10/05/2023
تێناگەم بۆ چی، هەموو ئەوانەی ڕقیان لە کوردستان و کوردە لە هەولێر و سلێمانی و شارە کوردێکانی تر دائەنیشین ؟ هەر بەڕاستی ئەم هاوکێشە ئاڵۆزە و حەلنەکراوە چییە ؟ بە دەگمەن ئەیبینی کەسێک لە تەلەعفەر و بەغدا بێت و ڕقی لە کوردستان بێت، زۆرینەی ڕق هەڵگرەکان خاوەنی شوقە و سەیارەی باش و ژیانێکی خۆشن و لە هەولێرن کەچی کە جنێو ئەدەن و سوکایەتی ئەکەن وەکو ئەوە وایە دەستپەڕ بکەن هێندە چێژ ئەبینن، کاتێک ئەو بوخز و قیەنەیە دەڕەبڕن وەکو ئەوەی تۆڵەی کوشتنی باوکیان بکەنەوە دڵخۆش و مورتاح ئەبن، هەر بۆ نموونە ئەم خانمە بە سەڵیبەکەی سەر ملی بێت خەڵکی عەنکاوەیە و مەسیحییە هیچ نەبێت خانووی خۆیان هەیە، تا گەورەش بووە پارتی لە عەنکاوە پاراستوویەتی تا ئەو شوێنەی بەهۆی ئەوەی مەسیحیە جنسێی ئەمریکی وەرگردووە و بەهۆی ئەوەی خەڵکی هەوڵێریش بووە و کونسوڵخانەی ئەمریکاش لە هەولێرە کارئاسانی زۆریشی بۆ کراوە توانیوێتی بگاتە ئەمریکاش، ئێستاش دیارە بەوپەڕی ئازادی بەشەو و ڕۆژ و بە سەیارەیەکی مۆدێل بەرز و دەنگ بەرز دەگەڕێت و شەڕ دەفرۆشێت کەسیش لای لێ نەکردۆتەوە و هێشتاش ناڕازییە و جنێو ئەدات.
زۆر سوپاستان ئەکەم ئەم هاوکێشە سەیرەم بۆ حەلکەن، تەبعان ئەوە لە بەغدا بوایە یان لە کەرکوک لە سەیتەڕەیەکی حەشد وا بکردایە ئێستا ئەبوایە داوای لە عیسا بکردایە تەنیا یەک پیاو ئازاری بات !