SAWDA PRSS

SAWDA PRSS دامەزراوەی میدیای ئازادە ئامانجمان گەیاندنی راستی و دروستی ھەواڵ و زانیاری گشتی روداوەکانە بە ھاوڵات

30/09/2024

"ئازادى ناژى ته‌نیا له‌جیهانى ئازادییه‌كاندا نه‌بێت. "

کورتە وتاری حەفتانە

سارته‌ر فەیلەسوفی گەورە "له‌نوسینێكدا پێمانده‌ڵێت: "
مه‌حاڵه‌ فه‌لسه‌فه‌ى ئازادى شوێن له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بدۆزێته‌وه‌ كه‌ هێشتا خه‌ڵكى تیایدا پێویستیان به‌ ئازادى راسته‌قینه‌ هه‌بێت. "وە مەحالیشە ئازادی جێی خوی لەنوێ کۆمەڵگایەکدا بدۆزێتەوە کە نان و بژێوی لەبەرام بەر ئازادیدا یەکسانکرێت.؟
ئازادى راسته‌قینه‌ى قوڵ په‌یوه‌ندى به‌ ئاستى فه‌رهه‌نگى كۆمه‌لاَیه‌تى و هۆشیاری گشتی و بوێری تاک و شۆڕشگێڕی ڕاستاقینە و یەکبوون و تەباییەوە هه‌یه‌، وه‌كچۆن ئازادى ئینسانه‌كان به‌بىَ دادپه‌روه‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى و سه‌روه‌رى یاسا و قبوڵكردنى جیاوازییه‌كان نابێته‌ ئازادییه‌كى ئینسانى شارستانى، به‌هه‌مانشێوه‌ ئازادى راسته‌قینه‌ ستانداردێكى شارستانى و ئینسانییه‌، کەمڕۆڤ هەرلەسەرەتای مێژوی عەقڵمەندیەوە کاری بۆ کردوە و تێکۆشاوە لەو پێناوەدا .؟
كه‌واته‌
"ئازادى ناژى ته‌نیا له‌جیهانى ئازادییه‌كاندا نه‌بێت "..!

یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی
ڕێکخەری گشتی پ.د.د

ڕێکخەری ئەکتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د هەرای نایەوەپەیامێک بۆ سەرۆککۆمارە بوکەڵەکەسەرۆک کۆماری عێراق لەتیف رەشید دەڵێ...
28/09/2024

ڕێکخەری ئەکتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د هەرای نایەوە
پەیامێک بۆ سەرۆککۆمارە بوکەڵەکە

سەرۆک کۆماری عێراق لەتیف رەشید دەڵێت لەگەڵ لوبنان و فەڵەستین دەوەستین دژی هێرشەکانی ئـیـ.سرائـیل و بەتوندی ئیدانەی هێرشەکان دەکەین..
منیش پێت دەڵێم دانیشه گێلە پیاو وا ئەزانيت ناتانیاهۆ عەتا سەراوی و فاخیر هەریرییه هەڕەشەی لێبکەن.!!

Kajal Ahmad pdd
ڕێکخەری ئەکتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د
فەرەنسا

پەیامی سەرۆکی پ.د.د لەسەر روداوەکانی بەرەی موقاوەمە /ئیسرائیل بە سپۆنسەری ئێرانلەکۆتایدا ئاگری جەنگ بەشێکی رۆژهەڵاتی ناو...
28/09/2024

پەیامی سەرۆکی پ.د.د

لەسەر روداوەکانی بەرەی موقاوەمە /ئیسرائیل بە سپۆنسەری ئێران
لەکۆتایدا ئاگری جەنگ بەشێکی رۆژهەڵاتی ناوراست دەسوتێنێت .؟

پێدەچێت ئاگری جەنگێکی پروکێنەربێت لەبەردەم ماڵی بەرەی موقاوەمە و ئێران و هاوسۆزانی حەماس و غەزە و حیزببواڵلا بێت گەر هێرشەکان بەردەوامیان هەبێت بۆ سەر ئەمنی قەومی ئیسرائیل و ئیسرائیلیش بەهاوکاری هاوپەیمانان و بەتایبەت ئەمریکا وەڵامی جدی بۆ ئەم دەست درێژیەی هاوسۆزانی حەماس و حیزببواڵلا و ئێران و سوریا و عێراقیش هەبێت و جەنگ سەراپای ڕۆژهەکاتی باوەڕاست دەگرێتەوە .
وە ئەوجەنگە یەکلاکەرەوە دەبێت و کلیلی گۆرانکاری نەخشەی جوگرافیا و جیيۆپۆلیتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوراست ناوچەکەش دەبێت بە بروای من ئەم جەنگە گەورەترین گۆرانکاری لە مێژوی روداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوراست و بەتایبەت بۆ کوردستان لەگەڵ خۆیی دێنێت.!

یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی
ڕێکخەری گشتی پ.د.د

بەسەر کردایەتی سەرۆکی پ.د.ددروشمی نەخێر بۆدەنگدان  دەست پێدەکەین پ.د.د لەیەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دا در...
24/09/2024

بەسەر کردایەتی سەرۆکی پ.د.د
دروشمی نەخێر بۆدەنگدان دەست پێدەکەین
پ.د.د لەیەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دا دروشمی بایکۆت و نەخێر بۆ دەنگدان بەرز دەکایەوە و پەردە لەسەر هەموو کەسایەتی و مەلەفە نهێنیەکان هەڵدەداتەوە.!

تیمی
ڕاگەیاندن و روناکبیری پ.د.د
ئەوروپا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کرد
12/09/2024

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کرد

11/09/2024

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
چەقی ململانیە سیاسی و ئابوریەکانی جیهان.

وتاری حەفتانە نوێکراوەتەوە.

ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی جوگرافی پێکدەهێنێت، كه‌ بریتییه‌ لە: دەوڵەتەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین کوردستان تورکیا و سوریاو تادەگاتە ئیسرائیل و ئێران عێراق و ئەفغانستان، پاکستان، ناوچەکانی قەوقاز، ئاسیای ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا. تەنانەت ھەندێجاریش وه‌ك ڕۆژھەڵاتی نزیک ناوده‌برێت. لەڕووی ھەڵکەوتەی جیۆپۆڵێتیک و ستراتیژییەوە، یەکێکە لە ناوچە گرنگ و دەوڵەمەندەکانی جیھان. لە مێژوودا، بەتایبەت لەدوای سەدەی بیستەوە، کێشە و ململانێی ئاڵۆزی زۆری بەخۆوە بینیوە. ئەمەش لە ئەنجامی چەندین ھۆکارە کە گرنگترینیان خۆی لە فرەنەتەوە، فرەمەزھەب، فرەزمان، فرەکولتوور، دەبینێتەوە. هه‌میشه‌ گۆڕەپانی ململانێکان بووه‌، بەتایبەتیش له‌ نیوەی دووەمی سەدەی بیستەوه‌ وەک چەقی ململانێکانی سەر زەوی ومەترسیدارترین و ئاڵۆزترین شوێن ناوزەنددەکرێت، هەروەها وەک خاڵی دەستپێکی جەنگێکی دیکەی جیھانی ته‌ماشا ده‌كرێت.

ڕۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست سەرچاوەیەکی گرنگی وزەی جیھانییە. خاوه‌نی ڕێژەیەکی یەکجار زۆر لە سامانی سروشتیه‌‌، به‌تایبه‌تیش نەوت و غاز. هه‌ربۆیه‌ چاوی جیهانی له‌سه‌ره‌.‌ داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست و دەستوەردانی ھەمەلایەنە، زۆر پەیوەندیدارە بەو سەرچاوە گرنگانەی وزەوه‌. لە ئێستادا گرنگی غاز لەلایەن وڵاتان زۆر جێگای بایەخە. بە ھەرزانترین سەرچاوەی وزە ئەژمار دەکرێت. ئەوروپا و زۆربەی وڵاتانی جیھان زۆر پێویستیان پێیەتی. تائێستا ڕووسیا وەک تاکە فرۆشیاری بێڕکابەری غاز ھەناردەی ئەوروپا دەکات. جگە لە نەرویج و ھۆڵنداو بەریتانیا، تێکڕای ئەوروپای ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا، ھیچ بەدیلێکی تریان نییە بۆ دابینکردنی ئەم سەرچاوە گرنگەی وزە.

ڕێژەی نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە %٦٦ ی نەوتی پاشەکەوتی جیھان دەخەمڵێنرێت. لە کۆتایی سەدەی بیستدا ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نزیکەی سێ یەکی نەوتی جیھانی بەرھەم ھێناوه‌. دابینکەری سەرەکی نەوتە بۆ ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا و یابان. ئەوەش وایکردووە ھێزی ئابووری ھەندێک لە وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی گەورەی له‌سەر نەتەوتی ناوچەکە هه‌بێت. نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەزۆریی کەوتووتە وڵاتەکانی کەنداوه‌وه‌. لەبەرئەوە ھەر لە ساڵانی زووەوە وڵاتە زلھێزەکان ھەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ئەم ناوچەیە دەدەن. خەسڵەتی تایبەتی نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەوه‌یە کە ده‌رهێنانی زۆری تێ ناچیت. لە ھەر بیرێکی نەوت، بڕێکی زۆر نەوت دەردەھێنرێت و پێویست بە بیری زۆر و قوڵ ناکات.

گەلێک ھۆکارو فاکتەری بەھێز ھەن کە ڕێگەخۆشکەرن تا ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر ھەنگاو بنێت، لەوانە: ململانێی ھەریەکە لە وڵاتانی ئیران – ئیسرائیل؛ ئەمریکا – ئێران؛ ئێران- سعودییە و کێبڕکێی سەپاندنی ھەژموونی ھەریەکە لە ڕووسیا – ئەمریکاو کێشەی تیرۆر و پرسی کورد له‌لایه‌كی تر.
ململانێی نێوان ھەریەکە لە ئێران و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسڕائیل. یەکێک لە دروشمە سەرەکیەکانی دەوڵەتی ئیران بریتیە لە (مەرگ بۆ ئیسڕائیل). ململانێی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە ناوچه‌كه‌ بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەبات. بەتایبەت دوای ناساندنی (قودس)وەک پایتەختی ئیسڕائیل لەلایەن ئەمریکاوە. کە بەھەمو شێوەیەک ئێران ڕەتی دەکاتەوە ھەڕەشەی سڕینەوەی ئیسڕائیل دەکات. لە ھەوڵی ئەوەدایە لەڕێگەی بریکارەکانیەوە ئیسرائیل تەوق بکات. نەیارەکانی پڕچەک ده‌کات. لەلایەکی تره‌وه‌ ھەوڵی جێگیرکردنی سوپای (قودس) دەدات لە سوریا. ئیسرائیل بە مەترسییەکی گەورەی دادەنێت بۆسەر بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی. له‌به‌رمبه‌ریشدا ئیسرائیل ھەوڵی لێدانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئیران دەدات.

ھەریەکە لە وڵاتی سعودیەو ئێران لە ملانێیەکی توندی مەزھەبی دان و ھەریەکەیان ھەوڵی سەرکەوتن بەسەر ئەوی دی دەدات. ئەمەیش تاڕادەیەکی زۆری ناوچەکەی بەرەو گرژی زیاتر بردووە.
له‌دوای پارچەپارچەبوونی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانییه‌وه‌، شەڕی ساردی نێوان ئێران و سعودیە باگڕاوندێکی مێژووی قوڵی ھەیە. ئەم دوو دەوڵەتە ڕاستەوخۆ ڕوبەڕووی یەکتر نەبونەتەوە، بەڵام لەڕێگەی وەکیلەکانیانەوە ململانێیەکی توندی ھەژمونگەرا ئیدارەدەدەن. ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی پڕۆژەی ستراتیژی (ھیلالی شیعی)، کە خۆی بە خاوەنی ھەریەک لە پایتەختی عێڕاق، لوبنان، سوریا، یەمەن و بەحرەین دەزانێت، کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بکات. سعودیە وەک سەرمەشق و فریادڕەسی سوننە مەزھەب، ھەوڵدەدات دەستێوەردانەکانی ئێران سنووردار بکات. له‌ولایشه‌وه‌ ئەمریکا دەیەوێت سعودیە وەک قەڵغانێک بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی و بەربەستێک بێت بەرامبەر ھەژمونی ئێران.

لەلایەکی دیکەوە، کێشەی سەپاندنی ھەژموون و زیادکردنی ناوچەی ژێر نفوز، لەلایەن ھەریەکە لە دوو زلھێزەکەی جیھان – ئەمریکا و ڕووسیا – ناوچەکەی ناسەقامگیر كردووه‌. ئەمریکا دیارترین لایەنە کە ڕۆڵی نەرێنی ھەیە لە ناسەقامگیری ناوچەکە. بەرژەوەندی ئەمریکا پشت بەخواستی ئەو وڵاتە دەبەستێت لە نەوت و سەرچاوە سروشتییەکان. بەڵام سەرھەڵدانی جەنگی سارد لە نیوەی دوەمی سەدەی ڕابردوو بەخێرایی بەرژەوەندیەکانی لە ئابورییەوە گۆڕی بۆ بەرژەوەندی ستراتیژی و سیاسی و لەگەڵ دەوڵەتە ڕێکابەرەکەی ھەمیشە لە ململانێدیه‌ تا ھەژمونی زیاتری خۆیان بسەپێنن.

جیاواز لەم دوو جەمسەرەی کە وەک زڵهێزی جیهانی کە هەریەک لەم دوو زلهێزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست لەلایەن ئێران و ئیسرائیل نوێنەرایەتی دەکرێت و پشتیوانیان لێدەکرێت کە ککێشەکانی ئەم دوو جەمسەرە لە کۆتایەکانی ساڵی ڕابوردوو ۲٠۲۳ و لە سەرهەڵدانی شەرە غەزە ئیسرائیل پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدار و دەشێت هێواش هێواش ئاگری هەڵگیرسێنراوی شەری غەزە ئیسرائیل سەرکێشێتە ناوچەکە و ئاڵۆزی زیاتر لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوراست دروستکات وەک چۆن ناوە ناوە ئیسرائیل و ئێران ورە وری شەرێکی هێواش و جیاواز دژی یەک دەکەن ممن پێموایە لەهەر ئەگەرێکی گەورە بوەنەوەی شەری ئیرائیل غەزە تەواوی ناوچەکە دەخرێتە ژێر رەحمەتی جەندگ ێکی وێران کەر لە چەندین وڵات ئامادەیە بۆ ئەوو جەنگە .

له‌ناو ئه‌م كێشمه‌كێشمانه‌یشدا، پرسی کورد یەکێکە لە پرسە گەورەو ئاڵۆز و بەردەوامەکان. بەدرێژای چەندین ساڵه‌ چارەسه‌رنەکراوه‌. هه‌ربۆیه‌ ناكرێت باسی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکەیت و باسی پرسی کورد نەکرێت. چونكه‌ کورد کێشە بەردەوامەکەی ڕۆژھەڵاتی ناوه‌ڕست و کێشەی نەتەوەیەکی بێ دەوڵەتی چل ملیۆنییه‌، کە بەسەر چوار وڵاتدا دابەشکراوە.
بە بۆچونی من لەناو ئەمکێشە و بەریەک کەوتنەی کە بەردەوامی هەیە تاکوو ئێستا کورد پێدەنێتە قۆناغێکی نوێووو هەرێمی کوردستان بەهێزدەبێت و کورد دەبێتە فاکتەرێکی سەرچاوەی وزە و سەنگ و قورسای بە گوێرەی روداوەکان و بەریەک کەوتنی لایەنەکانی جەنگی ئیسرائیل غەزە و ئێران ئیسرائیل و هاوپەیمانان کورد شانسی تێپەراندنی قۆناغێکی دەبێت بە زیدبونی ئاڵۆزیەکان کوردیش سەنگی بەهێزدەبێت و پارێزراوترین ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوراست دەبێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندی بازار و بازرگانی جیهانی وزەی جیهانی.

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح

پەیامی رێکخەری ئەکتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د  بۆ روداوەکانی سلێمانیئەگەر تا ئێستا زیندویت و کارمەندێکی کۆماندۆ تەقەی...
06/09/2024

پەیامی رێکخەری ئەکتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.د بۆ روداوەکانی سلێمانی

ئەگەر تا ئێستا زیندویت و کارمەندێکی کۆماندۆ تەقەی لێ نەکردووی و نەهاتۆتەسەر ماڵ و مڵکت و سوکایەتیت پێبکات ئەوا سوپاسی خودا بکە

هەر ناوچە و شار و هەرێمێک بەرگ رەش و دەمامک دارەکان حوکمیان کرد جیدی پێویست باپرسیار و ناسینیان ناکات کردارەکانیان شایەت حاڵی ئەم مافیاگەری و بەربەریەتن

ئێمە و هەزاران هەزار هاوڵاتی لەترس و دڵەراوێکی بەرگ رەشەکانین جێگەی داخ و دڵەراوێکی و نائارامیە هێزێک بەناوی کۆماندۆ هەر ڕۆژە و هاوڵاتیەکی بێتاوان خەڵتانی خوێن دەکەن و هەر رۆژە و هەواڵی فراند و بێسەروشوێن کردنی کەسان دەبیستین کە ئەم هێزە ی یەکێتی و لەژێر فەرمانی خودی سەرۆکەی یەکێکتی جوڵەی پێدەکرێت .

ئەم بانو کۆماندۆیە هێزێکی بێدیسپلی عەسکەری و ئەمنی و کۆمەڵایەتین و پێدەچێت بۆ پارێزگاری لە خۆیان سەدان کەسی بێ ئەزمون و بێ. ڕاهێنراوی دیسپلینە ئەمنی و عەسکەریەکان خزێنرابێتنە ناوی ئەم هێزە چونکە روداوەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە هێزێکی چەکداری لەم شێوەیە بۆتە مایەی ترس و تۆقاندن و سەرکپ کردن و فران و کوشتنی هاوڵاتی سڤیل و بێتاوان ئەوان باشترین ئیشارەتە بۆ ناسی شوناسی ئەم هێزە نابەرپرس و بێ دیسپلین و ئەتەکیەتە

Kajal Ahmad pdd
ڕێکخەری ئەکتی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوە PDD
فەرنسا

03/09/2024
سەرۆکی پ.د.د بەفەرمی  بەژداری کۆبونەوەی حیزبە عێرقی  و کوردستانیەکانی کرد.ئەمڕۆ  بەبانگێشتی فەرمی باڵوێزخانەی عێراق  لە ...
03/09/2024

سەرۆکی پ.د.د بەفەرمی بەژداری کۆبونەوەی
حیزبە عێرقی و کوردستانیەکانی کرد.

ئەمڕۆ بەبانگێشتی فەرمی باڵوێزخانەی عێراق لە ڤێیننا وەک ڕێکخەری گشتی پ.د.د بەژداری کۆبوونەوەی حیزبە عێراقی و کوردستانیەکانمان کرد.

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی

01/09/2024

ناکارامەیی زانستی سیاسی لەهەرێمی کوردستان و عێڕاق ڕێگە خۆشکەر بووە بۆ هاتنە پێشەوەی دەیان کەسایەتیگەندەڵ و ناشارازا و بێئەزمون بۆ ناو گۆرەپانی سیاسی

بەشی دووەم / وتاری حەفتانە

وتاری حەفیانە/بەشی دووەم و کۆتای
زانستی‌ سیاسی‌ له‌ هه‌مان ده‌ستپێكی‌ دروستبوونیه‌وه‌ له‌ كوردستان ڕووبه‌ڕووی‌ هه‌ندێك كێشه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ بووه‌ته‌وه و بنه‌مای‌ ئه‌م كێشانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕۆك و ناكارامه‌یی‌ ئه‌م زانسته‌ له‌ كوردستان و بێ‌ توانایی‌ له‌ ناسینی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ و په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ ڕاسته‌قینه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ڕووی‌ تیۆری‌ و پراكتیكییه‌وه‌.

ده‌مه‌وێت بابه‌ته‌كه‌م به‌ پرسیارێك ده‌ست پێبكه‌م كه‌ بۆچی‌ تائێستا ئه‌م زانسته‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ خۆی‌ نیشانبدات. ئایا زانستی‌ سیاسی‌ وه‌كو زانستێك، سروشتێكی‌ شەڕه‌نگێزی‌ هه‌یه‌؟ یان ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ستراكچه‌ری‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان هۆكاری‌ ناسینی‌ ئه‌م به‌شه‌یه‌ به‌ به‌شێكی‌ شه‌ڕه‌نگێز؟ تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی‌ كه‌ بزانین زانستی‌ سیاسی‌ وه‌كو به‌شێكی‌ گرنگ له‌ زانسته‌كان، خاوه‌ن سروشتێكی‌ تایبه‌ت و بوارێكی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ و له‌ كۆمه‌ڵگه‌ پێش كه‌وتووه‌كان به‌تایبه‌ت وڵاته‌ ڕۆژئاواییه‌كان و ئه‌مریكا، یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ هه‌ره‌ كاربه‌ره‌كان له‌ ڕه‌فتار و پراكتیكی‌ سیاسی‌ و له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ ڕۆڵێكی‌ بنه‌مایی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ڕێگه‌چاره‌ و ستراتیژه‌كان ده‌بینن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ستراكچه‌ری‌ سیاسه‌ت وه‌كو گۆڕاوێكی‌ سه‌ربه‌خۆ و كاریگه‌ر له‌ پێشكه‌وتنی‌ زانستی‌ سیاسی‌ له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌م تێڕوانینه‌ ژیانی‌ كراوه‌ و ئازادی‌ سیاسی‌ تاكو ڕاده‌یه‌ك ده‌توانێت هانده‌ری‌ زانستی‌ سیاسی‌ بێت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ داخراوبێت خاوه‌ن هیچ سوودێك نابێت. (ستراكچه‌ری‌ نادیموكراتی‌، نه‌خۆی‌ خاوه‌ن وه‌ها پانتاییه‌كه‌ بتوانێت له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ زانستی‌ سیاسه‌ت به‌هره‌مه‌ند بێت و نه‌تواناییه‌كی‌ وه‌های‌ هه‌یه‌ كه‌ پێشه‌كی‌ پێشكه‌وتن و به‌رفراوانی‌ تیۆری‌ و پراكتیكی‌ فه‌راهه‌م بكات) له‌ ڕاستیدا تایبه‌تمه‌ندی‌ ئه‌م جۆره‌ سیسته‌مانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆیان بێ‌ نیازده‌زانن له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ سیاسییه‌كان و خۆیان لێ دوور ده‌كه‌ن. هۆكاری‌ ناكارامه‌یی‌ سیاسی‌ هه‌رچی‌ بێت، یه‌كێكه‌ له‌ فه‌رعه‌كانی‌ هۆكارێكی‌ گشتی‌ و بنه‌ڕه‌تی‌ كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌مان نه‌بوونی‌ سوننه‌تی‌ گفتوگۆی‌ سیاسییه‌، چونكه‌ فه‌رهه‌نگی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌رهه‌می‌ ستراكچه‌ری‌ سیاسییه‌. ده‌توانم بڵێم كه‌ ستراكچه‌ری‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كوردستان تواناییه‌كی‌ وه‌های‌ بۆ به‌رزڕاگرتن و كارامه‌یی‌ زانستی‌ سیاسی‌ نییه‌. لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێ‌ چه‌ند خاڵێكی‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌ هۆكاری‌ ئه‌م

ناكارامه‌ییه‌ن، بخه‌مه‌ به‌ر باس و گفتوگۆكردن:
1. ماوه‌ی‌ نێوان تیۆری‌ و پراكتیك. به‌شێوازێكی‌ گشتی‌ عه‌قڵانیه‌ت له‌ ئه‌ندێشه‌، له‌گه‌ڵ عه‌قڵانیه‌تی‌ پراكتیك جیاوازه‌ و عه‌قڵانیه‌تی‌ ئه‌ندێشه‌ هه‌موو كات ناتوانێت عه‌قڵانیه‌تی‌ پراكتیك گه‌ره‌نتی‌ بكات، جیا له‌وه‌ی‌ كه‌ ڕێژه‌ی‌ پێشكه‌وتنی‌ زانستی‌ سیاسی‌ و ڕێژه‌ی‌ نزیكی‌ ئه‌م زانسته‌ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ سیاسه‌ت و حكومه‌ت له‌ كوردستان نێوانێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ وه‌كو تیۆری‌ و پراكتیك. له‌م ڕووه‌وه‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌ندێشه‌ و گه‌ڕان بنه‌مای‌ ڕه‌فتاری‌ سیاسی‌ نییه‌.

ئه‌م كاره‌ چه‌ندین شێواز له‌خۆده‌گرێت: یه‌كێكیان سه‌ره‌نج نه‌دانه‌ به‌ توێژینه‌وه‌كانی‌ سیاسی‌ له‌ بڕیاره‌ سیاسی‌ و حكومییه‌كان، له‌ ئه‌نجاندا ئه‌م تویژینه‌وانه‌ ده‌بنه‌ وه‌رزشێكی‌ فیكری‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌ندێشمه‌ند و توێژه‌ر. ده‌توانم بڵێم ئه‌م درزه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ نێوان تیۆری‌ و پراكتیك نه‌ له‌ كوردستان، به‌ڵكو له‌ زۆرێك له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانیشدا ده‌بینرێت.

2. نازانستی‌ بوونی‌ سیاسه‌ت له‌ كوردستان. ئامانجی‌ زانستی‌ سیاسی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ حاكمه‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ سیاسی‌ له‌ سێ‌ بواری‌ پیاهه‌ڵدان، ده‌رخستن و پێشبینی‌ بایه‌خێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ده‌توانین له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ دوو شێواز قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌ین:

1. چوارچێوه‌ی‌ شیكردنه‌وه‌ و ڕاڤه‌كردن.
2.چوارچێوه‌ی‌ به‌كارهێنان و پراكتیكی‌ كردن.
شێوازی‌ شیكردنه‌وه‌: شیكردنه‌وه‌ی‌ دیارده‌كانه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ زانستی‌ نێوان دیارده‌ییه‌ك له‌گه‌ڵ دیارده‌كانی‌ تر شرۆڤه‌ ده‌كات، به‌ڵام له‌ چوارچێوه‌ی‌ پراكتیكی‌ كردن، توێژه‌ری‌ زانستی‌ سیاسی‌ و په‌یوه‌ندی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ته‌نیا قه‌ناعه‌ت به‌ شرۆڤه‌كردن ناكات، به‌ڵكو هه‌نگاوێك پێشتر ده‌نێت و ده‌چێته‌ قوناخی‌ پراكتیكی‌ كردنی‌ ڕێگه‌چاره‌كان بۆ بڕیاری‌ سیاسی‌. له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ هه‌ندێك هۆكاری‌ جیاواز به‌رگری‌ له‌ نزیكبوونی‌ زانستی‌ سیاسی‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ ده‌كه‌ن و هێشتا نازانین كه‌ ئامانج له‌م به‌شه‌ و توێژینه‌وه‌كانی‌ چییه‌؟ به‌ڕاستی‌ ئامانج له‌ توێژینه‌وه‌كانی‌ زانستی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان چییه‌؟ ئه‌م توێژینه‌وانه‌ به‌دوای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كام مه‌سه‌له‌یه‌دا له‌ كوردستان ده‌گه‌ڕێن؟ یان جۆره‌ وه‌رزشێكی‌ فیكرییه‌ و بۆ ئه‌رشیفمانه‌؟

نێوان سیاسییه‌كان و بیرمه‌نده‌ سیاسییه‌كان جیاوازییه‌كی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ ڕووی‌ جیهان بینی‌، تێڕوانین و ئامانجه‌كان. له‌ئه‌نجامدا توێژینه‌وه‌كانی‌ زانستی‌ سیاسی‌ ناتوانێت هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ سیاسییه‌كانمان ده‌ستنیشانبكات.

3. بێ‌ متمانه‌یی‌ به‌ زانستی‌ سیاسی‌. به‌ ڕاشكاوانه‌ بڵێم یه‌كێك له‌و هۆكاره‌ گرنگانه‌ی‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی‌ بێ‌ متمانه‌یی‌ ئه‌م زانسته‌ لای‌ حكومه‌ت، نزمبوونی‌ توانا و ئاستی‌ مه‌عریفی‌ مامۆستایانی‌ ئه‌و به‌شه‌یه‌ كه‌ تائێستا دوای‌ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ نه‌یانتوانیوه‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ نیشتمانی‌ گه‌وره‌ له‌ بواری‌ سیاسیدا پێشكه‌ش بكه‌ن، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه‌ ساده‌ترین چه‌مكه‌كانی‌ سیاسه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ پێناسه‌ بكه‌ن. خاڵێكی‌ تر ئه‌وه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ هه‌موو ده‌یانه‌وێت ببن به‌ پزیشك یان ئه‌ندازیار، واتا زانست ته‌نیا دیاری‌ كراوه‌ بۆ ئه‌م دوو به‌شه‌، واتا ئه‌م په‌راوێزخستنه‌ی‌ زانستی‌ سیاسی‌، بێ‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و زانسته‌ ڕاده‌گه‌ینێت و ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ به‌ره‌و ئه‌نجامێكی‌ نێگه‌تیڤ ڕه‌وانه‌ده‌كات.

4. لۆكاڵی‌ نه‌بوونی‌ زانستی‌ سیاسی‌. جیا له‌ نیگای‌ حكومه‌ت به‌م زانسته‌، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ تاكو چ ڕاده‌ییه‌ك توێژینه‌وه‌كان هاوتاو هاوسه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا، تاكو چ ڕاده‌ییه‌ك ئه‌م توێژینه‌وانه‌ پراكتیكی‌ ده‌كرێت. واهه‌ستده‌كه‌م كه‌ زۆرینه‌ی‌ توێژینه‌وه‌كان تایبه‌تمه‌ندی‌ كارامه‌یان تێدا نه‌بێت.

5. دواكه‌وتوویی‌ به‌ به‌راوردكردن له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان.
پێكهاته‌ی‌ زانستی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان، چ له‌ ڕووی‌ تیۆری‌ و پراكتیكیه‌وه‌ دۆخێكی‌ خراپ به‌ سه‌ر ده‌بات، له‌ ڕووی‌ تیۆرییه‌وه‌، ده‌توانم بڵێم تائێستا خاوه‌ن هیچ ڕایه‌ك نیین و به‌ره‌و فه‌ناچوون ده‌ڕوات، چونكه‌ ته‌مه‌نی‌ زانستی‌ سیاسی‌ كلاسیك ته‌واو بووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه‌ی‌ كه‌ له‌ زانستی‌ سیاسی‌ له‌ جیهاندا دروستبووه‌، ده‌بینین كه‌ هیچ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ له‌ كوردستاندا چ له‌ ڕووی‌ تیۆری‌ و پراكتیكی‌ نابینرێت. له‌ ڕووی‌ تیۆرییه‌وه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌ له‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی‌ وڵاته‌وه‌ نییه‌ و سیاسه‌تمه‌داره‌كانیش هیچ متمانه‌ێكیان به‌و توێژینه‌وانه‌ نییه‌. به‌ واتاییه‌كی‌ تر ئێمه‌ له‌ وڵاتدا زانستێكی‌ سیاسه‌ت دانه‌رمان نییه‌ كه‌ كاراتره‌ و ڕێنماییت ده‌كات به‌ره‌و ئیداره‌كردنی‌ ده‌وڵه‌ت و چالاكییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌بردن، به‌ڵام زانستێكی‌ سیاسیمان هه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا باس له‌ هه‌ندێك چه‌مك وه‌كو: ئازادی‌، شه‌ڕ، ئاشتی‌،... ده‌كات.

6. كێشه‌ی‌ مامۆستایان و خوێندكاران. گه‌وره‌ترین كێشیه‌، كێشه‌ی‌ نه‌زانینی‌ زمانی‌ ئینگلیزیه‌، كه‌ كێشه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ مامۆستایانی‌ زانسته‌ سیاسییه‌كانه‌. هه‌روه‌ها كه‌ ده‌زانین سه‌رچاوه‌ی‌ بڕواپێكراو له‌ كوردیدا زۆر كه‌مه‌ و زیاتر زمانه‌ بیانییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندترن، به‌تایبه‌ت سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كان زۆرینه‌یان به‌ زمانه‌كانی‌ بیانییه‌، چونكه‌ زۆرینه‌ی‌ زاراوه‌كان، بیروڕاكان و قوتابخانه‌ سیاسییه‌كان له‌ وڵاته‌ ڕۆژئاواییه‌كان له‌دایكبوونه‌ و پێگه‌یشتوون.

کەواتە دەبێت باوەڕمان بەوەهەبێت ستراكچه‌ری‌ سیاسه‌ت وه‌كو گۆڕاوێكی‌ سه‌ربه‌خۆ و كاریگه‌ر له‌ پێشكه‌وتنی‌ زانستی‌ سیاسی‌ له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌م تێڕوانینه‌ ژیانی‌ كراوه‌ و ئازادی‌ سیاسی‌ تاكو ڕاده‌یه‌ك ده‌توانێت هانده‌ری‌ زانستی‌ سیاسی‌ بێت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ داخراوبێت خاوه‌ن هیچ سوودێك نابێت. (ستراكچه‌ری‌ نادیموكراتی‌، نه‌خۆی‌ خاوه‌ن وه‌ها پانتاییه‌كه‌ بتوانێت له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ زانستی‌ سیاسه‌ت به‌هره‌مه‌ند بێت و نه‌تواناییه‌كی‌ وه‌های‌ هه‌یه‌ كه‌ پێشه‌كی‌ پێشكه‌وتن و به‌رفراوانی‌ تیۆری‌ و پراكتیكی‌ فه‌راهه‌م بكات) له‌ ڕاستیدا تایبه‌تمه‌ندی‌ ئه‌م جۆره‌ سیسته‌مانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆیان بێ‌ نیازده‌زانن له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ سیاسییه‌كان و خۆیان لێ دوور ده‌كه‌ن.

خوێندنەوەیەك بۆ چەمكی سیستەمی
سیاسی و دامەزراوەكانی

سیستەمی سیاسی دەولەتێك بە دەستور و كەلتوری سیاسی و ئەلیتە سیاسیەكەیەوە دیاری دەكرێت، هەروەها لە دابەشكردنی دەسەلاتە واقعیەكانە لەنیوان ناوەندەكانی بریاردا. سیستەمە سیاسیەكان و دامەزراوەكانی وەك (پەرلەمان، حكومەت، دادوەری)، دەولەت، حیزب و رێكخراوەكانی و ڕای گشتی و هاوبەشیی هاولاتی لەحكومەت و كارگێریدا،
هەروەها رێكخراوە كۆمەلایەتیەكان، دەسەلات وهێز و پێشبركێیەكانی هەلبژاردن هەموو ئەمانە لەژێر چەتری سیستەمی سیاسیدا كۆدەبنەوە. سیستەمی سیاسی داینەمۆی دەولەت و ژیانی كۆمەلگایە، هەروەها ئەركی رێكخستنی كۆمەل دەگرێتە ئەستۆ. سیستەمی سیاسی زیاتر تایبەتە بەرێكخستنی شێوازو كاری دەسەلات و كۆمەل و كۆمەلە سیاسیەكان. سیستەمی سیاسی چەند دامودەزگایەكە لەكۆمەلگایەكی دیاریكراودا كاروباری بەریوەبردن دەگرنە ئەستۆ لەرێگای ئەو یاساو ریاسا مولزیمانەی كە لەئارادان، یان دانراوون لەچوارچێوەی ئایدیۆلۆژیایەكی سیاسی پەیرەوكراودا.

بەلام سیستەمی سیاسی بەتەنیا بریتی نیە لە دامەزراوە حكومیەكان بەلكو لەهەموو پێكهاتە كۆمەلایەتیەكان بەهەموو لایەنە سیاسیەكانیەوە بە پێكهاتە تەقلیدیەكانیشەوە كەلەسەر بنەمای خزمایەتی و عەشیرەت دامەزراون. كەواتە سەرجەم دیاردەكان پێكەوە سیستەمێك پێك دەهێنن.

سیستەمی سیاسی و سیستەمی كۆمەلایەتی
سیستەمی سیاسی لەناو سیستەمی كۆمەلایەتی پەیدا دەبێت. هەموو گۆڕانێك لەسیستەمی كۆمەلایەتی كار لەسیستەمی سیاسی دەكات و ئەوانیش گۆرانیان بەسەردا دێت. كەواتە لەبەرئەوەی سیستەمی سیاسی تارادەیەك بریتیە لە سیستەمی كۆمەلایەتی بۆیە هەر جۆرە ناسەركەوتنێك لە سیستەمی سیاسیشدا دەبێتە هۆی دواكەوتنی سیستەمی كۆمەلایەتی.

لەم بوارەدا حیزب و رێكخراوی سیاسی بە تایبەت گرنگیدان بە ئایدیۆلۆژیای ئەو حیزبە رۆلی گرنگ دەبینێت و هێزێكی بەتوانایە بۆ گۆرین و بەمۆدێرن كردن. پێشكەوتنی سیستەمی سیاسی پێویستی بە هوشیاری كۆمەلایەتی هەیە كەیارمەتی كۆمەل ئەدات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانی سیستەمەكە. هوشیاری كۆمەلایەتی رێگا بۆ هاولاتیان خۆش دەكات لەزۆر لایەنەوە چاودێری ژیان بكەن لەبواری كۆمەلایەتی و كەسایەتی... هتد.
كێشەی لەسەرخۆ گەشەكردنی كۆمەلگا لەبوارەكانی سیاسی و ئابوری و كۆمەلایەتی و فەرهەنگی دەمێكە لەلایەن زاناكان و كۆمەلناسەكان بایەخی پێدراوە. مێژووی مرۆڤایەتی ئەو راستیەی بەروونی نیشانداوە كە گۆرانكاری كۆمەلایەتی و سیاسی پرۆسەیەكی حەتمیە.

هەموو ئەو كۆمەلگایانەی لەئاستی نزمی ئابوری و سیاسی و كۆمەلایەتیدان دەبێت بەو رێگایانە تێپەرن كە ولاتانی پێشكەوتوی جیهان پێیدا تێپەریوون.
هەربۆیە دەولەتی عێراقیش بەهەرێمی كوردستانیشەوە بێبەش نیە لەم یاسایە. بەلام دیارە هەر كۆمەلگایەك بەگوێرەی خەسلەتی نەتەوەیی خۆی بەم پرۆسەیەدا تێپەر دەبێت.
بەم پێیە پێكهاتەی سیاسی حیزبی سیاسی و سیستەمی سیاسی رەنگدانەوەی بارودۆخی كۆمەلایەتی ئەو كۆمەلگایە خۆیەتی. بەواتا بەرهەمی واقعی كۆمەلایەتیە. سەدام حسین هیچی تر نەبوو لە بەرهەمی واقعی كۆمەلگای عێراقی خۆی هەربۆیە توانیشی دیكتاتۆرتربێت لە دیكتاتۆرەكانی تر.

هەر كۆمەلگایەك تایبەتمەندی خۆی هەیە.
بێگومان هەر كۆمەلگایەك تایبەتمەندی خۆی هەیە. بیروبۆچوونی هەر كۆمەلگایەكی مرۆڤایەتی دەربارەی دەسەلات و سیستەمی سیاسی لەگەل ئەوی تردا دەگۆرێ ئەویش بەپێی رەوشی تایبەتی هەر كۆمەلگایەك لەرووی مێژوویی و رەوشی ئابوری وكۆمەلایەتی و ئاستی هوشیاری و جیۆپۆلەتیكەوە كە بەهەمویانەوە باری سایكۆلۆجی و كۆمەلایەتی وهوشیاری سیاسی تاكەكانی كۆمەلگا دیاری دەكەن. ئەم فاكتەرانە بۆ نمونە لە ولاتێكی رۆژئاوای ئەوروپا بەپێی تایبەتمەندیەكانی خۆی شێوازێكی ترە بەبەراورد لەگەل ولاتێكی تری دواكەوتوو، یان تازەگەشەكردوو. واتا سیستەمی سیاسی پەیرەوكراو لەولات و دەولەتێكەوە بۆ یەكێكی تر دەگۆرێ. لەهەر دەولەتێكدا رادەی هوشیاری سیاسی كۆمەل و بیروبۆچوونی مرۆڤەكانی دەبارەی دەسەلات لەسەر بنچینەی قۆناغە مێژوییە جیاجیاكان بەخۆوە وەردەگرێ كە دەولەتی پێدا رۆیشتوە.

سیستەمی سیاسی كۆمەلگای تەقلیدی.
خەسلەتی كۆمەلگای تەقلیدی بریتیە لەكردەوە تەقلیدیە كۆمەلایەتیەكان. واتا ئەو كردەوانەی كە لەسەر بنەمای ئەقل ومەنتق دانەمەزراوە، بەلكو لەسەر بنەمای ئەو كردەوانەی كەسەردەمانێك كاری پێكراوەو جێگیربوەو بەمیرات ماوەتەوە وەك شتێكی تەقلیدی. یەكێك لەخەسلەتەكانی كۆمەلگای تەقلیدی بریتیە لەپێكهاتەیەكی داخراوی كۆمەلایەتی كەبەزەحمەت خۆی دەداتە دەست گۆرانكاری بەتایبەت بەمۆدێرن كردنی هەرەمی سەرەوەی.
جگە لەمانە زۆربەی ئەندامانی ئەم كۆمەلگایە سەربەخۆییان نیە، واتا بەستراونەتەوە بەنەریتی گشتی كۆمەلگاكە. لێرەدا هوشیاری ئاینی زالە بەسەر تەواوی بوارەكانی ژیانی كۆمەلگاكە. دەسەلاتی سیاسیش خەسلەتێكی حوكمی فەردیە تێیدا. بۆیە ئەم جۆرە كۆمەلگایە هەروەك ئاماژەم پێدا بەپێی سروشتی خۆی، خۆی كەمتر دەداتە دەست بەمۆدێرن كردن. زیاتر لەشوێنی خۆی دەچەقێ وگۆرانیشی كاتێكی دورودرێژی دەوێ كەئەمیش بەندە بەكۆمەلێك فاكتەرەوە.

لەم سیستەمە تەقلیدیەدا ئابوری خزمایەتی وبارودۆخی پابەندبوون و پەیوەندی شەخسی دروستدەبێت و رۆل دەبینێت. بەم شێوەیە گەشەكردنی ئابوری گێڕ دەبێت و دەسەلاتەكە دەسەلاتێكی كلاسیكیەو هوشیاری كۆمەل لەئارادا نیەو دەسەلاتداری تەقلیدی وكلاسیك سوود لەم دیاردەیە وەردەگرێ و دەشیەوێ كەش و هەوا كۆمەلایەتیە دواكەوتوەكە هەر بەم شێوە كۆنە بمێنێتەوە لەشێوەی داب ونەریتە تەقلیدیەكان. هەموو پێشكەوتن و هوشیاریەكی كۆمەلایەتی دەبێتە لاوازكردن و گۆرینی ئەو نەریتە تەقلیدیەی كەدواتر دەبێتە رێگر لەبەردەم دەسەلاتی دەسەلاتدارو سیستەمە سیاسیە تەقلیدیەكەدا. هەربۆیە بەگشت شێوەیەك ئەم لایەنە هەولی لەناوچونی پێشكەوتن ئەدات و دەیەوێ كۆمەلگا كۆنەكە كۆمەلگایەكی داخراو بێت و بەهۆی ناهوشیاری كۆمەلەوە بۆی بچێتە سەرو دەسەلاتدار جێگای یاساش بگرێتەوەو دەیەوێ لەم زیاتر كۆمەل هیچی ترنەبینێت و بەم شێوەیە كۆمەل بێبەش دەكات لەمێژوش.

هیچ سیستەمێك نەگۆڕ نییە.؟
لەو كۆمەلگایانەی كەهوشیاری سیاسی هاولاتیان كزو لاوازەو هەروەها رەوشی ئابوری و كۆمەلایەتی تیایاندا لاوازە، ئەوا سیستەمی سیاسی پەیرەوكراو لەدەولەتدا سیستەمێك دەبێت كە لەسەر زەبروزەنگ وخۆسەپاندن بنیاد دەنرێت. لێرەدا پێشێلكردنی مافی تاكەكانی كۆمەل و سەربەستیەكانیان و بوارنەدان بەگروپی سیاسی جۆراوجۆر لەدەولەتدا شتێكی ئاسایی دەبێت. واتا لەدەولەتدا سیستەمی دیكتاتۆری پەیرەو دەكرێت.

بەلام پەیرەوكردنی هەر شێوەیەك لەسیستەمی دەسەلات لەدەولەتدا شتێك نیە بەزۆر بسەپێندرێ، یان هەتا سەر بربكات و نەگۆڕ بێت. سیستەمی پەیرەوكراو لەولاتدا دەبێت زۆر نزیك بێت لە داب و نەریت وكەلتورو رادەی هوشیاری خەلكی ئەو ولات و دەولەتە. بەلام ئەگەر سیستەمە سیاسیە پەیرەوكراوەكە لەگەل باری سایكۆلۆجی وفكری و كۆمەلایەتی خەلكی ولاتدا گونجاو نەبوو ئەوا ئەو سیستەمە سیاسیە ئەگەر بۆ ماوەیەكی زەمەنیش پەیرەو بكرێت بەلام وەكو ئەنجام هەر هەرەس دێنێت وئامانجی رێكخستنی دەولەت ناپێكێ كە لەراستیدا پێویستە بۆ خۆش گوزەرانی و سەقامگیركردنی رەوشی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابوری هاتبێتە كایەوە. روداوەكانی ئەم دواییەی هەندێك لە ولاتە عەرەبیەكان نەك هەر بەلگەیەكی بەرچاوی ئەم بۆچونەیە بەلكو پەیامێكی گرنگیشە بۆ دەسەلاتداران. مێژووی سیاسی بۆ ئەوەیە مرۆڤ لێی فێرببێت.

دەسەلاتی تەقلیدی و كلاسیكی هەر هێشتا بەربلاوترین شێوەكانی دەسەلات و سیستەمە سیاسیەكانە چونكە دەسەلاتی یاسایی و ئەقلانی لەگەشە مێژوییەكەیدا زۆر درەنگ هاتۆتە دروستبوون.
اكانی ژیان و گوزەران رێك بخات. دەزگاكانی دەولەت كە سیستەمە سیاسیەكە پێكدەهێنن وەك پەرلەمان وحكومەت و دادوەری رۆلی گرنگ دەبینن تێیدا. لێرەدا حیزبی سیاسیش گرنگ وپێویستە بۆ سیستەمی سیاسی كەبریتیە لەشێوازێك بۆ بەیەكەوە گرێدان وبەستنەوەی گشت پەیوەندیە سیاسی وكۆمەلایەتی وئابوریەكانی نێو كۆمەلگا، هەروەها ئەركی رێكخستنی كۆمەل و رۆلی بەرێوەبردن لەرێگای ئەو یاسایانەی كە هەن لەچوارچێوەی ئایدیۆلۆژیایەكی سیاسی پەیرەوكراودا دەگرێتە ئەستۆ.

ئەو كۆمەلگایانەش كەپەیكەری دەولەتیان نیە دەكرێ دابنرێن كەسیستەمی سیاسیان هەبێت. زاراوەكە بەشێوەیەكی دیاریكراو لەزانستی سیاسیدا بریتیە لەكۆمەلێك پەیكەرو پرۆسەو دەزگا كە لەنیوان خۆیاندا كارلێك دەكەن. لەبەر ئەوەی زاراوەكە بەفەرمانەكانیەوە دەناسرێت ئەوا دەكرێت ئاماژە بدات بەو رێكخستنە سیاسیانەی دەولەت و نادەولەتیش.
كاریگەری كەلتوری سیاسی لەسەر حیزب وسیستەمی سیاسی.
یەكێك لە كێشەكانی سیاسەت و كۆمەل بریتیە لە دواكەوتویی كەلتوری سیاسی بۆ بەها دیموكراتیەكان تەنانەت لەهەموو ناوچەكانی رۆژهەلاتی ناوەراستدا دیموكراسیەت تەنیا روكەش بووە. بەتایبەت دەسەلاتدارە دیكتاتۆرەكان هەرگیز ئامادە نەبوون دەستبەرداری دەسەلات بن، ئەمەش بەزیان گەراوەتەوە بۆ ئۆپۆزیسیۆنیش. لەبەر رۆشنایی دواكەوتویی كۆمەل بەگشتی و كەلتورە سیاسیەكە هەربۆیە ئۆپۆزیسیۆنەكان لای خۆشمان ئۆپۆزیسیۆنێكی هاوچەرخ نین و هەموو بە دەسەلاتیشەوە بەرهەمی واقعی كۆمەلگاكەی خۆیانن هەربۆیە پەرینەوە بۆ كۆمەلگایەكی مۆدێرنتر هەروا ئاسان نیەو پرۆسەیەكی ئالۆزو درێژخایەنە، بەلام گۆرینیشی بەهەنگاوی زانستانەو بە بەرنامەو سیستێماتیك دەكرێت.

من بۆ ئەم قۆناغە مێژوییەی ئەمرۆ واقیعبینانە رەزامەندم و بە ئومێدەوە دەڕوانم لە دواڕۆژی هەرێمێكی كوردستاندا، کە بەراورت لەگەڵ عێراقێكدا بژیم لە 30% گەندەلی تێدا بێت وەك لە 90% بەڵام لەهەموو حاڵەتێکدا هەرجۆرە کەموو کورتی و شێوازێکی تر دەتوانرێت بگۆڕێت و بەتێپەربوونی کات هەم سیستەمەکەو هەم جۆری حوکومڕانی دەتوانرێت گۆڕانی بەسەربێت و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو چاک بوون سیستەمێکی جێگیر و چەسپاو ببرێت.


ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی

مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوە PDD پەیامێک ئارادتەدەکاتحوکمەتی هەرێم و یەکێتی بۆ بەفەرمی وەڵامی تورکیا ناداتەوە لەسەر هێرش...
24/08/2024

مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوە PDD
پەیامێک ئارادتەدەکات
حوکمەتی هەرێم و یەکێتی بۆ بەفەرمی وەڵامی تورکیا ناداتەوە لەسەر هێرشە درۆنیەکان و تیرۆرکردنی چالاکوان و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوە کوردیەکان .!

هێرشە ئاسمانیەکانی تورکتا لەرێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانی ( درۆن ) و کوشتنی کورد لەژێر هەر ناو نیشانێک کارێکی تیرۆدیستی و ناڤرۆڤانەیە لەلایەن تیرۆرئستانی تورک .!

بەڵام ئەوەی کە دەبێت هاوڵاتی کورد بیزانێت و پرۆتیستۆی کات چاوساخی دەسەلاتی ئەمنی ناوچەکەیە گەر تەماشاکەین لەماووی ڕابوردوودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەیان جار هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوانی تورکی کراووتە سەر چەندین ناوچەی جیاواز شەیدکردنی دەیان کاری ڕێکخراو پارتە ئۆپۆزیسوێنەکانی کوردستانی باکور وڕۆژئاڤا ئەمە دیاری دەسەڵاتی ئەمی و حیزبی دەسەڵاتداری زۆنگاوی سەوزە بۆ تورکیا لە پێناو ڕازی کردنی تورکیا بۆ کرانەوەی بازرگانی و فرۆکەخانەی سلێمانی دەنا دژەتیرۆر و دەسەڵاتی سیاسی و ئەمنی هەرێم دژی پێشێلکاریەکان دەواستان و بە تورکیا تان دەوت ستۆپ.

کەژاڵ احمد عبدول رحمان
بەرپرسی ئەکتی پەیوەندیەکانی دەرەووی پ.د.د
فەرەنسا

21/08/2024

بەراستی سەیرە دەرکەوت هەموتان لە بەغدا کارمەند و موچەخۆری میرین هەروەک سەردەمانیتر بێزیاد و کەم

بەسادان کێشە بۆ هەرێم دروست کراوە و بێدەنگن لێی
یەک لەشکر بەرپرسی نابەرپرستان ناردۆتە بەغدا و ناتوانن تەنا یەک کێشە لەوو هەموو کێشە سیاسی و ئابوری و ئیداریەی کە بۆ هەرێم دروست کراوە حلکەن پێدەچیت تەنها کارمەندبن و لاف و گەزافی کوردایەتیش لێدەدەن .
بەبروای من ئەم دۆخەی خولقاندوتانە گەیشتۆتە چڵەپۆپە و کاتی ئەوە هاتوە میلەتی کورد بەجدی بیرلە پەراوێز خستنی ئێوە و دروست کردنی بەدیلێکی نیشتیمنی بکتەوە.

یاسین شێخ ساڵح برزنجی
ڕێکخەری گشتی پ.د.د

مونا قاوەچی :لەهەوڵداین زمانی تورکمانی لەهەرێم بکەینە زمانی فەرمی مونا قاوەچی، سکتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لە چاوپ...
19/08/2024

مونا قاوەچی :لەهەوڵداین زمانی تورکمانی لەهەرێم بکەینە زمانی فەرمی

مونا قاوەچی، سکتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند: زمانی تورکی زمانی دایکی ئێمەیە و زمانێکی فەرمی جیهانییە، بۆیە لە هەوڵداین و هەوڵیشمان داوە زمانی تورکی بخەینە پاڵ زمانە فەرمیەکانی تر لەهەرێمی کوردستان.

12/08/2024

ڕێساكانی ڕەخنە لەنێوان تیرۆری کەسایەتی و
ناوزڕاندن و ڕاستكردنەوەدا.!
(به‌شیی سێیەم) و کۆتایی
"وتاری حەفتانە"
- دووفاقییەت لەڕەخنەگرتن:

ئەم دووفاقییە لە كارپێكردنی ڕەخنەدا جۆرێكە لە ناكۆكبوون و خۆپەرستیی زیادەڕۆیانە. بۆ ئەوەی ڕەخنە سوودبەخش بێت و لە بۆتەی بەرژەوەندیی گشتیدا بتوێتەوە، دەبێت دەست لەو دووفاقییە هەڵبگیرێت و ڕەخنەی ئەویدیكە قبوڵبكرێت و گوێ لە ئامۆژگاری و ڕێنماییەكانی بگیرێت.

-دەستبەرداربوونی ڕەخنە لەبەر خوشییەكانمان ئەو هەڵانە زۆرن كە تێیان دەكەوین و وەك مرۆڤ مافی هەڵكردن و بیرچوونەوەمان هەیە. مرۆڤی تەندروست ئەوەیە كە بەخۆیدا دەچێتەوەو لەخۆی دەپرسێتەوەو ڕەخنەی ئەوانی دیكە قبوڵدەكات، بەمەبەستی ڕزگاربوون لە هەڵەكان و چاكسازی. لەبەرامبەردا ئەو كەسانە هەن كە خەوشییەكانی خۆیان پەردەپۆشدەكەن و ڕەخنە لەخۆیان ناگرن و حەزیش ناكەن گوێ لە ڕەخنەی ئەوانیدیكە بگرن. ئەمانە ئاستەنگن لەبەردەم كارپێكردنی ڕەخنەدا.

-دەمارگیری پڕۆسەی ڕەخنەگرتن تێكدەدات: دەمارگیری چەمكێكی گشتییە و ڕەگەز، بڕوا، حیزب، بیروڕا...هتد لەخۆدەگرێت. مەبەست لە دەمارگیری لێرەدا لایەنگیریكردنی تەواوەتی و بەرگریكردنی تەواوە لەوەی مرۆڤ لایەنگریەتی، بەبێ بیانوی لۆژیكی و بەڵگەی زانستیی ڕوون. ئەمەش دیاردەیەكی خراپەو جیاوازە لەگەڵ لایەنگیریكردنی پشتئەستوور بە بڕواو ڕاستی. دەمارگیری هانی مرۆڤ دەدات ئەویدیكە فەرامۆشبكات و مامەڵەكردن لەگەڵیدا ڕەتبكاتەوە.

بەوجۆرەش دەمارگیر ڕەخنە قبوڵ ناكات و دان بە پێداچوونەكان و ئامۆژگارییەكانی ئەویدیكەدا نانێت، چونكە دەمارگیری ئەوی گەیاندۆتە ڕادەی پیرۆزكردنی كوێرانەی بیروڕاكانی خۆی. بەوجۆرە دەمارگیری ڕێگە لە فیكر دەگرێت ڕاستییەكان بدۆزێتەوەو وا لە مرۆڤ دەكات توانای پێكەوەژیان و گونجان لەگەڵ ئەوانی دیكە لەدەستبداتو چێژ لە نەفامیی خۆی وەربگرێت و بێبەش بێت لە وەبەرهێنانی توانا ئەقڵییەكانی خۆیو یەكترتەواوكردنو پێكەوە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەوانی دیكەی كۆمەڵگەكەی ڕەتبكاتەوە.

-لەخۆبایبوون خۆ لەسەروو ڕەخنەوە بەرهەمدێنێ:

هەستبەخۆكردن لە یەكێكەوە بۆ ئەویدیكەو بەپێی گەلێك گۆڕانكاری جیاوازە. ئەو هەستبەخۆكردنە فشارێكە بەسەر دەروونی مرۆڤەوەو هەندێك جار پڕدەبێت لە خۆخۆشویستن، كە وا لە خاوەنەكەی دەكات خۆ لەسەروو ئەوانی ترەوە دابنێ. ئەمەش وادەكات ئەو كەسە خۆی لەسەروو ڕەخنەوە دابنێ و هەڵەكردن و خستنەوەی كەموكوڕی بۆ خۆی بەڕەوا بزانێت و دەبێتە هۆی لەخۆبایببون.

چەندین وێنەی نەهامەتیی نێگەتیڤانەی ڕەخنەو پێداچوونەوە و ڕاستكردنەوە هەن كە پێویستیان بە دەستكاریكردنە، هەتاكو كارپێكردنی ڕاستی ڕەخنەگرتنمان لێ نەشێوێنن. لەوانە قبوڵنەكردنی ئەو ڕەخنەیەیە لەوانی دیكەوە ئاڕاستەماندەكرێت، كە ئێمە هەندێك جار ڕەخنەیان بەسەردا دادەبارێنین.
روداو و مرۆڤەژان و کارەکترەکان گەورەدەکرێن ولەوێنەیەکی
قەبەكراو كە هانی خاوەنەكەی دەدات بۆ لەخۆباییبوون و خۆپەرستیی زیادەڕۆیانە ئاستەنگە لەبەردەم پڕۆسەی ڕەخنەگرتندا، بەڵكو ئاستەنگێكی بنچینەییە لەبەردەم هەر ڕێنسانس و شارستانیبوونێكدا. بەواتایەكی تر، خۆقبوڵكردنی ڕەهاخوازانەی خود و فەرامۆشكردنی ڕەخنەی ئەوانیدیكە بێبەشماندەكەن لە بەرەوپێشەوچوون و گەشەكردن و دەرفەتی چاكسازی و گۆڕانمان لەدەستدەدەن.

یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی
ڕێکخەری گشتی پ.د.د

Adresse

Berlin
٢٣٢٤٥

Webseite

Benachrichtigungen

Lassen Sie sich von uns eine E-Mail senden und seien Sie der erste der Neuigkeiten und Aktionen von SAWDA PRSS erfährt. Ihre E-Mail-Adresse wird nicht für andere Zwecke verwendet und Sie können sich jederzeit abmelden.

Videos

Teilen


Andere Medien- und Nachrichtenunternehmen in Berlin

Alles Anzeigen