Halabja Post

Halabja Post پەیجێکی تایبەتی سەربەخۆیە
گرنگی دەدات بە هەواڵ و زانیارییەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەبێ جیاوازی

15/01/2025

مۆزەخانەکەی محەممەد حاجی مەحموودتان بینیوە؟ دەیان جۆر چەکی تێدایە و دەڵێت، چەکی زەمانی تەیمووری لەنگی هەیە

شارەوانی هەڵەبجە دەستیگرت بەسەر چەند ئاژەڵیکی بەرەڵادائەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٥/١/١٥  ستافی بەشی زیادڕۆیی بەهاوکاری بەشی پۆلیسی...
15/01/2025

شارەوانی هەڵەبجە دەستیگرت بەسەر چەند ئاژەڵیکی بەرەڵادا
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٥/١/١٥
ستافی بەشی زیادڕۆیی بەهاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی دەستیگرت بەسەر چەندسەر ئاژەڵی بەرەڵا لەشەقامە سەرەکیەکانی ناوەندی شار ، ،

ئەمڕۆ چوارشەممە ۱٥/۱/۲۰۲٥ یەکەم ڕۆژی چلەی زستانە
15/01/2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ۱٥/۱/۲۰۲٥ یەکەم ڕۆژی چلەی زستانە

15/01/2025

تاقە به‌دیلی مۆبایل و ئامڕازه‌ ئه‌له‌كترۆنیه‌كانە بۆ مناڵ؛
250یاری تەرکیز و پەزڵ و قەڵەم بۆیە بۆ بەهێزبونی مێشکی مناڵ(3-13)ساڵ
کۆمێنتی یەکەم

ئەو ڕۆژەی شەویلگەی (كەر)ێكم كڕاندەوە !...✍️ڕێدین جلالسەرەتاتكێیەك لە كڵاوڕۆژنەی مێژووەوە ڕووەو مناڵیم ..ــــــــــــــــ...
15/01/2025

ئەو ڕۆژەی شەویلگەی (كەر)ێكم كڕاندەوە !...
✍️ڕێدین جلال
سەرەتاتكێیەك لە كڵاوڕۆژنەی مێژووەوە ڕووەو مناڵیم ..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دروست ٣٧ ساڵ بەر لە ئێستا ئەوكات پێنجەم ساڵی بوونم بوو، تەنها تا ئەوساتە دووجار بە پێ لە هەڵەبجەوە تاوەكو ئێران لەژێر بۆنی بارووت و دەنگی ناپاڵمدا بەنێو شاخ و دۆڵ و ڕووبارو تەڵانە بەرددا ڕامكردووەتە ئێران، لە یەكێك لە ڕاكردنەكاندا بەسەر كۆڵوانەكەی نەنكمەوە لە پەنای سمڵ و مێخەكەكانیدا بۆ كۆڵیەوە بووم تاوەكو گوندی ساتیاری، ئێمە كە ئێستا هەین چانسێكی گەورەمان هەبووە كە نەمردووین و زیندووین!، حەق وایە جیلی نوێیش چاوپۆشی بكات لە دەروونی ناجێگیرو تەحەمولی كەم و دەنگی بەرزو ڕەوتی خێرای ئێمە .. هەرچی و چۆنێك بین هێشتا هەر باشین ..!
بە حوكمی ئەوەی منداڵی من پڕ بوو لە عەجولی و لاساری هەمیشە نەنكی ڕەحمەتیم ئەیفەرموو (مەنعی مەكەن، ئاوی حەوت مەملەكەت كەوتگە لە قونی!) ...

لە تەمەنی حەوت ساڵیمدا، بوو بە سێیەم جار كە بە پێ ڕاوبنرێین بەرەو ئێران، دەیان ئۆردوگاو ناو خێمەو ژێر كەپرو لەوح و خانووی قوڕو ئەشكەوت و پەنا بەردینەم بیر دێ كە شەوێك یان زیاترو تا ساڵێك ماڵی ئێمە بووە، دەیان وێنەی وەستاو و ڤیدیۆی كورت هەمیشە لە زیهنمدا دێت و دەچێت كە نازانم كەی و كوێ بووەو كام ساڵ و جاری ڕاكردن و ئاوارەییەمان بووە، عەیامێكە ڕۆمانێك مەرگەسات و یادگاری لە سنگمدا چەقیوە، نە حەوسەڵەی نوسینەوەیم هەیەو نە بۆم ئەكرێتە فیلم و نە تاقەتی گێڕانەوەیشیم ماوە، هەمووی لە سینەما خەفە بووە، بەڵام ئەتوانم جاربەجارێك سەرەتاتكێیەك لە كڵاوڕۆژنەی مێژووەوە لەگەڵ عومری ئەرخەوانی مناڵیما بكەم و كورتە باسێكی كورت و تیژڕەو بەگوێی مناڵەكانمدا بچرپێنم ...
لاپەڕەی ون و وشەگەلێكی نەگوتراوی گۆشەیەكی چەرمەسەرییەكانی ئەم شارە هەمیشە لە خەیاڵدانمدا پەلەقاژەیەتی، نازانم ڕۆژێك دێت لەدایك ببێت یان وەك مێژووی هەمیشەیی ئەم میللەتە ئەویش لەبارئەچێت! بەشێك لەم مێژووە چاو و مێشكی خۆم ڤیدیۆی كردووەو بەشێكیشی وێردی سەر زمانی گەورەكانی خێزانەكەم بووە، ڕەنگە بپرسیت [پێنج ساڵ] هی تەمەنی یادگاری و گێڕانەوە نییە! بەڵام تاڵاوی ژیان كەللەی سەر ئەكات بە بێستوون و نامەی خۆیی لەسەر هەڵئەكۆڵێت با بەچەیش بیت! ..

گوندی ساتیاری سەر بە شاری پاوەی پارێزگای كرماشان وێسگەی دووەمی ئاوارەییمان بوو لە دوای كیمیاوییەكەی هەڵەبجە، پرسەباری و بێ ماڵوحاڵی و پەرتبوونی كەسوكارو دەیان كارەساتی تر بڕسكی لێ بڕیبووین، بەڵام هەموو ئەمانە ناتوانێت خەونی مناڵێكی برسی و چڵێسییەكەی بخنكێنێت :-

((دوای نیوەڕۆیەك من و سەركۆی ئامۆزا خەیاڵی كەبابێك و شیشێك پەراسوو ماخۆلانی كردبووین، هەر كەمێك لە لاپاڵێكی ئەولای ماڵەوە شەویلگەیەكی (كاكیلە-تاقم ددان) ڕەقی وشكەوەبووی كۆنی ئاژەڵێكمان دۆزییەوە (گەورەیی شەویلگەكە لەوە نەئەچوو هی مەڕو بزن بێت!) وەها خەیاڵم ئەكرد ئەگەر بەر ئاگر بكەوێت ئەوا پووكی خوار ددانەكان نەرم ئەبێت و ئەبرژێت و ئەبێتە گۆشتێكی نەرمی خۆش[تاماوەكەی لیكی ناو دەممی بە چەناكەمدا شۆڕ ئەكردەوە بۆ سەر زەوی]، سەركۆ لەمن هیلاكتر بوو بۆی، بە حوكمی ئەوەی لەمنیش گەورەتر بوو بۆیە هانیدام كە بڕۆم و بە دزی دایكی هەردوكمانەوە شقارتەیەك بێنم، ئاگرێكمان كردەوەو شەویلگەكەمان خستە سەری، پاش كەمێك بە قەپ تێیبەربووین، بەڵام ڕەق بوو و ددان نەیئەبڕی، جارێكی تر دووبارە خستمانەوە سەر ئاگر تا ڕەش بووەوە كەچی ددانمان هەر نەیبڕی و هەر نەرم نەبووەوە، لەم سەرگەرمییەی ئێمەدا دیاربوو جاسوسی كرابووین ، لەپڕ دایكی هەردوكمان دەركەوتن بە خۆڕنین و هاوارو ڕاكردنەوە دایان بەسەرماندا، بیرمە شەو بووبووینە هۆی گەرمكردنی مەجلیس و باسێكی كۆمیدی و هەم تراژیدی گەورەكان، دوای پێكەنین بێتاقەتی و فرمێسكیانم بینی، بەیانی كە ڕۆژ بووەوە نازانم بۆ كاك سەركۆ بەڵام لەنێو خوشك و براكانم و مناڵەكانی تردا تەنها منیان برد بۆ شاری پاوە و تێر كەبابیان كردم ...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دوو ساڵ تەمەن لە نێوان من و برا گەورەكەمدایە، یادەوەری ئەو پڕترە، بۆیە دەمێك بوو چاوەڕێی بووم لەدەرەوە بگەڕێتەوە تاوەكو پێكەوە لەم پیرییەدا چیلكەیەك بژەنینە بیرەوەرییەكانمان و تولەڕێگەو ئۆردوگاكانی ڕابردوو بژمێرین و ئەو مەینەتییانەی كە بەدەم ئازاری برسێتی و ماندووێتی و ڕووتی و پێخاوسی و كەمخەوی و ترس و سەرماو گەرما و گوناحی و دەرونشكاوی و فرمێسكەوە بینیمان و ئاوێزانی مناڵیمان بووبوو بیری یەكتری بخەینەوە، چونكە دواجار ڕابردوو خۆش بێت یان ناخۆش كە بوو بە یادگاری شیرین ئەبێت چ جای بۆ ئێمەی مناڵی ئەو سەردەمە، ئاواتەكەمان هاتە دی و مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو سەردانی مەڵبەندەكانی زەمانی ئاوارەیی (شێخان - شەمان - سەریاس - ساتیاری - تین)مان كردو لە كەبابخانەكەی پاوە تێرا كەبابمان خوارد، بەڵام نە شوێنەكان هیچیان وەكو خۆیان مابوونەوەو نە كەبابەكە تامی جارانی مابوو و نە ئازیزەكانمان لە ژیاندا مابوون و نە خۆشمان مناڵەكەی جاران بووین ...

14/01/2025

ڕیژەی ستانداردی دابارین لە هەڵەبجە 642 ملیمە، بەڵام تاكو ئێستا تەنیا 250 ملیم باریوە

پار تا ئەم وادەیە، لە سنوورى پارێزگاکە 322 ملیم باران داباریبوو

 #پرسەهاوڵاتی (سۆران حمەسەعید محەممەد) هانەژاڵەیی، برای کاک جەلال و کاک سامان، کۆچی دوایی کردووە، کەمێکی تر تەرمەکەی لەس...
14/01/2025

#پرسە
هاوڵاتی (سۆران حمەسەعید محەممەد) هانەژاڵەیی، برای کاک جەلال و کاک سامان، کۆچی دوایی کردووە، کەمێکی تر تەرمەکەی لەسلێمانیەوە دەهێنرێتەوە بۆهەڵەبجە لەمزگەوتی ئەبوبەکر نوێژی جەنازەی لەسەر دەکرێت و لەگۆڕستانی گوڵانی خواروو بەخاک دەسپێردرێت، سبەینێ چوار شەممە ٢٠٢٥/١/١٥ پرسەکەی دەبێ، پیاوان لەهۆڵی مزگەوتی ئەبوبەکر لەگەڕەکی گوڵان لەهەڵەبجە.
{ إنا لله وإنا إليه راجعون}.

 #پرسە هاوڵاتی (مەحتاب حاجی حمەساڵح) دوانزەئیمامی، خوشکی حاجی ئیبراهیم وحاجی مەحمود و کاک هادی و کاک مەهدی وکاک محەممەد ...
14/01/2025

#پرسە
هاوڵاتی (مەحتاب حاجی حمەساڵح) دوانزەئیمامی، خوشکی حاجی ئیبراهیم وحاجی مەحمود و کاک هادی و کاک مەهدی وکاک محەممەد کۆچی دوایی کردووە، سبەینێ چوار شەممە ٢٠٢٥/١/١٥ پرسەکەیەتی لەشارۆچکەی سیروان.
{انا للە وانا الیە راجعون}

 #ئاگاداریئاگاداری کەس و کاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر دەکەین ئەوانەی لەم لیستەی خوارەوە ناویان هاتوە بۆکۆتاجار ئاگاداری...
14/01/2025

#ئاگاداری
ئاگاداری کەس و کاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر دەکەین ئەوانەی لەم لیستەی خوارەوە ناویان هاتوە بۆکۆتاجار ئاگاداریان دەکەین
ڕۆژی یەک شەممە کاتژمێر (٩:٠٠)سەرلەبەیانی
بەرواری ٢٠٢٥/١/١٩
لەهۆڵی [حاجی ئەختەر] ئامادەبن بۆوەرگرتنی زەوییەکانیان کەسی ئامادەبوو پێویستە هەویەی شەهیدان وە کارتی نیشتمانی یان تەسکەرەی پێ بێت
سەرەڕای ئەوەی سەرجەم وارسی شەهیدان سودمەند ئەبن بەمەرجێک پێشتر وەک وارسی شەهید سودمەند نەبوبن بەڵام بەشێوەی تیروپشک دابەشکردنەکە دەبێت

#ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە

هه‌ندێك له‌  ژنان به‌سه‌ر  پیاودا زاڵن! بڵێی له‌ل له‌لت ئه‌بڕم...له‌به‌ر یه‌ك شت كه‌ ڕه‌نگه‌ تۆیش زیاده‌ی بخه‌یته‌ سه‌ر،...
14/01/2025

هه‌ندێك له‌ ژنان به‌سه‌ر پیاودا زاڵن!
بڵێی له‌ل له‌لت ئه‌بڕم...
له‌به‌ر یه‌ك شت كه‌ ڕه‌نگه‌ تۆیش زیاده‌ی بخه‌یته‌ سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كچه‌ له‌ ماڵێك هاتۆته‌ ده‌ر دایكی به‌سه‌ر باوكیدا زاڵبوه‌.
زاڵبونی ژن واتای ئه‌وه‌ی كه‌ ژن هه‌یمه‌نه‌ی هه‌یه‌ و پیاو بۆی نیه‌ له‌ هیچ كاروبارێكدا بڵێ‌ له‌ل!!!
پیاو ناتوانێ‌ براده‌ره‌كانی بانگهێشت بكات بۆ ماڵه‌وه‌، ئه‌و خزمه‌ی ژنه‌كه‌ی چاره‌ی نه‌وێ‌ ئه‌چێته‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌. ته‌نانه‌ت پیاو ناتوانێ‌ ئه‌و یاپراخه‌ بخوات كه‌ له‌ ماڵی خۆشكی گه‌وره‌ی مێرده‌كه‌ بۆی هاتوه‌ تا ئه‌و ئۆكه‌ی نه‌كا.
ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌ به‌ حسابی خۆیان وای لێك ئه‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ڕۆشنبیرن و قسه‌ له‌ قسه‌ی ژن و مناڵدا ناكه‌ن.
وای لێك ئه‌ده‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانیان هاوڕێن، له‌ ڕاستیدا نه‌ هاوڕێن و نه‌ ئازادیش هه‌یه‌، ته‌نیا ترس له‌ ژنه‌كه‌ی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌زم و هه‌را دروست نه‌بێت. ئه‌مجۆره‌ ماڵانه‌ زۆرجار:
قیه‌می خێزانی تیادا لاوازه‌.
پیاو زۆر جار حه‌ز ئه‌كا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ ماڵ نه‌بێت. هه‌ندێكجار لایه‌نی ئیجابی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژنه‌كه‌ خێزان ئه‌پارێزێت و پیاوه‌كه‌ خۆی ئه‌هل نیه‌. مودمینه‌، بێگومان پیاو لێره‌ سفری دوای فاریزه‌یه‌. زۆربه‌ی جار پیاو له‌م خێزانانه‌ سه‌رخۆشن. كه‌متر ئه‌چنه‌ ناو خه‌ڵك.
لێره‌ پاره‌ و بڕیاره‌كان لای ژنن،
پیاوه‌كه‌ قسه‌ له‌ دایك و باوك و خۆشك و كه‌س و كاری دائه‌بڕێت.
لێتان ناشارمه‌وه‌، ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌ زۆرینه‌یان ئه‌و پیاوانه‌ن كه‌ به‌ناو ڕۆشنبیر و خوێنه‌وارو هه‌ندێكیان بڕوانامه‌ی به‌رزیان هه‌یه‌، یان به‌هۆی هۆگری خۆشه‌ویستیه‌وه‌ زه‌واجیان كردووه‌.
هۆكاره‌كه‌ی یه‌كه‌م، یه‌كه‌م ئه‌و ژینگه‌یه‌یه‌ ئه‌و ژنه‌ی تیا هاتۆته‌ ده‌ر.
دووه‌م، خودی پیاوه‌كه‌یه‌، كه‌ نوقته‌ی زوعفی لای ژنه‌كه‌یه‌ یه‌ پێی ئه‌ڵێ‌ بڵێی له‌ل له‌لت ئه‌بڕم...
هۆكاری سێیه‌م ژنه‌كه‌ی منه‌تی پێی نیه‌، جا له‌به‌ر جوانیه‌كه‌ی، یان مه‌نسه‌به‌كه‌ی، یان بنه‌ماڵه‌كه‌ی...

 #پرسەهاوڵاتی (عەزیز حمە) بەڵخەیی، باوکی کاک فواد و کاک سالم  کۆچی دوایی کردوە، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٥/١/١٤ پرسەکەی دەبێت، ...
14/01/2025

#پرسە
هاوڵاتی (عەزیز حمە) بەڵخەیی، باوکی کاک فواد و کاک سالم کۆچی دوایی کردوە، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٥/١/١٤ پرسەکەی دەبێت، پیاوان و ژنان لەهۆڵی مزگاوتی رەییان لەگەڕەکی شارەوانی لەهەڵەبجە...
{انا للە وانا الیە راجعون}

14/01/2025

مێردەکەت، مێردەکەت
ئەوجا باوک و دایک و براو هاوڕێکانت!

14/01/2025

بۆ دوای ئیمتحانى مناڵ یه‌كا و یه‌كه‌ 250 یاری ته‌ركیز و په‌زڵ بۆ زیادبونی ته‌ركیزی مناڵ و خۆمه‌شغوڵكردن پێوه‌ی كۆمێنتی یه‌كه‌م:

وێنەیەکی ڕابیعەخانمی کۆتا خێزانی م.  ،لەگەڵ دوو خانمی له بنەماڵەکەی ساڵی ١٩٧٢ شاری  #بۆکان.ڕابیعەخانم یان ڕابەخانم لە چا...
14/01/2025

وێنەیەکی ڕابیعەخانمی کۆتا خێزانی م. ،لەگەڵ دوو خانمی له بنەماڵەکەی ساڵی ١٩٧٢ شاری #بۆکان.

ڕابیعەخانم یان ڕابەخانم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند کەلە شایەکدا م.حەسەن زیرەکی ناسیوە هەر لەشایەکەدا پێی ووتوە نەمرم مارەت دەکەم، دوواتر مارەی کردووە.

ڕابەخانم لەبەرواری ٧ی٦ی ٢٠٢٣ لەتەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دووای کردووە.

سەرنج.. لە کۆمێنت چەند وێنەیەکی بەپیری و لەگەڵ م.حەسەن زیرەک ببینە.



چاووگی وێنەکە.. م. موحیب مهابادی

14/01/2025

هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌یی باوك كه‌ به‌یانیان له‌ ماڵ ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌
كۆمێنتی یه‌كه‌م:

13/01/2025

جوانی ڕوباری سیروان لەچەند دیمەنێکدا😍

🎥 محسین محمد

13/01/2025

لە چـاپـدانی قورئانی پیرۆز، تۆش دەتوانی بەشداربیـت

ئێستا دەتوانی تەنها بە (5000)پێنج هەزار دینار بەشداربی لە وەقفکردنی موسحەفێکی لە قورئانی پیرۆز.

دەزگای نوری حیکمە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی لە چاپدانی قوڕئان ڕادەگەیەنێت:

بۆ بەشداریکردن لەم پڕۆژە ناوازەیە و دەتوانی سەردانی پرسگەی نوسینگەی دەزگا و لق و بازنەکانی بکەی لە شارو و شارۆچکەکانی کوردستان، یاخود لە ڕێگەی فاستپەی یاخود FIB ئەم ژمارە دەتوانن بەشداریەکانتان بنێرن.
07505827262

شایەنی باسە لە قۆناغی یەکەم پێنج هەزار موسحەف لە چاپدران و دابەشکران، بڕیارە لە قۆناغی دووەم دە هەزاری تر چاپ بکرێت.

دەزگای نوری حیکمە - مؤسسة نور الحكمة

 #پرسەهاوڵاتی (نامیق محمد فەرەج) کاگردەڵی، باوکی کاک شاهید و دیار، مامی ڕزگار وسەردار و سەلمان کۆچی دوایی کردووەئەمڕۆ دو...
13/01/2025

#پرسە
هاوڵاتی (نامیق محمد فەرەج) کاگردەڵی، باوکی کاک شاهید و دیار، مامی ڕزگار وسەردار و سەلمان کۆچی دوایی کردووە
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٥/١/١٣ پرسەکەیەتی لەمزگەوتی کێلەسپی لە ناحیەی سیروان.
{انا للە وانا الیە راجعون}

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Halabja Post posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Halabja Post:

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share