17/01/2025
لە ساڵی ٢٠١٨دا، لە ڕاپۆرتی دامەزراوەی ڕۆما بەناونیشانی:" سەرمایەداری، دانیشتووان و لەناوبردنی هەسارەکە"، هەریەک لە ئێرنست ڤۆن وایزساکەر و ئەندێرس ویکمان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێداویستییەکانی دۆخی هاوچەرخ، ئاتاجیان بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی هەیە، بەتایبەتی لە بواری تێگەیشتن بۆ فێربوون و چۆنیەتی بیرکردنەوە بەشێوازی نوێ و سیستماتیکیی، تەحەدای ڕاستەقینە، چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و سەربەخۆ و ڕەسەن". ئەم چەمکانە تێکڕا دەرهاویشتەی واقیعی جیهان و جوڵانەوە کۆمەڵایەتی و ئابووریی و سیاسییەکانی ئینسانی ئەمڕۆن. ڕەخنە و بیرکردنەوە لەکوێی لۆژیکی مرۆڤی ئێستادایە. هەتا چەندە توانا و تاقەتی تاک دەیپەرژێتە سەر بیرکردنەوەیەکی ئەخلاقی. زانکۆکان و فەلسەفەی خوێندنی باڵا ڕۆڵی بازاڕێک دەبینن، یاخود ئەرکی سەرەتا و كۆتاییان دەبێت بریتی بێت لە گۆشکردنی گەورەیی ئینسان.
ئامانجە ئەخلاقییەکانی فەلسەفەی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان