18/12/2023
••
ڕۆژێك (باڵوڵ) سه‌ردانی هارونه ڕه‌شيد ئه‌كات و هارونه ڕه‌شيد ئه‌ڵێت ئامۆژگارييه‌كم بكه..
باڵوڵی دانا وتی : ئه‌گه‌ر له بيابانێكی وشك دا بيت و ئه‌وه‌نده تينوت بێت كه نزيكی مردن بيته‌وه په‌رداخێك ئاو به چەنێ ئەکڕی؟؟
هارونه ڕه‌شيد وه‌ڵامی دايه‌وه: سه‌د پاره‌ی ئاڵتون.
باڵوڵ وتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه به‌و بڕه پاره‌يه ڕازی نه‌بوو؟
هارون وتی: نيوه‌ی پاشايه‌تيه‌كه‌م..
باڵوڵ وتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ئاوت خوارده‌وه توشی نه‌خۆشيه‌ك بيت كه كوشنده بێت به‌چەنێ له‌ش ساغی ئه‌كڕيته‌وه؟
هارون وتی: به ئه‌و نيوه‌كه‌ی تری پاشايه‌تيه‌كه‌م.
باڵوڵ وتی: ده‌ی كه‌واته مەغروور مه‌به به‌م پاشايه‌تييه كه نرخه‌كه‌ی ته‌نها يه‌ك په‌رداخ ئاوه.