حەمرین پرێس

  • Home
  • حەمرین پرێس

حەمرین پرێس سەکۆیەک بۆ راستیه‌كان کوردستان - kurdistan

سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌ كوردستان جێگیر كراوه‌   #پاتریۆت
18/04/2024

سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌ كوردستان جێگیر كراوه‌
#پاتریۆت

ره‌یان كلدانی ستایشی یه‌كێتی ده‌كاتره‌یان كلدانی، ئه‌مینداری میلیشیاكانی بابلیونی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی، له‌ چاوپێكه‌وت...
16/03/2024

ره‌یان كلدانی ستایشی یه‌كێتی ده‌كات

ره‌یان كلدانی، ئه‌مینداری میلیشیاكانی بابلیونی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی، له‌ چاوپێكه‌وتنیدا له‌ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌هدی سه‌ر به‌ ئێران هه‌موو ڕاستییه‌كانی ئاشكرا كرد و به‌ته‌واوی بافڵ تاڵه‌بانی و یه‌كێتی ڕیسوا كرد و گوتی: كه‌ركوك قودسی یه‌كێتی نییه‌ قودسی عێراقه‌.
هه‌روه‌ها كلدانی گوتی: له‌ ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شاری كه‌ركوكیان ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق كرد، ئێستاش بڕیارم داوه‌ نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و شاره‌ بدرێت به‌ توركمانه‌ شیعه‌كان، نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بدرێت به‌ یه‌كێتی و سوننه‌.
به‌ڵێ كوردستانیانی به‌ڕێز... دیقه‌ت بده‌ن بافڵ تاڵه‌بانی و یه‌كێتی ئه‌وه‌نده‌ سووك و ڕیسوان ته‌نانه‌ت ئاغاكانیان حیسابیان بۆ ناكه‌ن، ئه‌وه‌تا ڕه‌*یان كلدا*نی كه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌ماڵی بافڵ تاڵه‌بانییه‌، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌یدا یه‌كێتی و بافڵی كرده‌ په‌ڕۆی بێ نوێژ.

29/02/2024

به‌رپرسه‌كان خاوه‌نی سه‌دان و هه‌زاران ملیۆن و ملیار دینارو دۆلارن ئیتر چ باكیان به‌وه‌یه‌ كه‌ی موچه‌ ده‌درێت
میله‌تیان كوشت؟!

بەپێی هەندێك زانیاریی تایبەت، یەكێتیی نانیشتمانیی كوردستان لەپێناو وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك، بە نهێنی لەگەڵ عەرەب...
14/02/2024

بەپێی هەندێك زانیاریی تایبەت، یەكێتیی نانیشتمانیی كوردستان لەپێناو وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك، بە نهێنی لەگەڵ عەرەبە شۆڤێنییەكانی پارێزگای كەركوك لەگفتوگۆدایە.

له‌ میدیاكانی عێراقه‌وه
07/02/2024

له‌ میدیاكانی عێراقه‌وه

رژێمی ئێران ئه‌و 4 لاوه‌ی كوردی له‌سێداره‌دانه‌فره‌ت له‌ ئاخونده‌كان
29/01/2024

رژێمی ئێران ئه‌و 4 لاوه‌ی كوردی له‌سێداره‌دا

نه‌فره‌ت له‌ ئاخونده‌كان

29/01/2024

لاهور جەنگی بەفەرمی حیزبیکی نوێ بەناوی رەوتی نیشتیمانی کوردستان داده‌مەزرێنێ و بارەگای حیزبەکەش لە هەولێر دەبێت

26/01/2024

ڤیدیۆیه‌كی پڕ زانیاری و گرنگ ............

مەلا بەختیار  واده‌ڵێ:مەلا بەختیار ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی بۆ کەناڵی رەشید:🔹لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 کو...
22/01/2024

مەلا بەختیار واده‌ڵێ:
مەلا بەختیار ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی بۆ کەناڵی رەشید:
🔹لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 کوڕەکانی مام جەلال و کەسە نزیکەکانیان بە ڕێککەوتنێکی سیاسی و ئەمنی نهێنی کەرکوکیان ڕادەستی عێراق کرد.
🔹هیچ ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ ئەو ڕێککەوتنەدا نەبوو
🔹من و کاک کۆسرەت رەسوڵ و زۆرینەی سەرکردایەتی یەکێتی ئەو هەڵوێستەمان ڕەتکردەوەو ئیدانەمان کرد.
🔹 ترسم لە چارەنوسی یەکێتی هەیە لەبەرئەوەی لە ڕەوتی سەلەفی توندڕەو نزیک دەبێتەوەو ناکۆکییەکانیشی لەگەڵ پارتی قوڵدەکاتەوە

---------------
17/01/2024

---------------

نه‌فره‌ت له‌ سوپای تیرۆریستی پاسداران
16/01/2024

نه‌فره‌ت له‌ سوپای تیرۆریستی پاسداران

13/01/2024

دەربازی كۆسرەت ڕەسوڵ لە بەریتانیا بە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار ڤێلایه‌كی له‌ ناوچه‌ی (نایتسبێرگ - نايتسبريدج) لە لەندەن كڕیوه

ئێستا --- مه‌ترسیداره‌و بۆنی خیانه‌تێكی تر دێتراگەیاندراوێك بۆ ڕای گشتی لەبارەی مەترسی لەسەر یەكەی حەفتای پێشمەرگەبەڕێزا...
06/01/2024

ئێستا --- مه‌ترسیداره‌و بۆنی خیانه‌تێكی تر دێت
راگەیاندراوێك بۆ ڕای گشتی لەبارەی مەترسی لەسەر یەكەی حەفتای پێشمەرگە
بەڕێزان ئێمە وەك دوو سەركردەی دێرینی (گەرمیانی) یەكێتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەشێكی زۆری تەمەنی خۆمان لەپێناو خزمەتكردن بە یەكێتی و دروستكردنی سوپایەكی بەهێزی پێشمەرگەی یەكێتی دانا و خۆشبەختانە توانیمان لەم ماوەیەدا هێزەكە بگەیەنینە ئەوپەڕی توانای خۆمانەوە.
ئێستا كە ئێمە لە نێو یەكێتی و لە ناوەندی بڕیاری حزبەكەماندا پەراوێزخراوین و بەداخەوە كەس گوێ لە كەسانی تێكۆشەری نێو حزبەكەمان ناگرێت، هەندێك زانیاریمان پێ دەگات كە باس لەوە دەكەن، سەركردایەتی ئێستای حزبەكەمان خەریكی گفتوگۆن لەگەڵ بەڕێزان لە دەستەی حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی یەكەی حەفتای پێشمەرگە تێكەڵ بە پێكهاتە و ڕێكخستنەكانی حەشدی شەعبی بكرێتەوە.
ئێمە دەزانین بارودۆخی پێشمەرگە قارەمانەكانی یەكێتیمان بەهۆی نەبوونی مووچە و هەندێك فەرماندەی گەنج كە بەهۆی دۆخی تازەی حزبەكەوە بوونەتە بڕیار بەدەست، لەوپەڕی خراپیدایە، بەڵام دەمانەوێ بەبیر هەموان بێنینەوە كە هێزەكانی پێشمەرگەی یەكێتی لەپێناو بەرگریكردن لە كوردستان دامەزراون و حەشدی شەعبیش ئەگەرچی لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و لە قۆناغی 16ی ئۆكتۆبەریشدا هاوپەیمانێكی بەهێزی یەكێتیمان بوون، بەڵام هێزێكی تایبەت بە برا عەرەبە شیعەكانمانن و ناكرێ لە ژێر هیچ پاساوێكدا، سەركردایەتی ئێستای یەكێتی، یەكەی حەفتا لەپێناو مووچەیەكی مانگانە یان هەر دەستكەوت و ئیمتیازاتێكی دیكە، تێكەڵی حەشدی شەعبی بكەنەوە.
ئێمە لێرەوە هۆشداری بە سەركردایەتی یەكێتی دەدەین كە ئەم بڕیارە، بڕیارێكی خۆكوژییە و ئەنجامەكەی زۆر مەترسیدار دەبێت. بۆیە تكا لە هەموو خەڵكی دڵسۆزی كوردستان دەكەین، فشار بكەن بۆ راگرتنی ئەم گفتوگۆیە و كۆتاییهێنان بەو مەترسیەی كە لەسەر چارەنووسی یەكەی حەفتای پێشمەرگە هەیە. بە پێچەوانەوە لە ئاییندەیەكی زۆر نزیكدا یەكێتی زەرەرێكی گەورەی بەر دەكەوێت كە بە ئاسانی قەرەبوو ناكرێتەوە.
بژی پێشمەرگە.. بژی كوردستان
عەدنان حەمەی مینا
مەحمود سەنگاوی

تەعریب لەکەرکووک بەردەوامە بەفەرمانی ڕاکان جبووری سوپای عێراق هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر نزیكه‌ی 100 ماڵی کورد لەگه‌ڕه‌كی نه‌ورۆ...
02/01/2024

تەعریب لەکەرکووک بەردەوامە

بەفەرمانی ڕاکان جبووری سوپای عێراق هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر نزیكه‌ی 100 ماڵی کورد لەگه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز به‌ مه‌به‌ستی چۆڵكردنیان.

یەكێتی لەلایەن ئێران و حەشد هەڵخەڵتێنراوە..
29/12/2023

یەكێتی لەلایەن ئێران و حەشد هەڵخەڵتێنراوە..

دلشاد ڕەشید , سەرکردەی گۆڕان:دەنگەکانی یەکێتی لە کەرکووک جێگەی گومانن و لە دەنگی ڕاستەقینەی خۆی ناچن”لە دوای خیانەتی 16ی...
29/12/2023

دلشاد ڕەشید , سەرکردەی گۆڕان:
دەنگەکانی یەکێتی لە کەرکووک جێگەی گومانن و لە دەنگی ڕاستەقینەی خۆی ناچن
”لە دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە خەڵکی کەرکووک لە یەکێتی نیگەرانن، ئەو دەنگەی بە چی ھێناوە؟“

هه‌مووتان بیزانن
27/12/2023

هه‌مووتان بیزانن

به‌بێ توانج
23/12/2023

به‌بێ توانج

18/12/2023

له‌ناو كه‌ركوك ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی ده‌نگی شوعی وپه‌كه‌كه‌و به‌شێك له‌حه‌شد له‌گه‌ڵ ورده‌ ته‌زویرێك وهه‌ڕه‌شه‌ له‌كادروئه‌ندامانیان

پەیامێک لە خانەوادەی ( )ەوەهاونیشتمانیانی خۆشەویست دانیشتووانی کەرکوک و ناوجە داگیرکراوەکانهەموومان بە پەرۆشەوەین بۆ سەر...
17/12/2023

پەیامێک لە خانەوادەی ( )ەوە
هاونیشتمانیانی خۆشەویست دانیشتووانی کەرکوک و ناوجە داگیرکراوەکان
هەموومان بە پەرۆشەوەین بۆ سەرکەوتنی کورد لەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆیە داواکاریین لە سەرجەم هاوڵاتیانی شارەخۆشەویستەکەمان شاری کەرکوک کە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و بە دەنگەکانتان ئاهەنگی سەرکەوتنی کورد بگێڕن ، وە لە هەمان کاتدا با دەنگەکانتان ویژدانتان بێت دەنگ بە لیستە کوردیەکان بدەن و خیانەتکاران و خاک فرۆشان و خۆ فرۆشان سزابدەن . ئێمە وەک خانەوادەی دکتۆر نەجمەدین کەریم لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردن دژی بەکارهێنانی ناوی خوالێخۆشبوو بووین تاکو هاوڵاتیانی شارەکەمان بە بیرو بڕیاری خۆیان دەنگ بدەن و کاندیدانی دڵخوازی خۆیان سەربخەن ،دەنگ بەو لیستە بدەن کە پارێزگاری لە کەرکوک و کوردستان کرد بەڵام بەداخەوە لەلایەن کاندیدێکەوە بەناوی ( فەرهاد عمر کەریم ) وە پارتێکی سیاسی ناوی دکتۆر نەجمەدین کەریم بەکارهێندرا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە کاتێکدا هەتاکو خوالێخۆشبوو لەژیاندا بوو ئەم کەسانە دژی بوون وە دەیان تۆمەت و کاری لابەلایان ئاراستە دەکرد بەڵام لەداوای نەمانی لەژیاندا دەیانەوێت ناوە پیرۆزەکەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەکاربهێن، ئەوەی ئێمەی دڵگران کردووە ئەو کەسە ئاست نزمانەن بەبێ شەرم لەبانگەشەو کۆر و کۆبوونەوەکانیاندا شانازی بەناوی دکتۆر نەجمەدینەوە دەکەن و یاری بە سۆز هەستی هاوڵاتیانەوە دەکەن لەکاتێکدا کە ئەو کەسانە لە ئاستێکدان بەس ئێمە دەیان ناسین وە دەزانین ئەوانە لە کەسانی خۆفرۆش و خاک فرۆش هیچی تر نین ،
بۆتان ڕوونبێت گەر کەسێک خیانەت لە خانەوادەکەی خۆی بکات و دەست لەگەڵ خیانەتکاران و هەوڵدەران بۆ کوشتنی براکەی تێکەڵ بکات دڵنیابن خیانەت لە متمانە و دەنگی ئێوەش دەکات .
لەکۆتایدا داواکارین لە هاوڵاتیانی شارەکەمان کە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە لایەنە کوردیەکان بدەن وە بەدەنگەکانتان کوردستان بوونی کەرکوک بسەلمێنن.
خانەوادەی
دکتۆر نەجمەدین کەریم
15 / 12 / 2023

17/12/2023
وه‌ستا ره‌سولی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ نێرگز قادر كچه‌ مۆدیل و كاندیدی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك  توڕه‌ ده‌بێت دوات...
09/11/2023

وه‌ستا ره‌سولی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ نێرگز قادر كچه‌ مۆدیل و كاندیدی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك توڕه‌ ده‌بێت دواتر پاسه‌وانه‌كانی له‌ كاندیده‌كه‌ ده‌ده‌ن و سه‌ری براكه‌شی ده‌شكێنن.
کاندیدە مۆدێلەکەی یەکێتی بۆ وەستا رەسوڵ:
وەستا رەسول ئەو فەرمانەی کە تەقە لە من بکات، با لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بیکردایە

نێرگز قادر كاندیدی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك ؟!
04/11/2023

نێرگز قادر كاندیدی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك ؟!

ڕوونکردنەوەهاوڵاتیانی شاری کەرکوکی خۆشەویت کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان پێشمەرگە قارەمانەکان سەرجەم جین وتوێژەکانی کەرکوک...
02/11/2023

ڕوونکردنەوە

هاوڵاتیانی شاری کەرکوکی خۆشەویت کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان پێشمەرگە قارەمانەکان سەرجەم جین وتوێژەکانی کەرکوک

هەموومان دەزانین کە هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گرنگیەکی تایبەت بەخۆی هەیە وە دڵنیاین لەوەی کە شارەکەمان بەوجۆری ئێستا نامینێتەوە گۆرانکانی تەواوی بەسەر دێت مۆرکی کوردایەتی و رەسەنایەتی بۆ شارەکەمان دەگەرێتەوە، ئەوەی بەلای ئێمەوە جێگەی سەرسوڕمانمان بوو وەک خانەوادەی (دکتۆر نەجمەدین کەریم) کە برایەکی بەناوی (فەرهاد کەريم) وەک کاندیدێک بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی کردووە کە ئيمە دڵنیاین ئەو بەرێزە لەلایەن لایەنێکی سیاسیەوە بەکارهێندراوە دەیانەوێت لەو رێگایەوە دەنگی هاولاتیانی سەربەرز و خۆشەویست وە سۆز و هەستی دەنگدەرانی شارەکەمان بەدەست بەهێنن ، بۆیە بەگرنگمان زانی کە هاولاتیانی شاری کەرکوک دڵنیا بکەینەوە کە ئەم بەرێزە هیج پەوەندیەکی بە ئێمەوە وەک خانەوادەی (دکتۆر نەجمەدین کەریم) وە نیە وە ئاگاداری خۆکاندیدکردنی نین و پشتگیر و پشتیوانی نین وە بەهیج جۆرێک نامانەوێت ناوی باوکی کۆجکردوومان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێندرێت بۆ مەبەستی راکێشان و سۆز و هەستی هاولاتیان وە کۆکردنەوەی دەنگەکانیان، وە دڵنیاین کە ئەو بەرێزە بۆ بەدەست هێنانی حەزو ئارەزووەکانی خۆی کاندید کردووە ،وە دەیەوێت ناو و ناوبانگی ( دکتۆر نەجمەدین کەریم ) بەکاربهێنێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگ .
ئيمە دڵنیاین کە هاولاتیانی سەربەرز و خۆراگری شارەکەمان بەشداری کارای هەڵبژاردن دەبن وە دەنگ بەو کاندیدانە دەدەن کە دڵخوازی خۆیانن، نەک ئەو کاندیدانەی کەدەیانەوێت لەژێر ناو و سێبەری کەسانی تر دەنگ بەدەست بهێنن .
لە کۆتاییدا دووبارەی دەکەینەوە کە ئێمە بەهیج جۆرێک پشتگیر و هاوکاری ( فەرهاد کەریم ) نین و ئاگاداری خۆکاندید کردنی نین وە رێگەش بەهیج کەس و لایەنێک نادەین ناوی رەوانشاد ( دکتۆر نەجمەدین کەریم ) بەکاربهێنن بۆبانگەشەی هەلبژاردن .
خانەوادەی
ڕەوانشاد (دکتۆر نەجمەدین کەریم)
١ / ١١ / ٢٠٢٣

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق: بەهۆی گەندەڵییەوە زیاتر لە هەزار ئەفسەر و پلەداری سەربازییمان دوورخستۆتەوە
27/10/2023

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق:
بەهۆی گەندەڵییەوە زیاتر لە هەزار ئەفسەر و پلەداری سەربازییمان دوورخستۆتەوە

وه‌رزی پاییز
26/10/2023

وه‌رزی پاییز

میدیاكان رایه‌نگه‌یاند، حه‌ره‌كه‌ی جیهاددی ئیسلامی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌زه‌ی بۆمباباران كردوه
17/10/2023

میدیاكان رایه‌نگه‌یاند، حه‌ره‌كه‌ی جیهاددی ئیسلامی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌زه‌ی بۆمباباران كردوه

28/09/2023

لە کەرکووک 60%ی پۆلیسی نوێی دامەزراو عەرەبن
ته‌عریب به‌هه‌موشێوه‌یه‌ك به‌رده‌وامه

17/09/2023

موچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8 كه‌وته‌ ته‌نه‌كه‌ی بون و نه‌بونه‌وه

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when حەمرین پرێس posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share