كوردبووك kurdbook

  • Home
  • كوردبووك kurdbook

كوردبووك kurdbook لێرەوە زانیاری بەدەست بێنەو زەخیرەی قیامەتت کۆکەرەوە

سوپاس بۆ اللە ئەنجومەنی موسلمانانی کورد لە بەریتانیا کە دامەزرا بۆ خزمەت کردنی کوردانی موسلمان لە بەریتانیا بە گشتی , کۆ...
07/03/2022

سوپاس بۆ اللە ئەنجومەنی موسلمانانی کورد لە بەریتانیا کە دامەزرا بۆ خزمەت کردنی کوردانی موسلمان لە بەریتانیا بە گشتی , کۆنگرەی خۆی ئەنجام دا بە سەرکەوتوی دەستەی بەرێوبەرایەتی دامەزرا کە لە چەندین مامۆستای بەناوباگ و برایانی بە توانا کەسانی بە ئەزمون و ئەکادیمی لە بوارە جیاکاندا پێک ھاتوە
داواکارم لە اللە سەرکەتویان بکات لە کارو باری ئەنجومەنەکە..

20/01/2022

اللە اکبر ھیمەت بەرزی موسوڵمانانی بەریتانیا ببینن....

16/01/2022
15/01/2022

گەر پێش ڕاپەڕینەکەت بەباشی لەبیر بێت جیلی ئاڵتونیت🚂☎📺📻
گەر پێش ڕوخانی صەدامت بەباشی لەبیر بێت جیلی زیوینی🚊📡💻🎥📷

گەر ئەو دوکاتەت لەبیر نەبێت جیلی تەنەکەی 🚄📱🎮🎬😂

چیرۆکێک، چاو دەخاتە گریان.دوای ئەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ کۆچی دوایی کرد،بیلالی حەبەشی چووە لای ابو بکری سدیق و گوتی:ئەی جێنش...
05/01/2022

چیرۆکێک، چاو دەخاتە گریان.

دوای ئەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ کۆچی دوایی کرد،بیلالی حەبەشی چووە لای ابو بکری سدیق و گوتی:
ئەی جێنشینی پێغەمبەری خوا،لە پێغەمبەری خوام بیستووە کە باشترین کردەوەی ئیماندار،تێکۆشانە لە پێناو خوادا.
ابو بکر گوتی:مەبەستت چیە؟
بیلال گوتی:دەمەوێ تا کۆتایی ژیانم جیهاد بکەم.
ابو بکر گوتی:ئەی کێ بانگمان بۆ بدات؟
بیلال بە چاوی بە فرمێسکەوە گووتی:من لە دوای پێغەمبەر،بانگ بۆ کەس نادەم!
ابو بکر گووتی:دەمەوێ بمێنیەوە و بانگمان بۆ بدەی؟
بیلال کوتی:ئەگەر کاتی خۆی منت لە بەندایەتی ئازاد کردووە بۆ ئەوەی بۆ تۆ بم ،با وا بێ.ئەگەر نا،ڕێگەم پێ بدە با بڕۆم بۆ شام.
ابو بکر گوتی:نەخێر من تەنها لەبەر خوا تۆم ئازاد کردووە.
بیلال چوو بۆ شام و لەوێ وەک جەنگاوەرێک مایەوە.
بیلال دەیگوت:چاوم بەرایی نەدەهات،لە دوای وەفاتی پێغەمبەر لە مەدینە بمێنمەوە.
کاتێک بیلال دەیویست بانگ بدات و دەگەیشته اشهد انَّ محمدا رسول اللە،قوڕگی دەگیرا و لە پڕمەی گریانی دەدا.
دوای چەند ساڵێک،شەوێکیان بیلال،پێغەمبەری خوای لە خەودا بینی و پێی گوت:ئەوە چیە بیلال بۆ لێمان ناپرسی؟کاتی ئەوە نەهاتووە سەردانمان بکەی؟
بیلال لە شامەوە بەڕێکەوت بۆ مەدینە،کاتێک گەیشتە مەدینە،یەکسەر چووە سەر گۆڕی پێغەمبەر و زۆر بە کوڵ دەستی کردە گریان،حەسەن و حوسێن هاتن و باوەشیان پێیدا دە.کرد و ماچیان دەکرد، پێیان گوت:حەز دەکەین سبەی بۆ نوێژی بەیانی تۆ بانگ بدەیت؟
لەگەڵ بەرەبەیاندا، بیلال چووە سەر بانی مزگەوتی پێغەمبەر و بانگیدا،کاتێک گوتی اللە اکبر ،اللە اکبر ،خەڵکی مەدینە بە پەلە لە خەو هەستان،کاتێک گەیشتە اشهد انَّ محمدا رسول اللە، بیلالی حەبەشەی سەیری ئەو دەرگایەی کرد کە هەمیشە پیغەمبەری لێ دەهاتە ناو مزگەوتەوە بەڵام ئەم جارە کەسی لێوە نەهات 😥 بەڵی بیلال بورایەوە لە تاوی دوری جەماڵ و ڕوی پێغەمبەر . ئیترخەڵکی مەدینە بە ژن و مناڵەوە ڕوویان لە مزگەوت کرد،هیچ کاتێک خەڵکی ئەوەندە بە کوڵ نەگریابوون،بێچگە لەو ڕۆژەی کە پێغەمبەر کۆچی دوایی کرد بوو.
جارێکیان ئیمام عومەری کوڕی خەتاب،سەردانی شامی کرد،هەندێک کەس داوایان لە خەلیفە عمر کرد تا داوا لە بیلال بکات بۆ ئەوەی بانگێکیان بۆ بدات؟
کاتێک کاتی نوێژ هات و بیلال بانگی دا،ئەو هاوەڵانەی کە پێغمبەری خوایان بینیبوو ،سۆزیان هەستا و دەستیان کردە گریان،خەلیفە عومەر لە هەموویان زۆرتر گریا . ئەمە بوو قەترەیەک لە دەریایەک لە مەحەبەتی ئەسحاب بەرامبەر پیغەمبەری خوا ﷺ
خودایە لەو کەسانە بین کە پێغەمبەری خوا،لە قیامەتدا،شەفاعەتیان بۆ دەکات.

گەر ئەوبابەتەت بە دڵ بوو بە ئارەزووی خۆت کۆمێنتێک بکە
خوای گەورە لێتان رازیبێت

بیگره‌ ئه‌و په‌ته‌وه‌ بیخه‌ گه‌ردنم من زۆر ده‌مێكه‌ ئاشقی مردنم سڵاو له‌مه‌رگێك له‌پێناوی خوا بێت حۆری و به‌هه‌شتی خۆشی ...
04/01/2022

بیگره‌ ئه‌و په‌ته‌وه‌ بیخه‌ گه‌ردنم
من زۆر ده‌مێكه‌ ئاشقی مردنم

سڵاو له‌مه‌رگێك له‌پێناوی خوا بێت
حۆری و به‌هه‌شتی خۆشی له‌دوابێت

وه‌ره‌ دولبه‌رم ده‌ست بكه‌ره‌ ملم
بۆ دوا جار ببه‌ هاوسه‌ری گڵم

شیوه‌ن مه‌گێرن قه‌ت مه‌ڵێن مردووه‌
گه‌یمه‌ كاروانی لای خودا زیندووه‌

تامه‌زۆرین سه‌د جار بچینه‌وه‌ ژیان
تا یه‌ك له‌دوو یه‌ك به‌ختی بكه‌ین گیان

هاوڕێیان هه‌موو مه‌رگێك قه‌رزارین
شه‌رمه‌ به‌و شێوه‌ وا لێ ی بێزاین

04/01/2022

مەرگمان بڕیاری لەسەر دراوە تەنها جێبەجێكردنی ماوە!

لە حەسەنی بەسری بە ڕەحمەت بێت دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: "ابن آدم إنما أنت أيام؛ فإن ذهب يوم ذهب بعضك" واتە: ئەی نەوەی ئادەم! ئەی مرۆڤ، هەركەی بێت و هەرچەند تەمەن بكەیت، تەمەنی تۆ دواجار بریتیە لە چەند ڕۆژانێكی دیاری كراو، جا كە ڕۆژێك تێدەپەڕێت ڕۆژێك لە تەمەنت كەم دەكات. بە دەربڕینی خۆمان ئێمە بریتین لە كۆمەڵە سعات و چركەیەك، كە چركەیەك دەگوزەرێت چركەیەك لە تەمەنت كەم دەكات، ئەگەر یەكێك لە ئێمە الله تعالی هەشتا ساڵیش تەمەنی بۆ نووسیبێت، تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێك كەمكردنی ڕۆژێكە لە كۆی تەمەنەكەی!
چەند جوانی فەرمووە عومەڕی كوڕی عەبدولعەزیز بەڕەحمەت بێت: "ابن آدم إن الأيام تعمل فيك فاسبقها واعمل فيها" واتە: ئەی مرۆڤ ڕۆژگار ئیشت تێدا دەكات، پێشی بكەوەو تۆ ئیشی تێدا بكە!
تاكە دڵخۆشییەك حەسرەتی لەدەستدانی ئەو كاتە بە نرخ و ئەو تەمەنە خۆشەویستەمان كەم بكاتەوە و قەرەبووی ئەو زیانە مەزنە بكاتەوە ئەوەیە، بە كاری چاكە و بە ڕازی كردنی پەروەردگار و ڕێكردن لەسەر شەریعەتی ئیسلام بە ڕێی بكەین.
نەك هەموومان دەمرین، بەڵكو هەموومان وەكو ئەوەیە مردبین! چونكە بڕیارەكە و دیاری كردنی ڕۆژو وسعات و چركەكەشی دانراوە، بەڵام هەر ئەوەندەیە لەبەر حیكمەتێكی ئیلاهی، ئەو مەوعیدە ناخۆشەمان لێ شاردراوەتەوە و لەناكاو وبێ ئاگاداركردنەوە، ساتی جێبەجێكردنی حوكمی مەرگمان دێت.

إحسان برهان الدین
1 جمادى الآخر 1443
2022-1-4

27/12/2021
وەک ئەرکێکی قیامەتی و سەلماندنی برایەتی..پێویستە لەسەر تاک تاکی موسوڵمانان لە ئاست گرتنی مامۆستایان و بانگخوازان بێدەنگ ...
22/12/2021

وەک ئەرکێکی قیامەتی و سەلماندنی برایەتی..
پێویستە لەسەر تاک تاکی موسوڵمانان لە ئاست گرتنی مامۆستایان و بانگخوازان بێدەنگ نەبن!
هەر یەکەو لەلای خۆیەوە و بە پێی ئیمکانێت و توانای خۆی لەمەڕ ئەو ڕەشبگیرێی، کە دەسەڵاتی کوردی گەندەڵ و ستەم کار گرتویەتیە بەر و سەر ڕاستان و حەق بێژەکانمان دەخاتە گونجی زیندان، هەڵوێستمان هەبێت و ڕای گشتی بۆ بورژێنین و شۆسیال میدیای پێ بتەنین..
بە ئومێدی ئازادکردنیان و خەجاڵەت کردنی ستەم کاران.

تکایە لای خۆتان بڵاوی بکەنەوە

کریس مس و سەری ساڵ لە چیەوە ھاتووە..⬇️
19/12/2021

کریس مس و سەری ساڵ لە چیەوە ھاتووە..⬇️

18/12/2021

ئاگاداریەکی بەپەلە بۆ موسوڵمانانی کوردستان ❗️ موسوڵمانانی بەڕێز هەردوو حیزبی عەلمانی کوردستان ( پارتی و یەکێتی ) هەستاون بە حەملەیەکی زۆر دڕاندانە بەرامبەر موسوڵمانانی عقیدە پاک لە کوردستان بۆیە لەم هەفتەیە یەکێتی لەسنوری سلێمانی و پارتیش لەسنووری هەولێر سەدەها گەنج و مامۆستای حەق بێژیان دەستگیرکردووە ئەمڕۆش ۱٨ ـ ۱۲ ـ ۲۰۲۱ هەریەکە لە ( م.ئارام خەلەکانی ) لە سەیدسادق و ( م.سۆران تەوحیدی ) و ( م.حسن سیرە ) و چەندان گەنجی موسوڵمان لەهەولێر دەستگیرکراون بۆیە داوا لەموسوڵمانان ئەکەین ئاگاداری خۆیان بن و مامۆستایانی ئاینیش ئەو بێدەنگیە بشکێنن و بێنە دەنگ دژی ئەو هەموو زوڵمەی پارتی و یەکێتی دەرهەق بە موسوڵمانان لە کوردستان دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری دا کۆتایی ئەمساڵ عێڕاق جێ بهێڵێ ، پارتی و یەکێتی ترسیان لێ نیشتووە و ئەیانەوێ بەگرتنی ئەو گەنجانە و دروستکردنی سیناریۆ بۆیان ئەمریکا ڕازی بکا کە بمێنێتەوە داواکارین لە الله هەموو موسوڵمانان بپارێزێ

04/12/2021

بە ڕیشەوەو داھێنان !؟

03/12/2021

خواى گەوره كەسى فيزاوى و له خۆبايى خۆش ناوێت
---------------------------------------

وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ
لقمان/١٨
واته: ڕووت وه‌رمه‌گێڕه له خه‌ڵكی و (لووت به‌رز مه‌به و به‌چاوی سووک سه‌یریان مه‌که‌)، به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناز و فیزه‌وه مه‌ڕۆ، به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که خۆهه‌ڵکێش و فه‌خر فرۆش و فیزاوین.

سرودێك بۆ سەروەرمان (صلی اللە علیە وسلم}تکایە سەبسکرایبی کەناڵەکە لە یاد نەکەن ⬇️
02/12/2021

سرودێك بۆ سەروەرمان (صلی اللە علیە وسلم}

تکایە سەبسکرایبی کەناڵەکە لە یاد نەکەن ⬇️

ڕابەر و گەورەمان پێغەمبەرە پێغەمبەر ووتنی: ڕەنجبەر عبداللەئەم سروودە لە کەمپینی لە پێشوازی ڕەمەزاندا تۆمار کراوەئەو کەمپینەی کە کەناڵی زایەڵە بە هاوکاری ڕێکخ...

30/11/2021

شەیری کەن با مولحیدەکان بێنەوە ھۆش

27/11/2021

سەیارەتان بینیوە بفڕێت..!؟؟

26/11/2021

جیاوازی نێوان ( ئەخلاق) و(کاری باش) :
ناصری سوبحانی..

{ ئینسان بە کردنی هەندێ کاری باش نابێتە خاوەنی ئەخلاقی باش، ئەخلاق ئەوەیە ببێتە سیفەتی هەمیشەیی و دائم لە ناخی مرۆڤدا، کە ئیتر لێی جیا نەبێتەوە، نەک بە کردنی کارێک "جارێک و دووجار...

اخلاق لە{خلق}وە هاتووە، واتە سیفەتێک کە ڕەنگت پێوە گرتبێ، وەک چۆن : چاوت قاوەییە، پێستت بۆرە، باڵات بەرزە، کە ئەمانە لێت بابنەوە، ئەخلاقیش ئەبێ وابێ، ئینجا پێی ئەوترێ ئەخلاق..

وەک کەسێکی خوێندەوار "کە ئەگەر چەندساڵێکیش سەیری کتێب نەکات هەر خوێندەوارەو، خوێندەواری بووە بە سیفەتی هەمیشەیی بۆی .

کەسێکی نەخوێندەواریش" سەد کتێبی پێ بخوێنەرەوە کە لە دواتەوە بیڵێتەوە ، بەوە نابێتە خوێندەوار، هەرکتێبەکەت لابرد ئیتر ئوممیە (نەخوێندەوارە)، ئەخلاقی حەسەنەیش ئاوایە... ئەبێ سیفەتی هەمیشەیی ئیماندار بێت .} هەر وەک ئەخلاقی خراپیش هەر وایە...

بۆ نموونە:

ئەگەر ئەخلاق و خەصڵەتی (شەجاعەت)ی تیا دروست بوو دیفاع لە حەق ئەکات.

ئەگەر ئەخلاق و خەصڵەتی (جود)ی تیا دروست بوو، بەخشین و ئیفاق ئەکات.

ئەگەر ئەخلاق و خەصڵەتی (تەقوا)ی تیا دروست بوو، خۆی لە گوناه ئەپارێزێ.

• ئێستا بزانە (و انک لعلی خلق عظیم ) چەندە گەورەیی بووە بۆ پێغەمبەری مەزن؟؟؟!!! { صلی الله علیه وسلم}.

ناوی ئەم جەلاد و چڵکاو خۆرانە بنوسن تا کاتی تۆڵـــە
23/11/2021

ناوی ئەم جەلاد و چڵکاو خۆرانە بنوسن تا کاتی تۆڵـــە

نەفرەتی خوا لە یەکێتی ئەوسا لە پارتینەفرەتی خوا لەوەشی کە تەئیدیانەکا
22/11/2021

نەفرەتی خوا لە یەکێتی ئەوسا لە پارتی
نەفرەتی خوا لەوەشی کە تەئیدیانەکا

21/11/2021

🍃 ذكر و يادى خوا 🍃
• {رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي} •

20/11/2021

وەرن بـا ھـەموو پێکەوە بـرابین👥
بـــۆ یـــەکــتـری وەك چـرا بین 💡

18/11/2021

🗞کوان ئەوانەی تامەزرۆی شەوقی سەردارن

🌴کوان ئەوانەی دەڵێن
تامەزرۆی بینینی پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) ین

🌴ئیمام ذهبی لە سیر اعلام النبلاءکەی دەفەرمووێت:

هەموو جارێ حەسەنی بصری کە حدیثی بخوێندبایەوە فرمێسكى له چاوی ئەهات و ئەیفەرموو: ئەی مسوڵمانان دارێک بۆ شەوق و لیقای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بگریت, زۆر ئەولاترە ئێوە شەوقتان زیاتربێت بۆ دیتنی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بگرین.

دەبێت خامەی نوسەران چی بکات بەرامبەر مرۆڤێک کە لەو ڕۆژەوە خۆرهەڵاتووە و تا ئەو ڕۆژەش خۆرئاوا دەبێت جیهان وەها مرۆڤێک نابینێتەوە!

🌴اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

17/11/2021

ھەرشتێک بۆ خوا نەبێت بێ کەڵکە 🌙

15/11/2021
05/11/2021

ثلث القرآن.. سێ يەكى قـورئــان..



﴿ قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ ۝ اللهُ الصَّمَدُ ۝ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ۝ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ ۝ ﴾

صلوا على الحبيب المصطفى ﷺ
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّد

05/11/2021

🔹ﷺ 🔹 ❤️ םבםב ❤️ 🔹 ﷺ🔹
🌷ٱللَّـﮬـُمَّ صـَلِِّےوَسَلِّـمْ؏َـلَےمُحَمـَّدْ 🌷

01/11/2021

سێ ئامۆژگاری زێڕین لە پێغەمبەری نازدارمانەوە(صلی اللە علیە وسلم) بۆ صەحابی جەلیل ئەبو هورەیرە خوای لێڕازیبێت، کە نقڵی کردووە بۆ ئێمە تا قیامەت دەتوانین لێی سود مەند بین..

عن أبو هريرة(رضي الله عنه) قال: أوصاني خليلي بثلاثٍ، لا أدعُهنَّ حتى أموتَ : صومُ ثلاثةِ أيامٍ من كلِّ شهرٍ، وصلاةُ الضحى، ونومٌ على وِترٍ.
رواه البخاري 1178

واته: ئه بو هوره يره (خواى لێڕازيبيت) فەرمووى، دۆستى ئازيزم (صلى الله عليه وسلم) سێ ئامؤژگارى كردم هه تا ده مرم ته ركيان ناكه م: له هه موو مانگيك سێ ڕۆژ به ڕۆژووبم، هةموو رؤژێك به لايه نى كه مه وه دوو ڕكات نوێژى چێشتةنگاو بكه م، وه هه موو شه وێكيش له پێش خةوتندا نوێژى ويتر(تاك) بكه م.

ئەم سێ ئامۆژگاریە کە پێغەمبەری ئازیزمان بە صاحابی بەڕێز ئەبوهورەیرەی ووتوە لە خۆشەویستیا بووە بۆ ئەو ئەبێت پاداشت و خێرەکەی چەندە گەورە بێت!.

22/06/2021

کۆنفرانسێکی گشتی بۆ موسولمانانی کورد لە بەریتانیا...

نزاو پاڕانەوە لە قورئانی پیرۆزەوە..خوای گەورە لەسەر زاری سەیدونا ئیبراهیمەوە دروودی خوای لێبێت فێرمان دەکات کە لێی بپاڕێ...
06/03/2021

نزاو پاڕانەوە لە قورئانی پیرۆزەوە..

خوای گەورە لەسەر زاری سەیدونا ئیبراهیمەوە دروودی خوای لێبێت فێرمان دەکات کە لێی بپاڕێنەوەو بڵێن ((رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ ))
واتە: په‌روه‌ردگارا، له‌خۆم و دایک و باوکم و ئیمانداران خۆش ببه‌، له‌و ڕۆژه‌دا که لێپرسینه‌وه به‌رپا ده‌بێت.

ووتەی بەنرخ!
09/02/2021

ووتەی بەنرخ!

Zayala info سێ شت، خۆشەویستی تۆ لە دەڵی براکەتدا زیاد دەکا

پێڵاوی گەنجە شەق وەشێنەرەکە بە جۆرێک دەنگی داوەتەوە پارتێکانی بێزار کردووەئێستا خەلکی ئامادەن کەوشەکانی بە سەدەھا دۆلار ...
13/12/2020

پێڵاوی گەنجە شەق وەشێنەرەکە بە جۆرێک دەنگی داوەتەوە پارتێکانی بێزار کردووە
ئێستا خەلکی ئامادەن کەوشەکانی بە سەدەھا دۆلار بکڕن

09/12/2020

شۆڕشی نان و ئەمان
ڕادانی گەندەڵان بۆ کەندەڵان

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كوردبووك kurdbook posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share