Hajiawa News

Hajiawa News حاجياوا نيوز بڵند گۆیەکی ڕاستەقینەی هەموانە، بۆ ڕوماڵ كردنى ڕوداو و چالاكیەکان.
(277)

يه‌كه‌مين په‌يجى دەڤەری ڕاپەڕین بۆ گواستنه‌وه‌ى گشت رووداو و چالاكيه‌كان له‌ حاجياوا و دەڤەری ڕاپەڕین .

ستافێکی میهرەبان و بەخشندە، جیاوازی دروست دەکەن!لە جیهانێکدا کە گوزەران سەختە و بەخشندەیی کەمبۆتەوە، هەندێک تاک وەک چرای...
04/02/2025

ستافێکی میهرەبان و بەخشندە، جیاوازی دروست دەکەن!

لە جیهانێکدا کە گوزەران سەختە و بەخشندەیی کەمبۆتەوە، هەندێک تاک وەک چرای خۆنەویستی دەدرەوشێنەوە. ستافی وەستا هاوکار و هاوڕێیانی، بە دڵێکی پڕ لە بەزەیی و لێهاتووییەوە هەوڵەکانیان تەرخان کرد بۆ دانانی کاشی بۆ چوار ماڵی کەمدەرامەت بە بێ بەرامبەر لە ماوەی ١ ساڵدا، دوا کارییان دانانی کاشی بوو بۆ ماڵی ئەو خێزانەی دابیرەیەکی نابینا و منداڵی بێباوکیان هەبوو.

کارەکانیان شایەتحاڵی هێزی بەخشین و جوانی یارمەتیدانی کەسانی ترە بەبێ ئەوەی لە بەرامبەردا چاوەڕێی هیچ شتێک بکەن.

پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:
“خۆشەویستترین مرۆڤەکان لای خوا ئەوانەن کە زۆرترین سوودیان بۆ خەڵک هەیە”

سامانی ڕاستەقینە لە خاوەندارێتیدا نییە بەڵکو لە چاکەیەکدایە کە لە خزمەت هەژاراندایە.

پێشنیاردەکەین کارە بیناسازییەکانتان بسپێرن بە ستافی وەستا هاوکار:
0750 336 6129

04/02/2025

وڵاتێکی دەوڵەمەند کە سامان لە بانکەکانیدا بێت بەڵام برسێتی لە شەقامەکانیدا, دەسەڵاتدارانی مایەپووچ بوون لە ئەخلاقدا!

" حەفارەی گۆڕستانی قەزای حاجیاوا تەعمیر دەکرێتەوە "بۆ/ سەرجەم هاوشاریانی بەڕێزـ قەزای حاجیاوا هەمیشە بەشارێکی بەیەکەوەیی...
03/02/2025

" حەفارەی گۆڕستانی قەزای حاجیاوا تەعمیر دەکرێتەوە "

بۆ/ سەرجەم هاوشاریانی بەڕێز

ـ قەزای حاجیاوا هەمیشە بەشارێکی بەیەکەوەیی و هەماهەنگ ناسراوە کە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوه کۆمەڵگایەکی دەستبارن لەگەڵ یەکتری، لەو سۆنگەیەوه ئێمە وەکو کۆمەڵێک لە کەسایەتی و مامۆستایانی ئاینی و گەنجانی چالاک لەشارەکە بەپێویستی دەزانین ئاگادارتان بکەین کە (حەفارە) ی گۆڕستانی شارەکەمان لەئێستادا لەکارکەوتووە و لەژێر نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەدایە بەهۆی ئەوەی ساڵانێکی زۆرە خزمەتی شارەکەی پێ دەکرێت و پێشووتریش هەر لەڕێی هاوڵاتیان و خێرخوازانەوە دابینکراوە، بەو هۆیەوه پێویستی بە تێچوو خەرجی ماددی هەیە تا بتوانرێت چاکبکرێتەوه، چونکە ماوەی ٤ ساڵە هیچ کۆمەکییەک کۆنەکراوەتەوە و بڕە پارەی پێویست لەبەردەست نەماوە بۆ چاککردنەوەی کەپێویستیەکی بەردەوامی هەموو شارەکەیە.

ـ بۆیە بەپێویستی دەزانین لەڕێی سەرجەم مینبەرەکانی ڕاگەیاندنەوە لەشارەکەمان دا پەیامی کۆکردنەوەی هاوکاری کردن ڕابگەیەنین و داواکارین لە گشت سەرمایەدار و خێرخوازان و هاوڵاتیانی شارەکەمان کە هەماهەنگ بن بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری، بۆ ئەوەی حەفارەکە بەتەواوی ئامادە بکرێتەوە بۆ دووبارە خزمەتکردنی شارەکەمان کە لەڕابردوودا توانراوە خزمەتی گەورەی پێ بکرێت لە ئەسپەردەکردن و بەخاکسپاردنی ئازیزانمان لەگۆڕستان.

تێبینی: کۆکردنەوەی هاوکارییەکان و چۆنیەتی خەرجکردنی بەئاگاداری لیژنەی سەرپەرشتیار دەبێت و سەرجەم تێچووەکانی چاککردنەوەکەش تۆمار دەکرێن لەپێناو بەئەنجام گەیاندنی کارەکە وەکو خۆی.

ـ لیژنەیەک لە سەرپەرشتیارانی کاروباری حەفارەی گۆڕستانی قەزای حاجیاوا.

ـ بۆ هاوکاری کردن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە:

ـ 07501543171
ـ 07501246590
ـ 07701526958
ـ 07701243037

 #ئێستا ناسنامەی دوو لە شەهیدانی بۆردومانەکەی دەروازەی حاجیاوا ئاشکرا کرا.کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی...
03/02/2025

#ئێستا ناسنامەی دوو لە شەهیدانی بۆردومانەکەی دەروازەی حاجیاوا ئاشکرا کرا.

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبوونی هەردوو ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتی (دلاوەر عەرەبۆ) و ئەندامی هەماهەنگی کۆنگرەی ستار (هەیفا عەرەبۆ)ی ڕاگەیاند، کە لە ئەنجامی کردنە ئامانجی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە دەروازەی حاجیاوا شەهید بوون.

مامۆستایانی سنوری دەڤەری ڕاپەڕین بەشداری خۆپیشاندانی ئەمڕۆیانکرد بۆ پشتیوانی مامۆستایانی گیانفیدا لە سلێمانی دژی ستەم و ...
03/02/2025

مامۆستایانی سنوری دەڤەری ڕاپەڕین بەشداری خۆپیشاندانی ئەمڕۆیانکرد بۆ پشتیوانی مامۆستایانی گیانفیدا لە سلێمانی دژی ستەم و گەندەڵی دەسەڵاتی کوردی!

فۆتۆ ـ ئەمیرحسن

پەروەردگارا؛ بۆمان ببارێنە بارانێکی زۆری لەسەر خۆی بە سوودی سەوزکەری بە سوودی بێ زیان، بەم زوانە و دوا خستنی تێدا نەبێت....
03/02/2025

پەروەردگارا؛ بۆمان ببارێنە بارانێکی زۆری لەسەر خۆی بە سوودی سەوزکەری بە سوودی بێ زیان، بەم زوانە و دوا خستنی تێدا نەبێت.

مامۆستایان و فەرمانبەرانى گیانفیدا له‌ سلێمانی بەرگی کفنیان پۆشى✌️
03/02/2025

مامۆستایان و فەرمانبەرانى گیانفیدا له‌ سلێمانی بەرگی کفنیان پۆشى✌️

م.مەلا کاوە وتاربێژو ئیمامی مزگەوتی حاجی ئەرسەلان بنگردی گەڕایەوە بۆ وتاردانـ دوای ساڵێک لەدوورخستنەوەی م.ملا کاوە لەوتا...
02/02/2025

م.مەلا کاوە وتاربێژو ئیمامی مزگەوتی حاجی ئەرسەلان بنگردی گەڕایەوە بۆ وتاردان

ـ دوای ساڵێک لەدوورخستنەوەی م.ملا کاوە لەوتاردان بەهۆی پاڵپشتی لە مامۆستایان و فەرمانبەران و بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکان لە شاری ڕانیە، ئەمڕۆ بەفەرمی مامۆستای ناوبراو بڕیاری گەڕانەوەی بۆ درا بۆ سەر مینبەر و بڕیارە لەم هەفتەیەوە دەست بکاتەوە بەوتاردان.

م.مەلا کاوە سەبارەت بەگەڕانەوەی بۆ سەر مینبەر پەیامێکی هەیە کەلەخوارەوە ئاماژە بە دەقی پەیامەکەی کراوە:

" بەناوی خوای گەورە "

بۆ سەرجەم هاوشاریانی قەزای حاجیاوای خۆشەویست
بابەت: گەڕانەوەمان بۆ سەر مینبەر

ـ دوای ساڵێک لە دابڕان لەووتاردان و دوورخستنەوەمان لەسەر مینبەر لەمزگەوتی حاجی ئەرسەلان بنگردی، سوپاس بۆ خوا پاشان بۆ سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی کە دڵسۆزانە و پەرۆشانە ڕۆڵیانگێڕا لە هەوڵ و کۆششکردن بۆ گەڕانەوەمان بۆ سەر مینبەر و دووبارە بەردەوامیدان بە وتاردان لەڕۆژانی هەینی و خزمەتکردنی مزگەوت و مسووڵمانان بەپێی فەرمایشتەکانی خوای گەورە و پەیامی پیرۆزی ئاینی ئیسلام.

بەویستی خوای گەورە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی (٧/ ٢/ ٢٠٢٥) وتارمان دەبێت لەمزگەوت و بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پەیامی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕوونکردنەوەی شەریعەت و بنەماکانی، هەروەها بەردەوامی دەدەین بە خزمەتکردنی چین و توێژەجیاوازەکانی کۆمەڵگا و ڕۆڵگێڕان لە بابەتە کۆمەڵایەتی و پرسە گشتییەکانی شار و دەڤەرەکە.
ئاینی ئیسلام هەمیشە هانمان دەدات بۆ بڵاوکردنەوەی چاکەخوازی و چەسپاندنی دادگەری و نواندنی ڕێز و خۆشەویستی لەنێوان یەکتری دا هەرکات پابەندبووین بەو بنەما و بەها باڵایەنەی ئاینی ئیسلام ئەوا تێکڕامان شاد و سەرفراز دەبین.

م.مەلا کاوە شفیع
ئیمام و وتاربێژی مزگەوتی حاجی ئەرسەلان بنگردی لەقەزای حاجیاوا.

 #حاجیاوا پڕۆژەی هەماهەنگی و بوژانەوەی مرۆیی بەردەوامە.ئەمڕۆ؛ تیمی دابەشکاری کۆمەڵێک دیاری و خەڵاتی بەخشی بە  قوتابیانی ...
02/02/2025

#حاجیاوا پڕۆژەی هەماهەنگی و بوژانەوەی مرۆیی بەردەوامە.

ئەمڕۆ؛ تیمی دابەشکاری کۆمەڵێک دیاری و خەڵاتی بەخشی بە قوتابیانی بەشێک لەقوتابخانەکان، سوپاس بۆ دابینکارانی پڕۆژەکە و مامۆستایانی هەماهەنگ."

بێدەنگی سەدا و زەنگی قوتابخانە "

ـ کتابخانە یا قوتابخانە هەمیشە بەدەنگی بچکۆلان و سەدای قوتابیان و حزووڕی مامۆستایان ئاوەدانە، دەبێت چی لەوە سەختتر هەبێت مەکتەب و دانشگا چۆڵ و بێدەنگ بێت، چ وڵاتێکی دنیا پەروەردەی بێ پەروەردەیە و مامۆستای مانگرتوو لەسەر جادەیە! چارەنووس و داهاتووی ڕۆڵەکانی ئەم نیشتیمانە بەرەو چ کەنارێک لەنگەر دەگرێ!

ـ لەبەردەوامی پڕۆژەیەک دا، دەمەو وەختی سپێدەبوو کاتێک ویستمان کۆمەڵێ دیاری بگەیەنینە دەست کۆمەڵێک قوتابی، ڕۆیشتینە قوتابخانەیەک هەر بەڕاستی چۆڵی قوتابخانەکە دیمەنێکی سامناکی هەبوو، بەم سەحەرە دەتگوت سەحرایە و بەم سبای ساڵحانە کەکاتی چالاکی قوتابخانە و دەرس و دەورە سەراپای خاڵی بوو لە قوتابییە خنجیلانەکان و مامۆستا بەئەمەکەکان.

وەڵامی شەرمەزارکەری وتەبێژی حکومەت بۆ مانگرتنی مامۆستایان: بەڵگەیە لەسەر گەندەڵی و شکستئەم هەڵوێستە شەرمەزارییە، سروشتی ...
02/02/2025

وەڵامی شەرمەزارکەری وتەبێژی حکومەت بۆ مانگرتنی مامۆستایان: بەڵگەیە لەسەر گەندەڵی و شکست

ئەم هەڵوێستە شەرمەزارییە، سروشتی ڕاستەقینەی نوخبەی دەسەڵاتدار ئاشکرا دەکات، دابڕانە لە هاووڵاتیانی ئاسایی، بێباک لە ئازارەکانیان و تەنیا خەمی پاراستنی دەسەڵات و سەروەت و سامانی خۆیانە.

وەستانەوە لە دژی مامۆستا، وەستانەوەیە لە دژی خودی بناغەی کۆمەڵگا، حکومەتێک کە شکست دەهێنێت لە پەروەردەکارەکانیدا شکست دەهێنێت.

دەسەڵاتداران دەبێت دەستبەجێ داواکارییەکانی مامۆستایان چارەسەر بکەن، نەک بە هەڕەشە، نەک بە پڕوپاگەندە، بەڵکو بە کردەوەی ڕاستەقینە.

🖋️ئاکام عزیز

بەشێک لە مامۆستایانی دەڤەری پشدەر  سەردانی شۆڕشی گیانفیدایی مامۆستایان دەکەن لە سلێمانی.
02/02/2025

بەشێک لە مامۆستایانی دەڤەری پشدەر سەردانی شۆڕشی گیانفیدایی مامۆستایان دەکەن لە سلێمانی.


02/02/2025

#ڕانیە گردبوونەوەی کارمەندانی باخچە و نەخۆشخانەکان کە ماوەی چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتووە!

🔻ڕۆژێک دێت؛ بەم زوانە ستەمکاریتان، لەڕەگ و ڕیشەوە دێتەدەرێ!

تا کەی بەردەوام دەبن لە خیانەتکردن لەو کەسانەی کە ئەم میللەتە بنیات دەنێن؟‎👋بژی شۆڕشی گیانفیدایی مامۆستایان👋
01/02/2025

تا کەی بەردەوام دەبن لە خیانەتکردن لەو کەسانەی کە ئەم میللەتە بنیات دەنێن؟

‎👋بژی شۆڕشی گیانفیدایی مامۆستایان👋

 #حاجیاوا “دابەشکردنی نەوت بەسەر خانەوادە کەمدەرامەتەکان "ئەمشەو تیمەکانی دابەشکاری هەڵسان بەدابەشکردنی بڕی نەوتی پێویست...
31/01/2025

#حاجیاوا “دابەشکردنی نەوت بەسەر خانەوادە کەمدەرامەتەکان "

ئەمشەو تیمەکانی دابەشکاری هەڵسان بەدابەشکردنی بڕی نەوتی پێویست بۆ بەشێک لەخانەوادەکان، بەهۆی دزینی نەوتی کوردستان لە لایەن دەسەڵاتداران هەزاران خێزانی هەژار توانای دابینکردنی نەوتی نیە! بۆیە خێرخوازان ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە بەهاناوەچوون و گەرمکردنەوەی خێزانە کەمدەرامەتەکان. پەروەردگار پاداشتی خێرخوازان بداتەوە🤲

31/01/2025

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕاپەڕین پەیامێک بڵاودەکەنەوە👇

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ماف خوراو و ستەملێکراو...
هاوڵاتیانی خۆشەویست....
🔻هەموو لایەک ئاگادارن سەرەڕای خراپی بارودۆخی دارایی و دواکەوتنی مووچەکانمان لە کاتی خۆیدا وەرزی یەکەمی خوێندنی ئەمساڵمان دەستپێکرد و بەوپەڕی دڵسۆزی دەرگای قوتابخانەکانمان کردەوە و باوەشمان بۆ پرۆسەی خوێندن و قوتابیان و خوێندکارانمان واڵاکرد کۆتایمان بە وەرزی یەکەمی خویندن هینا.

🔻بەڵام دەسەڵاتی چەتە و مافیاو تاڵانکار وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی بێ باک لە ئاستی پرۆسەی پەروەردە و ژیان و گوزەرانی خەڵک، خراپتر لە جاران دەستی گرتوە بەسەر مووچە و قوتی ماڵ و مناڵمان بۆیە بەداخەوە بەوپەڕی ناچاری مامۆستایان جارێکی تر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردەوە.

🔻ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕاپەڕین دڵنیایی دەدەینە مامۆستایانی هاوپیشەمان تا ئێستا کۆڵمان نەداوە و بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانمان، وە کۆڵ نادەین لە داهاتوودا هەنگاوی کردەیی دەنێین پشتیوان بەخوا.

🔻لە ئێستادا پشتیوانی لە بایکۆتی خۆڕسکانەی مامۆستایان دەکەین، داوا دەکەین بەهیچ جۆرێک دەوامی بێ مووچە نەکەن کۆیلایەتی سەردەم قبوڵ نەکەن، وە ڕێزدەگرین لە هەر هەنگاوێک کە بە هەر ڕێگا و ڕێبازێک و هەر کەس و گروپێک بیگرێتەبەر بۆ بەدەستهێنانی مافی گشتی ،
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی بەرز و خۆڕاگری مامۆستایان.


2025/1/31

تا کەی بەردەوام دەبن لە خیانەتکردن لەو کەسانەی کە ئەم میللەتە بنیات دەنێن؟ماوەی ١١ ساڵە مامۆستایان و فەرمانبەران  بەرگەی...
31/01/2025

تا کەی بەردەوام دەبن لە خیانەتکردن لەو کەسانەی کە ئەم میللەتە بنیات دەنێن؟

ماوەی ١١ ساڵە مامۆستایان و فەرمانبەران بەرگەی بەڵێنی شکاو و دواکەوتنی مووچە و سەختی ئابووریی دەگرن، ئەمڕۆ دوای چوار ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن، مامۆستایان قوربانیی دەدەن بۆ سەرەتاییترین ماف کە مووچەیەکی دادپەروەرانەیە لە کاتی خۆیدا.

ئەمە تەنها کێشەی مووچە نییە، ئەمە قەیرانی مافی مرۆڤە، شەڕێکە دژی کەرامەت و دادپەروەری و داهاتووی پەروەردە

بۆ هەموو دەسەڵاتدارانی کوردستان کە سامانێکی زۆرتان کۆکردۆتەوە، ئەمە بزانن: مێژوو و خەڵک گەندەڵی و خیانەتی ئێوە لەبیر ناکات

وە ڕۆژێک دێت، بێدەنگی ستەملێکراوان دەگۆڕێت بۆ زریانێک کە ناو و نەوە و سامان و ڕەگ و ڕیشەتان لە نێو دەبات.

 #حاجیاوا سبەی نوێژە بارانە ئەنجام دەدرێت🤲🔻سبەی هەینی؛ کاتژمێر ١:٣٠ بۆ ٢:٠٠ لە مزگەوتی بەردەکۆزییان لە دەشتایی نزیک ئاما...
30/01/2025

#حاجیاوا سبەی نوێژە بارانە ئەنجام دەدرێت🤲

🔻سبەی هەینی؛ کاتژمێر ١:٣٠ بۆ ٢:٠٠ لە مزگەوتی بەردەکۆزییان لە دەشتایی نزیک ئامادەیی موکریان، مەراسیمی نوێژە بارانە ئەنجام دەدرێت.

🤲خودایە بۆمان ببارێنە بارانێکی زۆری لەسەر خۆی بە سوودی سەوزکەری بە سوودی بێ زیان، بەم زوانە و دوا خستنی تێدا نەبێت.

کارەبای حاجیاوا لە ڕێجیمدایە!🔻بەشێک لە هاوڵاتیان  زانیارییان ناردووە دەربارەی نزمی ڤۆڵتی کارەبا کە لە ئێستادا تەنها ١٦٥ ...
30/01/2025

کارەبای حاجیاوا لە ڕێجیمدایە!

🔻بەشێک لە هاوڵاتیان زانیارییان ناردووە دەربارەی نزمی ڤۆڵتی کارەبا کە لە ئێستادا تەنها ١٦٥ ڤۆڵتیە لە کاتێکدا پێویستە ٢٣٠ ڤۆڵتی بێت!

Address

Azadi
Hajiawa

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hajiawa News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share