Xebat tv

Xebat tv ئازیزانی خه‌بات لێره‌ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌

ئامادە دەبن ؟؟ گروپی شانۆی خەبات ئازیزان و هونەرمەندان لە  هەولێر، لە سەر شەقامەکانی پایتەخت، نمایشێک پێشکەش دەکەلە بەرو...
31/08/2022

ئامادە دەبن ؟؟
گروپی شانۆی خەبات
ئازیزان و هونەرمەندان لە هەولێر، لە سەر شەقامەکانی پایتەخت، نمایشێک پێشکەش دەکە

لە بەرواری (٢٠٢٢/٩/١) کاتژمێر (٥:٣٠)ی ئێوارە، شانۆیی سەرشەقام بە ناوی (ئاوازی هەژاری) لە نوسین و دەرهێنانی (ڕێبوار سالم) نمایش دەکرێت.
هەریەک لە ئاکتەران (ڕەیان شۆڕش، محمد شێرزاد) کاری نواند ئەنجام دەدەن. کاری جل و بەرگ و چاودێریکردنی دەق لەلایەن (فێنک کەمال) ئەنجام دەدرێت.

16/06/2022

به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ عاشقی ناشیرینكردنی شته‌كانین...
نێردراوه‌ له‌لایه‌ن: بێستوون فه‌رهاد

لێدوان و دیداری سالار نامیق و سەڵاح گۆران لە کەناڵێکی تەلەڤزێۆنیی بەریتانی لەبارەی پشتگوێخستنی خەبات لەڕووی ژینگەیی و بێ...
28/03/2022

لێدوان و دیداری سالار نامیق و سەڵاح گۆران لە کەناڵێکی تەلەڤزێۆنیی بەریتانی لەبارەی پشتگوێخستنی خەبات لەڕووی ژینگەیی و بێبایەخ سەیرکردنی لەڕووی وەبەرهێنانی گەشتیارییەوە...

21/03/2022
15/03/2022

بۆ یه‌كه‌مجار...
نمایشێكی ساڵی 2007 ی سه‌نته‌ری رۆشنبیری له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجانی خه‌بات بۆ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌..

له‌ ده‌ره‌نجامی جێبه‌جێ نه‌كردنی و پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵگای زۆره‌ ملێی هه‌نجیرۆك دروست بوو ....به‌نده‌كانی ئه‌و رێ...
11/03/2022

له‌ ده‌ره‌نجامی جێبه‌جێ نه‌كردنی و پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی
كۆمه‌ڵگای زۆره‌ ملێی هه‌نجیرۆك دروست بوو ....

به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌ بخوێنه‌وه‌:

دەقی‌ بەیاننامەی‌ 11ی‌ ئازاری‌1970ی‌ نێوان كوردو بەغداد

ناوونیشانی یاسا: بڕیاری ژماره‌ (288) داننان به‌ مافه‌كانی كورد
پۆلین: بڕیار
ناوه‌رۆك
ژماره‌ی یاسا: 288
ساڵی ده‌رچوون: 1970
مێژووی یاسا: 11/3/1970
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه‌ له‌ 11/3/1970 دا به‌سترا بڕیاره‌ی دا كه‌:

1-زمانی‌ كوردی‌ لە پاڵ زمانی‌ عەرەبی‌ رەسمی‌ دەبێت لەو ناوچانەی‌ زۆرینەی‌ دانیشتوانەكەی‌ كوردە و زمانی كوردی ده‌بێته‌ زماندنی خوێندن له‌و ناوچانه‌دا و هه‌روه‌ها زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی زمانی كوردی ده‌خوێندرێت كه‌ زمانی كوردییان تێدا ده‌خوێندرێت له‌تێكڕای ناوچه‌كانی عێراق وه‌كو زمانی دووه‌م له‌و سنووره‌ی كه‌ یاسا دیاری ده‌كات.

2-كورد بەشداری‌ تەواوی‌ حكومەت دەكات و جیاكاری له‌نێوان كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌دا ناكرێ له‌ وه‌رگرتنی پۆسته‌ گشتییه‌كان به‌ پۆسته‌ گرینگ و هه‌ستیاره‌كانی وه‌كو وه‌زاره‌ت و سه‌ركردایه‌تی سوپا و هی دیكه‌، یه‌ك له‌و كاره‌ گرینگه‌كانی كه‌ حكوومه‌تی شۆڕش كه‌ ئامانجیه‌تی جێبه‌جێی بكا له‌و كاته‌دا كه‌ بڕیار له‌و یاسایه‌ ده‌كا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی به‌شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه‌ ده‌كا له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی پره‌نسیپی كارامه‌یی و رێژه‌ی دانیشتوان به‌وه‌ی له‌ رابردوودا برا كورده‌كانمان لێی بێبه‌ش بوون.

3- به‌هۆی ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ رابردوودا تووشی بووه‌ له‌ڕووی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ییوه‌ پلانێك داده‌نرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌ڕێگای:-
أ‌- خێراكردن له‌ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ده‌رباره‌ی زمان و مافه‌ كه‌لتوورییه‌كانی گه‌لی كورد و به‌ستنه‌وه‌ی ئاماده‌كاری و رێنمایی پرۆگرامه‌كانی تایبه‌ت به‌ كاروباری نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ ئێزگه‌ و ته‌له‌فزیۆن به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی كوردی.
ب‌- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ به‌هۆی بارودۆخی توندوتیژییه‌وه‌ له‌ خوێندن دابڕاون و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌ن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی بۆ كێشه‌كانیان.
ج – كردنه‌وه‌ی زیاتری قوتابخانه‌ له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده‌ و فێركردن و وه‌رگرتنی كورده‌كان له‌ زانكۆ و سه‌ربازی و نێرده‌كانی خوێندن له‌ڕێژه‌یه‌كی دادوه‌رانه‌.

4-لەو یه‌كه‌ ئیدارییانه‌ی كه‌ ناوچانەی‌ كە زۆربەی‌ دانیشتوانەكەی‌ كوردن یان ئه‌وانه‌ی زمانی كوردی ده‌زانن به‌پێی ژماره‌ی پێویست له‌ كارمەندەكانی‌ و به‌رپرسه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی (پارێزگار، قایمقام" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌من و هاوشێوه‌كانی دیكه‌) كورد دەبن و ده‌ستبه‌جێ به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای سه‌ربه‌رشتیاری جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایه‌ كار بۆ پێشخستنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ زامنی جێبه‌جێ كردن و به‌هێزكردنی یه‌كڕێزی نیشتمانی و ئاسایش له‌و ناوچه‌ بكات.

5- حكوومه‌ت بڕیاری مافی كوردەكانی دا سه‌باره‌ت به‌ دامەزراندنی‌ رێكخراوەكانی‌ قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و مامۆستایانی تایبه‌ت به‌خۆی و ئه‌و رێكخراوانه‌ش له‌ رێكخراوه‌ نیشتمانییه‌ عێراقییه‌ هاوشێوه‌كانیاندا ئه‌ندام ده‌بن.

6-
أ‌- درێژه‌ به‌هه‌ردوو بڕگه‌ی (1) و (2) له‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ژماره‌ (59) له‌ 5/8/1968 ده‌درێ هه‌تا به‌رواری ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌ و ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ كاره‌ توندوكارییه‌كان له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كاندا به‌شداربوونه‌.
ب‌- كرێكار و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌نده‌ مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتن به‌ میلاك و به‌پێی پێویست سوود له‌ مه‌ده‌نییه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌ كوردییه‌كانیش وه‌رده‌گیرێ.

7-
بڕگه‌ی (أ) به‌ ماوه‌كی خێرا ده‌سته‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكانی پسپۆر پێكده‌هێنرێ به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌دان به‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان له‌هه‌موو بوارێكه‌وه‌ و به‌هۆی زیانه‌كانیان له‌ ساڵانی رابردوو قه‌ره‌بۆ بكرێنه‌وه‌ و ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردن و ئه‌و ده‌سته‌یه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كاروباری باكوور ده‌بێت.
بڕگه‌ی (ب) دانانی پلانی ئابووری به‌شێوه‌یه‌ك زامنی پێشكه‌وتنی یه‌كسان بكات له‌نێوان هه‌مو ناوچه جیاوازه‌‌كانی عێراق و ره‌چاوی بارودۆخی دواكه‌وتوویی ناوچه‌ كوردییه‌كان بكات.
بڕگه‌ی (ج) ته‌رخان كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی شه‌ڕ له‌ پیاوانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری كوردی و ئه‌وانی دیكه‌ی و بۆ به‌ ساڵاچووان و كه‌مئه‌ندامان به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه‌ به‌پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان.
بڕگه‌ی (د) به‌خێرایی كار بۆ به‌هاناوه‌چوونی زیانپێكه‌وتوو و خه‌ڵكانی هه‌ژار بكرێ له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و هی دیكه‌ كه‌ كار بۆ بێكاره‌كان فه‌راهه‌م ده‌سته‌به‌ر ده‌كا و هاوكاری مه‌عنه‌ویی و ماددی و قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی گونجاو بۆ زیانپێكه‌وتووه‌كان كه‌ پێویستییان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی لێژنه‌ی باڵا و ته‌نها ئه‌وانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ بڕگانی پێشوو لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
ناوه‌رۆكی 1
8- كوردەكان و عەرەبەكان دەگەڕێنرێنەوە شوێنی‌ نیشتەجێبوونی‌ پێشووی‌ خۆیان، هه‌رچی دانیشتووی ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ ناكرێ بكرێنه‌ شوێنی نیشته‌جێبوون و حكوومه‌ت بۆ سوودی گشتی و به‌پێی یاسا به‌كاریان دێنێت ئه‌وا له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌و گوندانه‌ نیشته‌جێ ده‌كرێن و به‌پێی زیانه‌كانیان قه‌ره‌بۆ ده‌كرێنه‌وه‌.

9- خێراكردن له‌ جیبه‌جێ كردنی چاكسازی‌ كشتوكاڵی‌ له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان وده‌ستكاری كردنی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ چاره‌سه‌ری په‌یوه‌ندی ده‌ره‌به‌گ و هه‌موو جوتیاره‌كان زه‌وی گونجاویان ده‌ست بكه‌ویت و له‌ باجی كشتوكاڵی كه‌له‌كه‌بووی ساڵانی شه‌ڕی نه‌خوازراو ببه‌خشرێن.

10- رێككه‌وتن كرا كه‌ ده‌ستووری كاتی به‌مشیوه‌یه‌ ده‌ستكاری بكرێ:
أ‌- گەلی‌ عێراق لە دوو نەتەوەی‌ عەرەب و كورد پێك دێت و ئه‌و ده‌ستووره‌ زامنی مافی گه‌لی كورد و مافی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتی عێراقددا ده‌كات.
ب‌- ئه‌و بڕگه‌یه‌ بۆ مادده‌ی چواری ده‌ستوور زیاد ده‌كرێ (زمانی كوردی زمانی فه‌رمی ده‌بێت له‌ته‌ك زمانی عه‌ره‌بی له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان دا).
ت‌- جێبه‌جێ كردنی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌ییدا هاتووه‌.

11- ئێزگەی‌ رادیۆو چەكە قورسەكان تەسلیمی‌ دەوڵەت دەكرێن كه‌ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ قۆناغی كۆتایی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌.

12- یەكێك لە جێگرەكانی‌ سەرۆك كۆماری‌ عێراق كورد دەبێت

13- ئیدارەی‌ وڵات بە شێوەیەك رێك دەخرێت كە لەگەڵ ئەم رێكەوتننامەیە بگونجێت

14- ئه‌و یه‌كه‌ ئیدارییانه‌ی كه‌زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان حكوومه‌ت كار بۆ گه‌شه‌دانی ئه‌و یه‌كه‌ ئیدارییانه‌ ده‌كا و به‌ فراوانی گه‌لی كورد مافه‌كانی خۆی تێدا به‌كار دێنێت تاكو مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌ره‌نتی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و تاكو ئه‌و یه‌كه‌ ئیدارییه‌ دروست ده‌بێت هاوئاهه‌نگی له‌باره‌ی كاروباری نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ رێگای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لێژنه‌ی باڵا و پارێزگاره‌كانی ناوچه‌ی باكوورد ده‌بێت.
15-گەلی‌ كورد بە پێی‌ ژمارەی‌ دانیشتوانی‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ دانیشتووانی عێراق لە دەسەڵاتی‌ یاساداناندا بەشدار دەبێت.

ئه‌حه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كر
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش
له ژماره‌ 1863 له‌ 4/4/ 1970
له‌‌ وه‌قائیعی عێراق بڵاو بۆته‌وه

09/03/2022

خه‌بات.... جوانییه‌كان هه‌موو لێره‌ن، ده‌شت و چیا لێره‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌.
كامێرا: Rebwar Salm
پرۆدیسه‌ر و مۆنتاژ: Îsa Botanî

07/03/2022

خه‌بات... هه‌ناسه‌ و سیحری ژیان
به‌ كامێرای Rebwar Salm
پرۆدیسه‌ر و مۆنتاژ: Îsa Botanî

#خەبات

له‌ په‌رتووكێكدا به‌ناوی (عێراق و كه‌نداوی فارسی) كه‌ له‌لایه‌ن (جون هنری جودفێری) به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌وڵگریی ده‌ریایی به‌ر...
05/03/2022

له‌ په‌رتووكێكدا به‌ناوی (عێراق و كه‌نداوی فارسی) كه‌ له‌لایه‌ن (جون هنری جودفێری) به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌وڵگریی ده‌ریایی به‌ریتانییه‌وه‌ له‌ ساڵی 1942 ئاماده‌ كراوه.
باس له‌ زێی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌ی كه‌له‌ك كراوه‌، ده‌ڵێت: رێگای مووسڵ – هه‌ولێر به‌ پردێكی ئاسنین له‌ ئاسكی كه‌له‌كه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت، به‌رینی رووباره‌كه‌ له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ر نزیكه‌ی 150 یارده‌یه‌ (نزیكه‌ی 13 مه‌تر ده‌كا)‌ و قوڵاییه‌كه‌شی بریتیه‌ له‌ 10 پێ (نزیكه‌ی سێ متر) و له‌ وه‌رزی لافاو و هه‌ستانی رووباره‌كه‌ سێبه‌شی رووبه‌ری شوێنه‌كه‌ پڕ ده‌كا له‌ ئاو.
له‌ شوێنێكی دیكه‌ی هه‌مان په‌رتووك ده‌ڵێت: ئه‌وێ رێگای كۆنی شاهانه‌ی گه‌لی هیند و فارس بووه‌ بۆ په‌ڕێنه‌وه‌ له‌ مووسڵه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر.

له‌ پێشوودا .... خه‌بات پایته‌ختی نه‌ورۆز بوو
04/03/2022

له‌ پێشوودا .... خه‌بات پایته‌ختی نه‌ورۆز بوو

زێی گه‌وره‌ و پردی كه‌له‌ك له‌ سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان داهۆبه‌ی هه‌واڵگری ده‌ریایی به‌ریتانی له‌ كیتابێكدا به‌ناوی (Iraq ...
03/03/2022

زێی گه‌وره‌ و پردی كه‌له‌ك له‌ سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان دا

هۆبه‌ی هه‌واڵگری ده‌ریایی به‌ریتانی له‌ كیتابێكدا به‌ناوی (Iraq & The Persian Gulf) پێوانه‌كانی پردی كه‌له‌كی به‌مشێوه‌یه‌ باسكردووه‌:
باس له‌ پردی كه‌له‌ك كراوه‌ كه‌ بریتیی بووه‌ له‌ سێ به‌ش، به‌شی یه‌كه‌می درێژییه‌كه‌ی (35 یارده‌ كه‌ ده‌كاته‌ 105 پێ) و به‌شی دووه‌می (84 یارده‌ و به‌شی سێیه‌می به‌ مه‌وداوی (440 یارده‌) بووه‌ و پێكهاتووه‌ له‌ (15) كه‌وانه‌ی به‌ردین و به‌ دینگه‌ی پۆڵا به‌ستراوه‌ته‌وه‌.
له‌ به‌رگی شه‌شه‌می گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی شاهانه‌ بۆ جوگرافیا له‌ له‌نده‌ن كه‌ ساڵی 1836 چاپكراوه‌، كڵۆدیۆس جێمس رۆژهه‌ڵاتناس و زانای شوێنه‌وار له‌ كۆمپانیای رۆژهه‌ڵاتی هیند كه‌ له‌ ساڵی 1808 تاكو 1821 له‌ عێراق ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌و له‌ لاپه‌ڕه‌ی 359 له‌ به‌شی گێڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌ له‌ كوردستان، نووسیویه‌تی:
(له‌ سعات یازده‌دا گه‌یشتینه‌ گوندی كه‌له‌ك له‌سه‌ر رۆخه‌ چه‌وه‌له‌كه‌ی زێ رۆخه‌كه‌ی تری ئه‌وبه‌ری به‌رامبه‌ر به‌م رۆخه‌ لایده‌دا و پاشان له‌خوار ده‌راوه‌كه‌وه‌ به‌رزتر ده‌بووه‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و رۆخه‌ی ئێمه‌ی له‌سه‌ر بووین و به‌وه‌ ده‌شتێكی پێكده‌هێنا، پانتاییه‌كه‌ی له‌نێوان میل و نیو میلدا ده‌بوو... كه‌ زێ له‌م ده‌شته‌دا ده‌بوو به‌ دوو و سێ به‌شه‌وه‌. بۆ ئه‌و ده‌شته‌ شۆڕبووینه‌وه‌ و له‌ دوو به‌شی زێ ماندا و قووڵایی ئاوه‌كه‌یان به‌لای زۆریشه‌وه‌ له‌ چه‌ند گرێیه‌ك زیاتر نه‌ده‌بوو، خه‌ره‌ندێكی به‌رده‌لانی بوو گه‌یشتینه‌ به‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی و به‌ كه‌له‌ك لێی په‌ڕینه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌سپه‌كانمان و نۆكه‌ره‌كانمان لای بواری دامێنی ئاوه‌ڕۆكه‌ لێیاندا، له‌وێ ئاوه‌كه‌ چوار پێ قوڵ ده‌بوو، ئاوه‌كه‌ش روون و ره‌نگه‌كه‌شی وه‌ك شینایی ئاسمان بوو، زۆرجار رووباره‌كه‌ له‌ به‌هاردا هه‌ڵده‌ستێ و هه‌موو ده‌شته‌كه‌ داده‌پۆشێ، گوندی ئاسكی كه‌له‌كی ئێزدیش له‌لای ئه‌و خه‌ره‌نده‌یه‌ و شه‌و له‌وێ به‌سه‌رمان برد له‌لای ناسیاوه‌ ئێزدییه‌كه‌مان.).

هه‌روه‌ها گه‌ڕیده‌ی فه‌ڕه‌نسی (تافرنییه) له‌ ساڵی 1676 له‌ چه‌رخی حه‌ڤده‌ به‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عێراق دا گه‌ڕاوه‌، ئه‌ویش له‌ یادداشته‌كانی خۆدایدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌به‌سه‌ر پردی ئه‌سكی كه‌له‌كدا تێپه‌ڕیووه‌ كه‌ له‌ (9) كه‌وانه‌ پێكهاتووه‌... ئه‌و ده‌ڵێت گوایه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی گوتوویانه‌ ئه‌و پرده‌ له‌لایه‌ن ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنییه‌وه‌ دروست كراوه‌ له‌و كاته‌ی له‌شكره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ بووه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌شكری دارای فاس له‌سه‌ر لێواری رووباری گۆمر (گۆگه‌میلا) كه‌ له‌سه‌ر رووباری خازره‌.

له‌ كیتابێكدا به‌ناوی دوو ساڵ له‌ كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن حاكمی مه‌ده‌نی به‌ریتانی (سیر ئارنۆڵد تالبوت ويلسون) نووسراوه‌ ...
03/03/2022

له‌ كیتابێكدا به‌ناوی دوو ساڵ له‌ كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن حاكمی مه‌ده‌نی به‌ریتانی (سیر ئارنۆڵد تالبوت ويلسون) نووسراوه‌ و پێكهاتووه‌ له (440) لاپه‌ڕه‌، باسی مانه‌وه‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ كوردستان ده‌كات، سه‌ره‌ڕای گێڕانه‌وه‌ و باسكردنی زۆر رووداوی مێژوویی له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی باشووری كوردستان، له‌ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئه‌و په‌رتووكه‌دا باس له‌ دۆخی رێگاوبان و پردی كه‌له‌ك ده‌كات.

ئارنۆڵد وێڵسۆن كه‌ پێشتر له‌سه‌رده‌می داگیركاری به‌ریتانیا له‌ عێراق جێگری (بێرسی كۆكس)ی حاكمی ئینگڵته‌را بووه‌ و دواتر له‌ ساڵی 1918 بووه‌ حاكمی مه‌ده‌نی و شۆڕشی ساڵی بیستی عێراقییه‌كان بۆ وه‌ده‌رنانی داگیركاری به‌ریتانی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا كراوه‌. ئه‌و له‌میانی گێڕانه‌وه‌ی یادداشته‌كانی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ رێگای كه‌له‌ك له‌و سه‌رده‌مه‌ زۆر سه‌خت و ناخۆش بووه‌... هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ دروستكردنی پردی كه‌له‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت له‌ له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه‌ دروستكراوه‌ به‌ڵام به‌شێكی ئه‌و پرده‌ به‌هۆی ناڕیكی و پته‌ونه‌بوونی دینگه‌كانی رووخاوه‌؛ ئه‌و ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌لایه‌ن توركه‌كان ئه‌نجامدران باش و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و هه‌ر له‌باره‌ی هۆكاری خراپی پردی كه‌له‌كیش ئه‌وه‌ دێنێته‌ زمان كه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ دروستكردنی كرا و به‌شێكی پاره‌ی ته‌رخانكراوی دروستكردنی ئه‌و پرده‌ چووه‌ گیرفانی به‌رپرسه‌كان.

خه‌بات جێگه‌ی له‌ بیره‌وه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق دا هه‌یه‌،زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق وێنه‌یه‌كیان له...
03/03/2022

خه‌بات جێگه‌ی له‌ بیره‌وه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق دا هه‌یه‌،
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق وێنه‌یه‌كیان له‌ دارستان و ده‌مڕووبار و لای پردی دێرین هه‌یه‌ ... خه‌بات به‌شێكه‌ له‌ ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كان..

28/02/2022

گرووپی (لە پێناو خەبات دا)، داکۆکی لە داوا و پێویستییەکانی هاووڵاتیانی خەبات ده‌كا... راپۆرت: سالار نامیق، کامێرا: رەعەدی حاجی سەعید

18/04/2021

محه‌مه‌د خه‌لیل ره‌حمان؛ میدیاكار و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر، باس له‌ خه‌باتی ئێستا و پێشوو ده‌كا...
سەرنجەکانی بۆ پێشخستنی خەبات دەخاتەڕوو

پرۆدیسه‌ر و مۆنتاژ: عیسا بۆتانی
كامێرا: رێبوار سالم

10/04/2021

نه‌وره‌سه‌كانی زێی گه‌وره‌ به‌ كامێرای عه‌لی حوسێن

Address

Khabat , Erbil
Irbil
00964

Telephone

+9647503294144

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Xebat tv posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Xebat tv:

Videos

Share

Category