![هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە هاتنە سەر دەسەڵاتی ترەمپ چارەڕەشی بوو بۆ عێراق و ئێران و درێژە دەدات بە بڕینی دەستی ئێران لە ...](https://img5.medioq.com/179/851/609739241798519.jpg)
03/02/2025
هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە هاتنە سەر دەسەڵاتی ترەمپ چارەڕەشی بوو بۆ عێراق و ئێران و درێژە دەدات بە بڕینی دەستی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەند رۆژێک پێش ئێستا جۆی ویلسۆن کۆنگرێسمانی پارتی کۆماری رایگەیاند کە بانکی رافیدەین پارەی سپی کردووەتەوە بۆ ئێران و هەروەها گوتیشی دوای سوریا نۆرەی عێراقە.
ئەمڕۆش لە میدیا جیهانییەکان بڵاوکراوەتەوە کە زانیاری دراوەتە گەنجینەی ئەمریکا، کە کۆمپانیای سۆمۆ نەوتی ئێرانی بە ناوی نەوتی عیراق لە بازاڕەکانی جیهان فرۆشتووە و پارەکەشی بە کاش و بە دۆلار داوەتە ئێران.
گەنجینەی ئەمریکا سەرقاڵی لێکۆلینەوەی زیاترە لە بابەتەکە و هەندێ زانیاری راست و دروستی دەستکەوتووە دوای گەیشتنە ئەنجامیش، بە دڵنیاییەوە ترەمپ هەڵوێستی جدی دەبێت و هەڵوێستی جدی لای ترەمپ مانای وێران کردنی عێراقە ئیتر بە هێرش بێت یان بە سزادانی سۆمۆ، سزادانەکەی سۆمۆ لە هێرشەکە زیاتر زیان بە عێراق دەگەیەنێت و هەرە سەرەکیترین سەرچاوەی داهاتی عێراق لەناودەچێت، ئەمەش مانای نەمانی عێراقە، چونکە ئەو ولاتە جگە لە داهاتی نەوت هیچ شتێکی تری نییە و ئەوەی رایگرتووە و نەیهێشتووە لەناوبچێت ئەو داهاتەیە، لەگەڵ نەمانی ئەو داهاتە ئەویش نامێنێت.
ئەم کەیسەش دەچێتە سەر کەیسەکانی تری عێراق و بیانوویەکی گەورەیە بۆ سزایەکی قورس بۆ سەر عێراق.