♦️مێشک گەنین چییە؟
♦️ئەو پەتایەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ خۆیدا هێنای
♦️سەیری ئەم راپۆرتە بکەو دواتر لە خۆت بپرسە
♦️ئایا تۆش تووشی ئەو نەخۆشییە بوویت؟
🔻 پاش كهمێكی دیكه "سبهی" چیرۆكی جوتیارهكه و وردهكاریی ڕووداوی بۆردومانكردنی ئاشكرادهكات
🔻 جوتیارێك به ناوی حوسێن ئەحمەد لهناو باخهكهی خۆیدا له سنووری گوندی گهڵاڵهی سهر به قهزای ماوهت، دوو جار له لایهن فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی توركیاوه بۆردومانكراوه و دهربازیبووه.
🔻ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل لە دیمەنێکی هەڵپەڕکێی کوردیدا لەگەڵ ژمارەیەک کورد لە ئیسرائیل دەردەکەوێت
🔻ئیتامار بە ڕەچەڵەک کوردە و خەڵکی ناوچەی ئامێدییە لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان
🔻وەزیرە کوردەکەی ئیسرائیل تەمەنی 48 ساڵە
تورکیا بۆردومانی هاوڵاتیانی نزیک بەنداوی تشرین دەکات
سبەی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کاروانی هاوڵاتیانی مەدەنیی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایان بۆردومان کرد، کە بەرەو بەنداوی تشرین لە باشوری مەنبەج دەڕۆیشتن بە ئامانجی بەشدارییکردن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بۆ راگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوەکە.
تائێستا هیچ سەرچاوەیەکی رۆژئاوای کوردستان ژمارەی قوربانیانی بڵاونەکردوەتەوە، بەپێی تۆمارە ڤیدیۆییەکان لە هێرشەکەدا کوژراو و بریندار هەن.
فەرهاد شامی بەڕێوبەری راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوی کردەوە: فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کاروانی مەدەنییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان بۆردومان کردووە، کە بە خۆپیشاندان بەرەو بەنداوی تشرین لە نزیک مەنبج دەڕۆیشتن.
🔻یوون سیوک یۆل سەرۆکى لەکارخراوى کۆریاى باشور لەلایەن پۆلیسى ئەو وڵاتەوە دەستگیرکرا
یوون لێکۆڵینەوەکان بە "نایاسایی" دادەنێت و دەڵێت بۆ ئەوەى خوێن نەڕژێت رەزامەندى لەو بارەیەوە نیشانداوە
🔻کۆتایی ساڵى رابردوو سەرۆکی کۆریای باشور لەلایەن کۆمەڵەی نیشتیمانییەوە لەکارخرا
🔻زانیاریی زیاتر لەم بەستەرەدایە 👇
https://www.sbey.net/news/9df8e386-d202-44b9-8772-1aa1b2e8a970
ئیلهام ئەحمەد: بەشداریی مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ دەکەین
سبەی
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستان، پشتڕاستی دەکاتەوە 20ی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی بەشداریی مەراسیمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دەبن
سلێمانی - راستەوخۆ ......
کۆنگرەی رۆژنامەوانی ژووری بازرگانی سلێمانی و شاندی بازرگانی پۆڵەندا
موریدانی تەریقەتێكی ئایینی لە شاری سەمسووری باكوری كوردستان بووەتە شەڕیان لەیەكتر دەدەن
🔻نزیكەی سێ مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچووە
🔻تا ئێستا یەك دانیشتنی پەرلەمان كراوە، ئەویش پەرلەمانتاران سوێندیان خواردووە
🔻گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت هێشتا بەردەوامە و كابینەی 10 پێكنەهاتووە
🔻هاوڵاتیان ڕای خۆیان لەبارەی كابینەی نۆ دەردەبڕن و باس لە پێكهێنانی كابینەی نوێ دەكەن
🔻ژمارەیەك لە دانیشتوانی تەبقە و ڕەقە و دێرەزوور بۆ پشتیوانی شەڕڤانان چوونەتە بەنداوی تشرین و پێكەوە گۆرانی بۆ هەسەدە دەڵێن
🔻لە كۆتایی ساڵی ڕابردوەوە چەكدارانی سەر بە توركیا هێرشیان بۆسەر ئەو بەنداوە دەستپێكردووە و دەیانەوێت داگیری بكەن، بەڵام تائێستا شەڕڤانانی هەسەدە بەرگرییەكی توند لە بەنداوەكە دەكەن
♦️نەشتەرگەریی لابردنى چەوریی چییە؟ کە ژنێک لە سلێمانى دواى ئەنجامدانى گیانى لەدەستدا
سبەی
لە سلێمانى ژنێکى تەمەن 41 ساڵ دواى ئەنجامدانى نەشتەرگەریی لابردنى چەورى لە نەخۆشخانەیەکى تایبەت گیانى لەدەستدا.
ژنەکە دایکی دوو منداڵە، ماوەى چەند سەعاتێک لەژێر نەشتەرگەرییدا بووە و دواى تەواوبوونى نەشتەرگەرییەکە گیانى لەدەستداوە، لەسەر سکاڵاى کەسوکارەکەشى پزیشکەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە سبەی راگەیاند :''شەوی رابردوو، ژنێک، دوای تەواو بونی نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری ورگ باری تەندروستی تێکچووە، لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە''.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر سکاڵاى کەسوکاری ژنەکە پزیشکەکە لەبنکەی پۆلیسی سەرا دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
پزشکیان هەڵەی پرۆتۆکۆڵی دەکات
گرتەیەکى ڤیدیۆیی هەڵەیەکى پڕۆتۆکۆڵى نیشاندەدات لەکاتى پێشوازى مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆمارى ئێران لە محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە رۆژى چوارشەممەى رابردوودا.
لە ڤیدیۆیەکەدا پزشکیان و سودانى دەردەکەون لە کۆشکى سەعد ئاباد لە تاران و لەکاتى رێوڕەسمەکەدا تیمى پرۆتۆکۆڵ داوا لە پزشکیان دەکەن شوێنەکەى بگۆڕێت.