P u k گەل

P u k   گەل Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from P u k گەل, Magazine, .

ئیمزای دەکەی؟ #بەڵئ            #نەخێڕ
02/10/2023

ئیمزای دەکەی؟
#بەڵئ #نەخێڕ

بەڕێزان بفەرموون بە وەرگرتنی وێنەیەک لەو فۆرمیەی کە تاکە فۆرمی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە ،کەوا لەسەر ئاس...
29/06/2022

بەڕێزان بفەرموون بە وەرگرتنی وێنەیەک لەو فۆرمیەی کە تاکە فۆرمی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە ،کەوا لەسەر ئاستی سەرجەم فەرمانگە کشتوکاڵیەکان بەپێی شوێنی جوگرافی بەردەست دەبێ ،لەرێکەوتی 2022/7/3 تاوەکو 2022/8/1 ،سەرجەم دەرچووانی بەڕێزی دانەمەزراو لەبەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دەتوانن سوودی لێوەربگرن و زانیارییە داواکراوەکان ئامادە بکەن لە چوارچێوەی پلان و رێکارەکانی دامەزراندنی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لە کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان .

ئەمڕۆ یەک شەمە ، 2022/4/24 بەئامادەبوونی ووتەبێژ و بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتمان کۆبوینەوە لەگەڵ تیمی میدیای ناوخ...
24/04/2022

ئەمڕۆ یەک شەمە ، 2022/4/24 بەئامادەبوونی ووتەبێژ و بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتمان کۆبوینەوە لەگەڵ تیمی میدیای ناوخۆی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ،بە مەبەستی لە نزیکەوە لێدوان و پێدانی زانیاری دەربارەی کارو چالاکی و پڕۆژەکان و چەندین بابەت و پرسی گرنگی کشتوکاڵی .
بەشێکی تری دیدارەکەمان تایبەت بوو بە گفتوکۆ و هەماهەنگی زیاتر بەمەبەستی پەرەپێدانی پلانی میدیایی وەزارەتمان ، زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم بەپێی دواین راپۆرتی هەڵسەنگاندنی میدیایی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، راگەیاندنی وەزارەتمان یەکێکە لە راگەیاندنە هەر چالاک و پێشەنگەکان لەسەر ئاستی وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

07/04/2022
04/11/2021
ئەمرۆ دوو شەمە 2021/11/1  دوابەدوای کۆبونەوەمان لەگەڵ لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بەیاوەری ستافێکی وەزارەتمان سەردا...
01/11/2021

ئەمرۆ دوو شەمە 2021/11/1 دوابەدوای کۆبونەوەمان لەگەڵ لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بەیاوەری ستافێکی وەزارەتمان سەردانی فراکسیۆنی سەوزمان کرد و لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیمان لێکرا ، لەم سەردانەماندا جەختمان کردووە لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی وەزارەتمان لەگەڵ فراکسیۆنی سەوز بەتایبەتی بۆ پاڵپشتی سێکتەری کشتوکاڵی و فەراهەمکردنی خزمەتی زیاتر بۆ جوتیاران و خاوەن کار و پرۆژەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.هەروەها لەم دیدارەماندا ئاماژەمان بەهەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوکرد بۆ کارئاسانی و سەرمایەگوزاری و چارەسەرکردنی کێشەکان و چاودێری و هاوسەنگی بازاڕ و ساغکردنەوەی بەربوومی جوتیاران و دابین کردنی ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدانی پیشەسازی کشتوکاڵی.

ئەمڕۆ سێ شەمە 2021/10/5 بۆ مەبەستی سەرخستنی کاندیدانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان، بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپە...
05/10/2021

ئەمڕۆ سێ شەمە 2021/10/5 بۆ مەبەستی سەرخستنی کاندیدانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان، بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین، لەگەڵ سەرجەم بەڕێوبەری فەرمانگە و یەکە ئیداری و حکومیەکانی دەڤەری ڕاپەرین کۆبوینەوە.

لەپێناو دابەزاندنی نرخی ئالیک و پاڵپشتی کردنی پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمە ...
16/08/2021

لەپێناو دابەزاندنی نرخی ئالیک و پاڵپشتی کردنی پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٠٢١/٨/١٥ نوسراوێکی فەرمیمان ئاراستەی وەزارەتی دارای و ئابوری کرد و تێیدا پێشنیاری لابردنی باجمان کرد لەسەر صویا و پرۆتین، کە لەئامادەکردنی ئالیک بەکاردێت، بەنوسراوی ژمارە (5618) لە 15/8/2021 .

دوای ئەوەی نرخی ئالیک بەرزبۆیەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو پاڵپشتی جوتیارانمان و بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی، لە ڕێگای لابردنی باج لە سەر صۆیا و پرۆتین، هەوڵدەدین نرخی ئالیک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزێنین، کە بێگومان ئەوە ئەرکێکی سەرشانی ئێمەیە بۆ ئەوەی بتوانین پاڵپشتی جوتیاران وخەڵکی خۆمان بکەین.

بەداخ و پەژاریەکی زۆرەوە ئەمڕۆ سێ شەممە ٢/٢/٢٠٢١  باوکی خۆشەویستم دڵشاد شکرالله تاڵەبانی، گەڕایەوە لای پەروەردگار و بۆ ه...
02/02/2021

بەداخ و پەژاریەکی زۆرەوە ئەمڕۆ سێ شەممە ٢/٢/٢٠٢١ باوکی خۆشەویستم دڵشاد شکرالله تاڵەبانی، گەڕایەوە لای پەروەردگار و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە باوکی خۆشەویستم بخاتە بەردلۆڤانی خۆی و بەبەهەشتی بەرینی شادبکات و ئارامی و دڵنەوایی بەئێمەش ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی بەسەر دەکاتەوە ئەمڕۆ3/1/2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و ...
03/01/2021

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ3/1/2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەیاوەری هەریەک لە بەڕێزان،، بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی دیوان، فەرمانبەرانی وەزارەتی بەسەر کردەوە.بۆبەمەبەستی پیرۆزبایی کردنی ساڵی تازە2021 و لەنزیکەوە بەدواداچون و گوێگرتن لە داواکاریەکان وئاگاداربوون لە پڕۆسەی ڕایکردنی کاروبارەکانی وەزارەت و هاوڵاتیان.
یەکە یەکەی فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتی بەسەر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران وەزیرو پەرلەمانتاران بەردی بناغەی پڕۆژەی ستراتیژی بەبازاڕکردنی ...
02/11/2020

بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران وەزیرو پەرلەمانتاران بەردی بناغەی پڕۆژەی ستراتیژی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانمان لە پارێزگای هەولێر دانا، باسمان لە گرنگی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە کرد کە ساڵانە 500 ھەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەردەگرێت و بڕی پارەی پێویست راستەوخۆ دەدرێت بە جووتیاران لە لایەن کۆمپانیا، ئەمە یەكەم پڕۆژەمان نابێت بۆ بەرھەمی جووتیاران، بەڵكو بەپیشەسازیكردنی کشتوکاڵ ئامانجی سەرەكی ئێمەیە، بە ھەمان شێوە بەروبوومەكانی دیكەش دەخرێنە ناو پیشەسازی.
دووشەممە 2/11/2020

وەك بەڵێنمان دابوو ئێمە وەزیری پشت مێز نین...بێگەرد طالەبانـیوەزیری کشــتوکال و ســەرچاوەکانــی ئاو
31/10/2020

وەك بەڵێنمان دابوو
ئێمە وەزیری پشت مێز نین...

بێگەرد طالەبانـی
وەزیری کشــتوکال و ســەرچاوەکانــی ئاو

وەک پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەکردنی هەنار قەد...
23/10/2020

وەک پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەکردنی هەنار قەدەغە دەکەین.

بەخۆشحاڵیەوە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراقیش هاوردەکردنی هەناری قەدەغەکرد لەسەرجەم دەروازە سنوریەکان، ئەم هەنگاوە بەگرنگ دەزانین و پاڵپشتیەکی باشی جوتیارانمانە.

رێککارەکانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

هۆڵەندا هاوكارێكی گرنگمانە لەبەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و لیژنەی هاوبەش لەنێوانمان دروست دەكەین.ئەمڕۆ پێنج شەممە 17/9/...
17/09/2020

هۆڵەندا هاوكارێكی گرنگمانە لەبەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و لیژنەی هاوبەش لەنێوانمان دروست دەكەین.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 17/9/2020، لەگەڵ هانس سمۆلدرس، راوێژكاری كشتوكاڵی بۆ كونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا لە كوردستان و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغداد و شاندێكی یاوەری گفتوگۆمان كرد.

لە كۆبوونەوەكە باسمان لە هەماهەنگی نێوانمان كرد بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، لەم چوار چێوەیە بۆ ئاسانكاری چەند هەنگاوێك دەگرینەبەر.

لیژنەیەكی راوێژكاری هاوبەش دروست دەكەین بۆ زانینی پێداویستیەكان و راهێنانی جوتیاران.

لێكتێگەیشتنێك لەنێوانمان واژۆ دەكەین بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری.

هەروەها هەماهەنگی نێوانمان بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك بەشێوەی سیستەمی (PPP) هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت.

هەنگاوەکانی دابەشكردنی بنەتۆی گەنم بەسەر جوتیاران و ئامادەكردنی گرێبەست لەنێوان هەردوو كۆمپانیای خۆشناو و قەیوان لەچوار ...
14/09/2020

هەنگاوەکانی دابەشكردنی بنەتۆی گەنم بەسەر جوتیاران و ئامادەكردنی گرێبەست لەنێوان هەردوو كۆمپانیای خۆشناو و قەیوان لەچوار چێوەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران دەستمان پێکرد.

لەچوار چێوەی جێبەجێكردنی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران ئەمڕۆ دووشەممە 14/9/2020، لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای قەیوان و خۆشناو گفتوگۆمان كرد بۆ چۆنیەتی دابەشكردنی بنەتۆی گەنم بەسەر جوتیاران.

هەروەها گرێبەستكردن لەنێوان جوتیاران و كۆمپانیاكان لەسەر كڕینەوەی گەنم.

چەند كاتژمێرێک گفتوگۆی وردمان لەسەر هەنگاوەكان كرد، بۆ ئەوەی رێككارەكان لەبەرژەوەندی جوتیاران بێت، بە رەزامەندی كۆمپانیاكان و لەژێر چاودێری وەزارەتمان.

هۆڵەندا هاوكارێكی باشی بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵە، بەجۆرێك لە راهێنان بە جوتیاران و پێدانی نوێترین زانیاری و تەكنەلۆژ...
27/08/2020

هۆڵەندا هاوكارێكی باشی بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵە، بەجۆرێك لە راهێنان بە جوتیاران و پێدانی نوێترین زانیاری و تەكنەلۆژیای سەردەم لە بواری كشتوكاڵ.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 27/8/2020، ماڵئاواییمان لە ویلیام نیکۆلاس، کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا كرد، سوپاس و پێزانینمان ئاراستە کرد لە پای ئەو هاوكاریانەی پێشكەش بە جوتیاران و كەرتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

زیادكردنی كاری كۆمپانیا هۆڵەندیەكان و هێنانی تەكنەلۆژیای كشتوكاڵی بۆ هەرێمی كوردستان بە هاوكاری كۆنسوڵخانەی هۆڵەندا كاری لەسەر دەكەین، هەروەها لە قتونانی بەرهەم و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی جوتیارانمان هەنگاوێكی ترە.

لەماوەی كاركردنی ویلیام نیکۆلاس، کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا هاوكارێكی زۆر باش بووە، بۆیە سوپاس بۆ بەڕێزیان و لە رێگەی جەنابیشان بۆ شانشینی هۆڵەندا، ئومێدی سەركەوتن لەكاری داهاتووی و لەگەڵ كونسوڵی نوێش كارە هاوبەشەكانمان بەردەوامی دەبێت.

وێنە؛ مه‌ڕاسیمی واژۆکردنی گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی به‌بازاڕکردنی گه‌نمی جوتیاران11/8/2020
11/08/2020

وێنە؛ مه‌ڕاسیمی واژۆکردنی گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی به‌بازاڕکردنی گه‌نمی جوتیاران
11/8/2020

بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاو لە پەیوەندی بەردەوام دابووین، بە سوپ...
26/07/2020

بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاو لە پەیوەندی بەردەوام دابووین، بە سوپاسەوە جەنابی سەرۆك كۆمار بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە ئەمشەو لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی پێی راگەیاندین كە لەگەڵ جەنابی سەرۆك وەزیرانی عێراق چارەسەری ئەم كێشەیی كردووە، بڕیار دراوە لەم هەفتەیە مووچەكانیان خەرج بكرێت.

لێرەدا سوپاسی جەنابی سەرۆك كۆمار و نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق و هەردوو لیژنەی كشتوكاڵ و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین.

فەرمانبەرانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاو دڵنیا دەكەینەوە كە لەپەیوەندی بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی لەم هەفتەیە مووچەكانیان خەرج بكرێت.

لەماوەی رابردوو هەوڵەكانمان بەردەوامی هەبوو بۆ بەگەڕخستنەوەی كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور، ئێستاش كاتێك  بەگەڕخرایەوە ...
23/07/2020

لەماوەی رابردوو هەوڵەكانمان بەردەوامی هەبوو بۆ بەگەڕخستنەوەی كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور، ئێستاش كاتێك بەگەڕخرایەوە جێگەی خۆشحاڵیە.
كاك حسێن حەمەكەریم، بەڕێوەبەری گشتی و وتەبێژی وەزارەت لەگەڵ كاك ستار محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە سەردانی كارگەكەیان كردو لەگەڵ خاوەنی كارگەكە گفتوگۆیان كرد، پێمان راگەیاندن كە پشتگیری تەواوی ئەم كارگەیە دەكەین لە چوار چێوەی یاسا بەركارەكان.

داوا لە جوتیارانی خۆشەویست دەكەین هەماهەنگی بكەن بۆ پێدانی بەرهەمەكانیان بەكارگەكە و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش هاوكاریانە.

هەوڵەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران بە دۆزینەوەی بازاڕ و دروستكردنی كارگە و ساردكەرەوە.

دەمەوێت لێرەشەوە رابگەینم، ئەمساڵ لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و رێنمایی كشتوكاڵی وەزارەتمان پێنج جۆر تەرزی تەماتە توێژینەوەی لەسەر كراوە، ئەنجامی سەرەتای دڵخۆشكەرە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 22/7/2020 پێشوازیمكرد لە دكتۆرە خانزاد ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و خاتوو ئەمەل جەلال، ئەند...
22/07/2020

ئەمڕۆ چوار شەممە 22/7/2020 پێشوازیمكرد لە دكتۆرە خانزاد ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و خاتوو ئەمەل جەلال، ئەندامی ئەنجوومەكە.

لە دانیشتنێكدا گفتوگۆیەكی ورد و بەسوود بۆ پەرەپێدانی توانای خانمان، بەتایبەت لەو پڕۆژە كشتوكاڵی و دەرفەتانەی دەڕەخسێنرێت لە چوار چێوەی كارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.

وەزارەتمان یەكەیەكی یەكسانی جێندەری دروست كردووە، لەمەودواش بایەخی زیاتری پێدەدەین لەهەمانكاتدا هەماهەنگ دەبين بۆ بەگەڕخستنی تواناكانى خانمان كە دەستەبەری سەربەخۆيي داراييان بكات.

21/07/2020

بيان صادر عن وزارة الزراعة و الموارد المائية في حكومة اقليم كوردستان

اشارة الى بيان وزارة الزراعة في الحكومة الاتحادية نود ان نوضح مايلي:
بالاشارة الى كتاب رئاسة مجلس وزراء اقليم كوردستان المرقم (9415 في 7/11/2019 ) و هامش السيد وزير الزراعة و الموارد المائية في حكومة اقليم كوردستان تم اجراء اللازم بخصوص منع استيراد الدجاج المجزر الكامل، الدجاج الحي و بيض المائدة ، فعليه اننا في وزارة الزراعة و الموارد المائية في حكومة اقليم كوردستان نؤكد التزامنا التام بقرارات منع استيراد الدجاج المجزر الكامل، الدجاج الحي و بيض المائدة حيث لم يتم منح اي اجازة او اعطاء موافقة من قبل وزارتنا لاستيراد المنتجات المذكورةاعلاه من تأريخ ابلاغ وزارتنا بقرار منع الاستیراد.
ان وزارتنا تمنح الموافقة بالسماح بادخال مقطعات و مصنعات الدجاج بالاستناد الى كتب رسمية صادرة من وزارة الزراعة في الحكومة الاتحادية التي تصلنا من ممثلية حكومة الاقليم في بغداد حيث ترسل هذه الكتب من قبلهم الى مجلس وزارء حكومة الاقليم و من خلالهم يتم تحويل هذه الكتب الى وزارتنا.
اننا اذ نؤكد على الالتزام التام بمنع استيراد استيراد الدجاج المجزر الكامل، الدجاج الحي و بيض المائدة حرصأ منا على دعم و حماية المنوج الوطني.

21/7/2020

بەیاننامەیەک لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان

ئاماژە بە بەیاننامەى وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى فیدرالى، ئەم ڕونکردنەوەى خوارەوەتان پێشکەش دەکەین:
بە پێى نووسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى ژمارە (٩٤١٥ لە ٧/١١/٢٠١٩) و پەراوێزى بەڕێز وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە حکومەتى هەرێمى کوردستان، کارى پێویست ئەنجام دراوە بە قەدەغەکردنى هاوردەکردنى مریشکى تەواوى سەربڕاو( بەستوو)، مریشکى زیندوو و هێلکەى خواردن، بۆیە ئێمە لە وەزارەتى کشتوکاڵى و سەرچاوەکانى ئاو لە حکومەتى هەرێمى کوردستان دووپات دەکەینەوە کە وەزارەت پابەندە بە بڕیارەکانى قەدەغەکردنى هاووردەکردنى مریشکى تەواوى سەربڕاو(بەستوو) ، مریشکى زیندوو و هێلکەى خواردن، وە هیچ مۆڵەتێک یاخود ڕەزامەندیەک لە وەزارەتمان نەدراوە بۆ هاووردەکردنى ئەو بەروبومانەى لەسەرەوە ئاماژەى پێکراوە لە ڕۆژى ئاگادارکردنەوەى وەزارەتمان بە بڕیارى قەدەغەى هاوردەکردن.
وەزارەتمان ڕەزامەندى ڕێگەپێدان دەدات بە هێنانى پارچەکان و دروستکراوەکانى مریشک پاڵپشت بە نووسراوەکانى وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى فیدرالى کە ئەم نووسراوانە لە لایەن نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم بەدەستمان دەگات و ئەو نووسراوانە لەلاى ئەوان دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم و دواتر بۆ وەزارەتمان.
ئێمە جەخت دەکەینەوە کە پابەندی تەواومان هەیە بە قەدەغەکردنى هاووردەکردنى مریشکى تەواوى سەربڕاو ( بەستوو)، مریشکى زیندوو و هێلکەى خواردن بە مەبەستى پاڵپشتى کردن و پاراستنى بەرهەمى ناوخۆ.

21/7/2020

ئەمڕۆ یەك شەممە 19/7/2020 لە دانیشتنێك لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران...
19/07/2020

ئەمڕۆ یەك شەممە 19/7/2020 لە دانیشتنێك لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی وردمان كرد لەسەر پەیوەندیەكانمان لەگەڵ هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی عێراق، هەروەها رۆژنامەی كشتوكاڵی عێراق تایبەت بە كاتی قەدەغەكردنی بەرهەمی هاوردە لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیاران.

باسمان لەوەكرد، لە لیژنە پەیوەندارەكان هەوڵەكانیان بەردەوامی هەبێت و هەماهەنگی زیاتر هەبێت بۆ ئەوەی تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگیرێت.

لە دانیشتنەكە ئاماژەمان بۆ ئەوەكرد كە نوێنەرێكمان داناوە بۆ هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ هەردوو وەزارەتی پەیوەندار( كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو)، كە لە ئێستادا ئەم هەماهەنگیە لە ئاستێكی باشدایە.

هەردوولا جەختمان كردەوە، لە كاتی گفتوگۆكردن لەسەر بودجە و پڕۆژە یاساكان ئاڵوگۆڕی بیروڕا هەبێت بۆ ئەوەی رەچاوی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری كوردستان بكرێت.

رێز لە خزمەتی بەڕێوەبەری كارگێڕی و خۆیەتی وەزارەت گیرائەمڕۆ یەك شەممە 5/7/2020 بەهۆی خانەنیشن بوونی بەڕێوەبەری كارگێڕی و...
05/07/2020

رێز لە خزمەتی بەڕێوەبەری كارگێڕی و خۆیەتی وەزارەت گیرا

ئەمڕۆ یەك شەممە 5/7/2020 بەهۆی خانەنیشن بوونی بەڕێوەبەری كارگێڕی وخۆیەتی دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رێزی لێگرا و لۆگۆی وەزارەتی پێشكەش كرا.

لەسەرەتادا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە ماوەی كاركردنی نورالدین سابر، بەڕێوەبەری كارگێڕی و خۆیەتی وەزارەت كرد، كە لەماوەی كاركردنی بەدڵسۆزی و لەخۆ بوردووی كارەكانی راپەڕاندنووە، سوپاس و پێزانینی ئاراستە كرد.

دواتر بەڕێوەبەرەكانی گشتی وەزارەت باسیان لە دڵسۆزی بەڕێوەبەری كارگێڕی و خۆیەتی كرد، كە بەهۆی دڵسۆزی بۆ كارەكەی شوێن پەنجەی دیار بووە.

پاشان لەمەراسمێكدا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لۆگۆی وەزارەتی پێشكەش بە نورالدین سابر، بەڕێوەبەری كارگێڕی و خۆیەتی دیوانی وەزارەت كرد لەپای 40 ساڵ حزمەتکردنی و هیوای تەندروست باشیشی بۆ خواست.

بەھەولی بەرێز وەزیری کشتووکال گەورەترین کارگەی شەکر لەبیتوێن و پشدەر دادەمەزرێت،لەلایەن (کۆمپانیایی ئابورلاندەوە)سەرەرای...
29/06/2020

بەھەولی بەرێز وەزیری کشتووکال گەورەترین کارگەی شەکر لەبیتوێن و پشدەر دادەمەزرێت،لەلایەن (کۆمپانیایی ئابورلاندەوە)
سەرەرای رێگرییەکی زۆر لەلایەن پارتیەوە!بۆدواجار لەلایەن خودی وەزیرەوە بریاردرا بەدامەزراندنی ئەم کارگەیە بۆ ئەوەی ناوچەکەمان لەرووی پیشەسازی و دەستی کارو ھەلیکاری ببووژێتەوە!
گەورەترین پرۆژەی ستراتیجی دەبێت لەناوچەکە،بەنزیکی سەدملیۆن دۆلار خەملێندراوە،
سودەکانی ئەم پرۆژەیە بۆ ناچەکە!
یەکەم:ھەشت ھەزار جوتیار سودمەند دەبێت بەچاندنی
چەوەندەر لەکێلگەکانیان
دووەم:ھەزاران کەس ھەلیکاری بۆ دەرەخسێ بۆ کارکردن،
سێیەم:
سەدان خوێندکارو ئەندازیاری بەشی کشتووکال سودمەند دەبن لەم پرۆژەیە!
بۆیە ئەم بریارە جێگای دەستخۆشیەو ناکرێ چەواشەکاری تێدا بکرێ،چونکە سودێکی زۆری ئابووری بۆ ناچەکەمان دەبێت!

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاووەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدرال بڕیاری قەدەغەكردنی چەندین بەرهەمی دە...
24/06/2020

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدرال بڕیاری قەدەغەكردنی چەندین بەرهەمی دەركردووە لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ خوارو و ناوەڕاستی عێراق.

دوای دەرچوونی بڕیارەكە وەزارەتمان لە پەیوەندی بەردەوام دابووە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە بڕیارەكە بكرێت، لەرێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغداد نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق كردووە، چونكە دەرچوونی ئەم بڕیارە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.

هەروەها لەگەڵ جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق كە نوێنەری كوردە لەهەوڵداین بۆ چارەسەركردنی.

لە خاڵی چوارەمی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران( هاوپێچی ئەم رونكردنەوەیە) هاتووە كە نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشدار دەبێت لە بڕیاری دەرچوونی قەدەغەكردنی بەرووبوومی كشتوكاڵی.

خاڵی پێنجەمیش رێگەی داوە كە بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت بۆ پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاستی عێراق.

پشتبەستن بە بڕیارەی ژمارە 13ی ساڵی 2019ی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق و لەپێناو بەرژەوەندی جوتیاران و خاوەنكارانی هەردولا لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەكە و چارەسەركردنی.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
24/6/2020

کاک ئەسكەندەر گاینجی جوتیارێكی نمونەیی دەشتی بەڕانەتی هەولێرە.ئەمڕۆ چوار شەممە 2020/6/24، گفتوگۆیەكی بەسوودمان كرد، باسی...
24/06/2020

کاک ئەسكەندەر گاینجی جوتیارێكی نمونەیی دەشتی بەڕانەتی هەولێرە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 2020/6/24، گفتوگۆیەكی بەسوودمان كرد، باسی موتربەكردنی شوتی و كولەكەی كرد، كە ئەنجامیداوە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە، هەروەها گۆڕینی كاتی داچاندنی پەتاتە و زیادكردنی بەرهەم.

ئەو جوتیارە نمونەیە 26 دۆنم لە پەتاتە، كاڵەك، شوتی و كولەكەی داچاندووە، بەرهەمێكی زۆر باشی هەیە بەهۆی شەونخونی و لێهاتووی خۆیی.

كاك ئەسكەندەر یەكێكە لەو دەیان هەزار جوتیارەی كە بەرەنج و ماندووبونێكی زۆر بەرهەمێكی تەندروست دەخەنە بازاڕەوە، بۆیە بەردەوام دەبین لە هەنگاوەكانمان بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی ئەمەش بە هەمواری یاسا و رێنمایەكان و گرتنەبەری چەندین هەنگاو بۆ ئەوەی ئاسانكاریان بۆ بكەین.

پڕۆژەكانی مریشكی هێلكە رۆڵێکی زۆر باشیان هەیە لە پڕكردنەوەی خواستی بازاڕی ناوخۆیی.ئەمڕۆ سێ شەممە 23/6/2020 لەگەڵ خاوەن پ...
24/06/2020

پڕۆژەكانی مریشكی هێلكە رۆڵێکی زۆر باشیان هەیە لە پڕكردنەوەی خواستی بازاڕی ناوخۆیی.

ئەمڕۆ سێ شەممە 23/6/2020 لەگەڵ خاوەن پڕۆژەكانی مریشكی هێلكە دانیشتمان ئەنجامدا بۆ گوێگرتن و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانیان.

كارئاسانی زیاتریان بۆ دەكەین و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانیش هەماهەنگی دەكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی دێتە پێشیان، بەرٍِێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەتمان راسپاردن لەچوار چێوەی یاساو رێنمایە بەركارەكان كارئاسانیان بۆ بكەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە2020/6/11، یەکەمین کۆبوونەوەی بۆردی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بەڕێوەچوو.بەڕێز سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گر...
11/06/2020

ئەمڕۆ پێنج شەممە2020/6/11، یەکەمین کۆبوونەوەی بۆردی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بەڕێوەچوو.

بەڕێز سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان کرد کە دەکرێ ببێتە کەرتێکی جێگرەوە و بە باشترین شێوە سوودی لێ وەربگیرێت وەک سەرچاوەیەکی گرنگی داهات لە ڕێگەی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پشتیوانیکردنی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی بازاڕی گونجاو لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم بۆ بەرهەمەکانیان.

هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پلان و پڕۆژەکانی حکومەت لە بواری گەشەپێدانی کشتوکاڵدا کرا.

بەندە راپۆرتێکم لە بارەی پلانەکان و ستراتیجی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵ خستەڕوو، بە تایبەتی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بە هاوکاری کەرتی تایبەت و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی زیدەڕۆیی بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان.

بۆردی باڵای پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان لە ٢٠٢٠/٥/١٩ دامەزراوە و سەرۆکی حکومەت سەرۆکی بۆردەکەیه و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرانی دارایی و ئابووری، كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی، پلاندانان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئەندامی بۆردەکەن.

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when P u k گەل posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share