١ی ئایار
بازیان
لێدوانی میوان و بەشداران
١ی ئایار لە بازیان
لەکامێرایی بازیان میدیاوە
لێدوانی لەگەڵ بەشێک لەئامادەبوان و میوانان وڕێکخەران
سەرچاوە Bazyan Media
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کۆمیتەی یەکی ئایار
ڕاگەیاندنی ئامار ی قوربانیانی شوێنی کار
هەروەها بانگەوازی ڕێپێوانی ڕۆژی ١ی ئایار
بڕیارە ڕۆژی ٢٠٢٤/٥/١لەشاری سلێمانی ڕێپێوانێک بکرێ لە بەردەم باخی گشتی بۆبەردەم کاسۆمۆڵ لەسەعات ٤دواتر لەوێی مەراسیمی ئایار دەکرێ .
ئامارەکانی گیان لەدەستدانی کـــــرێکاران
بەشی ئاماری دەنگی کرێکار ساڵانە ژمارەی قوربانیانی شوێنیکار ڕادەگەیەنێت...
ئاماری ١-١-٢٠٢٤ هەتا ٢٨-٤-٢٠٢٤ بەم شێوەی خوارەوەیە :
خەتەرناکی دۆخی کرێکاران لەنەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنیکار، نەبوونی پێداوویستیەکانی خۆپارێزی، پێنەدانی هوشیاری سەلامەتی لەلایەن کۆمپانیاو خاوەنکارەوەو..تاد.. هەموو ئەمانەو چەندین هۆکارگەلیتر وایکردووە ڕێژەکان ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو زیاترو زیاتر بچێتە سەرەوە.. ئەمەی کە لەخوارەوە ڕایدەگەیەنین ئاماری کوردستانی عێراقە بەگشتی.
لەداتاو زانیارییەکانی خوارەوەدا ژمارەی قوربانیانی شارەکان و هۆکارەکانی لەگەڵ ووردە کارییەکاندا دەبینن:
کۆی گشتی گیان لەدەستدان لە کوردستان ٢٠ قوربانی
١٩ لە قوربانیە کان لەهەرێمی کوردستان بووە
لەسلێمانی ٨ قوربانی
لەهەولێر، ٩ قوربانی
لەدهۆک ٢ قوربانی
لەکەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانیش ١ قوربانی
لەهەرێمی کوردستان ١٩ قوربانی
هۆکا
کرێکارانی ژینگە پارێزی کۆمپانیایی بیڤان مانگرتنیان لەکار ڕاگەیاند .
دەنگی کرێکار
ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٢/٢٥
لەناوبازاڕی ڕانیە کرێکاران گردبونەوەیەکیان ڕێکخست و لەیاداشتێکدا کەبۆ میدیاکانیان ڕاگەیاند داوایان کرد کەموچەی کانیان پێبدرێ
هەروەها موچەی ئەوچەند مانگەی کەلای کۆمپانیا یە بۆیان بگێڕنەوە .
وتیان دابەدەستهنانی داواکانمان بەردەوام دەبین لەمانگرتن لەکار
دەنگی کرێکار بەهاوکاری (تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی )
لەقەزای بازیان هاوکاریان گەیاندە ٢٤ماڵی کرێکار و نەداری ئەوسنورە کە بەهۆی باران و لافاوە بەشێکیان زیانیان پێگەشتبوو .
باشایەنی باسە ئەم هاوکاریانە زیاتر بۆ ئەوماڵانەبووە
کە نەدار و کرێچین و کرێکارن نەک هەموو ئەوماڵانەی زیانیان پێگەشتبوو
ڕاگەیاندنی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی لەکۆمینتی ئەم پۆستەدا دانراوە
هەواڵی بەسەرکەووتن گەیاندنی کەیسی ١٠ کرێکاری لەسەر کار دەرکراوی کارگەی چپسی گرین!
ئەمڕۆ بەرواری ١٨-٢-٢٠٢٤ لەبەردەم دادگای سلێمانیداو لەڕێگای تیمی پارێزەرانی دەنگی کرێکارەوە، ئەرکان حسن و ئاکار نجم، هەواڵی بەسەرکەووتن گەیاندنی کەیسی ١٠ کرێکاری لەسەر کار دەرکراوی کارگەی چپسی گرین عێراقیان لەڕێگای دەیان کەناڵ و میدیاوە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆڕای گشتی بڵاوکردەوە..
شایانی باسە، نزیک ١٠ مانگە لەبەرواری ١-٥-٢٠٢٣ هەتا ئەمڕۆ، ئەو کرێکارانە بەپاساوی بێبنەمای دەرنەچوون لەتێسدا بەناڕەوا لەسەر کار دوورخرانەوە کە زۆرینەی کرێکارەکان ماوەی کارکردنیان لەو کارگەیەدا هیچی لەشەش مانگ کەمتر نەبووەو هەیانە ماوەی کارکردنیان زیاتر لە ساڵ و نیوێکە لەکارگەی ناوبراودا. دەرکردنیان بەهۆی مانگرتنێکەوە بوو کەکرێکاران لەچەند داوایەکیاندا خواستی باشترکردنی هەل و مەرجی کارو موچەو داواکاری زۆر سادەبوو..
دەنگی کرێکار هاوشان لەگەڵ تیمی پارێزەرانیدا هەرلەسەرەتاوە کەوتە شوێن کەیسەکەو هەرلەڕێگای وەکالەتی دەنگی کرێکار خۆی و لەڕێگای دادگای کارەوە سەرلەبەری تێچووی مامەڵەکەی گرتە ئەستۆو بەووردی بەدواداچوونی دەکرد هەتا کەیسەکە بەقازانجی کرێکاران بگەڕێنێتەوە… هەر بۆیە ئەمڕۆ خۆشبەختانە دادگا بڕیارە
ناڕەزایەتی مامۆستایان پشتوانی نێودەوڵەتی لێدەکرێ .
ئەمڕۆ لەنێوو خۆپیشاندانی مامۆستایان
گەیاندنی پەیامی پشتوانی ڕێکخراو سەندیکا کرێکاریەکان
بەخۆپشاندانی مامۆستایان .
لەوانە پەیامی
SSP
NOSWEAT
RMT
شایەنی باسە نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵات دەنگی کرێکار
ماوەی مانگێکە لەئاسی نودەوڵەتیدا کەمپینێکیان ڕاگەیاندووە بۆ هێنای پشتوانی ڕێکخراوە کانی جیهان بۆ ناڕەزایەتی مامۆستایان .
تاکوو ئیستا لەگەڵ دەیان سەندیکاو ڕێکخراو پەیوەندی گیراوە داوای پشتوانیان کراوە .
دەقی قسەکانی شاباز محمود
ئەمڕۆ٢٠٢٤/١/٨
جنێف، سویسرا:
خوێندنەوەی پەیامی وەستا مهدی ڕەسوڵ، سەرنووسەری بلاوکراوەی دەنگی کرێکار لە لایەن ئاوات عەلی، نوێنەری دەگی کرێکار لە سویسرا لە بەردەم بارەگای سەرەکی ئای ئێل ئۆ (ILO) دژ بە بەشداری نوێنەری جمهوری ئیسلامی لە دانیشتنەکانی رێکخراوی نێودەولەتی کار.
وێڕای بەڵێنەکان ٦ مانگە مووچەیان پێ نەدراوە
تیمێکی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار سەردانی کرێکارانی ژینگەپارێزی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت کرد، کە ماوەی ٦مانگە مووچەیان پێنەدراوە. لە ماوەی ڕابردوودا کرێکاران ١٥ ڕۆژ مانیان گرت، بەڵام بە خواستەکانیان نەدرایەوە. رۆژی ١١ی٣مانگ بەڵێنیان پێ درابوو، کە ڕۆژی دواتر مووچەکانیان پی بدەن، بەڵام ئەم بەڵێنەش نەبرایە سەر. ئێستا کرێکاران لەگەڵ تیمی بلاوکراوەی دەنگی کرێکاردا لە ڕاوێژدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو و بەدەستهێنانی هەرە مافی سەرەتاییان، کە وەرگرتنی مووچەکانیانە.
خوێندنەوەی داواکارییەکانی دەستەی کرێکارانی ژینگەپارێزی ئیدارەی ڕاپەڕین:
پەیامی وەستا مەهدی ڕەسوڵ، سەرنووسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بۆ کرێکارانی ژینگەپارێزی ئیدارەی ڕاپەڕین، کە ئەمڕۆ دەستیان لە کار هەڵگرت.
سەردانى نوێنەرانێک لە ستافی بلاوکراوەی دەنگی کرێکار بۆ نەخوشخانەی سەفينى ئەهلى به مەستى دڵنیا بوون له دۆخی ريژوان عبدالله، ئەو كرێکارەى دوينێ له باڵەخانەیەکی هەشت نهۆمیەوە كەوتە خوارەوە.
تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی یارمەتی گەیاندە 70 خێزانی ژینگەپارێزلە پشدەر و بتوێن، کە لەسەر کارەکانیان دەرکرابوون. ستافی بڵاوکراوەکەمان سەرپەرشتیاری دابەشکردن و گەیاندنی یارمەتیەکانی کرد. سوپاس و پێزانینیمان بۆ
Torihawkari تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی
#پشتیوانی_لە_کرێکارانی_ژینگرپاریز_دەکەین
وەستا پشتیوان
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
تۆش گرتە ڤیدیۆیەک تۆمار بکە و پشتیوانی خۆت لە کرێکارانی ژینگەپارێز بکە و بۆ ئیمەی بنێرە.
#پشتیوانی_لە_کرێکارانی_ژینگرپاریز_دەکەین
مستەفا باهیر
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
تۆش گرتە ڤیدیۆیەک تۆمار بکە و پشتیوانی خۆت لە کرێکارانی ژینگەپارێز بکە و بۆ ئیمەی بنێرە.
#پشتیوانی_لە_کرێکارانی_ژینگرپاریز_دەکەین
عرفان کریم
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
تۆش گرتە ڤیدیۆیەک تۆمار بکە و پشتیوانی خۆت لە کرێکارانی ژینگەپارێز بکە و بۆ ئیمەی بنێرە.
#پشتیوانی_لە_کرێکارانی_ژینگرپاریز_دەکەین
ستار حەمەعەلی
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
تۆش گرتە ڤیدیۆیەک تۆمار بکە و پشتیوانی خۆت لە کرێکارانی ژینگەپارێز بکە و بۆ ئیمەی بنێرە.