10/10/2022
میسر کە وڵاتی خۆیەتی پێشوازیی لێنەکرد، هەولێر پێشوازی لەم رەوشت نــزمــــە دەکات؟
17 ڕۆژی ماوە و کاتی گلەیی نییە، ئەگەر بەشداردەبیت لە بانگەوازی ، فەرموو، ئەگەرنا لە خەڵکی مەشێوێنە و با ئەوەی لە تواناماندایە بیکەین
گشتي
میسر کە وڵاتی خۆیەتی پێشوازیی لێنەکرد، هەولێر پێشوازی لەم رەوشت نــزمــــە دەکات؟
17 ڕۆژی ماوە و کاتی گلەیی نییە، ئەگەر بەشداردەبیت لە بانگەوازی ، فەرموو، ئەگەرنا لە خەڵکی مەشێوێنە و با ئەوەی لە تواناماندایە بیکەین
لێی گەرێن ئەو کەسەی
زۆر گــرنـــگـــە
رێـنـمـایـی ئـەنـدازیـارێـکـی نـەوت
بە ئەرکی خۆمی دەزانم وەک ئەندازیارێی نەوت و شارەزایەک لەبازاری سوتەمەنی ناوخۆی سەرپەرشتیارێکی سەلامەتی و کوالێتی چەند رێنمایەک بدەم بە هاوڵاتیان لەسەر بەنزین بۆ ئەو وەرزی گەرمایەی ئێستا و ئەو کەمی بنزینەی ئێستا لە بازار دا هەیە بۆتە هۆکار بۆ خراپی کوالێتی
1- تێکردنی بەنزین لەکاتی شەوان یان بەیانیان زوو واتا لەو کاتانەی کەش وهەوا فێنکە.
2- بەر لە تێکردنی بەنزین سەیارەکەت بکوژێنەوە .
3-لە کاتی تێکردنی بەنزین با کەس لە ناو توروبێلە کە نەبێ چونکە چەندین جار ئاگریگرتوە بە هۆی ئەوەی کێشەیەکی کارەبای لە فیولپەمپ هەبوە یان فول پەمپ گەرمبوە وایەرەکانی تاوەندۆتەوە.
4-هیچ کات تەنکی ئۆتۆمبێلەکەت تەواو پرمەکە یان هیچ کات مەهێلە کەمی بەنزین تێدابێ گلۆپی نیشانەی کەم بەنزینی هەلبێت.
5- لەکاتێک ئۆتۆبیلت لەبەر خۆر راگرتوە قەپاغی بەزینەکەی لەکاتی گەرمە بپشکنە بیکەوە و دایخەوە بۆ ئەوەی ئەوغازەی دروست بوە بێتەدەرەوە.
6- لەکاتی سوتانی فیول پەپ تکایە شتی تایبەتی خۆی بۆ ببەستە لەبەر چەند دۆلارێک خۆ توشی مەترسی مەکە، شتی عادی و خراپ مەبەستەوە.
7- دەست کاری گۆرینی فیوزی فیول پەپ مەکە بۆ زیاتر .
8- لەبەر خاتری 25 دینار کەمتر بەنزینی خراپ مەکە تورمبێلەکەت .چونکە لە 10 لتر دەکاتە 250 دینار .
9- لەهەر شوێنێک بەنزینت تێکرد بۆنی بۆگەنی لێهات هەست بەسەر ئێشەکرد لەبەر بۆنەکی لەو شوێنە جارێکی تر تێمەکەوە چونکە بەزینی باش بۆنی توشی سەر ئێشەت ناکات.
بە هیوای سەلامەتی بۆ هاولاتیان
ئەندازیار سەنگەر ناسح
Wonderful Art 😍
هەرچی شێتە زگی گەورەیە
قسەی دلی زۆر کەس دەکاتن
ئيواراناى من
سوودهكانی بێ ژنی..
۱.دنیا كاول بێت مێشێك میوانت نییه
۲.مهعاش ئهدرێ نادرێ هیچ كێشه نییه ، پارەت هەبێ نەبێ..
۳.ههركات ویستت ئهتوانیت وڵات جێ بێڵیت
٤.كارتی مۆبایل له ٥ ههزارهوه ببێــت به ٥۰ ههزار هیچ كێشه نییه باببێت به ۱۰۰ههزاریش
٥.ئهوه له مامان و نهخۆشخانهی مناڵ بوون نهجاتت بووه.
٦.بۆڵه بۆڵی خهسوو و خهزور نیە و ترسی ژنت نیە .
۷.له ههمووی خۆشتر نهسهرهی نانهوا نه هاتوچۆی بایهعی نه كرێی صاڵۆن شتی وا بوونی نیــیه.
٨.مۆدێلی جل و بهرگت ههر چۆن بێ ئاساییه شهرواڵێك و كراسێك ۲ مانگ جارێ بیشۆ.
۹.قژ و سهرو گوێلاكت ٤مانگ تۆ بڵێ ٥ مانگ جارێ دای بێنه ئهو سهرتاش خانهی ههرناوێ.
۱۰.خهوتن هیچ كێشهت نییه چهند ئهخهویت ۱۲ سهعات بخهوه.
۱۱.لهرووی تهكنهلۆجیاوه فهیس بووك و تویتهر و ئینستاگرام و داروبهرد بهكار بێنه كهس ناڵێ ئادهی با فهحسی كهم.
۱۲.ئهمانهش بهههر حاڵ بهڵام له ههمووی خۆشتر ئهوهیهكه كه برادهرێكت پێت ئهڵێ خۆزگهم به خۆت كه بێ ژنی..ئهوه له ههمووی خۆشتره..
ئەگەر خاڵێکمان بیرچوبێت سینگڵەکان ئەتوانن ئاماژەی پێ بدەن.
ئای چی نەگبەتییەکە لەھەموو شوێنێک بۆ ئێمە ھەر ھەیە
کوردێکی کەرکوک کە خوێندکارە لە ئۆکراینا، بەھۆی بۆردومانەوە گیانی لەدەستدا .
هونەرمەندی گەورە یەحیا فەخرانی دەلێت!!!
هیچ میلەتێک نییە لە دنیادا، خانووەکەیان ٢٠٠ مەتربێت و نیوەی بکەن بە ژووری میوان هەتاوەکو لەکاتی هاتنی میوان پێیان بووترێ خانوەکەتان خۆشە!!!
هیچ میلەتێک نییە لە دنیادا ئاهەنگێکی گەورە بکات و ٦٠٠ کەس بانگ بکات و موچەی چوار ساڵی بڕوات و قەزار بێت. تەنها لەبەر ئەو خەڵک بلێن ئاهەنگەکەیان نموونەی بوو!!!
ئێمە هەموومان بە هەڵە دەژین، لەهەر ئاستێکی کۆمەڵایەتیدا بین جیاوازی نییە!!!
هەموومان وەک یەکین لەو کەسەوە کە کۆتا ئایفۆنی پێیە و موچەکەی تەنها ٤٠٠ هەزارە. هەتا ئەو ژنەی ماڵەوە کە گلەی گران بوونی شت و مەک دەکات، بەڵام کاتی خواردن نیوەی خواردنەکان فرێ دەدات!!!
ئێمە هەژار نین، تەنها بۆ خەڵک دەژین!!!
بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، ئەو منداڵەی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە، دانەر نەبەزە کە ساڵی رابردوو لافاو بردبووی
ئێوارەیەك لەکاتی نان خواردن باوکم ووتی:
سبەی هەینییە بۆکوێ بڕۆین؟، ماڵی مامتان یان ماڵی
خاڵتان؟
هەموومان لەسەرئەوە ڕێكکەوتین بچینە ماڵی ماممان، جگە دایکم ئەو
وتی: دەچینە ماڵی خاڵتان.
بەڵام لەبەرئەوەی زۆرینەمان وتمان ئەچینە ماڵی ماممان
مەسەلەکەمان یەکلا کردەوە.
بەیانی ڕۆژی هەینی لەخەو هەستاین، بینیمان دایکمان بەپێکەنینەوە وتی: خۆتان حازرکەن ئەچین بۆ ماڵی خاڵتان.
باوکیشم وەك ئەوەی نەبای دیبێت نە باران، گوێی خۆی کەڕ کردو وتی: دایکتان ڕاست ئەکات، ئەچینە ماڵی خاڵتان.
لەوڕۆژەوە تێگەشتم دیموکراسیەت درۆیەکی گەورەیە
( هەموو بابەتە و مەسەلەکان لەژوورە تاریکەکان یەکلا دەکرێنەوە دوور لەدەنگدانی میللەتی نوستوو )
"ئەحمەد جۆڵا"
د.زاکیر نایک:
ھیچ موسڵمانێک موسڵمانێکی باش نییە گەر مرۆڤێکی باش نەبێت
بەڕێزان ... خاوەن باخ و بێستانەکان .. جوتیارە بەڕێزەکان ...
تکایە ئەوانەی بیرلێدەدەن بەتایبەت بیری پایل و بیری ئیرتیوازی یان هەرجۆرە بیرێکی تر تکایە سەری داپۆشن یاخود پشتێنەی سەلامەتی بۆ دروست بکەن لەناو زەوییەکانتان چونکە وەرزی بەهار نزیک بۆتەوە با جەرگی هیچ دایک و باوکێک نەسوتێ و تۆی خاوەن بیریش توشی بەرپرسیارەتی یاسایی نەبیتەوە ...
لەگەل ڕێزمان ....
تێبینی ... ئەو کچە بچوکە لە ساڵانی ڕابردوو کەوتە ناو بیرێکی ٣٠ م قوڵ لە گوندی زاگە و شمشولە دوایی چەند کاتژمێرێک بە هاوکاری خەلکی گوندی زاگە و شمشولە لە ڕێگای مناڵێکی گوندی قادریە هێنرایە دەرەوە ...
سوپاس بۆ خوا ...
ڕائیدی پۆلیس
سرکوت کاڕەش
بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر
🤔
راستيشه ها
هەینیتان پیرۆز
ئای چەند بە ئازارە لەدەست دانی کەسە نزیکەکانمان😭😭
زور راستة
(نەخشە بی لەهەموو دکتۆرەکان ) ..
بسم اللە
لەپێشەنگی دەمینێینەوە
پێشوازی سەری ساڵ بەو شێوە دەکەمەوە
ان شاء اللە
یەک\حەوت ڕۆژ نۆرینگەم بەخۆڕایە لە1\1\ 2022 تاوەکو 7\1\2022
دوو\لەهەموو ساڵی 2022 :- هەموو پێنچ شەمەیەک نۆرینگەم بەخۆرایە بۆ هەموو کەسێک
سێ/لەهەموو ساڵی 2022:- هەرکاتێک عملیاتی میهرەبانی بکرێتەوە ،هەموو دووشەمان نەشتەرگەری مافی خۆم بەخۆڕاییە بۆ هەموو هەژارێک بێ جیاوازی لەڕووی ئاین ،ڕەگەز ،بۆچوونی سیاسی،ڕەنگ ،زمان
چوار/هەموو ڕۆژێک بۆ هەموو نازدارێک لەیەک ڕۆژی تاوەکو 15ساڵی نۆرینگەم بەخۆڕایە(بێباوک)
پێنچ /هەموو ڕۆژێک بۆ هەموو بیانیەکی هەژار ؛بەگلادیشی ، فلیپینی ، هیندی ....نۆرینگەم بەخۆرایە
شەش /هەموو ڕۆژێک بۆ هەموو رێکخراوێکی مرۆی بۆ هەموو هەژارێکی نەخۆش لای هەر رێکخراوێک بینێرن نۆرینگەم بەخۆرایە
حەوت/هەموو ڕۆژێک بۆ هەموو مامۆستای ئاینی ،هەر هەژارێکی مزگەوتت هەبوو ،نوسراوی هەر مامۆستایەکی ئاینی پێبێت نۆرینگەم بەخۆراییە
هەشت/هەموو رۆژێک بۆ هەموو پاکەرەوەی شارەوانی( کەناس )نۆرینگەم بەخۆرایە
نۆ/هەموو ڕۆژێک بۆ هەموو فەقێیەکی مەدرسە شەرعیەکانی هەر مزگەوتێک ،نۆرینگەم بەخۆرایە
دە /هەرکەسێک پارەی نەبێت ، کەشفیەی من یەک دوعای خێرە بۆ باوکم
یانزە /هیچ قردێلەیەک نابڕم لە ئیفتتاحی میهرەبانی ، ئەو بڕیاڕانە قردێنە بڕینی د دلێرە .
الحمد للە ی دکتۆر یارمەتیدانی نەخۆشی هەژارە....
دەپاڕێمەوە و دەڵاڵێمەوە لەخوای میهرەبان بەبەهەشتی فیردەوس شادمان بکات و بەلیقای خۆی سەرفرازمان بکات
(((( دڵیشمان خۆشە بەدوعایە خێرەکانی هەمووان ))))
نرخی نۆرینگەشم تاوەکو دەمرم 5000زیاتر نابێت
ژمارەی عیبادەکەم 07507517814
هەولێر ،شەقامی 120 مەتری ، گەرەکی فەرمانبەران
دانشتوانی گوندەکانی سنوری قوشتەپە. شەمامک. گوێر سەرجەم ناوجەکانی ئەم سێی ناحیەیە یە هه رکەسێک زانیاریی دەرباریی تەرمی دانەری ونبوو هه بوو پیوندمان پێیە وبکات سوپاسی هاوکاریتان دەکین
07507141914
07500151405
07504824754
بەشداربن لەگەڵمان لە بەدەمەوەچونیان:
ژمارە حسابی بەختەوەری لە فاستپەی
07504569263
بۆ ناردنی بەلانس:
07508249734
07708249734
بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانتان سەردانی ئۆفیسمان بکەن بەم ناونیشانە:
لقی هەولێر / شـەقـامی 60مەتری پـشـت تـاقـیگەی مــیـدیا
07504264848
لقی سلێمانی/ بەختیاری كۆن - تەنیشت پەیمانگای تەكنیكی
07714775555
ژمارەی تایبەتی حاجی کاروان:
07504569263
پیتی ناوی خۆت بدۆزەوە
يا تاگی ئازیزانتی کە
چەند ڕێنماییەک سەبارەت بەو پەتایەی (پەسیوو کۆکەو لەرزو تا) ئێستا لەناو خەڵک بڵاوبۆتەوە
ماوەی چەند هەفتەیەکە پەتایەکی ڤایرۆسی لەناو خەڵک بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاو بۆتەوە ، خەڵکێکی زۆر پێوەی گیرۆدە بوون ، بە گشتی خەڵک بەشێوەیەکی مام ناوەند بۆ توند دەیگرن و هەندێکیشیان بە سووکی تووشی دەبن .
جا بە پێویستم زانی بە کورتی چەند ڕوونکرنەوەیەک عەرزی بەڕێزتان بکەم :
- ئەم پەتایە پەتایەکی ڤایرۆسیەو بەکتریایی نیە
- نیشانەکان بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە ( پەسیو ، کۆکە ، لەرزو تا ، قوڕگ ئێشە ، سەر ئێشە ، بێتاقەتی ، قاچ ئێشە)
- بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکرن (وەکو ئەمۆکسیلین و ئەزیسڕۆمایسین و تەواوی ئەنتیبایۆتیکەکانی تر) بەهیچ شێوەیەک پێویست ناکا لەبەر ئەوەی ئەو دەرمانانە بۆ هەوکردنی بەکتریایی بەکاردێن و بۆ هەوکردنی ڤایرۆسی هیچ سوودێکی لێنابینی .
- هەندێک حالەتی کەم هەیە کە لە لایەن پزیشکەوە دیاری دەکرێت کە لەگەڵ هەورکردنە ڤایرۆسیەکە ، نەخۆش تووشی هەورکردنی بەکتریایی دەبێت ، لەو کاتەدا بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک ئاساییە .
- نیشانەکانی ئەم پەتایە بە نزیکەیی هەمان نیشانەکانی کۆڕۆنایە و جیاکرنەوەیان ئاسان نیە ، بۆیە پێویستە نەخۆش ئامۆژگاری تەنها لە پزیشک وەربگرێ .
- بە بەراورد بە کۆڕۆنا ، ئەم پەتایە خێراتر بڵاو دەبێتەوە ، زۆرجار یەک ئەندامی خێزانێک بە نزیکەیی تەواوی ئەندامەکانی تر تـوش دەکات لە ماوەیەکی زۆر کورت .
ـ پێویستە هەمان ڕێکارەکانی خۆپارێزی کۆڕۆنا بۆ ئەم پەتایەش پەیڕەو بکرێ وەکو خۆ قفڵ کردن لە ماڵەوە ، ماسک ، دەست شوشتن .
- چارەسەر : ئیسراحەتی تەواو ، وەرگرتنی شلەمەنی زۆر ، پاراسیتامۆڵ .
ـ بەهیچ شێوەیەک دەرزی تێکەڵە (ڤۆڵتارین و دیکادرۆن) بەکارمەهێنە ، ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کورت سوودی لێببینی بەڵام دواتر ماکی زۆر مەترسیدار لەسەر جەستە بەجێدەهێڵێ .
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک
شێروان کۆساری
پزیشکی شارەزای گشتی
هاونیشتمانییەک لە کەسنەزان دەڵێت، بۆ ئەوەی منافەسەی نێچیرڤان بارزانی بکات، ئەمشەو لەبەر دەرگەی ئەو قوتابخانەیە دەخەوێت کە دەنگی تێدا دەدات
هەینيتان باش 💐
وێنەنەکان دەدوێن
دەی کوڕینە تاکو کچانی ئێرەش بەبێ مارەیی داوای زەواج نەکەن واز لە ژنهێنان بێنن.
دەی کچینە ئێوەش بۆ بەختەوەری خۆتان و خانەوادەتان واز لە لەو شتە زیادانە بێنن !
لەبەرنامەکانی تەلەفزیۆنی یەکێک لەکەناڵە عەرەبیەکانەوە
پێشکەشکارە کچەکە داوای هاوکاری کرد بۆ نەخۆشێک کە چارەسەری بۆدەکرێت لەدەرەوەی ووڵات بە ١٥٠٠٠٠ دۆلار واتا پانزە دەفتەر ، بینەران کەوتنە وەڵامدانەوەی ئەوبانگەشەیە لەیەکەم پەیوەندیدا کوڕێکی گەنج بوو کەووتی من بەدوو دۆلار بەشدارئەبم و کچە پێشکەشکارەکەش پێی ووت بۆچی دوودۆلار؟؟؟ ئەویش لەوەڵامدا ووتی من تەنها چواردۆلار شک ئەبەم حەزمکرد کەنیوەی ببەخشم ، چونکە دینەکەم فەرمانی پێکردووم شەرم نەکەم لەکەم بەخشین چونکە نەبەخشین لەوکەمترە ، بۆیەبەدوای ئەودا کەسێکی تر پەیوەندی کردو ووتی من ٨٠٠٠ دۆلار دەبەخشم چوارهەزاری بۆنەخۆشەکەو چوارەکەی تری بۆ خاوەنی دوو دۆلارەکە !. .. بەدوای ئەویشدا کەسێکی تر ووتی ١٠٠٠٠ دەهەزار نیوەی بۆ نەخۆشەکەو نیوەی بۆ خاوەن دوو دۆلارە کە هەتا وایلێهات پارەی نەخۆشەکە بەزیادەوەو پارەیەکی زۆر بۆ خاوەن دوو دۆلارەکە کۆکرایەوە ئیتر بوو بە ڕووداوێکی سەیر وسەرنجی هاوڵاتیان هەتا ئەوەی بانگەشەی محمدیان کرد بۆ بەرنامەی کەناڵەکە ، کاتێ محمد چوو لێیان پرسی کە چ کارەی ؟؟ ووتی بێکارم لەئێستادا ، لێیان پرسی ئەی خوێندەواریت لەچ ئاستێکدایە ؟ ووتی دەرچووی بەکالۆریوسم لە بەشێک لەبەشەکانی ئیدارە وئابووری ، ئیتر دوابەدوای ئەمە چەندەها کۆمپانیای گەورە پەیوەندیان بەبەرنامەکەوە کردوو داوایان لێکرد کە کارێکی باشی پێ بدەن. !. ..
ئەمە سەیروسەمەرەنیە گەربەدیقەتەوە تێی بڕوانیت ،چونکە ئەمە دەرەنجامی بەخشینە بەدڵ پێش ئەوەی بەخشین بێت بە دەست.
وەرگیراوە
چیتان هەیە بۆ ئەم خاوەن پیشەیە ...؟
نانەواخانەی یاد: نرخی (10) نان تەنیا ( 1000) دینار
بەهۆی خراپی باری دارایی خەڵكیەوە ..!
3 خوێندکار دوای 23 ساڵ سەردانی مامۆستاکەیان دەکەنەوە و لە هەمان شوێن وێنە
تکایە
پۆستکردنی وێنەی نەخۆش لەژێر ئامێری ئۆکسجین و سەرەمەرگی ئازیزان و کۆچکردوان بەزەلیللی ئەوپەڕی بێ مروەتی و بێ ڕەحمیە، تکایە ڕایگرن.
گەورەترین نەخۆشخانەی جیھان
گەورەترین نەخۆشخانەی جیھان لە وڵاتی تایوانە کە پێک دێت لە 10 ھەزار بێد (قەلوێرەی پزیشکی) ساڵانە ١٦٧ ھەزار نەشتەرگەری لێ دەکرێ
ئەو پیاوەی 11 ملیۆن کەس لەسەر دەستی موسڵمان بوون !!!
بەلاتانەوە سەیر نەبێت کە ئیسلام مرۆڤ بەم شێوەیە پەروەردە بکات کە بتوانێتت بەم جۆرە خزمەتی مرۆڤەکان بکات...
د عبدالرحمن سمیط مرۆڤێک لە بەخشندەی و پڕ لە جوانی...
یەک مرۆڤ یەک قاڕە یەک ئوممەت...
ئەو سەربازانەی کە بیشیانەوێ ناتوانن وون ببن،
لە نمونەی "دکتۆر عبدالرحمن ئەلسەمیط"
ئەمە ئەو مرۆڤەیە کە ١١ ملیۆن ئەفریقی لەسەر دەستی مسوڵمان بون.
- ٩ ھەزارو ٥٠٠ بیری ئاو لە ئەفریقا.
- ٥ ھەزارو ٧٠٠ مزگەوت.
- بەخێو کردنی ١٥ ھەزار ھەتیو.
- دروست کردنی ٨٦٠ قوتابخانە و ٤ زانکۆ.
- ٢٠٤ بنکەی تەندروستی.
- ٢٩ ساڵ بانگەوازی دینی ئیسلام.
- ١٢٤ نەخۆشخانەی گەورە.
- چاپ کردنی ٦ ملیۆن قورئان.
دکتۆر 8 ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایی کردووە
بەڵام ھاتەوە بیرم وتم خوانەخواستە نەوەک موسڵمانێک ھەبێت و عبدالرحمن ئەلسەمیط نەناسێت.
دکتۆر خەڵکی "کوەیت"ە و ساڵی ١٩٤٧ ھەر لە شاری کوەیت ھاتۆتە دونیاوە.
ساڵی ٢٠١٣ لە ھەمان شار بە ھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
Be the first to know and let us send you an email when Today kurd posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.
Want your business to be the top-listed Media Company?