Gali Kurdistan

Gali Kurdistan لاپەڕەی ڕەسمی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان
(2)

سەرۆك کۆمار یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی پەسند کرد
12/06/2024

سەرۆك کۆمار یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی پەسند کرد

عیماد ئەحمەد : هەموو ساڵێک زیاتر بیرت دەکەین و لە دڵماندا سەوزتر دەبیتەوە هێرۆ خانی بەنرخ و ئازیز....https://www.gksat.t...
12/06/2024

عیماد ئەحمەد : هەموو ساڵێک زیاتر بیرت دەکەین و لە دڵماندا سەوزتر دەبیتەوە هێرۆ خانی بەنرخ و ئازیز....
https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=158322

12/06/2024

زیادبوونی دیاردەی چەکداری و تەقەکردن لە هەولێر

بەهۆی ئاگرەكەی گەڕەكی ئاشتی سلێمانی كەسێك گیانی لیدەستدا
12/06/2024

بەهۆی ئاگرەكەی گەڕەكی ئاشتی سلێمانی كەسێك گیانی لیدەستدا

12/06/2024

بەهای دراوە بیانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و سەرژمێری گشتیی دانیشتووان دەكاتhttps://www.gksat.tv/...
12/06/2024

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و سەرژمێری گشتیی دانیشتووان دەكات
https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=158318

12/06/2024

پەیامنێری گەلی کوردستان زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی گەڕەکی ئاشتی سلێمانی دەخاتەروو

هێرۆخان ژنە مهرەبانەکەی کوردایەتیهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی شاخ و شار، پێشمەرگە و سیاسەتمەدار، جێدەستی لە بوژانە...
12/06/2024

هێرۆخان ژنە مهرەبانەکەی کوردایەتی

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی شاخ و شار، پێشمەرگە و سیاسەتمەدار، جێدەستی لە بوژانەوەی فەرهەنگ و كولتوور دیارەو ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە ئاوەدانی و پاڵپشتی ژنان و رۆشنبیران و هونەرمەندان و منداڵانی نەخۆش و بێسەرپەرشت، هێرۆخان بە ژنە مهرەبانەکەی کوردایەتی ناودەهێنرێت.
هێرۆ خان لە 12ی حوزەیرانی 1948 لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەكی ڕۆشنبیر و ناوداری كوردستان لەدایكبووە، كچی سیاسەتمەدار و نووسەری كورد ئیبراهیم ئەحمەدە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 82.2 دۆلار
12/06/2024

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 82.2 دۆلار

هێرۆ خان ..حزبایەتی لە تەنگانەداستران عەبدوڵلاهێرۆ خان هاورێی ژیان و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلالە، بۆیە ڕەهەندی تێکۆشانی سی...
12/06/2024

هێرۆ خان ..حزبایەتی لە تەنگانەدا
ستران عەبدوڵلا
هێرۆ خان هاورێی ژیان و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلالە، بۆیە ڕەهەندی تێکۆشانی سیاسیی وی مەعلومی هەمووانە. بەڵام بەشی زۆری کارکردنی هێرۆخان لە ڕەهەندە فراوانەکەی سیاسەتی نیشتمانیی و نەتەوەیی دا تەرخانی کەلتور و هونەر و میدیا و چالاکی کۆمەڵایەتی و پرۆژە ستراتیژە مرۆڤدۆستانەکانی بوو،
حزبایەتی ئاشکرا و راستەوخۆی ئەو کاتە دەرکەوت و تۆخبۆوە کە لەسەردەمی تەنگژەکاندا هاتە سەرخەت و نەترسانە و بوێرانە داکۆکی لە یەکێتیی و حزبایەتی راستەقینە کرد، بەتایبەتی ئەو کاتەی پیلانگێڕی گەورە لەسەر یەکێتیی تەنگی بە سیاسەت و کوردایەتی هەڵچنیبوو و ئینجا مام جەلالیش بەهۆی نەخۆشییەوە لە پشووی جەنگاوەریدابوو، زۆر بوون ئەوانەی فاتیحایان بۆ نەمانی یەکێتیی دەخوێند و زۆر مودەعی تێزی بەدیلی یەکێتیی و مام جەلالیان دەخستە بازاڕەوە. جا ئەو کاتە هەبوون لە سامانی ماددی و مەعنەوی یەکێتیان دەخوارد و بە کاریان دەهێنا کەچی پێیان شەرم بوو ناوی یەکێتیی بێنن یان دوو قسەی خێری بۆ بکەن، بە ناوی دیموکراتی و باقوبریقی ترەوە گاڵتەیان بە نەریتی حزبایەتی و شانازی حزبی دەکرد. گوایە حزبایەتی تەسک باوی نەماوە و شەرمە شەڕە پەرۆی بۆ بکەیت. ئا لەو تەنگانەدا هێرۆ خانی حریفی حزبایەتی و دڵسۆزی یەکێتیی بوون دەرسی پێشکەشکرد و دەرکەوت. جگە لە داکۆکییە رەسەن و جەوهەرییەکانی لە بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی لە ئاماژە و ئاڵا و لۆگۆشدا هەمیشە سەربەرزی و سەرفرازی یەکێتیی زەق دەکردەوە. جلی سەراپای سەوز و یەکێتیانەی دەپۆشی و تەنانەت ئۆتۆمبیل و کەرەستەکانی ڤلێکس و قەڵەمیشی سەوز دەکرد. زۆربەمان چالاکییەکانی ئەو کاتەی لە بیرە کە لە کەمپینی هەڵبژاردن و جۆش و خرۆشی جەماوەریدا ئەم جلو بەرگانەی دەپۆشی .
هێرۆ خان هیچ مەجبور نەبوو دوای ئەو مێژووە گەورەی خەباتی سیاسیی و شۆڕشگێری و پێشمەرگایەتی خۆی و دوای ئەوەی هەموو یەکێتیی بە دادە و خوشکی گەورە و مامۆژن بانگیان دەکرد و حورمەتی هاوشانی مام جەلالی هاوسەنگەری هەبوو ، ئەم ئاماژە حزبیانە پەیڕەو بکات. بەڵام تینوتاوی کوردایەتی و تێگەیشتنی قووڵی لەسەر رۆڵی مێژوویی یەکێتیی و رۆڵی بەهاداری حزبایەتی لە تەنگژەکاندا ئەنگێزەی سەوز پۆشی و حزبایەتی
بەرچاوی هەڤاڵ هێرۆ بوو.
ئەو لە تەنگژەدا خۆی لە ئەرکی سەرشان نەشاردەوە و ئازایانە و ژنانە و دادانە هاتە کۆڕی سەوزەوە.
بەمەش دەرس و وانەیەکی مەزنی حزبایەتی نیشان داین کە لە تەنگژەدا بێیتە جواب و لە شێنەییدا فراوانتر و نەتەوەیی بڕوانیت.
ئەم وێنەیەی هێرۆخان وێستگەی حزبایەتی ئازایانەی ئەو لە ناو یەکێتیی و کوردایەتی دەردەخات.
بەو بۆنەیەوە یادی لە دایکبوونی پیرۆز بێت و تەمەنی بۆ کورد و یەکێتیی پڕ بەرەکەت بێت.

11/06/2024

زانكۆی زاخۆ 13 هەمین خولی دەرچوونی خوێندكارانی ڕێكخست

11/06/2024

ڕۆڵی یەكێتی لەسنووری خورماتوو جێگەی پێزانینی هاووڵاتیانە

11/06/2024

لەتیف نێروەیی: دەشتی زێ و شیلادزێ بۆ یەكێتی گرنگن

11/06/2024

هیوا قەرەنی: بەردەوام قوباد تاڵەبانی پشتیوانی ئیدارەی راپەڕینە

11/06/2024

لەتیف نێروەیی پاڵپشتی یەكێتیی بۆ گەنجانی ئامێدی دووپاتكردەوە

11/06/2024

ئاگرەكەی گەراجی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر كۆنتڕۆڵكرا

11/06/2024

لەهەولێر ئاگر لەشوێنی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل کەوتووتەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: تێكەڵكردنی مووچە و ژیانی خەڵك بە ناكۆكییە سیاسییەكان كارێكی نابەجێیە و بەهەمووشێوەیەك دژی وەس...
11/06/2024

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: تێكەڵكردنی مووچە و ژیانی خەڵك بە ناكۆكییە سیاسییەكان كارێكی نابەجێیە و بەهەمووشێوەیەك دژی وەستاوینەتەوە

https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=158311

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی نایەوێت بەشێكبێت لەو ململانێ سیاسییە ناڕەوایەی تێیدا  ژیانی خەڵك دەبێتە قوربانی و دامە...
11/06/2024

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی نایەوێت بەشێكبێت لەو ململانێ سیاسییە ناڕەوایەی تێیدا ژیانی خەڵك دەبێتە قوربانی و دامەزراوە یاساییەكانی هەرێمی كوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە

https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=158311

11/06/2024

بە ڤیدیۆ: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق کرد....
11/06/2024

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق کرد.

لەدیدارەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكان، پرسی هەڵبژاردن و ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و بەردەوامیی گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی جەختیلێكرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو بەربەستانەی لەبەردەم پرۆسەكە دروستدەكرێن، روونكردنەوەیدا و ئاماژەی بەوەكرد، یەكێتی نایەوێت بەشێكبێت لەو ململانێ سیاسییە ناڕەوایەی تێیدا ژیانی خەڵك دەبێتە قوربانی و دامەزراوە یاساییەكانی هەرێمی كوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە. هەوڵی ئێمە لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد، هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست و دادپەروەرە.

لەبارەی هەنگاوەكانی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و دەستەبەركردنی ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵك، سەرۆك بافڵ رایگەیاند، تێكەڵكردنی مووچە و ژیانی خەڵك بە ناكۆكییە سیاسییەكان كارێكی نابەجێیە و بەهەمووشێوەیەك دژی وەستاوینەتەوە، بەخۆشحاڵییەوە لەم هەنگاوەدا سەركەوتووبووین. بۆ ئەمەش سوپاسی دۆستەكانمان دەكەین كە هاوكار و پشتیوانمان بوون.

11/06/2024

راستەوخۆ- بینەری شرۆڤە بن

لەهەولێر ئاگر لەشوێنی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل کەوتەوە
11/06/2024

لەهەولێر ئاگر لەشوێنی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل کەوتەوە

Address

Chwarbakh , Waes 402
As Sulaymaniyah
46006

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Gali Kurdistan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Gali Kurdistan:

Videos

Share


Other Media/News Companies in As Sulaymaniyah

Show All

You may also like