Vadang Media

Vadang Media دەزگای میدیای ڤەدەنگ تاکە میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی یە. Vadang is the only media outlet close to Lahur Sheikh Jangi.

دەزگای میدیای ڤەدەنگ تاکە میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی یە.

01/01/2025

هاوپەیمانان سەدان بەربەستی کۆنکرێتییان رەوانەی کۆبانێ کرد بۆ دروستکردنی بەرپەست بۆ پاراستنی بنکەیەکی گەورەی هێزەکانی ئەمریکا لەوشارە ..

ئەمریكا وڵامی توركیای دایەوە ،  بەهیچ شێوەیەك رێگا بەتوركیا نادات لەرووباری فورات بپەڕێتەوەلەدوو رۆژی رابردوو گۆڕانێكی ن...
01/01/2025

ئەمریكا وڵامی توركیای دایەوە ، بەهیچ شێوەیەك رێگا بەتوركیا نادات لەرووباری فورات بپەڕێتەوە

لەدوو رۆژی رابردوو گۆڕانێكی نەوعی گەورە لەرۆژئاوای كوردستان بووە، كە ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایە ئەمریكا رێگانادات توركیا لەرووباری فورات بپەڕێتەوەو كۆبانیی داگیربكات.
یەكەمیان: خستنە خوارەوەی فرۆكەی بێفرۆكەوانی بەیرەقداری تورك بووە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات سەر پردی قەرەقۆزاق لەنزیك كۆبانیی، ئەم فرۆكەیە یەكێكە لەباشترین فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی سوپای تورك و مەترسی زۆر گەورەبووە بۆسەر رۆژئاوای كوردستان لەماوەی چەند ساڵی رابردوو.
دووەمیان: بۆیەكەمجارە ئەمریكا لەڕێگەی دەروازەی قائیم-ی عیراق بڕێكی ئێجگار زۆر هاوكاریی سەربازیی بەئاشكرا بگوێزێتەوە خاكی سوریا. لەكاتێكدا پێشتر هەر بەسێمالكادا دەیگەیاندە رۆژئاوا، ئەمەش ئاماژەیەك بووە بۆ توركیا كە چیتر پێویست بەو سنورە ناكات.
ئەوەی جێی سەرنجە لەم كاروانەدا ژمارەیەكی زۆر تانكی (برادلی) ئەمریكیی تێدابووە. نازانرێت ئەم تانكانە دەدرێت بەهێزەكانی قەسەد یاخود بۆ سەربازگەو بنكە سەربازییەكانی ئەمریكایە لەرۆژئاوای كوردستان، بەڵام ئاماژەیەكی دیكەی روونە كە ئەمریكا وڵامی هەڕەشەو فشارەكانی توركیا دەداتەوە!
تائێستا ئەمریكا تانكی برادلی داوەتە سعودیە، كوێت، عیراق، پۆڵەندا، رۆمانیا، هاوكات وەك هاوكاریی داویەتیە ئۆكرانیا.

• بەمزوانە ووردەكاریی قۆناغەكانی رزگاربوون و گۆڕانكارییەكانی رۆژئاوای كوردستان تا دەگاتە رووخانی رژێمی بەعس و ماجەرای نێوان ئێران توركیاو بەشداریی پارتی و یەكێتیی لەگفتوگۆی سیناریۆكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاودەكەمەوە، هاوكات ئەگەرو پێشهات و ئاستەنگەكانی بەردەم قەوارەی رۆژئاوای كوردستان.

سەرتیپ جەوهەر

ئەندام مەکتەب سیاسیەک هەفتەی ڕابردوو 280 ملیۆن دۆلاری لەبانکێکی ئیمارات داناوە.لاهور شێخ جەنگی
01/01/2025

ئەندام مەکتەب سیاسیەک هەفتەی ڕابردوو 280 ملیۆن دۆلاری لەبانکێکی ئیمارات داناوە.

لاهور شێخ جەنگی

ڕوسیا هەناردەکردنی غازی بۆ ئەوروپا ڕاگرتمیدیاکانی ئەوروپا بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی هەناردەکردنی غا...
01/01/2025

ڕوسیا هەناردەکردنی غازی بۆ ئەوروپا ڕاگرت

میدیاکانی ئەوروپا بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی هەناردەکردنی غازی لەڕوسیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا ڕاگرتوە.

ئەو بۆریەی هەناردەکردنی غازی لێڕاگیراوە بەنێو ئۆکرایندا دەڕوات،ئەمڕۆ کۆتایهات بەگرێبەستی نێوان ڕوسیاو ئۆکراین بۆ کرێیئەوبۆریە غازیە لەنێوان هەردوو وڵات دا،ڕوسیا تائێستا هیچ ئامادەکاریەکی بۆنوێکردنەوەی ئەوگرێبەستە ئەنجامنەداوە،بۆیە هەناردەکردنی غازی ڕوسیا لەڕێگەی بۆری ئۆکراینەوە ئەمڕۆ بەفەرمی وەستا.

لەکۆیە گەنجێک خۆی کوشـ.ـتدوای ئەوەی شەوی رابردوو ئاگاداری بڵاو کرایەوە ئەو گەنجە بەنیازە خۆی بکـ.وژێت، کەمێک پێش ئێستا ت...
01/01/2025

لەکۆیە گەنجێک خۆی کوشـ.ـت

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئاگاداری بڵاو کرایەوە ئەو گەنجە بەنیازە خۆی بکـ.وژێت، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئەم گەنجە بەناوی "مەستی نەجمەدین دانیشتوی کۆیەیە"، دوای نیوەڕۆی دوێنێ لەماڵ چۆتەدەرەوە نەگەڕاوەتەوە و نامەی بۆ ماڵەوە ناردوە و وتویەتی خۆم دەکـوژ.م و گەردەنم ئازاد بکەن.

گەنجانی سوریا بنکە ئەمریکییەکان لەنـ.ـاودەبەن و لەخاکی سوریا دەریاندەکەن.عەلی خامنەئیڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران
01/01/2025

گەنجانی سوریا بنکە ئەمریکییەکان لەنـ.ـاودەبەن و لەخاکی سوریا دەریاندەکەن.

عەلی خامنەئی
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران

لەسلێمانی دوو مناڵ سـ.ـوتانکاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/1/2025، لە گەڕەكی چوارچرای نوێ لە سلێمانی، ئاگر لە ما...
01/01/2025

لەسلێمانی دوو مناڵ سـ.ـوتان

کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/1/2025، لە گەڕەكی چوارچرای نوێ لە سلێمانی، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە کە سێ منداڵی تێدا بووە، بەو هۆیەوە دوو لە منداڵەکان گیانیان لەدەستدا کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵە، ئەوەی دیکەشیان سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی کراوە.
ئەو خێزانەی لەنێو ماڵەکەدا نیشتەجێن بە نەتەوە عەرەبن.

پێچەوانەی هەموو دنیا ،ساڵی ٢٠٢٤ بۆ خەڵکی کوردستان لەجێی ١٢ مانگ ١٠ مانگ بوو .٢٠٢٤ یەکێکی تر بوو لە ساڵە پڕ لە نەهامەتی و...
31/12/2024

پێچەوانەی هەموو دنیا ،ساڵی ٢٠٢٤ بۆ خەڵکی کوردستان لەجێی ١٢ مانگ ١٠ مانگ بوو .

٢٠٢٤ یەکێکی تر بوو لە ساڵە پڕ لە نەهامەتی و دەردەسەریەکان بۆ خەڵکی کوردستان .

٢٠٢٤ ساڵی بێباکی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بوو لە ئاست خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان .

31/12/2024

لاهور شێخ جەنگی ؛ روویان رەشبێت ئەوانەی دزی دەکەن لە میللەت .

31/12/2024

ئەمریکا هێزی زیاتر و چەکی قورسی لە تانک و زرێپۆشی رەوانەی کۆبانێ کرد

کەمێک پێش ئێستا هێزێکی زۆر بۆ دەرکردنی کوردەکان لەگەڕەکی نەورۆز لەشاری کەرکوک بڵاوەیپێکرا.
31/12/2024

کەمێک پێش ئێستا هێزێکی زۆر بۆ دەرکردنی کوردەکان لەگەڕەکی نەورۆز لەشاری کەرکوک بڵاوەیپێکرا.

نوری مالیكی- سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیە:- ئەوەی لە سوریا رویدا كتوپڕ نەبوو بەڵكو ...
31/12/2024

نوری مالیكی- سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیە:
- ئەوەی لە سوریا رویدا كتوپڕ نەبوو بەڵكو پێشینەی هەبوو .
- دۆزی فەلەستیتن لاوازدەبێت و دوای كەوتنی ئەسەد ئوردون هەڕەشەی دەكەوێتە سەر، توركیا هەژمونی فروانتر دەكات و رەشەبای هەڕەشە دەگاتە میسرو ئیمارات و سعودیە.
- یەكڕیزی نیشتمانی و هۆشمەندی هێزە سیاسەكانی، دەبێتە بەربەستێكی رێگر بۆ پارێزگاریكردن لە پرۆسەی سیاسی.
- ئەركی لێپرسینەوەو دادپەروەری ئەوەیە بەعسیەكان دزە نەكەنە ناو دامەزراوەكانی دەوڵەت و بەردەوامبێت لەكاركردن بەگوێرەی دەستورو سوننە ناكاتە ئامانج.
- داوای ئاشتەوایی لەهەموان دەكەم،وئێمەو رەوتی سەدر لەیەك قوتابخانەین و پێوێستە پێكەوە هەنگاو بەرەو پرۆسەی بونیادنانی دەوڵەت بنێین.
- بەشداری رەوتی سەدر پێویستە بۆ پرۆسەی سیاسی و هیچ هێلێكی سورمان نیە لە هاوپەیمانێتیكردن.
- هیچ هاوپەیمانێتیەك بوونی نیەو چوارچێوەی هامەهەنگیش تائێستا رێككەوتنی نەكردووە بۆ بەشداریكردن بە یەك لیست لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.
- لە هیچ لایەنێكی قوڵناكەین باس لە هەڵوەشاندنەوەی حە*شدی شەعبی بكات، بەتایبەت كە دامەزراوەیەكی فەرمییە پەیوەستە بە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و پێویست بە هیچ هەستیارییەك ناكات.
- پێویستە میكانێزمێك بدۆزرێتەوە بۆ رێكخستنی چەك و تەنها لەژێر دەستی ئیدارەی دەوڵەتدابێت.

لەو باوەڕەداین عەبدوڵا ئۆجـ.ـەلان لە ساڵی نوێدا ئازاد دەکرێت و کێشەی کورد چارەسەر دەکرێت.کۆما جڤـ.ــاکێن کوردستان
31/12/2024

لەو باوەڕەداین عەبدوڵا ئۆجـ.ـەلان لە ساڵی نوێدا ئازاد دەکرێت و کێشەی کورد چارەسەر دەکرێت.

کۆما جڤـ.ــاکێن کوردستان

یەكێك لە درەختە بە تەمەنەکان لە هەرێمی کوردستان بڕدرایەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی ...
31/12/2024

یەكێك لە درەختە بە تەمەنەکان لە هەرێمی کوردستان بڕدرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردەوە، لە سنووری شارەدێی بەرزنجە هاووڵاتییەك بە تۆمەتی بڕینی دارێکی تەمەن ٢٠٠ ساڵ دەستگیر کرا و بەپێی بەدواداچوونەکان ئەم درەختە لە ڕیزبەندی درەختە بە تەمەنەکان ئەژمار دەکرێت.

30/12/2024

هێزەکانی هەسـ.ـەدە چونەتە ناو شارۆچکەی ابو القەل و لە ئێستادا شـ.ـەڕو پێکدادان بەردەوامە

دوای سەری ساڵ، دەرگای زیندانی ئیمڕاڵی دەبێتە دەروازەی ئاشتەوایی.مەلا بەختیار - سیاسەتکاری کورد
30/12/2024

دوای سەری ساڵ، دەرگای زیندانی ئیمڕاڵی دەبێتە دەروازەی ئاشتەوایی.

مەلا بەختیار - سیاسەتکاری کورد

30/12/2024

ڤیدیۆی ئەو منداڵەی کەمێک پێش ئێستا بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن مام و ئامۆژنێکی لە کەرکوک گیانیلەدەستدا

کەشناسیى عێراق رایگەیاند؛ لە کۆتایى ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکى زۆر سارد روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانى گەرما بۆ ژێر سفرى سەد...
30/12/2024

کەشناسیى عێراق رایگەیاند؛ لە کۆتایى ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکى زۆر سارد روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانى گەرما بۆ ژێر سفرى سەدى دادەبەزن.

Address

Vadang Media
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Vadang Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Vadang Media:

Videos

Share