پەیڤ

پەیڤ وتەی جوان و قسەی ناخ و نوسینی بە سود و هەواڵە جۆراو جۆرەکان لێرە ببینە

17/06/2021

بەو ھەموو دووریەتەوە لە ھەموو
نزیکەکان خۆشترم دەوێیت
بەو ھەموو نەبوونیەتەوە لە ھەموو
ھەبووەکان خۆشترم دەوێیت🖤!

#پەیـــــــڤ🖤

06/06/2021

كە گوتیان گەورە و كامڵیت
دڵ خۆش مەبە ..!
ئەمە واتا ھەر ئازیزێكت لە دەس چووە
پارچەیەك لەو منداڵەی ناختی لەگەڵ خۆی بردووە..!

تەڵــعـــەت تاھــیــر

#پەیـــــــڤ💜✋

31/05/2021

دوو مرۆڤی دڵشکاوین، هەریەکمان لە گۆشەیەکی ئەم دونیایە بە کۆڵێک برینەوە ژیان دەکەین
ئەگەر من و تۆ دوو پەتاتەی قوڕاوی بووینایە لەناو زەرفێکدا، لە تەنیشتی یەکترەوە لە ماڵی پیرێژنێکی تەنیادا لەو دوو مرۆڤەی ئێستا دڵخۆشتر دەبووین
بریا من و تۆ ..
دوو کۆتری باڵ شکاو دەبووین لەناو لقی درەختێکدا
بۆ هیچ کوێیەکی ئەم دونیایە نەمان دەدا
لە شەقەیباڵ ،هەتا پەڕ بە پێستمانەوە دەما هەر لە تەنیشتی یەکترەوە دەبووین ..
خۆزگە دوو دەنکە قەزوان بووینایە، لە لای یەکتر، لە
تەزبیحی سوۆفیەکی خوادا، داوێک دەزوو بە ناو دڵی هەردووکماندا تێپەڕبووایە بەس وەکوو ئێستا من و تۆ لە یەکتر دوور نەبووینایە ..
خۆزگە ڕۆژێک بەیەک شەمەنەفەر گەشتمان دەکرد
بە دەوری زەوی و هەموو هەسارەکاندا
دەسووڕاینەوە، خۆزگە سەفەر لەگەڵ تۆدا قەت تەواو نەبووایە ..
گریانێک لەناو سینگم دایە، هەڵم گرتووە بۆ ئەو
ڕۆژەی تۆ دەبینم ، ئەو ڕۆژەی سەیری چاوەکانت دەکەم و بەدڵتەنگییەوە
پێت دەڵێم:
کچە ئەسمەرەکە، تۆ بۆ دراوسێ ئێمە نەبووی ..!؟

#پەیـــــــڤ 💜

01/11/2020

به‌رگه‌ی توڕه‌بوون ناگرم , نامه‌وێت كاتێكی زۆر بڕوات و قسه‌نه‌كه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ خۆشمه‌وێت.
تووڕه‌بوونه‌كانم ده‌رده‌خه‌م و نایشارمه‌وه‌
ڕقه‌كه‌م ئه‌رژم تا زوو چاك بمه‌وه‌
ڕقم له‌ وه‌ڵامه‌ سارده‌كانه‌
توڕه‌ده‌بم به‌و مرۆڤانه‌ی ڕاڕات ده‌كه‌ن
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان نازانیت بڕۆیت یان بمێنیته‌وه‌
نازانیت گرنگیت یان بوونت ته‌نها راهاتنە‌
من کەسێکی سادەم ، باوەڕم وایە کە پەیوەندیکەکان بۆ ئارامی و
میهرەبانی دروستکراوە.
نەک بەردەوام هەست بکەی لەجەنگدایت.

#پەیـــــــڤ

13/10/2020

ڕۆژێک دێت
ئیتر
ئەزیزترین کەست نایەتەوە بۆ ماڵەوە..

شەوێک دێت
ئیتر
جێگای نووستنێک هەرگیز ڕاناخرێت..

لە ناو مۆبایلەکەتدا
ناوێک و ژمارەیەکی بێ وەڵام
تا ئەبەد خەزن دەبێت..

لە نێو ئەلبومی وێنەکانتدا
هەندێک وێنە دەردێنیت کە ئیتر چاوەکانت
جورئەتی بینینییان ناکات...

بۆنێکی غەمگین جێدەمێنێت
کە لە هەر کات و لە هەر شوێنێکدا
هەستی پێ بکەیت
قورسای دەخاتە سەر سینەت...!!!🙂

#پەیـــــــڤ💜

08/10/2020

هەندێك کات
پێویستە خراپ بین تا
هەندێك کەس بزانن باش بون
نەفەرزەو نەقەرز ...!

#پەیـــــــڤ💜

07/10/2020

هەرکەسێک بەهای تۆی نەزانی
لێ گەڕێ با لەگەڵ بەهای
خوێدا بژێت🙂

#پەیـــــــڤ💜

07/10/2020

‎... ڕۆژێک تێدەگەیت
‎کە نەبوونت کەس ناکوژێت!
‎تێدەگەیت
‎هیچکەس لە دوای ڕۆیشتنت نامرێت!
‎ئێمە ڕۆژێک لە سەر ژوانێک ماینەوە
‎کە نەدەبوو بمێنینەوە!
‎لە کاتژمێرێکدا کە دەبوو بچین،
‎نەڕۆیشتین!
‎ئێستا
‎با بڕۆین
‎جارێک نا
‎با هەزار جار بڕۆین
‎ئیتر هیچکەس دوای ڕۆیشتنمان نامرێت!!!

#پەیـــــــــــڤ💜

07/10/2020

ئەگەر ئەتەوێت گوێت لەدەنگی باڵندەکان بێت ، قەفەس مەکڕە دار بچێنە✨
#پەیـــــــڤ

02/10/2020

وای لەو ڕۆژەی مرۆڤ
بێ منەت ئەبێ لە ھەموو شت
نە دڵی بە ھاتنی کەس پێ ئەکەنێ
نە دڵی بەڕۆشتنی کەس دائەخورپێ ....!

🌻🧡
#پەیـــــــڤ

01/10/2020

ئەو ئارامییەی ئێستا هەمە
هی ئەوەیە
چاوەڕوانی هیچ كەس نیم.
هەندێكجار
ناچارین بەوە رازیبین
هەندێك لە مرۆڤەكان
تەنها دەتوانن لەناو دڵماندا بمێننەوە
نەك لەناو ژیانماندا ♥️
#پەیـــــــڤ♥️

23/09/2020

‏⁺ ئاسایە بێمە ناو ژیانتەوە؟

ـ نەوەڵا، خۆم نازانم چۆن لێی دەرچم!
🌚

لە فیلمی Before sunrise 🎥

#پەیـــــــڤ

21/09/2020

بۆنی پایز دێت🍁..
باڵندەکان کۆچ دەکەن..
خۆر پیر بووە..
ئێوارەیە و کەس ئارەزوو ناکات بگەڕێتەوە بۆ ماڵ...
بۆنی پایز دێت..
ئێمە سەرقاڵی گوڵێکین..
لە پشت پەنجەرەکانەوە وەکو موسافیرێکی تەنیا...
چاوەڕێی دەنگی بارانین..
بۆنی پایز دێت..
درەختەکان پەککەوتون..
مانگ خۆی دەڕازێنێتەوە بۆ شەوە درێژەکان..
هەورەکان دڵیان پڕ بووە..
کاتی ئەوەیە زەوی ڕۆژووەکەی بشکێنێت

یەکەمین ڕۆژی پایزتان باش وپڕ خێر بێت

#پەیـــــــڤ💜

18/09/2020

ڕۆژێک دێت ئەبیبیت کە چۆن دوعاکانت قبوڵ بوون☺️
کــە چۆن ژیانت گۆڕاوە و بە دڵی خۆتە
ئەبینیت ئەو شتەی ئەتەوێت ھــە تۆیە و خەمەکانت نەماوە تێئەگەیت خوای گــەورە لەبەر تۆ ھەموو یاساکانی قەدەری گۆڕیوە
دڵــە شکاوەکەت چیتر شکاو نیە بگرە جێ و ماڵی کەسێکە
ناخۆشیەکان چیتر نین و خەندە ھاوڕێتە 😍دوعا بکە نەکەی بێ ھیوابیت لە خوا
خوا بەڵێنێک نادات نەیباتە سەر 😍🤲🏻
وەک بەڵێنی داوە ھەموو دوعاکانت قبول بکات
کــەواتە ئامین بۆ نزای ھەموو لایەک ☺️🤲🏻
#پەیڤ💜

31/08/2020

چەند خۆشە بیرکردنی تۆ و
نەفەسی جگەرەو قاوە
لە ئەوینت ئەم تاڵیەم بۆ جێماوە
ھەرکاتێ کوپێک ئەکەوێ
ھەست ئەکەم دڵم شکاوە.
ئومێدی گەڕانەوەتم
بۆ ئەبەدی لە خەیاڵم دەرھێناوە
خۆزگە ئەمزانی تەمەنم
بەشی چەند ڕۆژ بیرکردنتی تێدا ماوە!؟

رەنج سەنگاوی

26/08/2020

"حسێن پەناهی زۆر جوانی ووتوە"

گەر دڵم سنـوری خـۆی نەزانێت دەیوەستێنم !
فێر بووم ئەمجارە کە دەستەکانم سەرمایان بوو دەستی کەس نەگرم ،
گیرفانەکانی خۆم جێی متمانەترن .
دنیات بینیوە ؟
قسە قسە دێنێ ،
پارە پارە دێنێ ،
خەو خەو دێنێ ،
بەڵام خۆشەویستی خیانەت دەهێنێت!
خۆزگە هەمووان تێدەگەشتن
کە دڵ دان بە قەلە ڕەشێک کە دڵی هەیە
هەزار هێندەی دڵ دان بە تاوسێک باشترە
کە تەنها جوانی هەیە !
خۆزگە دەکرا پەنجە بکەین بە گەروماندا و
هەموو خۆشەویستیەکان بە یەکجار دەربێنینەوە !
وەفاداری مرۆڤەکان زەمەن دەری دەخات نەک زمان !
ژیان فێری کردم کە هیچ شتێک لە هیچ کەسێک دوور نیە!
هەرگیز ئەو ڕەستەیە لە یاد مەکە''
بۆ وەڵامی خۆشم دەوێیتی
هەندێک کەس تەنانەت وتنی ووشەی سوپاسیش زیادەیە

بە ئیمۆجیەک بەژداری بکەن كولةكان🌹

11/08/2020

«لەم نەخشەیەدا بێزاریی زەلکاوێکە و
هەموو ڕۆژێ چەندین کەڕەت
سەرمانی تیا نوقم ئەکەن!
هەموو ڕۆژێ من ئەپرسم:
لە چی ئەچم؟!
چێشتی ترشاو؟!
تەنەکەی خۆڵ؟!
زێرابی ماڵ؟! لە چی ئەچم؟!
لە ئیستەدا وا هەست ئەکەم
من خۆڵ و پووش و پەڵاشی
وەرزی نامۆیی خۆمم و
ئاوێنەیەکی شکاوی وردوخاشی
بێهوودەیی و تەنیاییم و
نیشتمانیش وا ئەبینم
بووە بە گسکێکی گەورەو
هەموو ڕۆژێ لە بەردەمی مێژوویەکی
بێ دەربەستدا، گسکم ئەدات!.

شێرکۆ بێکەس

07/08/2020

فه‌ڕق ناکات سه‌ره‌تای هه‌فته‌ بێت یا کۆتایی...
به‌یانی بێت یا شه‌و...
تۆوی هیوا،
سات و کات و بارودۆخ ناناسێت
هه‌ر کات بیچێنی
وه‌ک لۆبیای سیحراوی
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م هه‌ڵاتنی خۆری «ویستن»
چرۆ ده‌کات
و تاکوو ئاسمانی سه‌رکه‌وتن
به‌رز ده‌بێته‌وه‌،
که‌واته هیچ کات بێهیوا مه‌به‌.💜

#بةيف💜

06/07/2020

ئەو کەسانەی بێدەنگن مانای ئەوە نیە کە بێ ئاگان.!
بێدەنگی ئاوازێکی هەیە ، هەموو کەسێک نایبیستێ
تەنها ئەوانە نەبێت چێژیان لە ئازارەکانی ژیان وەرگرتووە هەندێک قسە دەکەن هەتا ویژدانیان ئاسودە بێت هەندێکیش بێدەنگن هەتا بژین.!
زۆر جار بێدەنگی مانای گومانە بەڵام زۆر باشترە لەدرۆ کردن.!
بێدەنگی زمانێکی هەیە هەموو کەس ناتوانێت قسەی پێ بکات
چەند سەختە بگریت و بە بێدەنگی هاوار کەیت ، هاوارەکانیشت هەر بێدەنگ بن.!
ڕاستە هەندێک جار بێدەنگی کلیلی ژیانە
بەڵام ئەگەر زۆر ژیایت لەگەڵی ئەوە هەمیشە بە هەڵهاتوی دەمێنیتەوە بەرامبەر واقیعی ژیان.!
من هەرگیز لەو کەسانە نەترساوم کە زۆر بڵێی دەکەن بەڵام هەمیشە لە بێدەنگەکان دەترسم
ئاخۆ چی وای لێکردوون کە بێدەنگ بن.!

#پەیڤ💜

06/07/2020

مروڤ ئەکرێ
دڵی پڕبێ،جار ناجار لە سوچێکی تەنهایی دا
لەگەڵ خۆی دەردە دڵی بکا و بگری
ئەمما هیچ مروڤێک شایستەی،خۆ زەلیل کردن نیە !
لە مەخڵوقە دڵڕەق و خیانەت کار و بێ نمەکەکان گەرێ
ئازیز،لای خاڵق تۆ بەهایەکی سەنگینت هەیە !!
مەهێڵە کەس پێی بزانێ،تۆ دڵتەنگیت،
ئامان کەس با فرمێسکەکانت نەبینێ..
با میهرەبانیت پێ نەفروشن،کەس منەتی بە دڵتەنگیەکانت نیە !
بە دڵێکی پاکەوە،هەموو شتێک تەنها بەخودا بڵێ
ئەو نەبێ کەس بە پاکیزەیی قەرەبووی شکانی دڵت ناکاتەوە ،
ئەوکات هەم لای مەخڵوق و هەم لای خاڵقیش
پایەدار و سەنگین ئەبن..

#پەیڤ💜

05/07/2020

من هیچ ڪات نەمتوانۍ قسەڪانم لە ڪاتۍ خۆیدا بڪەم
هەموو ئەو شتانەۍ ئەبوایە بمووتایە و نەمووت ،
ئەو ڪاتانەۍ ئەبوایە خراپ بوومایە و نەبووم ،
ئەسڵەن ڪێ ئەڵێ باشۍ هەموو ڪات باشە !
لە بەرامبەر خراپێڪانا ئەبێ خراپ بیت ،لەبەرامبەر دزێوێڪانیانا ئەبێ هاوار ڪەیت
لەبەرامبەر ئیهمالێڪانیانا ئەبێ تا دڵت دەیەوێ ئازاریان بەیت ،
ئەگەر ئەو شتانەۍ ڪە ئەبێ لە ڪاتی خۆیدا بیڪەیت و نەتڪرد داخێګ لەدڵتا درووست ئەبێت هیچ ڪات ناتوانۍ چاڪۍ ڪەیتەوە هیچ ڪات ...!

#پەیڤ 💜

18/06/2020

هەندێ دەرگات بۆ نەکرایەوە
چونکە بۆ تۆ نەبوو

هەندێ کەس ڕۆشتن
چونکە پەڕەیەکن نەک کتێبێک

هەندێ ئاواتت نەهاتنە دی
چونکە کاتەکەی گونجاو نیە

هەندێ چیرۆک کۆتای هاتوە
چونکە ڕۆمانی تۆ دەستی پێ نەکردوە

هەندێ هەلت لە دەست چوو
چونکە پێویستی زیاترت بە ئەزمونە نەک سەرکەوتن

هەندێ ئازار درێژەی کێشا
چونکە دواتر کاتی خۆشی زۆر درێژترە

تەنها ئومێدت هەبێ

#پەیڤ💜

28/05/2020

دانایەک سەرقاڵی نووسین بوو بە قەڵەمەکەی.
یەکێک لە قوتابییەکانی لێی پرسی: چی دەنووسی؟
داناکە زەردەخەنەیەکی کرد و ووتی: گرنگتر لە نووسینەکە ئەو قەڵەمەیە کە پێی دەنووسی
حەزدەکەم کاتێ گەورەبووی وەک ئەو قەڵەمە بیت!
منداڵەکە سەری لە قسەکەی سوڕما لەبەرئەوەی شتێکی تایبەتی لە قەڵەمەکەدا نەدەبینی
دواتر داناکە ووتی: پێنج تایبەتمەندی لەم قەڵەمەدا بوونی هەیە. هەوڵبدە لەخۆتدا بەرجەستەی بکەیت
یەکەم: دەتوانی کاری گەورە ئەنجام بدەیت بەڵام لەبیری نەکەیت کە دەستێک هەیە کە تۆ ئاراستەدەکات دەکات و ڕێنوینیت دەکات، ئەو دەستەش خودایە!
دووەم: هەندێ کات پێویستە قەڵەم تراشان (قەڵەم دادەر) بەکاربهێنی، ئەمەش قەڵەمەکە ئازاردەدات، بەڵام نوکەکەی تیژدەکات.
کەواتە بزانە کە ئەو ئازارانەی تووشت دەبێت مرۆڤێکی باشترت لێ دروستدەکات!
سێیەم: قەڵەم هەمیشە ڕێگەت پێ دەدات کە لاستیکی خەتکوژێنەرەوە بەکاربهێنی بۆ سڕینەوەی هەڵەکانت؛ کەواتە بزانە کە ڕاستکردنەوەی هەڵەکان شتێکی مەحاڵ نییە
چوارەم: داری قەڵەمەکە شتێکی گرنگ نییە لە نووسیندا؛ بەڵکو گرنگ ئەو شتەیە کە لەناو دارەکەدایە؛ بۆیە هەمیشە ئاگاداری دەروونت بە کە چ شتێکی لێوەدەردێ!
پێنجەم: قەڵەم هەمیشە شوێنەوارێک لەدوای خۆی جێدێڵێ؛ هەر کارێکیش کە ئەنجامی دەدەیت شوێنەوارێک جێدێڵێ، بۆیە وردبە لە هەڵبژاردنی کارەکانتدا!🌻
#پەیڤ

ھەرگیز کەسێكی ئاسایی مەبە!زیادە مەبە لە ژیانی کەسدا..مەبە بە کۆتا ھەڵبژاردە لە لیستی ناوەکانی!!کە کەس نەما ئینجا تۆ ھەڵب...
11/05/2020

ھەرگیز
کەسێكی ئاسایی مەبە!
زیادە مەبە لە ژیانی کەسدا..
مەبە بە کۆتا ھەڵبژاردە لە لیستی ناوەکانی!!
کە کەس نەما ئینجا تۆ ھەڵبژێرێت.......!!
ھەرگیز لە خۆیان زیاتر گرنگیان پێمەدە
زیاد لە پێویست کەست خۆش نەوێت،
"ھیچ کەسێك" نەکا لە غایبــــی ئەودا "دڵت تەنگ" ببێت
چاوەڕوانی خۆشەویستی لە کەس مەکە،
ھەمیشە خۆتت لە ھەموو کەس خۆشتر بوێ،
با سڵاوی ھیچ کەسێك سەرنجت ڕانەکێشێ نەکا بە ڕۆشتنی ئازار بچێژی.!
کەسێك بە ھەمیشە پێویست بیت نەک زیادە

#پەیڤ💛

رمضان مبارك...كل عام وانتم بخير وصحه وسلامه يارب العالمين ❤️
24/04/2020

رمضان مبارك...
كل عام وانتم بخير وصحه وسلامه يارب العالمين ❤️

21/04/2020

ـ تـــۆ،
نە دوریت، تا چاوەڕوانت بم
وە نە نزیکی، تا بێمە دیدەنیت
وە نە هی منیت،
تا دڵم ئارام بێتەوە
وە نە من، مەحرومم لە تۆ
تا فەرامۆشتبکەم
تـۆ لە نێوانی هەموو شتێکدایت!
💛

دەردە دڵ لەگەڵ کەسێک بکە هەم دەردی هەبێ هەم دڵ.... 💔
05/04/2020

دەردە دڵ لەگەڵ کەسێک بکە
هەم دەردی هەبێ هەم دڵ.... 💔

Make yourselfبه ده ستى خؤت خؤت دروست بكه💪
31/03/2020

Make yourself
به ده ستى خؤت خؤت دروست بكه💪

30/03/2020
30/03/2020

لەو رەشەبایەش خۆشنابم،
تەنها شەوێ،
لە حەوشەتانا نوستبێ،
بۆنی تەوێل و،
پەرچەم و هەناسەتی..
بۆ کەسێکی کە بردبێ..!!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ!!!

30/03/2020

ژیان قــــــــورس مــــــەکـــــــەن
ژیان پێویـسـتی بە دڵــێـکی سادەیە..
کـەپــڕبـێت لـەخۆشـەویـسـتی خودا.

🖤🌸🖤

30/03/2020

ئافرەتان وەک ئەستیرە بە ملیونەها هەن
بەڵام تەنها یەکیکیان ئەتوانی خەونەکانت بکات بەڕاستی بویە هەموویان تاقی مەکەوە.....

#پەیڤ💛

30/03/2020

ئارامگرتن هەر ئەوە نییە، بەرگەی تەنگوچەڵەمەکان بگریت و هیچی دیکە، ئەوەیشە دووربین بیت و ڕووناکیی کۆتاییی تۆنێلەکە ببینیت. ئارامگرتن ئەوەیە، سەیری دڕک بکەیت و گوڵ ببینیت، سەیری شەو بکەیت و بەرەبەیان ببینیت. پشووکورتی ئەوەیە، هەر بەرپێی خۆت ببینیت و پێشبینیی داهاتوو نەکەیت. شەیدایانی خوا، هەرگیز سەرچاوەی ئارامییان چۆڕبڕ نابێت، چونکە دەزانن ئەوە کاتی دەوێت تا مانگی یەکشەوە، دەبێتە هەیڤی چواردە. خوا بۆیە ناخۆشیی داهێناوە، تا بەختەوەری لەڕێی دژەکەیەوە پیشان بدات. شتەکان لەڕێی دژەکانیانەوە بە دیار دەکەون،....!💛

30/03/2020

ئــەشــق هــەر ئـــەوە نیــە هــەمــووڕۆژێـــک مەعـــشـوق بــبیـــنیـت...
دەســتـی بـگــریــت و لـەگــەڵـیا ڕێ بــکـەیـت...،
ئــەشـق هــەسـتە دەیـچـێـژیـــت ،، جــوانــیـە دەیــبـیــنـیـت..
ڕۆحــە 🌸دێـــتـە گــــیـانـــتــەوە...💜

30/03/2020

شەهاب حسێنی لە وەسفی خودا💙

ھەندێک کات بەتەنھا دابنیشەو بانگی خودا بکە،
بانگی خودا بکە بێ ئەوەی شتێکت لێی بوێ،
بێ ئەوەی گلەی بکەی،
بێ ئەوەی بڵێی:
بۆچی....خۆزگە.....ئەگەر
بێ ئەوەی تەواوی ئەوەی کە نیتە بیدەیتە پاڵ ئەو،
بێ ئەوەی تەنانەت بتەوێ تەوبە بکەی،
ھەندێ کات تەنھا بانگی خودا بکە
چونکە ئەو بۆ جوڵاندنی پیتەکانی ناوی
لەسەر زمانی "تۆ" ھەمیشە چاوەڕوان دەبێت
بڕوا بکە خودا دەنگی تۆی خۆش دەوێت...
_____________

28/03/2020

هەرگیز خۆت مەدە بەر نمەی بارانێك کە ئەزانیت سەرەڕای تەڕبون خاك و باخت سەوز ناکا..!💔

28/03/2020

گوڵستانێك بە باخەوانێك سپێردرا گەر بۆنی ناخۆشی لێهات, لۆمەی باخەوان بکە نەك گوڵستان ...!🙂

25/03/2020

کەسێک ھەیە تا سنوری شێتی تۆی دەوێ
کەسێک ھەیە بە بەھای خوێن تۆی دەوێ 💙

- نامجۆ
..

20/03/2020

ئەزانی جـــوانترین ساتی ژیان لە کوێ دایه
ئەو ساتەیە کە دەرفەت بە دڵــــــت ئەدەیت
ئەو ئازایەتیەی پێ ئەدەیت کە دووبارە بڕوا بە ژیـــــان بکات
خراپیەکانی ژیان و ناخۆشیەکانی ژیان لە بیر بکات.
دووبارە چاوەڕوانی ڕوداوێکی لە ناکاوی باش و خۆش بکەیت دووبارە لاپەڕەیەکی نوێ له ژیانت هەڵدەدەیتەوە ناخۆشیەکانت لە بیر ئەکەی
دەرفەتی پێ ئەدەیت کە ڕابردوو بە هــــەموو خراپیەکانیەوە ببەخشێت و ڕێگە بدات ڕوداوەکانی ڕابردوو لە ڕابردودا بمێننەوە
ئــــــەمە جـــــوانتریــــن بەشی ژیـــــانــــە
شوێنێک کە لە سفرەوە دەست پێ ئەکەیت
شوێنێک کە دووبـــــارە لە دایــــک دەبێتەوە💎💙

18/03/2020

چل رێساکەی عیشق

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خودا هەموومانی لەسەر شێوە تایبەتیەکەی خۆی دروست کردوە، لە گەڵ ئەوەشدا ئێمە هەموومان ئافەریدەی جیاوازو دیارین ،دوکەسی لە یەکتر چوو دەست ناکەون دودڵیش بە هەمان ڕیتم لێنادەن گەر خودا ویستبای لەیەک بچین ئەوا هەموومانی وەک یەک دروست دەکرد،بۆیە ڕێز نەگرتنی جیاوازیەکان و سەپاندنی بۆچونی خۆت بەسەرئەوانی تردا ڕێز نەگرتنی ئەو سیستەمە پیرۆزەیە کە خودا دایناوە... ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ💎💙

#پەیڤ💛

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیڤ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share