قورئان

قورئان ئەڵێن ئەو کەسەی دڵی پڕ ژانە
چارەسەر بۆ ئەو تەنها قورئانە

05/05/2024
حیجابی شەرعی دەبێت چۆن بێت؟• لە خۆت بپـــرسە ئایا حیجابەکەت بەو شێوەیەیە کە خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ پێی ڕازین ؟ بِسْمِ اللَّ...
29/12/2023

حیجابی شەرعی دەبێت چۆن بێت؟

• لە خۆت بپـــرسە ئایا حیجابەکەت بەو شێوەیەیە کە خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ پێی ڕازین ؟

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
• خوای پایە بەرز ‏خۆی لە قورئانە پیرۆزەكەیدا باسی پۆشاكی شەرعی ‏ئافرەتانی بۆ كردووین كە دەفەرموێت :
[وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ...] ‏‎)‎النور:31‏‎)

واتە: بە ئافرەتانی ئیمانداریش بڵێ‌ ‏چاویان بپارێزن (لە سەیركردنی نا مەحرەم) داوێنی ‏خۆیان بپارێن لە گوناھ وە جوانی خۆیان دەرنەخەن ‏جگە لەوەی خۆی دیارە با سەرپۆشەكانیان بدەن ‏بەسەر سینە و مل یاندا.

• وە لە ئایەتێكی تردا دەفەرموێـت:
[يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا...] (الأحزاب:59)

واتە: ئەی پێغەمبەر ﷺ بە خێزانەكانت ‏و كچەكانت و ئافرەتانی ئیماندار بڵێ‌ خۆیان دابپۆشن ‏بە پۆشاكێكی شەرعی ئەوە باشترین شتە كە پێی ‏بناسرێن.

• كە پۆشاكی شەرعی ئەو پۆشاكەیە كە خوای گەورە لە ‏ئایەتەكەی سەرەوەدا باسی ئەكات كە وابوو جگە لەم ‏جۆرە پۆشاكە بەلای خوای گەورە بە پۆشاكی شەرعی ‏دانانرێت وە هەروەها پێغەمبەر ﷺ لە چەندین ‏فەرموودەدا بۆی روونكردوینەوە.
• لەم فەرموودەیەدا ‏دەبارەی تەسكی پۆشاكی ئافرەتان ئەفەرمووێت :

• (صنفان من أهل النار لم أرهما... ونساء كاسيات عاريات مميلات مائلات، رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة، لا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها، وان ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا).
(رواه أحمد ومسلم في الصحيح)
واتە: دوو جۆر لە ‏خەڵكە هەن دەچنە دۆزەخەوە من نەمبینیون، ‏ئافرەتانێك كە پۆشتەن بەڵام وەك ڕووتن ‏‏(پۆشاكەكانیان تەسكە یا تەنكە یا كورتە) رووتن لا ‏دەرن لە ڕاستی و هاندەری ئافرەتانی تریشن و بە فیزو ‏لار و لەنجەوە دەڕۆن بەرێوە، وە قژیان وەك كۆپارەی ‏حوشتر لە پشتەوە بەرزدەكەنەوە، ئەوانە نەدەچنە ‏بەهەشت وە نە بۆنی بەهەشتیش دەكەن لە كاتێكدا كە ‏بۆنی بەهەشت ئەوەندە و ئەوەندە دەڕوات.

• لەبەر ئەوە ‏خوشكی بەڕێزم ئاگاداری جۆری پۆشاكەكەت بە بزانە ‏چ پۆشاكێك ئەپۆشیت هەرگیز نەكەیت دڵت خۆش ‏بێت تەنها بەو لەچكەی كە ئەیكەیت، چونكە پۆشاكی شەرعی لە بنی پێكانتەوە تا سەرەوەی ‏لەشت ئەبێت داپۆشراو بێت وەك خوای گەورە لەم ‏ئایەتەدا دەفەرمووێت:
[وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ] (النور:31).
واتە: وەبا ‏جوانی خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەی خۆی دیارە با ‏سەرپۆشەكانیان بدەن بەسەر سینە و مل یاندا.

• حیجاب ھۆکارێکە بۆبەدەست هێنان وپارێزگاری کردن لە شەرم و شکۆی ئافرەتان چونکە نةكردنى حیجاب واتە نەمانی شەرم و شکۆ.

دەبێت پۆشاکی شەرعی ئەم مەرجانەی تێدا بێت:
❶ ئەستوور بێت و تەنک نەبێت.
❷ فراوان بێت و تەسک نەبێت.
❸ هەموو جەستە دابپۆشێت.
❹ جلوبەرگەکە بۆ ناوبانگ نەبێت.
❺ لە شێوەی جل و بەرگی پیاوان یان کافران نەبێت.
❻ بەرچاو نەبێت کە سەرنجی خەڵکی ڕابکێشێت ❪ ڕازاوە نەبێت ❫.
❼ پۆشاکەکە نابێت بۆندار بێت ❪ نابێ بۆنخۆشکراو بێت ❫.

• ئەگەر جلەکەت ئەم مەرجانەی تێدا نیە ئەوا لە خۆت بپرسە لە پێناو چیدا ئەو جلە دەپۆشیت ، بۆ ئەوەی سەرنجی دەورووبەر ڕابکێشیت و جوان دەربکەویت ؟!
خوشکە بەڕێزەکەم تا ئێستا مردن بە مێشکتدا هاتووە؟ هیچ بیرت لە ناو قەبر و ڕۆژی قیامەت کردۆتەوە ئایا کەس بە فریات دەکەوێت جگە لە خوا پاشان کردەوەکانت ؟ بێگومـــان نەخێر

• کەواتە لەمڕۆوە بەڵێنێک بە خوا بدە ئیتر دەبیتە پێشەنگێکی باش و جوان بۆ خوشکان و ئافرەتانی دوای خۆت مەهێڵە شەیتان زەفەرت پێ ببات و بەهەشت لە دەست بدەیت لەبەر ڕابواردنێکی کەمی دنیا ...
ڕێگە بە خۆت مەدە برا موسڵمانەکەت بەهۆی تۆوە توشی نەزەر و تاوان ببێت ...

لەبیرت بێت هەتاوەکو پۆشاکەکەت لە پۆشاکی شەرعی بچێت ئەوە جوانتر و بەڕێزتر ئەبیت لەچاوی دەورووبەرەکەت.

لە کۆتاییدا خوا هیدایەتی هەمووان بدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست عاقیبەت خێرمان بکات.

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ.

ئیمامی شە‌عبی دە‌فە‌رمووێت: ھە‌ر كە‌سێك قورئان بخوێنی قە‌ت ناخڵە‌فێت.[ موسوعة ابن أبي الدنيا ]
13/12/2023

ئیمامی شە‌عبی دە‌فە‌رمووێت: ھە‌ر كە‌سێك قورئان بخوێنی قە‌ت ناخڵە‌فێت.

[ موسوعة ابن أبي الدنيا ]

زیکری بەیانیان و ئێواران
03/11/2023

زیکری بەیانیان و ئێواران

شەونوێژ بەڵگەیـە بۆ ڕاستگۆیی موسڵمان،بەڵگەیە بۆ ئەوەی خودای خۆشـدەوێت،هەر کەسێک زیاتر خودای خۆشبوێـت،زیاتر خۆی لێ نزیک د...
02/11/2023

شەونوێژ بەڵگەیـە بۆ ڕاستگۆیی موسڵمان،
بەڵگەیە بۆ ئەوەی خودای خۆشـدەوێت،
هەر کەسێک زیاتر خودای خۆشبوێـت،
زیاتر خۆی لێ نزیک دەکاتەوە،
باشترین ڕێگایش بۆ نزیکبوونەوە لەخودا، نوێژکردنە...♥

 #قران
31/10/2023

#قران

 #قورئان
28/10/2023

#قورئان

سێ دۆڵ هەیە لە دۆزەخ الغنيالويلسقر
24/08/2020

سێ دۆڵ هەیە لە دۆزەخ
الغني
الويل
سقر

............. سـێ وتــەی جـوانـی سـێ فـەیلسوف .............. ١- سـوکرات :: چـالـێــک هــەڵــکـەنــە بــە بـــزمــار بــە...
10/06/2020

............. سـێ وتــەی جـوانـی سـێ فـەیلسوف ..............

١- سـوکرات :: چـالـێــک هــەڵــکـەنــە بــە بـــزمــار بــەڵام
مــناقــشــە مــەکــە لـەگــەڵ نــــەفــام " ..

٢- افــلاتـۆن :: ئـەگــەر ڕۆژی لـە پـلەو پـایەت هـاتە خوارەوە
نا ئـومێـد مـەبە چـونکـە خۆر هـەمـوو ڕۆژی دێــت خوارەوە
بــۆ ڕۆژیکی نـۆی بـەرز دەبێــتەوە " ..

٣- ئــەرسـتۆ :: ئەرستۆ ئەلێت :: ئەو کەسەی سەردەکەوێ
بەسەر ئارەزووەکانی دا زۆر بەهێزترە لەو کەسەی
سەردەکەوێ بەسەر دوژمنەکانی دا چونکە قورسترین
سەرکەوتن سەرکەوتنە بەسەر خودی خۆت دا.

{ کــامیـانت بـە دڵ بـوو }

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قورئان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share