03/02/2025
عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- هەڵەبجە ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشی ناوە، ئەوەش پاش کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، لەبەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵوم کۆبانێ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو، لەمیدیا جیهانیەکان دەنگی دایەوەو ئەو کۆبوونەوە هەوڵێکە بۆ یەکخستنی لایەنەکانی ڕۆژئاوا دوای کەوتنی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا، هەروەها دەشڵێت، ئەمە دواین کۆبوونەوە نابێت.