به یادی جاری جاران

  • Home
  • به یادی جاری جاران

به یادی جاری جاران چەند ئومێدێکی جوانە گەڕانەوە بۆ منداڵی لەدڵۆپێک هەنگو?

 #هه‌رئێستا بنوسه‌ امینیاڕه‌بی خودایه‌ شیفای ئه‌م منداڵه‌ و هه‌موو نه‌خۆشێك بده‌ی
06/01/2022

#هه‌رئێستا بنوسه‌ امین
یاڕه‌بی خودایه‌ شیفای ئه‌م منداڵه‌ و هه‌موو نه‌خۆشێك بده‌ی

بزانم بیرتان ماوە بۆچی بەکارمان دەهێنا
05/01/2022

بزانم بیرتان ماوە بۆچی بەکارمان دەهێنا

تخوا گەر بەلاتەوە جوانە دڵێکی بۆدابنێ
05/01/2022

تخوا گەر بەلاتەوە جوانە دڵێکی بۆدابنێ

عەلەساس ئەمە جیلی ئاڵتونین بەچەلاوبی چ جیل و عار هەبووئەوە سەروشکلمان بوودەرئ بەگەزەی  پرچمان چاکرایە😒
02/01/2022

عەلەساس ئەمە جیلی ئاڵتونین
بەچەلاوبی چ جیل و عار هەبوو
ئەوە سەروشکلمان بوو
دەرئ بەگەزەی پرچمان چاکرایە😒

ڕوداوێکی خەندە ئامێز.. بەزمی تەلەڤزێۆنەکە....کەسێک کە ڕوداوەکەی بەسەر هاتووە دەگێڕێتەوەو دەڵێ:کاتی گرانییەکەی دوای ڕاپەڕ...
30/12/2021

ڕوداوێکی خەندە ئامێز..
بەزمی تەلەڤزێۆنەکە....
کەسێک کە ڕوداوەکەی بەسەر هاتووە دەگێڕێتەوەو دەڵێ:کاتی گرانییەکەی دوای ڕاپەڕین، تەلەفزیۆنەکەمان سوتا بوو، بردم بۆلای وەستایەک بۆم چاک بکاتەوە.
هەر کە بردمە دوکانەکەیەوە، بە لالوتێکەوە وتی: بیخە سەر ئەو مێزە و بڕۆ دوای سێ ڕۆژی تر وەرەوە بۆت چاک ئەکەمەوە !
منیش وتم: وەستا گیان، تۆ سەرەتا تەماشایەکی بکە بزانە کێشەکەی چیە، چاک ئەکرێتەوە یان نا؟ ئنجا بۆچی سێ ڕۆژی پێ ئەچێ؟ خێرت ئەگا با ئەم ماوەیە بێ تەلەفزیۆن نەبین ئێستا بۆم چاک بکەوە.
بە نیمچە تووڕەییەوە وتی: ئەوەنە بێ ئیش نیم دانیشم بەدیار تەلەفزیۆنە شڕەی جەنابتەوە، سەد تەلەفزیۆن و ڕادیۆم بەسەردا کەوتووە.
تەماشایەکی دوکانەکەیم کرد یەک دوو تەلەفزیۆنی تیا بوو لەوەی من شڕتر بوو، دەستوپلی کابراش لەوە نەئەچوو ئەوەنە موهیم بێت سێ ڕۆژ سەرەی بۆ گیرابێت...
تەلەفزیۆنم بەجێ هێشت و بە نهێنی چوومە کۆڵانێکی بەرامبەر دوکانەکە و چاودێری جەنابی وەستای مەشغوڵم ئەکرد. هەمووی پێنج دەقەی پێ نەچوو، ئاگام لێ بوو دەستی کرد بە چاک کردنەوەی تەلەفزیۆنەکەم، لە دوورەوە بینیم شاشەکەی کەوتەوە ئیش...
پاش کەمێک ڕۆشتمەوە بۆ دوکانەکەی و وتم: وەستا گیان خێرت ئەگا ئەگەر مەجالی تیایە زوو بۆم چاک بکەوە.
ئەمجارە تووڕەبوو، وتی: ئەرێ تۆ تێناگەیت، کاکە خەڵکێکی زۆرت لە پێشە، چاوەڕێ کە.
منیش خێرا باوەشم کرد بە تەلەفزیۆنەکەیا و وتم: دەی قەینا چاکی ناکەمەوە و ئەیبەمەوە.
کابرا ڕەنگی تێکچوو، وتی: نا برا گیان مەیبەوە، هەوڵ ئەدەم ئەمڕۆ بۆت چاک بکەمەوە.
وتم نەبەخوا هەر ئەیبەمەوە، تازە چاکی ناکەمەوە.
تەلەفزیۆنم دا بە شانما و ڕۆشتم، وەستاش دوام کەوت و ئەیوت: کورە کاکە گیان بیهێنە هەر ئێستا چاکی ئەکەمەوە، کورە بەساقە تۆ بۆ وا زوو بێزاربوویت، بیهێنە بەخوا بە پێنج دەقە بۆت چاک ئەکەمەوە. (تەبعەن ڕووی نەئەهات بڵێ چاکم کردووەتەوە، چونکە درۆکەی بە دەمی خۆی ئاشکرا ئەکرد.)
منیش تەلەفزیۆنم بە چاک کراوی بردەوە و یەک دینارشم نەدایە. عەرەب وتەنی (ٳنقلب السحر علی الساحر.) (فێڵ و جادوو لە دژی فێڵباز و جادوگەر هەڵگەڕایەوە.)..وەرمگرتووە...

رؤژئک دئماندووئه بيت له هه مووشتئک له هه مووکه سئک رؤژئک دئت ده ست به رداري ئه و ئاواتانه ئه بيت كه ماوه يه کی زؤره نزاي...
23/12/2021

رؤژئک دئ
ماندووئه بيت له هه مووشتئک
له هه مووکه سئک
رؤژئک دئت ده ست به رداري ئه و ئاواتانه ئه بيت
كه ماوه يه کی زؤره نزايان بؤئه كه يت
بئزار ئه بيت له م دوونيايه
ئه گؤرئيت ئه بيت به مرؤفئکی تر
خؤشه ويستيت بؤكه سه كان كال ئه بئته وه
ئه وهه ستانه ى كه هيچ که س هه ستیان پئ نه كردوه نامئنئت
بئده نگ بئده نگ تئکه شکئيت ناخت وئرانه بئت
چاوه کانت ماندووئه بن له گریان
چیتر ناتوانی ئارام بگریت
به ر گه ی هه لگرتنی ئه م هه موو سه ختيانه ناگریت
ماندووئه بيت له هه موو مرؤفه کان
له وه ی که که س گرینگی به ئازاره كانت نادات ناخت وئران ئه بئت
له و ئازارانه ى كه سانئک بؤيان دروست كردوي
که به خه یالیش بیرت لئ نه ئه كرده وه
ئيترژیان وات لئ كات به جؤرئکی تربژیت
جؤرئکی تر بیربکه یته وه تئروانينت بؤشته كان ده گؤرئت
به ﻻته وه گرنگ نابئت هه ندئ که س چیان لئ دئت
چیتررووده دات ئيتروات لئ دئت
چاوه روانی شتانئکی تربکه ی
ناچاره بیت دووبکه ویته وه

ويـنه كه به يادى جارانه وه
ن نوسینێ کارۆ

😝😝😝😝😝😝
20/12/2021

😝😝😝😝😝😝

سەردەمێک. قوتابخانەو مامۆستاو خوێندکارو خوێندن، هەیبەتی خۆیان هەبوو...باوک و دایکەکان، زۆریان نەخوێندەواربوون، بەڵام منا...
12/12/2021

سەردەمێک. قوتابخانەو مامۆستاو خوێندکارو خوێندن، هەیبەتی خۆیان هەبوو...

باوک و دایکەکان، زۆریان نەخوێندەواربوون، بەڵام مناڵەکانیان زیرەک و خوێنەوار....

ئێستا باوک و دایکەکان خوێنەوار، بەڵام مناڵەکانیان تەمەڵ و ئیهمال....

حەمام کردن پێش سەردەمی( شامپۆ )خوێنەربن☟کاتی خۆشۆردنی ئەو سەردەمە بێ گومان هەفتەی جارێک بوو ، یان پێنج شەم بۆ پێنج شەم ...
10/12/2021

حەمام کردن پێش سەردەمی( شامپۆ )خوێنەربن☟

کاتی خۆشۆردنی ئەو سەردەمە بێ گومان هەفتەی جارێک بوو ، یان پێنج شەم بۆ پێنج شەم یان جومعە بۆ جومعە بوو
یەکەم هەنگاو کە دایک بانگی ئەکردی وەرە دەی سەرەی تۆیە ئەووت ئەمنێک بانگت ئەکات بۆ ژووری تەعزیب ، جا لەوە ناخۆشتر ئەوەی پێش تۆ دەر ئەچوو هەردوو چاوی سوور هەڵگەڕابوو ئەوەنەیکە زیڕەی پێ ئەکردی😎
دوو هەم هەنگاو قاچت ئەخستە حەمامەکەوە ڕێک چەپۆکێکی جوانت ئەخوارد ئەیووت زووکە حەمامەکە سارد بووەوە ، جا دەست ئەکرا بەجل داکەندن قوڕ بەسەر ئەوەی سەری زل بوو ئەو بلوزانەی لە بەرت بوون زۆری تەسک بوو ملەکەی چونکە هەنێکی هی براکانی ترت بوون لەبەری تۆ 😫
دایکت کاتێ جلەکانتی دائەکەنی ئەووت مریشک پاک ئەکات دایئەپڵۆسیتەوە 🐔 ، جا دانەیەک و دوو و سێ نەبوو 😀 ،
هەنگاوێکیتر ، جارێ جامێ ئاوی ئەکرد بەسەرتا گەرمی سەروی 70 پلەی گەرمی بوو بووتایە ئاخ جامەکە بەخاڵی ئەیکێشا بەسەرتا ئەیووت وسسسس قسەنەکەی با سابون نەچێتە دەمتەوە😛
جا سابوونی چی لە بەرد ڕەقتر بوو ، جاری واش هەبوو بەدەستێوە بەر ئەبووەوە ئەیکێشا بە پەنجەی پێت مردنت بەچاوی خۆت ئەبینی
جا لە هەمووی ناخۆشتر لووتی توون توون ئەگرتی ئەیووت هنگ کە با لوتت پاک کەمەوە ، بەهەموو هێزت هنگت ئەکرد چڵمەکە لە کوێچکەتەوە ئەهاتە دەر چونکە دایکت لووتی گرتبووی 😬
هەنگاوێکیتر لەش شۆردن بوو بە لفکە جا لفکەی زبر و ڕەق ، کە ئەیهێنا بە لەشتا ئەووت پەنیر ئەدا لە ڕنە بێ ڕەحمانە شوختی تێ ئەخستی هههه
ئەیووت دەی قاچەکانت بێنە قاچێکت ئەخستە بەردەستی ئەیووت جوانەمەرگ بیت هەردوو قاچت بێنە ئیتر وای ئەزانی تۆ دوو باڵت هەیە کێشە نیە هەردوو قاچت هەڵبڕی ئەخلسکای 😟
هەنگاوێکیتر ووشک کردنەوە بوو قوڕم بەسەر خاولێکە خۆی تەڕ بوو بەحساب ووشکت ئەکاتەوە ڕێک ئەووت قەسابە و گۆشتت لێ ئەکاتەوە😬
دوای شانەکەی ئەهێنا بە قژ و سەرتا ئەووت دەڕاسەی پێیە و ئەرز ئەکێڵێ جا ئازا بووی بڵێی ئاخخخخ ڕێک شانەیەکت ئەخوارد 😭
جا دیسان پێنج شەش بلوزی لەبەر ئەکردی بۆ ئەوەی سەرمات نەبێ جارجار قۆڵێکی لەبیر ئەچوو لەبەرت کات تۆش هەستت پێ نەئەکرد تا شەو لەجێگا ئیزعاجی ئەکردی ههههه
ئەیووت دەی فڵانم بۆ بانگ کە بابێت خۆی بشوات ، کە دەر ئەچووی لەحەمام ئەوەی دوای خۆت سەیری ئەکردی ڕێک ئەژنۆی ئەشکا 😀

#گورگؤم

وێنەیەک و هەزار ووتە وێنەیەک کە پێش سەرهەڵدانی ئاژاوەی ئینتەرنێت و لەدەستدانی ئایندەی نەوەکان و لەدەستدانی یەکڕیزی و تێک...
01/12/2021

وێنەیەک و هەزار ووتە

وێنەیەک کە پێش سەرهەڵدانی ئاژاوەی ئینتەرنێت و لەدەستدانی ئایندەی نەوەکان و
لەدەستدانی یەکڕیزی و تێکەڵبوونی کۆمەڵگا و گەرمی خێزان و پێکەوە گرێدانی ڕاستەقینەی خۆی لەناو هۆڵەکەدا کۆببێتەوە 🌹🌹

کا ر ۆ

لای ئێوە پێی دەڵێن چی ؟؟ خواردووتە ؟؟؟
01/12/2021

لای ئێوە پێی دەڵێن چی ؟؟ خواردووتە ؟؟؟

ئەم وێنەیە چل ساڵ منی گێڕایەوە بۆ دواوە، زۆر دڵم پێی دەکرێتەوە، یادگاریم لەگەڵ کوچەو کۆڵانی لادێ خۆشەکانی جاراندا هەیە، ...
01/12/2021

ئەم وێنەیە چل ساڵ منی گێڕایەوە بۆ دواوە، زۆر دڵم پێی دەکرێتەوە، یادگاریم لەگەڵ کوچەو کۆڵانی لادێ خۆشەکانی جاراندا هەیە، نەک ئەم لادێیانەی ئێستا کە ئەڵێی گەڕەکێکی شارن، هیچ سیمایەکی جوانییان پێوە نابینرێت. لەم کاتەدا تاسەی من تەنها لادێ ڕەسەنەکانی ڕۆژهەڵات دەیشکێنێت.........................................................
تاسەی کوچە و کۆڵانەکانت دەکەم
زەمەن هەروا بە خێرایی وەکو بروسکە تێپەڕی، نەیهێشت لەگەڵ جوانی سروشت و ژینگەی بێ لەکە و پەڵەدا دەستلەملان بین،وەکو ئەو مناڵەیان لێ کردین کە دەبێ (حولین کاملین) دوو ساڵی تەوا شیر بدرێت بەڵام بەهۆی بەڵا و نەخۆشییەوە لە شەش مانگی یەکەمدا لەشیر دەبڕێتەوە، ئێمەیان لەو ژینگەیە بڕییەوە و دەستیان لەگەروومان نا و نیوەخنکاویان کردین ، هەڵکەندن و هەڵبڕان لە جێگا و مەسکەنی چەند ساڵە مرۆڤ خێراتر پیر دەکات و حەزو ئارەزوەکانیشی نیوە مردوو دەکات.
ئەگەر بوترێت ئێستا ئازادیت و بۆ ناگەڕێیتەوە بۆ زێدی خۆت و چی تر وەکو عومەری خەییام شین و گریانی هەتیوانە بۆ ڕابووردووت نەکەیت؟ ئەوا لە وەڵامدا پێت دەوترێت ،ئەو دارەی بە گەورەیی بگوازرێتەوە و بنێژرێت ئەنجامی وشک بوونە، (ضعف الطالب و المطلوب) تازە کەس ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆئەو دۆخەی من بۆی دەگریم ،، ئەو زەمەنە مرد و لە ڕەگ و ڕێشەوە هەڵیان کێشا ، لەگەڵ ئەنفالەکان زیندەبەچاڵ کرا، لەگەڵ هەڵەبجە کیمیاباران کرا .
ئەو دۆخەی من بۆی دەگریم بەردەکان لەجێگای خۆیان مات و سەنگین بوون ،ژینگەی کۆمەڵایەتی بێ خەوش بوو ئێواران کاساوسێ ماڵ بەماڵ دەگەڕا ،شەونشینی و میوانداری و سیلەی ڕەحم و خزمایەتی و دڵ پاکی سینەسافی و حەیا و شەرەف و مەردایەتی لەجێگای خۆی بوو، تەماعی دنیا کەی بەم شێوەیە بوو برا لەگەڵ برا بۆ موڵکی باوکیان دەستبدەنە یەخەی یەکتر!! کەی شەرم و حەیا بەم شێوەیە باریان کردبوو، کەی بچوک بێ ڕێزی بەرامبەر گەورە دەکرد!! کەی گەورە بێ بەزەیی بوو بەرامبەر بچوک!! کەی بەم شێوەیە خەمی ژیان و گوزەران دەخورا !!
هەموو جار غیرە بەو وڵات و مەملەکەتانە دەکەم کە لانی کەم نیو سەدە بارودۆخی سەقامگیریان هەیە و خەونەکانیان لێ تێک نادرێت، چی بکەین قەدەری ئێمە وایە ناتوانیت گرەنتی پێنج ساڵ بکەیت، بەڵا و ناسۆرێک یەخەمان پێ دەگرێت و هەرچیمان ڕستووە خاوی دەکەنەوە .
هەر میللەتێک ڕابوردووی خۆی نەزانێت و پەندی لێ وەرنەگرێت ناتوانێت ئایندەیەکی دروست بنیات بنێت . کاتێ بیر لە ڕابووردوومان دەکەینەوە ئەوە ناگەیەنێت کە دەستبەرداری ئایندەمان بووبین نا نەخێر ،دەبێ بۆ تەنها شەوێکیش بێت جێگایەک بۆ خۆمان چێ بکەین، دەبێ لەو کاتەدا شەیپوری ئیسرافیل لێ دەدرێت و خەریکە دنیا وێران ببێت ئەو نەمامەی بەدەستەوەیە بچێنیت و تەمای گەڵا و بەرو وگوڵی بیت.
کاتێ تاسەی خانووە قوڕەکان دەکەم واتە تاسەی ئەو سەردەم و ژینگە پاکە دەکەم کە کۆمەڵگای کوردی لە پاکێتی و سادەییدا دەژیا و تێکەڵاو بە فڕوفێڵ و خەڵەتاندن نەبوو بوون، تاسەی ئەو سیلەی ڕەحم و خزمایەتییە پاکە دەکەم تاسەی ئەو ژینگەیە دەکەم کە وەکو ئێستا نەکرابووین بە گۆڕەپانی تاقی کردنەوەی هەرچی جۆری مەوادە کیمیاییە زیانبەخشەکانە ، ژینگەمان لێمان نەتۆرابوو ،ئێستا نەخۆشی شێرپەنجە وەکو کۆکە و هەڵامەتی لێهاتووە بەمەرجێ لەو سەردەمە یەکێ ئەو نەخۆشییەی هەبوایە دەنگی دەدایەوە و کارەساتێکی گەورە بوو..
ئای خوایە گیان چی کارەساتێکە وڵات خەمخۆری تێدا نەمێنێت و سیاسییەکان هەموو ببن بە بازرگانی چاوچنۆک !!
ئەم وەرزی پاییزە بۆ جوتیارەکان وەرزی گیرفان پڕی بوو، هەرچی کرد و کۆششی هاوینە کرابوو بەپارە و لە گیرفان قایم کرابوون.. سروشتی لادێ نشین وەکو سروشی ئەوروپییەکان وابوو ئەوا پێنج ڕۆژ کار دەکەن و لە دوو ڕۆژی پشوودا دەیخۆن و لەزەتی لێ وەردەگرن ، لادێییەکانیش بەهار و هاوین هەرچی دەستکەوتیان هەبوایە لە پایز و زستاندا دەیانخوارد و هەڵدەستانەوە ، بۆ هەندێکیشیان هێشتا قەرزدار دەبوون .
هەموو ماڵێک ئازوقەی زستانی پاشەکەوت دەکرد لەوانە دۆشاوی تەماتە ، بامیەی وشک ، شێلم بۆ ترخێنە، قەیسی و هەڵوژەی وشک ، ڕوبەهەنار، چەڵتوک بۆ برنج، گەنم بۆ ئارد و ساوەر و بڕویش ،نۆک و نیسک و ماش ، تەنانەت باینجان و تەماتە وشک دەکرایەوە ، مریشک و گۆشت وەکو ئێستا فەراهەم نەبوو هەموو ئێوارەیەک هەبێت زۆر بە تاسوق دەخورا و لەزەتەکەشی هەزار قاتی ئێستا بوو..
لەم وەرزەدا پاش ئەوەی خۆر بە زەردی لەکەل ئاوا دەبوو کەس لەدەرەوە نەدەما دنیا خامۆش دەبوو تیشکی گڵۆپە سەدی و شەستییەکان ڕەنگی زەردیان ئاواییان وەکو ڕەنگی پاییز زەرد دەکرد، ئەستێرەکان تریفەیان دەهات ،جار جار حەپە حەپی سەگێ دەبیسترا و کپ دەبوییەوە ، لورە لوری گورگێک یان چەقەلێک دەهاتە گوێ و ئەویش نەدەما.. ئەگەر لە کوچە و کۆڵانەکانەوە تێپەڕ ببویتایە لە چەند ماڵێکەوە گوێت لە دەنگی کوڕوکاڵ دەبوو خەریکی یاری کڵاوێن و گۆرەی بازی دەبوون یان تاوڵە و دۆمینەیان دەکرد..مەجلیسی پیرەکانیش گەرم و گوڕ بوون و چیرۆک و بەسەرهاتی سەیر و سەمەرەیان دەخوێندەوە. پرە ئامینەی ڕەحمەتی تا درەنگی شەو خەریکی پوزەوانە چنین بوو ، مام فەتاحی ڕەحمەتیش گوێی نابوو بە ڕادیو تەسجیلە ناشناڵەکەیەوە و گوێبیستی شمشاڵە خەمبزوێنەکەی قالە مەڕە دەبوو تا خەوی لێ دەکەوت. کاک ڕەحیمی ڕەحمەتی برین پێچی ئاوایی بوو بە دەزگا و میزانەکەیەوە کە بریتی بوو لە قوتوویەکی درێژی ستیل سرنجێکی لە جۆری کۆن لەگەڵ چەند دەرزییەک تێدابوو هەروەها قوتوویەک سپرتۆ و مشتێک لۆکەی خاوێن و شاش لە گیرفانەکانیدا بوو ماڵەو ماڵ دەچوو بۆ لای ئەو کەسانەی دەرزییانن هەبوایە بە خۆبەش ئەو کارەی دەکرد..ئەگەر تاقەتی خوێندنەوەتان هەبوایە تا بەیانی مەلا بانگی دەدا خۆشییەکانی ئەو سەردەمەم عەرز دەکردن ،، لەوە زیاتر هیلاکتان ناکەم بمێنن بە خۆشی.

ياساكانى تۆپی پێی سەردەمى منداڵی:١- ناوبژیوان نەبوو.٢- مەلای مەغریب بانگی دابایە ئینجا یاری تەواو دەبوو.٣- ئەنجام جاری و...
01/12/2021

ياساكانى تۆپی پێی سەردەمى منداڵی:

١- ناوبژیوان نەبوو.
٢- مەلای مەغریب بانگی دابایە ئینجا یاری تەواو دەبوو.
٣- ئەنجام جاری وا هەبوو لە 10 گۆڵی زیاتر بوو.
٤- لێدانی سزا بە سوێند خواردن بوو.
٥- قەڵەوەکان گۆڵچی بوون.
٦- خاوەن تۆپ تورە بووایە تۆپی دەبردەوە.
٧- جاری وا هەبوو عەنتەری کۆڵان یاریەکەی تێکدەدا.
٨- گۆڵ بە بەرد دانان بوو یا بە پێڵاو بوو.
٩- جاری واهەبوو تیپی بەرامبەر یاریزانی باشیان زیاتر بووایە یاریزانێک
زیاتر لەتیپەکەی تر یاری دەکرد.
١٠- ئەگەر تۆپەکە بەرز بووایە گۆڵچی دەستی پێ نەگەیشتايە گۆڵ نەبوو.
١١- لێدانی سزا نەدەبوو بەنووکە پێ لێدرابایە.
١٢- دوو برا لەیەک تیپ قبوڵ نەبوو..........
ئەو هاورێيەت تاگ بكە كە بە منداڵێ پێكەوە ياريتان كردوە و ئەم يادگاريەى بير بهێنەرەوە.

 لە كۆندا كاتێك یاریمان دەكرد كچان نەیان دەهێشت كوڕ دەست لە دەستیان بدەن؛بەپێچەوانەیشەوە، بۆیە بەم شێوازە یاریمان دەكرد ...
25/11/2021


لە كۆندا كاتێك یاریمان دەكرد كچان نەیان دەهێشت كوڕ دەست لە دەستیان بدەن؛بەپێچەوانەیشەوە، بۆیە بەم شێوازە یاریمان دەكرد لەگەڵ یەکتر،
خۆ ئەگەر لە قوتابخانە مامۆستا لە تەنیشت كچێكەوە دایان بناینایە؛ دەگریان و هەموو گیانمان ئارەقی دەکردەوە لەشەرمان سەرمان نەدەسوڕاند بۆ ئەوانیش بەهەمان شێوە،،،
چ نەفسێكی پاكمان لەدەستدا!!!!
ئێشتاش دەتوانین منداڵەكانمان پەروەردە بكەین لەسەر ئەو نەفسەپاکە،
منداڵ هەویرێكە چۆنی بشێلیت وادەردەچێت،
کاعەزێکی سپی پاکە چیت بووێت دەتوانی لەسەری بنوسیت.
هۆشیاری تاک لە کۆمەڵگە.
وەرگیراوە

تۆخوابیری کام یاری ده که یئیستاخه یالێ کام هاوڕیت به بیرهاتە وە تاکێ بکه بلێ هاوڕێ ئه وزمانت له یادیهجندیه کترمان خۆش ئە...
22/11/2021

تۆخوابیری کام یاری ده که ی
ئیستاخه یالێ کام هاوڕیت به بیرهاتە وە تاکێ بکه بلێ هاوڕێ ئه وزمانت له یادیه
جندیه کترمان خۆش ئە ویست
ئیستاناتونێ نامه یه کێ کورتم بوبنیڕی

20/11/2021
چیت هه یه بو ئه م وێنه؟به بێ وه ڵا م مه ڕۆ😭تکایه له باڵنده و ئاژه ڵه کان گه ڕێن بژینتکایه مه یان کوژن😢
20/11/2021

چیت هه یه بو ئه م وێنه؟
به بێ وه ڵا م مه ڕۆ😭
تکایه له باڵنده و ئاژه ڵه کان گه ڕێن بژین
تکایه مه یان کوژن😢

وا لە مرۆڤەکان وەڕس بووم حەزم بە دەنگ و سەدای باڵندەکانە، دەنگی سیسرک لە شەوگاری تاریکی پایزدا زۆر لە دەنگی مرۆڤی ئەم چە...
13/11/2021

وا لە مرۆڤەکان وەڕس بووم حەزم بە دەنگ و سەدای باڵندەکانە، دەنگی سیسرک لە شەوگاری تاریکی پایزدا زۆر لە دەنگی مرۆڤی ئەم چەرخە خۆشترە لەلام، گەر ڕوخساری زۆرێک لەمرۆڤی ئەم چەرخە هەڵبگێڕیتەوە گورگ و کەمتیار و چەقەڵت بەرچاو دەکەوێت،، مرۆڤی بێ بەزەیی ئەم سەردەمە کەڵبەی گیر کردووە لە گۆشتی بێ تاوانەکان و بەوەش ڕازی نابێت تا ئێسک و پروسکیان نەهاڕێت. دوای ئەوەش داوای کرێی کەڵبەو نینۆکەکانی لێ دەکات.. ڕۆژگارێکە سیاسەتی قیزەون دڵ و ڕۆحی مناڵە پەپولەکانیشی پیس کردووە و ئەوانیشی خستووەتە ناو گێژاوی خۆی، پیری پەککەوتەی ناو جێگاش ڵە بری دڵنەوایی کردن و بەخشینی سوکنایی بە دڵیان هەواڵەکانی جەنگ و خوێن ڕژانی هاودین و هاوزمانەکانیان دەچێتە سەر باری گرانی پیری و نەخۆشییان و خوێ دەکاتە سەر زامەکانیان.
هیچم بۆ ناوترێت ئەوە نەبێ بڵێم حسبنا الله ونعم الوکیل

کێ دەزانێت ئەوپارە وردەیە چەندە
13/11/2021

کێ دەزانێت ئەوپارە وردەیە چەندە

كئ ئةم كارةي كردووة من زؤر كردوومة...
13/11/2021

كئ ئةم كارةي كردووة من زؤر كردوومة...

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when به یادی جاری جاران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share