Kurdi Middlesbrough

  • Home
  • Kurdi Middlesbrough

Kurdi Middlesbrough Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Kurdi Middlesbrough, Media/News Company, .

13/05/2023
13/05/2023

فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ جێگیر کردنی بڕگەیەک لە یاسای بودجەی عێراق بە گێڕانەوەی بەشێک لە پاشەکەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم .
ئەمڕۆش سروە عبدولواحید سەرۆکی فڕاکسیۆن بۆ ئەو مەبەستە سەردانی( محمد شیاع سودانی )سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد.
وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گێڕانەوەی پاشەکەوتی دزراوی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

03/08/2022

ئاگاداری …ئاگاداری
بەرواری /٨/٧///٢٠٢/
ئاگاداری هەموو چالاکوان وخۆپیشاندارانی شارەکانی(نیوکاسڵ-گڵاسگۆ-سەندەرلاند-میدسبڕۆۆ-ستۆک ……)چالاکوانی شاری نیوکاسڵ هەڵدەستن بەئامادەکردنی خۆپیشاندانێک بۆپیشتگیری هاوڵاتیانی عێراق وکوردستان،
بەئامادەبونی دەستگاکانی ڕاگەیاندنەکان بەتایبەت (nrt)دژی ناهامواری باروودۆخی هاوڵاتیان پشتگیریتان جێگای پێ زانیینە. لەشاری نیوکاسڵ مۆنۆمێنت(1 Eldon Square
Newcastle Upon Tyne
NE1 7JG
England
(چالاکوانانی نیوکاسڵ)

Agadari...Agadari
Laberwari / 8/7//2022/
Agadar is also the most popular tourist destination (Newcastle-Glasgow-Sunderland-Midsbrough-Stoke...)
Betaibit (nrt) is a place of support from rough weather conditions. Lehary Newcastle Monument (1 Eldon Square
Newcastle Upon Tyne
NE1 7JG
England
(Newcastle)

کچی تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتی، دوای خوێندنی یاسا، کولێژی سەربازیی قەڵاچوالانیشی تەواوکرددەرچوویەکی خولی 16ی کۆلێژی سەرباز...
23/05/2022

کچی تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتی، دوای خوێندنی یاسا، کولێژی سەربازیی قەڵاچوالانیشی تەواوکرد

دەرچوویەکی خولی 16ی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان بە ناوی گەرمیان کە ئەڵقەی هاوسەریی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا گۆڕیەوە، کچی تێکۆشەری دێرینی یەکێتی لە هەولێر، خالید گڕاوییە و بەبۆنەی تەواوکردنی کۆلێژی سەربازیشەوە سوپاسی باوک و دایکی دەکات کە یارمەتیان داوە یەکێک لە ئامانجەکانی ژیانی بەدیبهێنێت.

نووسینێکی کورتی گەرمیان خالد گڕاوی لە واڵەکەی خۆی لە فەیسبووک:

سوپاس بۆ خوای گەورە

سوپاس بۆ خێزانەکەم بە تایبەت دایکم و باوکم یارمەتیان دام ورەم بەرزبێ و رێگایەکی دوور لە ماڵ و خێزان ببڕم بۆ بەدەستھێناننی یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانم، ئەویش کارێکی جەنگاوەری و پڕ لە هێزی جەستەیی و سەربازی بوو، تا بتوانم لەو رێگایەدا پەرە بەپیشەی سەربازی و لایەنی یاسای خۆم بدەم، ئەویش بە بەدەستھێنانی پلەی( ملازمی دوو ) بوو دوای خوێندن بە شێوەیەکی ئەکادیمی، لە کۆلێژی سەربازی سێی قەڵاچوالان.

تا بتوانم لەم رێگایەدا خزمەت بە یاسا و لایەنی سەربازی بکەم لە (دادگای سەربازی).

حەلی هەیه؟ بەڕای تۆ چیە؟ئەگەر بە فیعلی بەریتانیا پەنابەری کورد/عێراقی دیپۆرت بکاتەوە، پێم وابێ ترسی ناوێ و حەلی هەیە...ڕ...
20/05/2022

حەلی هەیه؟ بەڕای تۆ چیە؟

ئەگەر بە فیعلی بەریتانیا پەنابەری کورد/عێراقی دیپۆرت بکاتەوە، پێم وابێ ترسی ناوێ و حەلی هەیە...ڕای خۆت لە کۆمێنت بنووسە و چاوەڕێێ وەڵام بە!.

.   بڵی  الحمداللە ...!٠لەکاتی غەسلی گورچیلە سۆندە سورەکە خوێن ئەهێنێتە دەرەوە ، وە بەسۆندە شینەکەدا خوێنەکە ئەگەڕێتەوە....
18/05/2022

. بڵی الحمداللە ...!

٠
لەکاتی غەسلی گورچیلە سۆندە سورەکە خوێن ئەهێنێتە دەرەوە ، وە بەسۆندە شینەکەدا خوێنەکە ئەگەڕێتەوە.

ئەمەش لەڕێی ئامێری غەسلی گورچیلەوەیەو پرۆسەکە 4 کاتژمێر ئەخایەنێت بەڕاکشاوی لەسەر تەخت و بێ جوڵە .

ئەم کردارە لەهەفتەیەکدا 3 جار ئەنجام ئەدرێت واتە لەمانگێکدا 12 جار هەرجارەو 4سەعات
بەکۆی گشتی 48 سەعات لەیەک مانگدا .
بەڵام تۆ کە تووشبووی ئەم نەخۆشیە نیت لەڕۆژێکدا نزیکەی 36 جار ئۆتۆماتیکی ئەم غەسلەت بۆ ئەنجام ئەدرێت
بێ ئاگاو بە بێ ئازار ...!

" خودایە ئێمە لەچ نیعمەتێکداین الحمدالله "

سوپاسی خوابکەن کە گورچیلەکانتان تەواو و بێ کێشەیەو لەناو ئەو ئێش و ئازاردانین و ساغ و سەلامەتن بڵێ الحمدللە

عەلی رەحیم، باوکی لیای 10 ساڵان کە لە گەڕەکێکی سلێمانی سەگ خواردی بۆ رووداو: سەگەکان پارچە پارچەیان کردبوو و تەرمەکەی بە...
18/05/2022

عەلی رەحیم، باوکی لیای 10 ساڵان کە لە گەڕەکێکی سلێمانی سەگ خواردی بۆ رووداو: سەگەکان پارچە پارچەیان کردبوو و تەرمەکەی بەکەڵکی ئەوە نەمابوو بیبەینە نەخۆشخانە. نەمهێشت دایکیشی بیبینێت

بەزمی دۆمینە شەریکێک تاگ بکە با ئەم  ڕوداوە بخوێنێتەوە تا بزانێت لەمەو دوا چۆن یاری ئەکاتدەعوایەکی سەیر لە یەکێک لە بنکە...
17/05/2022

بەزمی دۆمینە
شەریکێک تاگ بکە با ئەم ڕوداوە بخوێنێتەوە تا بزانێت لەمەو دوا چۆن یاری ئەکات

دەعوایەکی سەیر لە یەکێک لە بنکە پۆلیسەکانی عێراقی عەزیم...

لە یاریەکی دۆمینەی چوار قۆڵی دوو شەریک دەبێتە دەمەقاڵێ و لە ئەنجام یەکێکیان پۆلەکانی دەستی دەگرێتە شەریکەکەی و چاوێکی دەتەقێنێ و ئەویش دەعوای لەسەر تۆمار ئەکات...

دوای ئامادە بوونی تاوانبار و دوو شایەتەکە ووتەیان لێ وەردەگیرێ...

ئەفسەری لێکۆڵینەوە: بۆ چاوی ئەو پیاوەت تەقان؟

تاوان بار: ئەی خوا قبوڵی ئەکا تۆ چوار شەشیت پێ مابێ بە هەموو عەقڵێکتەوە بچی قەپاتی بکەی لە کاتێکا تۆ خاڵت نییە و بەرامبەر ۸٤خاڵیان هەبێت؟!!😁

ئەفسەری لێکۆڵینەوە: کاکە تۆ بۆ قەباتت کرد چوار شەشیت پێ بوو؟

تاوان لێکراو: ئەو گێلە سێ جار بەیاز دابەزیوە چوزانم دەسی قورسە !!😁

بەجدی ئەم دەعوایە بوونی هەیە و ئەو وتانە بە راستی لە پەڕاوی لێکۆڵینەوە تۆمارە ها وا نەزانن نوکتەیە😅.

جا ئەوەی شارەزابێت لە دۆمینە تێ ئەگا کە کابرای چاو تەقیو غەڵەتە...من حاکم بم سزای ئەیەم 🤣🤣

دەریاچەی حەمرین لە عێراق دەبێتە بیابان  لە رابردوودا دەریاچەکە 70%ی ئاوی خواردنەوە و ئاودێریی پارێزگای دیالەی دابیندەکرد...
16/05/2022

دەریاچەی حەمرین لە عێراق دەبێتە بیابان

لە رابردوودا دەریاچەکە 70%ی ئاوی خواردنەوە و ئاودێریی پارێزگای دیالەی دابیندەکرد، ئێستا بەتەواوەتی وشکبووە

📸 بڵند تاهیر - رووداو

خراپی دۆخی منداڵان لە کەمپی ئاوارەکانی ئەنبار بەهۆی خۆڵبارینەوە
16/05/2022

خراپی دۆخی منداڵان لە کەمپی ئاوارەکانی ئەنبار بەهۆی خۆڵبارینەوە

بۆچی ئەم وێنەیە وەک وێنەی میسی و رۆناڵدۆ لایکی و کومێنت بۆ نایەت؟ 💔😭
16/05/2022

بۆچی ئەم وێنەیە وەک وێنەی میسی و رۆناڵدۆ لایکی و کومێنت بۆ نایەت؟ 💔😭

جەستە کۆتای پێدێت ئەوە دەمێنێتەوە بۆ مرۆڤەکان کارەکەیەتی ..تەماشای بورجی خەلیفە و قەبری خەلیفە بکەن
15/05/2022

جەستە کۆتای پێدێت ئەوە دەمێنێتەوە بۆ مرۆڤەکان کارەکەیەتی ..تەماشای بورجی خەلیفە و قەبری خەلیفە بکەن

جەستە کۆتای پێدێت ئەوە دەمێنێتەوە بۆ مرۆڤەکان کارەکەیەتی ..تەماشای بورجی خەلیفە و قەبری خەلیفە بکەن
14/05/2022

جەستە کۆتای پێدێت ئەوە دەمێنێتەوە بۆ مرۆڤەکان کارەکەیەتی ..تەماشای بورجی خەلیفە و قەبری خەلیفە بکەن

ئەم وینەیە جەند وینەی دەمو جاوی تیایە !!
14/05/2022

ئەم وینەیە جەند
وینەی دەمو جاوی تیایە !!

پامنێری کەناڵی جزیرە شیرین ابو عاقلەئەم شەو بە گولەی ئیسرائیلیەکان کوژرا  لە کاتێکدا جلو بەرگی ڕاگەیاندنی لە بەردا بوو ....
11/05/2022

پامنێری کەناڵی جزیرە شیرین ابو عاقلەئەم شەو بە گولەی ئیسرائیلیەکان کوژرا لە کاتێکدا جلو بەرگی ڕاگەیاندنی لە بەردا بوو ......

❓ ماناى  #نوێژ بە  #کوردی ئێمە زۆربەمان نوێژ دەکەین سوپاس بۆ خودا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانین مانای ئەو زیکرو ئایەتانەی...
10/05/2022

❓ ماناى #نوێژ بە #کوردی

ئێمە زۆربەمان نوێژ دەکەین
سوپاس بۆ خودا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانین مانای ئەو زیکرو ئایەتانەی کە لەنوێژەکەماندا دەیخوێنین چییە! ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خەیاڵت بڕوات ، کاتێک بە ئاگا یەیتەوە سەلام ئەیەیتەوە و ناشزانیت چۆن نوێژەکەت تەواو کردوەو خەیاڵت لای نەبووە بەمەش نوێژەکەت .
پێویستە هەموو موسوڵمانێک لەمانای نوێژ تێبگات تۆ لەبەردەم الله دا ڕاوەستاویت قسەی لەگەڵ ئەکەیت ناشزانیت مانای قسەکانت!! زۆرناخۆشە وایە؟
ئێ بێگومان وایە کەواتە دەست دەکەین بە فێر بوونی ماناکەی
ـــــــــــــــــــــــ
💚ــــــــــــــــــــــ
ئەمـەش مانای ئایەت و تەکبیرەکانی ناو {نــــوێــــژ}ە


تەکبیرەی دەست پێکردنی نوێژ

اللهُ ٲَکْبَر
👨
خودا لە هەموو شتێک گەورە ترە لە زات و ناو و سیفاتە جوان و بەرزەکانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔑مـانای سـورەتـی الـفاتـیـحـە🔑

❶ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

❶ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

❷ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

❷ هه‌موو سوپاس و ستایش بۆخوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان

❸ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

❸ به‌خشنده‌ی میهره‌بان

❹ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ

❹ خاوه‌نی ڕۆژی سزاو پاداشت دانه‌وه‌

❺ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ

❺ خوایه‌ ته‌نها تۆ ده‌په‌رستین وه‌ ته‌نها له‌ تۆ داوای یارمه‌تی ده‌که‌ین

❻ اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ

❻ ڕێنموونیمان بکه‌ بۆ ڕێگای ڕاست

❼ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ

❼ ڕێگای ئەوانه‌ی که‌ چاکه‌ت له‌گه‌ڵ کردوون و ناز و نیعمەت و بەخششی خۆتت بە سەردا ڕشتوون نه‌ک ڕێی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینی تۆیان بەسەردا ڕژا ، وە نەک ڕێی ئەوانەی کە گومڕا و سەر لێ شێواو بوون .

آمین
خوایە دوعاکانمان قبوڵ بکە و وەڵاممان بدەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💚مانای زیکری چەمینەوەروکوع💚
سُبْحَانَ رَبيَ الْعَظِیم

پاکی و بێ گەردی بۆ پەروەردگاری گەورە و مەزنم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐مانای ڕاستبوونەوە وهەستانەوە لە ڕوکوع🌐

سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَە / رَبَّنا وَ لَكَ الْحَمْدُ

خودا نزا و ستایشی ئەو کەسەی بیست و وەری گرت کە سوپاس و ستایشی کرد / پەروەردگارمان هەموو سوپاس و ستایش هەر بۆ تۆیە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 👥مانای زیکری سوجدە بردن 👤

سُبْحَانَ رَبّيََ الاعْلَی

پاکی و بێ گەردی بۆ پەروەردگاری بەرز و بڵند

لێرەدا من زۆر سەرسامم بەم زیکرە😔 کاتێک تۆ لە نزمترین شوێنیت و سوجدە ت بردوە بۆ الله و دوپاتی ئەکەیتەوەو دەڵێیت خوابەرزترەو بڵندترە بێدەسەڵاتی و بێفیزی خۆت دەردەخەیت بۆ الله😍
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💟دوعای دانیشتنی نێوان دوو سوجدە بردنەکە💟

رَبِّ اغْفِرْ لِي ، رَبِّ اغْفِرْ لِي

پەروەردگارم لێم خۆش ببە ، پەروەردگارم لێم خۆش ببە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئینجا بزانین مانای تەحیات چییە
💮 مانای تەحیات💮

التحياتُ لله و الصَلَواتُ و والطَیباتُ☪سەلام و گەورەیی و پاک و بێ گەردی و داوا کردن و کردەوەی پاک و چاک هەر بۆ خودایە

السلام علی النَبى و رحمةُ الله وبركاتهُ
☪سڵاو ڕەحمەت و بەرەکەتی خوا لەسەر پێغەمبەری خودا بێت ﷺ

اسلام علینا و علی عباد اللە الصالحین
☪سڵاو لەسەر ئێمە و لەسەر هەموو بەندە چاکەکانی خوای گەورە بێت

أشهدُ أن لا اله الا الله و أشهد أنَ محمداَ عبدە و رسولە
شایەتی دەدەم کە هیج پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە جگە لە الله ، وە ☪شایەتیش دەدەم کە محمد ﷺ بەندە و نێردراوی خودایە

أللهم صل على محمد و على آل محمد☪خوایە دروود و سەڵاوات بڕژێنە بە سەر محمد ﷺ و خانەوادەی محمد ﷺ

كما صليت على إبراهيم و على آل إبراهيم☪هەروەکو چۆن دروودت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم و خانەوادەی ئیبراهیم

إنك حميدُ مجيد☪بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت

اللهم بارك علی محمد و علی آل محمد
☪خوایە پیرۆزی بڕژێنە بە سەر محمد ﷺ و خانەوادەی محمد ﷺ

کما بارکت علی ابراهیم و علی آل ابراهیم
☪هەروەکو چۆن پیرۆزیت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم و خانەوادەی ئیبراهیم

إنك حميدُ مجيد
☪بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💮مانای دوعای دوای تەحیات 💮

اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْر ِ, و َمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ, وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ و سزای دۆزەخ و ئاشوبەی ژیان و ئاشوبەی مردن و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەجال
.............................................................
بەھیوام زۆرترین کۆمێنت بنووسن تا زۆرترین کەس بیبینێ

مەتەڵی ئەم شەو پیاوێک 1000گرام  واتا یەک کیلۆ ئاڵتونی پێیە ..؟ئەیدات بە 10 دە زەڕنگەر  هەر یەکەو 100گرام پێیان ئەڵێت هەر...
10/05/2022

مەتەڵی ئەم شەو
پیاوێک 1000گرام واتا یەک کیلۆ ئاڵتونی پێیە ..؟

ئەیدات بە 10 دە زەڕنگەر هەر یەکەو 100گرام

پێیان ئەڵێت هەر یەکەو 10 موستیلەی لێ دروست کەن
یەکێک لە زەڕنگەرەکان بە 90 گرام 10موستیلە دروست ئەکات و گرامێک لا ئەدات بۆ خۆیی
دواتر هەریەکە و 10 موستیلە ئەهێنن بۆ یی
خاوەن ئاڵتونەکە یەکجار ئەی خاتە سەر تەرازووەکە یەکسەر دزەکە ئەدۆزێتەوە ... چۆن ئەو کارەی کرد ؟

لە ڕووداوێکی سەیردا لە شاری بەیروت، ژنێک بەناوی (رانیا)، بەبێ ئەوەی جلوبەرگی بەشی خوارەوەی جەستەی لەبەربێت، بە شەقامەکان...
08/05/2022

لە ڕووداوێکی سەیردا لە شاری بەیروت، ژنێک بەناوی (رانیا)، بەبێ ئەوەی جلوبەرگی بەشی خوارەوەی جەستەی لەبەربێت، بە شەقامەکاندا سورایەوە.

ئەو ژنە لە ماڵەکەی خۆیەوە چۆتە دەرەوە و پانتۆڵەکەی کردۆتە نێو جانتاکەیەوە و پاش ئەنجامدانی کارەکەی لە لایەن پۆلیسی بەیروتەوە دەستگیرکراوە، دواتر و پاش پڕکردنەوەی بەڵێننامە، ئازادکراوە، بەڵام لە بارەی هۆکاری کارەکەیەوە وتویەتی،”زانیومە ئەو کارەم نایاساییە، بەڵام وەک هەڵوێستێک دژ بەیاسا و لە ڕقی هاوسەری پێشووم ئەو کارەم کردووە، چونکە چەندین داوای یاسایم لەسەر تۆمارکردووە و تا ئیستا دەستگیرنەکراوە”

ڕانیا، ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەوکاتەی کارەکەی کردووە، بەتەواوەتی هۆشی لەسەر خۆی بووە و تەنها وەک ناڕەزایەتیەک ئەنجامی داوە.

ئەم کارەی ڕانیا لە ڕاگەیاندنەکانی لوبنان و وڵاتانی عەرەبیدا دەنگدانەوەی گەوەری بەدوای خۆیدا هێناوە.

🔹️بکوژەکە کەمێک پێش ئیستا دەستگیر کرا🔹️ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی: بکوژی خێزانەکەی ♦️چەمچەماڵ لەکاتی هەڵهاتنیدا لەشاخی بەر...
07/05/2022

🔹️بکوژەکە کەمێک پێش ئیستا دەستگیر کرا
🔹️ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی: بکوژی خێزانەکەی ♦️چەمچەماڵ لەکاتی هەڵهاتنیدا لەشاخی بەرانان دەستگیرکرا

جەمال عبدالناصری سەرۆکی میصڕ لە مەککە چیگوت ؟پاشان کە مرد چی ڕوویدا ؟(ئەنيس مەنصوڕ) نوسەری میصری دەڵێت :ئەو کاتەی (جمال ...
06/05/2022

جەمال عبدالناصری سەرۆکی میصڕ لە مەککە چیگوت ؟
پاشان کە مرد چی ڕوویدا ؟

(ئەنيس مەنصوڕ) نوسەری میصری دەڵێت :

ئەو کاتەی (جمال عبدالناصر) ی سەرۆکی میصڕ هەستا بە لە سێدارەدانی (سيد قطب) ساڵی ۱۹٦٦ بوو لە لایەن هەندێک لە نزیکەکانی ڕێنموییکرا بەوەی عومڕەیەک بکات تاکو سۆزی خەڵکی ئاسایی بەدەست بێنێتەوە .

ئەنیس مەنصوڕ گوتی :
لەگەڵ جەمال عبدالناصر بووم لە ڕێوڕەسمی عومڕەدا ڕەتیکردەوە ۷ جار تەواف تەواوبکات و زۆر پەست و بەبۆڵەبۆڵ بوو لەکاتی تەوافدا و پێی گوتم :
(يا أنيس !
هو لعب العيال ده هيخلص ٲمتى ؟!) .

واتە
ئەی ئەنیس ئەم یاریە منداڵانە کەی تەواو دەبێ ؟!
(مەبەستی لە تەواف و عومڕە بووە) .

ئەنیس مەنصوڕ دەڵێت :
وەڵاهی شاهیدم لەسەر ئەو قسانەم .

بەم شێوەیە زانا و بانگخوازانی دین و حەق بێژ دەکوژن و بێدەنگیان دەکەن لە وریاکردنەوەی خەڵک .

پاشان بە هەندێک پەرستشی ڕووکەش خەڵکەکە فریو دەدەن و گشت شتێکی تریان لە بیردەبەنەوە !

کاتێک جەمال عبدالناصڕ لە ۲٨ ی ۱۲ ی ساڵی ۱۹۷۰ مرد
٥ تا ۷ ملیۆن کەس بەشداری ناشتنەکەی کرد
دوای ئەوەی ناشتیان باڵیۆزی وڵاتان و لایەنە سیاسیەکان و خەڵکان سەردانی قەبرەکەیان دەکرد بەڵام تێبینی ئەوەیان کرد کەوا بۆنێکی ناخۆش لە قەبرەکەی دێت ستافی حکومی دەستیان کرد بە چاندنی گوڵ و گوڵزار لە دەوری گۆڕەکەی تاکو ئەو خەڵکانەی دێنە سەر گۆڕەکەی هەست بەو بۆنە نەکەن بەڵام سەرەڕای چاندنی گوڵەکانیش بۆنە ناخۆشەکە بنەبڕ نەبوو .

پاشان بە فەرمانی سەرۆک (ئەنوەر سادات) قەبری جەمال عبدالناصڕ هەڵدرایەوە تاکو هۆکاری بۆنە ناخۆشەکە بدۆزنەوە کاتێک تەماشایان کرد تووشی شۆک بوون کە بینیان ئاوی پیسی زێراب بە بن قەبرەکەی داتێپەڕیوە و تەرمەکەشی لەگەڵ خۆی بردووە و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزیەوە .

خودای گەورە زاڵمان ئاوا ڕیسوا دەکات وەک چۆن قڕونی لەزەوی بردە خوارێ و فیرعەونی لەدەریا خنکاندن و نەمرودی بە پێشکەیەک لەناوبرد و ... هتد .

لە کتێبی
کَیفَ استطاع الرئیس عبدالناصر ٲن یَخدع شعباً و یُظلِل ٲُمە .
لاپەڕە ۱۷۲

Subhan Allah!!! beware of this evil and idols worship that want us to Su'jud for their idol by all means, please brother...
06/05/2022

Subhan Allah!!!
beware of this evil and idols worship that want us to Su'jud for their idol by all means, please brothers and sisters in Islam try to notify others this information. May Allah protect us

بەناوی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا وە پیرۆز بایی لێ دەکەینگەنجێکی حاجیاوا دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی لەندەن ◽️شێخ سە...
06/05/2022

بەناوی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا وە پیرۆز بایی لێ دەکەین

گەنجێکی حاجیاوا دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی لەندەن

◽️شێخ سەرباز بەرزنجی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەریتانیا بۆ شارەوانیەکان سەرکەوتن لەسەر لیستی پارتی Labour بۆ شارەوانی لەندەن بە دەستدەهێنێت.

◽️شێخ سەرباز بەرزنجی لە بازنەی شارەوانی Lambeth کە دەکەوێتە سەنتەری لەندەن پاڵێوراوبووە، کەمێک پێش ئێستا دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان سەرکەوتنی گەورەی بە دەستهێناوە.

ئامادەی تۆش ئەوکارە بکەیت؟گەنجێکی کوردی بەریطانیا هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی ۹۰ساڵ دەکات!گەنجەکە بەناوی (ز... ڕ...) دەڵێت من...
06/05/2022

ئامادەی تۆش ئەوکارە بکەیت؟

گەنجێکی کوردی بەریطانیا هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی ۹۰ساڵ دەکات!
گەنجەکە بەناوی (ز... ڕ...) دەڵێت من لەبەر سەروەت و سامانەکەی زەواجم لەگەڵ نەکردوە، تەنها خۆشم ویستوە، بۆیە بڕیاری زەواجم دا لەگەڵیدا..

بۆ ھەموو ئەو کۆچبەرانەی کە لەمانگی 01/01/2022  ھاتون بۆ وڵاتی بریتانیا ئەگەر ئەم نامانەت بۆ ھات دەست بەجێ پەیوەندی بکە ب...
06/05/2022

بۆ ھەموو ئەو کۆچبەرانەی کە لەمانگی 01/01/2022 ھاتون بۆ وڵاتی بریتانیا
ئەگەر ئەم نامانەت بۆ ھات دەست بەجێ پەیوەندی بکە بە پارێزەرەکەتەوە بۆ ئەوەی ھاوکاریت بکات بەتایبەت نوسراوی B
بەگەیشتنی ئەم نامەیە ترس و ئەگەری گواستنەوەت بۆ ڕواندا زۆرە.

لەکاتی دەست بەسەردا گرتنت دەتگوازنەوە بۆ یەکێک لە سەنتەرەکانی گواستنەوە و بەگەیشتنت مۆبایلەکەت لێ وەردەگرن ،
تکایە ژمارەی پارێزەرەکەت و دەزگا خێرخوایەکانی وەک refugee council /refugee action/ DCR Devon and Cornwall refugee support لەبەر بکە تا پەیوەندیان پیوە بکەیت دەتوانن ھاوکاری باشت بکەن

Amanj Barzingie

ئەم کوردە بیگرێت بەشتێکەوە تا تەختی نەکات وازناهێنێت 😁😁😁زەویی گوڵاڵە سوورەکانی گوندی قوڕەگۆ لە رانیە کێڵدراهاونیشتمانییە...
06/05/2022

ئەم کوردە بیگرێت بەشتێکەوە تا تەختی نەکات وازناهێنێت 😁😁😁

زەویی گوڵاڵە سوورەکانی گوندی قوڕەگۆ لە رانیە کێڵدرا

هاونیشتمانییەک لە گوندی قوڕەگۆ بە رووداوی راگەیاند: هۆکاری کێڵانی ئەو زەوییە ئەوەبووە کە زەوییەکی زۆری داچێنراو بە گەنم لەلایەن گەشتیاران و هاونیشتمانییانەوە تێکدرابوو، هەروەها ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ دانیشتووانی گوندەکە دروستکردبوو

ئەمڕۆ  دوو گەشتیاری ولاتی ئەلمانیا کە بە پایسکل سواری  گەشتی کوردستانیان کردوە،هاوکات لەسنوری ناحیەی وەرتێ  زۆر کەیف خۆش...
05/05/2022

ئەمڕۆ دوو گەشتیاری ولاتی ئەلمانیا

کە بە پایسکل سواری گەشتی کوردستانیان کردوە،هاوکات لەسنوری ناحیەی وەرتێ زۆر کەیف خۆش بوون کە خەلکی ئەو دەڤەرە رێزیان لێگرتن وەکوردستانیان بەگشتی،
بە سوپاسەوە وەرگێراوە لە کاک علی وسو

ئەم کچە سوتاوە و باوکی داوای دوعای خێر دەکاتیاڕەبی خودایە بۆ خاتری ناوە جوانەکانت شیفای بدەیت و لە ئازارەکانی کەم بکەیتە...
05/05/2022

ئەم کچە سوتاوە و باوکی داوای دوعای خێر دەکات
یاڕەبی خودایە بۆ خاتری ناوە جوانەکانت شیفای بدەیت و لە ئازارەکانی کەم بکەیتەوه

ئەگەر لەخەتی بنوسە ئامین
یارەبی خودا شیفای هەموو نەخۆشێک بدات
رەحمەت لەوەی دەنوسێت ئامین

شاری کۆیە

ئەمڕۆ ناوەڕاستی بەهارە، ئەزانی لە کوردەواری خۆمان بەم ڕۆژە ئەوترێت چی؟ئەگەر زانیت لە کۆمێنت پێمان بڵێ
05/05/2022

ئەمڕۆ ناوەڕاستی بەهارە، ئەزانی لە کوردەواری خۆمان بەم ڕۆژە ئەوترێت چی؟

ئەگەر زانیت لە کۆمێنت پێمان بڵێ

Boris Johnson enjoys chips in Whitley Bay on Bank Holiday visit to North Eastکەس سەرۆک وەزیرانی   بوو دوو شەمە بۆ بانک ھ...
03/05/2022

Boris Johnson enjoys chips in Whitley Bay on Bank Holiday visit to North East
کەس سەرۆک وەزیرانی بوو دوو شەمە بۆ بانک ھۆلدەی لە کەنار دەریا ڤیش و چپسی داوا کرد پیاسەی کردوە...

تا ئێستا زانیوته‌ ووشەی سەموون لەچیەوە هاتوە؟بۆیه‌كه‌مجار عێراقییه‌كان له‌ ساڵی 1920 له‌دوای  شكستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له...
02/05/2022

تا ئێستا زانیوته‌
ووشەی سەموون لەچیەوە هاتوە؟

بۆیه‌كه‌مجار عێراقییه‌كان له‌ ساڵی 1920 له‌دوای شكستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی (1914-1918) ئاشنای سه‌مون ده‌بن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ داگیركراو كرێكارێكی ئه‌رمه‌نی به‌ناوی ((سیمون) له‌گه‌ڵ ئه‌و داگیركارییه‌ دێته‌ عێراق فڕنییه‌كی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت و له‌ عێراق كاری پێده‌كات، له‌وێوه‌ ئیتر عێراقییه‌كان بۆ هه‌مووجارێك ناوی سیمون ئاشنا ده‌بێت له‌سه‌ر زاریان تا ئه‌و كاته‌ی ناوه‌كه‌ خۆكارانه‌ جێگیر ده‌بێت.

تقبل اللە منا ومنکم جەژنی ڕەمەزان لەسەرجەم موسوڵمانان وخزمان ودۆستان وهاوڕییان پیرۆزبێت،خوای گەورە تاعەت وعیبادەت هەموول...
01/05/2022

تقبل اللە منا ومنکم
جەژنی ڕەمەزان لەسەرجەم موسوڵمانان وخزمان ودۆستان وهاوڕییان پیرۆزبێت،
خوای گەورە تاعەت وعیبادەت هەموولایەک قبوڵ کات و مانگی ڕەمەزانی کردبێتە کەفارەتی گوناهەکان و بەرزی پلەو پایەی قیامەت و ڕزگاربوونی هەموولایەک لەئاگری دۆزەخ وهاتنەدی خواستە شەرعیەکانی دین و دونیایی گشت موسڵمانان و لە ئێوەی بەڕێزو خۆشەویستیش پیرۆز بێت

تخوا ڵەدووعاکانتان بێ بەشی مەکەن ڵەبەر خاتری ئەم مناڵانە  یاڕەب شفایی عاجڵی  ئەم باوکە و گشت نەخۆشانی ئومەتی محمد د خ دە...
01/05/2022

تخوا ڵەدووعاکانتان بێ بەشی مەکەن ڵەبەر خاتری ئەم مناڵانە یاڕەب شفایی عاجڵی ئەم باوکە و گشت نەخۆشانی ئومەتی محمد د خ دەیت😪🙏🙏
له‌ بيتان نه جيت لايكى ئه م پيجه بكه ن بووه ى هاكاتان له هه والوزانياري نوى بيت

دیمەنێک لە نێو حەوشەی کەعبەوە، ئەو پیاوەی لەسەر کورسیەکەیـە، گەورەی ئەوانەیە کە خزمەتی ماڵی خودا دەکەن(سەدانەی کەعبەیان ...
01/05/2022

دیمەنێک لە نێو حەوشەی کەعبەوە، ئەو پیاوەی لەسەر کورسیەکەیـە، گەورەی ئەوانەیە کە خزمەتی ماڵی خودا دەکەن(سەدانەی کەعبەیان بەدەستە)، ناوی شێخ (صالح الشيبي)ە، کلیلی کەعبەی پیرۆزی هەڵگرتووە، باپیرەی دەکاتە هاوەڵی بەڕێز عوسمانی کوڕی تەڵحە.

ئەو دەمەی پێغەمبەری خوداﷺ کلیلی کەعبەی پێدا بۆ ئەوەی هەتا قیامەت لەلای نەوەکانی بێت، فەرمووی:
(من پێـم نەداون، بەڵکوو خودا پێی داون).

ئەوا ١٤سەدەیە لەلای ئەوانە❤

Fresh fruit and vegetables just arrived سەوزەومیوەی تازە  Noor SupermarketMiddlesbrough  Ts13qs
01/05/2022

Fresh fruit and vegetables just arrived
سەوزەومیوەی تازە
Noor Supermarket
Middlesbrough Ts13qs

جیاوازی نێوان رەمەزانی ئەمساڵ و ساڵانی رابردوو ئەوەبوو قەرەباڵغی و گەرمووگوڕی مسڵمانان لەشەوانی قەدردا جیاوازی نەبوو لەن...
01/05/2022

جیاوازی نێوان رەمەزانی ئەمساڵ و ساڵانی رابردوو ئەوەبوو قەرەباڵغی و گەرمووگوڕی مسڵمانان لەشەوانی قەدردا جیاوازی نەبوو لەنێوان شەوی ٢٧ و شەوەکانیتردا.!

پشت بەخوا دوژمنانی دین بێهیوابون لە حەتمیەتی گەڕانەوەی ئەم دینە بۆ شانۆی ژیان..!

ئەمشەو کۆتا پارشێوەئەوەی لە دڵتدایە لە خوای داوا بکە !
01/05/2022

ئەمشەو کۆتا پارشێوە
ئەوەی لە دڵتدایە لە خوای داوا بکە !

گەنجێکی چەمچەماڵی بەناوی (ئامیار جەلال ساڵح بێدەری) لە وڵاتی نەرویج گیانی لەدەستدا....
01/05/2022

گەنجێکی چەمچەماڵی بەناوی (ئامیار جەلال ساڵح بێدەری) لە وڵاتی نەرویج گیانی لەدەستدا....

حەفلەی جــاران😂بووک ئەوەنەیان سپیاو بۆ ئەکرد ئەتووت  #خێوە بەڵام ئەوەی هەبوو بوک خەقیقی جوانی خۆی بوو وەک ئێستا سلیکۆناو...
01/05/2022

حەفلەی جــاران😂
بووک ئەوەنەیان سپیاو بۆ ئەکرد ئەتووت #خێوە بەڵام ئەوەی هەبوو بوک خەقیقی جوانی خۆی بوو وەک ئێستا سلیکۆناویی و پڕ بۆتۆکس و فیلەر و تاتۆ و تەزوویر نەبوو ، #زاواش سمێڵیان بۆ موجەفیفە ئەکرد و بەشانە بۆیان دائەهێنا دەمی دیار نە ئەما ئەتووت ڕێوییە و قەپی کردووە بە ڕیشۆڵەیا،بەڵام ئیتر مۆدێل بوو هەموو وابووین،

جا بە #بەڕازیلیەکی سوور یا #لادایەک بە لای باخی گشتیدا ئەیانهێنا پیکابێک لە پێش سەیارەی بوکەوە ئەڕۆشت هەرچی ڕەفیق و خزمی زاوایە لەناو ئەو پیکابەدا بوون بەجلی کەتافیەوە دانەیەکیش یەک #کامێرای زلی لەسەر شان بوو چاوی نابوو بە کونی لێنزەکەیەوە زوومی سەیارەی{ بووکی} دەکرد زوو زووش دەیووت مەمجوڵێنن ئەتووت ئاربیجی ئەنێ بە بووک و زاواوە
جا ئەوە سێ چوار کۆستەرەکەی دوای سەیارەی بووک هەر لێگەڕێ و باسی مەکە کە دەستیان لەسەر هۆڕین بوو ئەتووت ئافرەتی حامیلەیان پێیە و پەلەی خەستەخانەیانە

جا هەر ئەوەنە {بووک و زاوا} دەگەیشتنە هۆڵەکە زمانی ژنی وات ئەبینی وەکو جەڕەسی مەکتەب وابوو بە پێنج دەقە هەلهەلەی لێ دەدا بێ وەستان ئیتر تاکو {بووک و زاوا} ئەگەیشتنە سەر کورسیەکەیان زاوایان ئەکرد بە #بابەنوئێل ئەوەنە کەفی سپیان پیا ئەکرد

جا هەڵپەرکێ دەستی پێ ئەکرد مونافەسەی #شاباش بوو لەپڕ فیرقەی مۆسیقاکە ئەیان ووت سوپاسی برای زاوا دەکەین #هەشتا دیناری پێشکەش کرد بە فیرقەکەمان و دەڵێ مونافەسەی ئەکبەر واحید دەکەم، لەکاتێکا برای زاوا پانزە دیناری دوکاندارەکەی لای ماڵی خۆیان قەرزار بوو هی جگەرەی سۆمەر

مەجموعەیە گەنجیش لەدواوە بەس هاتبوون بۆ سەیری ئافرەت هەڵنەئەپەڕین بە قەمصڵەیەکی ئەمەریکیەوە لە ڕیزی دواوە وەستابوون یەکی بەقەدەر شێرێک قژیان پێوەبوو واز لەدەمانچەکەی لاقەیان بهێنە زۆربەیان سەرخۆشبوون لەشەڕ دەگەڕان

جا کە لە پڕ عەریف حەفلەکە ئەیووت مناڵەکانتان بخەنە لای خۆتان کاتی دابەشکردنی #لەفەیە، براڕۆ پاڵەپەستۆ و پاڵپاڵێن ڕووی دەدا ئەو خەڵکە ئەتووت لە ژیانیا لەفەی نەخواردووە ،،ههههه زەخم ئەو کەسەبوو لەفە گێڕەکە بناسێ ،،ئیتر جاری واهەبوو ئەبوو بەشەڕێ کلکی کەری تیا ئەقرتا، بەشێک لە کورسیەکانی دواوە خزمەتگوزاری هەر پێنەئەگەیشت و سوێیان دەبووەوە بۆلەفە و ساردیەک کەچی لە پێشەوە ژنیش هەبوو پانزە لەفەی ئەخستە جانتاکەیەوە ئەیبردەوە بۆ ماڵەوە،

جا لەدوای ئەم هەموو فەرتەنەیە جــا کاکی هونەرمەند بیری ئەکەوتەوە کە خەریکە ئەبێ بە #پاشێو و {زاوا و بووک} ئیمان لەسەریانا نەماوە ،، ئیتر دەستی ئەکرد بە گۆرانیەک ئەمە ئیتر بنکڕەکەی بوو
ئەیووت زاوا ئێوارە درەنگە بووک بەرە ،
بووک بۆ لانە و جێژوانی خۆی بەرە
یەکێ نەزانێ ئەیبرد بۆ ئوتێلی پێنج ئەستێرە فەقیرە شهر عەسەلەکەی ژووری پشتەوەی ماڵی خۆیان بوو کە ماوەیەک نەنکی کردبووی بە مەخزەنی پنە و تیرۆک و پەرەمێز و تەڵەی مشکبوو ، ئیتر لەسەر دۆشەکی #لبـا،،، زۆر لەسەری ناڕۆم

جا لەهەمووی ناخۆشتر ماڵیان بۆ چۆڵ نەدەکرد بەیانی شەبەقی دایک و باوکی لە پانا ژوورەکەدا دادەنیشتن بەدیار سەماوەرێک چاوە و چاوەڕێی نەتیجە بوون یەکێ نەزانێ کوڕەکەیان لەسەر مەریخ دەگەڕێتەوە،،، نەیان دەزانی لە ژوورەوە لە گێڕ کوژاوەتەوە.

بەڵام هەزاران جار خۆرگەم بەوکاتە لە هەموو ڕوویەکەوە لە ئێستا ئاسودەتر و ڕۆحمان ئارامتربوو، تەمەن درێژی و سەلامەتی بۆ برادەرانی ناو ئەم پیکابە دەخوازم

#نەبەز سابونچی

01/05/2022

لە
کۆتا پاشیو بەزیکریك
بەژداربە
😔‌‌أَسْتَغْفِرُ‌ ‌اللّٰه‌‌😔

🤣🤣🤣🤣🤣
01/05/2022

🤣🤣🤣🤣🤣

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdi Middlesbrough posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share