iPLUS

iPLUS Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from iPLUS, Media/News Company, .

19/05/2024

بەداخەوە قەدەر نەیهێشت بگەنە ئیسرائیل و داگیری بکەن😬

07/05/2024

بەپەلە؛
داواکارییەکانی پارتی وەرگیران، ٥ کورسی بۆ کۆتای مەسیحی گەڕێندرایەوە.

باشە ئەم پیرێژنە کەس و کاری نیە پێی بڵێن مانگەی ٧٥ هەزار دیناری کۆمیتە ئەوەندە ناهێنه بەو سەرە سپیەوە خۆی ئەوەندە  قەش-م...
27/04/2024

باشە ئەم پیرێژنە کەس و کاری نیە پێی بڵێن مانگەی ٧٥ هەزار دیناری کۆمیتە ئەوەندە ناهێنه بەو سەرە سپیەوە خۆی ئەوەندە قەش-مەربکات؟

22/04/2024

سەرۆک بارزانی
پێشوازی لە ئەردۆگان کرد

بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، له‌ گوتاری خۆیدا له‌ دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنوو...
22/04/2024

بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، له‌ گوتاری خۆیدا له‌ دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی، ڕایگه‌یاند:

ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك، ناحه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و ئازادییه‌ن كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا كه‌موێنه‌یه‌، ئه‌مه‌ش بۆ لێدان له‌ بنه‌ماكانی دیموكراتی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ به‌ ناوی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌ خه‌ڵكانێك دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.

ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی توركیایه‌ ئه‌ندامی حلفی ناتۆیه‌ ئه‌بێ زۆرمان پێخۆش بێ سه‌ردانی هه‌ولێر ئه‌كا ، چوونی ئه‌ردۆغ...
22/04/2024

ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی توركیایه‌ ئه‌ندامی حلفی ناتۆیه‌ ئه‌بێ زۆرمان پێخۆش بێ سه‌ردانی هه‌ولێر ئه‌كا ، چوونی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر په‌یامێكه‌ بۆ به‌غدا یه‌عنی پێگه‌ی هه‌ولێر له‌ پێگه‌ی به‌غدا كه‌متر نیه‌ ، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان مه‌عنای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ توركیا پشتیوانی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌كا
هه‌زار جار فه‌رشی سوریان بۆ حه‌سه‌ن پلایس وكه‌لدانی وخه‌زعه‌لی وعاليه نه‌سه‌یف ڕاخست له‌ سلێمانی ، زۆر ئیعتیادیه‌ پارتی فه‌رشی سور بۆ ئه‌ردۆغان ڕاخا ، هیچ نه‌بێ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی زلهێزه‌
عه‌یبه‌ ئه‌وه‌یه‌ شه‌و ڕۆژ مه‌سئوله‌ ئه‌منی وعه‌سكه‌رییه‌كانی ئێران وحه‌شدی شه‌عبی بێ پرس كردن به‌ یه‌كێتیی جڕت وفڕتیانه‌ له‌سلێمانی كردویانه‌ به‌ ماڵی خۆیان ، ده‌باشانیان كردوه‌ به‌ حه‌مامه‌كه‌ی عه‌به‌ ناتر ، خۆیانی تیا ئه‌شۆن وپێش ڕۆیشتنیان له‌جیاتی سوپاسی خاوه‌ن حه‌مام بكه‌ن میز ئه‌كه‌نه‌ حه‌مامه‌كه‌یا
ئیتر پێویست ناكا فڵته‌فڵت بكه‌ن
به‌هه‌زار قورعان خه‌ریكه‌ دڵتان ئه‌ته‌قێ له‌خه‌فتی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر

14/04/2024

حەیامان چوو

تەرمی سەلوان مۆمیکا لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج دۆزرایەوە و ڕۆژنامەی ئافتۆن پۆستن دەڵێت، ڕووداوەکە لە خۆکوژی دەچێت و پۆلیس...
01/04/2024

تەرمی سەلوان مۆمیکا لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج دۆزرایەوە و ڕۆژنامەی ئافتۆن پۆستن دەڵێت، ڕووداوەکە لە خۆکوژی دەچێت و پۆلیس هیچ قەوانی فیشەكێكی لای تەرمەکەوە نەدۆزیوەتەوە.

27/03/2024

دەڵێن قوباد تاڵەبانی لە ئێوارەوە سەد تلەفونی بۆ ئەولا و ئەولا كردووە تا بزانێت بڕیارەکانی سبەی براگەورە چییە!😀

26/03/2024

میدیای پارتی
ئەمرۆ رۆژی عەرەفەبوو
سبەی یەكەم رۆژی جەژنە

نیهاد فەیسەل بەرواری ، یوتوبەرو شارەزا لە بواری تەکنەلۆجییا و خاوەنی نیهاد فۆن لە شاری دهۆک لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا گیانی ...
15/03/2024

نیهاد فەیسەل بەرواری ، یوتوبەرو شارەزا لە بواری تەکنەلۆجییا و خاوەنی نیهاد فۆن لە شاری دهۆک لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دا

پاسەوانێكی سەرۆكی توركیا لە باكوری كوردستان دەكوژرێت و سێ دانەی تریش بریندار دەبن. ئاژانسە هەواڵییەكانی سەر سەرۆكی توركی...
13/03/2024

پاسەوانێكی سەرۆكی توركیا لە باكوری كوردستان دەكوژرێت و سێ دانەی تریش بریندار دەبن.
ئاژانسە هەواڵییەكانی سەر سەرۆكی توركیا، بڵاویان كردەوە، لەمیانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەیدا بۆ باكوری كوردستان، لە شاری شرناخ هێرش دەكرێتە سەر كاروانی پاسەوانەكانی ئەردۆغان و لە ئاكامدا یەكێكیان دەكوژرێت.

بەپێی هەواڵەكە، هەر لەو ڕووداوەدا سێ كەسی تر بریندار بوون كە دوویان پاسەوانی تایبەتی سەرۆكی توركیا خۆی بوون.

لە زۆرێك لە میدیاكانی ئەو وڵاتە وا بڵاو كراوەتەوە كە ڕووداوی هاتوچۆ بووە، بەڵام بەدوور ناگیرێت هێرشی چەكداران بێت.

13/03/2024

حیزبەكەی لاهور جەنگی تاڵەبانی یەكەمین كۆنفرانسی خۆی بەست
⬇️⬇️

بۆچی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی دەبنە ترێندی سۆشیال میدیا؟لە میدیا و پەیجە سێبەرەکانی یەکێتی، ماوەیەکە زۆرە شانازی بە قسەکانی...
12/03/2024

بۆچی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی دەبنە ترێندی سۆشیال میدیا؟

لە میدیا و پەیجە سێبەرەکانی یەکێتی، ماوەیەکە زۆرە شانازی بە قسەکانی بافڵ دەکەن و دەڵێن: قسەکانی بافڵ دەبێتە ترێندی سۆشیاڵ میدیا و لەسەر زاری هەموو چین و توێژەکانی کوردستانە!
ئایە ئەمە جێگای شانازیە بۆ یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی خه‌ڵكی گاڵته‌یان پێ بكه‌ن؟

ئێستا سۆشیال میدیا چۆتە هەموو ماڵێک و کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر تاک بە تاکی کۆمەڵگا هەیە، لە ماوەی ڕابردوودا و پێش دەرکەوتنی بافڵ تاڵەبانی، قسەکانی بلە غەمبار و شێخ لایلۆن و ئه‌حه‌ ته‌په‌ڕه‌شی و کۆمەڵێک کەسایەتی تر دەبوو بە ترێند و دەکەوتە سەر زاری هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی بافڵ تاڵەبانی، خۆری شێخ لایلۆن و بلە غەمبار و ئه‌حه‌ ته‌په‌ڕه‌شی و دەیان کەسی تر ئاوابوو، چونکە بافڵ تاڵەبانی بە قسە و کردارەکانی لە ناو سۆشیال میدیا زۆر زیاتر کاریگەری هەیە و خه‌ڵكی زیاتر پێی پێده‌كه‌نن.

هەر چەندە دەبوایە خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر و دەستخۆشی کردن لە دادگای ئێرانی و ئه‌و هه‌موو خیانه‌ته‌ی خۆی و حزبه‌كه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ببوایه‌ بە ترێندی سۆشیال میدیا، بەڵام بافڵ بە قسەی سەیر و بێ مانا و گرتنی تێنوس و كاغه‌ز بە دەمییه‌وه‌ و پاڵ پێوەنان و سوکایەتی کردن و خۆ به‌ كۆمیدی كردن بووە گاڵته‌جاڕی و ترێندی سۆشیال میدیا، پەیجە سێبەرەکانی یەکێتیش وەک شانازیەک بۆ بافڵ تاڵەبانی نیشانی دەدەن.

ئەرێ گەلۆ بوون بە ترێندی سۆشیال میدیا کەی بۆتە جێگای شانازی؟

11/03/2024

عێراق
بە خەونیش لیستی موچەی
دەزگا ئەمنیەکان و پێشمەرگەی کوردستان نابینێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژى 2024/6/10 به‌ واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژا...
03/03/2024

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژى 2024/6/10 به‌ واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریکرد.

03/03/2024

ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ بووه‌ قوباد تاڵه‌بانى هاوشانى مه‌سرور بارزانى ئەندامی شاندى هه‌رێمى كوردستان بێت بۆ ئەمریکا، به‌ڵام قوباد تاڵه‌بانى به‌ بیانووى هه‌بوونى پابه‌ندى دیكه‌ ئاماده‌نه‌بووه‌ بچێته‌ ئه‌مه‌ریكا.

به‌پێى ئه‌و زانیارییەکان، به‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ داواكرابوو به‌مه‌به‌ستى راگرتنى هاوسه‌نگى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تیش له‌ نێو شانده‌كه‌دا بێت، به‌ڵام به‌ بیانووى هه‌بوونى پابه‌ندى به‌ چه‌ند كارێك، ناوبراو ره‌تیكردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم بچێته‌ به‌غدا.

شۆڕش ئیسماعیل به‌ ناوى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌ برى قوباد تاڵه‌بانى هاوسه‌فه‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بوو بۆ وڵاتى ئه‌مه‌ریكا.

ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی، حووسییەکان بە تەقاندنەوەی کێبڵی پەیوەندییە ئەرنتەرنێتییەكانی نیمچە دوورگەی عەرەبی - ئەفریقیا تۆمەتب...
27/02/2024

ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی، حووسییەکان بە تەقاندنەوەی کێبڵی پەیوەندییە ئەرنتەرنێتییەكانی نیمچە دوورگەی عەرەبی - ئەفریقیا تۆمەتبار دەکات.

ماڵپەڕی (گڵۆبس)ی ئیسرائیلی باسی لەوە كردووە، گرووپی حووسییەکانی یەمەنی سەر بە ئێران، لەپشت تێکدانی چەند کێبڵێكی پەیوەندییەکانەوەن کە لەژێر دەریای سوور لە کەناراوەکانی یەمەن درێژ دەبنەوە و نیمچەدوورگەی عەرەبی بە ئەفریقیا دەبەستنەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەكە، چوار لەو کێبڵانەی سەر بە کۆمپانیاکانی AAE-1 ،Seacom ،EIG ،TGNن، بەرکەوتەی هێرشی حووسییەكان بوون، ئەمەش بووەتە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکانی ئینتەرنێت لەنێوان ئەورووپا و ئاسیادا، وڵاتانی کەنداو و هیندستانیش لە گەورەترین کێبڵەکاندا بوون و کاریگەرییان لەسەرە.

بەپێی قەبڵاندنەکان، زیانەکانی چالاکیی پەیوەندییەکان زۆرن، بەڵام مەترسیدار نین، چونکە ئەو کێبڵانەی دیکە کە بە هەمان ناوچەدا تێدەپەڕن و ئاسیا و ئەفریقیا و ئەورووپا بەیەکەوە دەبەستنەوە، زیانیان پێنەگەیشتووە. بەپێی قەبڵاندنەکان، چاککردنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی کێبڵەکانی ژێر ئاو، لانیکەم هەشت هەفتەی پێدەچێت.

لەلایەكی دیكەوە، ماڵپەڕێکی ئەمریکی هۆشداریی داوەتە ئەو دەستەی کە "کێبڵی ژێردەریایی"یان کردووەتە ئامانج.

کۆمپانیای چاودێریی ئینتەرنێت (نێتبلۆکس) لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە پلاتفۆرمی (X) پشتڕاستی کردووەتەوە، کە خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لە جیبۆتی تێکچوون و ڕەنگە بەهۆی تێکچوونی کێبڵەکانەوە بێت.

کێبڵی AAE-1 لە ڕێگەی میسڕەوە، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە ئەورووپا دەبەستێتەوە، هەروەها لە ڕێگەی وڵاتانی وەک پاکستان و قەتەڕەوە، چین بە ڕۆژئاوا دەبەستێتەوە، لە کاتێکدا سیستەمی کێبڵی (دەروازەی ئەوروپا - هیندستان EIG) باشووری ئەورووپا بە میسڕ، سعوودیە، جیبۆتی دەبەستێتەوە.

هەروەها کێبڵی Seacom، ئەوروپا و ئەفریقیا و هیندستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە هەمان كاتدا بە باشووری ئەفریقیاشەوە بەستراوەتەوە.

کۆمپانیای Seacom ڕایگەیاندووە، کە تووشی پچڕانی سیستەمی سیکۆم/ تی جی ئێن بووە، هەروەها بە میدیاکانی ئەفریقیای ڕاگەیاندووە، کە هەڵەکە کاریگەریی لەسەر ئەو بەشەی کێبڵەکە هەبووە، کە لە مۆمباسا (کینیا)ەوە تا زەفارانا (میسڕ) درێژ دەبێتەوە.

بەڵام کۆمپانیاكە ئاماژەی بەوە داوە: "ناتوانن هۆکاری شکستەکە پشتڕاست بکەنەوە" و بە لەبەرچاوگرتنی مەترسییە ئەمنییەکانی ئێستا، لە ئەگەری ئەنجامدانی کارەکانی چاککردنەوە لەو ناوچەیە دەکۆڵنەوە.

پێشتریش باس لەوە کرابوو، کەناڵێک لە کەناڵی (تێلێگرام) کە گوایە پەیوەندیی بە حووسییەکانەوە هەیە، نەخشەیەکی بڵاو کردووەتەوە، کە تۆڕەکانی کێبڵی پەیوەندیی ژێردەریایی لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و دەریای عەرەبی و کەنداوی عەرەبی پیشان دەدات، کەناڵەکە وێنەکەی بە پەیامێکەوە هاوپێچ کردووە، دەڵێ: "نەخشەی کێبڵە نێودەوڵەتییەکان هەن کە هەموو ناوچەکانی جیهان بەیەکەوە دەبەستنەوە." ئەوە وەكوو ئاماژە و بەڵگەیەك بۆ هێرشی حووسییەكان بۆ سەر ئەو كێبڵانەی ئەنتەرنێت خراوەتە ڕوو.

کاتێک دەڵێین بەشێکی یەکێتییەکان پەروەردەی جاشایەتی و دژە کوردستانین، مەبەستمان ئەو زۆڵە کوردانەیە!ببینن چۆن پلەدارێکی مر...
27/02/2024

کاتێک دەڵێین بەشێکی یەکێتییەکان پەروەردەی جاشایەتی و دژە کوردستانین، مەبەستمان ئەو زۆڵە کوردانەیە!

ببینن چۆن پلەدارێکی مرور جنێو بە نیشتیمان دەدات، ئەو نیشتیمانەی ڕووبارێک خوێنی ڕشتووە بۆ ئازادی!

کۆمێنتی ئێوە چییە؟

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكادان لە نێوان هێزەكانی پارتی سۆسیالست ڕویدا .بەپێی زانیاریەكان شەڕەكە لە نێوان چەكدارانی نزیك...
19/02/2024

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكادان لە نێوان هێزەكانی پارتی سۆسیالست ڕویدا .
بەپێی زانیاریەكان شەڕەكە لە نێوان چەكدارانی نزیكی هەردوو براكە بووە و بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هێزێكی ئاسایش لەسلێمانییەوە چۆتە گولەخانە

لە خۆپیشاندانەکەی ئەم دواییەی زۆنی سەوز، کەس هێندەی ئەم کابرایە خۆی نەکردە مەززە!لە بەرانبەر هەر مەززەبونێکی نوێ و فعلێک...
11/02/2024

لە خۆپیشاندانەکەی ئەم دواییەی زۆنی سەوز، کەس هێندەی ئەم کابرایە خۆی نەکردە مەززە!
لە بەرانبەر هەر مەززەبونێکی نوێ و فعلێکی قۆڕیش کە دەیکرد، لە مەڵبەندەوە دەسخۆشانەی وەردەگرت.!

تۆ ڕەنگە لە ئێستادا ئەم #حەقیقەتەت پێ هەزم نەکرێ
ئەمما چاوەڕێکە
ڕۆژگار #حەقیقەتەکانت بەبەڵگەوە نیشان دەدات!

پارتی دۆسیەی موچەی گەیاندە نەتەوەیەکگرتووەکان و جاشەکانیش هەر خەریکی بایکۆت و خیانەتندۆست و دوژمن دەزانن کە پارتی تاکە خ...
07/02/2024

پارتی دۆسیەی موچەی گەیاندە نەتەوەیەکگرتووەکان و جاشەکانیش هەر خەریکی بایکۆت و خیانەتن

دۆست و دوژمن دەزانن کە پارتی تاکە خەمخۆر و فریادڕەس و بەرگریکاری خەڵکی کوردستانە، بەڵام هەندێک بەکرێگیراو و خۆفرۆش خۆیان لەو راستیە دەدزنەوە و هەوڵیش دەدەن خەڵکی کوردستان بەلاڕێدا ببەن.

هەر ئەو بەکرێگیراوانە رۆژێک بایکۆت دەکەن و رۆژێکی تر بە سەری شۆڕەوە خۆیان دەخزێننە باوەشی شیعەکان و دادگای فیدراڵی و داوای ئەوە دەکەن کە بەغدا بەردەوام بێت لە دروستکردنی کێشە بۆ شایستە داراییەکان و بودجەی هەرێمی کوردستان، بەڵێ هەر ئەوانەن دەیانەوێ هەرچۆنێک بێت لە رێی موچەوە هەرێمی کوردستان لاواز بکەن.

لە بەرامبەردا، پارتی وەک هەمیشە هەموو هەوڵەکانی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی دۆسیەی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە ئەوپەڕی سودی خەڵکی کوردستان تەواو ببێت و بەغدا ناچار بکرێت کە واز بهێنێ لە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان، ئەوەتا ئەمڕۆ بینیمان چۆن ئەو دۆسیەی گەیاندە نەتەوەیەکگرتووەکان و گفتوگۆی لەبارەوە کرا، و ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە هاوشێوەی گەورەیی پارتی، لەجێگای ئەوەی کەیسەکە لە بەغدا بێت و شۆڤێنییەکانی دادگای بەناو فیدراڵی بڕیاری لێ بدەن، ئیدی چووەتە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان و زلهێزەکان پاڵپشتی خەڵکی کوردستان دەبن.

07/02/2024

🔴بەپەلە.. دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەھێز لە بەغداد بیستران
زانیاری لە کۆمێنتە:

پیرۆزە پیرۆزە پیرۆزە لە دۆستانمان 🫡🇯🇴🫀هاوخەمی بۆ زۆنی ملەوەن و عێراق ناحەز و دوژمن
29/01/2024

پیرۆزە پیرۆزە پیرۆزە
لە دۆستانمان 🫡🇯🇴🫀

هاوخەمی بۆ زۆنی ملەوەن و عێراق ناحەز و دوژمن

06/06/2022

بەرپرسێکی پشتووی کەناڵی ئایپڵەس دەڵێ: بە ناوی من و ٥٨ کارمەند مووچە لە ئیداری گشتی یەکێتی وەردەگیرێ دەچێتە گیرفانی چەند کەسێک.

محەمەد حەلبوسی بۆ جاری دووەم بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرامحەمەد حەلبوسی: 200 دەنگمەحمود مەشهەدانی: 14 دەنگ
09/01/2022

محەمەد حەلبوسی بۆ جاری دووەم بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
محەمەد حەلبوسی: 200 دەنگ
مەحمود مەشهەدانی: 14 دەنگ

15/08/2021

بێدەنگ نابین

هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS و دەمكوتكردن ئیدانە دەكەینسەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS دەكات لەل...
14/07/2021

هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS و دەمكوتكردن ئیدانە دەكەین
سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS دەكات لەلایەن هێزێكی چەكدار لە شاری سلێمانی، داوا دەكات ململانێیكانی یەكێتی شۆرنەبنەوە بۆ دەمكوتكردن و بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەری.
ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی لە سلێمانی چوونە ناو بینای كەناڵی ئای پڵەسی سەر بە (لاهور شێخ جەنگی)، هاوسەرۆكی یەكێتییەوە.
چەند كارمەندێكی دەزگای میدیایی ئای پڵەس، پەیوەندییان بە سەنتەری میترۆوە كرد : باسیان لەوە كرد كە هێزێكی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر بینای ئۆفیسی سەرەكی كەناڵەكەیان لە گەڕەكی كوردسات، شەقامی شەست مەتری ، كارمەندەكانی ناو دەزگاكەیان لە سوچێكی بیناكە دەستبەسەر كردوە كەلوپەلەكانیان شكاندووە و هەندێكیان ئازار داوە.
سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی تازە دامەزراوی iPLUS دەكات لەلایەن هێزێكی چەكدار لە شاری سلێمانی، داوا دەكات ململانێیكانی یەكێتنی شۆڕنەبنەوە بۆ دەمكوتكردن و بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەری.
---------------
يدين مركز ميترو قيام قوة مسلحة مساء اليوم باقتحام قناة iPLUS القيد التاسيس بمدينة السليمانية العائد ملكيتها الى الرئيس المشترك للاتحاد الوطني الكوردستاني (لاهور جنكي)و تكسر اجهزة القناة و تحتجز وتعتدي على مجموعة من كوادر القناة وتفرج عنهم بعد اكمال العملية.

13/07/2021

پێویستە سنورێک بۆ ئەو بە سەربازیکردنەی سلێمانی دابنرێت

ماوەی چەند رۆژێکە بەبیانوی قەیرانێکی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دۆخێکی ئەمنی نەخوازراو سەپێنراوە بەسەر شاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمرۆ (۱۳ ی تەموزی ۲٠۲۱) پێشهاتی نەخوازراو و مەترسیدار هاتە ئاراوە کاتێک بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، و دەستێوەردانی حزبی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی سلێمانی بە هاوکاری ژمارەیەک میلیشیای سەربە یەکێتی هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک دەزگای میدیایی و بە شێوەیەکی وەحشییانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کارمەندان و رۆژنامەنوسان کردووە. هەر لەو هەڵمەتەدا دەیان رۆژنامەنوس رفێنراون و ئەشکەنجە دراون.
هەروەها بەشێوەیەکی نایاسایی ئۆفیسی سەرەکی ژمارەیەک کەناڵی راگەیاندن و میدیای ناوخۆی داخراون و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە، وەک دەزگای (IPlus) و دەزگای میدیای (ژیان، ئاژانسی وڵات) و چەندین دەزگای تر، هەروەها هەوڵی راوەدونان و تۆقاندن و بێدەنگکردنی دەزگاکانی تر دەدرێت و فشاریان لێدەکرێت و رێگەیان پێنادرێت روماڵی روداوەکن بکەن.

هەروەها کەسێک بەناوی بافڵ تاڵەبانی بێ ئەوەی هیچ بەرپرسیارێتییەکی حکومی هەبێت دەستیگرتووە بە سەر دژە تیرۆر و دەزگا هەواڵگرییەکانی سنوری سلێمانی و بە ئارەزوی خۆی بەرپرسەکانی دەگۆرێت و فەرمان دەر ئەکات وەک ئەوەی ئەو دەزگایانە بە رەنج و خەباتی شاخی ئەوان دروستکرابێت، نەک بە پشگیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ئێمە لێرەوە بەرپرسیاری تەواوی ئەم روداوانە دەخەینە ئەستۆی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و داواش لە پەرلەمانی عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و نێردەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریاکا دەکەین لەسەر ئەم پێشهاتانە هەڵوێستیان هەبێت بەر لەوەی دۆخی سیاسی و ئازادی لەوە ئاڵۆزتر ببێت و دەستێوەردانی هەرێمیش ببێتە هۆی لەژێر کۆنترۆڵ دەرچونی زیاتر.

ئێمە سەرەڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هەنگاوانە ی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەک بەرگریکارێکی سەرسەخت لە ئازادی رادەربرین لە تەواوی کوردستان دەمێنینەوە و بەگژ هەر تاغوت و جەلادێکدا ئەرۆینەوە بیەوێت ئازادیمان سنوردار بکات، داواش دەکەین ئازادیخوازان و چالاکوانن لە ئاست ئەم دۆخە نا هەموارە بێدەنگ نەبن و بەر بە پلانی ئەم گروپە سەرلێشێواوە بگرن.

هۆشداریش دەدەینە قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی و هەموو ئەو فەرماندە کارتۆنیانەی لەبەردەم داعش و دەبابەی حەشد هەڵهاتن، کە پارێزگای سلێمانی پاروی ئێوە نییە و سەدان فسفس پاڵەوانی وەک ئێوەی نایە چاڵ و چۆکی نەدا و بە سەربەرزی مایەوە. بۆیە باشترە بێنەوە هۆشی خۆتان کۆتایی بەم دۆخە بهێنن و ژیان لە سلێمانی ئاسایی بکەنەوە.

سەرکەوت شەمسەدین
غالب محمد عەلی

۱۳ ی تەموزی ۲٠۲۱

ئيوارەی ئەمڕۆ سێشەممە, هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، بۆماوەی سەعاتێك ئەو رۆژنامەڤ...
13/07/2021

ئيوارەی ئەمڕۆ سێشەممە, هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، بۆماوەی سەعاتێك ئەو رۆژنامەڤان و كارمەندانەی لەئەركدابون راگیران و دەستبەسەركران و ئازاردران.
لەهەمانكات هەندێ كەلوپەلیان بردە دەرەوەی دامەزراوەكە و بەشێكی كەولوپەل و دەرگەكانیان شكاندن، جگەلەوەی بەشێكی كامێرای چاودێرییان لێكردەوە، كارەبای باڵەخانەیان كوژاندەوە.
پاشان، بەڕێوبەر و كارمەندانی دامەزراوەكەیان ئازادكردن و هێزەكان لە باڵەخانەی دامەزراوەكە جێگیركران.
هێزەكان بە دەمامك و پۆشاكی سەربازیی و چەكەوە هاتبون، نزیكەی ٥٠ چەكدار دەبون.
ئێمە لە دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، سەركۆنەی ئەو جۆرە رەفتارەی ئەو گروپەدەكەین كە بە پۆشاكی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كردەوەیان بەرانبەر دامەزراوەیەكی میدیایی ئەنجامداوە و ترس و تۆقاندنیان لەنێو دامەزراوەكە بڵاوكردەوە.
دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، داوا لە رێكخراوەکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی ئازادیی رۆژنامەڤانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دەكات ئیدانەی ئەوكارە نا مەدەنیانە بكەن، هەروەها داوا لە نوێنەرانی نێودەوڵەتیی و كونسڵی وڵاتان دەكەین لەئاستی ئەم پێشێلكارییە بێدەنگ نەبن و داوای رونكردنەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن.
دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، سەلامەتی گیانی رۆژنامەڤان و كارمەندانی دەخاتە ئەستۆی لایەنە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس
١٣ی٧ی٢٠٢١

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when iPLUS posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share