Doz - دۆز

Doz - دۆز پیشەیی و بێلایەنی
میدیایەکی سەنگین

DOZ MEDIA Agency A non-profit independent project, It works Courageously on national issues and Community issues, It is the window to convey the message of all the different layers of the nation, there is no red line on our side, but we must respect the high values of our society, Great Kurdistan is our highest value.

29/01/2025

عێراق دەبێتە خاڵێکی سەرەکی ئیدارەی تازەی ترامپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی ئێران لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

خودا لە سوڵتان مەحموود گەورەترە سوڵتان مەحمود لە هەیوانی بارەگای خۆی قەدەمی لێدەدا ، چاوی لە ژنی پیاوێکی دارتاش هەڵەنگوت...
29/01/2025

خودا لە سوڵتان مەحموود گەورەترە

سوڵتان مەحمود لە هەیوانی بارەگای خۆی قەدەمی لێدەدا ، چاوی لە ژنی پیاوێکی دارتاش هەڵەنگوت ، بە خەستی ئاشقی ئەو ژنە بوو و بە شەیدایی و پەرێشانی داوای چارەسەری لە وەزیرەکەی خۆیکرد! وەزیر زۆر زیرەك و دانا بوو پێیگوت: ئەگەر سوڵتان ئەو نهێنییە ئاشکرا بکات یاخود بییەوێ بە ئاشکرایی ئەو دار تاشە بکوژێ ، سەرەنجامی زۆر خراپ دەبێ!
باشتر وایە بەهانەی پێ بگرین و داوای یەك جەواڵ دەنکەجۆی لێبکەین لە دار بیانتاشێ لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا.

وەزیر چوو بۆ ماڵی دارتاش و فەرمانی سوڵتان مەحمودی پێڕاگەیاند و گوتی تا سبەینێ دەبێ یەك جەواڵی پڕ ، دەنکە جۆیان لەداری بتاشی و دەبێ سبەینێ لەگەڵ گزنگی تاوهەڵاتێ ئامادەی بکەی! دەنا لەسێدارەت دەدەین!.. دارتاشی داماو بێخەبەربوو لەو پیلانە و نەیدەزانی بۆچی سوڵتان بەهانەی پێدەگرێ؟!
خێزانێ دارتاشی ژنێکی زیرەك و وریا و داوێنپاك بوو ئیدی لە ئەسڵی مەسەلەکە حاڵی بوو و بە مێردەکەی گوت: ئەوە بۆ وا ڕووخاوی و ورەت بەرداوە؟! هیچ مەترسێ چونکە خودا لە سوڵتان مەحمود گەورەترە!

دارتاش شەو تا بەرە بەیان هەوڵی دەدا بەڵکو ئەوە خوایە بتوانێ هەندێك دەنکە جۆ بتاشێ!! بەڵام ئەوە کارێك نەبوو لەقەوامی ئەو داماوەدا بێت.
تا کاتێك تاو هەڵات ئەو بێچارەیە تەنیا مستێك جۆی لەداری تاشیبوو

ئەوان لەو قسانەدا بوون لەدەرکەی ماڵیان درا ، داتاش ڕەنگی پەڕی وەك جاوی سپی لێهات ، لەترسان ڕوح بە قەلبی قایل نەبوو! بە ژنەکەی گوت من ناوێرم ، تۆ بڕۆ وەڵامی ئەو مەئموورانە بدەوە! ژنە دەرکەی لێکردنەوە سەیریکرد ڕاست ئەوە پیاوی سوڵتانین ، گوتی زەحمەت نەبێ ئیشتان بەکێیە؟! گوتیان بانگی پیاوەکەت بکە با لەگەڵمان بێ سوڵتان مەحمود مردووە دەمانەوێ بێت و تابووتێکی بۆ دروستکا! ژنەکەی گەڕایەوە دیوی ژوورێ و بەڕووێکی گەشەوە گوتی پیاوەکە نەمگوت خوا لە سوڵتان مەحموودی گەورەترە!
ــــــــــ
*بەکورتی خودا یەکەو دەرگا هەزار
چیرۆک بۆ هەژارەکان ئازار کۆتایی پێناهێنێت بەڵام ئارامی بەمرۆڤ دەبەخشێت ، سەبارەت بەم چرکەیە کە نیگەران نەبێت ئیتر کەس نازانێت سبەینێ چی ڕودەدات

*مرۆڤ چۆن پلان و پیلانی هەیە بۆ بەرامبەرەکەی، (خودا) ، گەردوون ، هەرشتێک کە بروات پێیەتی (هێزێکی گەورەی گەردوونی بان میتافیزیکیش یاسا و پلانی خۆی هەیە

بە ئومێدەوە بژین دڵتەنگیەکانتان بەلاوە بنێنن بەئارامی بنوون ، من لەگەڵ خورافیات و خەفەکردنی ئاگرێک نیم کە لە دەروندا کڵپە دەدات ، بەڵام هەر بەڕاستی خودا لە گشت پیلان دانەر و سوڵتان مەحمود و گەورە و زاڵم و گشت دڵتەنگیەکان گەورەترە

خودا یەکەو دەرگا هەزار

* هێمن عبدولقادر

کورد کە بوون بە وەزیر كەس ناناسن  جەمیل محۆ، سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستانی لوبنان، بۆ بەشداری لە كۆنگرەی هەشتی پارتی...
28/01/2025

کورد کە بوون بە وەزیر كەس ناناسن

جەمیل محۆ، سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستانی لوبنان، بۆ بەشداری لە كۆنگرەی هەشتی پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو میوان بانگهێشت دەكرێت، كە بڕیار بووە لە سەرەتای مانگی ٦ی ساڵی ١٩٧٠ بكرێت..

جەمیل محۆ كه عێراق دوو هەفتە (ئیقامە)مۆڵەتی مانەوەی پێدەدات، لە لوبنانەوە دێتە كوردستان و دەچێتە حاجی ئۆمەران، وادەی كۆنگرەكەی پارتی بۆ رۆژی ١٤ی٦ی١٩٧٠ دوادەخرێت.. جەمیل محۆ بە مەلا مستەفای بارزانی دەڵێت: دەبێ بچمە بەغدا بۆ نوێكردنەوەی ئیقامەكەم، چونكە كۆنگرە كاتەكەی دواكەوتووەو منیش دوو هەفتە وادەی مانەوەم پێدراوەو دەبێ بچم نوێی بكەمەوە، مەلا مستەفا پێیدەڵێت: نامەیەكی خۆمت دەدەمێ، بیدە دەست وەزیری ئاوەدانكردنەوەی باكور (سامی عەبدولڕەحمان) كە لە سەر پشكی شۆڕش لەوێ دانراوە، بۆ ئەوەی هاوكاریت بكات و ئاسانكاریت بۆ بكات و كاری ئیقامەكەت بۆ جێ بەجێ بكات.

جەمیل محۆ دەڵێت: سوپاسم كردو وتم نامەوێ ئەزیەت بكشێت، چونكە خۆم دەیناسم و ئەویش باشم دەناسێت.. دەڵێ مەلا مستەفای بارزانی پێیوتم: ئاخر تۆ پێش ئەوەی ببێت بە وەزیر ناسیوتە، ئێستا وەزیرە كوردەكانمان كە بەو پلەیە گەیشتوون، لەوەتای بوون بە وەزیر كەس ناناسن..

جەمیل محۆ دەچێتە لای سامی عەبدولڕەحمان و بە حیسابی دۆستی قەدیم چاوەڕوانە هاوكاری بێت، بەڵام ئەو نەك هاوكاری ناكات، خۆی لێدەكات بە نەناس و لێی ناپرسێت و دواتریش لێی توڕە دەبێت..

تێبینی: ویستم بزانن ئەوكاتیش ئەوەی بووە بە وەزیر دواتر كەسی نەناسیوە، یانی مێژووەكە كۆنە

تێبینییەكی دیكەشم هەبوو، ئەم كتێبە وەخوێنن، پڕە لە چیرۆكی بەدبەختیی كورد بوون.

ئا ئەو جەمیلە داماوەی بۆ كوردایەتی لە لوبنانەوە دێتە كوردستان، لێرە پارتی چوار ساڵ لە زیندانی (ڕایەت)و (خەلان)
سجنی دەكات

* ئارام شوانی

28/01/2025

هەفتەی یەکەمی سەرۆکایەتی ترەمپ
👇👇👇👇

27/01/2025

ئیدارەی ترەمپ هەموو یارمەتیەکانی دەرەوەی راگرت بەوانەی USAID بۆ ماوەی ٣ مانگ.

27/01/2025

کەمکردنەوەی هاوکاری سەربازی

لە بودجەی ساڵی دارایی ٢٠٢٥دا، بڕیارە بودجەی ئەمریکا بۆ خزمەتگوزاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق لە ٢٢ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ٩.٣ ملیۆن دۆلار کەم ببێتەوە..

وەزیری نوێی بەرگری ئەمریکا داوای ‘دۆسیەی عێراق’ دەکات وەک یەکەم فایل لەسەر مێزەکەی.ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە وەزیری نوێی ب...
25/01/2025

وەزیری نوێی بەرگری ئەمریکا داوای ‘دۆسیەی عێراق’ دەکات وەک یەکەم فایل لەسەر مێزەکەی.

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە وەزیری نوێی بەرگری لە کارنامەی خۆیاندا پرسەکانی پەیوەست بە عێراقیان لە پێشینە داناوە.

ئەمانە کورد نین کە لە فەیسبوک بلاوکراوەتەوە بەڵکو ترەمپ لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونیدا لەگەڵ بارمتە ئازادکراوەکانی ئیسرائیل...
21/01/2025

ئەمانە کورد نین کە لە فەیسبوک بلاوکراوەتەوە بەڵکو ترەمپ لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونیدا لەگەڵ بارمتە ئازادکراوەکانی ئیسرائیل کۆبۆتەوە..

20/01/2025

سەرۆک و جێگری سەرۆکی نوێ سوێندی یاسایان خوارد…

👇👇👇👇

20/01/2025

هیچ سەرکردەێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کوردو عەرەبەوە لە لیستی ٦٠٠ کەسەکەی ناو گۆنگریسدا بونیان نیە کە ئامادەی سویندخواردنەکەی ترامپ بوون..

20/01/2025

٢٢ ئەندام کۆنگرێسمانی دیموکراتەکان بایکۆتی سوێندخواردنەکەی سەرۆک ترامپیان کردوە لە کاتێکدا نیوەی کورد دەڵیت بانگهێشت کراوین…

20/01/2025

گۆڕەپانی کاپیتاڵ یەک لە واشنتۆن دی سی توانای دانیشتنی نزیکەی ٢٠ هەزار کەسی هەیە بۆ بۆنە و ئاهەنگەکانی وەک کۆنسێرت یان یارییە وەرزشییەکان. زۆربەی میوانەکانی دەستبەکاربونی دۆناڵد ترامپ ئەوانەی بانگراون لەویوە لە ریگای شاشەوە سەیری دەستبەکاربونی ترامپ دەبن.👇

20/01/2025

بەشداری یەک کەس لە داڤۆس
62,000 هەزار بۆ 620,000 هەزار دۆلاردایە
👇👇👇

19/01/2025

جیاوازی نێوان (ئەدەب) و (بێ ئەدەبی)
👇👇👇👇

19/01/2025

هەر ئێستا تیک تۆک بە فەرمی لە سەرتاسەری ئەمریکا داخرا.

بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کوبونەوەمەزڵووم عەبدی، هەر ئەمشەو گەڕاوەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و دواتر بە تەلەفۆن ل...
16/01/2025

بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کوبونەوە

مەزڵووم عەبدی، هەر ئەمشەو گەڕاوەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و دواتر بە تەلەفۆن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە.
مەزڵووم عەبدی، بە هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی سەردانی هەولێری کردووە و بە هەمان هێلکۆپتەریش گەڕاوەتەوە

15/01/2025

بڕیارە ئەمشەو سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی بکات، سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.

عەسرەکەی رۆژی شەمه....کاتێک موحافزی حمس داوایی لێکردم،بۆ ئەوەی پێشڕەوی تەحریر شام راگرین، بەفڕۆکە پردی رستن بۆردوومان بک...
14/01/2025

عەسرەکەی رۆژی شەمه....
کاتێک موحافزی حمس داوایی لێکردم،
بۆ ئەوەی پێشڕەوی تەحریر شام راگرین، بەفڕۆکە پردی رستن بۆردوومان بکەین،
بەڵام من رازی نەبووم بە پێشنیارەکەی.

هەواڵم بۆ هات کە سووپا پردی رستنی بۆردوومان کردووە.

پاش سەعات دەی شەو...
دوای ئەوەی لەگەڵ ئەسەد قسەم کرد، دوو سێ جار تەلەفۆنم بۆ وەزیری دیفاع کرد،

جەڕەسی مۆبایلەکەی دەڕۆیی، بەڵام وەزیر وڵامی نەدەدامەوە.

پێش سەعات ۱۲ی شەو تەلەفۆنم بۆ وەزیری ناوخۆ کرد، لێم پرسی لەکوێی؟
گووتی، ئووستاز لەبینایی وەزارەتی ناوخۆم.

گووتم، چی نووێ هەیە؟
گووتی، تا دوا خولەک وەزارەت چۆڵ ناکەم.

لە ناوەڕاستی شەو...
وردە وردە وەزیرانی حکومەت تەلەفۆنیان بۆ دەکرم، دەیانگووت ماڵ و منداڵمان داوامان لێدەکەن دیمەشق بەجێ بێڵین، رای تۆ چیە؟

بەهەموو ئەو وەزیرانەم گووت،
کە تەلەفۆنیان بۆ کردم، تکایە لە دیمەشق دەرمەچن.

تا کار گەیشتە ئەوەی لەگەڵ هاوسەر و منداڵی بەشێک لە وەزیرەکانیش، ئەوانەی لەنزیکەوە ئاشنایمان هەیە، قسەم کرد وەدڵنیاییم پێدان.

بەڵام ترسەکە ئەوەندە گەورە بوو،
وەزیرانی تائیفەیی عەلەوی، لە دیمەشق هەڵاتن وە بەرگەی چارەنووسی نادیاریان نەگرت.

لە ژوورەکەم دوایی نیوەیی شەو....
پیاسەم دەکردوو، بەدەم جگەرە کێشانەوە تەماشایی کەناڵی عەرەبیەو حەدەسم دەکرد.

سەعات دووی نیووی شەو...
لە پەنجەرەی ژوورەکەمەوە تەماشایی بەردەرگایی ماڵەوەم کرد.

ئەو شەوە هەشت پاسەوان، ئێشکگری ماڵی منیان دەکرد،
وە مەفرەزەیەکی پۆلیسیش خاڵێکی چاودێری لەبەرامبەر ماڵەکەمان دانابوو.

شۆک بووم،
کاتێک پەردەی پەنجەرەم لادا، دەبینم یەک پاسەوان و پۆلیس نەماون، بێ ئەوەی پرس بکەن هەموو هەڵاتبوون.

منداڵەکان کە ئەوەیان بینی زۆر ترسیان،
تکا و ڕجایان کرد کە با ئێمەش هەڵبێین.

گووتم، بمرم بمکوژن لێرە ناجوڵێم، چونکە هەرگیز خۆم بە بەشێک لەو زووڵمەی دەسەڵاتی بەعس و ئەسەد نەزانیووە.

نەک غەدر، قسەیەکی ناشرینو نابەجێم بەکەس نەگووتوە تا چاوەڕێ بم، بێ تۆڵەم لێبکاتەوە.

تەلەفۆنم بۆ ئەو عەمیدەی موخابەڕات کرد، کەفەرماندەی پاسەوانەکانی من بوو،
پێم گووت کوا پاسەوانەکان؟

گووتی، ئووستاز هەموو شت کۆتایی هات، ئەوەی سەیارەی حکومی پێ بوو هەڵات، کەس لە دیمەشق نەما.

دە دەقەی نەبرد وەزیری ناوخۆ تەلەفۆنی کرد...

گووتی، دکتۆر هەموو شت کۆتایی هات، تکات لێدەکەم زوو خۆت و منداڵت دیمەشق بەجێ بێڵن.
گووتی. من ئێستا وەزارەتی ناوخۆم جێهێشت وا بەرەو ساحیل دەڕۆم.

سوپاسی پەرۆشی وەزیری ناوخۆم کرد.
تەلەفۆنەکەم داخست..

بەهەمان ئەو ژمارەی سەعات دەی شەو لەگەڵ ئەسەد قسەم کرد،
چەند جارێک پەیوەندیم بەکۆشکی کۆماری کرد،
جەڕەس دەڕۆیی...کەس نەبوو ووڵام بداتەوە...

زانیم هەموو شت کۆتایی هات...

پاش بیرکردنەوەیەکی قوڵ...
بەچاکم زانی کەدەبێ یەکێک لەو دەسەڵاتە، جورئەتی ئەوەی هەبێ بۆ گەلی سووریا قسەبکا.

بانگی کچەکەم کرد...
ئەو فۆتۆگرافەرە، پێم گووت خۆم دەگۆڕم. ووتارێک بۆ گەلی سووریا دەدەم، وێنەم بگرە.

بەخێرایی خۆم گۆڕی..
لەسەر مێزێک بە قەڵەم و کاغەزێک چەند سەردێڕێکم نووسی.

چوومە بەردەمی کامێرایی کچەکەم، دەستم بە ووتاردان کرد.
داوام لەگەلی سووریا کرد، موڵک و ماڵی دەوڵەت بپارێزن، من دیمەشق جێ نایڵم لێرەم.

دەست بەجێ کچەکەم لە پەیجی خۆم بڵاوی کردەوە.

پێنج خوولەکی نەبرد..
ووتارەکەم ووەک بۆمب لە ئیعلامی هەموو دوونیا تەقیەوە...

بەگوێ لێ بوون لەووتارەکەم، خەڵکی دیمەشق بێ ترس رژانە سەرشەڤامەکان..........................................

دکتۆر...موحەمەد غازی جەلالی
دوا سەرۆک وەزیری ماوەی حوکمڕانی ئەسەدی بچووک..
وەرگێران: ڕەمزی سەید کەریم

بەشی ۳
کۆتایی

Address

575 12th Road South
As Sulaymaniyah
22202

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Doz - دۆز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share