ڤیدیۆ..روداوی هاتوچۆكەی سەر رێگای دەربەندیخان
ڤیدیۆ..روداوی هاتوچۆكەی سەر رێگای دەربەندیخان
شاڵاو كۆسرەت رەسول: ئێمە لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێ
شاڵاو كۆسرەت رەسول: ئێمە لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێ
ئاگر لە بازاڕی شێخەڵا لە هەولێر كەوتەوە
ئاگر لە بازاڕی شێخەڵا لە هەولێر كەوتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگر لە بازاڕی شێخەڵا لە هەولێر كەوتەوە، بەهۆی ئاگرەكەوە چەند دوكانێك سوتاون و ئاگرەكەش لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە كۆنترۆڵكراوە.
لەچاوەڕوانی کاردا
لەچاوەڕوانی کاردا
دوو کرێکاری گەنج کە لەبەرەبەیانەوە تا ئێوارە لەچاوەڕوانی ئەوەدان کارێکیان دەسکەوێ، دەڵێن "گەورەترین کێشەی ئێستای ئەم وڵاتە بێکاریو بێ ئیشییە، هەزاران کەس بێکارنو هەلی کارێکیان دەستناکەوێت".
دەشڵێن "ئەوەنە خەڵکی بێ ئیش زۆرە سەیارەیەک ئەوەستێ پێویستی بەکرێکارێکە، ٢٠ گەنجی کوردو عەرەبو ئێرانی لەدەوری کۆئەبێتەوە بۆ ئەوەی کارێکیان دەستکەوێت، ئەمە بێ ئیشی نەبێت چییە؟! هەیە لەسەیدسادقەوە دێو ئیشی دەستناکەوێ، لەتاو بێ پارەیی لەباخی قەراغ شۆستەکەدا ئەخەوێ".
ئا: فەریق هەڵەبجەیی
🔻د. بەرهەم ساڵح:
▪️هەندێک لەکێشەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان گەورەو کەڵەکە بون.
▪️هەرچەندە لەئێستادا هەندێک ئاراستە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە، بەڵام کێشەکان جدین و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەژیان و ئەمنییەتی خەڵکەوە هەیە.
▪️لەپەراوێزی دیداری سلێمانی هەندێک کۆبونەوەی گرنگ ئەنجامدرا لەنێوان سەردەکردە سیاسیەکان لەبارەی دۆخی هەرێم و بەغدا.
هێشتا کوردی لە پەرلەمانی تورکیا قەدەغەیە
گولجان کاچماز پەلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی تورکیا لەبەرئەوەی بە زمانی کوردی پیرۆزبایی چوارشەممەی سور لە ئێزدییەکان کرد، مایکەکەی کوژێندرایەوە.
لاهور شێخ جەنگى: ئەگەر پارتى بەشدارى نەکات یەکێتیش جورئەتى ئەوەى نییە هەڵبژاردن بکات
" لەژێر فشاری بەرپرسێکدا مووچەکەم بڕاوە "
"ئەو ئاردەی هاتوە بۆ پێنجوێن لە پشكنین دەرنەچوە"
"ئەو ئاردەی هاتوە بۆ پێنجوێن لە پشكنین دەرنەچوە"
سەروەر كەریم لە لیژنەی ئابوریی قائیمقامیەتی پێنجوێن:
-ئەو ئاردەی هاتوە بۆ پێنجوێن بۆ ئەوەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبكرێت، لە پكشنین دەرنەچوەو نانیشی لێ ناكرێت. لە ئێستادا سەرجەم بریكارەكانمان ئاگاداركردۆتەوە كە دابەشی نەكەن بەسەر هاوڵاتیاندا.
-داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكەین ئەوەی هۆكاری ئەم جۆرە ئاردەیە رێكاری یاسایی توندی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
-ئاردەكە هەر بەچاو دیارە كە شیاو نییە، بۆیە ئێمە وەك لیژنەكان سەرجەم بریكارەكانمان ئاگاداركردونەتەوە كە دابەشی نەكەن، ئەو هاوڵاتیانەشی وەریان گرتوە دەتوانن بیگێڕنەوە.
"لێم ببورە دایە"، لەدوو رۆژدا دەیان ملیۆن بینەری هەبووە
گۆرانی لێم ببورە دایە، کە هونەرمەندی رۆمانی "فلۆرین سەلام" لەکۆنسێرتێکدا بەهەستێکی قوڵەوە دەیڵێتو دەستی پیرەژنێکی هەژار ماچ دەکات، لەماوەی چەند رۆژێکی کەمی رابردوودا لەسەرتاسەری جیهاندا دەیان ملیۆن بینەری لەتیکتۆکو فەیسبوکو یوتوب-دا هەبووە.
فلۆرین لەکۆنسێرتە کراوەکەیدا بانگی ژنێکی هەژار دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی بداتو پاشان دەستی ماچ دەکاتو لەسەر ستەیج دێتە خوارەوەو بەدەم گۆرانییەکی بەسۆزەوە جارێکی تر دەستی ماچ دەکاتەوە.
ئاوازو تێکستی گۆرانییەکەو دەنگی فلۆرین زۆر جوانو سەرنجڕاکێشن، گۆرانیەکە باسی ئازاری منداڵێک دەکات کە دان بەهەڵەکانیدا دەنێتو داوای لێبوردن لەدایکی دەکات بۆ ئەو ساتانەی کە بەقسەی نەکردووەو پەشیمانی دەردەبڕێتو دەڵێت:
لێم ببورە دایە
لێت ئەپاڕێمەوە، ئێستا گەورە بوومو دەتوانم هەموو دنیا بخەمە بەرپێت،
بەڵام هەرچییەک بکەم ناتوانم چاکەت بدەمەوە،
لێگەڕێ با دەستەکانت ماچ کەم
ئەی خوایە هیچ سنگێک نییە هێندەی سنگی دایکم بەسۆز بێت
ئەی دایە من فرمێسک ئەڕێژم، بەڵام فرمێسکی خۆشی، لەبەر ئەوەی ئێستا لەپاڵتام
دایە ئەم پیاوە گەورەیە بە بینینت بوەوە بەمنداڵێکی بجوکو ئەگری
گەرمیان... خۆبەخشانی تەندروستی داوای دامەزراندن دەکەن
گەرمیان... سبەینێ ڕێگە بەهیچ بەرپرسێک نادرێت سەردانی مەزاری ئەنفالکراوان بکەن لە گۆڕستانی دێبنە.
هاژە، پڕۆژەیەکی تایبەت بەخێزانەکەی لەقەڵادزێ دادەمەزرێنێت
هاژە، پڕۆژەیەکی تایبەت بەخێزانەکەی لەقەڵادزێ دادەمەزرێنێت
هاژە حەسەن، کچێکی دەرچووی کۆلیژی کشتوکاڵەو لەشارۆچکەی قەڵادزێ نیشتەجێیە، کارگەیەکی دامەزراندووە بۆ دروستکردنی پەیین لەو پاشماوانەی لەپەلەوەرگاکاندا بەکاردەهێنرێت، کە بەشێوازێکی زانستی ئەو پاشماوەیە دەکرێت بەسەمادێکی ئەندامیو تەواو پوختەو بێ زیان، کە سوود بەرووەک دەگەیەنێتو خزمەت بەژینگە دەکاتو خاک لەپیسبوون دەپارێزێت.
هاژە دەڵێت "من وەک کچێک بیرم لەدامەزراندن نەکردوەتەوەو ویستومە ببم بەخاوەن کاری خۆم، توانیمە ئەو خەونەم بێنمە دیو باوکمو براکانیشم بخەمە سەرکارو ئیشێکی تایبەت بەخۆمان هەبێت".
ئا: ئەمیر حەسەن
گەرمیان... گەڕانەوەی هاوڵاتیان لەگەشت و سەیران.
دیمەنی بەڕێوەچوونی جەژن لەدھۆک
ئەوەی چەند رۆژێكە بۆ بانكی TBIی دەكرێت "ریكلامە"
عەلی حەمەساڵح باس لە "هەژماری من" و "تەوتین" دەكات؛ ئەوەی چەند رۆژێكە بۆ بانكی TBIی دەكرێت "ریكلامە"