Drust Media

Drust Media پەیامی دروست ڕاستگۆییە لە گەیاندن

دروست میدیابەیانیتان باش.
09/10/2022

دروست میدیا

بەیانیتان باش.

دروست میدیائایا شوێنی ژانەسەر ئاماژەیە بۆ توشبون بەنەخۆشییەکی دیاریکراو؟تێگەیشتنێک لای بەشێکی زۆری خەڵک هەیە بەوە شوێنە ...
08/10/2022

دروست میدیا
ئایا شوێنی ژانەسەر ئاماژەیە بۆ توشبون بەنەخۆشییەکی دیاریکراو؟
تێگەیشتنێک لای بەشێکی زۆری خەڵک هەیە بەوە شوێنە جیاوازەکانی ژانەسەر ئاماژەیە بۆ توشبون بەنەخۆشییەکی ئۆرگانیی دیاریکراو، بەڵام ئەنجومەنی تەندروستیی کەنداو لەبابەتێکدا کە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو تێگەیشتنە هەڵەیە.

بۆ نمونە، هەندێک کەس پێیانوایە ئازاری بەشی پێشەوەی سەر مانای وایە کەسەکە نەخۆشییەکی گوازراوەو کێشەیەکی لەکۆئەندامی هەرسیدا هەیە، بەڵام ئەنجومەنەکە دەڵێت، "ژانەسەر بەتەنها ئاماژەنییە بۆ بونی نەخۆشییەکی دیاریکراو".

هەروەک ناکرێت هیچ نەخۆشییەکی گوازراوە تەنها لەڕێگه‌ی شوێنی ژانەسەرەکەوە دەستنیشان بکرێت، بێئەوەی هیچ نیشانەو ئاماژەی تری لەگەڵدا بێت.

لەبەرئەوە گرنگە لەکاتی هەستکردن بەژانەسەرێکی توند، تەنانەت دوای خواردنی حەبی ئازارشکێنیش، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت‌و پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدرێت، بەمەبەستی دەستنیشانکردنی وردی حاڵەتەکە.

ئەگەر بەدەست سەرئێشەیەکی بەردەوامیشەوە دەناڵێنیت‌و لەهەندێک کاتدا ئازارەکەی ناشکێت، ئەوە ڕەنگە چەند فاکتەرێک لەپشتییەوە بێت، کە دیارترینیان بریتیین لە:
ـ کەمخوێنی.
ـ تێکچونی سیستەمی خەو.
ـ بونی کێشە لەهۆڕمۆنەکاندا.
ـ کێشەی گیرفانەکانی لوت.
ـ دڵەڕاوکێ‌و شڵەژانی دەرونیی.
ـ لاوازی بینین.

دروست میدیا سودەکانی خواردنی گۆشتی مریشک گۆشتی مریشک دادەندرێت بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی گۆشتی سپی لەدوای ماسی ،ز...
08/10/2022

دروست میدیا

سودەکانی خواردنی گۆشتی مریشک

گۆشتی مریشک دادەندرێت بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی گۆشتی سپی لەدوای ماسی ،زیانی کەمە بەراورد بە گۆشتی سور بەتایبەتی ئەگەر بەبێ پێستەکەی بخورێت:
١-بەرھەڵستی گەشەکردن و بڵاوبوونەوەی خانە زیانبەخشەکان دەکات،ھەر بۆیە خواردنی گۆشتی مریشک بەسودە بۆ ڕێگری کردن لە توشبوون بە شێرپەنجە.
٢-خواردنی گۆشتی مریشک بەبێ پێستەکەی یارمەتی نزمبوونەوەی پەستانی خوێن دەدات.
٣- کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات ،ھەروەھا شانەکان لە لەناوچوون دەپارێزێت.
٤-بەھۆی بوونی پڕۆتینی کەمچەوری تێیدا،یارمەتی بەھێزبوونی ماسولکەکان دەدات.
٥-توانایی دروستکردنی خڕۆکەی سوری خوێنی ھەیە،ھەربۆیە گۆشتی مریشک دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت بۆ ڕێگری کردن لە کەمخوێنی.
٦-دەبێتەھۆی چالاکردنی مێشک،ڕێگری دەکات لە توشبوون بە زەھایمەر.
٧-پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات،ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی زو پیربوون.
٨-ئێسک پتەو دەکات، ئێسک و ددانەکان لە لاوازبوون دەپارێزێت.
٩- یارمەتی کرداری بەرھەمھێنانی کاربۆھێدرات و چەوری دەدات، بەسودن بۆ بەرھەمھێنانی وزە و ئاڵوگۆڕی ئۆکسجین لە لەشدا .

دروست میدیا چەند یاسایەکی جوانی خانە نشینی وڵاتی بەلجیکائەو کاتەی هاوڵاتیەکی بەلـجیـکی دەگاتە تەمەنی 65سـاڵی ئەم تایبەت ...
08/10/2022

دروست میدیا

چەند یاسایەکی جوانی خانە نشینی وڵاتی بەلجیکا
ئەو کاتەی هاوڵاتیەکی بەلـجیـکی دەگاتە تەمەنی 65سـاڵی ئەم تایبەت مەندیانە بۆ فەراهەم دەکرێت
٭نامەیەکی بۆ دەنێردرێت پێی دەڵێن پێویستە ژمارە بانکێکەتمان بۆ بنێریت بۆ ئەوەی مانگانە موچەکەت بە شێوازی ئەلکترۆنی زیاد بکرێت
٭ کێشەیەکت هەبـوو پەیوەندیمان پێوە بـکە
٭ کرێی خانو لەچاو پێشودا کەمتر دەکرێتەوە
٭ ئەگەر ویستی دەشتوانێت داوای شوێنی مانەوە بـکات
٭ کارەباش پارەیەکی ڕەمزی لێوەردەگیرێت
٭ بـواری تەندروستیش وەک خۆڕایی وایه
مانگانە نامەیەکی بۆ دێت بۆئەوە پشکنین ئەنجام بدات
٭ ئەگەر ماوەی ساڵێک سەردانی دکتۆری ددان نەکات ئەوا غەرامە دەکرێـت

دروست میدیاخەوتنەوەی پاش لێدانی زەنگی بەئاگاهێنانەوەی بەیانیان مەترسیدارە...توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات سەرلەنوێ خەوتنەوە،...
08/10/2022

دروست میدیا
خەوتنەوەی پاش لێدانی زەنگی بەئاگاهێنانەوەی بەیانیان مەترسیدارە...
توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات سەرلەنوێ خەوتنەوە، پاش لێدانی زەنگی بەئاگاهێنانەوە، لێدانی دڵ زیاددەكات، بەهۆی دووبارەبوونەوەی زەنگ لێدانەكە، ئەمەش فشار لەسەر دڵ دروستدەكات.
بەپێی توێژینەوە ئەمریكییەكە، شەش لە كۆی دە كەس كلیك لە ئۆپشنی دواخستنی زەنگ دەكەن، پاش لێدانی یەكەم زەنگی بەیانیان.
دەشڵێت، “چەندێك تاك كاتێكی زیاتر لە جێگادا بمێنێتەوە پاش یەكەم بەئاگاهاتنەوەی لەخەو، ئەوەندە لێدانەكانی دڵی زیاددەكات، ئەمەش گرفتی تەندروستی بەدوادێت”.
بەپێی شارەزایان، زیادبوونی بەردەوامی لێدانی دڵ گرێدراوی چەندین كاریگەریی تەندروستیی نەرێنییە، لەوانەش نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ.
سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەكانی شارەزایان لەبارەی دورخستنەوەی مۆبایل لە ژووری نووستن، ئەنجامەكان دەریدەخەن بەكارهێنانی مۆبایل وەك بەئاگاهێنەوە چوار هێندە زیاترە لە كاتژمێری كلاسیكی.

دروست سپۆرتداروین نونێز لەسەر قسەکردن لەگەڵ یۆرگن کلۆپ و جیاوازی زمان بە پێکەنینەوە دەڵێت: کاتێک کلۆپ قسە دەکات هیچ شتێک...
08/10/2022

دروست سپۆرت

داروین نونێز لەسەر قسەکردن لەگەڵ یۆرگن کلۆپ و جیاوازی زمان بە پێکەنینەوە دەڵێت: کاتێک کلۆپ قسە دەکات هیچ شتێکى لێ تێناگەم.

دروست میدیا نرخی دراوەکان ‎نرخی دۆلار بەرامبەر دینار147,950‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار145,000=€100 ‎نرخی پاوەن بەرامبەر دی...
08/10/2022

دروست میدیا

نرخی دراوەکان
‎نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
147,950
‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار
145,000=€100
‎نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
165,000=£100
‎نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار
1000=193,000
‎نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار
1000=133,000
‎نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار
1000=137,000
‎نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=3,316,000
‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=98$
‎نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=113$
‎نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
1820=100$
‎نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار
1000=131,050$
‎نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار
1000=91$
‎نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار
1000=94$

دروست میدیا کەش و هەوا
08/10/2022

دروست میدیا

کەش و هەوا

دروست میدیابەیانیتان باش
08/10/2022

دروست میدیا

بەیانیتان باش

دروست میدیاملیاردێرێک بە هۆکارێکی “سەیر” ڕەتیدەکاتەوە خانەنشین ببێتمارک کوبان، ملیاردێری ئەمریکی دوای زیاتر لە 40 ساڵ لە...
07/10/2022

دروست میدیا
ملیاردێرێک بە هۆکارێکی “سەیر” ڕەتیدەکاتەوە خانەنشین ببێت
مارک کوبان، ملیاردێری ئەمریکی دوای زیاتر لە 40 ساڵ لە دانانی پلانی خانەنشینبوونی، تەمەنی گەیشتووەتە 64 ساڵ، بەڵام ئامادەنییە دەستبەرداری کارکردن ببێت و خۆی خانەنشین بکات.
مارک کوبان، کە خاوەنی چەند کۆپانیایەک و چەند جۆرێک وەبەرهێنانە لە چەندین بواری جیاوازدا، لە نوێترین چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، “کاتێک تەمەنم بووە 25 ساڵ، بوومە خاوەنی یەکەم کۆمپانیام، ئەو کات دەمویست دەوڵەمەند بم خەونی خانەنشین بوونم لەتەمەنی 35 ساڵی بەدیبهێنم، هەموو ئەمانەش پاڵیان پێوەنام بڕیاربدەم”.
وتیشی، “من کێبڕکێ دەکەم بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانم، ئەمەش وایلێکردم ڕێڕەوێکی پیشەیی سەرکەوتووانەم هەبێت”.
باسیلەوەشکرد، “لەساڵی 1990، دوای ئەوەی توانیم کۆمپانیای MicroSolutions بکڕمەوە، هەستم بەوەکرد دەتوانم بەردەوام بم لە کڕین و وەبەرهێنان هاوشێوەی وەرزش و بۆ ماوەی چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام بم لە بردنەوەکانم”.
لەئێستادا سامانەکەی کۆبان، 4.6 ملیار دۆلارە، ئەو دەڵێت، “ئێستا گەر پارەم لە وەبەرهێنانەکانم دەستبکەوێت، دیسانەوە وەبەرهێنانی پێدەکەمەوە”.

دروست میدیا دکتۆرە ددانیشم ئەشۆم ، کەچی هەر کلۆر ئەبێت هۆکار چیە ؟🔸ڕۆژانە چەندین کەس پرسیاری چۆنیەتی ڕاگرتنی تەندروستیی ...
07/10/2022

دروست میدیا

دکتۆرە ددانیشم ئەشۆم ، کەچی هەر کلۆر ئەبێت هۆکار چیە ؟
🔸ڕۆژانە چەندین کەس پرسیاری چۆنیەتی ڕاگرتنی تەندروستیی دەم و ددانیان ئەکەن ، یاخود ئەڵێن سەرەڕای شتنی ددانەکانمان هێشتاش ددانەکانمان کلۆرن و باش نین !!
🔷لێرەدا چەن خاڵێکی چۆنیەتی تەندروست ڕاگرتنی دەم و ددانمان باس ئەکەین :--
🔹خواردن ، یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی تێک چوون و خراپ بوونی ددانەکان جۆر و چۆنیەتی خواردنی ڕۆژانەیە، ئەو خۆراکانەی کە زۆرترین زیان بە ددانەکان ئەگەیەنن بریتین لە (ساردی و خواردنەوە گازیەکانی دیکە ، چپس بە هەموو جۆرەکانیەوە ، چای شیرین و شەکرە کڵۆ ، شیرینە دەستکردەکان بە زۆربەی جۆرەکانیەوە ، لێمۆ و خۆراکە زۆر ترشەکان ئەگەر بە خەستی بە ددانەکان بکەون ). ئەم خواردنانە زیانێکی زۆر بە پێکهاتەی ددانەکان ئەگەیەنن و ئەبنە هۆی تێکچونی ددانەکان.
🔹ددان_شتن ، ددان شتن سەرەکی ترین رێگەی تەندروست ڕاگرتنی ددانەکانمانە و پشت گوێ خستنی ئەبێتە هۆی تێکچوونی پێکهاتەی ددانەکان بە شێوەیەکی خێرا ، گرنگە ڕۆژانە دوو جار ددانەکانمان بشۆین بە فڵچەو هەویری ددان(معجون) ،دیارە پێویستە کە شێوازی ددان شتن و جۆری هەویرەکە(معجون) گونجاو بن.
🔹پەتی_ددان ، بەشێکی زۆری خواردن لە سەر ڕووی نێوانی ددانەکان ئەمێنێتەوە لە دوای ددان شتنیش ئەگەر پەتی ددان بەکار نەهێنین بۆ خاوێنکردنەوەی نێوانی ددانەکان ،بۆیە پێویستە لانی کەم ڕۆژانە یەک جار نێوانی ددانەکان پاک بکەینەوە بە بەکارهێنانی پەتی ددان.
🔹پشکنینی_دەم_و_ددان ، بۆ دیاری کردنی هەر کێشەو گرفتێک لە ددانەکان و دڵنیا بوونەوە لە نەبوونی هیچ نەخۆشیەک لە نێو دەم و پوکی ددان ، گرنگە ٦ مانگ جارێک سەردانی پزیشک بکرێت تاکو پشکنینی تەواوت بۆ ئەنجام بدات و ئاگادارت بکاتەوە لە هەر گرفتێک تاکو دوور بیت لە گرفتی دەم و ددان.
🔹چارەسەرکردنی_ددانەکان_و_پوک ، کاتێک کە پشکنین ئەنجام ئەدەیت پزیشک ئاگادارت ئەکاتەوە لە بوونی هەرگرفتێک, وە زۆر گرنگە ئەو ڕێنمایی و چارەسەرانەی کە پزیشک پێت ئەڵێت دوانەخرێت تاکو گرفتەکە قورستر نەبێت و بە کات و نرخێکی کەم و بە بێ ئازارێکی زۆر چارەسەر بکرێت

دروست سپۆرتئیدارەى مانچستەر یونایتد ڕەتیکردۆتەوە بە ئاسانی دەستبەرداری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ببێت.پێشیانوتووە لەگواستنەوەى ز...
07/10/2022

دروست سپۆرت

ئیدارەى مانچستەر یونایتد ڕەتیکردۆتەوە بە ئاسانی دەستبەرداری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ببێت.

پێشیانوتووە لەگواستنەوەى زستانەدا بۆت نییە بڕۆیت.

ئیدارەى مانچستەر بە ڕۆناڵدۆی وتووە وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەت کۆتایی دێت ئەوکات دەتوانیت بڕۆیت.

بەڵام ئەم وەرزە پێویستە پابەند بیت بە ڕێنماییەکانەوە.

ڕۆناڵدۆ دەیەوێت لە چامپیۆنزلیگدا یاریی بکات و نایەوێت چیتر لەسەر کورسی یەدەگی مانچستەر بێت.

دروست میدیالە قاوەخانەیەکدا لە چین قاوە و دەرمانی گیایی تێکەڵ دەکرێتقاوەخانەی "ژیما" لە بەیجینی پایتەختی چین ئەو قاوە و ...
07/10/2022

دروست میدیا
لە قاوەخانەیەکدا لە چین قاوە و دەرمانی گیایی تێکەڵ دەکرێت
قاوەخانەی "ژیما" لە بەیجینی پایتەختی چین ئەو قاوە و خواردنەوانە پێشکەشی هاوڵاتیان دەکات کە لەگەڵیاندا دەرمانی گیایی چینی تێکەڵ کراوە
سەرچاوە/ سی جی تی ئێن

دروست سپۆرتهەتا ئەم خولەکە, هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە ئیدارەى بەرشلۆنەوە بۆ مێسی نەڕۆیشتووە.ئەوەى باس دەکرێت تەنها پڕ...
07/10/2022

دروست سپۆرت

هەتا ئەم خولەکە, هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە ئیدارەى بەرشلۆنەوە بۆ مێسی نەڕۆیشتووە.

ئەوەى باس دەکرێت تەنها پڕوپاگەندەى ڕاگەیاندنەکانە.

بەڵام

مێسی دەزانێت کە پاریس دەیەوێت بیهێڵێتەوە, بەرشلۆنەش دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە.

بۆیە هیچ شتێک ناڵێت , بۆ ئەوەى نە بەرشلۆنە عاجز بێت نە پاریس.

بڕیاریداوە کۆتایی وەرز دواى مۆندیال بڕیار لەسەر داهاتووی بدات.

دروست میدیاکەش و هەوا
07/10/2022

دروست میدیا

کەش و هەوا

دروست میدیاداب و نەریتی بڕینەوەی پەنجە لە ئەندۆنیسیا،ئەم داب و نەریتە سەیرو سەمەرە ھۆزێ بە ناوی دان لە ئەندۆنیسیا پەیرەو...
06/10/2022

دروست میدیا
داب و نەریتی بڕینەوەی پەنجە لە ئەندۆنیسیا،
ئەم داب و نەریتە سەیرو سەمەرە ھۆزێ بە ناوی دان لە ئەندۆنیسیا پەیرەوی دەکەن، کاتێك ئافرەتانیان مولزەم دەکەن بە بڕینەوەی بەشێك لە پەنجەکانیان لە کاتی مردنی کەسێك لە تاکی خێزانەکەی.

Address

As Sulaymaniyah
46012

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Drust Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share