Kurdistan Rozh

Kurdistan Rozh پەیچی Kurdistan Rozh پەیچێکی ھەمەڕەنگ لەماڵەکەتان
(1)

دوایی ئەوەی ئیسرائیل بۆردومانی کۆنسڵخانەی ئێرانی کرد لە سوریا ئێران پەیامی ھەرەشەی نارد بۆ ئیسرائیل و ئەمەریکا وە لەھەما...
13/04/2024

دوایی ئەوەی ئیسرائیل بۆردومانی کۆنسڵخانەی ئێرانی کرد لە سوریا ئێران پەیامی ھەرەشەی نارد بۆ ئیسرائیل و ئەمەریکا وە لەھەمان کاتدا ئێران ١٠٠ درۆنی ئامادەکردووە بۆ ھێرشکردن .

#ھەواڵ Kurdistan Rozh

13/04/2024

زیانەکانی شەرەکەی دوێنێی مەلا ئۆمەر تا ئبستا نازانرێ زیانی گیانی یان زیانی مادی چەندە

13/04/2024

شەرەکەی دوێنێی مەلا ئۆمەر ، ھێزێکی زۆر لە ھەولێرەوە رەوانەی ناوچەکە کراوە

#ھەواڵ Kurdistan Rozh

مامە ڤاندام کەسایەتی سۆشیاڵ میدیا دوایی جوڵاندنی کەیس لەدژی کاروان بەرخە سپی بەبریاری دادگا کاروان بەرخە سپی دەستگیرکرا ...
11/04/2024

مامە ڤاندام کەسایەتی سۆشیاڵ میدیا دوایی جوڵاندنی کەیس لەدژی کاروان بەرخە سپی بەبریاری دادگا کاروان بەرخە سپی دەستگیرکرا .
Kurdistan Rozh

جەژنتان پیرۆز بێت
10/04/2024

جەژنتان پیرۆز بێت

22/03/2024

لە فیدۆیەکی کۆنی بەرھەم ساڵح ھێرشی دەکرێتە سەر بەھۆی گەندەڵی لە پۆستەکەی و گەندەڵی حکومەت

٢٢ ⁄ ٣ ⁄ ٢٠١٩
Kurdistan Rozh

ئایە ئەمرۆ بەربانگ لەسەیران دەکەیەوە یان لەماڵەوە ؟
21/03/2024

ئایە ئەمرۆ بەربانگ لەسەیران دەکەیەوە یان لەماڵەوە ؟

ئایە ئەمرۆ بەربانگ لەسەیران دەکەیەوە یان لەماڵەوە ؟Kurdistan Rozh
21/03/2024

ئایە ئەمرۆ بەربانگ لەسەیران دەکەیەوە یان لەماڵەوە ؟

Kurdistan Rozh

پیرۆزبێت  رۆژی جیھانی دایکەکانKurdistan Rozh
21/03/2024

پیرۆزبێت رۆژی جیھانی دایکەکان

Kurdistan Rozh

پیرۆزبایی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەرێز نێچیرڤان بارزانی نه‌ورۆز، جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌يى و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى، به‌ گه‌رم...
21/03/2024

پیرۆزبایی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەرێز نێچیرڤان بارزانی

نه‌ورۆز، جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌يى و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى، به‌ گه‌رمى له‌ خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له‌ هه‌ر كوردێك و هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان له‌ هه‌ركوێ بن‌، پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى ساڵێكى تازه‌ى پڕ له‌ خۆشى و ته‌ندروستيى باش، ئارامى و ئاسووده‌يى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.

ئه‌مڕۆ كه‌ به‌ دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕين، داوا له‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌م، به‌ گيانى به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانى و به‌ لێكگه‌يشتن، ناكۆكييه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا بتوانين پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ و ئاڵنگارييه‌كان ببينه‌وه‌ و فيدراڵى و قه‌واره‌ى سياسى و ماف و ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستوورييه‌كانمان بپارێزين. هه‌مووان له‌ هه‌مان كه‌شتيداین و ئه‌گه‌ر هاوهه‌ڵوێست و يه‌كڕيز باین، دۆخه‌كه‌ به‌ ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌يشت.

گه‌لى كوردستان هه‌رگيز واز له‌ ئازادى و مافه‌كانى ناهێنێت. مێژوو سه‌لماندوويه‌تى تا نكۆڵى له‌ كورد و كوردستان بكرێت و مافه‌كانى پێشێل بكرێت، عێراق خۆشى و سه‌قامگيرى به‌خۆيه‌وه‌ نابينێت. با هه‌موومان له‌ عێراق له‌ هه‌ڵه‌كانمانه‌وه‌ فێر ببين. جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور و فيدراڵى و ڕێككه‌وتنه‌ سياسييه‌كان، ده‌ستيده‌ستيكردن به‌ شايسته‌كان و هه‌وڵى بچووككردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و پێشێلكردنى مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى، جگه‌ له‌ زيان هيچ سوودێكى بۆ عێراق نابێت.

له‌م جه‌ژنه‌ پيرۆزه‌دا جه‌خت له‌ بڕوا و سياسه‌تى نه‌گۆڕمان ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت. خوازيارى په‌يوه‌نديى باش و دۆستانه‌ و دراوسێيه‌تيى باشه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش. هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا پيرۆزبايى له‌و گه‌لانه‌ش ده‌كه‌ين كه‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێڕن و ئه‌م ياده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

سوپاسى تێگه‌يشتن و گيانى به‌رپرسياريه‌تى و خۆڕاگريى فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م. له‌ نزيكه‌وه‌ ئاگادارى بارى ژيان و گوزه‌رانيانين. چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆخه‌، كارى له‌پێشينه‌ى هه‌موومان له‌ هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌. دڵنيايان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌م سه‌ختيانه‌ش تێده‌په‌ڕن و ده‌بنه‌ ڕابردوو. به‌ ئومێده‌وه‌ به‌ره‌و ژيان و داهاتوويه‌كى باشتر هه‌نگاو ده‌نێين و كوردستان بۆ هه‌ميشه‌ وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى ده‌مێنێته‌وه‌.

نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌تان پيرۆز.

پیرۆزبایی  محمد شیاع سودانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزبەبۆنەی ھاتنی جەژنی نەورۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردی ئا...
21/03/2024

پیرۆزبایی محمد شیاع سودانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

بەبۆنەی ھاتنی جەژنی نەورۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردی ئازیزمان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق و ھەموو گەلی عێراقی بەڕێزمان دەکەم ،بۆئەو ھیوا و خۆشییەی کە ئەم.ڕۆژە مەزنە ھەڵدەگیرێت بۆ بەدیھێنانی ئایندەیەکی گەش

Kurdistan Rozh

بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2024.3.19، لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ تاکوو کاتژمێر 6:00ـ...
19/03/2024

بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2024.3.19، لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ تاکوو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بارانێكی به‌خوڕ و ته‌رزه‌ی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دەبارێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکوو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و نزیکى ڕووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و ئاگاداری سه‌لامه‌تیی خۆیان بن، هەموو ئەو ڕێگا و شوێنانەشی کە پێشتر لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداریان سەبارەت بڵاوکراوەتەوە، ئوتۆمبێلەکانیان ڕانەگرن و بەکاریان نەهێنن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو و ئیدارەدانی حاڵەتی ئەو ڕێژە بارانە زۆرەی ئەمڕۆ و کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە".

وەکو ئەوەی خراوەتە ڕوو: "لە ماوەی ڕابردووشدا بە هۆی داڕشتنی پلان و بەرنامە و جێبەجێ کرانی چەندین پڕۆژە و ڕێگه‌چارەی پێویست لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانى لافاو و هۆکارەکانى، تا ئاستێکی زۆر مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لە شارەکەمان کەمبووەتەوە".

#بەپەلە #ھەواڵ Kurdistan Rozh

17/03/2024

تەنز و کۆمیدی لەسەر یاری کردنی نێوان
مانچستەرسیتی و ریاڵ مەدرید

پێشبینی خۆت بنوسە کام یانە سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت؟

 #تەندروستی Kurdistan Rozh
16/02/2024

#تەندروستی Kurdistan Rozh

 #ئایەدەزانی  ٪٧٨ مێشکی مرۆڤ ئاوی تێدایە.Kurdistan Rozh
16/02/2024

#ئایەدەزانی ٪٧٨ مێشکی مرۆڤ ئاوی تێدایە.

Kurdistan Rozh

03/02/2024

تەنز و گاڵتە کردن بە پەیچی بەرێز چۆمان
Kurdistan Rozh

ڕێکەوتی ئەمرۆت بەدڵە !
02/02/2024

ڕێکەوتی ئەمرۆت بەدڵە !

ساڵی 2022 لە بەغدا 1073 هەزار و حەفتاو سێ حاڵەتی خۆ کوشتن بە هۆکاری جیا جیا روویداوە، بەڵام بۆ ساڵی 2023، عێراق لە ریزبە...
31/01/2024

ساڵی 2022 لە بەغدا 1073 هەزار و حەفتاو سێ حاڵەتی خۆ کوشتن بە هۆکاری جیا جیا روویداوە، بەڵام بۆ ساڵی 2023، عێراق لە ریزبەندی 13هەمین وڵاتانی جیهانە لە کۆی 187 وڵات کە هاووڵاتییانی 3.89% کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن، ئەویش بەهۆکاری هەژاری، گەندەڵی، سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، چەندان هۆکاری دیکەی ئەو وڵاتە.

#ھەواڵ

لە ویڵایەتی مەین لە ئەمەریکا داھێنانێکیان کردووە کە خانوو بەشێوەی چاپی سێ ڕەھەندی دروست کردووە (3D) کە بەشێوەیەکی پێشکەو...
25/01/2024

لە ویڵایەتی مەین لە ئەمەریکا داھێنانێکیان کردووە کە خانوو بەشێوەی چاپی سێ ڕەھەندی دروست کردووە (3D) کە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو سەردەمیانەیە کە تەواوی خانووەکە لەدار دروست کراوە و دۆستی ژینگەیە ریساکلین دەکرێتەوە پێکھاتەی خانووەکە لە وردە داری براوە و لینجاوی دار کە پێکھاتەیی خانووەکەیە و بەرگەی ساردی و گەرمی دەگرێت و کەش و ھەوایی ناوخانووەکە بەشێوەیەکی فێنک دەھێلێتەوە وە تێچووی ٤٠ ھەزار دۆلاری ئەمەریکیە بۆ ھەر خانوویەکی ٥٠ مەتری

Kurdistan Rozh #زانیاری

25/01/2024

داھێنانێکی سەرکەوتوو لەدروستکردنی خانوو بەشێوەیەکی ئاسان و خێرا ئەگەری زۆرە لەساڵانی داھاتوو بەشێوەیەکی بەرچا و خێرا بەڕەوپێش بچێت و لەجیھان بڵاوبێتەوە

Kurdistan Rozh

 #ئایەدەزانی ئیمپراتۆری بەریتانیا گەورەترین ئیمپراتۆر بوو لەجیھان لە کۆتایی سەدەی ١٦ و سەرەتای سەدەی ١٧ دامەزراند . لە.ل...
24/01/2024

#ئایەدەزانی ئیمپراتۆری بەریتانیا گەورەترین ئیمپراتۆر بوو لەجیھان
لە کۆتایی سەدەی ١٦ و سەرەتای سەدەی ١٧ دامەزراند . لە.لوتکەی خۆیدا.لە سەدەی ١٩ وسەرەتایی سەدەی ٢٠ ، گەورەترین ئیمپراتۆر بوو لە مێژوودا و، بۆ ماوەی سەدەیەک، پێشەنگی هێزی جیهانی بوو. تا ساڵی 1913، ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا زیاتر لە 412 ملیۆن کەس، کە 23%ی دانیشتوانی جیهان بوو لەو کاتەدا، و تا ساڵی 1920، 35.5 ملیۆن کیلۆمەتر دووجا (13.7 ملیۆن میل چوارگۆشە) ی گرتەوە ، لەسەدا ٢٤ی کۆی ڕووبەری زەوی زەوی. لە ئەنجامدا میراتی دەستوری و یاسایی و زمانەواونی و کولتووری بەربڵاوە. لە لوتکەی دەسەڵاتیدا، بە " ئەو.ئیمپراتۆریەتەی کە ھەرگیز خۆری لەسەر ئاوا نابێت" وەسف کرا، چونکە خۆر هەمیشە لانیکەم لەسەر یەکێک لە خاکەکانی دەدرەوشایەوە ، وە وێنەکەش ئەو خاک و وڵاتانەی داگیری کردبوو

#ئایەدەزانی Kurdistan Rozh

بێهنام بەختیاری سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازیی کانزایی و بازرگانی گەرمەسار رایگەیاند، تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری پیشەسازی گەرم...
22/01/2024

بێهنام بەختیاری سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازیی کانزایی و بازرگانی گەرمەسار رایگەیاند، تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری پیشەسازی گەرمەساز لە رۆژئاوای پارێزگای سمنانی باکووری رۆژهەڵاتی ئێران روویداوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستی چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە .

ھەروەها ئاماژەیداوە، تاوەکوو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، بەڵام دەنگێکی بەهێزی هەبووە و لە زۆر ناوچەی بیستراوە

لەلایەن خۆیەوە، رەزا خانی سەرۆکی شارەوانی گەرمەسار رایگەیاندووە، بەم زووانە هۆکار و زیانەکانی رووداوەکە بڵاو دەکەیەنەوە.

#ھەواڵ Kurdistan Rozh

19/01/2024

لە کەرکوک بەشێک لەکەسوکاری قوربانییانی کۆرۆنا قەرەبوو دەکەنەوە بەبری ١٠ ملیۆن دیناری عێراقی ئەم بڕەش بەس کارمەندانی تەندروستی دەگرێتەوەە سەر بەوەزارەتی تەندروستی عێراق بن

#ھەواڵ Kurdistan Rozh

Kurdistan Rozh
15/01/2024

Kurdistan Rozh

15/01/2024

بەپەلە ٨ موشەک لە ڕۆژھەڵاتی ھەولێر دەنگی بیسترا

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانەکەی بـۆ کـۆبوونەوەی داڤۆس لەسویسرا تێچووی ٥٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی زیاترە کە ٣ مانگ مووچەی ...
15/01/2024

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانەکەی بـۆ کـۆبوونەوەی داڤۆس لەسویسرا تێچووی ٥٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی زیاترە کە ٣ مانگ مووچەی فەرمانبەران بەتەواوی نەدراوە و پشتگوێیانی خستووە

#ھەواڵ Kurdistan Rozh

02/01/2024

لە دورگەی مێدیریا بەھۆی یارییە ئاگرینەکانی سەری ساڵ لە ئاھەنگێک یارییە ئاگرینەکان لەناو خۆی دەتەقێتەوە ،.

لە شاری ماێلا لە ویلایەتی ئەراگۆن لەدایکبووە و لە ساڵی ١٨٨٨ لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە بەرشەلۆنە کردووە و لەوێ دەست بە مە...
28/12/2023

لە شاری ماێلا لە ویلایەتی ئەراگۆن لەدایکبووە و لە ساڵی ١٨٨٨ لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە بەرشەلۆنە کردووە و لەوێ دەست بە مەشق و ڕاهێنانەکانی لە بواری هونەردا کردووە. گارگالۆ شێوازێکی پەیکەرسازی پەرەپێدا کە لەسەر بنەمای دروستکردنی شتگەلێکی سێ ڕەهەندی لە پارچە پلێتی کانزای تەختەوە بوو، هەروەها کاغەز یان کارتۆنی بەکارهێنا. هەندێک لەو پەیکەرانە جۆرێک لە کوبیزمیان هەیە . بۆ نموونە ڕەنگە تەنها نیوەی ڕووخسارێک دەربکەوێت، وە ڕەنگە تەنها یەک چاوی هەبێت. هەروەها زیاتر پەیکەری نەریتی بە برۆنزی و مەڕمەڕ و کەرەستەی دیکە دروست کردووە. بە یەکێک لە هونەرمەندە هەرە گرنگەکانی شارۆچکەی ڕاڵەکان دادەنرێت،لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٤، ڕیوس کۆچی دوایی کردووە.

#مێژوو Kurdistan Rozh

دەرمان دوای هه ڵپچڕینی و کردنەوەی  چەنێک دەمێنێتەوە و بەرگە دەگرێت ئەمەش جیاوازیان ھەیە ،خۆڕاگری دەرمانەکە دەگەرێتەوە سە...
27/12/2023

دەرمان دوای هه ڵپچڕینی و کردنەوەی چەنێک دەمێنێتەوە و بەرگە دەگرێت ئەمەش جیاوازیان ھەیە ،خۆڕاگری دەرمانەکە دەگەرێتەوە سەر کوالێتیەکەی کەچەنێک باش دروست کراوە

#تەندروستی #ھەواڵ Kurdistan Rozh

Address

Irbil
964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan Rozh posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurdistan Rozh:

Videos

Share



You may also like