Drwst Media

Drwst Media دروسترین هەواڵ لێرە ببینە

17/10/2023

🔴 وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّـهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ ۚ
خوا لە کردەوەى زاڵمان بێ ئاگانییە.!
(حَسْبِی اللەُ وَنِعْمَ الْوَکیِلْ)

17/10/2023

شەهیدکردنی زیاتر (٦٠٠ کەس) لە نەخۆشخانەیەکی غەزە… تاوانی گەورەی جەنگە…
بێ هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی شەرمەزاریەکی گەورەیە..

17/10/2023

دیمەنی ناخ هەژێنی بۆردومانی جولەکە بۆسەر نەخۆشخانەکەی غەزە کە بەشی زۆری منداڵن ….
خودای گەورە و میهرەبان دەفەرموێت
وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ ۚ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الْأَبْصَارُ

وا مه‌زانه‌ خوا بێ ئاگایه‌ له‌و کارو کردەوەی سته‌م کاران ده‌یکه‌ن بێگومان ئه‌و سزایەکەیان دوادەخات بۆ ڕۆژێك که‌ چاوه‌کان تێیدا ئه‌بڵه‌ق ده‌بن (و نانوقێن له‌) ترسا.

15/10/2023

ملیارێک و ١٥٠ ملیۆن دیناری داوە بە کچە مودێلێک
ئەمە کێ؟
کوڕە بەرپرسێکی ئەم هەرێمە چوار گەڕەکە!

پارەی یەک مانگی نزیکەی ٣٠٠٠ موچەخۆر کە سێ مانگ جارێک وەریدەگرێت.

هاتووچۆی سلێمانی: سایدی ڕۆشتن بەئاڕاستەی ڕاپەڕین بەرامبەر پارێزگای سلێمانی «شەکرەکە»کاری تێدەکرێت و بەربەستکراوە، لۆدێکی...
14/10/2023

هاتووچۆی سلێمانی: سایدی ڕۆشتن بەئاڕاستەی ڕاپەڕین بەرامبەر پارێزگای سلێمانی «شەکرەکە»کاری تێدەکرێت و بەربەستکراوە، لۆدێکی زۆر لەسەر شەقامەکە هەیە، لەرێگەی قولەرەیسیەوە بچنەوە سەر ڕێگەی ڕاپەڕین

25/09/2023

کەمێک پێش ئێستا..
پێشمەرگەیەک لەشاری دایکی سلێمانی لەکاتی کرێکاریدا کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا ..

10/09/2023

ئێستا..
ئـەنجـومەنی وەزیـران، وەزارەتـی دارایـی ئاگادار کردەوە هیچ نوسراوێک بۆ وەرگـرتنی 500 ملیارەکـە نەکات
هاوڕێ سەردار

"ته‌واوی سێكته‌ری ته‌ندروستی په‌كده‌خه‌ین‌"🔻ئەگەر تا سێ رۆژی تر موچەی مانگەكانی (8-7) دابەشنەكرێتدرەو:لە كۆنگرەیەكی رۆژن...
10/09/2023

"ته‌واوی سێكته‌ری ته‌ندروستی په‌كده‌خه‌ین‌"
🔻ئەگەر تا سێ رۆژی تر موچەی مانگەكانی (8-7) دابەشنەكرێت
درەو:
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەندیكای كارمەندانی تەندروستی:
ئێمه‌ 72 سه‌عات مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین به‌عێراق‌و هه‌رێم، ئه‌گه‌ر موچه‌ى مانگه‌كانى 7و 8 دابه‌شنه‌كرێت، ئه‌وا سێكسته‌رى ته‌ندروستى په‌كده‌خه‌ین، ئێستاش ده‌واممان كردوه‌ به‌نیوه‌، له‌هه‌ندێ شوێن دوو ڕۆژو له‌هه‌ندێك شوێنیش سێ ڕۆژ ده‌وامه‌، لێره‌وه‌ داوا له‌هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق‌و هه‌رێم ده‌كه‌ین هه‌رچى زوه‌ دابه‌شكردنى موچه‌ ده‌ستپێبكه‌ن ئه‌گه‌رنا له‌م سێ ڕۆژه‌دا هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رمان نه‌ده‌نێ، ئه‌وا سێكته‌رى ته‌ندروستى داده‌خه‌ین له‌هه‌رێمى كوردستان، دوو مانگ و 20 رۆژە (166) بنكەی تەندروستیمان داخستووەو ئەنجومەنی وەزیران وەڵامێكی بۆ ئێمە پێ نیە.

ئاسایشی هەولێر 'ڕۆی مێکئەپ و لاس هاوتا'ـی بەهۆی بڵاوکردنەوەی “ڤیدیۆی نەشیاو” لە تیکتۆک دەستگیر کرد
06/09/2023

ئاسایشی هەولێر 'ڕۆی مێکئەپ و لاس هاوتا'ـی بەهۆی بڵاوکردنەوەی “ڤیدیۆی نەشیاو” لە تیکتۆک دەستگیر کرد

تازە بە تازە بە تەمان هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش بکەن ئەویش لە دەستە بچوکەکانەوە..ئەمانە ئاخیریانە ئەگەرنا بەمزوانە هەڵب...
05/09/2023

تازە بە تازە بە تەمان هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش بکەن ئەویش لە دەستە بچوکەکانەوە..
ئەمانە ئاخیریانە ئەگەرنا بەمزوانە هەڵبژاردنیان لە پێشە ئەبوو ئێستا لە هەموو کات زیاتر بەخەم دەنگدەرانیانەوە بوونایە و بەقەرزیش بوایە مووچەی نیو ملیۆن دەنگدەریان ئاوا یاری پێنەکردایە..

ئازاد گەرمیانی

04/09/2023

لاهور شێخ جەنگی بۆ کەرکوکیەکان
بەتەمای حزبە کوردیەکان بن یەک پێشمەرگە نانێرن بۆ پارێزگاریتان تەنیا کورد بێکەسە لەکەرکوک

کەمێک پێش ئێستا.. لەگەڕەکی رەحیماوەی شاری كەركووك، رۆکان جاف پەیامنێری ئاڤا میدیا لە پەخشی راستەوخۆ گوللە بەر قۆڵی کەوت ...
02/09/2023

کەمێک پێش ئێستا..
لەگەڕەکی رەحیماوەی شاری كەركووك، رۆکان جاف پەیامنێری ئاڤا میدیا لە پەخشی راستەوخۆ گوللە بەر قۆڵی کەوت و بریندار بوو.

راگەیێنراوی محەمەد حاجی مەحموود لەسەر دۆخی کەرکووکماوەی هەفتەیەکە لەلایەن هەندێک لە عەرەبە هاوردەکانەوە ڕێگای سەرەکی کەر...
02/09/2023

راگەیێنراوی محەمەد حاجی مەحموود لەسەر دۆخی کەرکووک

ماوەی هەفتەیەکە لەلایەن هەندێک لە عەرەبە هاوردەکانەوە ڕێگای سەرەکی کەرکوک هەولێر گیراوە و بونەتە ڕێگر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان، لەبەرامبەردا کاربەدەستانی ئەمنی و حکومی ئەو شارە نەک هیچ لێپرسینەوەیەکیان نەکردوە بگرە هاوکاری ئەو تاقمەش دەکەن، سەرئەنجام ئەمڕۆ هاووڵاتیانی کورد ناچارکران خۆپیشاندان سازبکەن، کەچی حکومەت و دەسەڵاتدارانی کەرکوک تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و چەندین قوربانی و شەهیدی لێکەوتوەتەوە.

لەکاتێکدا تاوانکارییەکەی ئەمڕۆ شەرمەزار دەکەین، لەهەمانکاتدا پشتیوان و هاوکار و هاوخەمی گەلەکەمانین لەشاری کەرکوک و ناوچەدابڕێنراوەکان و دووپاتیدەکەینەوە کە ئامادەین بۆ هەرکات و ساتێک بگەینە لاتان.

02/09/2023

یەکێتی و پارتی بەقسەی خۆیان چوار سەد هەزار پێشمەرگەیان هەیە
ئەبێ هەڵیان گرتبێتن بۆچ کاتێکی تەنگانە لەمە زیاتر

هەر ئێستاهێزێکی گەورەی زێرڤانی و دژەتیرۆری پارتی بەرەو سنوری کەرکوک و پردێ جوولەی پێکرا..وێنەکە دووەم شەهیدی کوردی ئەمڕۆ...
02/09/2023

هەر ئێستا
هێزێکی گەورەی زێرڤانی و دژەتیرۆری پارتی بەرەو سنوری کەرکوک و پردێ جوولەی پێکرا..

وێنەکە دووەم شەهیدی کوردی ئەمڕۆی کەرکوکە

01/09/2023

سەرۆکی ڤاگنەر لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت و دەڵێت هەموو شتێک باشە

ڤیدیۆیەکی یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی پێشووی گرووپی ڤاگنەر بڵاوکرایەوە کە تێیدا پریگۆژین باس لە دۆخی خۆی دەکات و دەڵێت: بۆ ئەوانەی هەواڵی من دەپرسن، ئایا مردووم یان زیندوو، ئێستا لە نیوەی دوومی مانگی ئابی 2023ـین و من لە ئەفریقام و هەموو شتێک باشە.

ئەم دوو شتە سادە بزانە یەکەم : بانگەشەی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە خەمخۆریان نیە بۆ گەلی کورد ، ئەوا...
30/08/2023

ئەم دوو شتە سادە بزانە

یەکەم : بانگەشەی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە خەمخۆریان نیە بۆ گەلی کورد ، ئەوان تەنها دەیانەوێت هێزی پێشمەرگەی یەکێتی و پارتی بکەن بەیەک لەژێر فەرماندەیی خۆیان بۆ ئەوەی بیانکەنە سوتەمەنی ئەو جەنگانەی ئەوان دەیانەوێت
کەواتە

دووەم : پرسی بە ئەلیکترۆنی کردن و بردنی ولات بەرەو حساب بانکی دڵتان خۆش نەکات کە حەزیان لێیە ڕۆتینیات نەمێنێت و ئیشەکانتان ئاسان ئەنجام بدرێ
بەڵکو
ئەوە فەرمانێکی جیهانیە کە تا ٢٠٣٠ هەموو کەسێک پارەکانی لە حساب بانکیدابێت و هەموو داتاکانتان لە کارتێکی ئەلیکترۆنیدابێت و هەرکەسێک دژی سیستەمی جیهانی و وەستایەوە بە یەک کلیک حساب بانک و موچەو هەموو کارەکانی ڕاگیرێت



یحیی نەوزەر جاف

29/08/2023

پێشه‌وا هۆرامی ”حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى نییه‌ تاوه‌كو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ بكات”!!!
كەواتا پارتی زەنگی ئاشبەتاڵی ڵێداوە بەڵام خەڵك بە دیار قەبرێك دانیشتوە كە مردوی تێدا نیە ..
غالب محمد

28/08/2023

پلانێكی پارتی و هاكان فیدان لە هەرێم ئاشكرا دەبێت و ڕووداوێكی مەترسیدار ڕوو دەدات
👇👇👇
کۆمێنت

27/08/2023
ـ یەك کیلۆ وات کارەبای کوردایەتی، ١٧٥ دینار.یەك کیۆ وات کارەبای عێراقی، تەنها ١٠ دینار.ـ یەك لیتر بەنزینی بێ ئۆکتانی کور...
24/08/2023

ـ یەك کیلۆ وات کارەبای کوردایەتی، ١٧٥ دینار.
یەك کیۆ وات کارەبای عێراقی، تەنها ١٠ دینار.
ـ یەك لیتر بەنزینی بێ ئۆکتانی کوردایەتی بەشەرتی شرقە شرقی مەکینەو سوتانی فویل پەمپ، بە دوو سەعات سەرە گرتنەوە، ٧٥٠ دینار.
یەك لیتر بەنزینی فول ئۆکتان و موحەسەنی عێراقی بە بێ سرە گرتن، ٤٥٠ دینار.
ـ یەك موخالەفەی هاتوچۆ لە کامێرای پۆینت تو پۆینتی کوردایەتی، ٢٥٠ هەزار.
گرانترین موخالەفە لە سیستەمی هاتوچۆی عێراقی، ٤٠ هەزار دینار.
ـ باجی بەناوکردنی خانوێکی ١٠٠ مەتری لە حوکمەتی کوردایەتی، ٢ ملیۆن دیناری خشت.
لای حوکمەتە (موفلیس)ەکەی بەغداش، ٦٠٠ هەزار دینار.

ئینجا..
ـ فەرمانبەری کوردایەتی، چاوی سێ دەرەجە دابەزیوە ئەوەندەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە دوای هەواڵی موچەدا بگەڕێ. لەترسی قەرزی مارکێت و مۆلیدەو مریشك و قوماش فرۆش، شەو بە ئیختیفا دەچێتە ماڵەوە.
فەرمانبەری عێراقیش لە سەیرانگاکانی شنگلبانەو جوندیان و بێخاڵ، گوێی پەنجا هەزاریەکانی موچەی گرتوە، لەگەڵ گۆرانی »خاڵە یا خاڵە« سێڵفی و سناپ و ستریك دەگرێ.

ئا ئەوە بوو کوردایەتی؟!

Haval Ako

پێگەی ریدۆڤکای سەربازی: 🔻 راپۆرتەکان لەبارەی کوژرانی یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی ڤاگنەر لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی باکوری...
23/08/2023

پێگەی ریدۆڤکای سەربازی:
🔻 راپۆرتەکان لەبارەی کوژرانی یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی ڤاگنەر لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی باکوری مۆسکۆدا لەکاتی خۆیدا نییە، چونکە پێدەچێ پریگۆژین لەبەر ھۆکاری ئەمنیی تەنیا ناوی خۆی لەناو لیستی سەرنشینەکانی ئەو فڕۆکەیەدا تۆمارکردبێت و سواری فڕۆکەیەکی تر بووبێت.
🔻 فڕۆکەی دووەم کە پەیوەندیدارە بە پریگۆژینەوە بە ئاسمانی مۆسکۆدا دەسوڕێتەوەو داوای مۆڵەتی نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکانی پایتەخت ناکات.
🔻 ئاژانسی نۆڤۆستی: تەرمی ٨ کەس لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دۆزراوەتەوە.

21/08/2023

ئێستا
بە بڕیاری مەسرور بارزانی دانه‌وه‌ی قه‌رزی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره‌ ڕاگیرا

19/08/2023

کەمێک پێش ئێستا..
هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی بارهەڵگرەکانەوە لەنزیک بازگەی مفرق شەرگات سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بڵاوەی پێکرا
ئاقانی فەرماندەی فەیلەقی قودس داوا لەهەمو گروپەچەکدارەکانی شیعە ئەکات خۆیان لەهێرشو پەلاماری سەربازی بەدور بگرن

19/08/2023

ئێستا..
گەورەترین بەربەست لەبەردەم ناردنی بوجە ئەوەیە هەرێم ئامادە نییە سەرجەم داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد بكات، بەغداش سورە لەسەر ڕادەستكردنی.
🔻کۆمێنت🔻

17/08/2023

کەمێک پێش ئێستا
وتەبێژی وەزارەتی دارایی:
هەرکاتێک بەغدا پاره بنێرێت دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین
🔻کۆمێنت🔻

گوهدار زێباری، چالاکوانی بادینان لەسەر تاپڕێکی ساڵی ١٩٦٠ دادگایی دەکرێت! کە هی باپیریەتی لە ماڵی خوشکیدا گیراوە!!خەڵکی ب...
17/08/2023

گوهدار زێباری، چالاکوانی بادینان لەسەر تاپڕێکی ساڵی ١٩٦٠ دادگایی دەکرێت! کە هی باپیریەتی لە ماڵی خوشکیدا گیراوە!!
خەڵکی بادینانی سەربەرز ،ئەگەر ساچمەزەن و دارلاستیک و قۆچەقانیتان هەیە تکایە لە ناوی بەرن با ئێوەش نەخرێنە زیندانەوە!

جوتیاری خوێندکاران

کۆمەڵێک پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی سلێمانی:🔻د.ئومێد عه‌لی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار، هیچ گەندەڵییەکی مادی و ئه‌خلاقی...
17/08/2023

کۆمەڵێک پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی سلێمانی:
🔻د.ئومێد عه‌لی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار، هیچ گەندەڵییەکی مادی و ئه‌خلاقی نییە
🔷تەنانەت عیادەی دەرەوەی نییە و هەموو کارێکی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە دەکات
🔶 تەنها هۆکار ئەوەیە نەچوەتە ژێر باری گەندەڵییەکانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
🔷بەڕێوەبەری گشتی دەیەوێت کەسێکی نزێکی خۆی بخاتە شوێنی

https://www.zamenpress.com/Details.aspx?jimare=67100

16/08/2023

بەپەلە..
وەفدی حکومەتی هەرێم و بەغدا نەگەیشتنە ڕیکەوتن
ئەگەری هەیە کێشە بۆ مووچەی ئەم مانگە دروست بێت
🔻کۆمێنت🔻

16/08/2023

شاخەوان عبداللە:
"بڕیاری ناردنی دوو مووچە بەیەکەوە لای لیژنەی هاوبەشی هەرێم و بەغدایە"

مادام نیوەی بڕیارەکە لە دەستی حکومەتی هەرێم دایە واتا چاوەڕێی دوو مووچە مەبن

10/08/2023

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر مۆسکۆ ناوەندی ڕووسیا

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کارگەیەکی میکانیکی و تەقینەوەیەکی ترسناک

کارگەی زاگرۆسکی لە ساڵی ١٩٥٣ دەستی بە کار کردووە.

لەم هێرشەدا کارگەی چەکی ئەلیکترۆنی ڕووسیا کرایە ئامانج

09/08/2023

وتەبێژی حکوومەتی هەرێم: بودجە کەوتە بواری جێبەجێکردن، چاوەڕونی ناردنی تەواوی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستانین

09/08/2023

ئێستا
پێشەوا هەورامی:
بەغدا دەیەوێت هەرێم لەقاڵب بدا
هیچ بیانویەک نەماوە بۆ ناردنی بوودجە

09/08/2023

هاتوچۆی هەولێر
لەمەودوا لەشەقامەکان خاو ڕۆیشتنیش وەک خێرا ڕۆشتن سزای هەیە..
ئەم بڕیارەت پێ چۆنە؟

08/08/2023

ئێستا..
لەمەودوا پشکی هەرێم مانگانە لەکاتی خۆی دەگات و بەربەستی دواکەوتنی جێبەجێکردنی بودجە حکومەتی هەرێم بوە..
🔻کۆمێنت🔻

زانیاری دەربارەی نیجەر: بە واتای "ڕووباری ڕووبارەکان" یان "ڕووباری گەورە" بە پێی زمانی دانیشتوانی ڕەسەنی توارێگەکان...  ...
07/08/2023

زانیاری دەربارەی نیجەر:
بە واتای "ڕووباری ڕووبارەکان" یان "ڕووباری گەورە" بە پێی زمانی دانیشتوانی ڕەسەنی توارێگەکان...
یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی جیهان، هەرچەندە خاوەنی سامانێکی گەورەی ژێرزەمینییە وەک یۆرانیۆم و زێڕ و چەندین کانزای بەنرخ و گەوهەرە سروشتییەکان و بیرە زەبەلاحەکانی نەوت.
لە ساڵی ١٩٦٠ سەربەخۆ بوو لە کۆلۆنیالیزمی فەرەنسی، زمانی فەرمی فەرەنسییە، ئایینەکەی ئیسلامە، زیاتر لە ٩٠٪...
#نیجەر پەیوەندییەکە لە نێوان وڵاتانی باکووری ئەفریقا و وڵاتانی سەحرا

06/08/2023

ئێستا هات
وەزارەتی پەروەردە: گوێرەكەیەكی نێر و هەزار كیلۆ جۆ دەفرۆشین...
لەکۆمێنت دانراوە

کاروان عەلی شامار گیانی لە دەستدابەرە بەیانی ئەمڕۆ شەممە کاروان عەلی شامار، مامۆستای زانکۆ و کوڕی عەلی شامار و وەسفیەبەن...
05/08/2023

کاروان عەلی شامار گیانی لە دەستدا

بەرە بەیانی ئەمڕۆ شەممە کاروان عەلی شامار، مامۆستای زانکۆ و کوڕی عەلی شامار و وەسفیەبەنی وەیس لە روداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەستدا

کاروان شامار یەکێک بو لە کەسە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی

02/08/2023

ئێستا..
بڕیار وایە کەمێکی تر لیستی مووچە ڕابگەیەندرێت..
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی هات، مسـرور بارزانی وەزیری دارایی ڕاسپارد بەخێرایی لیستی مووچـە ڕابگەیەنن..

Address


964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Drwst Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Drwst Media:

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share