دەروازەی پشدەر

  • Home
  • دەروازەی پشدەر

دەروازەی پشدەر بۆ خزمەتی دەڤەری پشدەر

ڕانیەی جوان لە شەودا🌹❤️ئەم ئیدارە فاشیلەی بەناو راپەرینە لەڕێگەی کۆمەلێک کەسی دەرون نەخۆشی نا بەرپرس و نادات پەروەر شەرێ...
07/11/2024

ڕانیەی جوان لە شەودا🌹❤️

ئەم ئیدارە فاشیلەی بەناو راپەرینە لەڕێگەی کۆمەلێک کەسی دەرون نەخۆشی نا بەرپرس و نادات پەروەر شەرێکی دەرونی لەنێوان دەڤەی پشدەر و بیتوێندا دروستکردووە...
بەداخەوە...

07/11/2024

⛔هات کارەساتە بۆ سبەی جومعە ⛔

سبەی ئەم شوێنە سەدان کەس رووی تێدەکات لەناو شار و دەرەوەی شار
ئەوەی زیاتر لەخەلک ایهمالە شارەوانییە بۆچی دەبێت هەفتەی جارێک خاوێن نەکرێتەوە!؟ بەراستی جێی شەرمە شارەوانی هەر بەتەواوی وازی لەم شارە هێناوە ئەگەر عایدی شارەوانی نیە بۆچی لێپرسینەوە لەو کۆمپانیایە ناکات..؟

🌪بارینی تەرزەی زۆر و گەورە حائل ـ بیابانەکانی نەجد ـ  سعودییە 🇸🇦هاووڵاتیان و کەشناسانی ئەو ووڵاتە ئەو دیمەنانەو ئەو ڕوود...
06/11/2024

🌪بارینی تەرزەی زۆر و گەورە

حائل ـ بیابانەکانی نەجد ـ سعودییە 🇸🇦
هاووڵاتیان و کەشناسانی ئەو ووڵاتە ئەو دیمەنانەو ئەو ڕوودەدات بە نائاسایی و دەگمەن ناو دەبەن و دەڵێن : ئەوەی ئەم چەند ساڵە ڕوودەدات رووینەداوە
هەندێ بەڕێزیش لەووڵاتانی دیکە و لای خۆمان ئەڵێن : ئاساییە ..!!!!!

ژیانی هاوسەری گرێبەستێکی خۆویستانەیە لەنێوان دوو کەسدا، کە بەر لەو گرێبەستە دوو کەسی ئازاد و لەیەکتر دوورن و هیچ مافێکیا...
06/11/2024

ژیانی هاوسەری گرێبەستێکی خۆویستانەیە لەنێوان دوو کەسدا، کە بەر لەو گرێبەستە دوو کەسی ئازاد و لەیەکتر دوورن و هیچ مافێکیان بەسەر یەکەوە، وەلێ دوای گرێبەستەکە دەبن بە نزیکترین کەسی یەکتر و هەریەکە کۆمەڵێ ماف و ئەرکیان بەرانبەر ئەویتر دەکەوێتە سەر.

گرنگترین خاڵی هێشتنەوەی ئەو گرێبەست و پەیوەندییە بە پتەوی، ڕێزگرتنی هەریەکە لەو دوو کەسەیە لەویتر.

هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەوەی یەکێک لەو دووانە بێڕێزی بەویتر بکات.

پیاو نابێت ڕێگە بە خۆی بدات دەست لە ژن بەرز بکاتەوە، ئەگەر جارێکیش لە دەستی دەرچوو، باش وایە جڵەو بۆ خۆی شل نەکات و نەیکات بە خوو هەر جارێک شتێکی بە دڵ نەبوو پەلاماری هاوسەرەکەی بدات. هیچ ئازایەتییەک نییە بۆ پیاو لە ژن بدات، بەپێچەوانەوە ئازایەتیی ئەوەیە لە کاتی تووڕەبووندا جڵەوی خۆی بکات و هەڵنەچێت.

ناشیرینترین شتێک کە ژن ناشیرین دەکات و لەبەرچاوی مێردەکەی سوکی دەکات دەمشڕییە. هەر ئافرەتێک لە کاتی هەڵچووندا دەرکەی زاری خۆی پێ نەگیرا و هەرچی لە هەناویدا بوو هەڵیڕشت، قەدر و بەهای لەبەرچاوی مێردەکەی و هەرکەسێکیشی بیناسێت لە دەست دەدات و وردە وردە بە دەستی خۆی ماڵی خۆی وێران دەکات. زارشڕی یان زارپیسی سەرەتای لەبەریەکهەڵوەشانی خێزانە. هەر ژنێک بێباکانە جنێوی بە مێردەکەی دا، بەر لەوەی ئیهانە بە مێردەکەی بکات ئیهانەی بە خۆی کردووە، هەر ژنێک بە لە شکۆی مێردەکەی دا و لەبەرچاوی منداڵەکانیدا قسەی نابەجێی ئاراستە کرد، تووک و دوعای لێ کرد، قسەی خراپی بە کەسوکارەکەی وت، پیتێک لە ئادابی ژیانی هاوسەری حاڵی نەبووە هیچ، ڕێزی خۆیشی نازانێت، چونکە بە دەستی خۆی ئاگر لە ماڵی بەردەدات و کۆڵەکەی خانووەکەی دەڕووخێنێت.

ئەو ماڵانەی ژن تێیاندا سوکایەتی بە مێردیان دەکەن، منداڵەکانیان هیچ ڕێزێک بۆ باوکیان دانێن و دوور نییە لە پیریدا لە ماڵیش وەدەرنانی بنێن.

بۆ پیاو شتێک لە جنێودانی سەختتر مەگەر ئەوە بێت ژنەکانیان لە باوەشی پیاوێکی تردا ببینن.

هەر مێردێک هاتبێتە لام و باسی ئەوەی بۆ کردبێتم ژنەکەی جنێوی پێ دەدات، نەمتوانیوە لێی نەپرسم: ئەی لەپای چی لەگەڵی ماویتەوە؟ ئەگەر یاسای باری کەسێتی بدرێتە دەستی من، لە بابەت جیابوونەوەدا بڕگەیەک زیاد دەکەم: هەر ژن و مێردیان جنێویان بە یەکتر دا، بێ یەکودوو تەڵاقیان کەوتووە و لە یەکتر حەرامن!

هیچ شتێک وەک قسەی خراپ بە یەکترگوتن ژیان ناشێوێنێت. پێم وایە هێشتا لێدان ئاسانترە، عەرەب دەڵێن برینی خەنجەر خۆش دەبێتەوە، لێ ئەوەی زمان ببڕێت خۆشبوونەوەی نییە.
جراحاتُ السّنانِ لها التئامُ
ولا يُلْتامُ ما جَرَحَ اللسانُ

بەو هیوایەی هەر ژن و مێردێک نیازی جنێودان و سوکایەتی بە یەکترکردنیان هەیە، بەر لەوەی ڕێ بە خۆیان بدەن ئەوە بکەن، هەنگاوێکی تر هەیە بینێن: بە ڕێزەوە ماڵئاوایی لە یەک بکەن و هەریەکەیان بچن بە لای کاری خۆیانەوە. چونکە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نەدراوەتێ بێڕێزی بە کەسێکی تر بکات، با ئەو کەسە نزیکترین کەسیشی بێت.

قورئانی پیرۆز لە بابەتی مانەوە یان جیابوونەوەدا باسی چاکەکاری دەکات، دەفەرموێت: "الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ ۖ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ ۗ ". البقرة: ٢٢٩
تەنانەت دوای جیابوونەوەیش داوا دەکات باشەکانی یەکتریان لەبیر نەچێت: " وَإِن طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّا أَن يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ ۚ وَأَن تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۚ وَلَا تَنسَوُا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ" البقرة: ٢٣٧.

06/11/2024
04/11/2024

خەلک داوا دەکات کارەبای 24 سەعات هەبێت بۆ زستان،
بۆ 4 مانگ جیاوازی نرخی ناگاتە 20 هەزار نەک لە 12ی شەو بەولاوە تاریکە سەلات بێت...

هاوشاریمان عمر رسول احمد قەلادزەیی ، باوکی سلیم و رسول و هاوکار و مژدە کۆچی دوایی کرد .. خوا عەفویکا و جێی بەهەشتبێ . .....
04/11/2024

هاوشاریمان عمر رسول احمد قەلادزەیی ، باوکی سلیم و رسول و هاوکار و مژدە کۆچی دوایی کرد ..
خوا عەفویکا و جێی بەهەشتبێ .
.. پرسەکەی لە مزگەوتی سەلاحەدینه لە ڕانیە ..
انا للە و انا الیە راجعون

پەیجی رەسمی زانکۆی ڕاپەڕین ( خێزانی)لە نوێترین پۆستیدا کۆمێنتی لابردووە بەهۆی ئەو هەموو کۆمێنت و توانجە رەخنەئامێزانەی ل...
04/11/2024

پەیجی رەسمی زانکۆی ڕاپەڕین ( خێزانی)
لە نوێترین پۆستیدا کۆمێنتی لابردووە بەهۆی ئەو هەموو کۆمێنت و توانجە رەخنەئامێزانەی لێی دەگیرێن...

04/11/2024

سڵاو من لە زانکۆی ڕاپەڕین ناوم ھاتۆتەوە ، ڕاستە ئەتوانم خێزانەکەم بێنم بۆ داخلی ؟
ووتەی خوێندکارێک

مەرزی کێلێ مانگرتنی بارهەلگرەکان...بەهۆی نەبوونی رێگەیەکی گونجاوی هاتووچۆ کردن..
04/11/2024

مەرزی کێلێ مانگرتنی بارهەلگرەکان...
بەهۆی نەبوونی رێگەیەکی گونجاوی هاتووچۆ کردن..

04/11/2024

مەرزی کێلی بەهۆی نارەزایی شۆفێرانی مەرز لە تەواو نەکردنی پرۆژەی قیرکردن رێگای دارەشمانە مانگرتنیان راگەیاند

بەپێی سەرچاوە و ڕاگەیاندنە ئیسرائیلییەکان: لەدوای تەشریحی جەستەی شەهید و قائیدی ئوممەت یەحیا سینوار دەرکەوتووە لەو ساتەو...
04/11/2024

بەپێی سەرچاوە و ڕاگەیاندنە ئیسرائیلییەکان: لەدوای تەشریحی جەستەی شەهید و قائیدی ئوممەت یەحیا سینوار دەرکەوتووە لەو ساتەوەی شەهیدبووە ۷۲ کاتژمێر بووە هیچی نەخواردووە!

ئەگەر کەسێکی وەک تۆ، موسڵمانیش نەبا، بەس ئاوا وەک تۆ مەرد و بەعیززەت و خۆگر و کۆڵنەدەر و فیداکار و قوربانیدەر و چۆکدانەدەر و ..... بایە، بەدڵنیاییەوە جێی شانازی بوو، وەک خۆی وەسفمان دەکرد، بەڵام زۆر بەداخەوە، چونکە موسڵمانی، قەومچی و کۆیلە و عەلمانی و ... ییەکان، بێ دەنگن لە ئاستتدا، لەکاتێکدا ئەوەی تۆ کردت، وێنەی نەبووە لە مێژوودا، ئەوەی باسکراوە دەربارەی گیڤارا و گاندی و .... تۆ زۆر بەرزتری، ئەوەی تۆ کردووتە بەراورد ناکرێ بەوانی تر، بەڵام داخەکەم، چونکە موسڵمانێکی ڕاستەقینەی کەس ناوێرێ، یان نایەوێ باست بکات، هەرچەندە تۆ پێویستیت بەوە نییە و زۆر گەورەتری لە وەسفی ئەوان ....وەرگیراوە...

03/11/2024

چەند کەس لە زانکۆی راپەرینی خێزانی ناوی هاتۆتەوە..؟
دەتوانن لەگەل خۆتان خزمێکتان ببەن بۆ خوێندن...

بابەت دەست لەکارکێشانەوە. زانکۆی ڕاپەڕین تادێت ناوبانگی لە کەدار دەبێت بەداخەوە....
03/11/2024

بابەت دەست لەکارکێشانەوە.
زانکۆی ڕاپەڕین تادێت ناوبانگی لە کەدار دەبێت بەداخەوە....

03/11/2024

هیرشی پێچەوانەی کەشناسی دەستی پێکرد 😊

02/11/2024

بەهۆکاری نا لەباری کەش و هەوا سبەی لە باخچەکان و قوتابخانەکانی قۆناغی بنەڕەتی کرایو پشوو.. ئیدارەی راپەرین

02/11/2024

قەلادزێ شارەوانی هەیە؟!

02/11/2024

ئەو شوێنانەی کە نۆژەنکراوەنەوە چاوەرێی لافاو بکەن زۆربەی ئاوەڕۆکان سەریان قەپات بووە بە قیرتاوکردنەوە بەتایبەت ناوبازاڕ..

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەروازەی پشدەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share