Pishti-News

Pishti-News We had an idea to create a News website to write about the truth for Kurdistan Region and Midlle East.
(1)

We created our official website : www.pishti-news.com and we publish news about Kurdistan Region and Middle East and we write exactly the News as it is. There are a lots of News websites in Kurdistan Region, but they are manipulated by the political Parties. We decided to Create an independent News Website, to tell the truth as it is.

دوای کوشتنی سەلوان مۆمیکا لە وڵاتی سوید، ئەمڕۆ هاوڵاتیەکی بەریتانی تەمەن 47 ساڵ لە ناو سەنتەری شاری مانچەستەر لە ڕاستەوخ...
01/02/2025

دوای کوشتنی سەلوان مۆمیکا لە وڵاتی سوید، ئەمڕۆ هاوڵاتیەکی بەریتانی تەمەن 47 ساڵ لە ناو سەنتەری شاری مانچەستەر لە ڕاستەوخۆدا لە سۆشیال میدیا، قورئانی پیرۆزی سوتاندن و پۆلیسی ئەو شارە بەپەلە دەستگیریان کرد.

وتەبێژی پۆلیسی شاری مانچەستەر ڕایگەیاند، لە بەریتانیا ئازادی ڕادەربڕین هەیە بەڵام کاتێک بابەتەک دەگوازرێتەوە بۆ ترساندن و تووڕەبوونی کۆمەڵگایەک یاخود بۆ ئەوەی زیان و ناڕەحەتی لێبکەوێتەوە، هەمیشە ڕێوشوێن دەگرینەبەر و تۆمەتبار دەستگیر دەکەین...

کۆمێنتی تۆ چیە؟

دوای کوشتنی سەلوان مۆمیکا، ئەو پەنابەر عێراقیەی کە چەندین جار لە وڵاتی سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند و سوکایەتی پێ دەکرد، س...
01/02/2025

دوای کوشتنی سەلوان مۆمیکا، ئەو پەنابەر عێراقیەی کە چەندین جار لە وڵاتی سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند و سوکایەتی پێ دەکرد، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، خێرت ڤیلدەرس، لە تویتەردا پۆستێکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا دەڵێت، پێمان خۆش بێت یان نا، دەبێت ڕەگە بدرێت بە مرۆڤ، قورئان بسوتێنێت و نابێت بەو هۆیەوە بکوژرێت...

دیارە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا نەخۆشی لە گەڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هەیە و شارەزایی نیە لەوەی کە ئازادی ڕادەربڕین نیە یەکێک سوکایەتی بە هەر ئاینێک بکات. نەک ئیسلام بگرە ئاینی مەسیح بێت یاخود هەر ئاینێک بێت. کەس مافی ئەوەی نیە، سوکایەتی بە ئاینێک بکات کە ملیۆنان مسوڵمان باوەڕیان پێیەتی. دیارە هێشتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا نازانێت، کە ڕێز گرتن لە بەرامبەر، باوەڕی بە هەر ئاینێک هەبێت، هەر ڕەنگێک بێت، هەر نەتەوەیەک بێت، یەکێکە
لە پرانسیپەکانی دیمۆکراسی.

وەک مسوڵمانێک قسەت چیە بۆ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا؟



#

گەنجێکی کورد کە چەند ساڵێکە لە بەریتانیا دەژیت، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت، دەیان و سەدان گەنجی کورد هەن کە تووشی ماددەی ه...
31/01/2025

گەنجێکی کورد کە چەند ساڵێکە لە بەریتانیا دەژیت، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت، دەیان و سەدان گەنجی کورد هەن کە تووشی ماددەی هۆشبەر بوون، گەنجی کوردمان هەیە کە لە سەر جادە کەوتوون و قنە جگەرە کۆ دەکەنەوە و یەک پاوەند و دوو پاوەند لەم و ئەو داوا دەکەن...
دەشڵێت کە دەیان گەنجی دیکەش هەن کە شیرازەی نێو ماڵیان تێک چووە کە ماڵ و منداڵیان لە دەستداوە بەهۆی قومارەوە...

پرسیارەکە ئەوەیە، ئایە دۆخی ژیانی گەنجانی کوردان لە بەریتانیا وایە؟ ئەگەر وایە، بۆچی ئەو هەموو گەنجە کوردە ڕوو لە بەریتانیا دەکەن؟ قسەی تۆ چیە؟


بە پێی میایداکانی وڵاتی سوید، سەلوان مۆمیکا، ئەو پەنابەرە عێراقیەی کە چەندین جار لە سوید قورئانی پیرۆزی سووتاند و سوکایە...
30/01/2025

بە پێی میایداکانی وڵاتی سوید، سەلوان مۆمیکا، ئەو پەنابەرە عێراقیەی کە چەندین جار لە سوید قورئانی پیرۆزی سووتاند و سوکایەتی بە ئاینی ئیسلام دەکرد، لە ناو ماڵەکەی خۆیدا، درەنگانی شەوی چوارشەممە بە فیشەک کوژرا.

پۆلیسی سوید ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە سەلوان مۆمیکا کوژراوە و پۆلیس چەند کەسێکی گومان لێکراو دەستگیر کردووە بەڵام هێشتا ڕوون نیە ئایە بکووژەکە دەستگیر کراوە.
باس لەوە دەکرێت، بەهۆی ئەوەی سەلوان مۆمیکا، لە ڕابردوودا قورئانی پیرۆزی سووتاندووە و سوکایەتی بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام کردووە، ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە هەزاران مسوڵمان توڕە بکات و ئیدی وەک تۆڵەسەندنەوە مسوڵمانێک ئەم کارەی کردبێت.
تا ئێستا پۆلیسی وڵاتی سوید لێکۆلینەوە لە سەر ڕووداوەکە دەکات ....

وەک مسوڵمانێک پێت خۆشە کە سەلوان مۆمیکا کوژرا؟


وەزیری پەنابەرانی یۆنان ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی حکومی یۆنانی ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمانی یەک...
28/01/2025

وەزیری پەنابەرانی یۆنان ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی حکومی یۆنانی ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بە ئامادەبوونی هەموو وەزیرانی پەنابەرانی وڵاتانی ئەندام کۆ دەبنەوە و باس لە چەند بڕیارێکی تووند دەکەن، وە پێدانی مافی پەنابەری قورستر دەکەن، وە بڕیاریش دەدەن، ئەو پەنابەرانەی کە مافی پەنابەریان ڕەت کراوەتەوە کە مافی مانەوەیان نیە لە ئەوروپا دیپۆرت بکرێنەوە.

وەزیری پەنابەرانی یۆنان، ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئێستادا ئەوروپا لەوە تێگەیشتووە کە دەبێت پەنابەران دیپۆرتی وڵاتەکانیان بکرێنەوە، بە تایبەت ئەوانەی کە مافی پەنابەریان ڕەت دەکرێتەوە.

بڕیار وایە چەند بڕیارێکی تووند بۆ پێدانی مافی پەنابەری ڕابگەیەندرێن، واتە بە ئاسانی کەس مافی پەنابەری پێ نەدرێت، ئەمەش بە هەماهەنگی وڵاتانی ئەندام بکرێت.

پێت باشە دیپۆرت کردنی پەنابەران لە ئەوروپاوە دەست پێ بکات؟


سەرۆک وەزیرانی ئەلبانیا، ئێدی رامە (Edi Rama)  ڕاگەیاند کە ئەلبانیا بەنیازە دەوڵەتێکی بچووکی ئسلامی  دابمەزرێنێت لە بەشی...
26/01/2025

سەرۆک وەزیرانی ئەلبانیا، ئێدی رامە (Edi Rama) ڕاگەیاند کە ئەلبانیا بەنیازە دەوڵەتێکی بچووکی ئسلامی دابمەزرێنێت لە بەشی ڕۆژهەڵاتی پایتەخت، وەک ناوەندێکی ڕۆحی بۆ بەکتاشیەکان، کە لە کۆسۆڤۆ و مەکەدۆنیای باکوور و ئەلبانیا بڵاوبوونەتەوە.
بەپێی دوایین سەرژمێری نزیکەی 10%ی دانیشتوانی ئەلبانیا خۆیان بە بەکتاشی دەناسێنن.

ئەم وڵاتە ئیسلامیە لە ناو پایتەختی ئەلبانیا لە تیرانا دروست دەکرێت کە هاوشێوەی وەک ڤاتیکان دەبێت لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا. سەربەخۆیانە حکومەتی خۆیان دەبێت، بە هیچ شێوەیەک دژی حکومەتی مەرکەزی نابنەوە، پۆلیسیان نابێت، هێزی سەربازیان نابێت، وە باجیش بە حکومەت نادەن.
سەرۆک وەزیرانی ئەلبانیا، بڕیاری داوە لە شاری تیرانا پایتەختی ئەلبانیا وڵاتێکی ئسیلامی سەربەخۆ دروست بکات هاوشێوەی ڤاتیکان کە حکومەتێکی ئسیلامی خۆی دەبێت و ئاینی پیرۆزی ئیسلام پێڕەو دەکەن، وە بە هیچ شێوەیەک باج نادەن.

وەک مسوڵمانێک دەست خۆشی لە سەرۆک وەزیرانی ئەلبانیا دەکەیت؟


ئەڵمانیا بە نیازە لە داهاتوودا سەنتەری کۆچبەران زیاد بکەن بە تایبەت بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە ئەوراقی ڕەسمیان نیە یاخود مافی ...
24/01/2025

ئەڵمانیا بە نیازە لە داهاتوودا سەنتەری کۆچبەران زیاد بکەن بە تایبەت بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە ئەوراقی ڕەسمیان نیە یاخود مافی مانەوەیان نیە لە ئەڵمانیا ڕاستەوخۆ دیپۆرتی وڵاتەکەیان بکەنەوە. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی باڤاریا، مارکوس زێندێر کە ئەگەری هەیە لە دوای هەڵبژاردنی 23/2/25 ببێتە ڕاوێژکاری ئەو وڵاتە، لە ئێستادا هەمووان ئاگادار دەکاتەوە کە یاسای تووند دژی کۆچبەر و پەنابەران جێ بەجێ دەکات و دەشڵێت پۆلیس و هێزی تایبەت سنوری وشکانی ئەلانیا کۆنترۆڵ دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە کۆچبەری نایاسایی، وە ئەوانەشی مافی مانەوەیان نیە لەو وڵاتە بە شێوەیەکی خێرایی کارئاسانیان بۆ دەکات و دیپۆرتیان دەکاتەوە...

ئەمە دوای ئەوە دێت کە پەنابەرێکی ئەفغانی هێرشی کردە سەر قوتابخانەکەی منداڵان و لە هێرشەکەدا منداڵێکی 2 ساڵان و پیاوێکی 41 ساڵانی بە چەقۆ کوشت.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە فرۆکەی تایبەت ئامادە دەکرێن کۆجبەران دیپۆرتی وڵاتەکانیان بکرێنەوە، تەنانەت ئەوانەشی خەڵکی ئەفغانستانن.

کۆمێنتۆ تۆ چیە؟ پێت باشە دیپۆرت کردنەوە لە ئەڵمانیا دەست پێ بکات؟

پەرلەمانی عێراق بە شێوەیەکی نادەستووری و خێرایی، بێ ئەوەی گوێ بداتە ئۆپسزیۆن و ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ و مافی ئافرەتان، دەن...
22/01/2025

پەرلەمانی عێراق بە شێوەیەکی نادەستووری و خێرایی، بێ ئەوەی گوێ بداتە ئۆپسزیۆن و ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ و مافی ئافرەتان، دەنگی دا بە پرۆژەیاسایەک کە ڕێگە دەداتە منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵان واتە کچان دەتوانن لە دوای تەمەنی 9 ساڵانەوە ئیدی بە شوبدرێن و بچنە پرۆسەی هاوسەرگیریەوە.
سەڕەڕای ئەوەی لە ناو پەرلەمانی عێراق لە بەغدا دەنگ درا بەم پرۆژەیاسایە، ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ و مافی ئافرەتان و چالاکوانن دژی ڕاوەستاون دەڵێن هەموو ڕێگایەک دەگرینەبەر تاوەکو جێ بەجێ نەکرێت.

تۆ وەک مسوڵمانێک ئەم یاسایەت پێ باشە؟


17/01/2025

هونەرمەندی بەڕێز کەریم گوڵانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ Pishti-News لە ئەسینای پایتەختی یۆنان لە سەر چەند تەوەرێک قسە دەکات و دەڵێت، ئێستا ئەوروپا وەک جاران نەماوە، ئەوە ناهێنێت گەنجان گیانی خۆیان بۆ فیدا بکەن


لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی تاوانەکانی بەریتانیا (National Crime Agency) بۆ یەکەم جار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و...
15/01/2025

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی تاوانەکانی بەریتانیا (National Crime Agency) بۆ یەکەم جار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و بە هەماهەنگی لە گەڵ ئاسایشی هەولێر و سلێمانی 3 قاچاخچی کوردیان دەستگیر کرد کە کۆچبەریان ڕەوانەی وڵاتانی ئەوروپا دەکرد و، چووپیان ئامادە دەکرد بۆ باندە قاچاخچیەکانی فەڕەنسا و لەوێش ڕەوانەی بەریتانیان دەکرد.
''هەر لەمبارەیەوە پۆلیسی تاوانەکانی بەریتانیا (NCA) ڕایانگەیاند: باندە قاچاخچیە کوردیەکان هەست
بەوە نەکەن، ئەگەر لە هەرێمی کوردستان کاری قاچاخچێتی بکەن، کەس ناتوانێت دەستیان بۆ بەرێت، لە هەر کوێ بن ئێمە دەستگیریان دەکەین''

هەر دوێنێ 14/1/25 وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئیڤەت کوپەر (Yvette Cooper) لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد کە حکومەتی بەریتانیا زانیاری باشی لایە لە سەر باندە قاچاخچیە کوردیەکان کە کەنار دەریاکانی فەڕەنسایان کۆنترۆڵ کردووە لە کاڵاس و دانکیخ، ڕاشیگەیاند ئەی قاچاخچیە کوردیانە خەڵکی هەولێر و سلێمانی و ڕانیە و شارەزوورن، لەوێ کۆچبەران بە نایاسایی ڕەوانەی بەریتانیایان دەکەن، وە لە ئایندەدا بە تووندی ڕووبەڕووی باندە قاچاخچیەکان دەبینەوە...

کۆمێنتی تۆ چیە لە سەر ئەمە؟ ئایە بەریتانیا دەتوانێت بەم شێوەیە کۆچی نایسایی بەرەو بەریتانیا ڕابگرێت یاخود بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی بکاتەوە؟


15/01/2025

پۆلیسی بەریتانیا بە هەماهەنگی لە گەڵ ئاسائیشی هەرێمی کوردستان 3 کوردیان لە هەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەر دەستگیر کرد بەهۆی ئەوەی کۆچبەریان ڕەوانەی ئەوروپا و بەریتانیا دەکرد.

ئەمە یەکەم جارە پۆلیسی بەریتانیا بە فەرمی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و بە هەماهەنگی لە گەڵ ئاسائیشی هەرێمی کوردستان پێکەوە کار بکەن بۆ دەستگیرکردنی قاچاخچیە کوردەکان...

پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت، با قاچاخچیە کوردەکان نەزانن ئەگەر لە هەرێمی کوردستان کۆچبەر ڕەوانەی ئەوروپا و بەریتانیا بکەن، ئیدی کەس ناتوانێت دەستیان بۆ بەرێت، لە هەر کوێ بن، ئێمە دەستگیریان دەکەین..

کۆمێنتی تۆ چیە لە سەر ئەمە؟ ئایە ئەمە وا دەکات کۆچی نایاسایی بەرەو بەریتانیا کەم ببێتەوە؟


سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، ئەو ڕێکەوتنەی لە گەڵ عێراق واژووی دەکات زۆر گرنگ دەبێت بۆ دەستگیر کردنی باندە قاچاخچیەکا...
14/01/2025

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، ئەو ڕێکەوتنەی لە گەڵ عێراق واژووی دەکات زۆر گرنگ دەبێت بۆ دەستگیر کردنی باندە قاچاخچیەکان و ئاڵوگۆری زانیاری نێوان هەردوولا وە پەیامێکیش دەبێت بۆ کۆچبەر و پەنابەرانی (کورد و) عێراقی،

ئەگەر بە شێوەیەکی نایاسایی بێیتە بەریتانیا، ناتوانیت چاوەڕێی مانەوە بکەیت.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێی وایە کە ئەم ڕێکەوتنە وا لە کۆچبەرانی عێراقی دەکات چی دیکە بە نایاسایی ڕوو لە بەریتانیا نەکەن یاخود داوای مافی پەنابەری نەکەن.

ئەگەر ئەم ڕێکەوتنەی نێوان عێراق و بەریتانیا جێ بەجێ بکرێت و دیپۆرت کردن بەرەو عێراق دەست پێ بکات، هێشتا ئامادەیت ڕوو لە شانشینی بەریتانیا بکەیت؟


ئاگاداری بۆ هەموو کوردانی ئەسینای پایتەختی یۆنانڕۆژی هەینی 17/1/2025 پرسە دادەنرێت لە ئەسینا لە مزگەوتی تەقوا بۆ خوالێخۆ...
14/01/2025

ئاگاداری بۆ هەموو کوردانی ئەسینای پایتەختی یۆنان

ڕۆژی هەینی 17/1/2025 پرسە دادەنرێت لە ئەسینا لە مزگەوتی تەقوا بۆ خوالێخۆشبوو کاک سەرکەوت دڕەیی
کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆچی دوایی کرد. لە کاتژمێڕ 16:00 تا 18:00
ناونیشان: Salamino 80, Athina

جێگەی بەهەشتی بەرین بێت ئینشەڵا

ئێوەش لە دوعاکانتان بێ بەشی مەکەن

ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق شیاع سودانی سەردانی بەریتانیا دەکات و لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمە...
14/01/2025

ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق شیاع سودانی سەردانی بەریتانیا دەکات و لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر کۆدەبێتەوە تاوەکو چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکەن.

یەکێک لە هەر پرسە گرنگەکان ئەوەیە، کە بەریتانیا دەیەوێت ڕێکەوتنێکی تایبەت لە گەڵ حکومەتی عێراق واژوو بکات بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا بتوانێت هەزاران کۆچبەر و پەنابەری کورد و عێراقی دیپۆرتی عێراق بکەنەوە، هەروەها بەریتانیا بودجەیەک تەرخان دەکات بۆ عێراق بۆ ئەوەی لە سەر پەنابەرە عێراقیەکان خەرجی بکات بۆ ئەوەی لە دوای دیپۆرت کردنیان بۆ وڵاتی خۆیان هاوکاریەکی مادیان پێ بدات

حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە، هاوکاری بەریتانیا بکات و زانیاری بداتە ئەو وڵاتە لە سەر باندە قاچاخچیەکان و هەر کۆچبەر و پەنابەرێکیش دیپۆرت بکرێتەوە، عێراق وەریان دەگرێتەوە، بە تایبەت ئەوانەی لە شانشینی بەریتانیا مافی پەنابەریان وەر نەگرتووە و بڕیاری دیپۆرت کردنیان بۆ دەردەچێت.

ئەمڕۆ محمەد شیاع سودانی لە لەندەن لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە و ڕێکەوتنێکی نوێ واژوو دەکەن بۆ ئەوەی عێراق هاوکاری بەریتانیا بکات و لە ئایندەدا بە ئەسانی پەنابەرانی کورد و عێراقی لە بەریتانیا ڕاستەوخۆ دیپۆرتی عێراق بکرێنەوە.

کۆمێنتی تۆ چیە لە سەر ئەم ڕێکەوتنە؟ ئەگەر ئەم ڕێکەوتنە جێ بەجێ بکرێت، هێشتا ئامادەیت ڕوو لە بەریتانیا بکەیت؟


بڕیار وایە لە ڕێکەوتی 23/2/25دا هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت و پارتی AFD ئەو وڵاتە کە پارتێکی ڕەگەزپەرستە و دژی پەن...
12/01/2025

بڕیار وایە لە ڕێکەوتی 23/2/25دا هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت و پارتی AFD ئەو وڵاتە کە پارتێکی ڕەگەزپەرستە و دژی پەنابەرانە ڕۆژ بە ڕۆژ بە پێی ڕاپرسیەکان دەنگەکانی زیاد دەکات و ئەڵمانیەکان زیاتر متمانەیان پێدەکەن بۆ ئەوەی کێشەی پەنابەر و کۆچبەران لەو وڵاتە چارەسەر بکەن.

ئالیس ڤایدێل هاوسەرۆکی پارتی Afd ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئەگەر لەم هەڵبژاردنەی مانگی 2دا سەرکەوتوو بن و حکومەت بەدەست بێنن، 100 ڕۆژی سەرەتای حکومڕانیان سنورەکانی ئەڵمانیا بە تەواوی دادەخەن و دەست دەکەن بە دیپۆرت کردنی کۆچبەر و پەنابەران بە کۆمەڵ. تەنانەت ئەو پەنابەرانەش کە بوونەتە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانیا بەڵام تێکەڵی کۆمەڵگای ئەڵمانیا نەبوون یاخود کاری نایاساییان ئەنجام داوە لەو وڵاتە ئەوانەش دیپۆرت دەکەنەوە.

پارتی Afd لە ماوەی ڕابردووشدا بەڵێنی داوە کە بە تووندی ڕووبەڕووی کۆچبەری نایاسایی و تەنانەت پەنابەرانی ئەڵمانیاش ببێتەوە. هەرچەندە پارتەکانی دیکە هاوڕای ئەم جۆرە سیاسەتە نین بەڵام بەهۆی دۆخی خراپی ئەڵمانیا و کاری خراپی پەنابەران لەو وڵاتە، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە داوای سیاسەتێکی تووندتر دەکەن دژی پەنابەران و مافی پەنابەری.

ئەهەر ئەم پارتە حکومەتی ئەڵمانیا بەدەست بێنێت، لە ئەڵمانیا دەمێنیتەوە؟


زۆر بەداخەوە کەمێک بەر لە ئێستا هاوڕێی خۆشەویستمان کاک سەرکەوت دڕەیی کۆچیی دوایی کرد.کاک سەرکەوت کە نزیکەی 30 ساڵە لە یۆ...
11/01/2025

زۆر بەداخەوە کەمێک بەر لە ئێستا هاوڕێی خۆشەویستمان کاک سەرکەوت دڕەیی کۆچیی دوایی کرد.
کاک سەرکەوت کە نزیکەی 30 ساڵە لە یۆنان نشتەجێ بوو، کەسێکی خۆشەویستی هەموو کوردەکان بوو، زۆر بەداخەوە کەمێک بەر لە ئێستا بە یەکجاری ماڵئاوایی لێ کردین.

ڕۆحی شاد بێت و ئینشەڵا جێگەی بەهەشتی بەرین بێت...
ئێوەش لە دوعاکانتان بێ بەشی مەکەن...

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، خێرت ڤیلدەرس لە ئەکاونتی خۆیدا لە تویتەر ڤیدیۆ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە کاتێک پەنابەرانی سوری لە ...
09/01/2025

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، خێرت ڤیلدەرس لە ئەکاونتی خۆیدا لە تویتەر ڤیدیۆ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە کاتێک پەنابەرانی سوری لە وڵاتانی ئەوروپا پاش چەندین ساڵ دەگەڕێنەوە بۆ دیمەشق و دڵ خۆشی خۆیاندەردەبڕن کە شاد دەبنەوە بە کەسوکاریان و نوسیویەتی:
"پەنابەرە سوریەکان زۆر دڵ خۆش بوون کاتەک کە گەڕاونەتەوە بۆ سوریا. هەر بۆیە پەنابەرانی سوری، بەکۆمەڵ هۆڵەندامان بۆ چۆڵ بکەن و بەخێرایی بگەڕێنەوە بۆ سوریا و هاوکار بن بۆ بنیاتنانی وڵاتەکەتان".

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا بە تووندی داوا دەکات پەنابەرانی سوریا بگەڕێنەوە و لە ڕابرووشدا ڕایگەیاندووە کە سیاسەتێکی تووند دژی پەنابەران و کۆچبەران جێ بەجێ دەکات و ئەو یەکێکە لەو سەرکردانەی یەکێتی ئەوروپا کە دەیەوێت سیاسەتی دیپۆرت کردنی کۆچبەران بەرەو وڵاتانی خۆیان دەست پێ بکات.

قسەی تۆ چیە؟ پێت باشە دوای ڕووخاندنی بەشار ئەسەد پەنابەرانی سوری لە ئەوروپا بگەڕێنەوە بۆ سوریا؟


هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی CNN Turk ئاشکرای کرد، ئەگەر چەکدارانی YPG یەپەگە داواکاریە...
08/01/2025

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی CNN Turk ئاشکرای کرد، ئەگەر چەکدارانی YPG یەپەگە داواکاریەکانی تورکیا جێ بەجێ نەکەن، ئەوا ئەردۆغان بڕیاری دەرکردووە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژئاوا (باکوری سوریا) ئەنجام بدەن دژی هێزە کوردیەکان.

یەکێک لە داواکاریەکانی تورکیا ئەوەیە، کە هێزە کوردیەکان ژمارەیەک گرتووخانەیان لە ژێر کۆنترۆڵدایە کە سەدان چەکداری تیرۆرستی داعشی تێدایە، دەستبەرداری بن و سوپای تورکیا کۆنترۆڵیان بکات ئەو گرتووخانانە.
لێرەدا مەترسی ئەوە هەیە ئەردۆغان ئەو تیرۆرستانە ئازاد بکات و لە ئایندەدا ڕووبەڕووی هێزە کوردیەکانیان دووبارە بکاتەوە.
لە بەرامبەردا هێزە کوردیەکانی ڕۆژئاوا ئامادە نین بە هیچ شێوەیەک داواکاریەکانی تورکیا جێ بەجێ بکەن هەر بۆیە مەترسی گەورە هەیە تورکیا بۆ جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر هێزە کوردیەکانی ڕۆژئاوا.

بە ڕای تۆ تورکیا دەتوانێت ڕووبەڕووی هێزە کوردیەکان ببێتەوە لە کاتێکدا فەڕەنسا ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە کوردەکانی ڕۆژئاوا دەکات و بە تەنیا جێیان ناهێڵێت؟


Address

Marnis 56 , Metaxourgeio
Néa Smírni
10437

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pishti-News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Pishti-News:

Videos

Share

Our story

Pishti-News is a News Website Media based in Athens - Greece