Nuser News

Nuser News NUSERnews media found and Started its job on Nov, 17, 2017. Whith defending of human rights and freedom for humanity.

It works on news, decomentary, and political and historical reports and genocides and sensitive topics.

14/11/2022

پەکەکە و ڕفاندنی منداڵانی کورد

Telegram

04/09/2022

PKK drug trafficking
t.me/NUSERnews

چاوەڕوانی ڕاپۆرتێکی تایبەتی نوسەرنیوز بن بەسێ زمان.کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی. #نوسەرنیوزTelegram https://t.me/NUSERnews/10...
05/06/2022

چاوەڕوانی ڕاپۆرتێکی تایبەتی نوسەرنیوز بن بەسێ زمان.
کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی.

#نوسەرنیوز
Telegram
https://t.me/NUSERnews/102

  and  چارەنووسی دوو گەنجی خوارووری کوردستان[ ئێران ] لەزیندانی یەکێتی.ماوەی پێنج ساڵ و سێ مانگ و نۆزدە ڕۆژە، ھاوڵاتی [ ...
28/05/2022

and

چارەنووسی دوو گەنجی خوارووری کوردستان[ ئێران ] لەزیندانی یەکێتی.

ماوەی پێنج ساڵ و سێ مانگ و نۆزدە ڕۆژە، ھاوڵاتی [ بەھمەن حوسێنی ] لەزیندانی یەکێتی لەفەرماندەیی گشتی سلێمانی، بێ دادگایی کردن و فەرمانی دادوەر، لەسەر داوایی ئەژی ئەمین بەڕێوەبەری دوورخراوەی دەزگای زانیاری یەکێتی زیندانی کراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

ماوەی یەک ساڵ و یەک مانگ و پانزدە ڕۆژە، کادری سیاسی [ سمکۆ بنەفشی ]، کە کادری کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستانە، لەلایەن ئاسایشی یەکێتی بێ فەرمانی دادوەر و دادگایی کردن، لەسەر داوای کۆمەڵە زیندانی کراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

دەزگای میدیای نوسەرنیوز "بەشی بەرگریکار لەمافی مرۆڤ"، داوایی یەک لایی کردنەوەی چارەنووسی ئەو دوو گەنجە لەیەکێتی دەکات.

#نوسەرنیوز
Telegram
https://t.me/NUSERnews/93

Fate of two young men [Iran] in PUK prison.

‌‏For five years, three months and nineteen days, citizen [Bahman Hosseini] has been imprisoned in the PUK prison in Sulaimani General Command, without trial and a judge's order, at the request of Azhi Amin, the expelled director of the PUK Information Agency He has not been released yet.

‌‏For one year, one month and fifteen days, political cadre [Samko Banafshi], a cadre of the Kurdistan Workers' Association, has been detained by the PUK security forces without a judge's order and trial, He was imprisoned at the request of Komala and has not been released yet.

Nuser News Media Agency "Human Rights Defender Department", He demands freedom for the two young men.

‌‏
‌‏ Telegram
https://t.me/NUSERnews/94

چاوەڕوانی بەشی پێنجەمی پەکەکە و ڕفاندنی منداڵانی کوردبن بەکوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و ئەڵمانی.ھاوکات نوسەرنیوز لۆگۆ و شێ...
26/05/2022

چاوەڕوانی بەشی پێنجەمی پەکەکە و ڕفاندنی منداڵانی کوردبن بەکوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و ئەڵمانی.

ھاوکات نوسەرنیوز لۆگۆ و شێوازی کارکردنی خۆی گۆڕانکاری پێ دەکات، چەن زمانێکی ژێرنووسی بۆ ڕاپۆرتەکانی خۆی زیاد دەکات، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامەکانی بەجیھانی دەرەوە.

چاوەڕوانی تایبەتترین زانیارییەکان بن.


https://t.me/NUSERnews/86

 نوسەرنیوز زانیاری نھێنی لەبارەی کوژرانی سامی یاسین عەزیز بڵاودەکاتەوە.چاوتان لەسەر نوسەرنیوز بێت.https://t.me/NUSERnews...
18/05/2022


نوسەرنیوز زانیاری نھێنی لەبارەی کوژرانی سامی یاسین عەزیز بڵاودەکاتەوە.

چاوتان لەسەر نوسەرنیوز بێت.
https://t.me/NUSERnews/84

12/03/2022

ڕووسیا بەکارھێنانی چەکی بەھێز لەدژی ئۆکرانیا
Russia and Ukraine war

بەم نزیکانە چاوەڕوان بن.بنەماڵە ئەنفالچییەکەی بێتواتەئەنوەر بەگ و کوڕەکانی.چاوەڕوان بنhttps://t.me/NUSERnews/79
19/02/2022

بەم نزیکانە چاوەڕوان بن.

بنەماڵە ئەنفالچییەکەی بێتواتە
ئەنوەر بەگ و کوڕەکانی.

چاوەڕوان بن
https://t.me/NUSERnews/79

توانا حاجی ئەو گەنجەی ساڵێک پێش ئێستا، لەلایەن پەکەکەوە ڕفێندرا، ماوەیەک پێش ئێستا ئازادکرا لەبەرامبەر چەن سەد هەزار دۆل...
04/01/2022

توانا حاجی ئەو گەنجەی ساڵێک پێش ئێستا، لەلایەن پەکەکەوە ڕفێندرا، ماوەیەک پێش ئێستا ئازادکرا لەبەرامبەر چەن سەد هەزار دۆلارێک و بەمەرجی جێهێشتی گوندەکەی و بارکردنیان لەزێدی باوباپیرانیان...

هاوکات چارەنووسی ئامۆزایەکی دیکەی بەناوی عەبدوڵا هێشتا نادیارە، کە بێ هۆ ڕفێندراوە.

ئەمە لەکاتێکدا توانا کارمەندی ژینگەپارێزی قەزای ڕەواندز بوو، دانیشتوویی گوندی کرێسکان بوو، بەهۆکارێکی نادیار لەلایەن پەکەکە لە (١٦.١١.٢٠٢٠) ڕفێندرا، لەزیندانێکی نایاسایدا لە قەندیل و لەوێ بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی کرا، پاشان بەبێ ئەوەی بەڵگەیەکی لەسەر بێت لەبەرامبەر پارەدا ئازادکرا و مەرجی جێهێشتنی یەک جاری گوندەکەشی بەسەردا سەپێنرا...

Telegram
https://t.me/NUSERnews/77

پەکەکە مامۆستا محمەد گرتکی ئازاد کردپاشەوەی نزیک بە ساڵ و نیوێک پەکەکە مامۆستایەکی دەڤەری ڕاپەڕینی بەناوی محمەد عەبدوڵڵا...
04/01/2022

پەکەکە مامۆستا محمەد گرتکی ئازاد کرد

پاشەوەی نزیک بە ساڵ و نیوێک پەکەکە مامۆستایەکی دەڤەری ڕاپەڕینی بەناوی محمەد عەبدوڵڵا ڕەسوڵ، ناسراو بە مامۆستا محمەد گرتکی ڕفاند، ئەمڕۆ سێ شەمە (٠٤-٠١-٢٠٢٢) ناوبراوی ئازادی کرد.

ئەمە لەکاتێکدا محمەد گرتکی ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر تێوەگلان لەھیچ تاوانێکدا لەسەر نەبووە و بەشێوەیەکی نایاسایی دەست بەسەر کراوە.

محمەد گرتکی لە (١٥-١٠-٢٠٢٠) بەخۆی و ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەدەڤەری ڕاپەڕین لەلایەن پەکەکەوە ڕفاندرا.

ھاوکات لەگەڵ ئەوەشدا مانگی ڕابردوو گەنجێکی دیکە بەناوی توانا حاجی لە نزیک قەندیل پاش ساڵێک زیندانی کردن لەبەرامبەر پارە لەلایەن پەکەکەوە ئازادکرا.

#نوسەرنیوز
Telegram
https://t.me/NUSERnews/78

نزیک بە  #پێنچ ساڵە گەنجێکی کوردستانی ڕۆژھەڵات بەناوی  ، لەلایەن بەڕێوەبەری ئێستای دەزگای  #زانیارییەوە زیندانی کراوە بە...
19/11/2021

نزیک بە #پێنچ ساڵە گەنجێکی کوردستانی ڕۆژھەڵات بەناوی ، لەلایەن بەڕێوەبەری ئێستای دەزگای #زانیارییەوە زیندانی کراوە بەبێ فەرمانی دادوەر، لەسەر مامەڵەیەکی بازرگانی نێوان خۆیان.

https://t.me/NUSERnews/71

 #حەوت مانگ بەسەر زیندانی کردنی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە تێپەڕ دەبێت، بەناوی سمکۆ بەنەڤشی لەزیندانی ئاسایشی یەکێتی لەسێمانی.ز...
19/11/2021

#حەوت مانگ بەسەر زیندانی کردنی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە تێپەڕ دەبێت، بەناوی سمکۆ بەنەڤشی لەزیندانی ئاسایشی یەکێتی لەسێمانی.

زانیاری زیاتر لەم لینکەوە بزانە
https://t.me/NUSERnews/54
.

ماوەی چەن ڕۆژێکە نوسەر و ھونەرمەندی کورد بەختیار سەعید لەسەر داوای وەزارەتی ڕۆشنبیری دەستگیرکراوە، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی...
18/11/2021

ماوەی چەن ڕۆژێکە نوسەر و ھونەرمەندی کورد بەختیار سەعید لەسەر داوای وەزارەتی ڕۆشنبیری دەستگیرکراوە، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی بێ مۆڵەت.

بەشی بەرگریکار #لەمافی مرۆڤ لەدەزگای میدیای #نوسەرنیوز، داوای #ئازادکردنی بێ مەرج و خێرایی بەختیار سەعید دەكات.

#نوسەرنیوز
https://t.me/NUSERnews/68

 ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەزگای میدیای نوسەر-نوسەرنیوز تێدەپەڕێت.لەماوەی ئەم چوارساڵەدا بەتایبەت لەساڵی...
17/11/2021

 ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەزگای میدیای نوسەر-نوسەرنیوز تێدەپەڕێت.

لەماوەی ئەم چوارساڵەدا بەتایبەت لەساڵی ٢٠١٩ نوسەر-نوسەرنیوز دەیان ڕاپۆرت و سەددان ھەواڵ و زانیاری گرنگی پێشکەش بەخوێنەران و بینەران و گوێگرانی کردووە.

#نوسەرنیوز
یەکەمین میدیای سەربەخۆ و بێ لایەن.

https://t.me/NUSERnews

01/11/2021

ئەندامێکی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی سەر بەپەکەکە چەن نهێنییەک ئاشکرا دەکات

30/10/2021

دووساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی تۆمارە دەنگییە ئابڕووبەرانەکەی لاهور جەنگی لەلایەن دەزگای میدیای نوسەرنیوزەوە تێدەپەڕێت.
https://t.me/NUSERnews/63

ئەمڕۆ دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هاککردنی سەرجەم پێگەکانی نوسەر لەسۆشیال میدیا، لەلایەن دەزگای هەواڵگری زانیاری یەکێتی بەسە...
26/10/2021

ئەمڕۆ دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هاککردنی سەرجەم پێگەکانی نوسەر لەسۆشیال میدیا، لەلایەن دەزگای هەواڵگری زانیاری یەکێتی بەسەرپەرەشتی بەڕێوەبەری دەزگا لاهوڕ جەنگی.

لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە (٢٥-١٠-٢٠١٩) بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی نوسەر بەناوی دۆسییەی نهێنی، کە تێیدا چەن دەنگێکی لاهوڕ جەنگی و پیلانگێڕیی و ئابڕووچوونەکانی ئاشکراکرد، پێگەی نوسەر ھاککرا و دەستی بەسەرداگیرا و ڕۆژنامەنووسێکی دوچاری هەڕەشەی تیرۆرکردن بوویەوە.
t.me/NUSERnews

18/10/2021

پەکەکە ١٦ منداڵی لەم ساڵدا لەکوردستانی ڕۆژئاوا ڕفاندووە

بەم زوانە دەزگای میدیایی  #نوسەرنیوز بەشی بەرگریکار لەمافی مرۆڤ ڕاپۆرتی مانگی شەشی (٢٠٢١) بڵاودەکاتەوە لەسەر کەیسی ڕفاند...
22/09/2021

بەم زوانە دەزگای میدیایی #نوسەرنیوز بەشی بەرگریکار لەمافی مرۆڤ ڕاپۆرتی مانگی شەشی (٢٠٢١) بڵاودەکاتەوە لەسەر کەیسی ڕفاندنی منداڵانی کورد، لەلایەن ڕێکخراوی پەکەکەوە لەڕۆژئاوایی کوردستان- سوریا.

چاوەڕوانی بەشی سێھەمی پەکەکە و ڕفاندنی منداڵانی کوردبن.

دەتوانن لەڕێگەی ئەو لینکەوە ڕاستەوخۆ ئاگاداری ڕاپۆرت و بڵاوکراوەکانمان بن.
https://t.me/NUSERnews/56

پێنج مانگ تێدەپەڕێت بەسەر ڕفاندنی سمکۆ بنەفشیداماوەی پێنج مانگە کادرێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران،...
05/09/2021

پێنج مانگ تێدەپەڕێت بەسەر ڕفاندنی سمکۆ بنەفشیدا

ماوەی پێنج مانگە کادرێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەناوی (سمکۆ بنەفشی) ،لەلایەن ئاسایش و دەزگای زانیاری یەکێتییەوە لەسلێمانی ڕفێندراوە.

دەزگای میدیای نوسەرنیوز بەداواچوونی بۆ کەیسی سمکۆ بنەفشی کردووە، ناوبراو لە ڕۆژی سێشەمەی (١٣-٠٤-٢٠٢١) لەئۆردووگای زڕگوێزەوە بەتەنیا و بەئۆتۆمبێلێکەوە بەرەو شاری سلێمانی بەڕێکەوتووە، بەمەبەستی کڕینی هەندێک پێداویستی حیزبەکەی، بەڵام لەلایەن ئاسایش و دەزگای زانیارییەوە دەڕفێندرێ.

محەمەد مەریەمی بەرگرکار لە دەزگای میدیای نوسەرنیوز بۆ مافەکانی مرۆڤ بەنوسەرنیوزی ڕاگەیاند: بەپەیوەندی تەلەفوونی لەگەڵ باوکی سمکۆ بەناوی عەلی بنەفشی قسەی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، هەتا ئێستا کەیسی کوڕەکەی لەئاسایشی سلێمانییە و هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەریان لەو بارەیەوە پێ نەدراوە.

هاوکات باوکی سمکۆ ڕەخنەی توندی لەسەرکردایەتی کۆمەڵە گرت و بەکەمترخەم لەکەیسی دەستگیرکرانی کوڕەکەی تۆمەتبار کرد.

پێشتریش کۆمەڵە لە بەیاننامەیەکدا هۆکاری دەستگیرکردنەی ئاشکرا کرد، کە بەتۆمەتی سیخوڕی سمکۆ بنەفشی دەستگیرکراوە.
ئەمە لەکاتێکدا کۆمەڵە بەرپرسیارە لەلێکۆڵینەوە لەکادر و پێشمەرگەکانی، ئەگەر هاتوو تێوەگلابن لەکاری سیخوڕی کردن.

لەگەڵ ئەوەشدا مەریەمی بەنوسەرنیوزی ڕاگەیاند: پەیوەندی بە هەریەکە لە عەبدوڵای ئازەربار ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵە و عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری کۆمەڵەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبوون لەو بارەیەوە گفتوگۆ بکەن.

نوسەرنیوز زانیوێتی سمکۆ بنەفشی لەنێو کۆمەڵە، بەڕەخنەکانی لەکاروباری حیزب بەچاوێکی دیکەوە، لەلایەن بەرپرسانی کۆمەڵەوە سەیر کراوە و وەک بەربەست بینراوە..

لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی نوسەرنیوز، پێشتر کۆمەڵە و یەکێتی هەماهەنگیان بۆ دەستگیرکردنی سمکۆ بنەفشی هەبووە، دەستگیرکردنەکەی جۆرێک بووە لەپیلانی پێشوەختە.

بەشی بەرگریکردن لەمافی مرۆڤی دەزگای میدیای نوسەرنیوز لەکەناڵی تیلیگرام، داوای ئازادکردنی سمکۆ بنەفشی و ڕوونکردنەوەی پێویست لەئاسایش و دەزگای زانیاری یەکێتی دەکات.

🔸سمکۆ عەلی محمەد.
🔸ناسراو بە سمکۆ بنەفشی.
🔸لەدایک بووی شاری سنەیە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.
🔸تەمەنی (٣٥) ساڵە- (١٩٨٦)
🔸لەساڵی (٢٠١٣) پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە.
🔸ئەندامی دەرچووی کۆنگرەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بووە لە ساڵی (٢٠١٦).
🔸پێشمەرگە و کادر و بێژەی کەناڵی کۆمەڵە بووە.
🔸دواین ئەرکی لەنێو کۆمەڵە لەبەشی پەروەردەی کادیرانی کۆمەڵە دەستبەکاربووە.
🔸ژیانی هاوژینی لەساڵی (٢٠١٦) پێکهێناوە.
🔸لە(١٣-٠٤-٢٠٢١) لەلایەن دەزگای زانیاری یەکێتییەوە بێ چارەنووسکراوە.

نوسەرنیوز
https://t.me/NUSERnews

بەعسییەکی کورد لەسلێمانی مردئەرشەد زێباری کێ بوو ؟ئەرشەد ئەحمەد محمەد مستەفا ئاغا زێباری، ناسراو بە ئەرشەد زێباری، دووەم...
16/08/2021

بەعسییەکی کورد لەسلێمانی مرد

ئەرشەد زێباری کێ بوو ؟

ئەرشەد ئەحمەد محمەد مستەفا ئاغا زێباری، ناسراو بە ئەرشەد زێباری، دووەم کوڕی ئەحمەد ئاغای زێبارییە، لەساڵی (١٩٤٢) لەزێبار لەدایک بووە، دەرچووی کۆڵێژی سەربازی بووە، ماوەیەکیش لەناو سوپادا عەقید ڕووکن بووە، لەساڵی (١٩٧٧ تا ساڵی ١٩٨٠)دا کراوە بە پارێزگاری سلێمانی و دواتر لەپای دڵسۆزی بۆ بەعس و ڕژێم، کراوە بە وەزیری دەولە بۆ ماوەی (٢٣) ساڵ لە ساڵانی ( ١٩٨٠ بۆ ٢٠٠٣)...
ئەرشەد زێباری تۆمەتبارە لە ئەنفال و جینۆساید و کۆمەڵکوژی کورددا.

ئەرشەد زێباری لەگەڵ شێخ لەتیفی برایدا زۆر متمانە پێکراوی سەددام بوون، تەنانەت سەدام حسێن لەکۆتاییەکانی ساڵی (١٩٨٨)دا لەدیدارێکی تەلەفیزوێنیدا وەسفی ئەرشەد زێباری دەکات و دەڵێت: ( ئەمە یەکەم وەزیری دەوڵەتە چەک هەڵگرێ و شەڕ بکات)، کە ئەوکات ئەرشەد و جاشەکانی لەڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە و شۆڕشگێڕاندا دەجەنگان...
ئەرشەد زێباری تا ڕوخانی بەعس لە بەغداد نیشتەجێ بوو، لەگەڵ ڕووخانی ڕژێم بەرەو سوریا هەڵهات، دواتر لەساڵی (٢٠٠٥)دا لەگەڵ جەوهەر هەرکیدا حیزبی (تجمع عراقیي الشمال)یان دروستکرد، پاشان ئەرشەد بوویە سەرۆکی پارتی ئازادی و دادی کوردستانی عێراق.
ئەرشەد زێباری لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە داواکراوە بۆ دادگایی کردن، ناوی لە ڕیزبەندی ژمارە (٧) داواکراوەکاندا هاتووە، بەڵام ئەمیش وەک ئەوانی تر لەلایەنی یەکێتی و پارتییەوە ڕێگری کراوە لەدادگایی کردنیان و داڵدەدراون.
ئەرشەد زێباری پێشەوەی کۆچی دوای بکات یەکێک بووە لە پیاوە ڕێزلێگیراوەکانی یەکێتی و پلە و پایە و پاسەوانی بۆ دابین کرابوو، لەشاری ڕانییە لەکۆڵێن ستی نیشتەجێ بوو، بەیەکێک لەدۆستە نزیکەکانی لاھوڕ جەنگی دەھاتە ھەژمار.

ھاوکات لەگەڵ ئەوەشدا ئامۆزای حەمائیل خانی دایکی مەسعود بارزانی بووە، بەڵام لەساڵی (١٩٦٠) بەھۆی کوژرانی باوکی ئەرشەد بەدەستی مەلا مستەفا دەبن بە دووژمنی یەکتر و ھەتا ئێستاش دووژمنداری بنەماڵەی بارزانیین.

#نوسەرنیوز
https://t.me/NUSERnews

ماوەی مانگێکە کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵی ڕۆژئاوای کوردستان لە یۆنان لەلایەن ڕێکخستەکانی پەکەکەوە ڕفێندراوە.ڕەوان سەلاحەدین شێخۆ...
15/08/2021

ماوەی مانگێکە کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵی ڕۆژئاوای کوردستان لە یۆنان لەلایەن ڕێکخستەکانی پەکەکەوە ڕفێندراوە.

ڕەوان سەلاحەدین شێخۆ ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ خوشکێک و برایەکی لەکەمپی لاڤریۆی یۆنان لەئەسینا نیشتەجێ بوون، لەچاوەڕوانی تەواوبوونی مامەڵەی یاسایان بوون بۆ ئەوەی بەفەرمی ڕوو لەوڵاتی ئەڵمانیا بکەن و بەدایک و باوکیان لەوێ شادببنەوە.

ڕەوان شێخۆی تەمەن (٢٣) ساڵ لە( ١٦-٠٧-٢٠٢١) لەلایەن جوانانی شۆڕشگێری پەکەکەوە ڕێفێنراوە و چارەنووسی نادیارە.

لەپەیوەندییەکی تەلەفوونیدا سەلاحەدین شێخۆ باوکی ڕەوان بەنوسەرنیوزی ڕاگەیاند: ماوەی مانگێکە کچەی لەلایەن پەکەکەوە شوێن بزرکراوە و بەبیانووی وەرگێڕان لە کەمپی لاڤریۆ بەرەو ئەسینا، لەلایەن دوو گەنجی پەکەکەوە براوە بەناوەکانی سەرحەد و فورات.

لەگەڵ ئەوەشدا لەپەیوەندییەکی تەلەفوونیدا خاڵۆیەکی ڕەوان شێخۆ بەنوسەرنیوزی ڕاگەیاند، کە بۆ پرسی چارەنووسی خوشکەزاکەی سەردانی یۆنانی کردووە و لەگەڵ بەرپرسی کۆمەڵەی پەکەکە بەناوی (نورحاق) دانیشتووە، لەوەڵامدا پێیان ڕاگەیاندووە کچەکەیان خۆی داوای چوونە قەندیلی کردووە و ئەوان گرتە ڤیدیۆیەکیان لایە ئەگەر پێویستی کرد بڵاوی دەکەنەوە.

نوسەرنیوز زانیوێتی دوو ڕۆژ پێش ڕفاندنی ڕەوان بەتەلەفوون لەگەڵ دایکی قسەی لەبارەی کۆتایی هاتنی ڕێکارەکانی چوونیان بۆ ئەڵمانیا کردووە و بڕیاریش بووە لەگەڵ گەنجێکی هاوزمانی خۆی هاوسەرگیری ئەنجام بدات.

کەمپی لاڤریۆ دەکەوێتە وڵاتی یۆنانەوە و نزیکی شاری ئەسینایە و یەکێکە لەکەمپە کۆنەکانی ئەسینا و بۆ پەکەکە گرنگی و پیرۆزی خۆی هەیە، دەوترێ عەبدوڵا عومەر ماوەیەک لەو کەمپەدا ژیاوە، هەربۆیە ماوەی (٢٠) ساڵە دەستیان بەسەر ئەو کەمپەدا گرتووە و تەنیا ئەو کەسانە وەردەگرن، کە مەبەستیانە و بەزۆر مانگانە بڕی (١٠) ئیرۆ لەهەر پەنابەرێکی ئەو کەمپە دەسێنن.

کلیک بکە و کەمپی لاڤریۆ بەنەخشە ببینە
https://maps.app.goo.gl/ZRPRNmjyWD19PurV9

نوسەرنیوز.
https://t.me/NUSERnews/47

یەکێک لەبکوژەکانی موسا باباخانی ئاشکرا کراTelegram
07/08/2021

یەکێک لەبکوژەکانی موسا باباخانی ئاشکرا کرا
Telegram

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nuser News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share