LahdenKurdit

LahdenKurdit Lahdessa toimiva uutismedia, joka julkaisee uutisia kurdiksi.
دەنگوباسی فینلاند بەکوردی

لاپەرەیەکی خۆبەخشانەی بێبەرانبەرە قازانج نەویستە، بەناوی شاری لاهتییەوەیە، بەڵام بۆ هەموو فینلاندە..
ئەم تریبیونە، دەروازەیەکی ترە بە ڕووی هەرچی زیاتری ناساندی فینلاند بە کوردزمانان. هەوڵ ئەدات بەشێک نەک هەموو هەواڵ و مەسەلە گرنگەکانی وڵاتەکە بخاتە ڕوو. بە زمانی فینلاندی، سوویدی ئنگلیزی، کوردی و... پەخش و بڵاوکردنەوە دەکات.
بەشە کوردییەکەی بە ٢ ڕێنووسی کوردی و ڕێنووسی لاتینی دەنووسرێت. ڕێنووسی یە

کەمیان بۆ بەشی زۆری کوردانی کوردستانی خواروو و خۆرهەڵاتە. ڕیێنووسە لاتینییەکەیش بە زۆری لە یەکەم کۆمێنت هەمان تێکستی هەواڵەکە دادەنرێت، مەبەست لێی بۆ نەوەی نوێی کوردی فینلاندە کە لایەنی کەم بتوانن هەواڵ و بابەتەکان بخوێننەوە و لێی تێبگەن، چوونکە نەوەی دووهەمی کۆچبەرە کوردەکان زووربەیان بەهۆی هەلومەرجی ژیانیان و پەروەردەیانەوە، باش شارەزای ڕێنووسە کوردی(ئارامی)یەکە نیین.
هاوکات ڕێنووسە لاتینییە بۆ کوردانی کوردستانی باکوور و خۆرئاوا و فینلاندی و سویدی و بێگانەکانی ترە کە مەبەستیانە ئاگایان لە زمان و کلتووری کوردی بێت، بیانەوەێت فێر بن. لەم ڕێگایەوە لایەنی کەم دەتوانن وشە کوردییەکان گۆ بکەن.
ئەم تریبیونە، خزمەت بەو مرۆڤە بەتەمەن و گەورەساڵانە دەکات کە بە هەر هۆیەکەوە بێت دەرەقەتی زمانی فینلاندی نایەن و نەهاتوون، کەوتوونەتە پەراوێزەوە و تەنها بە جەستە لێرەن، لەکاتێکدا هەموو دەیانەوێت بزانن چی لە نیشتمانی دووهەمیان فینلاند دەگوزەرێت و ڕوودەدات لە دەستی دووهەم و سێهەمەوە هەواڵیان بەسەقەتی پێنەگات. فەرمانگە بەرپرسەکانیش وەک پێویست لایان لەم مەسەلەیە نەکردۆتەوە.
ئەم تریبیونە، یارمەتیدەری هەموو ئەو کوردانەیە کە تازە هاتوون و دێنە وڵاتەکە و چەند ساڵیان دەوێت تا شارەزای کلتوور و زمانی فینلاندی دەبن.
ئەو هەواڵ و مەسەلانەی لێرەدا بڵاو دەکرێتەوە زووربەیان سەرچاوەی فینلاندی و سوویدی و ئنگلیزی و هەرسەرچاوەیەکی تر گەر هەبێت لەگەڵدا دادەنرێت.
مەبەست لە دانانی سەرچاوەی هەواڵەکان بە زمانی فینلاندی، بۆ هاندانی خوێنەرانە تا گەر گومانێکیان لە هەواڵەکە هەبێت لەوێ خۆیان ڕاستی بکەنەوە یان زانیاری زیاتر وەربگرن و زمانی فینلاندییەکەیان بەهێز تر بێت.
هەروەها ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان و کوردستانی خۆرهەڵات و ڕاگەیاندنی کوردانی تاراوگە، کە هەر بابەتێک لەبارەی فینلاندەوە بڵاوبکەنەوە، دووبارە دەبێتەوە و دەکاتەوە.
ئەم تریبیونە، بەتەنها خۆی قەتیس ناکات بە خودی شاری لاهتییەوە، بەڵکوو گرنگی بەسەرجەم مەسەلە جۆراوجۆرەکانی وڵاتەکە دەدات بە کورد و فینلاندی و بێگانەکانییەوە.
چوونکە هەرچی لە وڵاتەکە بە باش و خراپ ڕوو بدات، کاریگەری لەسەر تاکەکانی تریش دادەنێت و پێویستە هەموو بیزان و ئاگایان لێبێت.
ئەم تریبیونە کۆمەک بە نیشتەجێبوون و ئاویزان و تێکەڵبوون و جێکەوتن بە کۆمەڵگای فینلاندی دەکات، لە هەوڵی دروست کردنی نەک پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەنێوان کوردان بەڵکوو لەگەڵ فینلاندییەکان دروست بکات و گەشە پێ بدات، لەپێناو ژیانێکی باشتر و لێکتێگەیشتنی زیاتر و دروستکردنی دایلۆگ لەنێوان کوردەکان و ئەواندا.
ئەم تریبیونە، دەرخەری هەموو ئەو کێشە گەورە و بچووکانەیە کە کوردەکان پێوەیدەرگیرن، دەبێتە هۆی یارمەتیدەری کاربەدەستانی فەرمانگە جۆراوجۆرکانی تا باشتر لە بێگانەکان بگەن و ڕێگاچارەی دروستی بۆ بدۆزنەوە.
لاهدێنکوردیت، بۆ کۆمەک کردن بە دانەبڕانی تەواوەتی کۆچبەرە کوردەکان و نەوەکانیان کار دەکات، تا بیریان بێت کە زمان و کلتووری خۆیان بپارێزن و خۆش بووێت.
هەر مرۆڤێک دەتوانێت لە بەخشین و دروستکردنی هەواڵ و گفتوگۆکان چالاک بێت و ببێتە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی، بەمەرجێک لە پرینسیبەکانی تریبیۆنەکە دەرنەچێت. هەر بابەتێک ببێتە مایەی خولقاندنی کێشەی تایبەتی بۆ خەڵکانی تر قابیل بە سڕینەوەیە... هەر بابەتێک پشتیوانی لە تووندتیژی ئاینی و ڕەگەزی و .. بکات لێرە جێی نابێتەوە، پۆلەتیکای کارکردن بۆ پێکەوە ژیانی مرۆڤانەیە بەدوور لە هەر ناکۆکییەکی کۆن کە لە وڵاتی یەکەم مرۆڤەکان پێوەی دەرگیر بوون.
-----------
لەم لینکانەی تردا باشتر لە کار و هەڵسووڕانی لاپەڕەکە دەگەن:
- : ڕوونکردنەوەیەکی پێویست! سیاسەتی نوێی لاهدێنکوردیت چییە؟
https://www.facebook.com/lahdenkurdit/photos/a.122367037868383.18780.117279928377094/1061201897318221/?type=3&theater
- : چێککردن: فریای لاهدێنکوردیت بکەون
https://www.facebook.com/117279928377094/photos/a.122367037868383.18780.117279928377094/558515670920182/?type=1
- : فینلاندی نووسین بۆ؟
https://www.facebook.com/117279928377094/photos/a.122367037868383.18780.117279928377094/517611471677269/?type=1
- : لاهدێنکوردیت(فینلاند بەکوردی) ناچارە
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=516414105130339&id=117279928377094
- : لاهدێنکوردیت جەماوەری دەبێتەوە
https://www.facebook.com/117279928377094/photos/a.122367037868383.18780.117279928377094/516009158504167/?type=1&theater
- : لاهدێنکوردیت درۆنووس نییە!! https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=499915673446849&id=117279928377094
- : بۆ لاپەڕەی لاهدێنکوردیت فانی کەمە؟
https://www.facebook.com/permalink.php?id=117279928377094&story_fbid=430743517030732
- : لاهدێنکوردیت ساڵڕۆژت باش
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=418309338274150&id=117279928377094
- : لەیادی یەکەم ساڵی لاهدێنکوردیتدا
https://www.facebook.com/events/399787786741372

پەندێکی پر مانای فینلاندییان  پێمان دەڵێت؛ لە زستاندا پۆشتە و پەرداخی دەبێتە هۆی ئەوەی چێژ لە جوانی سروشتی وەرزی زستان و...
04/01/2026

پەندێکی پر مانای فینلاندییان

پێمان دەڵێت؛ لە زستاندا پۆشتە و پەرداخی دەبێتە هۆی ئەوەی چێژ لە جوانی سروشتی وەرزی زستان و شەختەیی وەربگریت.

کورداندن ✍🏻 تێکست: شوان
وێنە 📸 ڤیدیۆ: Kalevi Elmala
تێبینیℹ️: #لاهدێنکوردیت هەواڵ دەگوێزێتەوە.
بۆ سەرچاوەی هەواڵ 🔗 بڕوانە‎ 👇بەستەری یەکەم کۆمێنت

بەتەمایە ڕەقمان بکاتەوەکەشی ٣ ڕۆژی یەکەمی هەفتەی دووەمی ساڵهەر بە سەیرکردنی وێنەکان لەرزت لێدێت.. پلەکانی گەرما بۆ زۆر خ...
04/01/2026

بەتەمایە ڕەقمان بکاتەوە

کەشی ٣ ڕۆژی یەکەمی هەفتەی دووەمی ساڵ

هەر بە سەیرکردنی وێنەکان لەرزت لێدێت..
پلەکانی گەرما بۆ زۆر خوار سفرەوە دادەبەزێت.
ئەگەر ئەمە لە وڵاتی خۆمان دەبوو، هەرێم بەتەواوەتی قفڵ دەبوو! کەواتە مقەیەدی خۆتان بن ..

کورداندن ✍🏻 تێکست: شوان
وێنە 📸 ڤیدیۆ: Yle Sää
تێبینیℹ️: #لاهدێنکوردیت هەواڵ دەگوێزێتەوە.
بۆ سەرچاوەی هەواڵ 🔗 بڕوانە‎ 👇بەستەری یەکەم کۆمێنت

ئاوایە فینلاندفینلاندییان لە ١٠ زۆرترین ئەو کەسانەن کە کارتی بانقی بەکاردەهێنن و هەیانە!تۆ کڕینەکانت بەکارتە یان کاش؟کور...
04/01/2026

ئاوایە فینلاند

فینلاندییان لە ١٠ زۆرترین ئەو کەسانەن کە کارتی بانقی بەکاردەهێنن و هەیانە!

تۆ کڕینەکانت بەکارتە یان کاش؟

کورداندن ✍🏻 تێکست: شوان
وێنە 📸 ڤیدیۆ: World of Statistics
تێبینیℹ️: #لاهدێنکوردیت هەواڵ دەگوێزێتەوە.
بۆ سەرچاوەی هەواڵ 🔗 بڕوانە‎ 👇بەستەری یەکەم کۆمێنت

حکومەتی کاک ئۆرپۆ و خاتوو پوڕا دیپۆرتکردنەوە خێراتر دەکەن!ئەگەر قبووڵ مانەوەت ڕەتکرایەوە، بەتەمای ئیستیئناف مەبە، یەکسەر...
04/01/2026

حکومەتی کاک ئۆرپۆ و خاتوو پوڕا دیپۆرتکردنەوە خێراتر دەکەن!

ئەگەر قبووڵ مانەوەت ڕەتکرایەوە، بەتەمای ئیستیئناف مەبە، یەکسەر دیپۆرت دەکرێتەوە و تا بڕیار دەردەچێت تۆ لەگەلەکەکەی خۆتان تۆز دەکەیت.

کورداندن ✍🏻 تێکست: شوان
وێنە 📸 ڤیدیۆ: Iltalehti
تێبینیℹ️: #لاهدێنکوردیت هەواڵ دەگوێزێتەوە.
بۆ سەرچاوەی هەواڵ 🔗 بڕوانە‎ 👇بەستەری یەکەم کۆمێنت

04/01/2026

سەیرە و سەیریش نییە

نانی ڕەش ڕویسلێیلا Ruisleipä لەفینلاند دەیەها جۆری هەیە، کەچی لەنەرویج بەدەگمەن دەست دەکەوێت.

کورداندن تێکست ✍🏻 وێنە 📸 ڤیدیۆ : شوان
تێبینیℹ️: #لاهدێنکوردیت هەواڵ دەگوێزێتەوە.
بۆ سەرچاوەی هەواڵ 🔗 بڕوانە‎ 👇بەستەری یەکەم کۆمێنت

ئاسمانیش دەڕازێننەوە!!کورداندن تێکست ✍🏻 وێنە 📸 ڤیدیۆ : شوان
03/01/2026

ئاسمانیش دەڕازێننەوە!!

کورداندن تێکست ✍🏻 وێنە 📸 ڤیدیۆ : شوان

ڕێکەوتێکی سەیرئەمەریکا وەک بکوژ و ئیزرائیلی دیکتاتۆرەکانهەر لەم ڕۆژە( ٣ی١ )دا بوو کە بن لادنی ئێران «قاسم سلێمانی» بەدەس...
03/01/2026

ڕێکەوتێکی سەیر

ئەمەریکا وەک بکوژ و ئیزرائیلی دیکتاتۆرەکان

هەر لەم ڕۆژە( ٣ی١ )دا بوو کە بن لادنی ئێران «قاسم سلێمانی» بەدەستی ئەمەریکا لەفڕگەی بەغداد لەناوبرا، ئەم بەیانییەش لە ڤینزویلا Venezuela ی ئەمەریکای خواروو سەرۆکی دیکتاتۆر (Nicolás Maduro)ی ئەو وڵاتە دەستگیر کرا، کە دەبوایە بیانکوشتایە تا هێندەی تر بەقارەمان نەبێت..

ئەمەریکا وەک بکوژ و ئیزرائیلی دیکتاتۆرەکان ناسراوە.. قسە لەوەشە کە فاتیحا بۆ دیکتاتۆرییەتی ئیسلامی لە ئێران خوێندراوە.. نۆرەی ئەوانی کەنداوی عەرەبیش درەنگ یان زوو دێت کە بەناڕاستەخۆ و ناڕاستەخۆ پشتیوانی مەدی ئیسلامین.

کورداندن ✍🏻 تێکست: شوان
وێنە 📸 ڤیدیۆ:
تێبینیℹ️: #لاهدێنکوردیت هەواڵ دەگوێزێتەوە.
بۆ سەرچاوەی هەواڵ 🔗 بڕوانە‎ 👇بەستەری یەکەم کۆمێنت

هەواڵی شەو Yön uutiset

ئەمەریکا بن لادنی ئێرانیشی کوشت!
Yhdysvallat tappoi myös Iranin Bin Ladenin

بن لادنی فەرمی و ڕەسمی کۆماری ئیسلامی ئێران قاسم سلێمانی Qassem Suleimani (١٩٥٧ - ٢٠٢٠) لەلایەن ئەمەریکاوە لە بەغداد کوژرا.. هێرش کردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە زەنگێکی قورس بوو، نیشانەی بەرزبوونەوەی ململانێی هێزە گەورەکانە لەسەر زەوی وڵاتێکی تر، باڵیۆزی 🇫🇮فینلاند لە بەغداد ڤێسا هاکینێن Vesa Häkkinen کە بە سەردان هاتۆتەوە هێلسنکی، وتوویەتی: ئەوانەی چوونەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا و گەمارۆیان داوە، خۆپیشاندەرانی ناڕازی مەیدانی تەحریر نین..
ئەم ڕووداوە بۆتە مایەی دڵخۆش و شادی عەرەبە سونییەکان و کوردانی هەرێمی کوردستان، هەروەها کوردانی ئێران.. کوشتنی قاسم سلێمانی زۆریش نانبڕاو دەکات بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، وا چاوەڕوان دەکرێت کاردانەوە لەلایەن هەردوو بەرە ناکۆک ڕوو بدات.. ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکێشێت..

🔵 وشەی ️🇫🇮فینلاندی ئیسکو isku # بەکوردی دەکاتە لێدان، دەستوەشان.

🔴 بۆ دڵنیابوونی زیاتر بڕواننە ئەم سەرچاوە👇 قسەکانی باڵوێزی فینلاند:
https://www.kaleva.fi/uutiset/ulkomaat/suomen-irakin-suurlahettilas-usan-lahetyston-piiritys-oli-poliittisesti-masinoitu-juttu/832939/
لینکێکی تر لەبارەی دەستوەشاندنەکەی ئەمەریکاوە:
https://yle.fi/uutiset/3-11142856

✅لە #لاهدێنکوردیت؛ەوە زانیاری زیاتر بخوێننەوە👇:
پۆڵەتیکا: ئێران، لەسەر سانا مارین دەستگیر دەکرێت!
https://www.facebook.com/lahdenkurdit/posts/2286925031412562
پۆڵەتیکا: کوردانی خۆڕهەڵات باڵوێزخانەی ئێرانیان بەنەعلەت کرد!
https://www.facebook.com/lahdenkurdit/videos/469541350583158/
پۆڵەتیکا: لەپێناو کۆڵبەراندا چوونە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران
https://www.facebook.com/lahdenkurdit/videos/1187567944681615/

03/01/2026

تۆش هەر سمیت لەسەر قەنەفەکەی ماڵ پانبکەرەوە، با قەڵەوتر بیت.

کورد لەمیدیایی فینلاندی داخاتوو تەوار سالاری TAWAR SALARI ئەندام ئەنجوومەنی گەورە شارەوانی تورکو ( سۆسیالدیموکرات ) لەسە...
03/01/2026

کورد لەمیدیایی فینلاندی دا

خاتوو تەوار سالاری TAWAR SALARI ئەندام ئەنجوومەنی گەورە شارەوانی تورکو ( سۆسیالدیموکرات ) لەسەر دەبڵ مۆراڵی سیاسەتی فینلاند بەرامبەر ئێران وتارێکی لە ڕۆژنامەی شارەکەی بڵاوکردۆتەوە.
لە پەرەگرافێکیدا باس لەوە دەکات؛ بۆ لەکاتێکدا ئێران دژی ڕۆژنامەنووسان و ژنان و وڵاتی سێدارە و .. کەچی بۆ ئاهەنگی کۆشکی کۆماری بانگهێشت کراوە!

کورداندن ✍🏻 تێکست: شوان
وێنە 📸 ڤیدیۆ: Turun Sanomat
تێبینیℹ️: #لاهدێنکوردیت هەواڵ دەگوێزێتەوە.
بۆ سەرچاوەی هەواڵ 🔗 بڕوانە‎ 👇بەستەری یەکەم کۆمێنت

شەممەی پشووی کۆتایی هەفتە باشفڕین ئاوا دەبێت.. ئەو وێنەیە چۆن دەبینیت؟کورداندن ✍🏻 تێکست: شوانوێنە 📸 ڤیدیۆ: ‏Jerome Broui...
03/01/2026

شەممەی پشووی کۆتایی هەفتە باش

فڕین ئاوا دەبێت.. ئەو وێنەیە چۆن دەبینیت؟

کورداندن ✍🏻 تێکست: شوان
وێنە 📸 ڤیدیۆ: ‏Jerome Brouillet / AFP
تێبینیℹ️: #لاهدێنکوردیت هەواڵ دەگوێزێتەوە.
بۆ سەرچاوەی هەواڵ 🔗 بڕوانە‎ 👇بەستەری یەکەم کۆمێنت

هەلی کار📣بەدوای کاردا وێڵی؟ئەگەر ئارەزووی کاریت، لەسەرتاشیندا شارەزاییت، یەکەم کەس بە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون ☎️ ( ٠...
02/01/2026

هەلی کار📣

بەدوای کاردا وێڵی؟

ئەگەر ئارەزووی کاریت، لەسەرتاشیندا شارەزاییت، یەکەم کەس بە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون ☎️ ( ٠٤٠٦٦٠٣٣٦٦ )ــەوە بکە.
شوێن: شاری پۆرڤۆ
ناونیشان: Rihkamatori A, 06100 Porvoo

نامەی ئەعمالی ساڵێکی پەرلەمانی فینلاند١٣٣ دانیشتن.زیاتر لە ٤٩٧ کاتژمێر گفتوگۆ.هەزار و ٤٧٣ کۆبوونەوەی لیژنە پەرلەمانییەکا...
02/01/2026

نامەی ئەعمالی ساڵێکی پەرلەمانی فینلاند

١٣٣ دانیشتن.
زیاتر لە ٤٩٧ کاتژمێر گفتوگۆ.
هەزار و ٤٧٣ کۆبوونەوەی لیژنە پەرلەمانییەکان.
٢١٠ پرسیاری زارەکی.
پەسەندکردنی هەزار و ٤ یاسا.

کورداندن ✍🏻 تێکست: شوان
وێنە 📸 ڤیدیۆ:
تێبینیℹ️: #لاهدێنکوردیت هەواڵ دەگوێزێتەوە.
بۆ سەرچاوەی هەواڵ 🔗 بڕوانە‎ 👇بەستەری یەکەم کۆمێنت

Osoite

Lahtis

Hälytykset

Tiedä ensimmäisenä ja anna meille oikeus lähettää sinulle sähköpostitse uutisia ja promootioita LahdenKurdit :ltä. Sähköpostiosoitettasi ei käytetä muihin tarkoituksiin, ja voit perua milloin tahansa.

Ota Yhteyttä Yritys

Lähetä viesti LahdenKurdit :lle:

Jaa