20/01/2023
تەفسیری پەروەردەیی ١
سورەتی فاتیحە
تێبینی:
لە دوایی دابڕانێکی کاتی لە پڕۆژەی تەفسیری پەروەردەیی کە چوار جوزئی کۆتایی قورئان تەفسیر کرا بە ڕێنماییە پەروەردەییەکانەوە، بە هۆی بوونی کێشە لە ئەکاونتی پێشوودا، لەم پەیج و ئەکاونتەوە تەفسیرەکە بەردەوامی ئەبێت، و لە سەرەتای قورئانەوە دەست پێئەکەین................................
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
سوپاس و ستایش ههر شایستهی خوایه و بۆ خوایه، که خاوهن و پهروهردگاری ههموو جیهانیان و ههموو بوونهوهره. ئەو خوایەی زۆر بە ڕەحم و میهرەبانە. خاوەنی ڕۆژی سزاو لێپرسینەوەی قیامەتە. ئەی پەروەردگار، هەر تۆ تایبەت ئەکەین بە پەرستن و تەنها داوای یارمەتی لە تۆ ئەکەین. ڕێنموونیمان بۆ ڕێی ڕاست بکەو بەردەوامیشمان پێ ببەخشە. ڕێگەی ئەو کەسانەی نیعمەتی خۆتت بەسەر ڕژاندوون، نەک ئەوانەی غەزەبت لێ گرتوون، یا گومڕابوون.
وانه پەروەردەییەکان
1. ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾..هەر کارێکت کرد، بە ناوی خوداوە دەست پێبکە
2. ﴿الحمد لله﴾.. خوای گەورە پێی خۆشە سوپاس بکرێت. سوپاس و ستایشی بکە. فێربە کەسێک چاکەی لە گەڵ کردیت، سوپاسی بکە.
3. هە ر کاتێک: ﴿الرحمن الرحيم﴾ ت خوێند، لە گەڵ بەرامبەرەکەت بە بەزەیی بە، تا بەزەیی خودات دەستکەوێت.
4. ﴿مالك يوم الدين﴾ پاشا و دەسەڵاتدار، وڵاتەکەی بێ یاسا ناچێت بە ڕێوە، کەواتە:
خاوەن و پاشای ڕۆژی دوایی ئەبێت شەریعەت و یاسایەکی ناردبێت تا مرۆڤەکان لە ژێر سایەیدا هەست بە ئارامی بکەن.
5. ﴿إياك نعبد وإياك نستعين﴾.. تەنها خوابپەرستە، کەسی تر نا، تەنها ئەو. لەو حاڵەتانەی کە لە سەروو توانای مرۆڤەکانە، تەنها داوای یارمەتی لە خودا بکە. تا سەرشۆڕ نەبیت.
ئەگەر پێویستییەکەت لە توانای مرۆڤدا بوو، ئەتوانیت داوای یارمەتییان لێ بکەیت.
6. ﴿اهدنا الصراط المستقيم﴾.. بگەیتە هەر پلەیەکی زانستی، بە دڵنیاییەوە پێویستت بە هیدایەتی خودا ئەبێت، بێ ئەوە سەرگەردانیت. پێش ئەوەی داوا لە خودا بکەیت، ستایشی بکە بەو شێوەی کە شایانییەتی.
7. ﴿صراط الذين أنعمت عليهم غير المغضوب عليهم ولا الضالين﴾. ئەگەر بتەوێت لە سەر ڕێگای ڕاست بەردەوام بیت، ئەبێت هاوڕێی کەسە چاکەکان بیت.
8. ﴿غير المغضوب عليهم﴾. هەر کاتێک ڕاستییت بۆ دەرکەوت، دوای بکەوە و پشتی تێ مەکە.
9. ﴿ولا الضالين﴾.. بەردەوام بە دوای ڕاستیدا بگەڕێ، ئەوەش ئەرکی عەقڵە کە ڕێنیشاندەرت بێت.
10. سورەتی فاتیحە لە هەموو ڕکاتێکی نوێژەکاندا ئەخوێنرێت، با خۆت یەکەم کەس بیت کە فێری منداڵەکانتی ئەکەیت.