29/03/2022
جەیسن گالیەن جێگری بەرپرسی بەشی کاروباری گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا سەردانی قەڵای هەولێری کرد و لەگەڵ نیهاد قۆجە سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای نۆژەندکردنەوەی قەڵای هەولێر کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئەو پڕۆژە نۆژەندکردنەوانەی لە ئێستادا بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی ئەمریکا کاریان لەسەر دەکرێن. جەیسن گالیەن گەڕانێکی خێرای بە ناو حەمامی دێرینی قەڵاکە و ناوەندی یاریکردنی منداڵان کە لە ئێستادا لە ژێر نۆژەندکردنەوە و دروستکردندان ئەنجامدا بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەرەوپێشچوونی ئەو دوو پڕۆژەیە کە بە پاڵپشتیی دارایی حکومەتی ئەمریکا و لە ڕێی دابینکردنی زیاتر لە ملیۆنێك و ٥٠٠ هەزار دۆلارەوە بەڕێوەدەچن. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی نۆژەندکردنەوە و پارێزگاریکردن لە شوێنەوارە کلتوریە دەوڵەمەندەکانی هەرێمی کوردستان .
DPAO Jason Gallian visited Erbil Citadel and met with the Head of the High Commission for Erbil Citadel Revitalization (HCECR) Nihad Qoja to discuss the ongoing U.S. government funded restoration projects. DPAO Gallian toured the restoration of Hamam and Children’s Interpretation Center to oversee the progress of the restoration of the two U.S. government funded projects. U.S. government allocated more than USD 1.5 million for the restoration of both Hamam and Children’s Interpretation Center. U.S. government will continue to support projects to restore and preserve the rich cultural sites of Iraqi Kurdistan Region (IKR).