12/16/2024
وەزعەکە شڕە
پارتی NDP داوا دەکات جەستن ترودۆ دەست لەکار بکێشێتەوە
ئەگەر چی ترودۆ لە هەڵبژاردنی رابردوو نەیتوانی زۆرینەی دەنگەکان ببات هەرچەندە لەلایەنەکانی تر زیاتر دەنگی هێنابوو، بۆ پێکهێنانی کابینەکەی و بوون بە سەرۆک وەزیران پێویستی بە هاوپەیمانێک هەبوو، بۆیە پارتی NDP بووە دارشەقەی پارتەکەی ترودۆ و توانیان رێژەی پێویست بەدەست بهێنن بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەنەدیەکان بە قەیرانێکی قوڵدا گوزەر دەکەن، ئەمڕۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی نوێ داوای لە جەستن ترودۆ کرد دەستلەکار بکێشێتەوە.