08/12/2024
(وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ)
ئێمە ئەم رۆژگاری سەرکەوتن و تێکشکانە، لە نێو مەردمدا دەستاو دەستى پێدەکەین، رۆژێ بۆ ئێوەیەو، رۆژێکیش بۆ ئەوان (وَلِيَعْلَمَ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا) بۆ ئەوەیە لە دونیادا خودا ئەوکەسانە دەربخاو بەخەڵکیان بناسێنێ باوەڕیان هێناوە، هەمووکەسێک بزانێ ئەوانە لەکاتى تەنگانەدا چەن بەئارامن.
(وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاءَ ۗ) وە چەند شەهیدێکیشتان لێوەرگرێ، واتە: لە رێى خوادا بکوژرێن و ڕێزتان لێ بنێ بەشەهیدیى و، بۆ دواییش پتر دیفاع و بەرەوانى لە دینەکەى خوا بکەن (وَاللَّـهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ ) و خوا خەڵکانى ستەمکارى خۆش ناوێ .