La création de cette radio sera les prémices d’un projet de media franco-kurde vaste et important. En raison d’un manque de ressources et de moyens financiers, sa création a été remise. Une fois présenté à RSF, « reporters sans frontières », il a été accepté, puis discuté et travaillé afin qu’il se concrétise. C’est avec l’aide financière de cet organisme que cette webradio a vu le jour. RFK devie
ndra le premier espace médiatique franco kurde commun. Elle essaye d’être, et essaiera de rester, entièrement indépendante et de travailler d’une manière professionnelle. Elle tient à respecter les lois internationales sur les liberté de l’expression et de la presse, et veut garder la neutralité dans ses engagement. Le but principal est de créer un pont entre la France et les kurdes. Faire en sorte que les kurdes connaissent mieux la France, suivent les changements et les événements qui s’y déroulent, sachant que politiquement, culturellement et économiquement, la France fait partie des pays les plus riches. RFK a aussi pour but de faire connaître aux français l’histoire, la culture et la situation actuelle des kurdes dans les quatre parties du Kurdistan, et des kurdes de la diaspora. Un autre but important de RFK est de défendre la liberté d’expression, les droits de l’homme et plus particulièrement les droits des femmes. Radio RFK est impartiale, elle ne défend aucune idéologie ou religion particulière, elle regarde toutes les idéologies et toutes les religions avec le même oeil.
-----------
ئێمە کێین؟
وێبرادیۆی کوردی-فەرەنسی(RFK)، وارگەیەکی رادیۆی ئینتەرنێتی سەربەخۆیە کە لەلایەن چەند رۆژنامەنووسێکی کورد دامەزرێنراوە و لە پاریسی پایتەختی فەرەنساوە بەرنامەکانی پەخش دەکات.
ئێمە کۆمەڵێك رۆژنامەنووسی دانیشتووی فەرەنساین کە هەڵساوین بە دامەزراندنی ئەم وێبڕادیۆیە وەکو دەستپێکی پرۆژەیەکی گەورەتری راگەیاندنی سەربەخۆی(کوردی-فەرەنسی).
سەرەتای نووسینی پرۆژەکە وەکوو تیۆر دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١١، بەڵام لەبەر نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی دارایی نەمانتوانی کاری لەسەر بکەین و بکەویتە کار. دوای ئەوەی کە پرۆژەکەمان خستە بەردەستی دیسکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور(RSF) پێیان باش بوو کە وتووێژی دەربارە بکەین و بە کردەیی بکەین. بە هاوکاری دارایی ئەم رێکخراوە توانیمان دایبمەزرێنین.
وێبرادیۆی کوردی-فەرەنسی دەبێتە یەکەمین دەزگای مێدیایی (کوردی-فەرەنسی) و هەوڵ دەداین بەتەواوی سەربەخۆ و پیشەییانە کار بکەین و پابەندی ئیتیکەکانی کاری راگەیاندن بین و بەتەواوی بێلایەنی خۆمان بپارێزین.
ئامانجی سەرەکی پرۆژەکە کردنەوەی دەرگایەکە لەنیوان فەرەنسا و کورد و دەمانەوێت، کورد زیاتر ئاشنای وڵاتی فەرەنسا بێت و رۆژانە زانیاری هەبیت لەسەر ئەوانەی روودەدەن، بەتایبەتیش کە دەزانین فەرەنسا لە رووی رامیاری و ئابووری و کولتوورییەوە یەکێکە لە وڵاتە گرینگەکانی دنیا. هەروەها مەبەستمانە هاووڵاتییانی فەرەنسا زیاتر ئاشنا بن بە مێژوو و کولتوور و ئەمڕۆی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان و کوردانی دیاسپۆرا.
یەکێکی دیکە لە ئامانجە گرینگەکانمان کار کردنە لەسەر ئازادی دەربڕین و مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ئافرەت بەتایبەتی.
وێبرادیۆی کوردی-فەرەنسی(RFK) پرۆژەیەکی بێلایەنە و هەڵگری هێچ ئایدۆلۆژیا و ئاینێك نییە، بەڵکو هەموو ئاین و ئایدۆلۆژیاکان وەکو یەك سەیر دەکات.