دە ساڵ بەسەر تەمەنی گۆڤارەکەتانا تێپەڕی.
لە ساڵیادی بڕیاردا
ناساندنی کتێب
#ناساندنی_کتێب
#باڵوڵی_حەکیم
کتێبی باڵووڵی حەکیم
ئامادەکردنی: مامۆستای ڕەحمەتی بەرزان ئەبوبەکر
دەنگ:عبدالرحمن عادل
مامۆستا بەرزان
نامه‌یه‌ك بۆ بابه! شه‌هێن حسێن خوێندنەوەی مامۆستای ڕەحمەتی: م.بەرزان ئەبوبەکر
نامه‌وێت بڵێم له دوای تۆ ژیانمان خراپ شێوا، چونكه ئه‌وه جۆرێكه له گله‌ییكردن له‌و به‌شه‌ی كه په‌روه‌ردگار پێی داین، ته‌نها ده‌ڵێم له دوای تۆ ئیتر نه ماڵه‌كه‌ی جاران بوو، نه ئه‌وانه‌ی كه تێیدا ده‌ژیان وه‌ك جاران مان.
ده‌زانین كه تۆ ژیانت كرده قوربانی بۆ ئاسوودهییو خۆشگوزه‌رانی ئێمه. من ده‌زانم گه‌ر به ده‌ست خۆت بوایه، هه‌رگیز جێت نه‌ده‌هێشتین، چونكه تۆ ته‌نانه‌ت له دواساته‌كانی تهمهنیشتدا هه‌ر له خه‌می ئه‌وه‌دا بوویت كه دوای خۆت كێ خه‌مخۆرو سهرپهرشتو پارێزگارمان بێت.
زۆر سه‌یره هیچ كات ئه‌وه به خه‌یاڵماندا نه‌ده‌هات، كه ڕۆژێك بێت به‌جێمان بهێڵیت، ته‌نانه‌ت خه‌ونیشمان نه‌ده‌بینی به ڕووداوێكی له‌و جۆرەوە...
پێشبینی ئه‌وه‌مان هه‌رگیز نه‌كردبوو، كه بگه‌ین به ڕۆژگارێك كه هه‌موو ئێوارانێك چاو له‌ده‌رگا ببڕین، سا به‌ڵكو تۆ بیكه‌یته‌وه‌و وه‌ك جاران بگه‌ڕێیته‌وه ناومان، به‌ڵام ئه‌م خهیاڵو چاوه‌ڕوانییه‌ش بێسوود بوو، چونكه تۆ هه‌رگیز نایه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر جارێكی تر دەگهڕایتهوه، ئەوا له دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه به تاسه‌وه به‌ره‌و ڕووت ڕام دهكردو ده‌هاتم بۆ پێشوازیتو له ئامێزم ده‌گرتیت، به‌بێئه‌وه‌ی شه‌رمنی ڕێگه‌م پێ بگرێت، هاوارم دهكردو ده‌موت خۆشم ئه‌وێی بابەگیان، چیتر نهم ئه‌هێشت جارێكی تر به‌جێمان بهێڵیت، هه‌رچییه‌ك له ناخمدا كه‌ڵه‌كه بوو، پێم ده‌وتیت. به ئارامی‌و به‌بێ ترس، ئیتر چی ڕوو ده‌دات، با ڕوو بدات، ئه‌م جاره ئه‌و سۆزه‌ی له ناخمدایه بۆت، نهمدهشاردهوەو له جیاتی زمانم دڵم ده‌هێنایه گفتوگۆ له‌گه‌ڵتدا، هه‌رچی گله‌ییه‌كم لێت هه‌یه پێم ده‌وتیت.
ئاخۆ دەبێت تۆ ئێستا ئێمه‌ت له بیربێت؟ من دڵنیام هه‌رگیز له یادمان ناكه‌یت، سه‌یره لام كاتێك خه‌و ده‌بینم، هه‌میشه له خه‌ونه‌كانمدا دێیته‌وه لامان، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌فه‌رێك گه‌ڕابیته‌وه. دیاره تۆش ده‌زانی هێنده تامه‌زرۆی گه‌ڕانه‌وه‌تین، بۆیه ده‌ڵێی با لانی كه‌م به خه‌ون بگه‌ڕێمه‌وه ناویان. من نامه‌وێت ڕۆحی تۆ ئازار بده‌م، هه‌رگیز گله‌یی له ڕۆیشتنت ناكه‌م، چونكه ده‌زانم ئه‌وه‌ی كه تۆی برده‌وه، ڕۆژێك دێت هه‌موومان ده‌باته‌وه بۆ لای خۆی، من ئومێدی دووبا
❤️ژیان بەهەشتە💫
❤️ژیان بەهەشتە💫
بۆ کە سانێک
کە خۆشەویستی دەبەخشنەوە!
چاوەڕوانیی کەمتریان لە کەسانی دیکە هەیە!
دیارە گومان لە جوانیی گوڵ نییە..
بەڵام جوانتر لە گوڵ ئێوەی ئازیزن
هەمیشە شاد و بەختەوەری یاوەرتان بێ
شەوتان پڕ لە میهرەبانی🌟
۳ وانەی ستراتیژی لە ۳ چرکەدا
لە یەک کاتدا، نابێت بە یەک پێودانگ، بەدوای ٢ ئامانجدا بچیت!
جووڵەنەکردنی بەرامبەر، بەمانای خۆبەدەستەوەدان نایەت!
یەک پڕۆژەی تەواوکراو، لە دوو پڕۆژەی ناتەواو و نیوەناچڵ باشترە!
لعلکم تتقون
ئامۆژگارییەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
چوار وانەی گرنگ لەم کورتە ڤیدیۆیەوە:
١. بێهوایی زوو دات نەگرێت
٢. سەرکەوتن بوغرات نەکات
٣. جاروبار کەمێک ئارامگری، شکست دەگۆڕێت بە سەرکەوتن
٤. ڕێی تێ دەچێت، کەمێک پەلەپەل، سەرکەوتن بگۆڕێت بە شکست
پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بریار
بـــــڕیار لە پێشەنگای کتێب لە هەولێر،