09/08/2017
لە كوفە پیاوێك هەبو لە ناو خەڵكدا بەڕێز و گوێلێگیراو بو
ئەم پیاوە لە ناو خەڵكدا دەنگۆی ئەوەی بڵاو كردبوەوە
كە ئیمامی (عوسمانی كوڕی عەفان) لە ئەسڵدا یەهودی بووە و پاش موسوڵمانبونیشی
هەر بە یەهودی ماوەتەوە
كاتێك ئیمام ئەبو حەنیفە ئەمەی بیست ڕۆشت بۆ ماڵی ئەم پیاوە و پێی وت كە هاتووە بۆ ئەوەی خوازبێنی كچەكەی بكات بۆ یەكێك لە هاوڕێكانی
پیاوەكە وتی ئەی ئیمام :تۆ كەسێكی كە داواكاریت نادرێتە دواوە ، بەڵام پێم خۆشە باسی ئەو كەسەم بۆ بكەیت كە هاتوی بۆ خوازبێنی بۆی
ئیمام ئەبو حەنیفە فەرموی : ئەو كەسێكی خاوەن ڕێز و بنەماڵە و ساماندارە و بەخشندەیە و قورئانی لەبەرە و ئەهلی شەونوێژە
پیاوەكە وتی :ئەوەندە بەسە ئەی ئیمام ئەم سیفاتانەی تۆ باسی دەكەیت دەیكاتە هاوشانی كچی ئەمیرولموئمینین (عەلی كوڕی ئەبوتالیب)یش نەك من
ئەبو حەنیفە وتی :بەڵام ئەم پیاوە شتێكی تێدایە پێویست بیزانیت
پیاوەكە وتی :چییە؟
ئەبو حەنیفە وتی:جولەكەیە
لەمكاتەدا پیاوەكە توڕەبو هەڵچو وتی:جولەكە؟
ئەتەوێ كچەكەم بدەم بە جولەكەیەك ،واللە پێینادەم ئەگەر باشترین كەسی سەر زەوی بێت
لەم كاتەدا ئیمام فەرموی:بۆ خۆتی ڕەوا نابینیت كچ بدەی بە جولەكە بەڵام بە پێغەمبەری خوای ڕەوا دەبینی و دەڵێی (عوسمانی كوڕی عەفان)جولەكە بووە (چونكە ئیمامی عوسمان زاوای پێغەمبەری خوا بو)
لەم كاتەدا كابرا ڕاچڵەكی و هاتەوە هۆش خۆی چ هەڵەیەكی گەورەی كردووە
وە وتی داوای لێخۆشبون لە خوای گەورە دەكەم لەو تاوانەی كە كردومە و لە بوهتانەی هەڵمبەستووە