نوسراوەکانی سانگ

  • Home
  • نوسراوەکانی سانگ

نوسراوەکانی سانگ Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from نوسراوەکانی سانگ, Social Media Agency, .

23/07/2023

یاری تەحدی مام ڤاندام و مام دانا

19/07/2023

بەداخەوە لایڤ بەم پیرە پیاوە دەكەنەوە بە چاو سوركردنەوە و بە لێدان سەیری فیدۆیەكە بكە زۆر روون دیارە ئەم پیاوە دەترسێت و سەیری بەرامبەرەكەی دەكات بە داخەوە

17/07/2023

مەساری حەیای تەیحانی بردوە بەزمی بەزم😂

16/07/2023

مەساری حەیای ابو رەیانی بردوە تۆزێكی ماوە شێت بێت لە خەفتان😂😂😂😂😂😂😂😂😂😂😂😂😂😂

15/07/2023

بەشی دوو مامە ڤاندام بۆچی جەوی نیە هۆكارەكەی دەبی چی بێت😂

15/07/2023

مامە ڤاندام جەوی نیە دەبێت بۆچی جەوی ئاوا سفر بێت🤭

14/07/2023

مامۆستای خەون نامە ئەگەر ئەتەوێت مانای خەونەكەت بزانی گۆێی لێراگرە

14/07/2023

یاری تەحدی مەساری و ابوریان ٧ یاری دۆراوە مەساری حەیای ابوریانی بردوە😂مەساری چۆن پێ رادەبوێرێت😂

12/07/2023

‎كەلاری یاری تەحدی دەكات لەگەل برای😂

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، هه‌ندێك نهێنی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی 22ی نیسان كه‌ تێیدا پارتی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمس...
27/05/2023

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، هه‌ندێك نهێنی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی 22ی نیسان كه‌ تێیدا پارتی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی راگه‌یاند، ئاشكرا كرد و وتی هێمن هه‌ورامی وتی فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكه‌ ده‌بێت كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
ڕێواز فایەق لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: له‌ كاتێكدا وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی له‌ پیرمام له‌ كۆبونه‌وه‌ بوون، هێمن هه‌ورامی و مونا قه‌هوه‌چی هاتن وتیان ده‌بێت بڕگه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن بۆ دانیشتنی سبه‌ینێ زیاد بكرێت، به‌ڵام ئه‌و دژی ئه‌و كاره‌ بووه‌.
وتی " هێمن هه‌ورامی وتی فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكه‌ ده‌بێت كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و له‌و كاته‌دا ته‌له‌فۆنێكی بۆ هات وتی ئه‌وه‌ جه‌نابی سه‌رۆكه‌".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەوڵەكانی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە پێناو سازان بووە نەك ترس لە هەڵبژاردن، ڕەوشی یەكێتی بە تەنها خراپ نیە، بەڵكو ڕەوشی هەموو لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت خراپە، چونكە نەتوانراوە خزمەتی تەواوی هاوڵاتیان بكرێت".
رێواز فایه‌ق، وتی "ئەوەی لە دانیشتنەکە ڕوویدا نایاسایی بووە و ناكرێت هەڵبژاردنمان لەسەر فەرز بكرێت و ئەو كۆمسیۆنە بە مردووی لە دایك بووە كە دەنگی لەسەر دراوە". سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێیوایه‌ هه‌ڵبژاردن به‌بێ سازان و ڕێككه‌وتن له‌ نێوان لایه‌نه‌كاندا ناكرێت.

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، دەرۆزەکەرێکی پیاومان دەستگیرکردووە کە بە جلی ژنانەوە دەرۆزەی کردووە.
26/05/2023

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، دەرۆزەکەرێکی پیاومان دەستگیرکردووە کە بە جلی ژنانەوە دەرۆزەی کردووە.

ڕێككارەكانی خۆپارێزی و هۆشیاری بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون :1/جه‌ختكردنه‌وه‌ لە قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی سه‌ر...
26/05/2023

ڕێككارەكانی خۆپارێزی و هۆشیاری بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون :
1/جه‌ختكردنه‌وه‌ لە قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سەربڕخانە فه‌رمیه‌كان بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان ، له‌ به‌رئه‌وه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ رێگاكان و كۆلانه‌كان و مه‌یدانی ئاژه‌ڵان قه‌ده‌غه‌یه.‌
2/داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ئاژه‌ڵیان لێ سه‌رده‌بڕێت بەتایبەتی له‌ مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و رێگا سه‌ره‌كیه‌كان وه‌ سزادانی یاسایی سه‌رپێچیكاران بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.
3/پێویسته‌ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ سه‌ربڕخانه‌ فه‌رمیه‌كان بێت و گۆشت به‌ مۆری فه‌رمی ڤێتێرنه‌ری بچێته‌ بازار وە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە ئەوشوێنانەی گۆشتی مۆر نەكراوی فەرمی دەفرۆشن دابخرێن وە سزابدرێن.
4/توندكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پرۆسه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ سەربڕخانە فه‌رمیه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌نجامدانی پشكنینی پێش سه‌ربڕین وه‌ پشكنینی دوای سه‌ربڕین به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له‌ ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان وه‌ سه‌لامه‌تی گۆشتی به‌رهه‌م هاتوو.
5/گرتنه‌به‌ر و ره‌چاوكردنی گشت رێكکاره‌ خۆپارێزیه‌كان له‌ سه‌ربڕخانه‌كان ، له‌پۆشینی جلی تایبه‌تمه‌ند و ده‌ست كێش هه‌روه‌ها,پاك و خاوێن ڕاگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان وه‌ ڕشاندنیان به‌ ده‌رمانى تایبه‌ت.
6/قەدەغەكردنی هاتووچۆی و گواستنەوەی ئاژەڵ (مانگا, مه‌ر و بزن)بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەر ناوچەیەك یان پارێزگایەك كەنەخۆشیەكەی تیدا سەرهەڵبدات بەشێوەیەكی كاتی.
7/قەدەغەكردنی هاوردەكردنی گۆشت و پیستە و بەرووبومی ئاژەڵ لەو ناوچەیەی كە نەخۆشیەكەی تێدا سەرهەڵداوە بەشێوەیەكی كاتی.
8/جەختكردنەوە لە ڕێگریكردن له‌ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ به‌ شێوه‌ی نافه‌رمی و بەڕێگەی نایاسایی و به‌ به‌بێ مۆله‌تی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌سنوره‌كانی ده‌ره‌وه ‌، وه‌ له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌روه‌ها,كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوریەكان بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.
9/كه‌ره‌نتینه‌كانی ڤێتێرنه‌ری له‌مه‌رز و فرۆكه‌خانه‌كان پشكنینی وورد ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ دێنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له‌ ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان.
10/ وه‌زاره‌تمان رێككاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رمانی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی ڕشاندنی شوێنی ئاژه‌ڵ و سەربڕخانەكان و مەیدانی ئاژەڵان و شوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ له‌ناوبردنی مشه‌خۆری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم .
11/بۆ گەیاندنی پەیامەکانی ئەم هەڵمەتە نیشتیمانیە وەزارەتمان داوا لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن دەکات کە هاوکارمان لە روماڵکردن و بلاوکردنەوەی ئەم رێنمایی و رێککارانەی سەرەوە بۆ هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان بە گشتی.
*جگە لەم رێككارانە ،داواكارین لە خاوەن ئاژەڵ و گۆشت فرۆش و هاووڵاتیان بە گرتنەبەری هۆكارەكانی خۆپارێزی وە پابەندی رێنماییەكانی ڤێتێرنه‌رى و تەندروستی بن .
راگەیاندنی وەزارەتی
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە لیژنەی دارایی...
26/05/2023

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە لیژنەی دارایی دەنگ لەسەر ئەو پێشنیازەی یەكێتی درا كە پێویستە حكومەتی عێراق هەر بڕە پارەیەك بۆ حكومەتی هەرێم دەنێرێت ئەولەویەت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بێت و ئەو پێشنیازە دەنگی لەسەر درا.
راشیگەیاند، پێشنیازێكی دیكەی یەكێتی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بوو كە لە بڕگەی 14ی پڕۆژەیاساكەدا حكومەتی هەرێم پابەندكرا كە ئەو پارەیەی بۆی تەرخاندەكرێت مانگانە بە رێژەی 10%ی مووچە پاشەكەوتكراوەكان بۆ فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە.
لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستانیش، ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، پشكی هەرێم بە 15 ترلیۆن و 150 ملیار دینار خەمڵێندراوە و بەبێ خەرجی سیادی كە كرێی كۆمپانیا نەوتییەكان ناخرێتە سەر ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم دەنێردرێت و دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی فیدراڵ.

25/05/2023
بانكی رافیدەینی حكومی بڵاویکردەوە، دەستكراوە بە پێدانی قەرزێكی نوێ بە خانەنشینانی سەربازی و شارستانی كە دەتوانن تا 25 مل...
25/05/2023

بانكی رافیدەینی حكومی بڵاویکردەوە، دەستكراوە بە پێدانی قەرزێكی نوێ بە خانەنشینانی سەربازی و شارستانی كە دەتوانن تا 25 ملیۆن دینار سوودمەندببن.
باسلەوەیشكراوە، پێدانی قەرزەكە لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا 25 ملیۆن دینار.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كەسانەی خوازیارن سوودمەندبن دەبێت ماستەركارتیان هەبێت و سەردانی لقەكانی بانكەكە دەكەن و دوای تەواوكردنی رێكارەكان قەرزەكەیان پێدەدرێـت.

ئەحمەد موزهر ، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە ، کە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەنگی دا...
25/05/2023

ئەحمەد موزهر ، جێگری سەرۆکی لیژنەی
دارایی لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە ، کە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەنگی دا بە گواستنەوەی میلاکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم (کەرکوک)بۆ سەر بەغدا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، "كەمترین رێژەی بێكاری لەسەر ئاستی عێراق ل...
24/05/2023

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، "كەمترین رێژەی بێكاری لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانییە و ئەوەش بەپێی دوایین داتاكانی كە حكومەتی عێراق بڵاویكردووەتەوە و زۆرترین مۆڵەتی وەبەرهێنانیش لە سلێمانییە و وتیشی، ئەوەی لەسەر سلێمانی بە خراپ لە سۆشیاڵ میدیا باس دەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە".

هەر لەو دیدارەدا جێگری سەرۆك وەزیرانی باسیلەوەیشکرد، "جارێكی دیكە ناگەڕێینەوە بۆ سەردەمی شەڕی ناوخۆ".

"چاوەڕێی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە هەرێمی كوردستان دەكەین"

قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، یەكێتی و پارتی دوو هێزی سەرەكین و هەڵبژاردنیش لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت، بەڵام پێویستمان بە هەمواركردنەوەی یاساكە هەیە و چاوەڕێی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكەین".

“ یەكێتی ئەمڕۆ یەك سەرۆكی هەیە كە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یە”

‎قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەیشکرد، "كۆمسیۆنی عێراق پەیڕەوی هەمواركراوی یەكێتی پەسەندكردووە، یەكێتی ئەمڕۆ یەك سەرۆكی هەیە كە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یە".

قوباد تاڵەبانی نەیشاردەوە، راشكاوانە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێم گفتوگۆیان لەسەر كێشەكان كردوە
لەبارەی داهاتیشەوە وتی، لەمەوبەدوا داهات لە هەموو بازگە و فڕۆكەخانەكان كۆدەكەینەوە و دەچێتە خەزێنەی گشتی و مووچە دابەشدەكرێت چونکە لەمەوبەدوا سەرجەم داهاتەكان دەچێتەوە خەزێنەی گشتی و دابەشكردنی مووچە لە پێشینەی كارەكانمانە.

“سۆمۆ بەرپرسە لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان “

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم باسلەوەیشکرد، "ئێستا دۆسیەی نەوت گۆڕانكاریی جەوهەری پێوەدیارە و سۆمۆ بەرپرسە لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان، ئێمە لاریمان نییە ئەگەر سۆمۆ نەوتی هەرێم بە گرانتر دەفرۆشێت با بیفرۆشێت".
رونیشکردەوە، عێراق داوای لە توركیا كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نوسراوەکانی سانگ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share