەیک...
12/05/2023

کاتێک نووسەری شانۆی ئێرلەندی جۆرج بێرنارد شۆ، زانی کە کۆمەڵێک لە سەرسامی کارەکانی سەرقاڵی کۆکردنەوەی پارەن بۆ ئەوەی پەیکەری ئەو لە لەندەن دروست بکەن، پێی وتن:" پارەکەم پێبدەن، لە هەر شوێنێک کە دەتانەوێت خۆم لە جیاتی پەیکەرەکەم دەوەستم".

ئەم چیرۆکەش، هاوشێوەیە لەگەڵ چیرۆکی ( ئەبو حەیدەر)، کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە پیشەی کارگوزارە و حکومەتی عێراق پەیکەرێکی بە بەهای ١٥٠ ملیۆن دینار بۆ دروستکردووە، لە کاتێکدا مووچەکەی تەنیا ٢٠٠ هەزار دینارە، کاتێکیش ئەم کارگوزارە زانی تێچووی پەیکەرەکەی ئەوەندەیە، وتی:" باشتربوو ئەو پارەیەیان بدایە پێم، خۆم لە جیاتی ئەو پەیکەرە ٢٠ ساڵ بەپێوە دەوەستام".

زمـانی کـوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان 🔷 گلەیی و ڕەخنە هەبوو لەبارەی لاوازی خوێندنی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییەک...
12/05/2023

زمـانی کـوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان

🔷 گلەیی و ڕەخنە هەبوو لەبارەی لاوازی خوێندنی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان ، هەرچەندە بەشێکی زۆر لە ڕەخنەکان بەرمەبنای داتایەکی زانستی دروست نەبوون ، بەڵکو خوێندنەوەیەکی کەسی بوون یان لە چوارچێوەی راپۆرتێکی میدیایی دابوون، بەڵام لەپاڵ ئەوەشدا توێژینەوەی زانیستیش هەبوون . دواجار ڕەخنەکان پێویستیان بە هەڵوەستەی پێویست هەبوو ، پلانمان دانا بۆ ئەوەی کە گرنگی بدەین بە خوێندنی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی ، راسپاردەی پسپۆرانمان وەرگرت و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت چەندین بڕیاری پێویست دران بۆ ئەوەی بە گوێرەی پلانێکی چەند ساڵە بگەینە ئەو ئامانجەی کە قوتابیان لە ئاستێکی بەرز دابن لە زمانی دایک .
هەنگاومان نا :🔹بۆ زیاد کردنی بەشەوانەی زمانی کوردی.
🔹پێدانی پێگەیەکی شیاو بە مامۆستایانی بابەتی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان ، ئەم کارانە لە سەرەتادان هێشتا کاری دیکەمان لە پێشە و ئەم پلانە دەبێت بەردەوامی هەبێت بۆ ئەوەی بە ڕێرەوی ڕاستی خۆیدا بڕوات .
🔹یەکێک لەو بڕیارە گرنگانەی کە لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە درا بریتی بوو لەوەی دەبێت ساڵانە تاقیکردنەوە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی قوتابیان لە قوتابخانە ناحکومییەکان ئەنجام بدەین لە قۆناغی بنەڕەتی لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی و پاشتریش بەرنامەمان دەبێت بۆ پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی .
🔶 لە رێکەوتی ٣ی ٤ی ٢٠٢٣ ، ئەو تاقیکردنەوەیەمان ئەنجامدا، بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و پێوانەکردنی ئاستی قوتابیان لە زمانی کوردی لە قۆناغی بنەڕەتی لە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی ، کە تیایدا ئامانجمان بوو پێوانەی ئاستی خوێندنی زمانی کوردی بکەین لەو قوتابخانانەی ئاماژەمان پێکرد لەبوارەکانی ( خوێندنەوە و تێگەیشتن ) و ( ڕێزمان ) و ( ناسینەوەی وشە) و ( ناسینەوەی بڕگە و پیت ) و ( داڕشتن و جوان نووسین ) ، هەموو قوتابخانە بنەڕەتییەکانی ناحکومی بەهەموو جۆرەکانییەوە ( قوتابخانەی نیودەوڵەتی - قوتابخانەی بیانی - ئەو قوتابخانەیەی بە سیستەمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنێت) ، داتا و ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون :
١- ژمارەی ئەو قوتابخانە بنەڕەتییە ناحکومیانەی ئەو تاقیکردنەوەیەیان تێدا ئەنجامدرا ( ١٥١) قوتابخانە بوو.
٢- ژمارەی قوتابیانی بەشداربوو لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی بریتی بوون لە ( ٧٣٥٩ ) قوتابی.
٣- ژمارەی قوتابیانی دەرچوو لەو تاقیکردنەوەیەی زمانی کوردی بریتی بوون لە ( ٦١٩٦) قوتابی .
٤- ڕێژەی دەرچوون (٨٤،٢٪ ) هەشتاو چوار پۆینت دوو لەسەد بوو.
٥-پرسیاری تاقیکردنەوەکان سەرتاسەری بوو لە لایەن لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانەوە دانرابوو .
٦- (١٨) هەژدە مامۆستای پسپۆر بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان ئەرکی پشکنینی تێنووسی تاقیکردنەوەی قوتابییەکانیان پێسپێردرا. کە بە (١١ ) یازدە رۆژ پشکنینی تێنوسەکانیان تەواو کرد .
٧- سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان سەرپەرشتی پرۆسەکەیان کرد.
🔸دوای ئەو تاقیکردنەوەیە چی پێویستە کە ئەنجامی بدەین ؟ بەڕێوەبەرایەتی هەڵسەنگاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەت رادەسپێرین کە پاڵپشت بەوردەکاری ئەنجامەکان گفتوگۆ لەگەڵ پسپۆرانی زمانی کوردی بکەن ؛ بۆ هەر قوتابخانەیەک تەواوی ئەنجامی قوتابیەکانیان بۆ دەنێرینەوە، پاڵپشت بە ڕێنوێنی و راسپاردەی پسپۆرانی مامۆستایانی زمانی کوردی راسپاردەی گشتیی بۆ هەر قوتابخانەیەک و راسپاردەی تایبەت بە دەرنەچوان و راسپاردەی تایبەت بە بەرزکردنەوەی
زیاتری ئاستی زمانی کوردی قوتابیان دەنێرینەوە بۆیان .
بە شێوەیەکی گشتیی :ئەنجامەکان باشن وپلانمان ئەوەیە زیاتر پەرەی پێبدەین .

ئالان حمە سعید صالح
وەزیری پەروەردە
١٢ی ٥ی ٢٠٢٣

بەڕێوەبەرایەتی پۆست و گەیاندن لە خانەقین ساڵی 1957
12/05/2023

بەڕێوەبەرایەتی پۆست و گەیاندن لە خانەقین ساڵی 1957

ڕوداوێکی هاتووچۆ ڕویداو شۆفێری ماتوورسکیلێک گیانی لەدەستدائێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای کەلار + ناحییەی ڕزگاری  ڕوداوێ...
12/05/2023

ڕوداوێکی هاتووچۆ ڕویداو
شۆفێری ماتوورسکیلێک گیانی لەدەستدا
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای کەلار + ناحییەی ڕزگاری ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ماتوورسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لەجۆری لاریدۆ ڕویدا لەئەنجامدا شۆفێری ماتوور سکیلەکە بەناوی (هەمزە شوکر بابل ) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری گیانی لەدەستدا
لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 هاتووچۆ بەندکراوە.
عەقیدی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2023\5\12

شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوەکەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لەسبەینێ شەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین، چەند ناوچە...
12/05/2023

شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لەسبەینێ شەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین، چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە و لەهەندێک ناوچەش، مەودای بینین بۆ 2-4 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردوە: ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

راشیگەیاندوە: سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بەهۆى خێرایی باوە تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک هەندێک کات لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوری هەرێم مەودای بینین بۆ نزیکەی 2 تا 4 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە

تەنها بە پاسكیل هاتوچۆ دەكات..پیاوێكی بە تەمەنی گەرمیان ساڵانێكی زۆرە تەنها بە پاسكیل هاتوچۆ دەكاتوێنە:- زمناكۆ یەحیایی
12/05/2023

تەنها بە پاسكیل هاتوچۆ دەكات..

پیاوێكی بە تەمەنی گەرمیان ساڵانێكی زۆرە تەنها بە پاسكیل هاتوچۆ دەكات

وێنە:- زمناكۆ یەحیایی

ڕۆژنامەنوس: پیرۆزە ئەم بردنەوەیە.مۆرینیۆ: پیرۆزباییەکەت لێ وەرناگرم چونکە یارییەکمان ماوە. 😁
12/05/2023

ڕۆژنامەنوس: پیرۆزە ئەم بردنەوەیە.
مۆرینیۆ: پیرۆزباییەکەت لێ وەرناگرم چونکە یارییەکمان ماوە. 😁

-- بەم شێوازە برنج بخۆ  تا قەڵەو نەبیت :--- برنج یەکێکە لە خواردنە سەرکیەکانی سەر خوانی زۆربەی خێزانی کوردی ، بەردەوام ئ...
12/05/2023

-- بەم شێوازە برنج بخۆ تا قەڵەو نەبیت :
--- برنج یەکێکە لە خواردنە سەرکیەکانی سەر خوانی زۆربەی خێزانی کوردی ، بەردەوام ئەو پرسیارە دەکرێت چۆن بتوانم برنج بخۆم بێ ئەوەی قەڵەو ببم یان ببێتە هۆی دروست بوونی ورگ .
--- ئەم ڕێنمیانە گەر بتوانرێت جێ بەجێ بکرێت ئەوا بە ڕێژەیەکی باش ڕێگە دەگرێت لە قەڵەوی و زیاد بوونی کێش و قەڵەوی ورگ :
١ --- لە ڕۆژێک دا یەک ژەم برنج بخورێت نەوەک دوو ژەم یا زیاتر .
٢ --- برنجی دەنک درێژ باشترە لە برنجی خڕ ، برنجی بۆر و قاوەیی و برنجی کوردی باشترە لە برنجی سپی .
٣ --- بە پڵاو لێ بنرێت یاخود بڕێکی کەم زەیتی زەیتوون یا زەیتی کانولا یا ڕۆنی ئاژەڵ لێ بنێرێت واتە هێندە کەم بێت بنکڕ دروست نەکات و گەر بنکڕی لەگەڵ بوو . نەخورێت ، نابێت لە ڕۆنا بخێنرێت .
٤ --- پێش تێکردنی برنجەکە بە ( ١٠ --- ١٥ خولەک ) ؛ قاپێکی گەورە زەڵاتەی وەرزی لە سەر سفرە دابنرێت و بخورێت ، دوای تەواو بوونی زەڵاتەکە ئینجا برنج و شلەکە بهێنرێتە سەر سفرە نەوەک بە یەکەوە.
٥ --- ڕۆژانە لە ( ١٠ بۆ ١٢ کەوچک ) زیاتر برنج نەخورێت ، پێویستە کەیبانووی ماڵ بەقەد ژمارەی ئەندامانی خێزان چێشت لێ بنێت .
٦ --- هەموو کەوچێک برنج دوو کەوچک شلە یان لانی کەمی کەم کەوچک شلە لەگەڵ بخورێت .
٧ ---- پێویستە لە ڕۆژێکا یەک ژەم زیاتر برنج نەخورێت ، گەر بتوانرێت ڕۆژ نا ڕۆژێک یەک جار بخورێت .
٨ --- خواردنی نان یان سەموون لە گەڵ برنج و شلە ئەگەری قەڵەوی و زۆر بوونی کێش زیاتر دەکات .
---- کۆمەڵێک زانیاری تر لە یەکەم کۆمێنت دانراوە
ئامادەکردنی
دکتۆر کامه‌ران ڕسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی نیوتری سەنتەرەوە
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/

ئێرلینگ هالاند بە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2023 دەستنیشانكرا لەلایەن یەکێتیی نووسەرانی تۆپی پێ ــ فەرمیڤایكینگ
12/05/2023

ئێرلینگ هالاند بە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2023 دەستنیشانكرا لەلایەن یەکێتیی نووسەرانی تۆپی پێ ــ فەرمی
ڤایكینگ

٣ به‌نزینخانه‌ داخران، به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزینه‌وه‌نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له‌ رۆژی 6/5...
12/05/2023

٣ به‌نزینخانه‌ داخران، به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزینه‌وه‌

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له‌ رۆژی 6/5 تا 11/5 پشكنین بۆ 44 وێستگه‌ی به‌نزین (به‌نزینخانه‌) له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ كۆی ئه‌و ٤٤ به‌نزینخانه‌، سێ به‌نزینخانه‌ بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکان داخران.

قائیمقامی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌ ناوی به‌نزینخانه‌كانیش دا كه‌ بریتین له‌:-
- وێستگەی سەیداوە
- وێستگەی کۆك
- وێستگەی سوپەر تەیراوە

دیمەنی دوای سووتانی ئەو باڵەخانەیەی کە لە گەڕەکی نازنازی هەولێر گڕی گرت و زیانێکی زۆری لێکەوتەوەوێنە - شەیما ئەحمەد
12/05/2023

دیمەنی دوای سووتانی ئەو باڵەخانەیەی کە لە گەڕەکی نازنازی هەولێر گڕی گرت و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە
وێنە - شەیما ئەحمەد

ئەنچیلۆتی لە بەردەم بڕیارێکی قورسدایە بۆ یاری گەڕانەوە بەرانبەر سیتیکارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە بەر...
12/05/2023

ئەنچیلۆتی لە بەردەم بڕیارێکی قورسدایە بۆ یاری گەڕانەوە بەرانبەر سیتی

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە بەردەم بڕیارێکی قورسدایە بۆ یاری گەڕانەوە بەرانبەر مان سیتی
پێگەی ڕیلیڤیۆ دەڵێت ئەنچێلۆتی بڕیاردانێکی قورسی لە پێشە، نازانێت یاری گەڕانەوە بەرامبەر سیتی یاری بە میلیتاو بکات یان ڕۆدیگەر
ڕۆدیگەر لەیاری چووندا بە تەواوی مەترسییەکانی هالاندی کەمکردبووەوە.

دەیلی مەیل: یوفا بیر لەوە دەکاتەوە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە تورکیا بگوازێتەوە بۆ پۆرتوگال.یوفا ترسی هەیە دەرئەنجامی ه...
12/05/2023

دەیلی مەیل:
یوفا بیر لەوە دەکاتەوە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە تورکیا بگوازێتەوە بۆ پۆرتوگال.
یوفا ترسی هەیە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کاریگەری بەسەر یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگەوە هەبێت، چونکە گەڕی دووەمی هەڵبژاردەکان لە 28ـی 5 بەڕێوەدەچن و کەمتر لە دوو هەفتە بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەمێنێت.
یوفا ترسی لە پەرچەکرداری تورکیا هەیە، چونکە پێشتر دووجار یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی لە ئیستەنبۆل گواستووەتەوە بۆ شوێنی دیکە، لە 2019 و 2020 بەهۆی کۆرۆنا.

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوەئەم منداڵە بەناوی ئەحمەد زانا لەگوندی ئەستێڵی خوارو لەقەزای قەرە...
12/05/2023

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
ئەم منداڵە بەناوی ئەحمەد زانا لەگوندی ئەستێڵی خوارو لەقەزای قەرەداغ لەخێزان و کەسوکاری دابڕاوەو ونبووە، دەشڵێت ماڵیان لەکەلارە بەڵام هیچ ژمارە تەلەفونێک نازانێت.
لەئێستا هەرکەس دەیناسێت سەردانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ بکات یان پەیوەندی بەم ژمارە موبایلەوە بکات ...
07725219762

رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێر بە بڕینی دارەکان بەشێوەی ئەندازەیی و ئاژەڵان..📸 تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
12/05/2023

رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێر بە بڕینی دارەکان بەشێوەی ئەندازەیی و ئاژەڵان..
📸 تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لەبارەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک هۆشداری دەدرێتبەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەداتە دایەنگەکا...
11/05/2023

لەبارەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک هۆشداری دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەداتە دایەنگەکان و رایدەگەیەنێت هەر دایەنگەیەک حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشکی تێدا تۆماربکرێت پێویستە بۆ ماوەی 10 رۆژ دابخرێت.


بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی کە ئاراستەی بەشی دایەنگەکانی کردووە، پێویستە لەناو دایەنگەکاندا رەچاوی رێنماییەکانی خۆپاراستن و پاکوخاوێنی بکرێت بە تایبەت لە پێش نانخواردن و لەدوای چوونە تەوالێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر منداڵێک نیشانەی نەخۆشییەکەی تێدا دەرکەوت پێویستە بە زووترین کات ببرێتە نزیکترین بنکەی تەندروستی بەمەبەستی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی جەختیشی کردوەتەوە، “لە هەر دایەنگەیەکدا نەخۆشییەکەی تێدا تۆمارکرا پێویستە بۆ ماوەی 10 رۆژ دابخرێت”

وێنەی سێ لە قوربانییانی ئەمڕۆی رووداوی هاتوچۆكەی دەربەندیخان
11/05/2023

وێنەی سێ لە قوربانییانی ئەمڕۆی رووداوی هاتوچۆكەی دەربەندیخان

11/05/2023

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان:
رێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە

11/05/2023

موحەرەم ئینجە لە خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی تورکیا کشایەوە

ئەنجامی راپرسی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا:"دەزگای راپرسی كۆندا"🔹 كەمال كلیچدارئۆغڵو: 49.3%🔹 رەجەب تەیب ئەرد...
11/05/2023

ئەنجامی راپرسی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا:
"دەزگای راپرسی كۆندا"
🔹 كەمال كلیچدارئۆغڵو: 49.3%
🔹 رەجەب تەیب ئەردۆغان: 43.7%
🔹 سینان ئۆغان: 4.8%
🔹 موحەڕەم ئینجە: 2.2%

باڵەکایەتی - کانی سپیوێنەھونەر کەوەرتەیی
11/05/2023

باڵەکایەتی - کانی سپی

وێنە
ھونەر کەوەرتەیی

ئێستا.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچوە لەسە ڕێگای مەرگ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - زەڕایەن نزیك گوندی چ...
11/05/2023

ئێستا.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچوە لەسە ڕێگای مەرگ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - زەڕایەن نزیك گوندی چنارە لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون

10/05/2023

#دۆلار ئاگر دەكاتەوە ...

خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی مەرکەزی عێراقی بۆ چوارشەممە  10/05/2023:فرۆش بە حوالات:155,091,257 $فرۆشی کاش(نقدی):52,2...
10/05/2023

خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی مەرکەزی عێراقی بۆ چوارشەممە 10/05/2023:
فرۆش بە حوالات:
155,091,257 $
فرۆشی کاش(نقدی):
52,200,000 $
کۆی گشتی:
207,291,257 $
-----------
جدول مبيعات البنك المركزي العراقي للعملة الاجنبية(دولار)
الاربعاء 10/05/2023
حوالات إعتمادات:
155,091,257 $
البيع النقدي:
52,200,000
اجمالي المبيعات الكلية:
207,291,257 $

تکایە باچیتر یەکەم دیمەنی بەیانمان خوێن نەبێتکاتژمێر6:30خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ،لەسەر ئۆڤەر پاسی 120مەتری ڕێگای بەحرکە،...
10/05/2023

تکایە باچیتر یەکەم دیمەنی بەیانمان خوێن نەبێت

کاتژمێر6:30خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ،لەسەر ئۆڤەر پاسی 120مەتری ڕێگای بەحرکە،لەسایدی هاتن بۆناوشار،ئوتومبێلێکی هیۆندای ئەلنترای تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا،وخۆی کێشا بەستونێکی کارەبا لەتەنیشتی ڕێگا ،لەدواییش چوە سایدەکەی تری شەقام وخۆی بە بەربەستەئاسنینەکان دادا،ئینجا وەستا،بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکەش شوفێروسەرنشینی ئوتومبێلەکە کەهەردوکیان برابون، بەسەختی زامدار بون،زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە.

فازڵ حاجی

🚨🚨🚨 هەمووان دەیانوت ئێوە ریاڵ وێران دەکەن!!گواردیۆلا: کێ وای وت؟ پێم بڵێن کێ وای وت؟...، ئێوە دەزانن بەرامبەر کێ یاریمان...
09/05/2023

🚨🚨🚨 هەمووان دەیانوت ئێوە ریاڵ وێران دەکەن!!

گواردیۆلا: کێ وای وت؟ پێم بڵێن کێ وای وت؟...، ئێوە دەزانن بەرامبەر کێ یاریمان کرد؟، بەرامبەر یانەیەک کە خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتیەکەیە.

09/05/2023

جگە لە 400 ملیارەکە، حکومەتی عێراق پارەی دیکە بۆ موچەخۆران دەنێرێت

کەناڵی بابۆڵی لەسەر ڕسیڤەرەکانتان زیادکرا. فریکوێنسیەکان:هەولێر-کۆڕەک CH41سەفین CH58سلێمانی-دارەڕەش-هەڵەبجە-بازیان-چەمـچ...
09/05/2023

کەناڵی بابۆڵی لەسەر ڕسیڤەرەکانتان زیادکرا.
فریکوێنسیەکان:
هەولێر-کۆڕەک CH41
سەفین CH58
سلێمانی-دارەڕەش-هەڵەبجە-بازیان-چەمـچەماڵ-دوکان-خەلەکان-ڕانیە-قەڵادزێ-سەرقەڵا CH56
کەلار CH57
کۆیە CH57

Address

کوردستان
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Babolly News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share