ژووری یاسایی گۆڕان

  • Home
  • ژووری یاسایی گۆڕان

ژووری یاسایی گۆڕان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ژووری یاسایی گۆڕان, Publisher, .

26/09/2023

چۆمان محمد: ئەگەر ریفراندۆم تاپۆی رەشە لەم رۆژە رەشتر نیە بۆ بەکاری ناھێنن

05/09/2023

چۆمان محمد رێکخەری ژووری یاسایی: خەڵک بڕوای بە داتاکانی حکومەتی ھەرێم نییە سەبارەت بە داھاتی ناوخۆ

15/08/2023

فەرمان حسن ئەندامی ژووری یاسایی گۆڕان: دەسەڵات ھۆکاری زیادبوونی تاوانە

31/07/2023

چۆمان محمد: حکومەت و سەرۆکایەتی ھەرێم بێ چاودێری لای پارتی ماونەتەوە... رەنگە جارێکی دیکە مەرسومی ھەرێمی بۆ دیاریکردنی کاتی ھەڵبژاردن کاری پێ نەکرێت

لێدوانێک لە ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕانەوە‎ئەمڕۆ (پێنجشەمە: ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٣ )، دادگای هەولێر جارێکی دیکە و بە تۆمەتێکی د...
20/07/2023

لێدوانێک لە ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕانەوە

‎ئەمڕۆ (پێنجشەمە: ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٣ )، دادگای هەولێر جارێکی دیکە و بە تۆمەتێکی دیکە، سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ چالاکوان و رۆژنامەنوسی بەندکراو شێروان شێروانی دەرکرد.

‎لە ڕوانگەی ئێمەوە، ئەم بڕیارە درێژکردنەوەی زنجیرەیەک ڕێکارە بۆ سنوردارکردنەوەی ئازادییەکان، کپکردنەوەی دەنگی ئازاد و بۆچونی جیاواز لە هەرێمی کوردستان، کە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ناوبانگی هەرێم و پرسی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێم دەبێت.

‎گۆڕان وەک هێزێکی سیاسیی مەدەنی و داکۆکیکار لە مافە بنەڕەتییەکانی هاوڵاتیان و چالاکوان و رۆژنامەنوسان، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لەسەر ئەم کەیسە بێینە دەنگ و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای هەولێر دژی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بکەین، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی تانەدان.

ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان

10/07/2023

🔴 #بەروونیی

🔴ڕوون میدیا، دیدارێكی تایبەتی لەگەڵ چۆمان محەمەد، ڕێکخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامداوە كە تیایدا قسە لەسەر چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە ناوخۆ و دۆخی ئێستای بزوتنەوەكەوە دەكرێت .

ئەو بەرپرسەی گۆڕان لەو دیدارەیدا دەڵێت : 🔻

🔶شكستی گۆڕان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق كە نەیتوانی هیچ كورسییەك بەدەستبهێنێت، واتای ئەوەیە كە ئێمە خاڵی بوینەتەوە لە متمانەی خەڵكی

🔷گۆڕان هیچ چارەیەكی دیكەی نیە جگە لە ئاشتكردنەوەی هەڵسوڕاوە ناڕازییەكانی خۆی

🔶پرسی ئاشتكردنەوەی ناڕازییەكان بۆ گۆڕان، بابەتی مردن و ژیانە

🔷گۆڕان لە ڕابردوودا كۆمەڵێك هەڵەی كردووە كە دوركەوتۆتەوە لە خواست و داواكاریی خەڵك

🔶بەشداریی لە حكومەت بۆ هێزی سیاسیی كوفر نیە، لە ڕابردووشدا كۆمەڵ و یەكگرتووش بەشداربوون

🔷شێوازی ئەم حكومەتە حزبییەی پارتی و یەكێتی بە جۆرێكە هەركەس بەشداریی تێدابكات بە زەرەر لێی دەردەچێت

🔶ئۆپۆزسیۆن ئێستا دەنگێكی لاوازیان هەیە، ئێمە كە لە حكومەتیشداین، زمانی قسە و نوسین و ڕەخنەمان لە هی ئۆپۆزسیۆن تیژترە

🔷ئێستا ئۆپۆزسیۆنی ساختە و دروستكراو هەیە كە زۆربەی جوڵەكانی لەخزمەتی دەسەڵاتدایە

🔶سیستمی هاوسەرۆكی بۆ گۆڕان هەر ناگونجێت

🔽 بینەری تەواوی گفتوگۆکە بن ...

08/07/2023

چۆمان محمد رێکخەری ژووری یاسایی گۆڕان:
📌بەھۆی یەکێتی و پارتییەوە پێگەی کورد لە بەغدا تادێت لاوازتر دەبێت
📌ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان کەوتووەتە تونێلێکی تاریکەوە
📌گۆڕان رێگەی دیکەی نییە جگە لەوەی خۆی رێک بخاتەوە

بەناوی ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پیرۆزبایی لە ھاوڕێمان ئەندامی ژووری یاسایی کاروان کازم دەکەین، بەبۆنەی وەرگیرانی...
05/07/2023

بەناوی ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پیرۆزبایی لە ھاوڕێمان ئەندامی ژووری یاسایی کاروان کازم دەکەین، بەبۆنەی وەرگیرانی لە خوێندنی باڵا/ ماجستێر، لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی
کە لە تاقیکردنەوەکەدا پلەی یەکەمی فێرخوازانی دامەزراوە حکومیەکانی بەدەستھێنا...
ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

بەناوی ژووری یاساییەوە، پیرۆزبایی لە ھاوڕێمان ئەندامی ژووری یاسایی، کارمەند محمود دەکەین، کە ئەمڕۆ گفتوگۆی ماستەرنامەکەی...
25/06/2023

بەناوی ژووری یاساییەوە، پیرۆزبایی لە ھاوڕێمان ئەندامی ژووری یاسایی، کارمەند محمود دەکەین، کە ئەمڕۆ گفتوگۆی ماستەرنامەکەی لە زانکۆی سلێمانی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا، پیرۆزبایی و ھیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.
توێژینەوەکەی کارمەند محمود بەناونیشانی
( أثر الناقل للطعن بطريق الاستئناف في نطاق الدعوى المدنية - دراسة تحليلية مقارنة) ئەنجامدراو بەپلەی(زۆرباشە) لەلایەن لیژنەکەوە پەسەندکرا.

06/06/2023

چۆمان محمد رێکخەری ژووری یاسایی باس لە کاریگەری بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکات.

ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى:* گۆڕان یەکەم و تاکە هێز بو بۆئەوەى نەگەینە ئەم دۆخە دوساڵ لەمەوبەر هەنگاوى کرداریی و یاسایی ن...
05/05/2023

ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى:
* گۆڕان یەکەم و تاکە هێز بو بۆئەوەى نەگەینە ئەم دۆخە دوساڵ لەمەوبەر هەنگاوى کرداریی و یاسایی نا، بەڵام لایەنەکانى تر نە قسەیان هەبو نە نە بەدەم پڕۆژەکەى گۆڕانەوە هاتن
* گۆڕان قوربانیی یەکەمى ساختەکارییە لە هەڵبژاردندا
* کەمتەرخەمییەکى بەئەنقەست و گەورە هەیە لەلایەن نوێنەرانى کورد، ئەوەندەى خەمى بەرژەوەندى شەخسى و حیزبییانە خەمى کوردیان نییە
* نوێنەرانى کورد دەتوانن دادگاى فیدراڵى بکەنە سەنگەرێک بۆ بەرگرى لە کورد و مافەکانى، بەڵام نایکەن

ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى رایدەگەیەنێت؛ دەیان پرس و بابەت بون بە قوربانیى ململانێکانى پارتى و یەکێتى لەناویاندا موچەى خەڵک و یاساى بودجە و پاراستنى ئازادییەکان و خزمەتگوزرییەکان تا دەگاتە هەڵبژاردن، دەشڵێت: گۆڕان قوربانیی یەکەمى ساختەکارییە لە هەڵبژاردندا لەگەڵ ئەوەشدا وەک یەکەم و تاکە هێز خەمخۆرى هەڵبژاردن بوە و دو ساڵ لەمەوبەر هەنگاوى کرداریی و یاسایی ناوە و هەموارى یاساى پێشکەشکردوە، بەڵام لایەنەکانى تر تا زیک نەبوەوە لە کۆتایی وادەکە لەوبارەیەوە قسەیان نەبو بەدەم پڕۆژەکەى گۆڕانیشەوە نەهاتن.

چۆمان محەمەد، رێکخەرى ژوری یاسایی و ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەى دۆسییەکانى دادگاى فیدراڵى و مامەڵەى یەکێتى و پارتى و هەڵبژاردنەوە، ئاماژە بەوە دەکات؛ خودى یەکێتى و پارتى دەنگیان داوە بە دروستکردنى و بەشێک بون لە دروستکردنى دادگاى فیدراڵى، ئەو دادگایە خۆى دۆسیە ناجوڵێنێێت، بەڵکو تەنها بڕیار لەسەر ئەو داوایانە دەدات کە دەچێتە بەردەستى و بەهۆى رێکنەکەوتن و نەگەیشتنە ئەنجامى گفتوگۆ و پێنەدانى دەسەڵات بە دامەزراوە شەرعى و یاساییەکان و ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتیەوەیە کە هەندێک کەس و لایەنە پەنا دەبەنە بەر دادگاى فیدراڵى.

رێکخەرى ژورى یاسایی جەخت دەکاتەوە لەوەى کورد تائێستا لە گرنگى و پێویستى دادگاى فیدراڵى نەگەیشتوە و "هەقە ئیتر لەجیاتى بە نادەستوریى ناوبردنى دادگاى فیدراڵى، بە پشتبەستبن بە روانگەى دەستورى و یاسایییەوە ئەو دادگایە بکرێتە شوێن و سەنگەرێک بۆ پاراستنى مافى کورد وەک پێکهاتەیەکى بنەڕەتى عێراق وەک مادەى ١٤٠ و مافەکانى زیندانى سیاسى و ئەو مافانەى لە دەستورى عێراق چەسپیوە".

هەروەک دەشڵێت: کەمتەرخەمییەکى بەئەنقەست و گەورە هەیە لەلایەن نوێنەرانى کورد لە ئەنجومەنى نوێنەران و وەزارەتەکانى حکومەتى عێراق و ئەوەندەى خەمى پێگە و بەرژەوەندى شەخسى و حیزبى و لۆبى بۆ حیزبەکەیان دەدەن نیو هێندە لە خەمى پاراستنى پێکهاتەى کورد نین و نەیانتوانیوە نوێنەرى راستەقینەى خەڵک و نەتەوەى کورد بن بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەکانى خەڵک و پێکهاتەى کورد لەکاتێکدا دەیانتوانى چەندین پرس و داواى تایبەت بۆ زەمانەتکردنى مافى کورد لە دەستور وەک دۆسیەى یاسایی دادگاى فیدراڵى بۆ بەکاربهێنن.

لەبارەى هەڵبژاردنەکان و ئەو دۆخەى دروستبوە، ئەندامەکەى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان دەڵێت: بزوتنەوەى گۆڕان تاکە هێزبو خەمخۆرى هەڵبژاردن بو بۆئەوەى توشى درێژکردنەوەى ماوەى پەرلەمان نەبین لەرێگەى فراکسیۆنەکەمانەوە دو ساڵ لەمەوبەر هەموارى یاساى پێشکەش کردوە و هەنگاوى کرداریی و یاسایی ناوە، بەڵام لایەنەکانى تر تا نزیک نەبوەوە لە کۆتایی وادەکە لەوبارەیەوە قسەیان نەبوە، ئەوە جیاوازى گۆڕان و لایەنەکانى دیکەیە بۆیە ناتوانرێ لەوبارەیەوە هیچ تۆمەتێک ئاڕاستەى گۆڕان بکرێ.

https://gorran.net/Details_hawal.aspx?jimare=2267

سیمینارێک بۆ رێکخەرانى ژورى یاسایی و توێژینەوەکان بەڕێوەچوئەمڕۆ دوشەممە (2023/5/1)، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە س...
01/05/2023

سیمینارێک بۆ رێکخەرانى ژورى یاسایی و توێژینەوەکان بەڕێوەچو

ئەمڕۆ دوشەممە (2023/5/1)، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى ژوری یاسایی و توێژینەوەی سیاسی، بە ئامادەبونى ژمارەیەک لە ئەندام و ستافى ژورەکان و هەڵسوڕاوان و پەرلەمانتارانى بزوتنەوەى گۆڕان سیمینارێکیان بۆ هەریەک لە چۆمان محەمەد رێکخەرى ژورى یاسایی و ستەم کامیل رێکخەرى ژورى توێژینەوەکانى بزوتنەوەى گۆڕان رێکخست.

لە سیمینارەکەدا كاریگەری و لێكەوتەكانی (بریاری دادگای فیدراڵی بۆ پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئاڵنگاریەکانی بەردەم بە دامەزراوەیکردنی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا) رونکرایەوە و ئەگەر و پێشهات و سیناریۆکان خرانەڕو.

دواتر گفتوگۆى کراوە لەنێوان ئامادەبوان و رێکخەرانى سیمینارەکە کرا و سەرنج و پێشنیاز و بۆچونەکان خرانەڕو، هەروەک جەخت لە پێویستى کارکردن بە بەرنامە و پڕەنسیپەکان بزوتنەوەى گۆڕان کرایەوە بۆ بەدامەزراوەیی کردنى پەیوەندییەکانى هەرێم و بەنیشتیمانیکردنى دامەزراوەکان و لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندییە باڵاکانى خەڵک و هەرێمى کوردستان

چۆمان محه‌مه‌د، ڕێكخه‌ری ژوری یاسایی گۆڕان:🔷هیچ پاساوێك نەماوە لەبەردەم حكومەتدا بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسایی بودجە 🔶پێوی...
10/04/2023

چۆمان محه‌مه‌د، ڕێكخه‌ری ژوری یاسایی گۆڕان:
🔷هیچ پاساوێك نەماوە لەبەردەم حكومەتدا بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسایی بودجە
🔶پێویستە پەرلەمان فشاری ڕاستەقینە بكات بۆ ئەوەی حكومەت پرۆژە یاسا ئامادە بكات..
🔷بەتەنها نەبونی یاسایی بودجە بەسە بۆ ئەوەی لیپرسینەوە لەحكومەت بكرێت و متمانەیان لێوەربگیرێتەوە..
🔶سەرلەبەری داهات و خەرجی لەم حكومەتدا بەنایاساییی بەرێوە دەچێت لە غیابی یاسایی بودجەدا..
🔷نەبونی یاسایی بودجە درێژە دانە بە ناشەفافی و ناعەدالەتی جوگرافی لە پرۆژەو صرف كردنی پارە بۆ پارێزگاكان..
🔶گەر دەمانەوێت رێکەوتنی رێکەوتنی حیزبی (٪٥۷ بۆ هه‌ولێرو دهۆك،٪٤۳ ؛.سلێمانی )كۆتایی پێبینین دەبێت یاسایی بودجەمان هەبێت كە زیاترو زیاتر خزمەت بە مانەوەی هەرێم بە یەكپارچەی دەكات و وردە وردە هەنگاو دەنرێت بۆ كەمبونەوە لێکەوتەوكاریگەریەكانی دوئیدارەی لەروی داراییی وكارگیری و خەرجی وپرۆژەكان..
🔷پێویستە سەرجەم هێزەكان ئەم نەریتە ناشرینە كۆتایی پێبێن زیاد لە هەشت ساڵە یاسایی بودجەمان نیە،كە بونی یاسای بودجە رۆحی شەفافیەتە بۆ هەرێمی كوردستان،وەك چۆن لەماوەی یاساییی حكومەت و پەرلەمان نەمانتوانی ببینە خاوەنی پرۆژە یاسای بودجە،تكادەكەین لەپێش هەموانەوە وەزیری دارایی بەپلەی یەكەم و كۆیی وەزیرەكانی گۆران و یەكێتی فشار بكەن بۆ ئامادەكردن و پەسەندكردنی پرۆژە یاسایی بودجە لەنێو ئەنجومەنی وەزیران دواترناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان..

26/03/2023

چۆمان محەمەد رێکخەری ژووری یاسایی: دۆسییەی نەوت ناشەفافترین مەلەفی حکومەتی هەرێمە

چۆمان محمد رێکخەری ژووری یاسایی: حكومەتی هەرێم لەبری ئەوەی خۆیی بێدەنگ بكات و هەنگاوبنێت بۆ نەهێشتن و لادانی ئەو خاڵانەی...
24/03/2023

چۆمان محمد رێکخەری ژووری یاسایی:
حكومەتی هەرێم لەبری ئەوەی خۆیی بێدەنگ بكات و هەنگاوبنێت بۆ نەهێشتن و لادانی ئەو خاڵانەی مایەی ڕەخنەن و نیگەرانى دونیاى دەرەوەن، لەڕێگەی نوسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان كە نوسینگەيەكی زیادەو بێ بەرهەمە و پێویستە دابخرێت، وەڵامێكی نابەرپرسیارانە و زبروتوندی راپۆرتەكە دەدەنەوە.

بێ ئاگان لەوەی ئەم راپۆرتە هەمان راپۆرتەكانی رێكخراوەكانی مافەكانی مرۆڤ نین، ئەمە ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی یەكێك لەگەورەترین وڵاتی دنیایە كە ئەمەریكایە، پێدەچێت لەیادیان چوبێت هەر ئەمەریكاو وڵاتانی رۆژئاوا بوە رۆڵیان هەبوە لە دروستكردنی قەوارەی هەرێم و پارستنییدا

تەواوى وتارەکە لەم لینکەدا https://www.knnc.net/Dreje_wtar.aspx?jimare=1619 بخوێنەوە...

13/12/2022

کاروان کازم ئەندامی ژووری یاسایی: گەندەڵی ئێستا گۆڕاوە بۆ تاڵانی

29/11/2022

چۆمان محمد: یاسای خانەنشینی عێراق لە بەرژەوەندی خەڵک و حکومەتیشە

ناوەرۆكی پرۆژە یاسای زۆرەملێی چیە؟كێی دەگرێتەوە؟سودوزیانی؟؟تێڕوانینی رەوانشاد(نەوشیروان مستەفتەفا)چیبوە بۆپرسی زۆرەملێی ...
09/11/2022

ناوەرۆكی پرۆژە یاسای زۆرەملێی چیە؟
كێی دەگرێتەوە؟
سودوزیانی؟؟
تێڕوانینی رەوانشاد(نەوشیروان مستەفتەفا)چیبوە بۆپرسی زۆرەملێی سەربارزی؟
هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە؟؟
مەترسیەكانی چین ورێگری هەیە؟؟
هەوڵمانداوە لەم نوسینەدا وەلامی هەموو پرسیارەكان بدەینەوە
چۆمان محمد
پڕۆژەى زۆرەملێى سەربازى لە هەرێم پیادە دەکرێت ؟؟
حكومەتی ناوەندى لە ساڵى 2021 پرۆژە یاسای زۆرەملێی سەربازی ئامادەكردوە بەناوی (خزمەتی ئاڵا)، ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردوە بۆ دەرچواندنی و پەسەندكردنی،ئێستا لەپەرلەمانی عێراقە بڕیارەبخرێتە بەرنامەی كارەوە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت.

ئەم پرۆژەیە پوختەكەی بریتیە لە پابەندكردنی هەموو هاوڵاتییەكی عێراقی لەنیوان تەمەنى ۱۸ سال بۆ ٤٥ ساڵ لەرەگەزی نێر، كەتیایدا هاوڵاتی عێراقی پابەند دەكرێت بە سەربازیكردن بۆ ماوەیەكی دیاریكراو كە بەپێی بونی بڕوانامەی كەسەكە ماوەی سەربازیكردنیان دەگۆڕێت ١٨ مانگ بۆ بێ بڕوانامەكان و سەرەتاییەكان ،۱۲ مانگ بۆ بروانامەی ئامادەی و ۹ مانگ بۆ بەكالۆریۆس و ٦ مانگ بۆ ماجستەر تا بەپێی رێژە كەمدەكرێتەوە بۆ ۳ مانگ بۆ بروانامەی دكتۆرا، ئەم پرۆژەیە زۆر بڕگەو ماددەی تێدایە باسی ئەوكەسانە دەكات ئەم خزمەتە نایانگرێتەوە لەگەڵ دواخستنی خزمەت و بڕگەی سزاكان، كە لەئێستادا پێویست نین و زیادەیە قسەكردن لەسەری.

هەرێمی كوردستان و پرۆژەی زۆرەملێی سەربازى!!
حكومەتی عێراق زۆر جدییە و مەبەستیەتی وەك دەوڵەت و دەسەڵاتی حصری بەپێی مادەی 110 دەستوری عێراق هەنگاوی زۆرەملێی سەربازی پیادە بکات، ئەم پرسە تەنها بۆ ناوەراست و باشوری عێراق نیە بەپێچەوانەوە بۆ هەموو عێراقە بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆیە ئەم پرسە لێکەوتەوكاریگەری راستەوخۆی لەسەر هەرێم دەبێت، گرنگە حیزبەكان و دەسەڵاتەكانی هەرێم هەر لەئێستاوە رای خۆیان هەبێن سود و زیانی پرۆژەكە چیە؟ ئایا مەترسی نیە بۆ كورد وەك پێكهاتە؟ ئایا تاكی هەرێمی كوردستان وەك هاوڵاتی تاچەند پێویستی بەم پرۆژە یاسای زۆرەملێ دەبیت؟ كە ئێمە وایدەبین بیرۆكەی سەربازی زۆرەملێی یەكجار پێویست و گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان، ئامرازێكی كاریگەرە بۆ لاوازكردنی هەژمون و پێگەی حیزب لە نێو هێزە سەربازییەكان، هەروەها دەروازەیە بۆ رێكخستنی هێزی چەكداری و راهێنانیان بەشێوەی سەردەمیانە، سەرباری ئەوەی چەندە رێگایەكی كاریگەرە بۆ دوبارە بنیادنانەوەی تاكی بەرپرس وخەمخۆر وهەستكردن بەبەرپرسیارێتی و زیادكردنی ئینتیمای نیشتیمان و دامەزراوەكان، هەروەها جۆرێك لەدورخستنەوەی لاوان و گەنجانی هەرێم وعێراقە لە بێكاری و سەرقاڵی بەكاری خراپ و تێكدەرانی خێزان و كۆمەڵگە .

گەرپرۆژەكە وەك خۆی جێبەجێببێت و نەبێتە كارتی سیاسی و ململانێی حیزبی، رۆڵی گەورەی دەبێت لە گۆرینی تێروانین و بۆچون و شوناسی ئەرك ومهامی هیزی چەكدار، كەپێناسەی سادە بۆ ئێستا یان تەنها بریتیەلەوەی ئێمە خاوەنی هێزی نیشتیمانی و سەردەمیانە و مەدەنیانە نین.

نەوشیروان مستەفا وپرۆژەی زۆرەملێی سەربازی!!
پرۆژەی بەزۆر سەربازیكردن خەون و دنیابینی و باوەری راستەقینەی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا بوە كە پێی وابو سود وقازانجی گەورەی هەیە بۆ كۆمەڵگاو ڕێكخستنەوەی هێزەكان و چاكسازی راستەقینە لەوسێكتەرەدا، هەر لەسەر ئەو بنەمایە لەسەروبەندی دەستپێكی شەری داعشدا لەڕێی ژوری یاساییەوە پرۆژەكەی ئامادەكردوە رادەستی سەرۆكی ئەوكاتی هەرێم وهیزە چەكدارەكان بەرێز (مەسعود بارزانی )كرد، بەڵام نەكاری پێكرا نە بەهەند وەرگیرا..

رێگری و زیانەكانی پرۆژەكە!!
هیچ پرۆژەیەك بێ كەموكوری وكەلێن نیە، بەتایبەت پرۆژە یاسایەكی گرنگی لەم چەشنە كە رەهەندی سەربازی و ئەمنی و ئیستخباراتی و دارایی و كۆمەڵایەتی هەیە، پرۆژە یاسای زۆرە ملێی سەربازی ئاسان جێبەجێ نابێت رێگری و لەمپەری دەبێت، حیزبەكانی عێراق و میلیشیاكانیان پیشبینی كراوە زیاتر ئەو خەڵكە بنێرنە دەورەكان لەسەرەتادا كە نزیكی خۆیانن و موچەییان بۆ دابین دەكەن وەك كاسبی دۆزینەوە، ئەم پرۆژەیە ئاسان جێبەجێ نابێت بودجەو پارەیەكی زۆری دەوێت، ئایا عێراق ئامادە دەبێت خەرجی و پارە بۆ ئەم بابەتە لە هەرێم خەرج بكات؟، دواتر ترسێك هەیە لەوەی دوای ئەم هێزەی راهێنان و شیاندنیان پێدەكرێت لەململانێ ناوخۆی هێزەكان بەكاربێت هەرچەندە ئاسان نیە رودانی ئەمەش، بەڵام ترسەو عێراق پێشبینی كراوە هەموی روداوێكی تیا
روبدات.
چۆمان محمد
۹/۱۱/۲٠۲۲

05/11/2022

چۆمان محمد: ئەو کێشەی لە نێوان یەکێتی و پارتی ھەیە پەیوەندی بە داھاتەوە ھەیە

10/10/2022

ئایا ھەمواری یاسای توندوتیژی خێزانیی پرۆژەیەکی پێویستە؟

26/09/2022

ھەواڵدەری نھێنی کێیە؟
شاڵاو ئەبوبەکر باس لە ھەواڵدەری نھێنی دەکات.

24/09/2022

♦️بۆچى په‌رله‌مانتاران، دواى واژۆكانیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌؟

ـ بۆچى زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌كێتى، پرۆژه‌ یاساكه‌ى (توندوتیژى خێزانیان) واژۆ كرد و به‌ڵام دژیشی وه‌ستانه‌وه‌؟
ــ
چۆمان محمد، پارێزه‌رو به‌رپرسى ژوورى یاسای بزوتنه‌وه‌ى گۆران، له‌م پۆدكاسته‌دا وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى #مۆجۆ ده‌داته‌وه‌.

22/09/2022

کاروان کازم ئەندامی ژووری یاسایی: باج و باجدان دەبێت بنەمای یاسایی هەبێت و بەیاسا رێکبخرێت و کۆبکرێتەوە، ناکرێت بە بڕیارو رێنمایی و فرمانی وزاری ئەو کارە رێکبخرێت.
*وەرگرتنی باج نابێت بکرێتە وەسیلەی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەو پێدانی مووچە.
*وەرگرتنی باج لەهەرێمی کوردستان دادپەروەری تێدانیە و کۆمپانیا زەبەلاحەکان ناگرێتەوەو تەنها پیشەوەرو هاوڵاتی ئاسایی ئەرکی باجدانیان خراوەتە سەرشان.
*کابینەی نۆیەم بەهەموو وزارەتەکانیەوە کابینەی زیادکردنی باج و کەمکردنەوەی خزمەتگوزاریە.

20/09/2022

چۆمان محمد: پارتی و یەکێتی ھۆکاری دواخستنی ھەڵبژاردنن

19/09/2022

چۆمان محمد: سلێمانی بووەتە قوربانی رێککەوتنی حزبیی یەکێتی و پارتی
عەیبە بۆ حکومەتی ھەرێم ٨ ساڵە یاسای بودجەی نییە

12/09/2022

چۆمان محمد: کوالێتی ئەم خولەی پەرلەمان زۆر نزم و خراپە.
*ئەو یاسایانە چین کە رەھەندی دەستووریان ھەیە؟

06/09/2022

چۆمان محمد: کەسانی دەسترۆشتوو لە پشت دۆسیەکانی گەندەڵیەوەن
* ئەو ھەلمەتەی دەستیپێکردووە نابێت خاترگرتنی تێدابێت دەبێت لەرێگەی دامەزراوە یاساییەکانەوە بێت

بەناوی ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پرسەو هاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی (فەرهاد حاتەم) سەرۆکی پێشووی فەرما...
03/09/2022

بەناوی ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پرسەو هاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی (فەرهاد حاتەم) سەرۆکی پێشووی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی، خوالێخۆشبوو لەماوەی ئەرکەکەیدا جوامێرانە و خەمخۆرانە کارەکانی رادەپەڕاند، یەکێک بوو لە ویژدانە زیندووەکانی کایەی دادوەریی، خاوەن هەڵوێستی روون و راشکاو و دیدێکی رەخنەگرانەبوو بەرامبەر نادادپەروەری و یاساشکێنیی، داواکارین یەزدانی مەزن بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا خەم و کۆستی خانەوادە بەڕێزەکەشیان بێت.

30/08/2022

کاروان کازم ئەندامی ژووری یاسایی: یاسا رێگری لە زیادەڕۆییە گەورەکان نەکردووە

24/08/2022

*گرێبەستی کامێراکانی ھاتوچۆ ستەمێکی گەورەیە لە خەڵکی سلێمانی.
*خەڵکی سلێمانی شایەنی ئەم سزادانە نین

23/08/2022

پارەی دانانی کامێرای ھاتوچۆ لە موچەو گیرفانی خەڵک دەدرێی

بەچەند رێگایەک گرێبەستی نوێی كامێراكانی تیژڕەوییی هەڵدەوەشێتەوەچۆمان محه‌مه‌دوەزارەتی ناوخۆ بە رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنج...
16/08/2022

بەچەند رێگایەک گرێبەستی نوێی كامێراكانی تیژڕەوییی هەڵدەوەشێتەوە

چۆمان محه‌مه‌د

وەزارەتی ناوخۆ بە رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، گرێبەستێكی ئەنجامداوە لەگەڵ كۆمپانیایەك بۆ دانانی (225) كامێرای دیاریكردنی تیژڕەوی ئۆتۆمبێل، لەسەر حسابی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین، گەرمیان، هەڵەبجە و شارەزوور تائیستا لە ھەولێر و دهۆك ئەنجام نەدراوە، هەرلەبنەماوە پرس و راوێژ بەپارێزگاری سلێمانی وهاتوچۆی سلێمانی ئەنجومەنی پارێزگا نەكراوە، مانای تێدانیە پرۆژەیەكی گەورەی لەم چەشنە حكومەتی خۆجێی سلێمانی ئاگادار نەبێت، ئێستاش25 ئەندامی ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان كردوە، داوایان كردووه‌ دانانی كامێرای چاودێری به‌ ته‌نیا له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ره‌تبكرێته‌وه،‌ چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كارێكی نایاساییه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا كارێكی نه‌گونجاوه‌ و به‌ قوربانیكردنی شاره‌كه‌یه‌، هەروەها داوایان كردووه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێت گرێبه‌ستی كۆمپانیای جێبه‌جێكار هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، ئەم هەنگاوە سەرباری ئەوەی درەنگ وەختە بەڵام جێی دەستخۆشی و ستایشە.

هاوار و تكاو داواكاریمانە لەفەرمانگەی داواكاری گشتی بێتە سەرخەت بۆ ئەم پرسە، چونکە یەكێك لەئەركە بنەڕەتیەكانی ئەوان پاراستنی ماڵ و داهاتی گشتییە، پرس لەمە پێویسترو گرنتر نیە كە دەستی بۆ ببرێت، یەكێتی و گۆرانیش گەر لەخەمی خەڵكی ئەم شارەدا بن ناكرێت ئاوا كەمتەرخەمم و بێ هەڵوێستبن، بەداخەوە دڵمان ژان دەكات سلێمانی و خەڵكەكەی ئاوا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، هەگیزاوهەرگیز شایستە ئەم جۆرە سیاسەت و ئیدارەدان و حكومڕانیە نین، پاشان ناوەرۆكی گرێبەستەكە ئەوەندە نادادپەروەری و ستەم و نایاسایی و بەهەدەردانی تێدایە، هەر مرۆڤ و بەرپرسێك یەك زەڕە ویژدانی زیندوبێت رایدەچەڵەكێنێت، زۆر بەكورتیی چەند سەرنجێكی گشتی لەسەر گرێبەستەكە:

‎١- سەرلەبەریی گرێبەستەكە پێچەوانەی بنەما بنەرەتیەكانی یاساكارپێكراوەكانە، چونکە سەرپێچیی هاتوچۆ تاوانە جۆری تاوانەكەش بریتیە لە پێبژاردن(غرامە)كەوەرگرتنی غرامات بەپێی یاسا لای دادگایە یا ئەو دامەزراوە فەرمیانەی یاسا دیاری كردووە، لێرە چۆن دەكرێت پارەی داهاتی سەرپێچیی بۆ كەرتی تایبەت بێت، بۆیە داواكاری گشتی گەر لەم جۆرە كارە نایاسایی و بەهەدەردانانە نەیەتە خەت كە لە سودی گشتییە، دۆخەكە خراپتر دەبێت و بۆیان دەچێتە سەر، بەكەمتەرخەمم لەقەڵەم دەدرێن بۆ ئەم پرسە.

‎٢- ناوەرۆكی گرێبەستەكە لەڕووی ماوەی گرێبەست و شێوازی پشكی كۆمپانیای گرێبەست لەگەڵ كراو، بەئەندازەیەكە زۆر بەئاشكرا بەهەدەردانی پارەیە لەداهاتی گشتی، چونکە ئەم ئەركە نابێت رادەستی كەرتی تایبەت بكرێت پێویستە لای حكومەت بێت، سەرباری ئەوەش تێچوی كامێراكان و ئەو مصروفانەی كۆمپانیا دەیكات سەرجەمیان دەدرێتەوە لەداهاتی گشتی و زیاتر لەوەش دواتر بۆماوی 15 ساڵ بە رێژەی لەسەدا20 داهاتی پرۆژەكە دەدرێتە كۆمپانیاكە.

‎٣- بەپێیی ناوەرۆكی گرێبەستەكە وەزارەتی ناوخۆو هاتوچۆ خۆی هەڵدەستێت بە كۆكردنەوەی داهات و پێبژاردنەكە، بۆ دەكرێت لەبەرامبەر دانانی كامێراكان و دانانی چەند بەرنامەی نێتوۆرك و نۆژەنكردنەوەی كامێراكان، كۆمپانیایەك داغل بكرێت و ببێتە هاوپشكی حكومەت بەو بڕە پارە خەیاڵییە کە ئەركەكەی هەرگیز هاوتا نابێت بەو خزمەتەی پێشكەشی دەكات لەبەرامبەر قازانجی بەدەست هاتوو.

‎٤- سیستەمی پەیڕەوكراو لەم گرێبەستە بریتیەلە(سیستەمی پۆینت تو پۆینت)، واتا سنورێك دیاری دەكرێت دەبێت ڕێگاکە بە ماوەیەك ببڕێت، گەر كەمتر بێت ئەوا غرامە دەكرێت، كەئەم سیستەمە تەواو نادادوەریی تێدایە و دەروازەییەكە بۆ ئەوەی هیچ خانەوادەیەك بێ بەش نەبێ لەم سزایە چونکە، سیستەمی دادپەروەر و پەیڕەوكراو بریتیە لە رێژەی خێرایی كە لێرەدا پەیڕەونەكراوە، ئەمەش بۆ زۆركردنی بڕی پارەو بارگرانی هاوڵاتیانە بە تەنها، بەتایبەت لەم دۆخە خراپەی ئابوری هاوڵاتیاندا، بێ ويژدانیەكی كەموێنەیە.

‎٥- دەپرسین حكومەتی هەرێم لەرابردوو كامێرای گەرۆك و جێگیری کڕیوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تیژڕەوەیی، گەر نیازیی ئەم گرێبەستانەتان هەبوو، بۆئەو ژمارە زۆرەی كامێرای چاودێریتان کڕی؟ بۆ ئەوەندە ئاسانە بەهەدەردان وخەرجكردنی داهاتی گشتیی؟ كەسەرجەم كامێرا كڕاوەكان سودیان نامێنێت، كەهەندێكیان تا ئێستا بەكارنەهاتون.

٦- خراپی رێگاوبانەكانمان وهاتوچۆیی ئۆتومبێل لەكوردستان ئەم جۆرە سیستەمی پۆینت وتو پۆینت، ناگونجێت بۆی.

٧- ئێمە نە دژی دانانی كامێراین، نە دژیی جڵەوكردنی تێژڕەوین، هەروەها دژیی كەرتی تایبەت نین، بەڵكو زۆر باش وبەسودن، بەڵام بە سیستەم و رەچاوكردنی دۆخی خەڵک و لۆژیك داهاتی گشتی، بەداخەوە نیەت و هەنگاوەكانی ئەم كابینەیەی حكومەت زۆرتر و زیاتر خاوەن مەیلە بەئاراستەیی رادەستكردنی كارو خزمەتگوزارییەكان بە كەرتی تایبەت و کۆمپانیاكان، بەڵام هەموو كۆمپانیایەك نا، زیاتر ئەو كۆمپانیایەی نزیکن یاخود كۆمپانیای حیزبین، بۆیە زۆربەی هەنگاوەكانیان لەسەر حسابی كاردۆزینەوە بۆ كۆمپانیاكان و دەوڵەمەندكردنیان لەسەر حساب و مایەپوچبونی خەزێنەی حكومەتە، كەبەداخەوە هاوڵاتی و خەڵک لەبەرامبەر ئەم جوڵانەی حكومەت ناڕەزایی و فشاری راستەقینە ناكات بۆیە چیان ویستوە بۆیان چۆتە سەر..
‎چۆن هەڵدەوەشێنرێتەوە؟؟
گرێبەستێكی رەسمی كراوە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆو كۆمپانیایەك، سێ ڕێگاهەیە بۆ هەڵوەشانەوەی دەخەینەڕو کە ئەمانەن:

یەكەم- فشار و پێداگریی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگار و هاتوچۆیی سلێمانی، ستافی یەكێتی و گۆران لەحكومەتی هەرێم بۆ هەڵوەشانەوەی، كە بەدیدی من رێگایەكی ئەستەمە چونکە پێشتریش رەزامەنی ئەنجومەنی وەزایران وەرگیراوە بۆیی، بۆیە ئاسان نیە پاشگەزبونەوە، هەڵوەشانەوەی گرێبەستەكەش پابەندی دارایی دەكەوێتە ئەستۆیی حكومەت، چونکە كۆمپانیاكە خەرجی هەبوە و پارەی زۆری خەرج کردووە، دەریشدەكەوێت ئیرادەیەكی باڵا هەبوە لە زۆنی سەوزەوە ئەم گرێبەستە ئەنجام بدرێت.

دووەم- رێگای دادگاو هەڵوەشانەوەی یاسایی گرێبەستەكە، ئەمەش هۆكارو رێوشوێنی خۆیی هەیە و ماوەیەكی دەوێت بۆئەم پرسە.

سێیەم_جوڵاندن و بەدواداچونی دامەزراوەی داواكاری گشتی بۆ ئەم كەیسە، لەباری بەهەدەردان وپاراستنی سامانی هاوڵاتیان وداهاتی گشتیدا، ئەمەش بەئامانجی فشاركردن بۆ هەڵوەشانەوەی گرێبەستەكە.

ئەم خولەى پەرلەمان بووە بە کارخانەیەک بۆ پەسەندکردنى ئەو پڕۆژە یاسایانەى حکومەت دەیانێرێتچۆمان محه‌مه‌دئەم خولەى پەرلەما...
10/08/2022

ئەم خولەى پەرلەمان بووە بە کارخانەیەک بۆ پەسەندکردنى ئەو پڕۆژە یاسایانەى حکومەت دەیانێرێت

چۆمان محه‌مه‌د

ئەم خولەى پەرلەمانی كوردستان ماوەی یاسایی خۆی لە(6/11/2022) تەواودەبێت، بەدرێژایی ماوەی ئەو سێ ساڵ و نۆ مانگەی خولی پێنجەمی پەرلەمان، گەر سەرنج بدەین لەژمارەی ئەو یاسایانەی دەریچواندون ژمارەیان نزیكەی 40 یاسایە زیاترە، بەو پرۆژە یاسانەشەوە کەدەنگدانی بۆكراوە لەپەرلەمانداو ئێستا لەسەرۆكایەتی هەرێمە لەوەقائعی رەسمی بڵاونەبوەتەوە.

زۆربەی زۆری ئەو یاسایانەی لەپەرلەمانی كوردستان دەرچوێنراون لەلایەن حكومەتەوە رەوانە كراون و ئامادەكراون، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە پەرلەمان بۆتە جێبەجێكاری خواست و ویستی حكومەتی هەرێم، هەرپرۆژەیەك حكومەت رەزامەندی نەدات لەڕەفەكانی پەرلەمان پەراوێزدەخرێن، ئەمەش جۆرێك لە پاشكۆیەتی و لاوازی پەرلەمان لەبەرامبەر حكومەت دەردەخات، چونکە لەسیستەمی پەرلەمانیدا هەمیشەپەرلەمان دەبێت مەرجەعی باڵای یەكلاكردنەوەی پرسە چارەنوسسازەكان بێت، هەروەها خاوەنی دنیابینی وتیروانینی خۆی بێت بۆ ئەو كەموكوری و پێداویستیە یاسایانەی دەیبینێت و پێشنیازی یاسای بۆئامادەدەكات،بەلام دابەشبون حیزبیەكەوزۆرینەی پەرلەمانی هاوكارە بۆ ئەم دۆخ،پاشان گەر پاساوی پەرلەمان ئەوەبێت پرۆژە یاساكان رەزامەندی حكومەتی دەوێت بۆ ئەوبابەتانەی رەهەندی دارایی هەیە،ئەم وەلامە دەقیق نیە و راستی تیدانیە بە رەهایی چونکەچەندین پرۆژە یاساهەن هەر لەبنەماوە پێویستی بەحكومەت نیە،بەلام بەداخەوە هەموو پرسەكان بەحیزبی كراوە بۆیە پەرلەمانیش ڕۆڵی نەماوە..

پەرلەمانتارانى کوردستان لەم نێوەندەدا زیاتر سەرقاڵی میدیا و خۆبەپاڵەوانكرنی میدیایین، یاخود بەهۆی نەبونی پاشخان و ئەزمونیان بێدەنگ و بێجوڵەن ئەستەمە بتوانن لەخەمی چاودێری و ئامادەكردنی رەشنوسی یاسادا بن، هەر فراكسۆنێكیش پرۆژە یاسایی پێشكەش كردبێت دەستەی سەرۆكایەتی نەیخستۆتە بەرنامەی كار، فراكسیۆی گۆران زیاتر لە 20 پێشنیازی یاسایی يەكجار گرنگی داوەتە پەرلەمان بەڵام، بەداخەوە دەستەی سەرۆكایەتی فەرامۆشی كردون ناخرێتە بەرنامەی كار.

بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لە وتارێکدا باس لە گرنگترین کار و چالاکییەکان كرد ئاماژەی بەوەدا ئەنجومەنی وەزیران‌ (٢٤) پڕۆژە یاسای پەسەندکردووە، بەشی زۆری پرۆژەكان راستەوخۆ و بەپەلە لەلایەن پەرلەمانەوە یاسایی بۆدەرچوێنراوە، ئەو یاسانەشی لەم خولەی پەرلەمان دەرچون كەمتر لەخەمی خەڵك و بارگرانی خەڵك و زیاتر پابەندكردنی دەسەڵاتی حكومەت بوە، سەرباری ئەوەشی حكومەت زۆر كار و بڕیاری دەركردوە بەبێ گەرانەوە بۆ پەرلەمان، دیارترین ئەو یاسانەش لەلایەن حكومەت پرۆژەی بۆئامادەكراوە و دەچوێنراوە بریتین لە:

- یاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
- یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
- یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
- یاسای(وەزارەتی كارەبالەهەرێمی كوردستان).
- یاسای(هەمواری یاسای وەزارەتی كارەبا).
- یاسای(چاكسازی لەموچەودەرماڵەوخانەنیشینی وئیمتیازەكان).
- یاسای(هەمواری یەكەمی یاسای نەوت وگاز).
- یاسای(بەركاركردن وهەمواری یاسای رەسمی پولی عێراقی).
- یاسای(بەركاردن وهەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی تایبەت وتێكەلاوی عێراقی).
- یاسای(هەمواری دوەمی یاسای ژورە بازرگانی وپیشەسازیەكان).
- یاسای(هەمواری یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی).
- یاسای یاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
-
- یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
- یاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
- یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان).
- یاسای (مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان).
- یاسای( نیشان و میدالیا لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
- یاسای(فرۆشتن وبەكرێدانی مولك ومالی دەولەت).
- یاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
- یاسای(چەك)

03/08/2022

چۆمان محمد: ئەوەی لە ھەرێم ھەیە لە گەندەڵی تێپەڕیوەو بووەتە تاڵانچێتی

25/07/2022

چۆمان محمد: ھەنگاوەکان بۆ ھەستانەوە لە ئاستی تموحی ئێمەو دەنگدەران نییە

‎پیرۆزبێت ساڵیادی سەرکەوتنی راستەقینەی خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی ‎هاونیشتمانیانی بەڕێز..‎هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان.. ‎ (٢...
24/07/2022

‎پیرۆزبێت ساڵیادی سەرکەوتنی راستەقینەی خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی

‎هاونیشتمانیانی بەڕێز..
‎هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان..

‎ (٢٥ی ٧ی ٢٠٢٢)، سیانزە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکەم بەشداریکردن و سەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان. ئەمڕۆ ساڵیادی سەرکەوتنی راستەقینەی خەباتی مەدەنی و پەرلەمانییە بە پشتیوانی جەماوەرێکی پڕئیرادەی کۆمەڵگەی کوردستان.

‎ بزوتنەوەی گۆڕان، بە قۆناغی جیاواز و پڕ ئاستەنگ و کێشمەکێشمی سیاسیی فرە رەھەند تێپەڕی، لەم ماوەیەدا؛ سەرکەوتنی گەورەی چنییەوە و دوچاری شکستی گەورەش بووەوە، رووبەڕووی سیستمێکی خراپی حوکمڕانی و ستراکتۆرێکی بەھێزی گەندەڵی وەستا، دەنگ و سەنگی ھاوڵاتی بەھێز کرد و ھەیمەنی کاربەدەستانی لە خەیاڵدانی ھاونیشتمانیان لاواز کرد و خەڵکی کرد بە ناوەندی سیاسەت.

‎ لە قۆناغی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی و لە قۆناغی بەشداریکردن لە حکومەتدا؛ پێداگر لەسەر بەرنامە سیاسیەکەی مایەوە و ئەزمونی شاردنەوەی داھاتەکان، ئەزمونی دەستێوەردانی حیزبی لە جومگەکانی ژیان؛ لە زانکۆ، لە بازاڕ، لە ھێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ، لە دادگا و دامودەزگاکانی حکومەت خستە بەر نەشتەری رەخنە و گلەیی و گازندەی ھاوڵاتیان.

‎بزوتنەوەی گۆڕان لە دووڕیانی بەرەو توندوتیژی، یان بەرەو چاکسازی و گۆڕین؛ دووەمی ھەڵبژارد و بە تەواوی ھێزی سیاسی و پەرلەمانی و میدیایی و جەماوەریی شانی دایە بەر خەباتی پەرلەمانی بۆ ڕاستکردنەوەی سیستمی حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان، بە ئەندازەیەکی باش سەرکەوتوبو لە گێڕانەوەی متمانەی جەماوەر بە خەباتی مەدەنی و سندوقەکانی دەنگدان و دەستاودەستکردنی دەسەڵات بەشێوەیەکی شارستانی.

‎ لە کتێبی درۆ و دراو دا (٢٠١١) رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دەڵێت «لە سەرەتاوە بەرنامەیەکی سیاسیمان ھەیە، ئەو بەرنامە تەنھا بۆ رەخنەگرتن نیە، بەڵکو بۆئەوەیە لەرێی ھەڵبژاردنەوە چەند پێمان بکرێت بەشداربین لە دەسەڵات بۆئەوەی بتوانین ئەو بەرنامەی ھەمانە بۆ ڕێکخستنی بوارەکانی ژیان، بواری دارایی، بواری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری جێبەجێی بکەین.» بەداخەوە بەدرێژایی (١٣) ساڵ لەھیچ قۆناغێکدا رێگا بە جێبەجێکردنی بەرنامەی سیاسی گۆڕان نەدرا و عینادی سیاسیی چارەنوسی ھەرێمی لە لێواری مەترسییەکی ئاشکرادا ھێشتەوە.

‎ پاش چەند ساڵ گۆڕان بووەتە خواستێکی نێودەوڵەتی بە تایبەت بۆ:

‎یەکەم: بە نیشتمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ بووەتە خواستێکی نێودەوڵەتی. بە تایبەت هاوپەیمانانی کورد لە ناویاندا ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، هۆڵەندا و فەرەنسا بە ستراتیژێکی هاوشێوەی بەرنامەی گۆڕان کار بۆ بنیاتنانی سوپایەکی ناحیزبی دەکەن، کە ئەرکی پاراستنی دامەزراوە دیموکراتیەکان و سنورەکانی کوردستان دەبێت. ھەربۆیە، گۆڕانکاری و چاکسازی لە هێزە چەکدارەکاندا کلیلی گۆڕانکاریی سیاسی و ئابوری و دیموکراتی دەبێت.

‎دوەم: رێزگرتن لە ئازادییە سیاسیی و شارستانیەکان، لە ناویاندا ئازادی رۆژنامەوانی و بیروڕا، بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی و پێشێلکارییەکان چاوپۆشیان لێناکرێت و رووبەڕووی ئیدانەی توندی دەوڵەتە بەھێزەکان دەبنەوە.

‎سێیەم: چاکسازی ئابوری و دارایی بووەتە زەرورەتێک کە دواخستن و خۆدزینەوە لێی چارەی دەردی بڕیاربەدەستە حیزبی و حوکمییەکان ناکات.

‎ لێرەدا پێویستە ئەو راستییە بیربھێنینەوە کە خاڵی بەھێزی گۆڕان و پشتیوانانی بریتیە لە پشودرێژی و بەردەوامبوون لەسەر داخوازییە جەماوەرییەکان، دژایەتی گەندەڵی و بەھێزکردنی پایەکانی خەبات بۆ حوکمی یاسا و بە نیشتیمانکردنی دامەزراوەکان و بونیادنانی دەسەڵاتێکی مەدەنی و ئەقڵانی، ھەروەھا پێداگری لەسەر پڕۆژە و بەرنامەکان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان بە تایبەت بۆ کەرکوک و ناوچە کوردستانیە دابڕێندراوەکان.

‎ پەیوەندیدار بە پێگەی کورد لە عێراقی فیدڕاڵدا، گۆڕان پێداگیری لەسەر ستراتیجێکی ھاوبەشی نیشتمانی کردووەتەوە، بەشێوەیەک نوێنەرەکانی کورد شەڕ بۆ مافە نەتەوەییەکان، نەک پۆست و دەستکەوتی کەسی و حیزبی بکەن؛ لەسەرو ھەمویانەوە جێبەجێکردنی مادەی١٤٠، بودجە و شایستە داراییەکان، پێشمەرگە، و پرسی نەوت و گاز و دروستکردنی ئەنجومەنی ئیتیحادی. لەم روانگەیەشەوە، پارتی و یەکێتی تائێستاش بەردەوامن لەسەر نەریتی شەڕکردن لەسەر پۆست؛ لەوانە پۆستی سەرۆک کۆمار، لەکاتێکدا پێگەی کورد لە ناوەندی بڕیاردانی سیاسیی عێراق ھێندە لاواز بوە، کەس خۆزگەی بۆ ناخوازێ و کەسیش خۆی ناکات بە خاوەنی، هەمو ئەمانەش بەهۆی سیاسەتی هەڵە و دابەشبون بەسەر هاوکێشە ئیقلیمی و ناوخۆییەکانی عێراق و نەبونی ستراتیژێکی هاوبەشی نیشتمانی کە کاریگەری خراپی لەسەر هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیان دروست کردوە.

‎ سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگاریانەی باس کراوە، ئەو ھێزانەی خۆراکیان لە نائومێدی خەڵک وەرگرتوە؛ کاریگەرترین رێگا کە بەکاریدەهێنن بۆ رێگری لە گۆڕانکاری و چەقبەستویی دۆخی سیاسیی و ئیداری ھەرێم بێئومێدکردنی زیاتری هاونیشتمانیانە لە پرۆسەی دەنگدان. لە حەقیقەتیشدا مەزنترین چەک بە دەست هاونیشتمانیانەوە بەشدارییە لە خەباتی ناتوندوتیژی و دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا، کە ئەم مافە قابیلی زەوتکردن نییە و بەدیلی نیە.

‎ پێویستە بوترێ؛ دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕان و لەرزاندنی پایەکانی ستەمکاری و نادادی بە دەنگ بوو. شانازی ئەوەش بۆ هاونیشتمانیان و نەوشیروان مستەفا و ھاوڕێکانی دەگەڕێتەوە وەک ئەندازیاری چاکسازی لە کوردستان بۆ بەدیهێنان و چەسپاندنی مافی ئازادی، دادپەروەری، ژیانی بە کەرامەت و وڵاتێکی دیموکرات؛ بژاردەیەک نیە جگە لە تێکۆشان تا سەرکەوتن، زوو یان درەنگ ئەم ئامانجانە بەدیدێن، چونکە قەدەری کورد ئازادییە.

‎بزوتنەوەی گۆڕان
٢٤ی ٧ی٢٠٢٢

سکاڵا 26 ملیارەكەی عێراق لەسەر توركیا و لێکەوتەكانی بۆ هەرێمچۆمان محه‌مه‌دلەدوای هەنگاونانی هەرێمی كوردستان بۆ فرۆشتنی ن...
23/07/2022

سکاڵا 26 ملیارەكەی عێراق لەسەر توركیا و لێکەوتەكانی بۆ هەرێم

چۆمان محه‌مه‌د

لەدوای هەنگاونانی هەرێمی كوردستان بۆ فرۆشتنی نەوت و ئابوری سەربەخۆ، ئەنجامدانی گرێبەستی پەنجا ساڵە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی و كۆمپانیای بوتاش كە كۆمپانیایەكی حكومیی فەرمیەبۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێم بە بۆریەكانی تورکیا و گەیاندنی بەبەندەری جەیهان، راستەوخۆ حكومەتی عێراق لە 31/3/2014 لەكۆتا تەمەنی كابینەی مالیكی داوایەك لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا، بەتایبەت لە دادگای بازرگانی و ژوری بازرگانی پاریس تۆماركراوە، تیایدا عێراق داوای 26 ملیار دۆلار قەرەبو لە دەوڵەتی توركیا دەكات، بەهۆی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

ئەم داوایە هەشت ساڵە بەردەوامی هەیە سەردەمی (مالیكی و حەیدەر عبادی و عادل عبدالمهدی و مستەفا كازمی) بینیوە، ئێستاش بەگوێرەی وتەكانی وەزیری نەوتی عێراق داواكە لەقۆناغی كۆتایدایە و چانسی بردنەوەی داواكەش هەیە لەلایەن عێراقەوە بڕیارە مانگی 8ی ئەمساڵ بڕیار دەربچێت، پاساوی عێراقیش بۆ ئەم سكاڵایە ئەوەیە كە پێچەوانەی ڕێکەوتنی نێوان عێراق و توركیای ساڵی ۱۹۷۳، ڕێکەوتنی ساڵی 2010ی هەردو وڵاتە، كە بۆ ئەم پرسانە رەزامەندی حكومەتی عێراقی دەوێت، لەم بابەتەدا توركیا پرس و رەزامەندی عێراقی وەرنەگرتوە بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێم، ئەم داوایە وادەردەكەوێت لەبەرژەوەندی عێراق كۆتای بێت، جا نازانین دواتر وەك كارتی فشار بەكاری دێنێت بەرامبەر توركیا بۆ پرسی وزەو ئاو و بوارەكانی تر.

‎لێکەوتەكانی ئەم داوایەی پاریس بۆ هەرێمی كوردستان هەروا ئاسان نیە، لەزیانی هەرێم دەبێت بەتایبەت ئێمە هەمو رێگاكان پشتمان بەستوە بەتوركیا، لەباری دەرچونی بڕیاری قەرەبوی 26 ملیار دۆلار لەدژی توركیا، دەستەبەری چیە توركیا نەگەڕێتەوە سەر هەرێم، نەوت سەرچاوەی داهاتە نە ئاڵایە نەخاك پیرۆزبێت، ئێمە هیچ چارەیەكمان نیە جگە لە دانیشتن و گفتوگۆ و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد، چونکە درێژە دان بە ململانێ لەگەل بەغداد و گوێنەدان بۆ فشارەكان لە زیانی هەرێمە، بۆیە چونی سەرۆكی حكومەت دەروازەیەكی باشە بۆ دروستكردنی لێكتێگەشتن و ڕێکەوتن لەپێناوی خەڵك زەرەرنەكردنی هاوڵاتیان، كە هیوادارین نیەتی حیزبی لەپشت ئەم سەردانەوە نەبێت.

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ژووری یاسایی گۆڕان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share