ماڵی هونەریی باران Baran House of Art

ماڵی هونەریی باران Baran House of Art Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ماڵی هونەریی باران Baran House of Art, Digital creator, As Sulaymaniyah.

27/12/2023

186.1k Followers, 44 Following, 1.6m Likes - Watch awesome short videos created by Baran House real estate

02/11/2023

هەمیشە سەربازە ونەکان پاڵەوانەکانی نیشتیمانن

لە مێژووی ئەکادیمیای بێست دیپلۆماتدا یەکەم جارە لە رۆژی ئاڵادا هێندە بەشدار بوو هەبێت کە زۆرێکمان دیار نەماین رۆژێکی گەو...
12/10/2023

لە مێژووی ئەکادیمیای بێست دیپلۆماتدا یەکەم جارە لە رۆژی ئاڵادا هێندە بەشدار بوو هەبێت کە زۆرێکمان دیار نەماین رۆژێکی گەورە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە

A highly efficient and impactful three-day conference with more than 200 plus enthusiastic youth leaders in the vibrant city of Dubai.   

02/10/2023

The science of climate change is well established: Climate change is real and human activities are the main cause. (IPCC) The concentration of greenhouse gases in the earth’s atmosphere is directly linked to the average global temperature on Earth. (IPCC) The concentration has been rising steadily...

عومەر ئەحەمەد عەزیزمامۆستا لە زانکۆی گەرمیانڤۆن برایت ئەنسرۆپۆلۆژیست لە زانکۆی تکساس لە لێکۆڵینەوەکانیدا دەڵێت یەکەم ماچ...
09/09/2023

عومەر ئەحەمەد عەزیز
مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان

ڤۆن برایت ئەنسرۆپۆلۆژیست لە زانکۆی تکساس لە لێکۆڵینەوەکانیدا دەڵێت یەکەم ماچ وەکو دیکۆمێنت مابێتەوە لە داستانێکی ڤیدای سانسکریتی ، کە نزیکەی 1500 ساڵ پێش زاین تۆمارکراوە، دواتریش لە ئەدەبیاتی هندییەکاندا بەتایبەت داستانی مەهاباراتا، کە لەسەدەی چواری زاینیدا نوسراوەتەوە، باس لە ماچکردن دەکات وەکو ئاکتێکی ئیرۆتیکیی، هەشە ئەڵێن یەکەم ماچ وەکو هەموو مێژووی مرۆڤایەتی ڕیشەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ میسۆپۆتامیا و شارستانییەتی سۆمەرییەکان، پاشان چەند دەقێک بە زمانی سامیی لە ئەکەدییەکانەوە ماوتەوە کە ئاماژەی تەواون بۆ ماچی سێکسیی، بەڵام خۆ ناکرێت مێژووی ماچ هەموو بخرێتەڕوو ئەوەی هەیە گرنگترین ماچەکان کە کاریگەرییان هەبووە لە مێژوودا ئەمەش بەپێی پێڕستە جیاوازەکان کە بۆ کاریگەرترین،ماچەکان کراون و بۆچونی نوسەرەکان دەگۆڕێت، بەڵام هەندێک ڕوداوی ماچ هەیە تا ڕادەیەکی زۆر کۆدەنگیی لەسەر کە ڕوداوی گەورەن لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بۆ نمونە ماچەکەی یەهودا لە ئینجیلی مەتا ئاماژەی پێدراوە، یەهودا ماچی عیسای کرد، بۆئەوەی سەربازەکان بیناسنەوە و دواتر دەستگیریی بکەن و بیکوژن، لە مێژوودا ئەم ماچە یەکێکە لە بەناوبانگترین ماچەکان ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییە ماچ تەنها بۆ ئاماژەی ئیرۆتیکیی و سێکسیی نییە، بەڵکو چەندین جۆری ماچ هەیە کە دەربڕیی هەستی جیاوازن، تەنانەت ماچ هەیە دوژمنکارانەیەو سەرلەبەری مێژوو دەگۆڕێت.



ماچەکەی هێرمۆسۆ

بەو ناونیشانەدا وا دەردەکەوێت باس لە ئەفسانەیەکی کۆنی سۆمەریی یان میسریی و گریکییەکان ئەکەین بەڵام ئەمجارەیان ماچێک لە سەردەمی مۆدێرنەدا هاوشێوەی ئەو ماچانەی مێژوو دەبێتە ڕوداوو، کە چیرۆکەکەی بەمجۆرەیە:

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپایان لەیاری کۆتایی مۆندیالی ئافرەتان لە ئوسترالیا، کە لەنێوان ئیسپانیا و ئینگلیزدا بوو، دوای بردنەوەیان بەئەنجامی یەک گۆڵی بێ بەرانبەر ڕۆبیالسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەخۆشی بردنەوەکە، چەند یاریزانێکی لەباوەش گرت و یەکێک لەو یاریزانانەی ماچکرد، کە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، ڕوبیالس خۆی دەڵێت وەکو کچی خۆم ماچمکردووە، وەکو دەوترێت هێرمۆسۆی یاریزانیش ناڕازیی بووە لەو شێوازی ماچکردنە، ئەم ماچە بوو بە ڕوداوێکی جیهانیی و چەندین ڕاپۆرتی لە ڕۆنامەجیهانییەکاندا لەسەر نوسراوە، ڕوداوەکە هەڵگریی چەند ئاماژەیەکە لەم بابەتە بەکورتیی لەسەر هەندێک لەو ئاماژانە دەوەستین:

یەکەم: ئەوەی، کە باسدەکرێت لەبارەی نەمانی جیاوازی تەواوی ڕەگەزیی لەنێوان نێر و مێ لە کلتوری ڕۆژئاوا، بەوجۆرە نییە و هێشتا ڕەگەزی مێ بەهەمانشێوەی ڕۆژهەڵات هەڵگریی بەشێکی زۆری ئەو ناوەڕۆکەیە، کە ئافرەت و ڕەگەزی مێ بەگشتیی هەڵگرییەتی بەدرێژایی مێژووی پیاوسالاریی و ئەم دۆخە تێنەپەڕییوە، هەر خودی ناڕەزایەتییەکان ئاماژەن بەوەی ئەم دوو ڕەگەزە یەکسان نیین و خاوەن هەمان ئەرک و ماف و تایبەتمەندی نین، ئەگینا بۆچی ئەو هەموو ناڕەزایەتییە، بابڵێین شێوازی ماچکردنەکە نائاسایی بووە، بەڵام لەکلتوری ڕۆژئاوا ماچکردنی ژن و پیاو زۆر ئاساییە و ئەگەر ڕوداوەکە بەپێچەوانەوە بوایە زۆر ئاسایی ئەبوو، واتە ئافەتێک ماچی یاریزانێکی نێری بکردایە، بۆیە ئەمە دەمانگەیەنێت بەو ڕاستییەی جیاوازیی ڕەگەزیی و نایەکسانیی جێندەریی لەڕۆژئاواش درێژەی هەیە.

دووەم: تا ئێستا ڕەگەزی مێ دەرباز نەکراوە لەو ڕوانینە سێکسە ڕوتەی، کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەیەتی بۆی، ئەم دیدە بریتیە لەوەی ئافرەت لە بەشێکی زۆری سیفەتی مرڤایەتیی دابماڵرێت و تەنها وەکو تەنێکی چێژلێوەرگیراویی سێکسیی سەیربکرێت، بەمەش بەشێکی زۆری وەزیفەی ئینسانی لە ئافرەت دەسەندرێتەوە، چیتر تۆ ناتوانی وەکو مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ ڕەگەزی مێ بکەیت و بەردەوام دەبێت بەحەزەرەوە مامەڵەیان لەگەڵا بکەیت، ناتوانی بەشداریی خۆشیی و ناخۆشییەکانیان بکەیت، چونکە وەکو وتمان ئەوان زیاتر وەکو بوونێکی چێژدەر و سەرچاوەی چێژ سەیردەکرێن، کە تا ئێستا مرۆڤایەتیی بە ڕۆژهەڵات ڕۆژئاواوە نەیتوانییوە ڕەگەزی مێ لەم دۆخە ڕزگار بکات و پێناسەی مرۆڤی بداتێ، وەکو چۆن ڕەگەزی نێر هەیەتی.

سێیەم: ئەوەی هەستی پێ ئەکرێت، ڕەگەزی مێ خۆشی بەشێکە لەو دیدەی کۆمەڵگا هەیەتی بۆیان، ئەگینا لە وڵاتێکی پێشکەوتووی وەکو ئیسپانیا تا ڕادەیەکی زۆر ئافرەت لە زۆر کایەی ژیاندا هەمان بواری پیاوانی هەیە، کەی پێویست دەکات خۆیان ببنە بەشێک لەو دیدە پیاوسالارییەی کە کۆمەڵگا هەیەتی بۆیان، کاتێک ڕۆبیالس دەڵێت من وەکو کچی خۆم هێرمۆسۆم ماچکردووە دەبوایە یاریزانانی ئیسپانیا ڕازیبونایە و نەکەوتنایە ژێر کاریگەریی میدیا و ڕای گشتیی، بەم کارەیان خۆیان درێژە بەو دیدە دەدەن، کە ڕەگەزی مێ وەکو بڤە و تابوو سەیردەکات و کەمتر حسابی مرۆڤی بۆدەکات بەدەر لە ڕوانینە ڕەگەزییەکەی، واتە ئەمەوێت بڵێم ئەگەر ڕاهێنەرێکی ئافرەت ماچی یاریزانێکی پیاوی بکردایە ئەو کاریگەرییە نەرێنیانەی نەدەبوو، لەمەشدا وەکو وتمان ڕەگەزی مێ خۆی بەشێکە لەو جیاوازییە ڕەگەزییەی کە کۆمەڵگا دروستی کردووە.

چوارەم : ئەوەی جێی سەرنجە لە ڕۆژئاوا ڕۆژانە هەزاران و سەدان هەزار ئافرەتی خوای 18 ساڵ دەستدرێژی ئەکرێتەسەر، وڵاتێک نییە بەدەیان و سەدان خانەی لەشفرۆشی ڕێگەپێداراوی تێدا نەبێت، لە هەموو بارێکیدا ئافرەت قوربانییە جا دەستدرێژیکردنەسەر بێت، یان لە یانەیەکی شەوانەدا ئیشبکات یان هەر شێوازێکی تر، ئەم هەمووی بە بەرچاوی وڵاتانی پێشکەوتو لەڕوی هەواڵگیریی و ئاسایشەوە ڕودەدەن و لێی بێدەنگن، یان ئەگەر پرسەکە وەکو پرسێکی گڵۆباڵ سەیربکەین، ئەو هەموو ڕێکخراوەی کە بۆ بەرگیریی لە مافی ئافرەت دروستکراون و ساڵانە بەدەیان ملیار دۆلاریان بۆ خەرجدەکرێت، ئەو هەموو میدیا و ڕۆژنامە و پێگە ئەلیکترۆنیانە، کە دەکەوینە گومانی ئەوەی وا دەردەکەوێت تەنها پیشەکەیان بەو ناوەوەیە، ئەگینا لە جەوهەردا بۆچی هیچ لەژیانی ڕەگەزی مێ نەگۆڕدرا و لەبەشێکی زۆری جیهاندا ئافرەت مرۆڤی پلەدووە تەنانەت لە هەنێک وڵاتدا هیچ مافێکی ئینسانیی نییە، بەڵام وێنەی ماچکردنی پیاوێک لە میدیا بڵاودەبێتەوە بەوجۆرە دەیکەن بەهەڵای گەورە، ئەمە ئاماژەیەکە بۆئەوەی هەرچەند یاسای نێودەوڵەتیی و ڕێکخراوی جیهانیی و یاسای تایبەت هەبێت لەبارەی مافی ئافرەتەوە، بەڵام یاساکان هەرکات بیانەوێت بەوردیی کارا دەکرێنەوە و جێبەجێدەکرێن، هەرکاتیش بەپێویست نەزانرێت بێدەنگی بەرانبەر جێبەجێکردنیان هەڵدەبژردرێت، کەواتە بەگشتیی هەڵایەکە لەسەر بەرگیریی کردن نییە لە ڕەگەزی مێ بەڕای من، بەڵکو میدیا ڕاپۆرتی لەبارەوە دەکات بۆ سود و قازانجی مادیی ، ئەوانەی دژیی پرسەکەن و لەگەڵیدان دیسانەوە دەبنەوە بەبەشێک لەو سود و قازانجەی باسمانکرد، لەکاتێکدا پرسی مافی ئافرەت کە دەبوایە جەوهەری پرسەکە بێت تەنها وەکو ڕوکەش بەکاردەهێنرێت.

پێنجەم: مرۆڤایەتیی گەشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار ئەویش ئەوەیە، هەرچیت ویست بیکە، تەنها با نەکەویتە بەردەمی میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیی، کەواتە قسەکە لەسەر ئەوە نییە ویستێک هەبێت لەلایەن حوکومەتی ئیسپانیا و میدیای ئەو وڵاتەو جیهان بەگشتیی بۆ گەڕانەوەی بەهای بۆ ڕەگەزی مێ و پاراستنی مافییان، بەڵکو لەژێر فشاری میدیا و ڕای گشتیی و کۆمەڵگادا کەیسەکە بەوجۆرە داکۆکی لێدەکرێت، ئەگینا گومان ئەکەم بەشێکی زۆری ئەوانەی داکۆکی لەم کەیسە ئەکەن لە کاربەدەستانی ئیسپانیا و تەنانەت ڕژنامەنوسەکان خۆیان بە فعلی دەستدرێژیان نەکردبێتە سەر ئافرەت، لێروە ئەو پرسیارە دروستدەبێت ئەو هەموو دەستدرێژییەی دەکرێتە سەر ئافرەت، ئەو هەموو بازرگانیی کردنەی بەئافرەتەوە دەکرێت بۆچی جیهان لێی بێدەنگە؟ بۆچی میدیا نایکاتە مانشێتی سەرەکیی خۆی؟ بۆچی سەرۆک و وەزیریی وڵاتان بەم شێوەیە نایەنە سەرخەت بۆی؟

شەشەم: میدیا و سۆشیال میدیا ڕۆڵێکی خراپ دەگێڕێت لەکۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا، میدیاش وەکو دەسەڵاتی چوارەم لەو پێناسەیە دەرچووە، کە بۆی کراوە و بەحساب بریتییە لە دەسەڵاتی چوارەم و لەجەوهەردا کارەکەیان پیرۆزە و بریتیە لە گواستنەوە هەواڵ و زانیاریی و شیکردنەوەیان بۆ کۆمەڵگا بۆئەوەی کۆمڵگا ئاگاداری هەواڵ و زانیاریی بێت و ببنە پردی نێوان کۆمەڵگا و دەسەڵات، بەڵکو میدیا بەدوای دروستکردن و زەقکردنەوەی ڕوداوگەلێکەوەن، کە تەشویقی تیا بێت و وروژێنەر بێتو سەرنجی کۆمەڵگا ڕاکێشێت، جا لەم کارەدا کێ دەبێتە قوربانیی، یان ئایا تا چی ڕادەیەک کارێکی ئەخلاقییە و پاراستنی ئتییک و مۆڕاڵیی کاری میدیایییە ئەو گرنگ نییە، چونکە لە بنەڕەتدا دەزگامیدیاییەکان، یان خۆیان کۆمپانیان، یان کار بۆ کۆمپانیایەکی بازرگانیی دەکەن، یان سەر بە لایەنێکی سیاسیی و گروپێکی دینیی و سیاسیین بە میزاج و بەرژەوەندییەکانی فۆکەس دەخەنەسەر هەواڵێک و نەشیانەوێت گرنگی بە هەواڵێک نادەن چەندیش گرنگ بێت.



سەیری ئەم دو سایتەم کردووە لە نوسینی بابەتەکە:

1)https://www.scientificamerican.com/article/the-first-kiss-in-recorded-history-dates-backnearly-5-000-years/

2)https://www.history.com/news/kisses-religion-film-tv-valentines

سوپاس و پێزانین...بەدەر لە هەموو کێشە و قەیرانە ئابوری و سیاسیەکان کە ڕووبەڕووی باشوری کوردستان بوونەتەوە ئێستا، کێشەکان...
22/08/2023

سوپاس و پێزانین...

بەدەر لە هەموو کێشە و قەیرانە ئابوری و سیاسیەکان کە ڕووبەڕووی باشوری کوردستان بوونەتەوە ئێستا، کێشەکانی پیسبوونی ژینگە و کەمی دار و درەخت و کەمی پانتاییە سەوزەکان و وشکی و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و پیسبوونیان و کێشەی خاشاک کۆمەڵێک کێشەی گەورەن کە دەیەها ساڵە بەزەقی لە کوردستان هەستیان پێدەکرێت...

ئەگەرچی من لەهەندەرانم و دورم و بەداخەوە نەمتوانیوە لەنزیکەوە هیچ بکەم بەڵام خەمی ژینگەی کوردستان بۆ من لە پێشینەی خەمەکانم بووە، ئەوەندەی پێم کرابێت لەو دورەوە بەنوسین و چاوپێکەوتن هاوزمانانم و بەرپرسانم هانداوە بۆ پاراستنی ژینگە و هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەییم داوە، هەر کارێکی باشیش ئەنجامدرابێت بۆ پاراستن و جوانکردن و خزمەتکردنی ژینگە دەستخۆشیم لەو کەسانە کردوە کە بەو کارانە هەستاون...

لەو سۆنگەیەوە دوو ساڵ دەبێت لە نزیکەوە ئاگاداری جێبەجێکردنی بیرۆکە و پڕۆژەی (ملیۆن داربەڕوو)م لەلایەن ڕێکخراوی هەسار کە هاوڕێی ئازیزم دکتۆر هاوکار عبدالحق سەرپەرشتی دەکات، ئامانجی ئەم پڕۆژەیەش دروستکردنی دارستانێکی چڕە لە داربەڕوو لە ناو شاری هەولێر ئەویش بەچاندنی یەک ملیۆن داربەڕوو لەسەر ڕووبەرێک کە 80 دۆنم زەوی دەبێت، جێبەجێکردنی بیرۆکەکە و پڕۆژەکە لەکۆتایی ساڵی 2021 سەرەتا بە چاندنی 60 هەزار داربەڕوو دەستی پێکرد، لە کۆتایی ساڵی 2022 تاوەکو بەهاری 2023 ش تیمی خۆبەخشان لە ڕێکخراوی هەسار توانیان 300 هەزار داربەڕووی تر بچێنن، لە قۆناغی داهاتووش 700 هەزار داربەڕووی تر دەچێنرێت، بەمەش تێکڕای دارە چێنراوەکان لە ملیۆنێک تێپەڕ دەکات...

بە بۆچوونی من ئەوەی پڕۆژەکە و بیرۆکەکەی جوانتریش کردوە ئەوەیە بۆ ئاودانی ئەو هەموو دارە بەهیچ جۆرێک ئاوی ماڵان یان ئاوی پڕۆژەکانی ئاوی پاک بەکارناهێنرێت، بەڵکو ئاودانەکان هەمووی بەئاوی ڕیسایکڵ دەکرێت واتە ئەو ئاوە بەکارهاتووەی کە لەماڵەکانەوە دەردەچێت و دەچێتە زێرابەکانەوە پاک دەکرێتەوە و ڕیسایکڵ دەکرێتەوە تەنیا بۆ ئەو مەبەستە، هەروەها تەواوی پڕۆسەکەش بە وزەی نوێبووەوە کاردەکات که وزەی خۆرە و پێویستی بە وزەی کارەبای نیشتیمانی نیە، ڕێکخراوی یونیسێف بەسوپاسەوە ئەرکی کاری ئەو ڕیساکڵکردنەوەی گرتۆتە ئەستۆ...

بۆچی درەختی داربەڕوو لەجۆری خۆمانە هەڵبژێردراوە بۆ دروستکردنی ئەو دارستانە ملیۆن درختە..؟

داربەڕووی خۆمانە کە بە Quercus.Brantii ناسراوە لە بنەڕەتدا درەختێکی سەرەکی ناوچەی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە، بەداخەوە ئەو درەختە بەهێز و جوانە بەهۆی وشکی و داربڕینی زۆریش لەکەمبوونەوەدایە لە تەواوی ناوچەکە، وا بڕوات دورنیە بەرەو لەناوچوونیش بچێت، بۆیە یەکەم لەبەر ئەوەی دارێکی بەهێز و خۆمانەیە و بەرگەی کەشی ناوچەکە و وشکیش دەگرێت، دووەم دارێکە لەگەڵ ئەوەی گەشەی خاوە بەڵام کە خۆی گرت زۆر تەمەندرێژە، سێیەم بۆ بەرگرتن لە کەمبوونەوەی و برەودانیش بە ژمارەکەی ئەو جۆرە داربەڕووە هەڵبژێرداوە بۆ ئەم پڕۆژەیە، منیش هاوڕام لەگەڵ دکتۆر هاوکاری هاوڕێم کە لەبەر ئەو هۆکارانە کارێکی باشیان کردوە بەهەڵبژاردنی ئەو جۆرە دارە بۆ پڕۆژەکەیان...

تەواوبوون و سەرکەوتنی پڕۆژەیەکی ئاوەها گرنگیەکی گەلێک زۆری دەبێت لە ڕووی ژینگە بە گشتی و بەتایبەتی پاککردنەوەی هەوای شار لە دوکەڵ و گازە زیانبەخشەکان و تەپ و تۆز لە کاتێکدا کە ناوچەکەمان دەناڵێنێت بەدەست ئاکامەکانی گۆڕانی کەش و هەوا کە خۆی لە گەرمبوون و وشکی دەبینێتەوە کە ئێستا بەڕێوەیە و بەزەقی هەستی پێدەکرێت بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست...

سوپاس و دەستخۆشیەکی زۆرم هەیە بۆ تەواوی کارمەندانی ڕێکخراوی هەسار بەتایبەتی تیمی خۆبەخشانی ئەم پڕۆژەیە لەو ڕێکخراوە، دەستخۆشی و سوپاسی بێ پایانیش بۆ دکتۆر هاوکار عبدالحق ی هاوڕێم بۆ ئەو بیرۆکە و دەستپێشخەریە جوانەیان، هیوادارم بەردەوام بن و نمونەی ئەوان و ژینگە دۆستانیش هەر لە زۆر بوون بێت...

لە کۆتاییدا داوا لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی تریش وەکو یونیسێف و ڕێکخراوە ژینگەییە نێوخۆییەکانی تریش دەکەم کە بەردەوام بن لە پاڵپشتی کردنی ئەم پڕۆژە جوان و پێویسته تا کۆتایی، هەروەها هاندان و پاڵپشتی خۆیان دەرببڕن بۆ هەر پڕۆژەیەکی هاوشێوە جا لە هەر شوێنێکی تری کوردستان بێت، خەمی ژینگە پێویستە بەردەوام خەمی هەموومان بێت...

بۆ زانینی زیاتر دەربارەی پڕۆژەکە دەتوانن بچنە واڵەکەی دکتۆر هاوکار عبدالحق کە لەم پۆستە تاگم کردوە، کۆمەڵێک پۆستی کردوە لەماوەی ڕابردوو و زانیاری زیاتری خستۆتەڕوو سەبارەت بەهەموو دیوەکانی پڕۆژەکەیان...

لوقمان حەوێز...

پشیلەی دراوسێکەیان کاتێک بە نهێنیەکە ئەزانێت😹
20/08/2023

پشیلەی دراوسێکەیان کاتێک بە نهێنیەکە ئەزانێت😹

ئەم وێنەیە کێشەی بۆ زۆرێک لە رەگەزپەرستەکان دروست کردووە ئینکاری لەوە ناکرێت کە کوردستانێک هەبووە دەشبێت، بێ ئەوەی دوژمن...
17/08/2023

ئەم وێنەیە کێشەی بۆ زۆرێک لە رەگەزپەرستەکان دروست کردووە ئینکاری لەوە ناکرێت کە کوردستانێک هەبووە دەشبێت، بێ ئەوەی دوژمنی کەس بێ دوور لە سیاسەت کوردستان وێنەیەکی جیاوازی کلتوریە لە هەموو جیهاندا لە خۆی ئەچێت

16/08/2023

پارێزەری خۆبەخش سانا خان دەربارەی نرخی کارەبا

16/08/2023

دەربارەی کوردو کوردستان

15/08/2023

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڵێنەکان دەبەنە سەر!؟

بڵاوکراوەی ئەنجومەنی باڵای ستیەکانی سلێمانی بەرێزان و خۆشەویستان ئەم کاتەتان باشسبەینێ رۆژی دووشەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ ی سەر...
13/08/2023

بڵاوکراوەی ئەنجومەنی باڵای ستیەکانی سلێمانی

بەرێزان و خۆشەویستان ئەم کاتەتان باش
سبەینێ رۆژی دووشەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ ی سەر لە بەیانی ئەنجومەنی باڵای ستیاکانی سلێمانی لە ئەنجومەنی پارێزگا کۆدەبینەوە بۆ گەیاندنی پەیامەکەتان دەربارەی نرخی کارەباو نوسراوە هاوپێچەکانی، بە هەموو توانامان داکۆکی لە خەڵکی ستیاکان دەکەین کە جیا کراونەتەوە لە گەڕەکەکان و وە سزایەک بە سەریاندا دەسەپێندرێت بە ناوی هایکۆست و لۆو کۆست کە کاتێکدا دەکرێت ئەو بابەتە لە سەر حسابی شێوەی بەکار هێنان دیاری بکرێت نرخەکان بە تەساعدی بەرز بکرێتەوە هەتا زیاتر بەکار بهێندرێت کارەباکە زیاتر گران بکرێت، بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو نرخە سابتەین لە ١٨ دینارەوە بەرزکراوەیەوە بۆ ١٥٦ دینای شێوازی تساعدی دادپەروەری دەهێنێتە کایەوە، لە دوای باسی کارەبا گەر دەرفەت هەبوو باسی خزمەتگوزاریەکان دەکەین بە پێی پێویست هەروەها لیژنە دروست دەکەین بۆ بەدواداچون لە قایمقامیەت بە ناوی لیژنەی ئەنجومەنی ناڵای ستیەکانی سلێمانی بێ جیاوازی کار بۆ باشکردنی هەموو بابەتەکان دەکەین رێزی بێ پایان.

10/02/2023
ماڵێک لە ناو گاشە بەردێکدا دیزاینی نوێ تێکەڵ بە سروشت
01/02/2023

ماڵێک لە ناو گاشە بەردێکدا دیزاینی نوێ تێکەڵ بە سروشت

ریکلامی تایبەت سپۆنسەرد.ملک حسێن محی الدین پزیشکی پسپۆڕ (دکتۆرا_بۆرد) لە نەخۆشیەکانی:گورچیلە و غسل و چاندنی گورچیلە.د.مل...
23/12/2022

ریکلامی تایبەت سپۆنسەر

د.ملک حسێن محی الدین
پزیشکی پسپۆڕ (دکتۆرا_بۆرد) لە نەخۆشیەکانی:
گورچیلە و غسل و چاندنی گورچیلە.

د.ملك حسين محي الدين
أخصائية (دكتورا) في الأمراض:
الكلى و غسيل الكلى و زرع الكلى.

ناونیشانی کلینیک : تەلاری پزیشکی ئارا لە شەقامی ئیبراهیم پاشا بەرامبەر ئامادەیی ژینی کچان
ژمارەی مۆبای:
٠۷۷۱۱٥۳۸۸۸۲

کتێبی "پرسیاری مەحاڵ" جیدو کریشنا مۆرتی ، وەرگێڕانی پەروێز ئەحمەد.                                              پاری یەک...
25/11/2022

کتێبی "پرسیاری مەحاڵ" جیدو کریشنا مۆرتی ، وەرگێڕانی پەروێز ئەحمەد.

پاری یەک–بەشی شەشەم

چالاکیی میکانیکییانەی هزر

"ئەقڵێک کە لە سەرتاپای جووڵەی هزر تێگەیشتووە دەبێتە ئەقڵێکی لەڕادەبەدەر ئارام و بە تەواوەتیی بێدەنگ."

ئێمە لە گرنگی هزر و لە هەمان کاتیشدا لە بێ بایەخییەکەی دەدواین؛ لەوەی کە چۆن هزر دارای بڕێکی زۆری کردارە و لە نێو کایەی خۆیشیدا تەنها ئازادییەکی سنوورداری هەیە. باسمان لە حاڵەتێکی عەقڵ کرد کە بە تەواوی نامەرجدارە. ئەم بەیانییە دەتوانین بچینە نێو ئەم پرسی مەرجدارکردنەوە؛ نەک تەنها مەرجدارکردنی ڕووکەشییانە و کولتووری، بەڵکو هەروەها ئەوەی کە بۆچی مەرجدارکردن ڕوودەدات. ئێمە دەتوانین لە بارەی ئەو کواڵێتییەی ئەقڵەوە بکۆڵینەوە کە مەرجدار نییە، کە چووەتە سەرووی مەرجدارکردنەوە. دەبێ زۆر بە قووڵی ڕۆچینە نێو ئەم بابەتەوە بۆ ئەوەی بزانین عەشق چییە. لە تێگەیشتنیشدا لەوەی کە عەشق چییە، ڕەنگە بتوانین لە بەهاو واتای پڕاوپڕی مەرگ تێبگەین.

کەواتە، سەرەتا وەدەریدەخەین کە ئایا عەقڵ دەتوانێت بە تەواوەتی و سەرلەبەر ئازاد بێت لە مەرجداربوون. تاڕادەیەک ئاشکرایە کە ئێمە چۆن سەرپۆتەکییانە لەلایەن کولتوور، کۆمەڵگە، پڕوپاگەندەی دەوروبەرمان و هەروەها نەتەوە و ئایینێکی دیاریکراو و پەروەردە و لە میانەی کاریگەرییە ژینگەییەکانەوە مەرجدار دەکرێین. پێموایە زانینی ئەوە تا ڕادەیەک ڕوون و تا ڕادەیەکیش سادەیە کە چۆن زۆربەی مرۆڤەکان، سەر بە هەر وڵات یان ڕەگەزێک بن، بەو کولتوور یان ئایینە دیاریکراوەی کە سەر بەوانن مەرجدار دەبن. ئەوان لە قاڵب دەدرێن، لە چوارچێوەی مۆدێلێکی دیاریکراودا ڕادەگیردرێن. مرۆ تا ڕادەیەک بە ئاسانی دەتوانێ ئەم جۆرە مەرجداربوونە وەلابنێت.

ئەوجا مەرجدارکردنە قووڵترەکە لە گۆڕێیە، بۆ نموونە وەک هەڵوێستێکی شەڕانگێزانە بەرامبەر بە ژیان. شەڕانگێزیی هەستی باڵادەستی، خواستنی دەسەڵات و خاوەندارێتی و شکۆداریی دەگرێتەوە. مرۆ دەبێ زۆر بە قووڵی ڕۆبچێت تا بە تەواوەتیی ئازاد بێت لەوە، چونکە زۆر وردە و فۆڕمگەلی جیاواز وەردەگرێ. ڕەنگە مرۆڤ پێیوابێ ئەو شەڕانگێز نییە، بەڵام کاتێک مرۆ سەرنموونەیەک، بۆچوونێک، هەڵسەنگاندنێکی هەیە، زارەکی و نازارەکی، ئەوا هەستێکی جەختکردنەوە لە گۆڕێیە کە وردە وردە دەبێتە هەستێکی شەڕانگێز و توندوتیژ. مرۆ دەتوانێ لە نێو خودی خۆیدا ئەمە ببینێت. لە پشت خودی وشەی "شەڕانگێزیی"ەوە – هەرچەند ڕەنگە زۆر بە نەرمی بیڵێیت – لێدانێک لە گۆڕێیە، کردارێکی تاوانبارانەو زاڵ و پەرچەکییانە* لە گۆڕێیە کە دەبێتە کردارێکی دڕندە و توندوتیژ. ئەو مەرجداربوونە شەڕانگێزەیە کە مرۆڤ دەبێ بیدۆزێتەوە، چ لە ئاژەڵەوە وەدەریکێشابێت، یان لە چێژە خود–سەپێنەرانەکەی خۆیەوە شەڕانگێز بووبێت. ئایا مرۆڤ بە مانای تەواوی ئەو وشەیە شەڕانگێزە، کە ئەوەش بە واتای "هەنگاونان بۆ پێشەوە" دێت؟

فۆرمێکی دیکەی مەرجدارکردن بریتییە لە بەراوردکردن. مرۆڤ خۆی بەراورد دەکات لەتەک ئەو شتەی کە پێی وایە شەریفانە یان قارەمانانەیە، لەتەک ئەوەی ئەو پێیخۆشە ئەوە بێت، وەک پێچەوانەی ئەوەی کە ئەوە. گەڕانی بەراوردکارانە شێوەیەکە لە مەرجدارکردن؛ دیسانەوە، ئەمە بە شێوەیەکی لەڕادەبەدەر وردە. من خۆم بەراورد دەکەم بە کەسێک کە کەمێک هۆشیارترە یان لە ڕووی جەستەییەوە جوانترە. چ بە نهێنی یان بە ئاشکرا، لە بەرخۆوە قسەکردنێکی بەردەوام لە گۆڕێیە، قسەکردن لەگەڵ خودی خۆدا لە ڕووی بەراوردکارییەوە. لە نیۆ خۆتدا چاودێریی ئەمە بکە. لەو جێیەی کە بەراوردکردن هەیە، شێوەیەکی شەڕانگێزیی لە هەستی بە دەستهێنادا لە گۆڕێیە؛ یان، کاتێک کە ناتوانی بەدەس بێنیت، هەستێکی ناهومێدبوون و هەستکردن بە کەمبوون لە گۆڕێیە. هەر لە منداڵییەوە پەروەردە کراوین بۆ بەراوردکردن. سیستەمی پەروەردەییمان لەسەر بنەمای بەراوردکاریی وەستاوە، لەسەر پێدانی نمرە، لەسەر تاقیکردنەوەکان ڕۆنراوە. لە بەراوردکردنی خۆت دەگەڵ کەسێکدا کە زیرەکترە، بەغالەت پێبردن، ئیرەیی و گشت ئەو ململانێیەش لە گۆڕێیە کە بەدوای خۆیدا دێنێت. بەراوردکاریی پێوانەکردن دەگرێتەوە؛ من خۆم بەرامبەر بە شتێک دەپێوم کە پێم وایە باشتر یان شەریفانەترە.

مرۆ دەپرسێت: "ئایا عەقڵ هەرگیز دەتوانێ لەم مەرجدارکردنە کۆمەڵایەتی و کولتوورییە، لەو ئەقڵەی پێوانەو بەراورد دەکات، لە مەرجدارکردن بە ترس و چێژ، بە پاداشت و سزا، ئازاد بێت؟'' سەرلەبەری بونیادی مۆراڵیی و ئاینییمان لەسەر ئەمە ڕۆنراوە. ئایا ئێمە بۆچی مەرجدار دەکرێین؟ ئێمە ئەو کاریگەرییە دەرەکیانەی کە مەرجدارمان دەکەن و داواکاریی خۆبەخشانەی ناوەوە بۆ مەرجداربوون دەبینین. بۆچی ئەم مەرجداربوونە قبوڵ دەکەین؟ بۆچی عەقڵ ڕێگەی مەرجداربوونی بە خۆی داوە؟ فاکتەری پشت هەموو ئەمانە چییە؟ ئایا من، کە لە وڵات و کولتوورێکی دیاریکراودا لەدایک بووم و خۆم بە هیندۆس ناودەبەم، بەو هەموو خورافات و نەریتەی کە خێزان و کۆمەڵگە سەپاندوویانە، بۆچی ئەو جۆرە مەرجدارکرنە قبوڵ دەکەم؟ ئەو ئارەزووە توندە چییە کە لە پشت ئەمەوەیە؟ ئەو فاکتەرە چییە کە بەردەوام داوادەکات و ملدەدات، ملکەچ دەبێ یان بەرەنگاریی ئەم مەرجدارکردنە دەکات؟ مرۆڤ دەتوانێ ئەوە ببینێت کە ئەو دەیهەوێ پارێزراو و سەلامەت بێت لە نێو ئەو جڤاتەدا کە پەیڕەویی لە مۆدێلێکی دیاریکراو دەکات. ئەگەر مرۆڤ ئەو مۆدێلە پەیڕەو نەکات لەوانەیە کارەکەی لەدەست بدات، بێ پارە بێت، وەک مرۆڤێکی بەڕێز تەماشا نەکرێت. ڕاپەڕینێک لە دژی ئەوە لە ئارادایەو ئەو ڕاپەڕینەیش مەرجدارکردنی خۆی پێکدەهێنێت – ئەوی کە ئێستا هەموو گەنجان پێیدا تێدەپەڕن. مرۆڤ دەبێ بزانێت ئەو ئارەزووە توندە چییە کە وا دەکات ئەو خۆی هاوتا بکات. تا مرۆڤ خۆی بۆ خۆیی نەدۆزێتەوە، هەمیشە بەم شێوە یان بە شێوەیەکی دیکە مەرجدار دەبێت، ئەوەش چ ئەرێنیانە یان نەرێنیانە. لەو ساتەوەی مرۆڤ لەدایک دەبێت تا دەمرێت، پرۆسەکە بەردەوامە. مرۆ ڕەنگە لە دژی ڕاپەڕێ، ڕەنگە هەوڵی هەڵهاتن بدات بۆ نێو مەرجداربوونی دیکە، بکشێتەوە بۆ نێو دێرێک وەک چۆن ئەو کەسانەی ژیانیان تەرخان دەکەن بۆ بیرکردنەوە، بۆ فەلسەفە، وادەکەن، بەڵام ئەوە لە سەرتاوە تا کۆتایی هەمان ڤەلڤینە. ئایا ئەو مەکینەیە چییە کە لە جوڵەی بەردەوامدایە، خۆی لەگەڵ شێوە جۆراوجۆرەکانی مەرجدارکردن دا دەگونجێنێت؟

هزر بۆ هەمیشە مەرجدارە، چونکە بریتییە لە پەرچەکرداری ڕابردوو وەک یادەوەری. هزر هەمیشە میکانیکییە؛ زۆر بە ئاسانی دەکەوێتە ناو نەخشێکەوە، ناو هێڵێکەوە، پاشان تۆ وا دادەنێیت کە لەڕادەبەدەر چالاکیت، جا تۆ چ لە هێڵی کۆمۆنیست، کاسۆلیک، یان هەر شتێکی دیدا چەقت بەستبێت. ئەمە ئاسانترین، میکانیکیانەترین شتە کە بکرێت – پێشمان وایە دەژین! کەواتە هەرچەندە هزر ئازادییەکی دیاریکراوی سنوورداری لە شەقڵی خۆی دا هەیە، هەر شتێک کە دەیکات میکانیکییانەیە. دواجار، چوونە سەر مانگ تەواو میکانیکییانەیە، دەرئەنجامی زانیارییە کەڵەکەبووەکانی سەدەکانە. گەڕان بە دوای بیرکردنەوەی تەکنیکاڵیی دەتباتە سەر مانگ، یان بۆ ژێر دەریا و هتد. عەقڵ دەیهەوێ شوێن هێڵێک بکەوێت، دەیهەوێ میکانیکییانە بێت و بەو شێوەیە پارێزراویی و ئاسایش لە گۆڕێیە و شڵەژاندنی تێدا نییە. بەسەربردنی ژیانی میکانیکییانە، نەک تەنها لە لایەنی کۆمەڵگەوە هاندەدرێت، بەڵکو هەروەها لەلایەن هەر یەکێک لە ئێمەشەوە، چونکە ئەوە ئاسانترین ڕێگەیە بۆ بەسەربردنی ژیان.

کەواتە هزر کە گەڕانێکی میکانیکی و دووپاتەکییە، هەر فۆرمێکی مەرجداکردن قبوڵ دەکات کە وایلێدەکات لە چالاکییە میکانیکییەکانی بەردەوام بێت. فەیلەسوفێک تیۆرییەکی نوێ دادەهێنێت، ئابووریناسێک سیستەمێکی نوێ و ئێمە ئەو هێڵە قبوڵ دەکەین و شوێنی دەکەوین. کۆمەڵگەکەمان، کولتوورەکەمان، هاندانی ئاینییمان، پێدەچێت هەموو شتێک بە شێوەیەکی میکانیکییانە کاربکات؛ هەنگینێ لەوەدا هەستێکی دیاریکراوی ورووژاندن لە گۆڕێیە. کاتێک دەچیت بۆ ماس*، خرۆشان و سۆزێکی دیاریکراوی تێدایەو ئەوەش دەبێتە نەخش یا مۆدێلەکە. من نازانم کە ئەگەر ئەمە شتێک بێت تۆ هەرگیز تاقیتکردبێتەوە – جارێک بیکە و خۆشییەکەی دەبینیت: پارچە دارێک یان بەردێک، هەر پارچەیەکی نامۆ کە کەمێک شێوەی هەبێت بیبە، بیخە سەر کاشی کوورەی ژوورەکەت و هەموو بەیانیەک گوڵێک لە تەنیشتی دابنێ. لە ماوەی مانگێکدا دەبینیت کە ئەمە بووەتە خوویەک، وەک هێمایەکی ئایینی، تۆش دەستت کردووە بە هاوناسنامەکردنی خۆت لەتەکیدا.

هزر پەرچەکرداری ڕابردووە. ئەگەر مرۆڤ وەک پیشەیەک ئەندازیاریی فێرکرابێت، ئەوا زیاتر دەخاتە سەر ئەو زانینەو ڕێککاریی تێدا دەکات، بەڵام ئەو لەو هێڵەدا دامەزراوە؛ بە هەمان شێوە ئەگەر پزیشکێک بیت و هتد. هزر تا ئاستێک ئازادە لە نێو شەقڵێکی دیاریکراودا، بەڵام ئەوە هێشتا لە نێو سنوورەکانی کارکردنی میکانیکییانەدایە. ئایا تۆ ئەوە دەبینیت، نەک تەنها زارەکییانەو ڕووناکبیرانە بەڵکو لە ڕاستی دا؟ ئایا تۆ هێندەی بەئاگابوونت لەو شەمەندەفەرە کە گوێت لێی دەبێت بەئاگای لەوە؟ (دەنگی تێپەڕبوونی شەمەندەفەر.)

ئایا عەقڵ دەتوانێ خۆی لەو خووانە کە پەروەراندوونی، لە بۆچوونگەلێک، حوکمگەلێک، لە هەڵوێست و بەهاگەلێکی دیاریکراو، قوتار بکات؟ کە مانای ئەوەیە، ئایا عەقڵ دەتوانێ ئازاد بێ لە بیرکردنەوە؟ ئەگەر ئەمە بە تەواوەتی دەرکنەکرێت، ئەوا ئەو شتەی کە دواتر باسی دەکەم هیچ مانایەکی نابێت. تێگەیشتن لەم بابەتە سەردەکێشێ بۆ پرسیاری دواتر، کە ئەوەش حەتمییە، ئەگەر ڕۆچیتە نێویەوە. ئەگەر بیرکردنەوە میکانیکییانە بێت، ئەگەر بە ناچاریی لەگەڵ مەرجدارکردنی ئەقڵ خۆی هاوتاکات، کەواتە عەشق چییە؟ ئایا عەشق بەرهەمی هزرە؟ ئایا لە لایەنی هزرەوە پەروەردە دەکرێت و پشتبەستووە بەو؟

ئایا عەشق چییە؟ – بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پێناسە پێناسەکراوەکە نییە، وشە بریتیی نییە لە شتەکە. ئایا عەقڵ دتوانێ ئازاد بێ لە چالاکیی میکانیکییانەی هزر تا وەدەریخات کە خۆشەویستی چییە؟ لای زۆربەمان عەشق پەیوەست دەدرێتەوە بە سێکسەوە، یان وەک سێکس لێی دەڕوانرێ. ئەوە شێوەیەکە لە مەرجدارکردن. کاتێک کە تۆ لێکۆڵینەوە لەم شتە بەڕاستی تێکئاڵاو و ئاڵۆز و لەڕادەبەدەر جوانە دەکەیت، دەبێ بیدۆزیتەوە کە چۆن ئەو وشەی "سێکس''ە عەقڵی مەرجدار کردووە.

ئێمە دەڵێین چیدی ناکوژین – ناچین بۆ ڤێتنام یان شوێنێکی تر بۆ کوشتن، بەڵام گوێ نادەینە کوشتنی ئاژەڵەکان. ئەگەر تۆ خۆت ناچار بوویت ئەو ئاژەڵە بکوژیت کە دەیخۆیت و دزێویی ئەو کارەش ببینی، ئایا ئەو ئاژەڵە دەخۆیت؟ زۆر زۆر گومانم هەیە لەوە. بەڵام گوێ بەوە نادەیت قەسابەکە بیکوژێ بۆت و تۆ بیخۆیت؛ ئەوەش بڕێکی زۆر دووڕوویی تێدایە.

کەواتە مرۆڤ نەک هەر دەپرسێت خۆشەویستی چییە، بەڵکو هەروەها بەزەیی چییە؟ لە کولتوری کریستیان دا ئاژەڵەکان ڕۆحیان نییە، ئەوان لەلایەن خوداوە دەخرێنە سەر زەوی بۆ ئەوەی ئێوە بیخۆن؛ ئەوەش مەرجدارکردنی کریستیانانەیە. لە هەندێک ناوچەی هیندستان کوشتن هەڵەیە، جا مێشێک، ئاژەڵێک یان هەر شتێکی تر بکوژیت. بۆیە کەمترین شت ناکوژن، دەگەنە ئەوپەڕی زیادەڕەویی؛ دیسانەوە، ئەوە مەرجداربوونی ئەوانە. کەسانێکیش هەن کە پشتگیریی ئەوانە دەکەن دژی بەکارهێنانی ئاژەڵن بۆ تاقیکردنەوەی زانستیی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا فەروویەکی سەرسوڕهێنەر لەبەر دەکەن: دووڕوویی لەو جۆرە بەردەوامە!

بە بەزەییبوون مانای چییە؟ نەک تەنها زارەکییانە، بەڵکو بە بەزەییبونی بەڕاستیی؟ ئایا بەزەیی بابەتی خوو و هزرە، بابەتی دووپاتکردنەوەی میکانیکییانەی میهرەبانیی، بەئەدەبیی، نەرم و نیانیی و ناسک بوونە؟ ئایا ئەو عەقڵەی کە لە چالاکیی هزردا بە مەرجدارکردنەکەیەوە، بە دووپاتکردنەوە میکانیکییانەکەیەوە گیرۆدەیە، دەتوانێ بە هیچ شێوەیەک بە بەزەیی بێت؟ ئەو دەتوانێ لە بارەیەوە بدوێت، دەتوانێ هانی چاکسازیی کۆمەڵایەتی بدات، میهرەبان بێت لەگەڵ بێدین و هەژارەکان دا و هتد؛ بەڵام ئایا ئەوە بەزەییە؟ کاتێک هزر فەرمان دەکات، کاتێک هزر چالاکە، ئایا دەکرێ شوێنێک بۆ بەزەیی لە گۆڕێ بێت؟ بەزەیی کە کرداری بێ پاڵنەر، بێ بەرژەوەندی خودیی، بێ هیچ هەستێکی ترس، بێ هیچ هەستێکی چێژ بێت.

بۆیە مرۆڤ دەپرسێت: "ئایا خۆشەویستی چێژە؟" – سێکس چێژە، بێگومان. ئێمە چێژ لە توندوتیژیی وەردەگرین، چێژ لە دەستکەوت، لە جەختکردنەوە، لە شەڕانگێزیی وەردەگرین. هەروەها ئێمە چێژ لە کەسێکبوون وەردەگرین. هەموو ئەوەش بەرهەمی هزرە، بەرهەمی پێوانەکردنە – "من ئەوە بووم'' و "دەبم بەمە''. ئایا چێژ، بەو مانایەی کە ئێمە تێیدا ئاخاوتنمان کردووە، ئایا ئەوە خۆشەویستییە؟ عەقڵێک کە لە نێو خووخدە، لە نێو پێوانەکردن و بەراوردکاریی دا گیرۆدەیە، چۆن دەتوانێ بزانێت عەشق چییە؟ ڕەنگە مرۆڤ بڵێ، خۆشەویستی ئەمەیە یان ئەوەیە – بەڵام ئەوە هەمووی بەرهەمی هزرە.

لەو چاودێریکردنەوە ئەو پرسیارە سەرهەڵدەدات: مەرگ چییە؟ مردن، مانای چییە؟ ئەوە دەبێ سەرسوڕهێنەرترین ئەزموون بێت! دەبێ شتێک بگرێتەوە کە بە تەواوەتیی کۆتایی پێهاتبێت. ئەو جووڵەیەی کە خراوەتە گەڕ – کێشمەکێش، تێکۆشان، گێژاو، گشت نائومێدی و دەڵشکانەکان – هەموو ئەوانە لەناکاو کۆتاییان پێدێت. ئەو پیاوەی کە هەوڵ دەدات بەناوبانگ بێت، کە پێداگرە، توندوتیژە، دڕندەیە – ئەو چالاکییانە تەواو دەبێت! ئایا تێبینیت کردووە چۆن هەر شتێک کە لە ڕووی دەروونییەوە بەردەوام بێت، دەبێتە شتێکی میکانیکییانە و دووپاتەکیی. تەنها ئەو کاتەی کە بەردەوامیی سایکۆلۆژیی کۆتایی دێت، شتێکی تەواو نوێ لە گۆڕێیە – تۆ دەتوانی ئەمە لە نێو خودی خۆتدا ببینیت. داهێنان بریتیی نییە لە بەردەوامبوونی ئەوەی کە هەیە، یان ئەوەی هەبووە، بەڵکو کۆتایپێهنانی ئەو شتەیە.

کەواتە ئایا مرۆڤ دەتوانێ لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە بمرێت؟ لە پرسیارەکەم تێدەگەن؟ ئایا مرۆ دەتوانێ لە زانراودا بمرێت، بمرێت لەوەدا کە ئەو بووە – نەک بۆ ئەوەی ببێتە شتێکی دیکە – کە ئەوەش کۆتایپێهێنانی زانراوەو ئازادییە لێی؟ دواجار، مردن بریتییە لەوە.

ئۆرگانە فیزیکییەکە دەمرێت، شتێکی سروشتییە؛ خراپ بە کارهێنراوە، پشتگوێ خراوە، ئەزیەت دراوە؛ هەموو جۆرە شتێکی خواردووە و خواردووەتەوە. تۆ دەزانی چۆن دەژیت و بەردەوام دەبی لەم شێوازە تا ئەو(جەستە) دەمرێت. جەستە، لە میانەی ڕووداوەوە، لە میانەی پیربوونەوە، لە میانەی هەندێک نەخۆشیەوە، لە میانەی پەستانی ئەو شەڕە سۆزدارانە بەردەوامەی ناوەوە و دەرەوە، خواروخێچ و ناشرین دەبێت و دەمرێت. لەم مردنەدا بەزەیی بەخۆداهاتنەوە لە گۆڕێیەو هەروەها بەزەییت بەخۆدا دێت کاتێک کە کەسێکی دی دەمرێت. کاتێک کەسێک کە ئێمە پێمانوایە خۆشمان دەوێت دەمرێت، ئایا ئەو غەمە بڕێکی زۆر ترسی تێدا نییە؟ چونکە تۆ بە تەنیا ماویتەوە، بێ پەردە کەوتوویە بەر چاوی خۆت، کەست نییە پشتی پێ ببەستیت، کەس نییە ئاسوودەییت پێبدات. غەمەکەمان ڕەنگی ئەم بەزەیی بەخۆداهاتنەوەو ترسە وەردەگرێ و بە شێوەیەکی سروشتیش لەم نادڵنیایێتییەدا مرۆڤ هەموو فۆرمێکی بیروباوەڕ قبوڵ دەکات.

تەواوی ئاسیا باوەڕیان بە دۆنادۆن هەیە، بە لەدایکبوونەوە لە ژیانێکی دیکەدا. کاتێک دەکۆڵیتەوە لەوەی کە ئەوە چییە لە ژیانی داهاتوودا لەدایک دەبێت، سەختی ڕووبەڕووت دەبێتەوە. ئەوە چیە؟ خودی خۆت؟ تۆ چیت؟ وشەگەلێکی زۆر، بۆچوونگەلێکی زۆر، دڵبەستنگەلێک بە ماڵ و موڵکەکانتەوە، بە کەلوپەلەکانتەوە، بە مەرجداربوونتەوە. ئایا هەموو ئەوە، کە تۆ پێی دەڵێی ڕۆح، لە ژیانی داهاتوودا لەدایک دەبێتەوە؟ دۆنادۆن ئەوە دەگەیەنێت کە ئەوەی ئەمڕۆ تۆیت، ئەو بڕیاری ئەوە دەدات کە لە ژیانی داهاتوودا جارێکی دیکە دەبیتەوە بە چی. بۆیە ئاگات لە ڕەفتارت بێ! – ئەوەش سبەی نا، بەڵکو ئەمڕۆ، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجامی دەدەیت لە ژیانی داهاتوودا باجی دەدەیت. ئەو کەسانەی باوەڕیان بە دۆنادۆن هەیە، هیچ خۆیان شێلوو ناکەن بۆ ڕەفتار؛ ئەوە تەنها بابەتی باوەڕە، کە هیچ بەهایەکی نییە. ئەمڕۆ لەدایک ببەوە، لەنوێ – نەک لە ژیانی داهاتوودا! هەنووکە بە تەواوەتی بیگۆڕە، گۆڕان بە ئەڤینێکی گەورەوە، با عەقڵ خۆی لە هەموو شتێک داماڵێت، لە هەموو مەرجداربوونێک، لە هەموو زانینێک، لە هەموو شتێکی کە ئەو پێی وایە "ڕاستە" – بەتاڵی بکاتەوە. ئەو کاتە دەزانیت مردن واتای چییە؛ پاشانیش دەزانی عەشق چییە. چون عەشق شتێک نییە سەر بە ڕابردوو، سەر بە هزر، سەر بە کولتوور بێت؛ بریتیی نییە لە چێژ. عەقڵێک کە لە سەرلەبەری جووڵەی هزر تێگەیشتبێت، دەبێتە عەقڵێکی لەڕادەبەدەر ئارام، بە تەواوەتی بێدەنگ. ئەو بێدەنگییە بریتییە لە دەستپێکی نوێ.

پرسەر: بەڕێز، ئایا عەشق دەتوانێ بابەتی «خۆشویستنی» هەبێت؟

کریشنا مۆرتی: کێ پرسیارەکە دەکات؟ هزرە یان عەشق؟ خۆشەویستی ئەم پرسیارە ناکات. کاتێک خۆشەویستی دەکەیت، خۆشەویستی دەکەیت! – تۆ ناپرسیت، "ئایا بابەتێک لە گۆرێیە، یان لە گۆڕێ نییە، ئایا ئەمە شتێکی کەسەکییە یان ناکەسەکییە؟''. ئای، تۆ نازانی ئەمە جوانییەکەی مانای چییە! خۆشەویستی ئێمە، بەو شێوەی کە هەیە، چ پێشبڕکێیەکە؛ پەیوەندیمان لەتەک یەکدیدا چ ململانێیەکە. عەشقی ئێمە لەسەر بنەمای وێنەی تۆ لە من و وێنەی من لە تۆ دامەزراوە. زۆر بە وریاییەوە لێی بڕوانە، لە پەیوەندی نێوان ئەم دوو وێنە گۆشەگیرە کە بە یەکتر دەڵێن "من خۆشم دەوێیت''. وێنەکان بەرهەمی ڕابردوو و یادەوەریەکانن، یادەوەریی ئەو شتانەی کە تۆ بە منت گوت و منیش بە تۆم گوت؛ ئەم پەیوەندییەی نێوان ئەو دوو وێنەیەش بە ناچاری هەر دەبێ پرۆسەیەکی گۆشەگیرکار بێت. ئا ئەوەیە کە ئێمە پێی دەڵێین پەیوەندی. پەیوەستبوون بە واتای ئەوە دێت لە پەیوەندیا بیت – ئەوەش نەک تەنها لە ڕووی جەستەییەوە – ئەوی ناکرێ وەختێ کە وێنەیەک لە گۆڕێ بێت، وەختێ کە پرۆسە خۆگۆشەگیرکارانەکەی هزر لە گۆڕێ بێت، ئەوی کە بریتییە لە"من" و لە "تۆ". ئێمە دەڵێین: "ئایا خۆشەویستی بابەتێکی هەیە «بۆ خۆشویستن»؟ یان ئایا خۆشەویستی شتێکی ئاسمانی یا زەمینییە؟، – سەرنجتان لێرەیە؟ بەڕێز، کاتێک کە خۆشویستی دەکەیت تۆ نە دەبەخشیت و نە وەریدەگریت.

پرسەر: کاتێک کە مرۆڤ دەچێتە پشتەوەی ئەم وشانەی، "جوانی'' و "عەشق''وە، ئایا ئەم هەموو دابەشبوونە گۆڕیان ون ناکەن؟

کریشنا مۆرتی: ئایا هەرگیز دانیشتوویت، هەڵبەت نەک لە حاڵی زیندەخەودا، بەڵکو زۆر بە هێمنی، بە تەواوەتی بەئاگا؟ لەو هۆشیارییەدا بەزارکردن، بژاردە، خۆگرتن و ئاراستەکردن لە گۆڕێ نییە. کاتێک جەستە بە تەواوەتی خاو دەبێتەوە، ئایا سەرنجت لەو بێدەنگییە داوە کە دێتە ئاراوە؟ ئەوە پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی زۆرە، لەبەرئەوەی عەقڵەکانمان هەرگیز بێ جووڵە نیین بەڵکو بێکۆتا ورەور دەکەن و بەو پێیەش دابەشبوو ون. ئێمە ژیان بەسەر پارچە پارچەدا دابەش دەکەین.

ئایا دەکرێ ئەم هەموو پارچەپارچەبوونە کۆتایی پێبێت؟ بە زانینی ئەوەی کە هزر بەرپرسیارە لەم پارچەپارچەبوونە، دەپرسین: "ئایا هزر دەتوانێ بە تەواوەتی بێدەنگ بێت و هەنگینێ کاتێکیش پێویست بێت، بەبێ توندوتیژیی، بابەتیانە، تەواوانە، عەقڵانییانە کاردانەوە بکات – هێشتاش ڕێگە بدا ئەم بێدەنگییە هەموو شت بگرێتەوە؟" ئەوە تاکە ڕێگەیە: واتە بۆ خۆت ئەم کوالێتییەی عەقڵ بدۆزیتەوە کە پارچەگەلی نییە، کە کەرتکەرت نەبووە بۆ کەرتی وەک "تۆ'' و "من".

پرسەر: بەڕێز، ئایا کوشتنی مێشێک لە هەمان ئاستی کوشتنی ئاژەڵێک یان مرۆڤێکدایە؟

کریشنا مۆرتی: تۆ لە کوێوە دەستدەکەیت بە تێگەیشتن لە کوشتن؟ تۆ دەڵێی ناچیت بۆ جەنگ، مرۆڤێک بکوژیت (من نازانم ئایا ئەمە دەڵێیت یان نا، ئەوە پەیوەندیی بە خۆتەوە هەیە)، بەڵام لایەنگیرییت پێ ئاساییە – گروپەکەی تۆ و گروپەکەی من. پێت ئاساییە بڕوات بە شتێک هەبێت و پشتگیریی ئەوە بکەیت کە باوەڕت پێیەتی. پێت ئاساییە بە وشەیەک، بە ئاماژەیەک خەڵک بکوژیت – وریایش دەبی کە مێشێک نەکوژیت! چەند ساڵێک لەمەوبەر ئاخێوەر لە وڵاتێک بوو کە لەوێ بودایسم ئایینی قبوڵکراوە. ئەگەر تۆ بودایسم پراکتیزە بکەیت، ئەوە یەکێک لە بنەما قبوڵکراوەکان ئەوەیە کە نەکوژیت. دوو کەس هاتنە لای ئاخێوەر و گوتیان "کێشەیەکمان هەیە: نامانەوێت بکوژین. ئێمە بودایستی سەرسەختین، وا پەروەردە کراوین کە نەکوژین؛ بەڵام ئێمە حەزمان لە هێلکەیە و ناشخوازین هێلکەیەکی پیتێنەر بکوژین – کەواتە چی بکەین؟" تێدەگەن؟ تا لە ناوەوە زۆر ڕوون نەبیت کە کوشتن چی دەگەیەنێت – نەک تەنها بە چەک، بەڵکو بە وشەیەک، بە ئاماژە، بە دابەشبوون، بە کوتنی "وڵاتەکەم"، "وڵاتەکەت"، "خودای من"، "خودای تۆ"، بە ناچاریی کوشتن بە شێوەیەک لە شێوەکان لە گۆڕێ دەبێت، زۆر هاتوهاوار مەکە لە بارەی کوشتنی مێشێکەوە و دواتریش بڕۆی بە وشەیەک دراوسێکەت "بکوژیت".

ئاخێوەر لە ژیانیدا هەرگیز گۆشتی نەخواردووە، تەنانەت نازانێ تامەکەی چۆنە، لەتەک ئەوەشدا پێڵاوی چەرم لە پێ دەکات. مرۆ دەبێ بژی، هەرچەند لە ناخیشتەوە ناتهەوێ هیچ شتێک بکوژیت، ئازاری هیچ کەس بدەیت – بەڕاستی مەبەستیشتە – هێشتا دەبێ ئەو سەوزەیە "بکوژی" کە دەیخۆیت؛ چون ئەگەر هیچ شتێک نەخۆی زۆر بەخێرایی دەگەیتە کۆتایی. مرۆ دەبێ بۆ خۆی زۆر بە ڕوونی و بێ بژاردە، بێ پێشداوەریی بیدۆزێتەوە، مرۆ دەبێ لە ئاستێکی باڵادا هەستیار و هۆشیار بێت و ئەوجا بهێڵێ ئەو هۆشیارییە کردار بکات – نەبێژێ، "من مێش ناکوژم"، هەنگینێ شتێکی دڕندانە لە بارەی مێردەکەیەوە بڵێت.

٢٨ی جوڵای ١٩٧٠

*پەرچەکیی یان پەرچەکییانە: impulsive ، اندفاعي او عفوي، ،ئەم وشەیە پاش بیرکردنەوە و گەڕانی زۆر بە دوای وشەیەکی گونجاودا و نەدۆزینەوەی، دواتر خۆ بە خۆ و سروشتییانەو لە شوێنی خۆیدا بازی دایە زەینمەوەو پێشموانییە پێشتر بەو واتایە بە کارهێنرابێت؛ هیودارم شوێنی خۆی بگرێت.
*ماس: فیستیڤاڵێکی کریستیانی کاسۆلیکییە لە جەژنی سەری ساڵ دا.

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647700321919

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ماڵی هونەریی باران Baran House of Art posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share