RÛDAW HD

RÛDAW HD هەوال و زانیاریەکان لیرە ببینە
یەکەمی بی رکابەر

ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دوایین پێشهاتە سیاس...
05/02/2022

ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دوایین پێشهاتە سیاسییەکانیان تاوتوێکردووە.

بارەگای بارزانی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئێوارەی رۆژی شەممە 5ـی شوباتی 2022 سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد."

بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و، بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی كرایەوە. بۆ ئەوەی حكومەتی داهاتوو بتوانێ بە ئەركی خۆی بەرانبەر داخوازییەكانی رۆڵەكانی گەلی عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكان و قووڵكردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت."

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دوای تویتەکەی شەوی رابردووی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەمڕۆ دێت. لە تویتەکەی سەدردا هاتبوو، "ئەگەر بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستانی هاوپەیمانمان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، تەنانەت هەموو بەربژێران بۆ ئەو پۆستە مەرجەکانیان تێدا نییە، داوا لە پەرلەمانتارانی چاکساز دەکەم دەنگی پێ نەدەن، چونکە ئێمە لە خەمی چاکسازییداین و خوازیاری دەسەڵات و دەسەڵاتداری نین."

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەش حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لەسەر داوا و فەرمانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر سەرجەم دانوستاندنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنەکان رادەگرن، هەروەها دەشڵێت، "بەشداری لە دانیشتنی رۆژی 7ـی مانگ ناکەین پەرلەمانتارانمان ئامادەی دانیشتنەکە نابن."

هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا رایگەیاند، ئەو بڕیارەی رەوتی سەدر بۆ زۆر لایەن شۆکهێنەر بوو، بەهۆی بەشداریی نەکردنی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر، زۆر ئەستەمە رۆژی دووشەممە 07-02-2022 دانیشتنەکە رێکبخرێت و پێدەچێت پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوابخرێت.

پەیامنێری رووداو ئەوەشی گوت کە ھەر لەدوای کۆنگرەکە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ لە حەسەن عەزاری، سەرۆکی کوتلەی سەدری و دەستەڕاستی موقتەدا سەدرم پرسی کە ئایە دوای ئەو پەیامە ئیدی رێککەوتن کۆتایی ھات؟ گوتی ئێستاش ھەر دەڵێین، "حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی."

بەرهەم ساڵح و هۆشیار زێباری بەربژێرانی یەکێتی و پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لە ساڵیادی کۆچی دوایی محەممەد باقر حەکیم لە بە...
05/02/2022

بەرهەم ساڵح و هۆشیار زێباری بەربژێرانی یەکێتی و پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لە ساڵیادی کۆچی دوایی محەممەد باقر حەکیم لە بەغدا بەشداربوون

پاش ئەوەی کامیل حاجی عەلی لە 12ـەمین کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی پێویستی بەدەستنەها، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکە ع...
05/02/2022

پاش ئەوەی کامیل حاجی عەلی لە 12ـەمین کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی پێویستی بەدەستنەها، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز وەکو رابەری بزووتنەوە لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە

هۆشیار زێباری دەڵێت، بەربژێربوونم بڕاوەتەوە و ناکشێمەوە
04/02/2022

هۆشیار زێباری دەڵێت، بەربژێربوونم بڕاوەتەوە و ناکشێمەوە

پاش ئەوەی ئەوروپا تووشی قەیرانی گازی سرووشتی بووەتەوە، میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆک...
04/02/2022

پاش ئەوەی ئەوروپا تووشی قەیرانی گازی سرووشتی بووەتەوە، میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل، ئێران، رووسیا و هەرێمی کوردستان باسی بابەتی گازی سرووشتیی کردووە. بڕیارە سەرۆکی ئیسرائیل سەردانی تورکیا بکات بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو وڵاتەوە گازی سرووشتی بفرۆشێت بە ئەوروپا

کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
04/02/2022

کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دۆس...
04/02/2022

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دۆستایەتیمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی زۆر زۆر جیاوازە و پەیوەندیی نێوانمان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەکاتی گەڕانەوە لە ئۆکراینا و لەنێو فڕۆکە لە وەڵامی پرسیاری کۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "نێچیرڤان بارزانی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چارەسەرکردنی گرفتی گازی سروشتیی و پێی راگەیاندم کە دوای گەڕانەوەی لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەمبارەیەوە گفتوگۆ دەکات".

ئەردۆغان گوتی: "نێچیرڤان بارزانی لە باکووری عێراقیش بێت، گفتوگۆ لەسەر پرسی ناوەندی عێراقیش دەکەین و گفتوگۆشمان کردووە. دۆستایەتیمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی زۆر زۆر جیاوازە و پەیوەندیی نێوانمان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دۆ...
04/02/2022

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دۆستایەتیمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی زۆر زۆر جیاوازە"

نێچیرڤان بارزانی: کوشتنی خەلیفەی داعش گورزێکی گەورە بوو بۆ سەرکردایەتیی ئەو گرووپە تیرۆریستییەسەرۆکی هەرێمی کوردستان لەب...
04/02/2022

نێچیرڤان بارزانی: کوشتنی خەلیفەی داعش گورزێکی گەورە بوو بۆ سەرکردایەتیی ئەو گرووپە
تیرۆریستییە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی خەلیفەی دووەمی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، "گورزێکی گەورە بوو بۆ سەرکردایەتیی داعش".



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "کوژرانی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی گورزێکی گەورە بوو بۆ سەرکردایەتیی داعش و کردەوەیەکی دادپەروەرانە بوو بۆ قوربانییانی دەستی تاوانە تیرۆریستییەکانی گرووپەکە".



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ئەمریکای کردووە بۆ سەرکەوتنی لەو ئەرکەیدا و دەشڵێت، "جەخت لە پابەندبوونمان بە شەڕکردن و لەنێوبردنی تیرۆر دەکەینەوە".

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when RÛDAW HD posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share