BAZ باز

BAZ باز باز بەرز ئەفڕێت و بۆ سەربەرزی ئەژیت
ڕاستی ڕێگامانە سەرفرازی ئامانجمانە

کەمێک لەمەوبەر تەرمی كچێكی تەمەن 24 ساڵ لە نزیك مزگەوتی (ڕەحمان) لە شاری سلێمانی بە کـ*ـوژراوی دۆزرایەوە
02/02/2025

کەمێک لەمەوبەر تەرمی كچێكی تەمەن 24 ساڵ لە نزیك مزگەوتی (ڕەحمان) لە شاری سلێمانی بە کـ*ـوژراوی دۆزرایەوە

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی وازی لە یەکێتی هێنا، هاوکات کوڕی شەهید حەسەن کوێستانییە‎بە ناوی خودای گەورەو پەروەردگار‎کورتەیەك ...
02/02/2025

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی وازی لە یەکێتی هێنا، هاوکات کوڕی شەهید حەسەن کوێستانییە


بە ناوی خودای گەورەو پەروەردگار


کورتەیەك لە ناوەڕۆكی نامەیەك بۆ ڕای گشتی

سڵاوو لە هەموو لایەكتان بەڕێزان


بۆ هەمیشە لە بەر چاو گرتنی باروودۆخ و بەرژەوەندی كەسانێكی بێ مۆڕاڵ و پرستج وە بێ باك لە ئاست هەست و ئازاروو پیرۆزیەكانی مرۆڤەكانیتر نەبوەو ناكرێت دیارە ئۆقرە گرتن و بێ دەنگیش سنوری خۆی هەیە بە تایبەت بۆ كەسانێكی وەك ئێمە كە بەرپرسیاریەتیەكی مێژووی و ئەخلاقیمان لە سەرە بەرانبەر بە خوێنی بە ناحەق ڕژاوی شەهیدانمان بۆیە لێرەوە دوای چەندین مانگ ئەمجارە بۆ ڕای گشتی ڕاشكاوانە دەڵێم و ئومێد دەكەم و داواكارم كە سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێز ( بافڵ جەلال تاڵەبانی ) بڕیار بفەرموون بە پەسەند كردنی دەست لە كار كێشانەوەكەم كە پێشكەش بە بەڕێزیان و لایەنی پەیوەندیدارم كردوە ، وە هەر لەم مینبەرەشەوە زۆر بە كورتی بەر لە گەیاندنی نیگەرانی و سكاڵاو پەیام نامەكەم دەمەوێ پێتان ڕابگەیێنم و دڵنیابن هەرگیز دەست بەرداری ماف و خەبات و مێژووی پڕ لە قوربانیدانی باوو باپیران و خۆم و خانەوادەكەم و خوێنی شەهیدانم نابم لە ناو ڕیزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە لە پێناو ئازادی گەل و خاك لە پێش دامەزراندنیەوە تاكوو ئەمڕۆ كە زیاتر لە نیو سەدەیە بێ دابڕان و بەبێ هەبوونی بچوكترین خیانەت بە ژیان و بە گیان لە پێناوی دا تێدەكۆشین و سەروو ماڵ و خوێن و گیان و ڕۆح دەبەخشین ، بەڵام ئیتر بە داخەوە بە نیگەرانیەكی قوڵ و ناخ پڕ لە ئازاری زۆرەوە لەمە زیاتر نامەوێت لە ناو ڕێكخستنێكدا كار بكەم كە تاوانبارو و خائین و خۆفرۆش و جاش و سیخوڕوو تیرۆریستێكی وەكوو سەرۆكی پێشووی حزب_ الله_ی بە ناو شۆڕشگێڕی كورد كە گوایە نیگەرانە یاخود دەركراوە بە تەنها بنەماڵەو دەڤەرەكەی جێ هێشتوە تەنانەت خێزان و مناڵەكانیشی هەر لە زێدی خۆیانن و تاكوو ئێستا شاهانە ژیان دەكەن ، یەكێتی لە زۆنی دەسەڵاتی خۆی داڵدەی بدات و هەموو پشتیوانیەكی سیاسی و سەربازی و دارایی و میدیایی بكات كە ڕۆژ نیە لێرەو لەوێ نەبینین چۆن بە كوردیە شڕوو شێواوەكەی كوردایەتیمان پێ دەفرۆشێتەوە وەك ئەوەی خەڵك لە گوێی گادا خەوتبێ باس لە داگیركاری خاكی كوردستان دەكات لە لایەن وڵاتێكەوە لە كاتێكدا خۆی تاوانبارێكەو خیانەتی نیشتیمانی لە سەرە وە تاكوو ئەم چركە ساتەش سەر بە وڵاتێكی هەمان جۆرە وە یەكێكە لە سەرپەرشتیاروو سەرە گەورەكان كە دەستی سوورە بە خوێنی گەورەترین سەركردەی شۆڕشی نوێی یەكێتی و گەلەكەمان وەكوو تیرۆرو شەهید كردنی سەركردە ( حسن كوێستانی ) باوكی ئازیزی بەندەو براو ئامۆزاو هاوڕێكانی لە كاتی ئاشتی و ئاگربەست بە پیلان و بە هەماهەنگی و هاوكاری وڵاتێكی داگیر كەروو كۆمەڵێك بەكرێ گیراوو لایەنی تر وە پێشتروو دواتریش شەهید كردنی دەیان فەرماندەو پێشمەرگەو شۆڕشگێڕەكانی تری پارچەكانی كوردستان و تیرۆرو كوشتنی خەڵكی سڤیل و دیل كوشتن و بە تاڵان بردنی سەروو ماڵیان وە هەروەها كە دەبینم كۆمەڵێك فایل داروو كۆنە بەعسی و جاش و مناڵ و نەوەكانیان و هەندێك مشە خۆرو هەلپەرست و كەسانیك كە تا دوێنێ نەفەرەتیان لە یەكێتی و مێژوەكەی دەكرد ئەمڕۆ تیایدا زۆر ڕێز لێگیراوترن لە ئێمەو خانەوادەكانمان لە لایەن سەرۆكایەتی و سەركردایەتی نوێی یەكێتی كە دڵنیابن بەرپرسیاریەتی گەورەی مێژوویان دەكەوێتە ئەستۆ زۆر بەداخەوەم و هەر لەم ڕوانگەیەوەو ئەوەی بەندە ئێستا دەیبینێ و دەیبیستێ پێم وایە بە هیچ جۆرێك یەك ناگرێتەوە لە گەڵ سیاسەت و ستراتیج و مێژوو و پرەنسیپ و پەیڕەوو بیرووباوەڕوو كاری حزبێكی گەورەی وەكوو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەڵكوو ئەوەی كە ڕاستە پێچەوانەكەیەتی تەنانەت ئەگەر بە پێی یاساو ڕێساكانی دادگاو مافی مرۆڤی نێودەوڵەتیش بێت یاخود دابوو نەریتی عەشایەری مەگەر لە ناو باندی مافیاكاندا هەبێت گەر نا هەرگیز نەبوە تاوانبار بكرێت بە تاوان لێكراو ! بابەتەكانی تریش با بۆ كاتی خۆی بێت ، لە كۆتاییدا لە پێناو ئاسودەیی ڕۆحی شەهیدانم و ویژدانی خۆم و تاكوو ڕاست كردنەوەی ئەم هەڵەو نادادی و زوڵم و سوكایەتی و بێڕێزیەی كە بە ناڕەوا بەرانبەر بە شەهیدانمان و ئێمەو خانەوادەكەم دەكرێ و تاكوو گەڕاندنەوەی ماف و پێگەو ڕێزوو شكۆو و داوای بوردن لێمان ئەمە كۆتا هەڵوێستی بەندە دەبێت ئیتر لەمە زیاتر هەڵدانەوەی قەتماغەی برینەكانمان و كولاندنەوەیان هەرگیز قبوڵ كراو نابێت و دەبێ بەس بێت


لە گەڵ ڕێز


هەژار حسن كوێستانی


ئەندامی پێشووی سەركردایەتی ( ی . ن . ك ) و لێپرسراوی مەڵبەندی (٢٠)ی قەرچوغ و

ئەندامی ئەنجومەنی پشتیوانی ئێستا

پێشوازیی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەر هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵ دەکەین. دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەی...
02/02/2025

پێشوازیی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەر هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵ دەکەین.

دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەین هاوکاربوون لە سەرخستنی هەموارکردنەکە. هەروەها سوپاسی تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمیش دەکەین بۆ کارکردن لەپێناو دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.

هیوادارین ئەم هەنگاوە ئەرێنییەی هەموارکردنی یاسای بودجە، ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی دیکە و پابەندبوونی حکومەتی فیدراڵ بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کەمێک لەمەوبەر بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر،لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک بە بازمیدیای ڕاگەیاند؛لە هێرشە درۆنییەکە ...
02/02/2025

کەمێک لەمەوبەر بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر،لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک بە بازمیدیای ڕاگەیاند؛لە هێرشە درۆنییەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

🔴دڵشاد جەلال:🔶بەناو مامۆستایانی نارازی بە فیتی جاش و بەکرێگیراوانی رەیـ*ـان کـ*ـلدانی هەڵدەپەڕن.🔶خەڵکی سلێمانی ئەم بەناو...
02/02/2025

🔴دڵشاد جەلال:

🔶بەناو مامۆستایانی نارازی بە فیتی جاش و بەکرێگیراوانی رەیـ*ـان کـ*ـلدانی هەڵدەپەڕن.

🔶خەڵکی سلێمانی ئەم بەناو مانگرتوانە ئەناسن و دەزانن سەر بە کێن.

ئەو گۆڕەپانەی ساڵێک لەمەوبەر شایی و هەڵپەركێیان تێدا ئەنجامدا بەبۆنەی مووچەیان كەوتەدەست بەغدا، ئەمڕۆ خێمەیان تێدا هەڵدرا دژی حكومەتی هەرێمی مانیاگرتووە كە گوایە مووچە نادرێت،یاریەكی سەخیف و كەشفە!

ئەو بەناو مامۆستایانی ناڕازی كە هەر جارێ لەسەر پەتێک یاری ئەكەن بە فیت و داوا و پیلانی چەند جاش و بەکرێگیراوێکی رەیـ*ـان کـ*ـلدانی و میلیشیاکانی تری عێراق.

چەند ڕۆژێكە چەند کەسێک (كە گومانی تێدا نییە بەشێكیان سەر بە دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی بن و خۆیان بە ناوی مامۆستا یان فەرمانبەر بناسێنن) مانگرتنیان بۆ مووچە دەست پێكردووە، كەچی بە هیچ شێوەیەك باس لە مووچەبڕە راستەقینەكە ناكەن كە حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراقە و بەردەوام هێرش دەكەنە سەر هەرێمی كوردستان.

خەڵكی سلێمانی هەموویان ئەو بەناو مانگرتوانە دەناسن و دەزانن سەر بە کێن!، ”مانگرتنەكەشیان هیچ بەهای نییە و هیچ كاریگەریشی نابێت، چونكە ئەوان ئامانجیان لە بایكۆتەكە فشارخستنە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، لە كاتێكدا ئەوە بەغدایە مووچەی بڕیوە و ئەگەر بیانویستایە مانگرتنەكەیان كاریگەریی هەبێت، دەبوایە داوا لە حكوومەتی فیدڕاڵی بكەن مووچەكانیان بۆ خەرج بكات.“

ئەسرین عاسی شوانی:مامۆستایانای بەناو نارازی کە مووچەیان کەوتە سەر بەغدا شیرینیان بەخشییەوە بڕۆن داوای ماف لەو عێراقە بکە...
02/02/2025

ئەسرین عاسی شوانی:
مامۆستایانای بەناو نارازی کە مووچەیان کەوتە سەر بەغدا شیرینیان بەخشییەوە

بڕۆن داوای ماف لەو عێراقە بکەن کە هەڵپەرکێتان بۆ دەکرد


ئەوانەی ئێستا بەناوی مانگرتنەوە خیوەتی ناڕەزاییان هەڵداوە، باکیان بە پەروەردە و خوێندن و وڵات نییە، ئەمانە ئاراستەکراوی نەیارانی کوردستانن، چونکە ئەوانە پار ساڵ ئەوکاتانە لە هەڵپەرکێبوون کە مووچەکانیان چووە سەر بەغدا، تەنانەت شیرینی و دیاریان لەسەر شەقام دەبەخشییەوە کە رزگاریان بوو لە دەست هەرێم، ئەمڕۆ خۆیان خۆستۆتە ژێر خیوەت و بەدرۆ و تەڵەکابازی، ئەگەر راست ئەکەن با بچن داوا لەو دەسەڵاتە بکەن کە پار ساڵ لافیتەیان بۆ هەڵگرتبوو دەچوونە لای رەیان کلدانی دەستخۆشیان لێ دەکرد، خۆ خەڵک گەوج نییە بیری چووبێتەوە، چەند مانگ لەمەوبەربوو کە هەڵپەرکێیان بوو کە مووچەکانیان لە دەست بەغدایە، ئەمرۆ نابێت خۆیان بدزنەوە و دەبێ وەڵامی ئەو خەڵکە بدەنەوە کە درۆیان لەگەڵ کراوە و وازیش لە دوو روویی خۆیان بهێنن کە چەندین ساڵە شعور ناکەن تەرکی بکەن .

تاڤگە عومەر رەشید، بەڕێوەبەری گشتیی مافی مرۆڤ لە دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان;دەستگیركردنی نوێنەری مامۆستایانی گرێب...
02/02/2025

تاڤگە عومەر رەشید، بەڕێوەبەری گشتیی مافی مرۆڤ لە دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان;

دەستگیركردنی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر راست نییە”نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست گوتی بەهیچ شێوەیەك دەستگیر نەكراوە“

یەکشەممە، 02-02-2025، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی...
02/02/2025

یەکشەممە، 02-02-2025، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.

لەمبارەیەوە د.شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەڕلەمان ڕایگەیاند؛سوپاس بۆ خودا لە پەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دراو ، هیچ بیانوویەک لەبەردەم هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم نەما .

سۆران خاکی :کاتێک مووچە چووە سەر بەغدا، تەپووتۆزی هەڵپەڕکێی دەستی دوو و مورتەزەقەکانی بەغدا لە سەهۆڵەکە بەری ئاسمانی گرت...
02/02/2025

سۆران خاکی :

کاتێک مووچە چووە سەر بەغدا، تەپووتۆزی هەڵپەڕکێی دەستی دوو و مورتەزەقەکانی بەغدا لە سەهۆڵەکە بەری ئاسمانی گرتبوو، لەوکاتەوە عێراق یاری بە هەست و دەروونی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات هیچ مانگێک بێ کێشەو لەکاتی خۆیدا مووچەی ڕەوانە نەکردووە!

لەئێستاشدا بەغداکەیان مووچەی دوومانگی مووچەخۆرانی هەرێمی دەستبەسەرداگرتووە، کەچی جەماعەتی هەڵپەڕکێکە لەدژی حکومەتی هەرێم هەر لەشوێنی هەڵپەڕکێکەی پێشوویان خێمەیان هەڵداوە گوایە مانییان لەخواردن گرتووە، ئەمجارەیان گەوجاندن و چەواشەکردن بە شێوازێکی دیکە!

ئەگەر ڕاستەکەن و لە خەمی خەڵکتانە، ئەم تەویلەیەی ناوتان ناوە خێوەتی ناڕەزایی، بڕۆن بیبەن لەبەردەم وەزارەتەکەی تەیف سامی و تەویلەکەی دادگای نافیدڕاڵی هەڵدەن و ناڕەزایەتی دەرببڕن.

ئاری هەرسین:ئەوەی موچەی ڕاگرتووە حکومەتی هەرێم نیە و حکومەتی عێراقە
02/02/2025

ئاری هەرسین:

ئەوەی موچەی ڕاگرتووە حکومەتی هەرێم نیە و حکومەتی عێراقە

🔴بەختیار تاڵەبانی سکرتێری پێشووی جەلال تاڵەبانی بۆ بازمیدیا؛ 🔶گروپێک بەناوی مامۆستاوە بۆ ئەجیندای دەرەوەی سنووری کوردستا...
02/02/2025

🔴بەختیار تاڵەبانی سکرتێری پێشووی جەلال تاڵەبانی بۆ بازمیدیا؛

🔶گروپێک بەناوی مامۆستاوە بۆ ئەجیندای دەرەوەی سنووری کوردستان بەکاریان دەهێنرێن.

🔶حزبێکی سلێمانی بۆ شاردنەوەی دروشمە قەبەکانی هەڵبژاردن ئەم بەزمەی لە سنووری قەلەمڕەویەکەی ناوەتەوە.

بەختیار تاڵەبانی سکرتێری پێشووی جەلال تاڵەبانی بە بازمیدیای ڕاگەیاند:
لە راستیدا بابەتەکە ئەوەندەی پێوەندی بەو ململانێیە قێزەوەنەی ناوخۆ لەلایەک و مەلملانێی سیاسی نێوان بەغدا لە هەولێر بەتایبەتی لە لایەکی دیکەوە هەیە ، ئەوەندە پێوەندی بە ماف و داخوازیەکانی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستانەوە نیە بەڵام وەک عەرەب دەڵێ ، ئەمەی لە سلێمانی دەگوزەرێ ، دیارە مەبەستم خەڵکە دڵسۆز و راستگۆ و سادەکە نیە کە لە بەرائەتی خۆیانەوە دوای ئەو قەرەباڵەغیە کەوتوون ؛ پێی دەگوترێت (كلمة حق يراد بها باطل) ، واتا داوایەکی هەق بەڵام بۆ مەرامێکی ناهەق ئەو خەڵکە بەکاردێنن . پێموانیە کەس لەگەڵ خۆشگوزەرانی خۆی نەبێت ، کەس پێیناخۆش بێت باشترین خزمەتگوزاری هەبێت و هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا لەبەرانبەر ئەرکەکەی پاداشت بکرێت ، بەڵام گۆڕینی ئاراستەی ئەو دواکاریانە لە جەللاد و بۆ قوربانی ، ئائەمەیە دەڵێین بۆ مەرام و ئەجیندایەکی دیکەیە ، لەگەڵ ئەوپەڕی حورمەتم بۆ هەندێکیان کە بەڕاستگۆیی و دڵسۆزانە لەو شوێنەدا دەبینرێن بەڵام بەداخەوە گروپێک کە بەناوی پیرۆزی مامۆستاوە بۆ ئەجیندای دەرەوەی سنوری کوردستان بەکاریان دەهێنن ، چونکە ئەو دروشمانە و ئەو ماکینە زەبەلاحە میدیاییەی حیزبێکی دیاریکراو لەناوخۆ و هاوپەیمانەکانی لە بەغدا کە هاوتەریپی رووداوەکەیە ، پێمان دەڵێت ئەو مانگرتنە لەدوو مەبەست تێناپەڕێ ، یەکەمیان / ئەو حیزبەی کە پێش هەڵبژاردن دروشمی قەبە و گەورەی ، لە رووخان و گۆڕان و تێکدان و تەوتین و هتد هەڵگرتبوو و ئێستاش بۆ پێکهێنانی کابینە ناچارکراوە بە کەمترینی رازیبێت ، ئەم بەزمەی بۆ لەبیربردنەوەی خەڵکی قەڵەمڕەوەکەی ناوەتەوە ، دوو / بۆنەیەکیشە بۆ نماییش و خۆبادان و دروستکردنی کاندیدە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق ، بەداخەوە وەک هەمیشە بەسواری کۆڵی ئەو خەڵکە بەشمەینەتە کە خودی دەسەڵاتدارانی ئەو قەڵەمڕەوە هەناسەیان لێبڕیون ، کۆمەڵە مفەتەخۆر و نەکیرەیەک بەرهەمەکەی دەچننەوە و هەموو جارێکێش لەبەر خۆیان دیڵێنەوە گەر جارێک و دووجار هەڵتانخەڵەتاندین خوا بتانگرێ وەڵڵای کە بوو بەسێ خوا خۆمان بگرێ بەڵام دواجاریش هەر پەنجەیان بۆ دەکەنە مەرەکەبەکەوە !

ئاژانسی ئەسۆشیەیتدپرێس لەزاری پنتاگۆن : عێراق لە بەرزترین ئاستدا داوای كردووە كشانەوەی هێزەكانمان دوا بخەینئاژانسی ئەسۆش...
02/02/2025

ئاژانسی ئەسۆشیەیتدپرێس لەزاری پنتاگۆن : عێراق لە بەرزترین ئاستدا داوای كردووە كشانەوەی هێزەكانمان دوا بخەین

ئاژانسی ئەسۆشیەیتدپرێس، لێدوانی بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكای بڵاو كردووەتەوە كە ئاشكرای كردووە، دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، بەرپرسانی حكومەتی عێراق بەشێوەیەكی نافەرمی و لەسەر بەرزترین ئاستدا، داوایان كردووە كۆتاهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی دا*عش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ ماوەیەك دوابخەن، بەوەش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش لە عێراق دوادەكەوێت.

🔴ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بۆ بازمیدیا: 🔶باوەڕمان بەو خەباتەی بەناو مامۆستایانی نارازی نییەو  زەربی سفری ئە...
02/02/2025

🔴ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بۆ بازمیدیا:

🔶باوەڕمان بەو خەباتەی بەناو مامۆستایانی نارازی نییەو زەربی سفری ئەکەین.

🔶ئەمانە ئاراستەکراون و دژی پیرۆزییەکانی کوردن و پێشتر لەگەڵ دژە کورد دانیشتوون.

ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی لە سلێمانی کە ناوەکەی لای بازمیدیا پارێزراوە وردەکاری گرنگ لەسەر ئەو بەناو مامۆستایانە ئاشکرا دەکات کە بە حساب مانگرتنیان راگەیاندووە و رایدەگەیەنێت”ئەوانەی کە ئێستا لەژێر خیوەتدان مانگرتنیان ڕاگەیاندووە ، ئەمانە بەهیچ شێوەیەک نوێنەری مامۆستایان ناکەن، بەداخەوە بێسەروبەریەک هەیە نەبێتەوە.”

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی باس لەوە دەکات کە “ئەمانە مەبەستیانە هەرچی شکۆ و هەیمەنەی ئەم هەرێمە هەیە بیسڕنەوە بە بیرێکی شۆڤینی بیرئەکەنەوە، کاری سەرەکییان لەناوبردنی هەموو پیرۆزییەکانی کوردستانە”.

سەبارەت بەبوونی کەموکوڕییەکان و سوکایەتی کردن بە مووچەخۆران و هەرێم لەناوخۆی خۆمان ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایان ئاشکرای کرد “ راستە کەس بێ کەموکوری نییە، بەڵام ئەم سوکایەتییە لەناوخۆی خۆمان بە خودی خۆمان کە ئەمانە ئەیکەن کێشەیەکی گەورەیە، دەشڵێت “ ئەمانە هەموویان ئاراستەکراون و رابردوویان دیارە و پێشتر لەگەڵ رەیـ*ـان کـ*ـلدانی و چەندان دژە کوردستانی دیکە دانیشتوون، جگە لەمانەش بابەتی قاچاغی لەسەریان ساخبۆتەوە.

سەبارەت بەوەی کە کێ لەناو خۆپیشاندان و مانگرتواندایە و دەستی کێی لە پشتە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایان نهێنیەکانی ئاشکرا کرد و دەڵێت” لەنێو مانگرتواندا بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی و بەرپرسی کەرتی رێکخستنی مامۆستایانی یەکێتی تێدایە و تەنانەت دەزگا سیخورییەکانی سنووری یەکێتیشی لەناوە”، دەشلێ”بە شێوەیەکی ئاراستەکراو مامۆستایان هاندەدەن، بەڵام
بۆ خەڵک روونبۆتەوە کە ئاراستەکراون و فەشەلیان هێناوە”.

سەبارەت بە داواکردنی ماف ئەو ئەندامە رایگەیاند “داواکردنی ماف شتێکی رەوای هەموو خەڵکە، بەڵام ئەوانە رابردوویەکی پیسیان هەیە و باوەرمان بەو شێوە خەباتەی ئەوان نییە و زەربی سفریشی ئەکەینەوە”.

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرسی بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەداتبڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دە...
02/02/2025

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرسی بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەدات

بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە گشتی عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ کۆ ببێتەوە.

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردۆتەوە ، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق، بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق و ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.

لای خۆشیەوە، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی گوت: دەیانەوێت هەمواری یاسای بودجە وەک ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هاتووە تێپەڕێنن.

گابریێل سۆما، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری دۆناڵد ترەمپ:📌کورد هاوپەیمان و هاوبەشێکی سەرەکی ئەمریکایە📌ترەمپ تێدەگات لەوەی ...
02/02/2025

گابریێل سۆما، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری دۆناڵد ترەمپ:

📌کورد هاوپەیمان و هاوبەشێکی سەرەکی ئەمریکایە

📌ترەمپ تێدەگات لەوەی ئەمریکا بەرژەوەندیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە کورد هاوپەیمانی ئەمریکایە و بە هاوبەشی یەکتر ڕووبەڕووی دا*عش بوونەوە.

📌سەرەتا سیاسییەکانی عێراق داوای دەرچوونی هێزکانی ئەمریکایان لە وڵاتەکە دەکرد، بەڵام ئێستا هەر ئەو سیاسییانە خۆیان هاتوون داوای مانەوەی ئەمەریکا دەکەن و دەڵێن؛ دا*عش هێشتا مەترسییە بۆ سەر وڵاتەکە.

📌ئەمریکا پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها ترەمپ کارکردن لەگەڵ کورد بەرز دەنرخێنێت.

شاندی هەرێم؛ ئەنجامی کۆبوونەوەکان ئەرێنی بووە،کێشەکان یەکلایی دەکرێنەوە
01/02/2025

شاندی هەرێم؛ ئەنجامی کۆبوونەوەکان ئەرێنی بووە،کێشەکان یەکلایی دەکرێنەوە

لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، سبەی یەكشەممە، 2ی 2ی 2025، ئەنجوومەن دەنگ لەسەر پێشنیازی تایبە...
01/02/2025

لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، سبەی یەكشەممە، 2ی 2ی 2025، ئەنجوومەن دەنگ لەسەر پێشنیازی تایبەتی حكوومەت لەسەر هەمواركردنی ماددەی 12 لە یاسای بودجەی گشتی دەدات.

لە دهۆک ئاسانسۆرێک بە نۆ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە بنکەی تەندروستی 122 لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: “لە یەکێک لە پرۆژەکانی...
01/02/2025

لە دهۆک ئاسانسۆرێک بە نۆ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

بنکەی تەندروستی 122 لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: “لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی گەڕەکی ئێتیتێ لە دهۆک ئاسانسورێک بە نۆ کەسەوە لە قاتی هەشت کەوتووەتە خوارەوە و هەموویان برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بەڵام برینی سێ کەسیان سەختە و ئەوانی دیکە بە سووکی بریندار بوون”.

ئەوەشی خستەڕوو: "بریندارەکان بە رەگەز عەرەبن و رەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی کراون".

Address

Kurdistan
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when BAZ باز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to BAZ باز:

Videos

Share