01/02/2025
گەورەترین داهێنانی پزیشکێکی کورد لە ئەمەریکا قبوڵ و ڕێگای پێدەدرێت.
د. ئازاد نەجار کوردێکی باژێڕی زاخۆیە و ماوەی چەندین ساڵە لە سوید ئەژی و خاوەنی دروستکردنی دڵی دەستکردە. ئەم ساڵ لەلایەن ئیدارەی خۆڕاک و دەرمانی ئەمەریکاوە (FDA) مۆڵەتی بەکارهێنانی داهێنانەکەی پێدرا کە چاندنی دڵی دەستکردە.
ئەم داهێنان و مۆڵەت وەرگرتنەی پزێشکێکی کورد، بە گەورەترین دەستکەوت و داهێنانی پزیشکی دادەنرێت.
دەستخۆشی لە دکتۆر ئازاد و تیمەکەی ئەکەم کە چەندین ساڵە خەریکی توێژینەوە و لیکۆڵینەوە و کارکردنن لەسەری.
ئەم داهێنان و دەستکەوتەش لە هەموو کوردێکی نیشتیمانپەروەر پیرۆز بێت.
تۆی کوردیش چیتر بە کەم سەیری خۆت و کۆمەڵگا و خەڵکەکەت مەکە. خودنەفرەتی گەورەترین نەخۆشی مرۆڤایەتی و مرۆیی و تاکەکەسیە.
ئێمەش هیچمان کەمتر نیە لە هەموو ئەو گەل و نەتەوە و خەڵکانی بە زانست و تەکنەلۆژیا و هەوڵی نەبڕاوەیان بوونەت پێشەنگ بۆ جیهان و مرۆڤایەتی.
سەردەمی ئاڵتونی کورد و کوردستان زۆر نزیکە.
"کامەران کوردی"