X_news

X_news بۆ ڕاستی هەواڵەکان، هەمیشە بۆ ئێمە بگەڕێرەوە...

بەپەلە ئاربیجییەک نرا بە ماڵی بەرپرسێکی یەکێتیەوە لە سەیدسادق
13/12/2020

بەپەلە
ئاربیجییەک نرا بە ماڵی بەرپرسێکی یەکێتیەوە لە سەیدسادق

13/12/2020

دوواجار ڕێککەوتن
كەناڵی حەدەس: سبەینێ رێككەوتننامەی نێوان هەرێم و بەغدا ئیمزا دەكرێت
پەیامی تۆ وەک هاوڵاتی چییە؟

11/12/2020

بەپەلە
بەغداد ڕۆژی یەك شەمە 320ملیار دینار ڕەوانەی کوردستان دەکات

بایدن بوە ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکا
07/11/2020

بایدن بوە ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکا

07/11/2020
13/10/2020

تەماتەی قاچاغ

03/10/2020

سەرۆک کازمی

بەپەلەموچەدێت
02/10/2020

بەپەلە

موچەدێت

ماکوان کەریم: خواتان لەگەڵ من چوم بۆ ئیتالیاپاش دەستگیرکردنی، وڵاتی نەرویج، " ماکوان کەریم"ی ڕادەستی وڵاتی ئیتالیا کرد.م...
02/10/2020

ماکوان کەریم: خواتان لەگەڵ من چوم بۆ ئیتالیا

پاش دەستگیرکردنی، وڵاتی نەرویج، " ماکوان کەریم"ی ڕادەستی وڵاتی ئیتالیا کرد.

ماکوان کەریم وتارێکی دوورو درێژی نووسیوە ڕەخنە لەو ئازادییە دەگرێت کە لە ئەوروپاو ڕۆژئاوا هەیەو دەڵێت:" بەداخەوە لەسەر ئازادی خۆم و چاونەترسیم درام بە وڵاتی ئیتاڵیا، لەڕاستیدا نازانم چارەنوسی ژیان و قەدەرم ڕوو لەکوێیە، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە من هەر ماکوانم و سەرم بە ئیسلام و بە قورئان بەرزە، تا مردن یەکتا پەرستم و بانگەوازی بۆ دەکەم".



دەقی وتارەکەی ماکوان کەریم:

کوا ئازادی؟!

دوای ئەو خەونە ناسکە عەیارە کەوتبووین کە دەیانووت ئازادی لە ڕۆژئاوادا بێ وێنەیە، ئەو وڵاتانەی عەلمانین ئازادی لە وڵاتەکەیاندا بەرجەستەیە!
بەڵێ ڕاستە ئەو ئازادیەمان بینی لە باڕ و دیسکۆ و خواردنەوەی مەی ئازادی زۆرە.
قسە ووتن بە ئیسلام و دڕاندنی قورئان و قسەی ناشرین وتن بە خوا و پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) زۆرە و ئازادییە.
ئازادیم بەچاوی خۆم بینی لە کاتێکدا پیاو لە پیاو وە ژن لە ژن مارە دەکرێت، بینیم کە باسی ئەوە بکرێت پەردەی کچێنی لەبەرچاو نەگیرێت و پێویستە لە تەمەنی ١٤ ساڵیەوە دایك و باوکان خۆیان هەڵسن بە نەشتەرگەری و لابردنی.
ئازادییە، داوای مافی خۆیان دەکەن!
هەموو کەس ئازادە لە ڕێکخراوێك یاخود حیزبێك بێت، مافی ئەوەی هەیە کە ڕاوبۆچونی خۆی بڵێت.
ئازادە چونکە سەرەتایی ترین مافەکانی مرۆڤە.
ئازادیم بینی لەبەرچاوم خەجاڵەتی ئەکێشا، پرسیم برالە بۆ وا دۆش داماوی بەسەرشۆڕی ئەتبینم؟
لە وەڵامدا وتی:
ئەو کەسانەی خاوەن بیر و هزرن و کاریگەرییان هەیە لەناو کۆمەڵگەی خۆیان دا باس لە پاکی، وەفا، پیاوەتی ، شەرەفمەندێتی و سەربەرزی و ڕەوشت و ئاکاری جوان دەکەن لەگەڵ من لەلایەن شەیتانەکانەوە دیل کراون.
بەناوی منەوە وەکو گۆشتی خێر دابەش دەکرێن بەسەر ماڵان دا.
ئەزانی بۆچی خەجاڵەتی دەکێشم، چەندین دز و جەردە و پیاو کوژ بەناوی ئازادیەکەی منەوە بونەتە پیاوچاك و تۆمەتی موعەلەب بۆ باشەکان دروست دەکەن.
ئەزانی بۆچی سەرشۆڕم؟
داوێن پیس بەناوی ئازادیەوە چەندین داوێنیان بەزاندووە، ئەوەی داوێن پاك و دەست پاك بێت نامۆیە و تیرۆریستە.
ئەوانەی کە باس لە عیشق خۆشەویستی و سەفاو پاکێتی دەکەن بونەتە دێوە زمە لەناو کۆمەڵگەدا.
ئیمامی شافیعی دەفەرموێت: ئەگەر پیاو چاک ببینیت و بتەوێت بیناسیت، ئەوا ئەو کەسانەن کە خاوەن دەسەڵاتەکان تیریان تێدەگرن.
لەوەڵامی ئازادی کڵۆڵ دا پێم ووت:
خوای گەورە فەرمانمان پێ دەکات کە دادپەروەر و چاکە کاربین، بەخشندە بین و هاوکاری خەڵکی بکەین، هەروەك چۆن دەفەرموێت:
إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَيَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ ۚ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ(٩٠) النحل
به‌ڕاستی خوا فه‌رمان ده‌دات به‌ دادپه‌روه‌ری و چاکه‌کاری و یارمه‌تیدان و به‌خشنده‌یی به‌ خزمان، وه‌ قه‌ده‌غه‌ له‌ گوناهو تاوان و ده‌ستدرێژی ده‌کات (بۆ سه‌ر ماڵ و نه‌فس و نامووس) وه‌ ئامۆژگاریتان ده‌کات به‌ڵكو یاداوه‌ری وه‌رگرن و تێفکرن و (هه‌ر چاکه‌ بکه‌ن).

من ناتوانم ڕاستگۆ نەبم، ناتوانم هاوکاری هەژار و بێدەرەتانان نەکەم، ناتوانم دوور نەبم لە درۆ و خراپەکاری، ببینە بۆ من ئاساییە ئەو بارو گوزەرانەی کە تێیدا دەژیم، چونکە پێغەمبەرەکەم (صلی اللە علیە وسلم) فەرمانی پێکردووم کە حەق بڵێم ئەگەر لە گەردنیشم بەن.
ئازادی هاوڕێم هەرچۆن بێت من و تۆ هەر هاوڕێین، هۆکاری هاوڕێیەتیشمان لە تۆوە نیە بەڵکو لە ئازایەتی منە کە ئیسلام فێری کردووم، بۆیە تۆ ناتوانیت بۆ ساتێکیش لە من جیا ببیتەوە.
کەواتە سەرت بەرز بکەرەوە تۆ بە منەوە سەربەرزیت، منیش بە ئیسلامەکەم. بۆ ئەوەی دڵت لە خۆت دانەمێنێت چەند نمونەیەکی مێژووت ۆ باس دەکەم کە تۆیان کامڵ کرد و ناوی تۆیان بەرز کردەوە.
تەماشای خێزانی عمران بکە
کە دەڵێت خوایە ئەو منداڵەی سکم نەزر کردووە تا بۆ ئازادی لەدایك ببێت.
خوای پەروەردگار دەفەرموێت:
إِذْ قَالَتِ امْرَأَةُ عِمْرَانَ رَبِّ إِنِّي نَذَرْتُ لَكَ مَا فِي بَطْنِي مُحَرَّرًا فَتَقَبَّلْ مِنِّي إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿٣٥﴾ آل عمران

(به‌ یاد بێنه‌) کاتێ که‌ هاوسه‌ری عیمران وتی: په‌روه‌ردگارا: به‌ڕاستی من بڕیارم داوه‌ ئه‌و منداڵه‌ی له‌ سکمدایه‌ ئازادی بکه‌م له‌ هه‌موو ئه‌رك و ئیش و کارێك (تا هه‌ر له‌ خزمه‌تی بیت المقدس دا بێت) ده‌ تۆش لێم وه‌رگره‌، چونکه‌ به‌ڕاستی تۆ خوایه‌کی بیسه‌رو زانایت.

وورد بەرەوە لە ژیانی پێغەمبەری ئازیز (صلی اللە علیە وسلم) چۆن دەربەدەر کرا و بۆ ئازادی و مەئوا گەڕان و حەبەشە و مەدینەی کردە مەئوا، داوای دەکرد خەڵکی لە خورافیات و شیرك دوور بکەونەوە و نەجاتیان بێت لە جەهل و نەزانی.
یاخود پەیامبەر یوسف (علیە السلام) چۆن مافەکانی پێشێک کرا و خزاندیانە زیندان.
یاخود موسا (علیە والسلام) بۆ ئازادی گەلەکەی چۆن بووە قەڵغان و پەرژین بۆ هەژار و بێدەرەتانەکان.
خێزانی عمران ئازادیەکەی بەهەدەر نەچوو، عیسا (علیە السلام) لەدایك بوو، پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بۆ ئازادی ئومەتێکی دروست کرد بەتەنها.
یوسف (علیە السلام) بە وەزیری لە زیندان هاتە دەرەوە.
موسا (علیە السلام) لەو سەردەمەدا گەلەکەی کردە باشترین و دەریا بۆی بوو بە پرد.
ئەوەی بە ڕاستگۆیی و دادپەروەری و چاکەکاری کارەکانی بکات وە خاوەن دڵێکی پاك بێت لەگەڵ ئازادی، ئازادی شۆڕشی بۆ دروست دەکات. دڵنیام هاوڕێیەتی ئازادی مەینەتی و ناڕەحەتی دروست دەکات، چونکە مرۆڤ لە کۆیلایەتی بەرەو یەکتاپەرستی دەبات، ئەوە ئازادی ڕاستەقینەیە.
تەماشا بکە
نورسی بوو بە پەیامی نور
ماندێلا بوو بە پەیامی ئاشتی
ئیبن تەییمیە بووە شێخ و ئیسلام
ڤۆڵتێر بووە باوکی شۆڕشی فەڕەنسا
امامی احمد بووە شکێنەری بتی موعتەزیلە
سوقراط بووە باوکی فەلسەفە
هەموو ئەمانە بۆ ئازادی مرۆڤەکان کاریان کرد و ڕاستگۆ بوون لەگەڵ پەیامەکەیاندا.
ئەوە گرنگ نیە چۆن دەژیت و لەکوێ دەژیت، بەڵکو ئەوە گرنگە پەیامەکەت چییە.
شۆڕش بکەین بۆ ئازادی ڕاستەقینە بەو مەرجەی ڕاستگۆ بین، دڵنیابە شۆڕشی ئازادی لەدایك بوو زۆر بەئاسانی خەڵك شۆڕشەکە لەباوەش دەگرێت، هەڵگری ئازادی تەنها گەیاندنی پەیامەکەی لەسەرە.
بۆیە من دڵخۆشم بە شۆڕشی ئازادی ئیسلامیەکان، چونکە تەنها داواکاری نەبوو بۆ ڕێکخستنێك یاخود گروپێك.
بەڵکو هەموو چین و توێژ و لایەنێكی لەخۆدەگرت و دوور بوو لە کاری ڕێکخراوەیی و بڕوامان بەکاری گروپ و گروپکاری نەبوو، بەڵکو بەیەك چاو تەماشای هەموو موسوڵمانەکانمان دەکرد ئەگەرچی لە حیزبە عەلمانیەکانیش بێت.
کەسمان تەکفیر نەکرد بەڵکو خەڵکی وڵاتی خۆمانمان بە ئەهلی ئیسلام و ئیماندار زانی، بە پێشمەرگە و ئاسایش و یەکێتی و پارتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو...هتد.
هەر ئەوەش بوو وای کرد کە ئەو خەڵکە بەڕێزە هاوسۆز و هاوخەممان بوون، منیش سوپاسی وەفاو پیاوەتی و نەجابەتی خوشك و برایانم دەکەم و لەخوای پەروەردگار دەپاڕێمەوە هەموومان کۆبکاتەوە لە بەهەشت وە بەدەستی پێغەمبەر محمد (صلی اللە علیە وسلم) تێر ئاو بخۆینەوە.
بەڵێ بەداخەوە لەسەر ئازادی خۆم و چاونەترسیم درام بە وڵاتی ئیتاڵیا، لەڕاستیدا نازانم چارەنوسی ژیان و قەدەرم ڕوو لەکوێیە، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە من هەر ماکوانم و سەرم بە ئیسلام و بە قورئان بەرزە، تا مردن یەکتا پەرستم و بانگەوازی بۆ دەکەم.
پێغەمبەری ئازیز (صلی اللە علیە وسلم) ڕابەر و پێشەوامە، پاشان نیشتمانم کوردستانە و لە هەوڵی مافی میللەتەکەی خۆمدام لەهەر جێگاو شوێنێکدا بم، چونکە دایکم فێری کردووم هەرکەس پشت بکاتە میللەتی خۆی کە مەزڵوم بوو خوای گەورە ڕووی لێوەردەگێڕێت.
کەواتە ئەوانەی کە برایەتی منیان قبوڵە لە هەوڵی خزمەتی ئایین و پاشان نیشتیمانەکەتان بن، هەرگیز پشت نەکەنە وڵات و نیشتیمانتان، چونکە دینەکەشتان ئەدۆڕێنن.
کۆتا پەیام
ژیان بۆ من دایکم و دوکچەکەمن، هاوسەرە خۆشەویستەکەم کە بۆ ساتێکیش لەرزۆك نەبووە بەڵکو وەکو شێرە ژنێك دڵ خۆشی منی ئەدایەوە و هەوڵی بۆ ئەیام، جێگای خۆیەتی لەکۆتایی سەفەرەکەم دا لە زیندانی نەرویجی دیموکراسی بۆ وڵاتی ئیتالیای مافی مرۆڤی ساختەو وڵاتی مافیاکان زۆر سوپاسی هاوسەرە خۆشەویستەکەم بکەم، بە ئاشکرا لەبەرچاوی هەمووان بڵێم خۆشم ئەوێیت و سەربەرزم پێت.
لەبیرتان نەچێت و دڵنیاتان دەکەمەوە ماکوان پڕ پڕە لە ژیان هەرگیز لە مردن ناترسێت.
بەڵام ئەگەر مرۆڤ سوپاسی نزیکەکانی خۆی نەکات وەفای خێزانەکەی خۆی لەبەرچاو نەبێت ناتوانێت خزمەت بە خەڵکی بکات و وەفایی هەبێت بۆیان، چونکە کەسێك وەفای بۆ هاوسەری نەبێت وەفای بۆ خەڵکیش نابێت.
هەرچەند جارێك پێم خۆش نیە بنوسم لە کۆتاییدا، بەڵکو دەڵێم لەسەرەتای ئەم ناڕەحەتیەدا بەخواتان دەسپێرم، نازانم و چۆن قەدەرم بە خزمەتی دۆستان و ئازیزانم شاد دەکاتەوە، یاخود لە قیامەت یەك دەبینینەوە.
داوای دوعای خێرتان لێدەکەم
لای من شەوە، شەوتان شاد و خواتان لەگەڵ من چوم بۆ ئیتالیا

٢/١٠/٢٠٢٠
ماکوان کەریم

برازاکانم کاک بافل و کاک قوباد لە یادی تێپەربوونی ٣ سال بە سەر کۆچی دوایی برای بەڕێزم مام جەلال لە گەل پێشکەشکردنی ڕێز و...
02/10/2020

برازاکانم کاک بافل و کاک قوباد

لە یادی تێپەربوونی ٣ سال بە سەر کۆچی دوایی برای بەڕێزم مام جەلال لە گەل پێشکەشکردنی ڕێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەری بەڕێزیان لە کاتی خەباتی شۆڕشگێڕانە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا و لە کاتی سەرۆکایەتی عێراق دا وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد ئێستا زیاتر لە هەمو کات هەست بە خەسارەتی لە دەست دانی دەکەم.

هیوادارم ئێوەش بەردەوام بن لە وەی درێژە بە ڕێگای باوکتان بدەن بۆ بە دیهێنانی خەونی گەلەکەمان و درێغی نەکەن لە پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتیمانی.

مامتان مسعود بارزانی

06/09/2020

بەڕەسمی پڕۆژەی بە هەرێم کردنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندرا..!

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لە ئارام قادر، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی دەکات.وێنە: نووسینگەی سەرۆککۆماری عێر...
29/07/2020

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لە ئارام قادر، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی دەکات.

وێنە: نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق

جێبەجێکردن و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان لەناو حەرەمی مەککەی پیرۆز لە مەراسیمی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.
29/07/2020

جێبەجێکردن و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان لەناو حەرەمی مەککەی پیرۆز لە مەراسیمی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.

یەکێتی ئەوروپابۆ بەدەستھێنانی دەرمانی Remdesivir کە چارەسەرێکە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا سوودی لێوەردەگیرێت، ڕێککەوتننامەی لەگەڵ...
29/07/2020

یەکێتی ئەوروپا

بۆ بەدەستھێنانی دەرمانی Remdesivir کە چارەسەرێکە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا سوودی لێوەردەگیرێت، ڕێککەوتننامەی لەگەڵ کۆمپانیایGilead واژۆکرد.

Address

As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when X_news posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share