Cinneos

Cinneos even dark knights have dark nights

تڕایلەری فیلمی “ماینکرافت” ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بۆیەوە و لە یوتوب دیسڵایکێکی زۆری بۆ هاتووە!بەشێک لە هۆکارەکان ئەگەڕێتەو...
07/09/2024

تڕایلەری فیلمی “ماینکرافت” ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بۆیەوە و لە یوتوب دیسڵایکێکی زۆری بۆ هاتووە!

بەشێک لە هۆکارەکان ئەگەڕێتەوە بۆ خراپی سی جی ئای و شێوەی کارەکتەرەکان.

بەدڵت بوو؟

ئەنیمەیشنی inside out 2 ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد لە بۆکس ئۆفیسدا! توانیوێتی زیاد لە ١.٦٤٩ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت ل...
04/09/2024

ئەنیمەیشنی inside out 2 ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد لە بۆکس ئۆفیسدا!

توانیوێتی زیاد لە ١.٦٤٩ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت لە تەواوی جیهاندا.

بینەری ئەنیمەیشنەکە بویت؟

عێراق بۆ خێری لەخۆی نەبینی لەدوای ئەم ڕووداوە؟مەلیک فەیسەڵی دووەم کۆتا پادشای عێراق بوو کە بچووکترین پاشای فەرمانڕەوا بو...
28/03/2023

عێراق بۆ خێری لەخۆی نەبینی لەدوای ئەم ڕووداوە؟

مەلیک فەیسەڵی دووەم کۆتا پادشای عێراق بوو کە بچووکترین پاشای فەرمانڕەوا بوو لە جیهاندا سەر بە بنەماڵەی هاشمی

یەکێک لە سەردەمە زێڕینەکانی عێراق ئەوکاتە بوو کە مەلیک فەیسەڵ پادشای عێراق بوو

لە سەردەمی ئەم پاشایە موچەی مامۆستایان بەقەی موچەی وەزیرەکان بوو.

ئەوکات بە قیمەی گەشەسەندنی عێراق ناسرا و پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینی

بەڵام یەکێک لە فەرماندەکانی بەناوی (عەبدولکەریم قاسم) لە ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ کودەتای بەسەر شا فەیسەڵی دووەمدا کرد و شا فەیسەڵ و خانەوادەکەی گولە باران کران و کۆتایی بە سیستەمی پاشایی و دەسەڵاتی هاشمیەکان هات و قوڕ بۆ عێراق گیرایەوە و سیستەمی کۆماری لەمەوە سەری هەڵیا

ئەوترێ ئەم دۆخەی عێراق هۆکارەکەی نەفرەتی هاشمیەکان بووە !

وێنەکەش شا فەیسەڵی دووەم و شاژنە ئیلیزابێث

“پووس ئین بووتس” ئەنیمەیشنێک دژ بە کارە بەد ئەخڵاقیەکانی دیزنی و هاوشێوەکانیپێی وتین لە ٢ جێندەر زیاتر نیە
15/01/2023

“پووس ئین بووتس” ئەنیمەیشنێک دژ بە کارە بەد ئەخڵاقیەکانی دیزنی و هاوشێوەکانی

پێی وتین لە ٢ جێندەر زیاتر نیە

دەرکەوتنی پێستی (سکار)ـی خراپەکار لە ئەنیمەیشنی (هێرکولێس)، “سکار” خراپەکاری ئەنیمەیشنی (زە ڵایەن کینگ) بوو
19/11/2022

دەرکەوتنی پێستی (سکار)ـی خراپەکار لە ئەنیمەیشنی (هێرکولێس)،

“سکار” خراپەکاری ئەنیمەیشنی (زە ڵایەن کینگ) بوو

لە ئەنیمەیشنی “تانگڵد” کاتێ (فلین) بەخەبەریەتەوە دوای ئەوەی لەهۆش خۆی چوو لەناو چاوەکانی ڕەنگدانەوەی (ڕانپوزڵ) ئەبیندرێی...
17/11/2022

لە ئەنیمەیشنی “تانگڵد” کاتێ (فلین) بەخەبەریەتەوە دوای ئەوەی لەهۆش خۆی چوو لەناو چاوەکانی ڕەنگدانەوەی (ڕانپوزڵ) ئەبیندرێ

یەکێکە لەو ئەنیمەیشنانەی زۆرترین بودجەی بۆ تەرخانکراوە و چەندین ساڵی ویستووە بۆ دروستکردنی ئەنیمەیشنەکە بەهۆی زۆری وردەکاری و بەتایبەتی قژی ڕانپوزل

‎زنجیرە ئەنیمەیشنی (catdog)‎بێگوومان یەکێکە لە بەچێژترین ئەنیمەیشنی سەردەمی منداڵیمان، بەڵام لەهەمان کاتدا بێزارکەر بوو ...
16/11/2022

‎زنجیرە ئەنیمەیشنی (catdog)

‎بێگوومان یەکێکە لە بەچێژترین ئەنیمەیشنی سەردەمی منداڵیمان، بەڵام لەهەمان کاتدا بێزارکەر بوو بۆمان بەشێوەیەک وای لێدەکردیت خەیاڵێک دروستبکەیت و لە خەیاڵەکەدا بیر لەوە بکەیتەوە کە بەردەوام ژیانێک بژیت لەگەڵ کەسێک پەیوەست ببیت و بمێنیتەوە کە ڕقت لێی دەبێتەوە، بیهێنەرە پێش چاوت ئەو کەسەی کە عەکسی تۆیە، ئەو کەسەی کە دژی تۆیە، لەناو جەستەیەکی هاوبەش و ٢ عەقڵی جیاواز پێکەوە بژین، ئەمە ئەبێ چی کابوسێک بێت

لە ئەنیمەیشنی “هۆتێل ترانسلیڤانیا” لە ئۆتۆمبێلەکەی (دراکۆلا) ئاڵای ڕۆمانیا دەرئەکەوێ وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی ڕەقەمی ئۆتۆم...
15/11/2022

لە ئەنیمەیشنی “هۆتێل ترانسلیڤانیا” لە ئۆتۆمبێلەکەی (دراکۆلا) ئاڵای ڕۆمانیا دەرئەکەوێ وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی ڕەقەمی ئۆتۆمبێلەکە ڕۆمانیە

وای بۆ ئەچم کە ئەم ئاڵای ڕۆمانیایە ئاماژە بێت بۆ کەسایەتی “ڤالاد ذە ئیمپالەر” کە ناسراوە بە دراکۆلا (واتا کوڕی شەیتان) کە کەسایەتیەکی ڕاستەقینەیە کە بە فەرمانڕەوا و پاڵەوانێکی نەتەوەیی ڕۆمانیا دائەندرێ و ئەکرێ نوسەری ڕۆمانی دراکۆلا لەم کەسایەتیەوە ئیلهامی بۆ هاتبێ

‎دراکۆلا واتە کوڕی شەیتان ، ناوی ڤالادە لە ساڵی ١٤٣١ لە لە ووڵاتی ڕۆمانیا لە دایک بووە کەسێکی زۆر دڵڕەق و خراپەکار بووە
‎جۆرەها هونەری ئازاردانی داهێنا کە وێنەیان نەبوو لە خراپی هەر بۆیە ئەو نازناوەی لێنراوە ،

لەکاتی شەڕ لەگەڵ عوسمانیەکان خۆی و سوپاکەی تێکشکێندرا و دراکۆلاش لە شەڕەکە کوژرا

ئەتوانین بە ڤلاد بڵێین خوێنمژی عوسمانیەکان

بچووکترین یارمەتی ئەم کەسە ئەوەیە ئەم سکرین شۆتە بخەیتە ستۆری و پەیج و گروپ ئەگەر هەتبووخێرێکی گەورەیە
14/11/2022

بچووکترین یارمەتی ئەم کەسە ئەوەیە ئەم سکرین شۆتە بخەیتە ستۆری و پەیج و گروپ ئەگەر هەتبوو

خێرێکی گەورەیە

وردەکاری لە ئەنیمەیشنی “گەڕان بەدوای دۆری”ـدا لەناو هەموو کیسە ئاوەکان تەنها کیسەی ڕۆبیانەکە پاکە و پیس نیە، هۆکارەکەی ب...
14/11/2022

وردەکاری

لە ئەنیمەیشنی “گەڕان بەدوای دۆری”ـدا

لەناو هەموو کیسە ئاوەکان تەنها کیسەی ڕۆبیانەکە پاکە و پیس نیە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە ڕۆبیان کاری پاککردنەوەی ئاو و خواردنی بەکتریا و مشەخۆرە هەربۆیە کیسە ئاوەکەی پاکە بە پێچەوانەی ئەوانەی تر

وردەکاریلە ئەنیمەیشنی “زوتۆپیا” ئەو زەنگیانەیەی لە ملی  کارەکتەر “بێڵوێزەر”ـە پەیوەندی بە ژیانی ڕاستیەوە هەیەبێڵوێزەر چی...
13/11/2022

وردەکاری

لە ئەنیمەیشنی “زوتۆپیا” ئەو زەنگیانەیەی لە ملی کارەکتەر “بێڵوێزەر”ـە پەیوەندی بە ژیانی ڕاستیەوە هەیە

بێڵوێزەر چیە؟
لە ژیانی ڕاستیدا لەناو مەڕەکاندا یەکێک لە مەڕەکان پێی ئەوترێ “بێڵوێزەر” یاخود پێشەنگ و سەرکردەی مێگەڵە مەڕەکان ، کاری (بێڵوێزەر) ئەوەیە ڕێبەری مەڕەکانی تر بکات ، لەڕێگەی ئەو زەنگیانەوەی ملی یارمەتی ئاڕاستەکردنی مەڕەکانی تر ئەیات

هەر کارەکتەرەکە لەناو ئەنیمەیشنەکە ناوی “بێڵوێزەر”ـە ، ئەوەی ئەنیمەیشنەکەی بینیبێ ئەزانێت کە کارەکتەرێکی چۆنە، ڕێبەری مەڕەکانی ناو ئەنیمەیشنەکەی ئەکرد و فەرمانی پێ ئەکردن

باکگراوندی ئەڵقەکانی ”تۆم و جێری”ناوازەیە
13/11/2022

باکگراوندی ئەڵقەکانی ”تۆم و جێری”

ناوازەیە

وردەکاریلە ئەنیمەیشنی “ئینساید ئاوت” کارەکتەری (جۆی) تاکە کارەکتەرە لەناو ئەنیمەیشنەکە سێبەری نیە چونکە (جۆی) کارەکتەرێک...
13/11/2022

وردەکاری

لە ئەنیمەیشنی “ئینساید ئاوت” کارەکتەری (جۆی) تاکە کارەکتەرە لەناو ئەنیمەیشنەکە سێبەری نیە چونکە (جۆی) کارەکتەرێکە سەرچاوەکەی ڕووناکیە وە ڕووناکیش سێبەری نیە

لە ئەنیمەیشنی “سۆڵ” کاتێک (جۆی) ئەچێتە جەستەی پشیلەکەوە توشی جرجێک ئەبێ کە پیتزایەک ڕائەکێشێ بە درێژایی شەقامی نیویۆرک پ...
12/11/2022

لە ئەنیمەیشنی “سۆڵ” کاتێک (جۆی) ئەچێتە جەستەی پشیلەکەوە توشی جرجێک ئەبێ کە پیتزایەک ڕائەکێشێ بە درێژایی شەقامی نیویۆرک پێ ئەچێت ئەمە ئاماژەیەک بێت بۆ میمی “pizza rat”

میمی “پیتزا ڕات” چیە؟
لە ساڵی ٢٠١٥ جرجێک دەرئەکەوێ کە ئەیەوێت پارچەیەک پیتزا لەسەر شەقامەکە ببات، هەربۆیە لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو وە کرا بە میمێک و ڤیدیۆکە ناوبانگێکی زۆری پەیا کرد و هەر بۆیە میمەکە ناوی “پیتزا ڕات”ـیان لێنا

لە ئەنیمەیشنی “سۆڵ” ئەو شێوگی کیمیایە کە لەسەر تەختەکە دەرئەکەوێ لەڕاستیدا شێوگی کیمیایی “ثیۆبڕۆمین”ە کە پێکهاتەیەکە لەن...
12/11/2022

لە ئەنیمەیشنی “سۆڵ”
ئەو شێوگی کیمیایە کە لەسەر تەختەکە دەرئەکەوێ لەڕاستیدا شێوگی کیمیایی “ثیۆبڕۆمین”ە کە پێکهاتەیەکە لەناو شکوڵاتە و کاکاودا بوونی هەیە و ئەوەی تریش شێوگی پێکهاتنی “ثیۆبڕۆمین”ـە

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Cinneos posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Cinneos:

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share